trupkirezgari | Unsorted

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6846

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Subscribe to a channel

دێرینە شێعری کوردی

تا بە تا لەو ڕۆژە تۆ زولفت بە ڕوودا خستەوە
من لە سایەی زولف و ڕووی تۆ ڕۆژی ڕووناکم شەوە

دا بزانن خەت لە دەوری عاریزی هات و کوتی:
«هەرچی نەیدیوە شەو و ڕۆژ نوور و زولمەت پێکەوە!»

دڵ لەسەر تاقی برۆی خۆی خستە داوی زولفی خاو
قیبلەکەم گۆڕاوە بۆیە پێم بە داوی کوفرەوە

ڕۆحی شیرینم بە چاوان وا بە زاری دەمکوژێ
قەد نەڵێ: داخۆ ئەوە فەرهادە یاخۆ خەسرەوە؟

چونکە دڵ عاشق بە ئەبرۆی بوو بە داوی زولفی بەست
حەقیە زنجیری بکا دێوانەیی ماهی نەوە

من وەها زوو مەستی مەی نابم بە نەشئەی چاوەکەت
مەرگی من ساقی لەگەڵ ئەو جامە لێوت بێنەوە

تۆ وەفاییت کوشتووە ئیسباتی کوڵمی سوورتە

ڕۆژ کە گیرابێ نیشانەی قەتڵی مەزڵوومان ئەوە

#وەفایی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی
هەر دەڵێم بیکەم

لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت
بەڵکە بەربانگێ!

#حەمدی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#_ئەحمەد_موختار_جاف

مانگی ڕەمەزان ھاتەوە بۆ بەختی شەڕی من
ڕەنگزەرد و زەعیفە گوڵەکەی سیمبەری من

بێ بادە و بێ ساقی و بێ بەرگ و نەوایە
مەحزوون و پەرێشانە دڵی دەربەدەری من

گەر بێت و دەرمکەی بەخوا ڕۆژێ دووسەد جار
ھەر خاکی دەری تۆیە نیگار تاجی سەری من

فەرمووی بە من ئێستاکە لە غەم زار و زەعیفی
جا لایقی بۆ حەڵقەیی دەوری کەمەری من

یارم بە نەزاکەت وتی دەردی دڵی زارت
دەرمانی نییە غەیری لەبی وەک شەکەری من

لەو ڕۆژەوە وا دولبەرەکەم ڕۆییوە خەڵقە
بێ نوورە لەبەر گریە و زاری بەسەری من

بولبول وەکوو «ئەحمەد» نییەتی زەمزەمە و شۆر
عالەم ھەموو بێدارە لە ناڵەی سەحەری من

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

⭕️خۆ ناسین
فەرهەنگی کوردی و درووست کردنی ژنانی بلیمەت و سەرکردە

لە زاری مێژوو نووسی بەڕێز دکتۆر سۆران حەمە ڕەش

ت،ب: یەکێ لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی سیاسی لە سەدەی هاوچەرخدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە بەر چەواشە کردنی مێژوو پێان وایە کە دوای مادەکان کورد سەروەری خۆی لە دەست داوە و له شاخەکاندا بە بندەستی ژیاوە

/channel/zagrosDaily

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سینەکەت بەفری کڵاوەی چلچەمەی کوردانەیە
کوڵم و لاجانگت لە نرخا زیوەر و دوڕدانەیە

مەستە چاوی پڕ خومارت نازی عالەم وا بە خۆی
بۆ هەڵۆی ڕۆحی هەژاریم داوە یاخۆ دانەیە؟

ماوەیێکە دڵ بە تاسەت دێ و دەچێ لەم شارەدا
مەی نیە سەرخۆشی کردووم سەیری ئەو لێوانەیە

ئاگری ئەشقە لە ناخم هەڵبووە بێ مەیلی تۆ
تا نەڵێن پیری موغانی دەرکی تۆ ئەفسانەیە

چەندە بێ ڕەحمی سەبارەت بەم گراویلکە عەزیز
هەر نەبوو هەستت ببزوێ بەم دڵە وێرانەیە

ڕەنگی تۆی گرتووە لە جوانی نەوبەهاری سەوزەپۆش
هەرچی دێ بۆن و بەرامەی سونبوول و ڕێحانەیە

هێندە زەخمارە دەروونم نابێ باشاری غەزەل
دێتە سەر ڕێچکەی قەسیدە مانگی بێ خرمانەیە

ئارەزووی گەورە و گرانم بوو بە کۆڵووی نیوەسووت
سەر ئەچێ دڵ هەر وەکوو ئەو لەش لە ئەو مەیدانەیە

کۆچی تێک ناوە شەم و خێڵ وا بەرە و گەرمێن دەچێ
هەر وەلی بێچارە لێرە چاوی لەو کوێستانەیە

بتگرێ ئاهی بە سۆزم بیتە پەندی شار و دێ
خاتری خاسانی شێخ و پێشوا لات عانەیە

شێعر وپەخشان و وشەی تەڕ بوو بە تاجی بەردەست
بێ مورووەت دڵشکاندن لافی ئازادانەیە؟

خامەکەم هەوری بەهارە جەوهەری ناخی ڕژان
تا نەڵێی شاعیر بە شێتی دێتە ئەم مەیخانەیە

گاڵتەجاڕی ئەشقە ئەمڕۆ ئەو کەسەی بێ غەل و غەش
هۆگری تۆیە بە پاکی و ئێستەکەش بێگانەیە

ڕۆدەچێ پەنجەت لە قەلبی سووری بە خوێن ڕەنگەوە
لێی گەڕە نامەردە هەر کەس چەشنی من دێوانەیە

حاڵی من بێ تۆ لە حاڵی شێت و پەتیاران دەچێت
تۆ نەبی دونیا لە لای من پاکی گرتووخانەیە

هۆی چیە ناپرسی لێم و دەرکی خۆشیت گاڵەدا
چی بێ تاوانی کە بولبول  مەنعی ئەو بوستانەیە

تیری تیژی ئەو نگایەت دای لە مێشک و هۆش پەڕی
کێش و سەروای لێ شکاندم چەندە بێ ڕەحمانەیە

وەک منی بێ کەس بە بێ کەس سەر بنێیتۆ تا ئەبەد
دوور لە خۆشی و خەندە جارێ قەت بە لاتانا نەیە

مانگی هاوارو نزایە ، ڕازی من کۆ کۆ بچێت
بارەگای ئەقدەس بلەرزێ و تووکی من بە دوا نەیە

هێندە دڵپڕ بووم شکاندت شووشەیی ئاوات و حەز
چەشنی خۆم ژاکاوە شێعر بۆ مەبەست جانانەیە


شەوی 26\ 1 \ 1400 هەتاوی
غەفور کەسنەزانی ، ژاکاو

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کەماڵ_محەممەد
خەمی_شەوە

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

به ده‌ره‌ک

حه‌ول و ده‌ولم بوو نه‌ڕۆی، ڕۆیی به‌ڵام، ئه‌ی به ده‌ره‌‌ک
عاله‌مێ بیستـــــی ئه‌گه‌ر بانگ و سه‌ڵام، ئه‌ی به ده‌ره‌ک

به جه‌هه‌ننه‌م که ڕما ماڵ و ڕه‌قیب پێـت بوو خه‌نـــــی
عاشقت بووم و ئه‌توش ڕۆیـــــی له لام، ئه‌ی به ده‌ره‌ک

به‌رهه‌می نوێ له دره‌ختــــــی غه‌زه‌لێ بووم که چی تۆ
بێ‌به‌ری بووی له به‌ر و بومـــــــی که‌لام، ئه‌ی به ده‌ره‌ک

تێنــه‌گه‌یــــــوی له جیاوازی ته‌ڵا و مــــــووروه کـــــه‌ره
بۆ به‌ڕه‌ڵڵایێ په‌تـــــی، چــــوویه سه‌لام، ئه‌ی به ده‌ره‌ک

پڕ به باڵات له ژیان ناز و نه‌وازشت بــــــوو، ئه‌تـــــۆش
سپڵه بووی، لات بوو ئه‌من ژه‌هری هه‌لام! ئه‌ی به ده‌ره‌ک

دڵنیـــــام ڕۆژێ ده‌گات به‌ردی له‌حــــــد بســــوێ له سه‌ر
ئاخ له ناخت ده‌گــــه‌ڕێ، خه‌تمـــی که‌لام! ئه‌ی به ده‌ره‌ک

نۆشـــــــدارووی بۆ برینــــی منی سه‌رگه‌شته له ژیـــــن
زۆر دره‌نگ هاتیـــــته سه‌ر کوشته به‌ڵام، ئه‌ی به ده‌ره‌ک

#هاوڕاز

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

📻 خوێندنەوەی شیعری:

"پێنج خشتەکی شماره 9: ئەو دڵبەرە وا بادە بە چاوان دەفرۆشێ"

📙 لە کتێبی: دیوانی #وەفایی
🖋 شاعیر: وەفایی

🎙 دەنگ: چۆڵستان (شێخ ئەگیت)

🎼 مۆسیقا: Just Two Of Us



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

هاوڕێیان لەڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە لەگەڵمان بن☺️

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەی چرای زوڵمەتکەدەی دڵ، ئەی جەلای نووری بەسەر
تۆ و جەماڵی باکەماڵت، ئافتابی یا قەمەر؟

شەو ئەگەر تۆ ماهتابی ئینتیزاری تابەکەی؟
رۆژ ئەگەر تۆ ئافتابی، بۆچ لە هەوران نایە دەر؟

جیلوەیێکت پڕ بە عالەم بۆ شەهیدان عومری نەو
خەندەیێکت پڕ بە دونیا بۆ نەخۆشان گوڵشەکەر

ئاب‌وتابی ڕووتە مایەی سۆزش و گریانی من
گا غەریق و گا حەریقی میهری ڕووت وەک نیلووفەر

ئاوی چاوم بۆتە مایەی سۆزش و گریانی دڵ
گا نەخۆش و مەست و حەیران، گا بەهۆش و باخەبەر

وا فیگار و ڕەنجەڕۆم کافر بە حاڵی من نەبێ
بێقەرار و ئەشکبار و دوور لە یار و دەربەدەر

هێند لەبەر ئاوری فیراق و ئیشتیاقت مامەوە
بوو بە کۆی زووخاڵ دەروونم، بوو بە خوێن جان و جگەر

دەستی من دامانی زولفت با لە ڕووت مەحرووم نەبم
ڕەوشەنە موشکیل‌گوشای شەوزیندەدارانە سەحەر

دوێنێ دەیفەرموو بە هەویای وەسڵی ڕوخسارم مەبە
تا وەکوو زولفم نەبی گەردەنکەچ و دەستەونەزەر

سەد شوکر هێنامیە بەر ئەبرۆ لە قەیدی زولفی خۆی
پاشی عومرێکی درێژ باڵی هومای ئاویتمە سەر

حۆری عین، ڕوحولقودوس یاخۆ مەلایک یا پەری
یا ئەتۆ بووی وا خەرامان هاتی ڕۆحم هاتە بەر؟

«وەفایی»

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#_تاهیر_بەگی_جاف

هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم
هەر لەحزە لەدەس جەوری فەلەک مات و زەبوونم

بەسراوە بە زەنجیری ئەلەم گەردەنی شەوقم
مەشهوورە لەناو ئەهلی جیهان شۆری جنوونم

ئەلفی قەدەکەم ڕاست وەکوو تیری خەدەنگ بوو
وا خەم بووە ئێستاکە، ئەڵێی حەلقەیی نوونم

مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو
وەک ئاهوویی ڕەمکەردە لە چنگ بەختی نگوونم

دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار
وێرانی ئەکا ئاخری بێسوودە فسوونم

مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بەحەقیقەت
وەک داخی لەسەر داخە، لەبۆ داخی دەروونم

چونکوو هەموو شێواوە جیهان تەرز و ڕەوشتی
یەکسانە لەلام شادی و خەم، بوون و نەبوونم

سەد شوکری خوا مەرکەزی سەد میحنەت و دەردم
وا تێ مەگە لەم دائیرەیی چەرخە بیروونم

«تاهیر» وەکوو مەجنوون لە خەیاڵی ڕوخی لەیلا
دێوانە لە سەحرا و سەراسیمە لە توونم

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

رۆژی زمان و رێزی  پارێزەرانی زمانی دایکی
✍رۆژ
ئەگەر رۆشنبیران، هونەرمەندان، ئەدیبان، زانایان و بلیمەتەکانی سەد ساڵی رابردووی کورد بە پێی هەڵوێستیان لەمەڕ زمانی کوردی پۆلین بکەین و نزیکایەتی و هەڵسوکەتیان  لەم پەیوەندییەدا بە پێوەر بگرین، دەبێ ئەم بلیمەتانە بە سێ دەستە پۆلین بکەین:
دەستەی یەکەم، چینێکی نوخبەی خۆبێژ کە بەداخەوە ژمارەیان بە شێوەیەکی نائاسایی زۆرە، چرکەچرکە لە ژیانی خۆیان و  وشەوشە لە سامانی فەرهەنگی کوردستانیان لەڕێی خزمەت کردن بە فەرهەنگی زمانە سەردەستەکانی کوردستان بە فیڕۆ داوە.
دەستەی دووەم، ئەو بەهرەمەندانەی کە لە رێبازێکی ئاساییدا بەرهەمەکانی خۆیان بە زمانی دایکی پێشکەش کردووە و هەرکەسەو بە پێی توانای خۆی داهێنانێکی پێشکەش بە خەرمان و ساباتی زمانی کوردی کردووە. ژمارەی ئەمانەش ئەگەرچی کەم نین، بەڵام بە رادەی پێویست نیە.
دەستەی سێیەم، بریتییە لەو کەسە دەگمەنانەی کە وێڕای خوڵقاندنی بەرهەمی ئەدەبی بە زمانی کوردی، قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و شێرگیرانە بوونەتە پارێزوانی راستەقینەی زمانی کوردی. "هـــــەژار" یەکێکە لەو کەسایەتییە ناوازانە کە بە درێژایی تەمەنی خەمخۆری زمان و ئەدەبی کوردی بوو. هەژارهەموو تەمەنی خۆی یان لە رێی داهێنان بە زمانی کوردی تەرەخان کرد، یان لە رێی خزمەت کردن بە ئەدەب و ئەدیبانی ئەم زمانە. ئەمڕۆ لە سالرۆژی زمانی دایکیدا و لە ساڵیادی "هەژاری موکریانی"دا، پێویستە ئەوە بزانرێ کە رێزگرتن لە تێکۆشەرانی بواری زمانی دایکی بەشێکی گرنگە لە رێزگرتنی زمانی دایک.  و پێویستە بە قەدەر رێزگرتن لە زمانی دایک، رێز و پێزانین بۆ هەژار وەکوو یەکێ لە پارێزەرانی راستەقینەی ئەم زمانە دابنرێ.

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

زمان شوناس و ناسنامەی هەر نەتەوەیەکە، زمانی دایکی ئێمەی کوردیش بەهەر زاراوەیەکەوە جوانە و ئەرکە لەسەر شانمان پاراستنی،🌻🌻🌻🌻🌻❤❤❤❤❤ 2ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێ🌹🌹🌹🌹


من کوردی سۆران تۆیش کورد کەڵهۆڕ
گشت هەر یەکیمن، درەوشین چوو دوڕ

من کوردی سۆران، تۆش کوردی کورمانج
هێڤی دخوازین یەک دڵ، یەک ئامانج

من کوردی سۆران، تویچ بە هەورامی
ئا سیاوچەما، چنە وەش وانی

من کورد سۆران، تونیش کورد لەک
وژت بیر نەکەی، هەرەنگی و تەک

زوانمان کوردی و زۆر شێوەزارین
وە ناوەڕاس و وە سەر و خوارین

کورد کەڵهۆڕ و سۆران و هەورام
کورمانج بین یا لەک، هەر کوردین Temam

ژاڵە سەفییاری

🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌞🌻🌻🌻🌻

میلکان
وەشەویسیام
سوێند بە مەودا
وەبان هێڵی دوایین نووڕینی بوومەڵێلی چاوەکانم
پاش دمایین ژوان ...
نها ژی
ل بەندا تەمە و داوی نایە
چاوەڕوانیم و
هاوار لەم وارانە غریبەی
تۆ لە مندا دووپات دەکاتەوە و
دیسا د ناڤ
ئەڤینا تە دە
نوقم دەبم لە هۊر ت
کە قەت 
لە وەرانوەری     
زوور نیاشتم ...
بنواڕە چلۆن
تاسەو دییەنیت
بییەسە زەریایەگ
و
دەورەی داوم
ئەی
نیشتمان ...

ژاڵە سەفییاری✍


•┈┈•📘❁✍🏻•┈┈•                 
@jalesefiyari
•┈┈•📚❁📘•┈┈•

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ماوه‌یه‌که‌ به‌یت و باوم که‌متره‌
هه‌ست و سۆزی ناو هه‌ناوم که‌متره‌

له‌و ده‌مه‌ی ڕا خۆم ئه‌سیری داوی تۆم
بیری داو و چوونه‌ ڕاوم که‌متره‌

زولفه‌کانت هەر دەهۆنیەوە ،دەڵێم
فکری ئاڵۆز و بڵاوم که‌متره‌

گەر بەیانی باشی کوردیم پێ بڵێی
مەرحەبای تورکی  و سڵاوم که‌متره

دوور مەبە لێم چوون لە سایەی سێبەرت
سووتنی بەر خۆرەتاوم کەمترە

من لە ناو موڵکی هونەر دا ژین ئەکەم
گەنجی شێعرم زۆر،،،دراوم کەمترە

تێر لە نانی عیشق و تێرئاوی شێعر
حەسرەتم بۆ نان و ئاوم کەمترە

هەر شەوێ تا بچمەوە ژوانی غەزەل
خەونی دووری زولفی خاوم کەمترە‌

‌خاڵە چاوی دێشێ تۆش ماچت نەکرد
تا بڵێم من ژانی چاوم که‌متره‌

🔸خاڵه‌ قازی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەگەر دولبەر بلاوێنێ هەموو دەرد و بەڵا خۆشە
خودا ناکردە مەیلی نا چ فەرقی سوقم و سیححەتمە

کە دیم خوێن جارییە ئەمڕۆ لە جەرگ و دڵ وەکوو سێلاب
وتم ئەم شاهیدە کافی حیساباتی قیامەتمە

#شێخ_عومەر_بیاره


/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#_سالم

خاڵی سەر سەفحەی ڕوخی جانان، چ نادر کەوتووە
حیکمەتی "دارالخلافە"ـی گورجییان ھیندوو دەکا

ئیسمی "ھوو" حەققە لەڕێی حەق، دەستی ڕەددم لێ مەدەن
«سالم»ـی مسکین وەکوو دەروێش لە دەرگەت ھوو دەکا

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

باشترین و بەپێزترین کاناڵە کوردییەکان لێرەیە☺️❤️

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

⭕️خۆ ناسین
فەرهەنگی کوردی و درووست کردنی ژنانی بلیمەت و سەرکردە

لە زاری مێژوو نووسی بەڕێز دکتۆر سۆران حەمە ڕەش

ت،ب: یەکێ لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی سیاسی لە سەدەی هاوچەرخدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە بەر چەواشە کردنی مێژوو پێان وایە کە دوای مادەکان کورد سەروەری خۆی لە دەست داوە و له شاخەکاندا بە بندەستی ژیاوە

/channel/zagrosDaily

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ناچێتەوە سەر ئاشقی ڕێگایەکی دیکە
من دوور و ئەتۆ دوور ئەوەش ئەممایەکی دیکە
 
زۆر زەحمەتە بتبینمەوە یەک کەڕەتی تر
کەوتۆتە بەینمانەوە مەودایەکی دیکە
 
نەلوا سەفەرێ هاوسەفەری باغی ئەوین بین
گرتی بەری ئەو ڕێگەیە نەلوایەکی دیکە
 
بەسرا لە من و تۆ دل و دەست و دەم و دیدە
کوا پرد و دەروو، دەروەچ و دەرگایەکی دیکە
 
نەیتوانی ژیان ئێمە بە یەکتر بگەیێنێ
ئێستا چەمەڕای مەرگم و ڕێگایەکی دیکە
 
بێ شوێن و زەمان خۆزگە ئەشق بوونی دەبوو هەر
ڕوابایە لە کاتێ تر و جێگایەکی دیکە
 
هەر دووری دەخستینەوە ئەم دەورە لە یەکتر
نەیبوو لە سەریدا خەم و خولیایەکی دیکە
 
دەمویست تەگەرە و لەمپەر و هیچ کۆسپێ نەمێنێ
ئاوات هەموو پێک بێ و نەبێ بریایەکی دیکە
 
پێم خۆش بوو بژین پێکەوە ئاشقانە هەمیشە
زۆر دەشتەکی وەک قادر و زارایەکی دیکە
 
زۆرت وەدوا کەوتم و هەر پێت نەگەیشتم
من شاعیرێ سەرشێت و تۆ لەیلایەکی دیکە
 
کاوی دڵی خۆمان نەدی قەت لێرە بە جوانی
تۆم خۆزگە کە دیتباوە لە دنیایەکی دیکە
 
لێرە و لەوێ پێم خۆش بوو ئەتۆ هاودەمی من بی
هەر تۆم دەوێ بێ ڕادە بەواتایەکی دیکە


/channel/M_Aran

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بێڕێزی بە وشە زانستییەکان

له دوایین کۆنگرەی حیزبدا باس لەوە کرا کە پێویستە ئێمە لە گوندەکانیش چالاکیمان هەبێت. چەند کەسێک، کردیان بە هەرا: خۆ حیزب تەکیەی دەروێشان نییە کە هەموو کەسێک سەری پێدا بکات. تکایە ئەو مارە سڕانەمان لێ مەکەن بە ئەژدیها. هەر ئەوەمان ماوە بۆرەپیاوان بە پینەی ناو لەپیانەوە ببنە هاوماڵی ئێمە. بەڵام چەند کۆنەبەرپرس وتیان: دەی خۆ ئیمە نایانکەین بە برابەش، ئەوان باریان هەر چل مەنە. بەڵام  ئەوەش نابێ کە ئێمە هەر بە مەن و گەزی جاران پێوانە بکەین. لە دنیای ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە دەنگی ڕەش‌وڕووتیش هەیە. دەنا حیزبی ڕەقیب ئەو دەنگانە بە قازانجی خۆی کۆدەکاتەوە. پاش وتووێژی زۆر، کۆڕێک که هەموویان خاوەنی خوێندنی باڵا بوون، بۆ ئەو کارە دەستنیشان کران کە بریتی بوون لە دکتۆرێک، مافناسێک، ڕاوێژکارێکی ئابووری و ئەندازیارێکی کشتوکاڵ. بڕیار درا ئەو کۆڕە سەردانی دێهاتێکی دیاری کراو بکەن. نوێنەری حیزبیش لە ناوچە، پیاوێکی حەمامچی کردە دەمڕاستی خەڵک کە لەو ڕۆژەدا لەلایەن جەماوەرەوە چەند پرسیارێک کە پێشتر فێریان کردبووو، ئاراستەی کۆڕەکە بکات.

کاتێ کە شاندی حیزب گەیشتە ناودێ، خەڵک لە نێو مزگەوت کۆ بوونەوە. کابرای حەمامچی وێنەی ئەلیاس‌ مووسایی لەبەردەمیان‌دا  کزۆڵکەی کردبوو. کە ئیشارەیان پێ کرد، پاش بەخێرهاتن لە لایەن خەڵکەوە، چەندین پرسیاری ئاراستە کرد. یەکم پرسیار ئەوە بوو کە ئێوە چیمان بۆ دەکەن؟ بۆ دێهاتێک کە زۆربەی لاوانی  ڕوویان لە شاران کردووە و زیاتر لە خانەی بەساڵاچووان دەچێت تا دێهات. وڵامی ئەم پرسیارە بە جەنابی دکتوری مافناس بوو. فەرمووی: ئێمە پێویستمان به یاسایەکی بنەرەتییە کە گەشە‌بەخشی کۆمەڵگا بێت. بە پێی ئیدەئالەکانی ڕۆژ، بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی و بە پێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان. بەڵام بە شیوەی پلانێکی ڕیالیستی، کە هاوتەریب لەگەڵ مۆدێرنیزاسیۆن هەنگاو هەڵبێنێت.
کابرای حەمامچی وەکوو کەسێک کە زۆر باش لە قسەی دکتور تێگەیشتبێ، وتی: ئەڵبەتە، ئەڵبەتە، ئێوەش هەر بۆ ئێمەتە.
پرسیاری دووهم سەبارەت بە شێوازی دیاری کردنی نرخی گەنم و نۆک بوو. جەنابی ڕاوێژکاری ئابووری فەرمووی: بە پێی ئیستاتیکی فەرمی وڵات و گرافیکە دیاریکراوەکانی دەوڵەتی، ڕادەی هەناردەی ئێمە بۆ دەرەوەی وڵات نزیکەی نەوەد ملوێن دۆلارە، کەچی ڕادەی هاوەردەی ئێمە بۆ نێو وڵات پتر لە یەک ملیارد دۆلارە. بۆ هاوسەنگی نێوان ئەم دوو ڕێژەیە پێویستمان بە ئێکۆنۆمییەکی پلۆتیکاڵە بەڵام بە پاڵپشتی سووشیاڵەوە...

کابرای حەمامچی وایدەزانی کە لە بەیانییەوە گوێزی بۆ دەژمێرن. بەڵام دەیگوت من کاڵەک خۆرم نەک بێستانڕن.

خەڵک وتیان گوندەکەمان قوتابخانەی نییە. جەنابی دکتور فەرمووی ڕوانگەی ئێمە بۆ پێکهاتەی سیستمی پەروەردە لە ژێر کاریگەری نووسراوەکانی زانای مەزن "جان دیووڤی" دایە کە لە کتێبی "لیبرالیسم و کردەوەی کۆمەڵایەتی" بە وردی ئاماژەی پێکردووە.
ئەندازیاری کشت و کاڵ کە تا ئەو کاتە کەس ڕووی دەمی لێ نەکردبوو، ویستی کە سەبارەت بە کشتوکاڵی ئوپتیماڵ، وتارێک بدات کە کابرای حەمامچی وتی کە خۆمان باش دەزانین کە هەر ماڵێک لە نێو دێ مافی ئەوەی هەیە کە چاڵاوی تایبەت بە خۆی هەبێ.

کابرای حەمامچی لە دوایین بەشی کۆڕەکەدا ڕووی کردە خەڵکەکە و وتی: ئەوا ئاغاکان فەرمایشتیان فەرموو دڵنیابن که هەموو کارێکتان بۆ جێبەجێ دەکەین.

پاش ماڵاوایی کۆڕ لە خەڵکی دێ، تا مەودایێکی دوور، گەماڵەکانی ئاوایی بە دوای ماشێنی کومیتەی حیزبدا هەر ڕاوڕاوانیان بوو...

"عزیز نسین / احمد شاملو"

خوێنەری هێژا!

ئەو ڕەش‌وڕووتانەی کە لە کۆمەڵگا فڕێ دراونەتە پەراوێز ،هیچ دەنگ و ڕەنگێکیان نییە. دەبێ تۆی خوێندەواری خاوەن قەڵەم و خاوەن پێگە، دەردی ئەوانە بهێنیتە پێش چاوان. جا ئەو کاتە سەواد و خوێندەواری تۆ بایەخی هەیە و دەبیتە سێبەری کۆمەڵگا. دەنا قسەی زل کردن بە شێوازێک کە هەژارەکە زۆرتر سەری لێ بشێویت و دوایی هیچیشی بۆ نەکەی، بێ بایەخە و مەبەست لۆتی‌خۆر کردنی مافی خەڵکە. کایە بە وشە زانستییەکانە. ئەوان  کاتێک کە دێنە قسە وەها وشەی قورس و بیانی بەکاردێنن کە خەڵک وادەزانن مانای وتارەکەیان ئەوەندە بەرزە کە ئێمەومانان لێی تێناگەین. کەچی لە ڕاستیدا هەر مانای نییە.

ڕەنگە زمان و قەڵەمی خوێندەواری ئێمە، ئەمڕۆ لە زمانی زانستی دنیا نزیک بێت، بەڵام ئاخۆ  لە دەرد و خواستی دڵی خەڵکەکەشمان نزیکە؟ ئاخۆ دەتوانن تیشک بخەنە سەر کێشەکان؟ دەتوانن وێژدانی کۆمەڵگا وەخەبەر بێنن؟

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/١٢/٠٨

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بـزەت هـات و له خـۆشیان پێکەنی دڵ
لەبیری چوو غەمی ژین، بوو غەنی دڵ

بە ماتی ئەودەمەی ڕوخـساری تۆی دی
پـەشـۆکـا، ڕەنـگـی گــۆڕا، ڕاچـەنی دڵ

بـەهـار ئەو وەخـتەیه بۆ وی کە شادی
کە حـاڵت بـاشە، خـاسه گـوڵشەنی دڵ

نـەتۆرێی، قـەت نەژاکێی، ڕادەوەستێ
ئـیـتـر نـاهـێنـێ تـاقـەت بـەنـدەنی دڵ

نـەکـا بـێ نـاز و هــیـوا بـی لـه دونـیـا
کە تا مـەحـشەر دەشـێوێ گۆبەنی دڵ

له دووریت هەر وەکوو شمشاڵە ناڵەی
کە نـیزیکی سـەمایه و دەف ژەنی دڵ

موحیب تـەنیا دڵ و هـەست و ئەوینە
هەوێنی شێعری، کابە و مەسکەنی دڵ

#موحیب_مەهابادی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#پێنج_خشتەکی_حەمدی_لەسەر_شیعرێکی_مەحوی

لە ئەووەڵ دەرسەوە من گوێ لە حەرفی ئەلف و بێ دەگرم
ئەبم فەرموویە دەستی دڵ بە چاکی بێ وتێ دەگرم
بتی چاکە دەلیلم بێ زەلیلم دەستی پێ دەگرم
«دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لە وێ دەگرم
کە من مشتێ چڵوچێوم بەچی بم کەڵکی کێ دەگرم»

بە غەیری زەڕڕە گۆشە جیلوەیی داوە بە بەختی کێ
ئەویش سەرگەردی یێکە لەم هەموو ئەرزەی خودا بێ جێ
غوباری دامەنە دەرمانی سەر یا سەندەڵی بەر پێ
«نەگەییە دامەنی دەستی دوعا جا دەبمە خاکی ڕێ
تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم ئەمجارە ڕێ دەگرم»

نەوەک بولبول لە خەندەی غونچە هەڵساوم سبەینێ زوو
نەوەک پەروانە ئاگر بەربووە جەرگم لە شەمعی ڕوو
نە ساڕێژی ئەکا ڕێشی دڵم وەک شانە نە تاری موو
«کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم»

کە دەستم کردە مل مینا و نۆشیم خوێنی لێوی جام
لە ئەوجی مەستییا کەوتم ئیتر نەمدیوە سوبح و شام
میسالی شاخی مەرجانی کە بگرێ کارەبای ناکام
«لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم»

کە گوڵزاری جیهانی عەشق کرایە ئەم چراخانە
یەکێ ڕێی بولبولی گرت و یەکێ ئایینی پەروانە

ئوسولی کیشوەری عەشقە ئەما شەرتی نەوەستانە
«لەسەرخۆچوونە شەیدابوونە قوڕپێوانە سووتانە
هەتا مردن مەحەببەت ئیشی زۆرە ڕێزی لێ دەگرم»

بەسەرما پێ دەنێ لەم ئەرزەدا بێ ڕێم دەڵێ یا شێخ
کە دەستی کەوتە کار عادەتیەتی جێ پێم دەڵێ یا شێخ
دەڵێی نوورە لە فانۆسی دڵا بێ جێم دەڵێ یا شێخ
«چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ یا شێخ
بە خاشاکی دەوت شوعلە عەسامە دەستی پێ دەگرم»

بەیەک غەمزە دەماری جەرگ و دڵمی ئەنجنی ورد ورد
بەری بەست دیدەکانم جوێباری خوێنی پێدا برد
تەعەججوب مام ڕەقیب لەم حاڵەتە بۆ چی لە داخا مرد
«کە سینەی ڕێشمی بەو تیغی نازەی ئەنجن ئەنجن کرد
وتی پەژموردەیە ئەم لالەزارە ئاوی تێ دەگرم»

تەماشای ڕشتەکە عەقڵت هەیە مەنواڕە نەرمی شەرم
هەزار سەر ڕەق ئەسیری پەنجەیێکی تاقە یەک سەر نەرم
نەبوو غەرقی عەرەق دوژمن نیشانم دا کە بەحری شەرم
«لە پاداشی قسەی سەردا هەمە ئاه و هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ من بەرقی تێ دەگرم»

یەکێ مەستی مەیی کیبرە یەکێ مەخمووری ئافاتە
یەکێ کەماڵی نوقسانە یەکێ نوقسان کەماڵاتە
لە هەم بەزمی وەها حەمدی تەرەب نەوعی مەحالاتە
«شوکر هوشیارە مەحوی تێ دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستیی بکا ئەهلی خراپەی بۆ چی لێ دەگرم»

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پڕ بە لەنجەی چاوەکانی
پڕ بە باڵای بێتاقەتی
ئاوێزانی ڕۆژانێکم
ئەمداتەوە دەست بیرەوەری

پڕ بە تەزووی ئۆخەیەک
کە بای بینینی هەڵ دەکا
بەرەو ڕۆژانی پڕ حەسرەت
دێم و دەدەم لە پەنجەرەی ڕوانینی

کە دامدەگرێ خەیاڵی
بیرەوەریم شپرزەیی دەگرێتە خۆی و
دەستەکانم چۆڵ دەبن لە ئەو

ئەم ئێوارەیە
شنەی خەیاڵی نەرم تێپەڕی
لەسەر درەختی یادی،
بیرەوەریەکم هەڵکۆڵی
چاوەکانی داگیرسان و
ڕووناکییان لە خۆر دزی

پەنجەی یادی بوو بە قەڵەم
هەناسەی بوو بە فێنکایی
گڕی دووریی دامرکاند و
شێعرێکی سپیم نووسی بۆ چاوی


🔸شیوا ئەمیری

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چ بەرەنگاری خەفەت بم چ بەرەنگاری دڵم
خەفەت ئاژاوە دەگێڕێ وەرەوە شاری دڵم

وەرەوە و هەڵکە چرایێ لە شەوی تاری دڵم
وەرەوە و بدوێ بە ئازادی لە ئازاری دڵم

ئەوەتا ڕۆژ نخوون بوو ئەوەتا مانگ هەڵات
وەره بڕوانە چ شەوگارێکە ڕۆژگاری دڵم

بزەکانت کە بزر بوون و لە چاوم تەرە بوون
خەمەکانت بنەیان خست هەموو لە بناری دڵم

شەو و ڕۆژ دیدە بە ڕێگاوەیە دەڕوانێ لە کەل
چەنێ جوان دیاری دەمێ دەرکەوی لە دیاری دڵم

چەنێ شیرینی به هات و چەنێ تاڵم بە نەهات
چەنێ سکڵی لەحەنای ڕوومەتی سیخواری دڵم

وەکوو پاساری لە پاسارـی دڵم نابیتەوە
وەی کە نەخشینی لەسەر سوانە و لێواری دڵم

وەی لە تۆ وەی لە چەمت وەی لە وشەی جوانی دەمت
وەی لە من وەی لە خەمم چەندە خەفەتباری دڵم

وەی لە تۆ وەی لە سەفەر وەی لە هەواڵێ کە نییە
هەی لە هەڵکردن و هەڵکردنی ناچاری دڵم

وەرە سەر کێشە حەساری دڵی سەرکێش کە نەها
نییە دیوارێ نزمتر بێ لە دیواری دڵم

لە گەرووی مەرگەوە هاتم لە پەنای تۆ وەحەسێم
وەی خودای گەورە بە کێ کەوتووە من کاری دڵم

لە هەڵاتە و لە هەڵاتە و لە هەڵاتە و لە هەڵات
کەچی ڕۆژگاری ڕەشم بردەوە بە قوماری دڵم

#ڕامان_غەفووری

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ماتەم وەکوو زوڵفەینی سییەهـ گرتی سەراپات
پۆشی لە ڕوخت تەعبییەیی بەیدەق و شامات

تاقانە یەتیمی خەلەفی ئاخری نیسان
تۆ خۆش بی سەدەف بوو بە فیدات دوور بی لە ئافات

بۆ فەوتی سەدەف حەیفە بڕێژی دوڕەری ئەشک
زایع مەکە دوڕدانە بە غارات و خەسارات

دیدەت وەکوو گوڵ سوورە، پڕی شەبنمی ئەشکە
یا لالەیی پڕژاڵەیە دوو نەرگسی شەهلات

بۆ گریەیی تۆ ڕەنگە منیش هێندە بگریێم
گەوهەر بڕژێنین بە بوڵەندی قەد و باڵات

لاکین ئەمە دونیایە، گەهێ سوورە گەهێ شین
لا یسألُ مَن عاشَ وَ مَنْ مات وَ مَنْ فات

بەس گریە بکە بۆ پدەر و بابی حیجابت
بێبابیی تۆ مووریسە بۆ وەسڵ و مولاقات

بێبابیی تۆ بۆ من و تۆ بابی فوتووحە
بێبابیی تۆ خواستەیی من بووبوو بە ئاوات

بێبابی مورادی من و تۆ بوو بە تەمەننا
بێبابی دوعایی من و تۆ بوو بە موناجات

ئەو بابە کە فەتح و زەفەری قەلعەیە قەلعی
با قەلعی بکا زەلزەلەیی هازیمی لەززات

ئەو پیری خەرەف، ئافەتی مەردی و سەفا بوو
تۆ شۆخ و جوان، دوور بی لە ئافات و خەرافات

ئەو فەوت و وەفاتە سەبەبی عەهد و وەفاتە
چوو ساعیقەیی بەردی عەجووز و گوڵ و مول هات

گوڵ تاجی لەسەر نا و چەمەن مەخمەڵی پۆشی
هات موژدە کە خەلعەت گەیییە بەر بە موباهات

هات زەمزەمەیی بولبول و ئاوازەیی قومری
هات بادی سەبا، دێن و دەچن عەرعەر و بانات

نەجم و شەجەر و نەرگس و ئەنواری شکۆفە
جیلوەی چەمەنن، یەعنی زەمین بوو بە سەماوات

ماوەردە لەسەر خەرمەنی گوڵ عەترفشانە
یا ئاوی حەیاتە، عەرەقی وردی موحەییات

گوڵشەن وەکوو بەزمێکە کە ئاحادی هوزاری
بۆ تاقەگوڵێکی گەیییە ڕوتبەیی میئات

تۆ باقییەیی ساقییەیی سەحنی چەمەن بە
مەیدان هەموو مەیدانە بە کاسات و بە تاسات

«نالی» یەک و ئەو کەس کە تەمامی غەزەلی بیست
مەعلوومی بووە زۆر و کەمی خاریقی عادات

#نالی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#خاکیپۆش

خاکیپۆشی  نیشتمانم بۆ دەمی هەستانەوە
دەچمە نێو چیرۆکی پێشمەرگە و نیگای کوێستانەوە

پڕ بە قوڕگی سەنگەرێکی سوور هەتا لووتکەی چیا
دەبمە ئاوازی سروودی ژین بە دەم لاوانەوە

بۆنی هەوری و گوڵوەنی و پشتوێنی ڕووباری شەهید
دێ لە جامانە و هەناسەی بەرزی کۆساڵانەوە

دەبمە ماڕشی نێو سروشتی هزری باڵگرتووی شەریف
زاگرۆسم خستەوە دووتوێی کتێب و وانەوە

من پەیامێکی زرێبارم لە خوێندایە و دەڕۆم
دەیگەیەنمە گۆلی ورمێ و دەست شەپۆلی وانەوە

بەژنی ئیلامم دەسم خستووەتە نێو دەستی سنە
وێنەیەک دەگرین بە سەر دیواری مێژووی ژانەوە

دەشتی زامم چڵ دەدا و ئازاری سابڵاخ و سەقز
خەونی تاڵ کردووە لە چاوی لێڵی کرماشانەوە

من لەگەڵ خەونی شەهیدان دەبمە کانیاوێکی ڕوون
دەچمەوە نێو باوەشی کۆماری کوردستانەوە

ئاگری نەورۆزی ڕزگاری بڵێسەی دێ دەمێ
خاکیپۆشان دێن بە ئاڵا و گوڵوەنی و جامانەوە



🔸ڕەسووڵ_سوڵتانی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

زمانی دایکی

تەبعی شەککەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکا
ئیمتیحانی خۆیە مەقسوودی، لە عەمدەن وا دەکا

یا لە مەیدانی فەساحەتدا بە میسلی شەھسوار
بێ تەئەممول بەو ھەموو نەوعە زوبانی ڕادەکا

کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆکردییە
ھەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا

بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح    
       ھەرکەسێ کوتاڵ و پارچەی بێبەدەڵ سەودا دەکا

شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ ھەودا دەکا

🔸حەزرەتی نالی
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دەمێك یاخی و دەمێک شێتم ، من شەرمەزاری سەردەمم 
سەرلێشێواوی رۆژگارم ، مالێکی یەکجار بە  خەمم 

گیرۆدە خواردووم لە قەفەس  باڵندەی  بێ باڵ و پەڕم
ئاگر لە ڕۆحم دەسوتێت، وەرن سەیرم  کەن لاپەڕم

لە خۆشەویستی بێ بەریم ، دووریشم لە جامێ شەراب
بە تەنیایی هەر خەم دەخۆم ،دونیا لە من بۆتە سەراب 

ئاخ لە جەفای ئەم ڕۆژگارە ، ئاخ لە خەلکی ئەم  شارەوە 
لە فێلی خەلکی ئەم دەمە ، لە تانەی دۆست و یارەوە

خۆزگە هەرگیز نەبوومایە ، لەم دونیای پڕ لە ئازارە
بە چاوی خۆم نەمدیبایە ، ئەم هەموو قیژەو هاوارە

بەڵام ئێستا کەوا  من هەم  لەم خەم و لەم ماتەمینە
دەسوتێم و دەناڵێنم ، ریسوا بووم لەم مەرگە ژینە

ڕەنگە ڕۆژێ من ببینم هەبێ خۆری خۆشەویستی
تاریکی دونیا نەمێنێ ، دڵ بگات بە ئەوەی ویستی

ڕەنگە لە خەم و پەژارە رزگارم بێت ، ئەم رۆژە بێ
تامی خۆشەویستیش بکەین ، بڕوێتەوە گوڵ لەسەر ڕێ

چاوەڕێی شنەبای ئارامیم رزگارم کات لەم سەردەمە
هەموو تەمەنم تازە ڕۆی ، چرای هیوام گەلێك کەمە

#شاڵاو_عەلی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لە بەڕەڵایی هەتا ئازادی

لە کۆڕێکدا باس هاتە سەر ئەوەی کە ئاخۆ سزای لە سێدارەدان قورسترە یان زیندانی هەتاهەتایی؟ لەو کۆڕەدا بانکدارێکی ملیاردێڕ لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە مردن بە شێوازی ئێعدام تەنیا چەن چرکەسات دەخایێنێ، کەچی زیندانی هەتاهەتایی واتە مردن بە شێوازی زەجری درێژخایێن. لاوێکی تەمەن ۲۵ ساڵ بە پێچەوانەوە دەیگوت کە زیندانیکردنەکە باشترە و ژیان بە هەر شێوەیێک درێژەی هەبێ هەر باشە. هەرکامەش لەسەر بیروڕای خۆیان سوور بوون. کێشە گەیشتە ئەوەی کە کابرای دەوڵەمەند لەسەر دوو ملوێن دولار گرێوی کرد، بەو مەرجەی کە ئەو لاوە پانزدە ساڵی ڕەبەق لە زینداندا بمێنێتەوە.

گرێبەستێک واژۆ کرا کە کوڕە لە باخی کابرا لە نێو خانویێک بمێنێ. دەرکە لاک و مۆر بکرێ، چاوی بەکەس نەکەوێ، تەنیا لە ڕێگای دەلاقەیێکەوە نان، شەراب، ئامیری مووسیقا، جگەرە، کتێب و کاغەزی پێ بدرێت. کەس بە زۆر ڕاینەگرێ. دەستەڵاتی هاتنەدەرەوەی لە هەمووکات هەبێت، بەڵام ئەگەر پێش پانزدە ساڵ بێتەدەرەوە هیچی دەس ناکەوێ. پاسەوانێک چاودێری ئەو خانووە بێت و داخوازی و پێویستییەکانی ئەو لاوە لە دەلاقەوە وەربگرێ.
کابرا مەستی پارەی زۆر و لاویش بە تەماحی پارەی زۆر، ڕێک کەوتن. قوماری سەرمایە و ژیان دەستی پێکرد.
ساڵانی هەوەڵ تەنیا بە سازژەندن و خواردن و خەو ڕادەبرد. بەڵام ئەو لاوە وردە وردە دەستی کرد بە خوێندنەوە. لە کتێبە ساکارەکان تا دەگاتە مێژو و شێعری بەرز و ڕۆمانە مەزنەکان و کتێبە ئاسمانییەکان و...
پاش پانزدە ساڵ، لە ڕۆژانی ئاخر، کابرای سەرمایەدار ترسی لە دەسچوونی ئەو هەمووە پارەی لێ نیشتبوو، بۆیە شەوی ئاخر بە بێچرکە دەچێت و لاک ومۆری دەرکە ڕادەماڵێ و دەیەوێ لەکاتی خەودا بیخنکێنێت. لەو دیوەدا تەنیا شەمێک هەڵکراوبوو، لە پەنایدا نامەیێکیش دانرابوو. کابراش خەوی لێ کەوتبوو. لە نامەکەدا واینوسیبوو: لە سبەیڕا من مافی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگام هەیە، پێش بینینی خۆر و خۆڵ، پێویستە ڕابگەیێنم کە من لە ڕێگای بیر و خوێندنی قووڵ بە دڵ مەست بووم . لە ناخی دڵمەوە گۆرانیم چڕیوە. لەگەڵ ڕۆحی ژینگە ژیاوم. لە جوانی ڕاستەقینەی ژن تێ گەیشتووم. هاواری گەورەپیاوانم بیستووە. لە مانای مردن دەزانم.  من هەستم بە فڕەی باڵی شەیتانەکان کردووە کاتێ بە درۆ باسی خودا دەکەن. زانیومە ڕێگامان هەڵە کردووە و درۆکانمان بە ڕاست زانیوە و ناشیرنییەکانمان بەجوانی هاتوەتە بەرچاو. دنیامان بە نێوی بەهەشەت لێ کراوە بە جەحەندم. ئێستا من لە ژیانی نێو ئەو بەهەشتەی کە بە پارەی  سووخۆران بخولقێت بێزارم....
بەیانی چەندین کاتژمێر پێش لە کۆتاییهاتنی گرێبەست باخی بەجێ هێشتبوو.

لە نووسینی ئانتوان چێخۆف ۱۸۸۹ ڕوسیا.

چیخۆف بەر لە هەموو شتێ دەڵێ: ئەبێ یاساکان ڕوانگەی مرۆڤایەتیان لە پشتەوە هەبێت. زۆر جار سەرمایەدارەکان ژیانی مرۆڤ بە پارە هەڵدەسەنگێنن. هەژارەکانیش لەبەر تەماح پشت لە ئازادی خۆیان دەکەن. نرخەکەشی سەرمایەدار دیاری دەکا. سەربەستی شتێکە لە دەروونەوە دەست پێ دەکا و بناغەکەشی بیر و زانین و تێگەیشتنە. مانای ژیان و ناسینی جیهان بە بیستنی قسەی گەورەپیاوان سەبارەت بە یاسا، مان و نەمان ،پارە و زۆر شتی تر  بە دەست دێت، ئەوێش بەشی زۆری لە ڕێگای خوێندنەوەیە. چێخۆف دەڵێ هەر کەسێک ئەبێ سووچێکی تەنیایی هەبێ بۆ بیرکردنەوە( چخۆف لەبەر ئەوەی ئێمە لە نرخ و بایەخی بیری ئازاد تێبگەینێ ماوەی ترسناکی پانزدە ساڵی بۆ دیاری کردووە). ئاواتی زۆر کەس خواردن و خەوتن و ئارەزووی پارەی زۆرە. بەڵام پیاوی زانا بیری ئینسانی لەلا گرنگترە.  ئازادی بەرهەمی تێگەیشتنەو، بەڕەڵاییش بەرهەمی نەزانین....
بانکدارێک کە پێشتر ئێعدامی پێ باشتر بوو تا مردنی درێژخاین، ئێستا بۆ پاراستنی ژیانی درێژخاینی خۆی حوکمی ئێعدامی بێگوناحێک ئەدا. لاوێک کە ژیانی بە هەر شێوەیێک دەویست ئێستا مردنی لەو ژیانە پێ باشترە. دیارە بڕیاردان بەم هاسانیشە نیە و.....
چێخۆفی مەزن زۆر وانەی جوانی  بە قەڵەمی بەرزی شی کردۆتەوە.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۷/۳۰

@trupkirezgari

Читать полностью…
Subscribe to a channel