trupkirezgari | Unsorted

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6850

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Subscribe to a channel

دێرینە شێعری کوردی

لە نەقدی ئەو برۆیەم لێ یەقین بوو نەقزی پەیمانت
بە غەمزە کەوتە غەممازی ئیشارەی چاوی فەتتانت

بە سوغرایی دەم و کوبرایی چاوت مەتڵەبێکم بوو
بە سەد دەور و تەسەلسول هاتەپێش زوڵفی پەرێشانت

لە وەسڵ و فەسڵی ئەم ئیجاز و ئیتنابت مورەتتەبکرد
نەف و نەشرت موشەووەش بێ ئەدی کوا مەیلی جارانت؟

لە دەوری قوتبی دەم، خەتتی عیزارت دائیرەی کێشا
ئوفوق بۆتە موعەددەل، پێم غەریبە هەیەتی جوانت

لە شەرحی ڕەوزەیی ڕووت دیومە بۆ توحفەی مەلا چاکە
لەسەر ئەنواری ڕوخسارت کومەسرایی زەخەندانت

شەهیدی عەشقم و جائیز نییە نوێژم لەسەر بکرێ
لە میحرابی بڕۆت دا بۆچ بە سەف وێستاوە موژگانت؟!

🔸مەلاعیسامەددینی شەفیعی
"کامی"

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دەردی وەتەن

کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوو دڵن، پیسن لەگەڵ یەک، بۆیە وا بێ لانەیە

میللەتێکن بۆ نەمانی یەکتری هەر هەوڵ ئەدەن
داخەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای ئانەیە

سەنعەت و عیلم و مەعاریف زەڕڕەیەک باوی نییە
پیاوەتی لایان بە تەنها چەفیە و جامانەیە

بۆ قسەی زل بێ قسوورن، باسی کوردییەت ئەکەن
کوردییەت خورمایە بۆچی، یا قسەی شێتانەیە

میللەتی بێ عیلم و ئەخلاق چۆن بە ئیستقلال ئەگا
واسیتەی بەرزی و تەرەققی هیممەتی مەردانەیە

🔹فایەق بێکەس
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‍ "تابە کەی نۆشو"

یاڕب جامی خەم ، تا بە کەی نۆشو
تاکەی بە خەمین لۆنگی خەم پۆشو

تاکەی چوون کوورەی ئایر بجۆشۆ
تاکەی هەناسەم چوون سیاتەم بۆ

تاکەی کزەی دڵ بە ستێزە بۆ
تاکەی بەندی جەرگ ، ڕێزە ڕێزە بۆ

تاکەی چەنی بەخت ، بە دان بسازوو
تاکەی وە مەرگم ئاوات بوازوو

تاکەی بسۆ چوون ، نەبوون بە زوخاڵ.
تاکەی بێدیان بکەروون بەماڵ

ئینسافەن وەسەن ، نیازمەندی دڵ
مازە وە حەسرەت ، سەر بەروون وەگڵ

#بیسارانی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆرێ مەلێ

ئاراس ئاژەند

@trupkirezgari

وەختێ دەسوو وایەو گەڵا ئاما سەما بۆرێ مەلێ
بێ‌شەک بیەی تۆ مەڵهەما پەی ئی خەما بۆرێ مەلێ

داخێنێ تەقنا ڕوومەتوو سوورووهەناری نیمەشەو
پاییز چەنی بێ‌تاقەتی پەی من سەما بۆرێ مەلێ

بەشکەم بە سێحروو ئا دەسا گەرمی وزی شاروو جەسەی
تا کەی بە تاسە و دیدٚەنی هەڵسەو چەما بۆرێ مەلێ

چن مێوە دەیمەو سەرکەلی داخێ وەرۆ تا بۆ شەراب
چانەی زیاتەر پەی دیەی من تاسەما بۆرێ مەلێ

زانی کە مووسیقی خەمی وەختا بدٚۆ ڕیشەو دڵی
سازوو خەزانی دوور جە تۆ هەر ماتەما بۆرێ مەلێ

ماچانێ پاییز عاشقا ئانەن پەڕا بێ تاقەتی
بڕیان جە یاری پەوکەتێ خاتر جەما بۆرێ مەلێ

پاییز هەن و تا یانەکەت زەردٚەگەڵا باست کەرۆ
من بە خشە و دەنگۆ گەڵای چن ورکەما بۆرێ مەلێ

🔸خەمیار هەورامی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بەیانە و دادەگیرسێ تیشکی تاوت
بەتاڵی کە تەلیسمی خەو لە چاوت
لە خێڵی تێکشکاوی شەو مەترسە
کە جیلوەی داوە ئاخێزانی ناوت

🔸شەیدا مەحموودی شنۆ


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سەبا بۆنی هێناوە لە گێسووت
وەکو پیراهەنی یووسف بۆ یەعقووب
لە هیجرانا ئەکەی تۆ ئیمتیحانم
لە سەبرا کەی دڵی من بۆتە ئەیووب؟

🔸خادیم

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ڕۆحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە تا بە کەی کوشتەی نازت بم
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە بە فیدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەت نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هاتووم قیبلەم گۆڕی یا خوا کافر بێ جەلابم

🔸وەفایی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەرچی من لە فکرت چووم
لە من غایب نەبی تۆ، بەسمە، با من بم لە تۆ غایب

🔸مەحوی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

حوزنی من یا حوسنی تۆ ئیشکالە تا ئاخیر نەفەس
چۆن زەکاتی حوسنی تۆ یا حوزنی من ناگا بە کەس

زاهیرەن فەرمووتە وەختی مردنی حازر دەبم
وا لە خۆشیی مردنم دەمرم دەسا ئینسافە بەس

🔸حەریق
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

قەبووڵ ناکەی خەیاڵیشت لەناو دڵدا موقیمی بێ
نەوا پەژموردە بێ گوڵدەستەیی حوسنت لە مەجمەردا

لە دەستم بەرمەدە دامەن مەبادا بمکوژێ ھیجرت
مەبادا خوێنی ناحەق دامەنت بگرێ لە مەحشەردا

🔸سالم
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چاوەکەم لەو باغی حوسنە مەنعی چاوی من مەکە
لازمە بۆ پاسەوانی باغەکەت جووتێ عەسەس

تازە فەرمووتە لەلای کەس ڕازی عیشقی من مەڵێ
نەتدەزانی دڵ کە کون بوو دەنگی لێ دێ وەک جەرەس؟

🔸حەریق
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئامێر:دیوان
دیوانژەن:پێشەوا ساڵحی
دەنگ:ئایسان

‌T.me/aysan_poem1

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شەوە و نوقمی خەیاڵی تۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما
لە سۆت دڵ پڕ لە ژان و سۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

لە ژیر میچی شەوا وێڵە بەدووی یەک چەپکە پڕشنگا
پەپوولەی ڕۆحی تامەزرۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

لە کانیاوی زوڵاڵی خوشەویستیت هەڵدەکێشم، گەر
خەیاڵت بێتە جێژوان بۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

ئەوین میوانی گۆوەندی خەیاڵی ئەمشەوە بۆیە،
ئەمن هەر چاوەنۆڕی دۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

کەلەپچەن پەنجەم و توند بوون لە زەندی ناسکی پێنووس
شەوە و خۆم بوومە بەندی خۆم لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

دەمی ئاویلکەدانیشم لە سەر سینەی خەیاڵی تۆ
کە مردم، هەڵکەنن گڵکۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

لە سەر کۆشی خەمی تەنیایی ئەمشەو هێندە گریاوم
تنۆکێ شەونەمی شەوبۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

لە نێو گێژی شەپۆلی ئەشکی یادتدا دڵم دیلە
شەوە و نوقمی خەیاڵی تۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

🔸ئەمین گەردیگلانی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

گەردشی چاوت قەراری عاشقی مسکین دەبا
ساحیری چاوبەستە، ئارێ، دڵ دەکێشێ دین دەبا

قیبلەکەم بەو زاری هەر وەک غونچە بۆیە پێ کەنی
تا بڵێن خەندێ لە گوڵ بێ ئابڕووی پەروین دەبا

من کوتم گرتی حەبەش کەعبەی جەماڵت ئەو دەڵێ
کاروانی میشکە بۆ شاری گوڵ و نەسرین دەبا

گەر ببینێ تاقی پەیوەستی برۆت فەرهادی چین
ڕۆحی شیرینی بەقوربانی، بە سەد ناڵین دەبا

پێچ و تابی زولفی خاو و ڕەمز و غەمزەی سیحری چاو
ئەو لەلایێ ڕۆح دەکێشێ ئەم لەلایێ دین دەبا

نەشتەری چاوی حەبیبم دێ بە سینەمدا دەچێ
مەرهەمی نازی تەبیبم بۆ دڵی خوێنین دەبا

من وەها مەستی گوڵەندامم کە نازانم ئەبەد
هۆشی من دوگمەی تەڵا، یا ساعیدی سیمین دەبا

تا «وەفایی» لەو دەرە بێت و بچێ مەنعی مەکە
سورمەیی خاکی دەرت بۆ چاوی پڕئەسرین دەبا

#وەفایی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

گەردەنکەچی تۆم بێکەشش و ڕست و قەلادە
وا زەن مەبە ناعارف و ھەرزەمەرەسێکم

🔸نالی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بولبول ئەر مەیلی سەفاتە، بێرە لای من لەحزەیەک
نابێ بۆ ناڵین و سووتان قەت وەکوو من بەندەیەک

خالید ئاغای حسامی
🔸هێدی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەلفی قەدەکەم ڕاست وەکوو تیری خەدەنگ بوو
وا خەم بووە ئێستاکە، ئەڵێی، حەلقەیی نوونم...

مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بە حەقیقەت
وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم....

🔸تاهیر بەگی جاف

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دڵ ئاو دەخواتەوە لەو دەفری لێوەت
خەیاڵ دەمباتەوە بۆ باخی شێوەت
لە ڕێسمە دەردەچێ ڕێسای ژیانم
دەمێ سەرهەڵبدەن؛ ئەو جووتە سێوەت

🔸م.ئاران

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

خاڵی نییە ڕەشماری دوو زوڵفت لە بەڵایێ
حەڵقەی شەڕییان بەستووە هەر یێکە لە لایێ

عاشق دڵی نایێ لە دڵارامی جودا بێ
ئەڵبەت کە دڵارامی لەوێ بێ، دڵی نایێ

بنواڕە خۆشیی ڕەقسی لەگەڵ خەرقەیی ئەزرەق
مومکین نییە بەم پاکییە، لەم ئەرزە، سەمایێ

مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە من و تۆ
نەمبیستووە تەسخیری مەلایک بە مەلایێ

نەقدی دڵ و جان بۆ قەدەمت نیمە بەهایە
غەیری ئەمە، قوربان، بەخودا نیمە بەهایێ

ئەی شەمع! بترسە لە هەناسەم کە بگاتە
ئەو دووکەڵی زوڵفە کە پەرێشانە بە بایێ

تا چاکی نەکەی پڕ لە هەوا سینەیی نالی
وەک زەنگڵە ئاوازەیی ناڵەی دڵی نایێ

🔸نالی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بێستونی عەشقی شیرینێک وا
هاتۆتە پێش

گەر لە حەق بێم یا نەیەم تەقلیدی
فەرهادێ ئەکەم

🔸مەحوی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

نە باخەوانم نە میوەسێنم
هاتمە بەرماڵتان باڵات بوینم

فولکلۆر

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سەد حەیفی لەبۆ کەعبەیی حوسنت کە بەسەریا
نەججاشیی خەت هاتووە نێزیکە خورووجی

هەرچەندە دەکەن قەتعی سەرت، دێیەوە ئەی خەت
وەک هیندووی سەححاری مەجووسی چ لەجووجی

#نالی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

موعجيزەی حوسنت نەبێ ئەی ئافتابی بێ نيقاب
سوبحی سادق کەی تلووعی دا لە نوێژی شێوەدا

ڕەھزەنی فیکرم پەناگاھی يەخەی بگرێ بەزۆر
وەھمە کەس قابيل نيیە دز بێ لە باغی سێوەدا

#ناری

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هەتا نەبڕاوە لەم گەردوونە دەستم
کلیلی ون‌کراوی دڵتی پێبە

وەرە بەندی چڕاوی بادەوەی دڵ
بە زنجیری ئەوینت تون گرێبە

🔸سنوور خدری. سەقز


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#بۆ_دەڕۆی

تۆ لەنێو چاو و دڵی مندا ڕواوی، بۆ دەڕۆی؟!
ماڵی دڵ ئی خۆتە کەنگێ دەر کراوی، بۆ دەڕۆی؟!
کێ لە دەرد و ڕاز و ڕەمزی ئەو دڵەی تۆ تێ دەگا
من دەزانم توش وەکوو من دڵشکاوی، بۆ دەڕۆی؟!
کوا لەوێ دەکرێ بە ئاواتی دڵت ڕاگەی گوڵم
لێرە هەر تۆم خۆشەویستی بەند و باوی، بۆ دەڕۆی؟!
دەستەمۆ نابێ شەپۆلی ئەو خەیاڵەی ناخی من
گەرچی تامەزرۆی خەیاڵ و خەونی خاوی، بۆ دەڕۆی؟!
من لەسەر ڕێگای ئەوینت تۆمی ئەشقم چاندووە
بۆ لەسەر وادە و بەڵینی خۆت نەماوی، بۆ دەڕۆی؟!
هێندە ناسازە لەگەڵ شادی دڵم تا حەز بکەی
بۆ خەمی پرچت نەما جەرگ و هەناوی، بۆ دەڕۆی؟!
تاکوو ڕزگاری لەسەر داخوازی مافی ئەم گەلەم
تۆش وەکوو من ڕۆڵەکوردی بەشخوراوی، بۆ دەڕۆی؟

✍:  ْ
#ڕزگار

🎙:  ْ
#چەنگیز_سیگارچی

                

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سیحری چاوت بۆ منی خستە تەسلیمی زوڵفت
بیری دەرچوون لە سەرم دەرچوو بە مان و بە نەمان

🔸عەونی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

وا زەن مەبە گیانسەخت و سەمەرگم کە نەمردم
ئوممێدی ویسالت وەکوو لوقمانی تەبیبە

🔸حەریق

@trupkirezgari

Читать полностью…
Subscribe to a channel