کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk
شێعرێکی زۆر جوانە و سەرنجڕاکێش👌👌
گوێ بدەن دۆستان
ئەم جەستە
بەژنی بەیانە و دوورەدەستە لە خۆرنشین..
خاتوو لەیلا ساڵحی
@trupkirezgari
کە چاوم کەوتە نێو چاوی
شەوارەم هات!
بەئەسپایی
کەوتمە داوی
چ خۆشە دیل و یەخسیر بی
بە تۆڕی زولفێکی خورمایی
بە شەوقی چاوێکی سیحراوی
🔸ڕزگار.ع
@trupkirezgari
دایکم شینە
مینیاتۆرێک لە ئەوینە
دایکم سێوو هەنار نییە
شێعر و بەستەی هەزار نییە
بەهار نییە
بۆنی شەوبۆی کەنار نییە
دایکم گیانمە
برسی ڕۆحم
ئاو و نانمە
لاپەڕەی ژێر شێعرەکانمە
کە ئەفڕم
ئەو ....
ئاسمانمە
🔸سارینا عەبدوڵڵاهی
@trupkirezgari
ڕۆژێک لە ڕووداوێکدا دووچکەی ڕیوییەک دەقرتێ
ڕیوییەکانی تر لێ دەپرسن
چی ڕووی داوە کە وا بێ دووچکەی.
ڕیوی کە خۆی ئاژەڵێکی فێڵەزانە دەڵێت خۆم لێم کردووە.
گوتیان بۆ؟ئەمە خۆ زۆر بەرچاوییە.
ڕیوی گوتی؛ نا! ئێستە زۆر ڕەحەتم و ئازاد
هەستێکی خۆشم پێییە کاتێ دەچمە ڕێوە وا دەزانم لە ئاسماندا دەفڕم!
ڕیوییەک گەمژه! کاتێ قسەکانی بیست چوو و دووچکەی لەبن قرتاند!
بە هۆی ئەوە کە زۆر ئێش و ئازاری پێ گەیشتبوو ڕۆشت و بە ڕیوی پێشوو وتی تۆ خۆ گوتت زۆر ڕەحەتم و هەستێکی خۆشم پێییە بەس ئەم ئازارەی هەمە هۆی چییە؟!
ـــ گوتی دەنگی دەر مەهێنە دەنا دەبینە گاڵتەجاری ڕیوییەکانی تر، هەردەم هەستی شادی بکە هەتا لایەنگەرمان زۆر بێت دەنا تاکوو زیندووین دەبینە گاڵتەی دەستی ئەوانی دیکە.
هەر وابوو و ڕێزی دووچکەقرتاوەکان زۆر و زۆرتر بوو و دوایی بە ڕیوییە دووچکەدارەکان پێدەکەنین!
کاتێ لە کۆمەڵگایەک ڕێزی مرۆڤانی گەمژە و پیسئاکار زۆرتر بێت،
بە مرۆڤانێک وا بە شەرەف و ئابڕوو دەژین پێدەکەنن و شێتیان بانگ دەکەن...
وەرگێڕاوە.
@trupkirezgari
دەبێ حاڵی چ بێ ئاوێنه کە وا ئەو شۆخه
چاوی تێدەبڕێ ئەوەندە و لەگەڵی پێدەکەنێ!
گەر برین تازە بێ، قەت شەرته نەناڵم لەبەری
جا مەگەر کۆنەبرین بمکوژێ، بێنێ تەشەنێ
🔸هێدی
@trupkirezgari
حەڵقەی گێسوو تاتا لاچوو، لەسەر سینە و عاریز و ڕوو
شەو چوو سەحەر، دیم هاتەدەر، شەمس و قەمەر، سەرو و سەمەن
لە هەناسەی ئەو دڵبەندەی، فرقە خەندەی ئەو دەم قەندەی
بە بای بەهار دەتگوت بە بار، گوڵ دێنەخوار بۆ نێو چەمەن
🔸وەفایی
@trupkirezgari
لە تاوی جەوری زەمانە و خەم: بەبێ دەنگی ئەناڵێنم
لەبەر لۆمە لە ناو دڵما کۆڵێ فرمێسک ئەتاسێنم
ئەگەر شادی نەکەی گیانە دڵی پەستم بە دڵداری
وەکوو لێزمەی بەهاران خوێن لە کانی دیدە ئەڕژێنم
🔸ئەخۆل
@trupkirezgari
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە،
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
سەر جادە موعەتتەر کە بە بۆی خونچە وو مێخەک،
بەو لەنجەیەوە بەستە بڵێت ورشەیی خامەک،
هاڕەی کەمەرە و پڵپڵە وو گوارە و کرمەک...
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
چەن جوانی بەرەو مەغریب ئەچی زەردە ئەدا لێت،
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق ئەکا دەوروبەری ڕێت،
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەرپێت،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
ئێوارەیە وا، دەرکەوە سا جوانە کچی دێ،
ئەی ویردی قسە و بەستەیی گشت کوڕگەلی سەر ڕێ!
سووتاوی جوانیتن هەموو کێیی کوڕی کێ!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
وەک سوێسکە بڕۆ، ئاسکەنیگای چاوی ڕەش و مەست
پڕ عیشوە بچەرخێنە، ئیتر هیچ مەبە دەربەست:
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ هێزی دڵ و دەست!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
وەختێ کە ئەکەی چەشنی نەسیم لەنجە بەرەو ماڵ،
ئەگریجەیی تەڕ پەخشە لەسەر کوڵم و خەت و خاڵ،
شەڕیانە شەماڵ، پەنجە لەسەر ڕەنگی ڕەش و ئاڵ!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە،
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
🔸عەبدوڵڵاگۆران
@trupkirezgari
چاوەکانت نەفخی سوورن مەحشەرێ تر چا دەکەن
بۆ سیڕاتی ڕاستی بەژنت دین و دڵ یەغما دەکەن
دەرکەوانی جەننەتی سینەت دەفەرمێ ها بڕۆ
چاوەکانت دێن و داوای تەزکەرە و ویزا دەکەن
🔸هەڵگورد پەسوێ
@trupkirezgari
وەختی ڕەحمە دڵبەرا میوانی دەوڵەتخانەتم
تۆ ئەگەر لەیلای، منیش مەجنوونەکەی دێوانەتم
حەیفە سا توخوا بەسە جەور و جەفاکەت تا بەکەی
من لە دەوری شەمعی ڕوخسارت وەکوو پەروانەتم
باعیسی ژین و حەیاتم یاری دڵڕەنجێنی خۆم
دەک بەڵاگەردانی باڵات و زڕەی پاوانەتم
گەر لە موڵکی حوسندا سوڵتانی ئەی یاری عەزیز
خۆ منی بێچارە جانا خادمی دەرگانەتم
قەیسی عامیر جێگەیی وادیی دووجەیل بوو چاوەکەم
خۆ منیش ئێستاکە وێڵی دەشتەکەی شیروانەتم
یار بە خەندەی نازەوە ڕووی کردە من فەرمووی بەسە
بۆ چی تۆ نازانی «ئەحمەد» دوژمنی بێگانەتم
🔸ئەحمەد موختار جاف
@trupkirezgari
گوێ شل کە برا لەم غەزەلە، نسحەت و پەندە
وا تێ مەگە بەیتی بلەیە مەیکە بە خەندە
ڕووحم بە فیدای ئەو کەسە میللەت دەپەرەستێ
بێزارە لە مەحکوومیی و ئازادی پەسەندە
هەرکەس کە دەگەڵ میللەتی خۆی نییەتی چا بێ
زاتێکە کە عالینەسەب و فکری بوڵەندە
ئەم میللەتە مەحڕوومە لە ئازادی و شادی
ئاوارە لە بووم و وەتەنن بوونە پەڕەندە
دەخولێنەوە سەحرا و دەر و دەشت و بیابان
وەک غوولی بیابانی و حەیوانی چەڕەندە
قسمێکی وەکوو عەقرەب و وەک مار و ڕوتەیلە
مەیلی بە گەزینە وەکوو حەیوانی گەزەندە
باعیس ئەمەیە بێکەس و سەردار و ڕەئیسن
هەر بۆیەشە ئەم ئیشە کە گەندیدە و گەندە
گەر موتتەفیقەن دەس بدەنێ نەیکەنە قەڵبی
یەک قووەتی پێ لازمە ئەم بەند و کەمەندە
تەوفیق لە خوداوەندە لەسەر ئێوە قیامە
یەک حەملە بەرن فرسەتە وەک شێری دڕەندە
ئەو سەدد و تەلیسمانە بە گورزان بشکێنن
لەتلەت بکەن ئەم قەیدە بە شمشێری بڕەندە
ئەو لەززەتی ئازادی و حوڕڕییەتی نەفسی
سەد مەرتەبە شیرینترە لەم شەککەر و قەندە
#مەلامارف_کۆکەیی
/channel/trupkirezgari
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…ئەگەر گوڵ ئابڕووی مابێ ئەبێ ھەر سەربەزانوو بێ
ئەگەر عیرفانی بێ بولبول بە ڕووی گوڵدا نەوا ناکا
ئەگەر قومری درۆ ناکا لە دەردی ھیجرە ناڵینی
لە دەوری گوڵ لە گوڵشەندا بەجوز نەعرەی بەبا ناکا
#ناری
/channel/trupkirezgari
ئێسته بێلوتفی،
که تووشی سەد خەم و دەردم
دەکەی
🔸ئاوات
@trupkirezgari
تا لەبەر چاوی ، مەقامت سهرگلێنهی چاومه
گهر لهبهر چاوم نهبی، جێگهت دڵی فهوتاومه
گهردی ئاهم بۆ ئهوهی نهگرێت دامانی کهوات
ئاوپاشیی ڕێ، وهزیفهی چاوی پڕخوێناومه
وامهزانه خادمێکی غائیبم، ههرجێ ئهچی
سایهبانی سهروی قهددت ڕۆحی لێقهوماومه
🔸زاری
@trupkirezgari
پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
Читать полностью…دەزانی چۆنە وا ماوم؟ لە عیشقی دڵبەرە مانم
دەپرسی بۆچی داماوی؟ لە دەستی یارە دامانم
دڵەی پەروانەکەم تینی شەمی ڕووتی نییە بۆیە
وەکوو پەروانە سووتاوم وەکوو شەم دیدەگریانم
بە شمشیری برۆ و تیری موژەت کاری کرا جەرگم
شەهیدی مەعرەکەی شمشێری ئەبرۆ و تیری موژگانم
لە دووری چاوەکانت چاوەکەم حوکمی نەما چاوم
کراسی یۆسفە دەرمانی چاوی پیری کەنعانم
لەبەر خەم چەم دەبارێنێ لەسەر مەزرای دڵم ئەسرین
مرادم شین نەبوو گەرچی پەڵەی دا هەوری بارانم
تەهومتەن بۆ جگەرگۆشەت گەلێ پێویستە نۆشداروو
بە نووکی خەنجەرت جەرگم بڕا داماوی دەرمانم
ئەگەر تۆ لەیلەکەی بێ مەیلەکەی سەرخێڵەکەی نازی
منیش مەجنوونەکەی ئاوارەکەی دەشت و بیابانم
بەهارە و کاتی گوڵ پشکووتن و دەرکەوتنی خێڵە
بە هیوای دیتنی باڵانەمامی کیژی کوێستانم
دڵم سووتا وەکوو پەروانە فرمێسکی شەمە ئاوم
وەکوو بولبول لە عیشقی خونچە جەرگی لەت لەتە دانم
«لسان الغيب»ی شیرازی مەیی باقی دەوێ ساقی
منیش موحتاجی تۆم و چاو لە دەستی خێر و ئیحسانم
لەبەر چاوی حەقیقی باغی میراوا موسەللایە
گەواراتر لە ڕوکنابادە ئاوی حەوزی بۆکانم
🔸حەقیقی
@trupkirezgari
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…خەڵک بوونەتە یەعقووب و لەدووی بۆنی
جلی تۆن
لەو ماڵی دڵی من کە بە پەندی زەمەنم کەن
بوومە زەڕەخەرمانی زمانی زڕی خەڵکی
کای کۆنە ئەڵێی وا لە هەموو ماڵێ شەنم کەن
خۆزگەم کە بە بادی نەفەسی تۆمە بە بادەن
ناوت بەدرۆ لێم ئەبەن و دێ بە گەنم کەن
دنیایه لە نێو قاتوقڕیدایه گەنمڕوو
بازاڕی میسر حاڵی من و باسی گەنم کەن
گەر بێت و بزانن کە کراسی حەزی لامە
هەر بەو جلە سپییەی نە بە جارێ کەفەنم کەن
پێت وایه کە سەرشانت لەبەر چی هەموو ماچن
بڕوانم کەواکەت نەدڕابێ بە پەنم کەن
هەر جارە کە دیتم لە زڵێخایێ جەوانتر
دەڕوانمە خەڵک و کە چی باسی تەمەنم کەن
نابم بە زڵێخایێ لە کن نازی عەزیزێ
تارای ڕەشی ئازار و خەیانەت لە تەنم کەن
شیرینەژنێ وا لە کەناری خەمی خەسرەو
پەیمانێ بڕۆخێنم و پێ کۆت و بەنم کەن
من تاکەپەرەستم! سەحەرم تاکی ڕەوایە
خاچم لە لەشێ دەن، لە هەوای تۆ کەتەنم کەن!
🔸سەحەر موعێزی
@trupkirezgari
نە وەفا لای کەسوکارە و نە سەفای ماوە ژیان
با لە دەس بێبەزەیی هەرچی کەسوکارە برۆم
🔸ئاسۆ
@trupkirezgari
تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟
دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە
ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم
ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هەردەوە
مەرحەمەت کە زوو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم
نازی پاپۆچت ئەکێشم من بە تۆز و گەردەوە
من کە پشتوانی باڵا و بۆسەچینی کوڵمەتم
چی دەکەم ئاخر لە سەیری باخ و بەی، بەم دەردەوە
هەر وەکوو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین
تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بە ڕەنگی زەردەوە
یەک نەفەس چاکی نەهێنا کەعبەتەینی بەختەکەم
شەش دەرم گیراوە داماوم بە دەستی نەردەوە
ئیلتیماسی تاهیری بێچارە قەد سوودی نییە
تۆ کە دایم شەڕفرۆشی بەو دڵەی وەک بەردەوە
🔸تاهیر بەگی جاف
@trupkirezgari
#زام_پێوان
بۆ یادی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی
بهرز و پیرۆز بێ 9ی خهرمانان، ساڵیادی شههید بوونی ڕێبهری قارهمان "کاک فوئاد موستەفا سوڵتانی"
شێرکۆ بێکەس
@trupkirezgari
من و قهلەڕهش کردمانه گرهو
بهختی من ڕەشه یا سهر باڵی ئهو
کاتێ سفرهکهی دڵم کردهوە
دای له شهقهی باڵ،زانی بردمهوە!
فولکلۆر
@trupkirezgari
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە.
Читать полностью…من زمانم گرتووه زەردێکی بێنمه
لێوەکەی
ئەو دڵی بردووم که پێویستی به
جامی جەم نەبێ
🔸هێدی
@trupkirezgari
مافی خۆمە
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
مافی خۆمە لێم گەڕێن با هەر وەها بێچارە بم
مەخسەرەی دۆم و دوڕاجی ئەم سەر و ئەو خوارە بم
با وەکوو کوێر و شەل و نوقسان و بێچارە و هەژار
تاکوو دەمرم چاوەڕێی ئیحسان و پووڵ و پارە بم
بەو هەموو باری گوناهە بوو جدەو پشتم خودا
تاوەکوو کەی دەست لە ئەستۆی پیسی ئەو کردارە بم؟
کەی خەبەردارم دەکەی یا ڕەب بە زەنگی مەرحەمەت؟!
با بەس ئاخر موبتەلای ئەو شوێنە، ئەو ئاکارە بم
بەم هەموو تەبعە ڕەوانە، بەو هەموو هۆنراوەوە
چاکە نەبمە شوهرەیی ئافاق، هەر ئاوارە بم
عاقڵی و ژیری و زرنگی ئێستە بێ مۆدن لە لام
باشە وەک مەجنوونی سەرگەردان و وێڵ، پەتیارە بم
مەمکەنە بەرموور لە بەرچاوان بە دەنگ و باسەوە
با وەپشت گوێم خەن جوانان، لێم گەڕێن با گوارە بم
نەچمە سەر چاو وەک برۆ، وا چاکە من بۆ ماوەیەک
هەروەکوو ڕیشێکی بێ ئیش، جوانە هەر لەو خوارە بم
شەرتە ڕازی عیشقی خۆم هەر هەڵگرم تا مردنم
با لە قەبریشدا ئەمن سندووقی ئەو ئەسرارە بم
تۆ کە گۆت بردۆتە دەر «کامیل» لە گوڵزاری ئەدەب!
حەقتە فەرمووی: هەر ئەمن با شێتی ئەو گوڵزارە بم
/channel/trupkirezgari
دوڵبەر دڵ ئەستانای جە من، شەرت ئی دڵستانی نیۆ
جەورش مەدەی، ڕەنجش مەکەر، خۆ کافرستانی نیۆ
شەرتەن بکێشۆ دڵ جەفات، با یادگار مانۆ جە لات
تۆ بۆت نە دڵ، خۆفی خودات، خۆ کافرستانی نیۆ
ئامام نە ڕات پی جەستەوە، گێرەم سڵۆم چیت نەستەوە
پی حاڵی جەستەی خەستەوە، خۆ کافرستانی نیۆ
هەی نەونەمامی باغی دڵ، پەی تۆ سیان بەیداخی دڵ
سا مەرهەمێ پەی داخی دڵ، خۆ کافرستانی نیۆ
هەی ڕەندێ توحفێ نازەنین خاڵت جە عەنبەر، گوڵ جەمین
سا مەرهەمێ، دەر پەی برین، خۆ کافرستانی نیۆ
بیمارو تۆم، حۆرو پەری، ئەر خواهێشەن، ئەر سەر سەری
شەرتەن عەیادەتمان کەری، خۆ کافرستانی نیۆ
دادم پەنە، چڵێ و «ڕیۆن» قیمەتشەنە، سۆنەم گیۆن
چی مامەڵە مەگنەم زیۆن، خۆ کافرستانی نیۆ
وێڵ وێڵ مەگێڵام کۆ بە کۆ، دەردم گران بێ ڕۆ بە ڕۆ
سا حاڵ و دەردیم پەرسە تۆ، خۆ کافرستانی نیۆ
تەرک و وڵاتیت کەردمۆ، ژاراوو دووریت وەردەمۆ
پەرسە بە حاڵی دەردەمۆ، خۆ کافرستانی نیۆ
عوریان و کەڵپۆش، شەیداو بیابان گێڵەنۆ
دا پەرسە پەی کێ وێڵەنۆ، خۆ کافرستانی نیۆ
ئەر شەرت و بەینت ویرتەن، خۆف و خواوو پیرتەن
بۆ لام، ئەگەرچی دێرتەن، خۆ کافرستانی نیۆ
یام بارە تەشریف یانەمۆ، یا دوورۆ پەرسە حاڵمۆ
تەرسە هەناسەی کاڵمۆ، خۆ کافرستانی نیۆ
قەومان، خوێشان، هامسەران، لۆمە و مەنامان چی کەران؟!
خاسەن تەئەسوفمان وەران، خۆ کافرستانی نیۆ
سەیدی گرانۆ ئەلویداش، هیجران مەدۆ هەردەم جەفاش
هەی پەی خوای بەیدێ وەلاش، خۆ کافرستانی نیۆ
🔸سەیدی هەورامی
@trupkirezgari
پێبکەنە لە گەڵ هەتاو
هەور
ڕووبار
گوڵ
چیا
باڵندەکان
بە دەم هەموو مناڵێک پێبکەنە
چاوەڕووانی ژیان مەبە بەختەوەرت کا
تۆ هەمووی ژیان بەختەوەرکە
ڕوونایی بدە بە چاوەکانت
لێڵاوی خەم بشۆرەوە
با لێوەکانت حەزە هەرەبەرزەکان بمژن
پێبکەنە تینوویەتی ژیانێکی ویشک بشکێنە
خێرایی لە کاتژمێر زەوت کە
پڕ پڕ بە له هەناسە
لە سووکنایی
لە ژیان
لە مان
ئەو کاتە
هەموو ژیان بە ڕووت پێدەکەنێ.......
🔸شەیدا مەحموودی شنۆ
ئەوە داتخستووە چەن ساڵە لە من دەرکی دڵم
دادەنیشم لە بەر ئەو دەرکە مەگەر بتبینم
هەمە باغێکی غەم و حەوشەیە بارانی نیگاە
داری غەم بێژی گوڵم بێتە سەمەر بتبینم؟
ع. گولابی
🔸هونەر