trupkirezgari | Unsorted

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6850

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Subscribe to a channel

دێرینە شێعری کوردی

ئەی وەتەن تەنیا نە هەر من بۆ تۆ وا سەوداسەرم
تیشکی ڕۆژیش جێی لەبەر کۆیلەت نییە دەوروبەرم

تۆ لەدەس بێگانەدا بی چارەنووسی ئەو گەلە
هەڵمەت و قوربانیدانە و ڕشتنی خوێنی گەرم

ناحەزی تۆ پێ لەسەر گۆڕی شەهیدان دابنێ
کێیە باوەڕ کا کە دەس لەو خاک و خوێنە هەڵگرم

دوژمنت چی دیکە با ئاگر لە ماڵم بەر نەدا
من لە سایەی خۆشەویستی تۆوە هەر خۆم ئاگرم

سەد پەژارە و بەرهەڵست و سوێر و تاڵیم بێتە پێش
گەر لەڕێی ڕزگاری تۆ لادەم بزانە کافرم

خۆم بە شانازی بەڵاگەردانی سەربەرزیت دەکەم
تیخی خۆی دابێنی دوژمن بۆ مەتاڵت حازرم

سەر لەسەر شانم وەکوو بارێکە کەڵکی چی هەیە؟
گەر دە ڕێی تۆدا نەچێ ئەو بارە قەت هەڵناگرم 

من بە بیر و باوەڕ و دوژمن بە تانک و تۆپەوە
کێو بە کێو ڕاوی دەنێم واتە گەلێک ئازاترم

هەر بە هیوای ڕۆژی ڕزگاریت ئەژیم و ڕوونە لێم
تا بە دەستی خۆم نەنێژم دوژمنی تۆ نامرم

من دە ڕێی سەربەستی تۆدا بۆ هەموو پیلانی ڕەش
دڵنیا بە هەر کوڕە پێشمەرگەکەی ناو سەنگەرم

ئەو کوڕەی هێزم لە شیری تۆوەیە و ڕۆژی هەرا
جێی لەناو جەرگ و هەناوی دوژمنت دا خەنجەرم

من کە گاڵتەم دێ بە مردن سەیرە گەر تۆ شاد نەبی
تۆ دەبێ هەر سەرکەوی و کۆسپت لەسەر ڕێ لابەرم

دوژمنت هەر فێڵێ بیکا نەخشی سەر ئاوە و ئەمن
پیرە دارێکم کە بەو بایانە هەرگیز نالەرم

نابەزم هەر وەک بەڵێنم داوە یان ڕزگاریی تۆ
یان هەموو ئەو شیو و دۆڵەت پڕ دەکا خوێن و تەرم

ئەی وەتەن هەر ناوی تۆ وردی زمانمە بۆیە وا
هەر وەکوو دەشت و چیاکەت کەسک و سوورە دەفتەرم


🔸هێدی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بۆ مانگ ئەگەڕان خەڵقی، منیش ئەبرۆیی یارم
دی و چووم وتم قازی بە حەق ماھی نەوم دی
حەمدی

خۆشەویستان!
وێڕای سڵاو و خۆشەویستی، ئاواتەخوازم هەموو هەست و ئاوات و کردار و پندار و ڕەوتتان وەرگیراوی خواوەندی پاکی بێت و ئاواتم لەشساغیتانە لە ئێستا و داهاتوویشدایە.
هەروها هاتنی جەژنی ئایینی ڕەمەزان بە تەواوی باوەڕمەندانی نیشتمانمان پیرۆزبایی دەڵێم و خۆشی و کامەرانی بۆ تاک بە تاکی خەڵکی کورد دەخوازم.
دیسان دەڵێم: سڵاو لە خاک! سڵاو لە خەڵک! سڵاو لە هەستی پاکی خۆڕاگریتان لەبەرانبەر ژیان و هیوای سەوزتان بە ئاسۆی ڕوون.
سەدان بۆنە و جێژن دێن و دەڕۆن بەڵام لە ڕاستیدا هیچ کامیان بە قەد مزگێنی یەکگرتوویی و یەکدەنگی خەڵکەکەمان دڵمان خۆش ناکات و هێمنی بە ژیان و ڕوحمان نادات. هەر بۆیە ئاواتی بەرز و هەمیشەییم یەکگرتوویی و یەکگرتوویی و یەکگرتوویییە بۆ گەلی کورد بۆ ئەوەی دایکی نیشتمان دڵشاد بێ چونکە دڵی خاک و نیشتمانمان بە ئاوەدانی خۆی و یەکڕیزی و دڵپاکی و خۆشویستنی خەڵکەکەی لەناو خۆیان ئۆقرە دەگرێت و شاد دەبێت، هەر بۆیە ساڵەهای ساڵە ئەو خاکە پیرۆزە چاوەڕێی یەکڕیزی و ئاوەدانخوازی و یەکگرتوویی گشتیمانە بۆ گەیشتن بە جەژنی بەختەوەری هەمیشەیی جەژنی ڕزگاری نیشتمان و سەربەخۆیی گەلی کورد، بەو هیوایە.
بە بریا و خۆزگەوە ساڵی تر جەژنانەمان بەرەو پیری چوونی ڕزگاریمان بێ و جەژنەکانمان لەسەر خاکێکی ڕزگارکرا پیرۆز و بەرز دەنرخێنین.

🔸بەڕێوبەرایەتی دێرینە شێعری کوردی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

جێژنانەی ئێمه بۆ ئێوە ئەم کاناڵە جوانانەیە😍🙂

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

خاک بە خەونی خاکەلێوە هاتە سەر خەتی خەبات
ڕاپەڕی گوڵ گەرمە گەڕیان گەڕ گەڕی شایی وڵات
خاک بە ڕەسمی سەربەخۆیی سەربەها گوڵ دادەنێ
ڕۆژی پڕ گڕ باسکی خێری بۆ وڵاتمان هەڵدەکات

🔸شەیدا مەحموودی شنۆ

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لە مەیخانەی چەمەن بەزم و تەرەبیان گرت قەدەحنۆشان

شەقایق بادە، زەنبەق شیشە، نێرگس ساغەری هێنا

#وەفایی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

 
لەبارەی نەورۆزی پیرۆزدا زۆر شت گوتراوە و نووسراوە. مێژوونووسان دەڵێن ئەو ڕۆژە کە ئاور دۆزراوە خەڵک کردیە جێژن و ناوی نا نەورۆز، یا دەنووسن ئەو ڕۆژە کە کاوەی ئاسنگەر لە زەحاکی خوێنخۆر و زۆردار ڕاپەڕی و دوایی بە دەستەڵاتی زۆردارانەی هێنا، کرا بە نەورۆز.
تەنانەت لە هێندێک برادەری شیعەم بیستووە کە حەزرەتی عەلی سڵاوی خوای لێ بێ لەو ڕۆژەدا لەدایک بووە. هیچ کام لەم بۆچوونانە بۆ ڕەتکردنەوە نابن. دۆزینەوەی ئاگر ئەو نیعمەتە گەورەی خودا، ڕاپەڕینی کاوە و لە ناخ ڕۆ کردنی زەحاکی زۆردار و لەدایکبوونی حەزرەتی عەلی ئەو سەردارە بەناوبانگەی ئیسلام هەموو بۆیە دەبن جێژنیان بۆ بکەی، بەڵام بۆچوونی من لەبارەی نەورۆزدا بۆچوونێکی لادێییانە و کرمانجانەیە. لەوەش ناترسم مێژووزانەکانی شارستانی پێم بڵێن کەڕە کرمانجی مێژوونەزان و نەخوێندەوار ئەوەت لە کوێ هێناوە.
من پێم وایە ئەم ڕۆژە پیرۆزە و ئەم جێژنە گەورەی زۆربەی گەلانی ڕۆژهەڵات پێوەندی بە ئابوورییەوە هەیە.
جا ئیجازە بدەن بەکورتی لەو بارەوە بدوێم. تا بزانن منی کەڕە کرمانج کەنگێ و لە کوێم دەرسی ئیقتساد خوێندووە تا قسەی وا زل بکەم.
بابە با نەخوێندەواریش بم! خۆ ئەوەندەم لە خوێندەواران بیستووە کە ئەو گەلانەی بە زمانگەلی ئێرانی دەدوێن لە ڕۆژگارێکدا کە نە من دەزانم کەنگێیە و نە ئەو کەسانەی خۆیان بە مێژووزان و مێژووناس دەژمێرن بۆیان ساغ نەبۆتەوە چەند هەزار ساڵ دەبێ لە قەفقازەوە سەرەوژێر بوونەوە و هەر یەک بۆ لایەک ڕۆیشتن.
ئەم گەلانە هەموویان شوانەوێڵە و مەڕدار بوون و ژیانیان بە پێست و گوانی ئەم گیانلەبەرە خوێنشیرین و بەستەزمانە کە زۆر زوو دەستەمۆ بووە، دابین کردووە.
ڕوونتر بڵێم خۆراکیان لە شیر و پۆشاکیان لە خوری ئەو حەیوانە بووە. جا بۆیە خۆشیان ویستووە و گەرمێن و کوێستانیان دەگەڵ کردووە و بەدوای هەوار و لەوەڕگەدا وێڵ بوون و گەڕاون. نە زۆر شارەزای نووسینەکانی «هیرۆدۆت»، «تەبەری»، «گزنفۆن»، «فردۆسی»، «مینۆرسکی» و «زێڕنۆف» و ئەوانەم کە بنەچەکەی کورد بەرمەوە سەر کاردۆخ و ماد و نازانم کێ و کێ؟...
بەڵام دەزانم کوردیش یەکێک لەو گەلانەیە لەپێشدا شوانەوێڵە بووە ئێستاش ئەگەر کارەساتی ڕۆژگار لێگەڕێ کەیفی لە شوانەتییە و وڵاتەکەشی بۆ ئاژەڵداری یا بە زمانی ئیمڕۆ دامداری و دامپەروەری دەناڵێ.
ئێستاش هەرچەند مەڕداری لە کوردستاندا بەداخەوە زۆر کەم بووە و دامپەروەرەکان کاتی بەران تێبەردانیان گۆڕیوە، بەڵام ئەو دابە هەر نەگۆڕاوە، هەر کەس کەرتکە مەڕێکی بێ ئەو ڕۆژە بەران دە مەڕی دەکا، میوانداری لە جیرانان دەکا، مێوژ و خورما و شیرینی دەدا بە منداڵان و ئەگەر خەڵاتێکی زۆرباش بۆ شوان لە ئەستۆی بەران نەکا، کاکی شوان نایەڵێ بەرانی ڕەنگاو بچێتە نێو مێگەل.
بەڵام زۆر دوور نییە هەر بە بیری من مەڕدار لە ئاخر و ئۆخری مانگی میهر بەرانیان دە مەڕ کردووە و جێژنی میهرەگانیان بۆ کردووە. دیارە ئەو جێژنە ئەوەندە گەورە بووە کە عەرەب وەریان گرتووە و کردوویانە بە میهرەجان و بە هەموو ڕۆژی خۆش دەڵێن میهرەجان.
مەڕ بە پێنج مانگ دەزێ پێشینیان دەڵێن بەرخ پاش سەد ڕۆژ ڕووحی وەبەر دێ و مەترسی بەر ئاویتن کەم دەبێتەوە. جێژنی سەدە کە ئێستاش لە زۆر شوێنی کوردستان دەیکەن و پێی دەڵێن «بێڵن دانا» پێوەندی دەگەڵ ئەم باسە هەیە. دوو مانگ پاییز و سێ مانگ زستان دەکاتە پێنج مانگ و لە شەوی ئەووەڵی بەهاردا زەوی مەڕ دێ و جێژنی هەرە گەورەی مەڕدارە.
پێم وا نییە پێویستی بە ڕوونکردنەوە بێ بەرخی مەستە شیر پاشی سێزدە ڕۆژ دەبێ لە کۆز دەرکرێ و بە زاوەماک بیبەیە لەوەڕ. ئەوەش سێزدە بەدەرەکەمان.
ئەوەیە بۆچوونی منی کەڕە کرمانج کە لە ژیانی باوکم بەسەر مەڕ ڕادەگەیشتم و گەرمێن و کوێستانم دەکرد و بە پسپۆڕی ناوبانگم هەبوو. بەڵێ ماوەیەکی زۆر وێڕای شوانی شەوگەڕ و شەنگەبێریی توند و تۆڵ لە کوێستانە جوانەکانی کوردستانی ڕەنگین ژیانم ڕابواردووە.
زۆر پاڵێنیان لە مندارە مانگدا بۆ ئەوەی شوانەکانمان نیوەڕۆ خەوی بۆ بکەن و شەوانە مەڕ بڕەتێنن بۆ خۆم دەستم داوەتە گۆچان و چوومە بەر مەڕ و لەو وەختانەدا بووە شێعرم بە تەبیعەت و خۆڕسک و ژیانی کوردەواری هەڵگوتووە.

نەورۆز

لە کتێبی هەواری خاڵی
🔸مامۆستا هێمن

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
دەس کەوتی نەورۆزی ئەمساڵ

    کاتی خۆی دانیشتووانی یەکێ لە دێهاتەکانی سەر بە شاری سنە تێکڕا بون بە تۆبەکار و بون بە موریدی ماڵی شێخ..... جگە لە مام فەرەج، کە کاری بە کەس نەبو.
جارێک پیاوانی ئاوایی دەورەیان دا و وتیان مام فەرەج تۆ چۆن هاودەنگی ئەم خەڵکە نیت؟ و بە زۆر باڵ کێشیان کرد بۆ مزگەوتی دێ. مام فەرەجی هەژاریش لە ناوەڕاستی  مزگەوت دانیشت. جا موریدان بڕێ جار توشی جەزبە ئەبن یانی جاری وا هەیە بە بیستنی ناوی موراد یان شێخەکەیان لە پڕ بە دەنگی بەرز هاوار و قریوەیەک ئەکەن. کابرای لای شانی مام فەرەجیش لە پڕدا تووشی جەزبە بو. مام فەرەجیش لەترسان بایێکی دەنگ زلی لێ بەربوو، بە جۆرێک کە بۆی پینە نەئەکرا. بۆیە هەستایە سەرپێ و وتی بە خوا تەنیا ئاواتت ئابڕووبردنی من بو ، کە مورادت حاسڵ بو. ئیتر هاتەدەر و تا دوا ڕۆژی ژیانی نەچووە مزگەوتەوە.
ئێستا خەڵکی ئێمەش بوونە بە چیرۆکی مام فەرەج.
هەر دە پازدە ڕۆژ پێش نەوڕۆز لە پڕ لە لایەن تاقمێکەوە موبایلەکەیان پڕ ئەبێ لە وتار و کلیپ و نوسراوەو و کورتە پەیام لە باسی خراپە و گوناحی ئاگری نەورۆز! یەکێک ئەڵێ هەر ژنێ بە دەوری ئاگری نەورۆزدا هەڵپەڕێت لە قیامەتا بە قژی خۆی شۆڕی ناو ئاگری ئەکەنەوە. یەکێ تر ئەڵێ ئەو هەمو دارە کە ئەیسوتێنن و ئەیکەن بە دوکەڵ، بۆ ژینگە زۆر خراپە. وتار بێژیک ئەڵێ کاتی نەورۆز کافرەکان ئاگریان ڕژاندوە بە سەر حەزرەتی پێغەمبەرا و ئەمە چێژنی کافرانە. بەشێکیان لێمان ئەبن بە مێژووناسی مێژووی کورد و بە دەیان بەڵگە پێمان ئەسەلمێنن کە کاوەی ئاسنگەر تورک و فارس بووە و زوحاکیش پادشای کوردان. یەکێ تر ئەنووسێ تکایە لەم ڕۆژانە دا جلی جوان لە بەر مەکەن با دڵی هەژاران و نەداران هەڵنەقرچێ!
 جا ئەم بەزمەمان پێ ئەگێڕن هەتا بەسەرچوونی نەورۆز! هەر کە نەورۆز دوایی هات ئەم بەڕێزانە دەچنەوە سەر ئیش و کاری پێشوویان و ئەوەی بە بیریانا نایەت، دڵی هەژاران و نەداران و مێژو و کەلتووری کورد و ژینگە و ... هەر هەمووی هەڵدەگرن بۆ نەورۆزی داهاتوو!
بە پێی ئەزمونی ئەم چەن ساڵەی دوایی،  ئەم بەڕێزانە تەنیا ئاواتیان تاڵکردنی خۆشی خەڵکە و بەم گەلە هەژارە ئەم دو ڕۆژەش ڕەوا نابینن کە بێ خەم دانیشن.
جا لێرەدا ئەوەی کە جێی سەرنجە ئەوەیە:
 ئەوانەی کە ئاگری نەورۆز هەڵئەکەن هەر کوردی موسڵمانن و ئەوانەش کە دژ بە نەورۆزن هەر موسڵمانە کوردەکانی خۆمانن!! جا بۆ وایە؟
 وڵامی ئەم باسە هەر لە دڵی پرسیارەکەدایە:
زۆربەی ئەوانەی  نەورۆز ئەکەن بە هێمای یەکیەتی و یەکگرتوویی، بە بێ جیاوازی لە نێوان زاراوە و شار و گوند و دەوڵەمەند و بێ هێز، کوردن و موسڵمانن؛ یانێ پێش لەبەرچاو گرتنی پانتایی جیهانی ئیسلامەتی، هەوڵی پاراستنی کوردی لێ قەوماو ئەدەن و کەلتووری کورد و هونەری کوردیان لا پیرۆزە و بە سرودی «ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە  هاتەوە» جەزبەیان لێ دێ.
ئەوانی دیکەیش موسڵمانی کوردن و لە پێش هەمو شتێ کوردستان ئەکەن بە قوربانی فڵان عالمی عەرەب. جەزبەیان بە دەنگی سامی یوسف و شجریان لێ پەیدا ئەبێت و وتەی فڵان زانایان  لا پیرۆزە، نەک شێعری قانع و هەژار و هێمن. کوردستانیش یان تەنیا بۆ ئەوە ئەبێ کە بیکەن بە پێگەو ببێ بە "مملکة العربیە الثانویه"؛ بە بێ دەنگی ماملێ و زیرەک، بەبێ شێعری پەشێو و شمشاڵی قالەمەڕە و ئاگری نەورۆز!
یەکێک نیە پێیان بڵێ ئێوە کەی کەلتوور و نەریتی کوردیتان لا گرینگ بووە!؟
ئەم خەڵکە تەنیا کاتێ بڕواتان پێ ئەکا کە جگە لەو چەن ڕۆژەی نەورۆز باقی ڕۆژانی ساڵیش باسی مێژوی کورد بکەن و ژینگەی کوردەواری بپارێزن و دڵی هەڵقرچاوی نەداران و هەژارانی کوردستانتان لا گرینگ بێ و ئاو پرژێنی بکەن.


ناردنی قسەی خۆش👇👇👇👇👇
@zagros0000
@zagros223
قسە و بەسەرهاتی خۆش
/channel/malaymazbura

ئینستاگرام لەگەلمان بن:
http://instagram.com/osmansamadi_library

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#_سالم

تیروەش دەی مەهـ گوزەشت و عەهدی نیسان هاتەوە
بولبولی بێدڵ لە دەوری گوڵ بە ئەفغان هاتەوە

سەختگیری کرد ئەگەر سەرما وەکوو ئەفراسیاب
بادی نەورۆزی بەمیسلی پووری دەستان هاتەوە

لەشکری گوڵ جوملە خەندانن دەڵێن سەرما شکا
تا سولەیمانی سەبا بۆ دێوی زستان هاتەوە

باغە پەژموردەی خەزان و خوڕڕەمی ئەوقاتی حووت
ماهی نەورۆزی بەعەکسی ماهی ئابان هاتەوە

بای شەماڵ هێنایە جونبوش قامەتی سەروی سەهی
بۆ خیابانی چەمەن قومری بە ناڵان هاتەوە

سارە دڵدادەی شکۆفەی شاخساری تەرفی باغ
بێخود و ڕەققاس و سەرمەست و غەزەلخوان هاتەوە

بۆ شکۆفەی تیفلواری یەکشەبەی شاخی درەخت
ڕەحمەتی ئیزەد لەگەڵ هەر قەترە باران هاتەوە

ڕووبەڕووی تیفلی نەباتاتی چەمەن موشتاقوار
دایەیی ئەبری بەهاری ئەشکڕێزان هاتەوە

دەنگی سەد ڕەنگی کوڵنگ و قاز و سۆنە و بۆرچین
سازوەش هەر سوو لە گوێی سەبزە و شەتاوان هاتەوە

سەیری گوڵشەن کەن لە چیهرەی گوڵ شەوی ئوردیبیهیشت
هەر تەرەف بۆ مەجلیسی بولبول چراغان هاتەوە

سەبزە وەک مەخمەڵ لە هەر جا فەرشە بۆ سەحنی چەمەن
مەوسیمی عەیش و تەرەب بۆ مەیپەرستان هاتەوە

بۆ دەماغم عەهدی گوڵ ئەفسوردەگی سەردی نەما
تا لە گوڵشەندا بە سەرما بۆیی ڕەیحان هاتەوە

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تریفەی مانگەشەو...

شێعری دیکلەمە: ڕەزا حەمە
شێعری مەقام: حەمە عەزیز
شێعری بەستە: حەمە ساڵح دیلان

بۆ هەڵەبجە

دیکلەمە، مەقام و گۆرانی، مامۆستا ناسر ڕەزازی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

جانا کە دەڵێی مورغی دڵی مەت، بە چ ڕامە؟
خاڵی سیەهـ و زوڵفی خەمت، دانە و دامە

جان دێنییە بەر موردەیی سەد ساڵە بە گوفتار
ئەنفاسی مەسیحە ئەمە، بەخودا نە کەلامە

لەعلی لەبت و ماچی دەمت؛ هەردوو فەرەحزان
ئەو نەشئەیی جانبەخشی من ئەوڕۆکە لە کامە؟

هەر جێگە دەچم، شوهرەتی عیشقم بەدواوە
یاڕەب چییە ئەو شۆڕش و غەوغا؛ لە دوامە!

هەر کەس لە مەیی عیشقی لەبت، ساغەری وەرگرت
تا مردنی؛ خوێنی جگەری شوربی مودامە

سەد جارە وەکوو توڕە، منت خستەوە لاوە
پابەندی گێسووتە، کە ناچینە چ لا، مە

پاداشی خەتا و جەور و ستەم، ڕەسمی قەدیمە
ئەمڕۆ، ستەمی تۆ، بە جەزای کامە خەتامە؟

گەر جەورە، ئەگەر لوتفە، ئەگەر قەهرە و گەر میهر
هەر عاشقی زارین و نزارین بەخودا، مە

فەرمووتە: ئەدەب بۆچی لە بادەی هەیە ئیکراهـ!
حەققا، کە بەبێ جامی دەمت، بادە حەرامە


🔸ئەدەب
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چاوەڕێم چاوێک بکەیتە چاوی حەسڕەتباری من
چارەیەک کەی مەرحەمێ بۆ سینەکەی بێماری من
من کە ون بوومە لە خۆما مەنزڵی تۆ ها لە کوێ؟
بێم و بەند کەی بان دەری خۆت نەفسەکەی لاساری من


#شەیدا_مەحموودی

@hanasyaven

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

وتم میحرابی ئەبرۆت کەچ ئەکەی نابێ بڵێم بۆچی
وتی شەمشێری جەللادە و سەرت دانێ و مەڵێ بۆچی

وتم ڕۆحم بە قوربانت دەبا کەچ نەبێ مەیلت
وتی مەیلم بەدەس خۆمە بڕۆ لاچۆ مەڵێ بۆچی

وتم خوێناوی جەرگم کرد بە قووتی خۆم لە پێناوت
وتی بێخۆ بە بێدەنگی نەکەی هەرگیز بلێی بۆ چی

وتم عومرێکە ئەم حاڵە مەگەر دەریایە جەرگی من
وتم بێباکە مەعشووقە ئەبێ وا بێ مەڵێ بۆچی

وتم لتو شەونمی ڕووت لێ گەرێ بامن دەمم تەڕ کەم
وتی تەرکی ئەدەب مەنعە ئەبەد نابێ مەڵێ بۆچی

وتم ئاخۆ هەتا ماوم ئەبێ ڕوون بێتەوە چاوم
وتی بیکە بەجۆبار و هەتا ماوی مەڵێ بۆ چی

وتم ئاخر "فەنایی"تابەکەی ئەم حاڵە ئەتوانێ
وتی دەسا بەمن چی قاعیدەی عەشقە مەڵێ بۆ چی

🔸 فەنایی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سەدان ساڵە
لە وێرانە ماڵی خۆمدا
كتكەكۆرەی گۆشەی مەتبەقی سوڵتانم
سەدان ساڵە
حەوشوبەرەی خۆم واڵایە و
لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم.

سەدان ساڵە
رۆژێك دەبم
بە مەیتەری والیی بەغدا
رۆژێك لە تاران كوتاڵم
رۆژێك لیفكەم
پشتی ژنی سوڵتان دەشۆم ،
رۆژێك گەسكم شام دەماڵم!

سەدان ساڵە
وەكو چنگێك دانەوێڵە،
ئاشی مێژوو فڕێی داوم.
هەر چوار دەورم شارۆچكەیە و
مێروولە دەمیان تێ‌ ناوم.

سەدان ساڵە
كاسە سەرم منارەیە
كێ‌ بێ‌، دەنگی تیا هەڵدەبڕێ‌؟
سەدان ساڵە
نیشتمانم نێرگەلەیە،
كێ‌ بێ‌، بە دەمیەوەی دەگرێ‌؟

سەدان ساڵە
لە بەر دەرگەی تەكیەی جیهان
جووتێك سۆلی پینە پینەم،
كێ‌ لە پێم كا بۆ ئەو دەشێم،
سەدان ساڵە،
دوای تڵیشێك فڕێ‌ دەدرێم.
سەدان ساڵە،
دوای پینەیەك لە پێ‌ دەكرێم.
من پشتێكی بریندارم،
لە قامچیی خۆم ڕاپەڕیوم.
من لافاوێكی لاسارم،
لەو كەنارانە هەڵساوم
كە تەنگیان پێ‌ هەڵچنیوم.
نانیشمەوە…نانوومەوە…
بێئارامم.
ئارامی من، چرایەك بوو
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.
بێ بەزەییم….
بەزەیی من زەریایەك بوو
بینیان پێوەنا و هەڵیانمشت.

نانیشمەوە…نانوومەوە…
كە من دان بم، كوا دەرفەت؟
یا من، یا مێروو.
كە من خوێن بم، كوا دەرفەت؟
یا من، یا زێروو.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
دان و مێروو برای یەكن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
خوێن و زێروو برای یەكن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماسی و چەنگاڵ،
مشك و جەواڵ،
دەست و چزوو برای یەكن.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
پەت و گەردەن،
گوێزان و موو برای یەكن.

وەرن خەڵكە!
لە نێچیر و زام بپرسن،
بڵێن، توخوا،
خەنجەر هەیە زام تیمار كا؟
ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟
دە خەڵكە، لە كا بپرسن،
قەت ئاگری ساردی دیوە؟
لە هێلانەی مەل بپرسن،
بە نیازی ماچ،
قەت مار دەمی تێ‌ ژەنیوە؟!
دە لەدار بەڕوو بپرسن،
تەوری دیوە داربڕ نەبێ‌؟
دە لە كەرێكیش بپرسن،
گورگی دیوە كەر دڕ نەبێ‌؟!
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماری شیرین ژاریش هەیە.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
تەوری برای داریش هەیە.
من پشتێكی بریندارم،
لە قامچیی خۆم ڕاپەریوم.
من لافاوێكی لاسارم،
لەو كەنارانە هەڵساوم
كە تەنگیان پێ‌ هەڵچنیوم.
نانیشمەوە… نانوومەوە…
بێئارامم.
ئارامی من چرایەك بوو
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت.
بێ بەزەییم….
بەزەیی من زەریایەك بوو
بینیان پێوەنا و هەڵیانمشت . . .

🔸ع.پەشێو



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تو گوتت: «من ئاشقی سەوداسەر و دینم دەوێ»
من گوتم: «تاکو بەئاواتت بگەی دینم دەوێ»

هەڵکەوێ تاوێکی چاوێکی لە دیدارت بکەم
تا بزانی کوانێ بۆ جوانێ دڵ و دینم دەوێ؟

بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تابەکەی؟
شاعیری گەشبینم و کوا؟ چاوی ڕەشبینم دەوێ؟

ئەی پەریزادی مەهابادی! ئەتۆ ون بووی لە من
تۆم هەبێ لەکوێ پەریزادە و پەری چینم دەوێ

ڕووتم و یاقووت و ئاوریشمم لەبیر ناچێتەوە
لێوی سوور و ئاڵ و بسکی خاو و چین چینم دەوێ

تو نەدیوی بۆیە شەو چاوم لە ئاسمانێ بڕی
تو بەدی کەم گرشە گرشی مانگ و پەروینم دەوێ؟

تا وەکو ساقی ئەجەل نەمداتێ تاڵاوی نەمان
چاوە بڕکە، دەس بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ

ژوانی بن سیلە و پەسیوی لاوەتی یادی بەخێر
بۆ ئەوەی پیرانە نەمرم یادی دێرینم دەوێ

کوانێ ئەو شەوگارە بێدەنگە لە ژوانگەی جێ هەوار؟
کچ ڕەوەک بوو من گوتم: هێدی بە! حەجمینم دەوێ

کوانێ ئەو ڕۆژەی کە سەرچۆپیم دەگرت بانگم دەکرد
دۆم دەوێ، دۆی قۆڵ بەبازن و پەنجە نەخشینم دەوێ؟

شاعیرم، جوانی پەرستم، دڵتەڕم، شێتم، لە شۆق
کێوی بژوێن، دیمەنی جوان دەشتی ڕەنگینم دەوێ

من بەفرمێسکی ڕونووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی بەفرینم دەوێ

خۆشەویستی من کچە کوردێکە پاک و نازەنین
باخەوانە پیرەم و باخی بەپەرژینم دەوێ

نامەوێ ڕوو بگرێ تا دەمرێ بەفێڵبازی و درۆ
یاری، نازداری، لەباری، دیاری شەرمینم دەوێ

من تەشی ڕێسێکی وەک شیرنی (وەفایی)م بۆ چییە؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ

بۆ دەبێ زێندین لە زیندانم بکا چونکە گوتم:
«ئەز مەمم، خەستەی خەمم، کوشتەی ئەمم زینم دەوێ؟»

نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من دەنا:
خوێنی شیرینم دەوێ کوا تەرمی خوێنینم دەوێ

بواری وەم نادەن لەنێو مێرگە (چەکۆ) هەڵتوتەکێم
چونکە پرسەی دایکی مل بەکوێن و سەر شینم دەوێ

نایەڵن ئاسوودە دانیشم لە لاپاڵی چیام
قاسپە قاسپی خاسەکەو، بێ گرمەیی مینم دەوێ؟

ئارەزوومە هەرچی ئینسانە بەئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ؟

نامەوێ خوێن بڕژێ یا بۆنی کەلاکی کۆن بکەم
ڕەنگی مێلاقە و گوڵاڵە و بۆنی نەسرینم دەوێ

هەڵپەڕین و پێکەنین دەبزێوی هەستی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جەرگی بەبرینم دەوێ؟

دەرزی ئاژن بوو دڵم لە سوێی شەهیدانی نەمر
بەس نییە، مەودام بدەن تۆزکاڵێ تەسکینم دەوێ

جێی گەرم، پارووی نەرم خۆشە، بەڵام بۆ مافی خۆم
سێبەری ئەشکەوتی سارد و نوێنی بەردینم دەوێ

بۆ بەزاری مەزنیخوازی تاڵە وەک کەکرە و زەرەند
گەر بڵێم من پاسەوانی قەسری شیرینم دەوێ؟

دێوی شەڕ سمکۆڵ دەکا لێم و دەبوڵێنێ دەڵێ
بۆ لەسەردانی هەموو ئێوە تەورزینم دەوێ

بۆ فریشتەی داد بەسینەی پڕ لە کینە و داخەوە
هاتە کوردستان گوتی: ڕەجمی شەیاتینم دەوێ

سەققز و سەردەشت و سابڵاخ و سنەی کرد غەرقی خوێن
سێی تری ویستن گوتی: بۆ سفرە حەو سینم دەوێ

کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گوللە یا ڕاوم بنێن؟
گەر گوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ

کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ

زۆر بەئاواتم کە کوردستانەکەم بێ کێشە بێ
ئاشتیخوازم کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟

تا نەهێڵم شوێنەواری نالەباری پەهلەوی
نەگبەتی زۆردارەکان و خۆشی مسکینم دەوێ

لاشەڕم، کوا بەدفەڕم ئەمما لەسەر مافی ڕەوام
دەست و چەک، ئیمان و هیوا و هەستی ئاورینم دەوێ؟

بۆ نەجاتی ئەم گەلە کۆیلە و هەژار و بێکەسە
گیانی پاک و بیری تیژ و ڕێگە ناسینم دەوێ؟

بۆ بەگژداچوونی زۆرداری و هەژاری و ناهەقی
کارگەر و جووتێری ئاگا و مستی ئاسنینم دەوێ

سەخت و ناهەموارە ئەم ڕێگایە کوردی کوڵنەدەر
بۆ خەباتێکی درێژ خایەن گوڕ و تینم دەوێ

دوای نەجات بۆ ئاوەدانی و خوشی خاپوورە وڵات
کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ

بۆ خەباتی هاوبەشی یەکسانی توندوتیژی گەل
لاوی کارامەی بەجەرگ و کیژی سەنگینم دەوێ

کیژ و کوڕ بگرن لە دەوری گۆڕی هێمن ڕەشبەڵەک
من کە شینگێڕی شەهیدانم لە کوێ شینم دەوێ

🔸مامۆستا هێمن
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ھێمان شه‌وار ھا شینْ ت
سه‌خته‌ دوواره‌ دین تْ
تا کوو دریژۊ چینْ ت؟
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

که‌ێکوو چه‌ مێ  له‌ ژێرْ به‌ر
ئه‌ڕا نیه‌تێ له‌ لید خه‌وه‌ر
ھه‌ێ تاڵ به‌رز نه‌ێشکه‌ر
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

ترنگه‌ێ ئاوه‌ گه‌ێ ئه‌ڵوه‌نی
کڕیوه‌ێ وه‌فرْ ده‌روه‌نی
ھه‌ر وه‌ خوه‌د تیه‌ێدن گوڵوه‌نی
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

کوشته‌م چناره‌ێ ئاسمان
ھامه‌ په‌ژاره‌ێ ئاسمان
ته‌نیا ھساره‌ێ ئاسمان
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

ت سه‌رده‌ واگه‌ێ سه‌رْ شه‌وی
پڕ له‌ قسیه‌یل که‌و که‌وی
نه‌خش ڕه‌نگین قه‌ێ نه‌وی
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

ھه‌ێ شه‌ونم بان گه‌ڵا
زووْن له‌ وه‌ر دێان ته‌ڵا
چاره‌ که‌ر ده‌رد و به‌ڵا
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

قه‌سه‌م وه‌و ئاغه‌ێ ئاھووه‌
وه‌و سوڵتان لاێ شاھووه‌
وه‌و داو پاێ داڵاه‌ووه‌
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

ته‌نیا ھه‌ر خوه‌د وجاخمی
پرچ به‌ره‌زاێ شاخمی
ئاگر نه‌رْ چراخمی
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

ئمشه‌و له‌ ئێره‌ لاگرم
تا گیس شووڕد داگرم
قسیه‌ که‌ر لۊ ئا گرم
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

له‌ ناو شه‌وه‌یلْ کیش مات
دیده‌م ئه‌ڕاێ دیند ده‌رات
دۊیه‌ت هه‌ووره‌چڕ وڵات
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

ئڕاێ شه‌وه‌یلْ سه‌رکیه‌نی
وه‌خت ئوه‌ ده‌نگْ به‌رز خه‌نی
به‌وره‌و به‌سه‌ ھه‌قد سه‌نی
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

م چۊ گه‌ڵا ته‌نیا که‌فم
ئه‌گه‌ر ده‌نگْ ت نه‌ژنه‌فم
ھه‌ر شه‌و وه‌ ته‌نیا چۊ خه‌فم
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و

چینی فرووش شارْ چین
ئه‌ڵوه‌نه‌ گه‌ێ ناو خانه‌قین
دی پا باره‌و له‌ ئه‌سپْ قین
ئمشه‌و دی باێه‌ بایدنه‌و
ئەمشەو دی باێە بایدنەو

شێعر عه‌لی ئۆلفەتی
کتێب  گەرمەشین

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

له‌ ڕه‌شی به‌ختمه‌ خه‌تتاتی ئه‌زه‌ل مه‌شقی سیا بوو
چوومه‌ هه‌ر گۆشه‌یێ بازاڕی خه‌م و ڕه‌نگی ڕیا بوو
 
پشکی هه‌ر که‌س له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ بۆی دیاری کراوه‌
به‌شی ئه‌منیش له‌ غه‌ریبی و نمی خه‌م ئاوه‌نیا بوو
 
هه‌موو ته‌رحێکی ده‌کێشاوه‌ چ ئاسان و چ ئاڵۆز
له‌نێو ئه‌م وێنه‌گه‌له‌ وێنه‌یه‌ک ئه‌مما گه‌لێک جیا بوو
 
که‌ پیاڵه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له‌ بزه‌ی باده‌ ده‌کردن
ده‌ستی له‌رزی و هه‌موو ڕووناکی منی لێ ڕژیابوو
 
بۆ ده‌بوو ئاخه‌ حیسابمان وه‌کوو یه‌ک دانێ له‌ دونیا
به‌ چ یاسایه‌ک ئه‌رێ گیانی ئه‌من تاوێ ژیابوو
 
من و ئه‌و تووی ڕووه‌کێکمان له‌ دڵا چاند
قسمه‌تی ئه‌و گوڵه‌سووره‌ و حه‌قی من زه‌رده‌گیا بوو


/channel/M_Aran

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

مەیلی سەیری بەدر ئەکا دڵ، لادە زوڵفی وەک حیجاب
دەرخە بەدری ڕوومەتی خۆت شۆخەکەی عالی جەناب

سینە کونکون بووم وەکوو نەی من لەبەر هیجرانی تۆ
سەر وەکوو سەمتوورە، دڵ هەر ناڵەیێتی وەک ڕوباب

تۆ دەرتخست شەمعی ڕووی خۆت کۆمەڵی عاشق هەموو
لازمە هەر وەک پەپوولە ببنە قاورمە و کەباب

لوتفی یار هەر بۆ ڕەقیبە من ڕەزام ئەو دڵبەرە
جاربەجار حەتتا بە جوێنێ بێت و بمداتۆ جەواب

لادە چارشێوت هەتا من دیدە ڕۆشن کەم بە ڕووت
بەسیەتی قوربانی تۆ بم بەس بکە ناز و عیتاب

ئەحمەدە تەنها غوڵامی موخلیسی تۆ چاوەکەم
حەیفە مەیڕەنجێنە مەیدە بێ سەبەب جانی عەزاب

#ئەحمەد_موختار_جاف


/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پەیڤێکی شاعیرانە بووم
لەناو زەینی بەهارێکا و
لە نووکی پێنووسێک تکام!!!
                   چاوت لێم بوو
                    کەچی نەتدیم

هەر ئەو ساتە
شاعیرێک و
شێعرێكی شێتی چاوەڕوان
              لەدایک بووم...

               - چاوت لێم بوو
                  کەچی نەتدیم -
ئێستا لێرە
لە پاییزی وشەکاندا و
بەدەم سەمای زەردی گەڵای سەرگەرداندا
        ئەخولێمەوە...

سەمفۆنیایەک بمخولقێنە و
سۆزی عەشقێ بمدرکێنە...

وەرز گۆڕا
من نەگۆڕام

بمدۆزەوە...
لەم پاییزە سەرگەردانە
وەکوو جاران
وەرزی وەیلانی ساڵتم
لە ئاسمانی بێ شوێنیت دا
مەلی کەیل و بێ باڵتم...!


🔸بەیان_حسەینی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

جانا وەرە ئەم جـەژنە بە قوربانــی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسوودان سپەرت بم

شـادن لە تەماشای نەزەرت مەحرەم و ئەغیار
مـروەت نییە تەنها هەر ئەمن دەربەدەرت بم!

#کوردی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەو کوتکی کاوەی نەمر دایوەشاند
نەبەردی کوردی له دنیا گەیاند

گڕی شۆڕشمان با دوژمن سۆز بێ
هەردەم نەورۆز بێ و جەژنو پیرۆز بێ

#مامۆستا_هەژار


/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‍ ‍🔥بەیادی ٢٦ کچی سوخمە پۆشەوە
لە پەراوێزی شێعرە نەمرەکەی پیرەمێرددا
◻️نووسینی: کامبیز کەریمی
.

➖هەمیشە یەکەمین  رۆژی ساڵی تازە، بۆ من، رۆژیکی خەمناک بووە -شەڵالی شیوەن و ئاوێزانی خەفەت- وەک ئێوارانی هەینی کە حەز ئەکەم، یان بمرم یان بخەوم. تووشی دڵەراوکێیەکی سەیر دەبم، ساعەت ١٠ی سەر لە بەیانی رێک ١٠،  گەرمایەکی  مولایم لە دەستی چەپمەوە دادەگیرسێ ، ساعەت ١٠ و یەک دەقێقە لێدانی دڵم مەیلەو  زیاد دەکا ، ١٠ و دوو دەقێقە خەریکم خۆم گورج دەکەمەوە، ١٠ و سێ دەقێقە شتێکم  وون کردووە و نازانم چییە ، ١٠ و چووار دەقێقە خۆم دەگەیەنمە کووچە، شەقام، یان چۆڵە جاڕێ، ١٠ و پێنج دەقێقە ئیتر دڵنیا دەبم کارەساتێ روویداوە و من بێخەبەرم: بوومەلەرزەیەک، لافاوێ، ئەنفالێ ، کۆمەڵکوژیێ، هەر هیچ نەبێ خۆ دوو سێ کەس مردوون .
مۆبایلەکەم دەردێنم و گوێ رادەگرم :
"ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزە هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه" 
ئەمە دەسپێکی گۆرانیەکە کە کورد نییە نەیبیستبێت . 

زۆر کۆن، زۆر کۆنتر لە عومری من و رەنگە کۆنتر لە عومری تۆ، کە ئەم دەقە دەخوێنیتەوە، بەربەیانێ خەڵکی سلێمانی دوا بڕیار دەدەن : ئەمساڵ ئاگری نەورۆز دەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ.

"چه ند ساڵ بوو گوڵی هیوای ئێمه پێپەست بوو تاكوو پار
هەر خوێنی لاوەكان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار:

سەردەمی مەلیکی بوو ، کامیان؟ مەلیک فەیسەڵ، مەلیک غازی، چووزانم مەلیک  مار. کوڕ و کچ، ژن و پیاو،  مناڵ و پیر لە بناری سەیوان  کۆ دەبنەوە.

"ئەو ڕەنگه سووره بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد"

ئەمساڵ ئاگری نەورۆز ئەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ. سەربازەکانی سوپای مەلیک ، گەمارۆیان دەدەن و ئاگاداریان دەکەنەوە  ئاگر کردنەوە و هەڵپەڕکێ  وەکوو دوو سوننەتی مەجووس قەدەغەیە. ئەمساڵ ئاگری نەورۆز ئەکەینەوە ، ئەگەر دوارۆژی ژیانمان بێ ، کوڕ وتی.
سینگمان دەکەینە قەڵغانتان ئەگە دوارۆژی ژیانمان بێ، کچ وتی.

" نەورۆز بوو ئاگرێكی وەهای خسته جەرگەوه
لاوان به عەشق ئەچوون بەرەو پیری مەرگەوه.."

فەرماندەی سوپای مەلیک دوایین فەرمانی خۆی رادەگەیەنێ: ئاگر بە ئاگری گوللە وڵام دەدەینەوە.

هەر دایکەو دەبێتە قەڵغانی کوڕی ، هەر کچەو دەبێتە قەڵخانی دەزگیرانی .

"تا ئێستا ڕووی نەداوه له تاریخی میللەتا
قه ڵغانی گولله سنگی كچان بێ له هەڵمەتا"

ئەڵلا ... هەر گوللەیە و سوخمە سەر ئەبڕێ، هەر گوللەیەو  سینگی کچان دەدڕێ. هەر گوللەیەو وەک سەگ لە مەمکی ئاگر ئەوەڕێ ...

"ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه"

سەیری خۆم دەکەم لە کووچە، شەقام یان چۆڵە جاڕێکم و بیر لە حاڵی پیرەمێرد دەکەم(ەوە)... خوایە کاتێ ئەم شێعرەی نووسیوە ، چەند گریابێ .

هەمیشە لە یەکەمین  رۆژی ساڵی تازە لە کووچە، شەقام یان چۆڵە جاڕێ ئەگەر کەسێ بمبینێ دڵنیا دەبێ بۆ من کارەساتێ رووی داوە، بۆمەلەرزەیەک، لافاوێ، ئەنفالێ، کۆمەڵ کوژییەک، هەر هیچ نەبێ خۆ دوو سێ کەسێ مردوون. من دەگریم و پیرەمێرد دەڵێ :
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌ و گرین 
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین .
گۆرانیەکە کە دەگاتە ئێرە، دڵنیا دەبم ساڵی تازەیە و من بێ خەبەرم. دڵنیا دەبم ئەو ٢٦ کچەی ئەو رۆژە کوژران هەموو ساڵێ نەورۆز بۆ (٥) دەقێقە دێنەوە و سەردانی سلێمانی دەکەن(ەوە). دڵنیا دەبم:

" ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزە هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه "

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ڪێ بەر هەتاوی گرتووە؟
ئەی بۆ گوڵێ ناپشڪوێ؟
ئەی ئەم بەفرە پڕ لە ڪرمە
بۆ هەتا دێ زیاد ئەڪا و ناتوێتەوە؟!

🔸مەلەکشا


مەرگ و نەمان بۆ کەردوغانی فاشیست

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لەڕێی ئەم بەسترانەوە پاڵپشتی ئەم کاناڵانە بن🌞🌻

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

عوبەید کێیە؟

دوای خنکانی هەڵەبجە، مامۆستا؛ شێرکۆ بێکەس سکاڵایەکی دوورودرێژ سەبارەت بە بێکەسی و چارەڕەشی کورد، ئەنووسێ و داوا لە فریشتەی ڕەشپۆشی شێعر ئەکا، بیبا بۆ باڕەگای خوا. ڕۆژی دوایی کە فریشتە دێتەوە، سکرتێری پلەچواری نووسینگە بە ناوی عوبەید لە دامێنی هەمان نامە بە عەرەبی نوسیبووی: "گەوجە بیکە بە عەرەبی. کەس لێرە کوردی نازانێ و نایبەین بۆ خوا."

ئاخۆ عوبەید کێ بووە؟ هەر بەپێی ئەوەی کە عوبەید زانیویە کە ناوەرۆکی نامەکە کوردییە، دیارە عوبەید خۆی کورد بووە. بەڵام من دڵنیام عوبەید تەنیا یەک تاکەکەس نییە. زۆر عوبەیدمان هەیە:

عوبەید هەرئەو ژەنیارە کوردەیە کە گۆرانیی کوردی ئەبا بۆ گۆرانیبێژی بێگانە.
عوبەید هەرئەو نووسەرە کوردەیە کە قارەمانی ڕاستەقینەی خۆمان ئەکا بە چیرۆک بەزمانی بێگانە و ناوەکوردیەکەی ئەگۆڕێ ،تا ببێ بە قارەمانی ئەوان.
هەرئەو ڕوناکبیرە کوردەیە کە سەر و بنی قسەی نیچە و کانت و مارکس و دیکەی ناودارانی ئەورووپایە، کەچی ناتوانێ بیری بێگانە بهێنێتە سەر هێڵی خۆماڵی و ڕەخنەیان لە سەر بنووسێ و شتێکیان لێ زیاد بکا، کە کوردیش لێی تێ بگا.
عوبەید هەر ئەو کەسانەن کە بەناوی ئایینەوە خۆیان لێ کردین بە نیوەخودایەک و هەر بەناوی ئایینەوە کاریان تەقدیسی کەلتوور و زمانی بێگانەیە.نەبە کەڵکی ئێمە دێن و نەبێگانەش پێی ئەزانی.
عوبەید هەر ئەو خاون میدیایەیە کە درامای پڕ لە شوورەیی تورکی، کە ئاشکرا بێڕێزی بە کورد و کەلتووری کوردیە، ئەکا بە کوردی. نە باسی وەرگێڕانە کە کورداندنی درامایە.
عوبەید هەر ئەو ڕووناکبیرەی کوردە، کە لە ماڵەوە لەگەڵ بنەماڵەی بە زمانی  کوردی قسان ناکا، لە ڕووی هەڵنایە تا سەر شەقامی خۆیان بە جلی کوردییەوە بڕوا و شانازی بەوەی ئەکا هەتا ئێستا نەچۆتە فڵان گەڕەکی لاخواروی شار.
عوبەید هەرئەو ناوەزلانەن کە بۆ مردنی شاعێر و نووسەر و هونەرمەندی بێگانە خۆیان لە قوڕ ئەنێن کەچی، هەرەگەورەکانی خۆمان هەر ناناسن تا بزانن کە، کەی هاتوون و کەی مردوون. 
عوبەید هەر ئەو کەسەیە لە پرۆگرامێک چەند کاتژمێر باسی فڵان جۆرە خۆبادانی بێبایەخی هونەرمەندی "خارجی" ئەکا، کەچی عارف جزیری وشاکرۆ هەر ناناسێ تا بزانێ باسی چیان کردوە.
هەر ئەوانەن کە کوردایەتی ڕەسەنیان تووشی دەیان ئیسم و ئایدۆلۆژی کرد و نەیانزانی گەلەکەیان لە چە ئاست و بارودۆخێکدایە .
هەر ئەوانەن کە کاسبی بە کوردستان ئەکەن و ناشیانەوێ پێشکەوێ تا بازاریان لەبرەو نەکەوێ.
عوبەید ئەوکەسەیە کە، وێنەیەک لە کورد دادەڕێژێ کە بێگانە پێی خۆشە.
هەرئەو کەسەیە کە مێشکمان بە بیری ناڕەسەن ژاراوی ئەکا.
عوبەید هەرئەو کەسەیە کە بە ناوی ئەدەب و هونەری کوردی مەبەستی هەڵفریواندنی ژنان و کچانە. و ... و ... و ..

عوبەید لەهەمو شوێنێک گەرای داناوە.

لە دواییدا، بەڕێزان، سەیری ژیانی گەورەکانمان بکەین؛ بەسەربەرزی ژیاون. هاوڕەنگ و هاوخەمی خەڵک بوون و سەربەرزی مێژوویشن. بەڵام، کام عوبەیدی ئاخربەخێرتان دیوە؟ عوبەیدبوون نە هونەرە و نە زیرەکی. هەر سووکیە و بێقیمەتی. ئەوانەی کە بەدڵ خزمەتیان بە کورد کردووە، لە دڵی هەزاران مرۆڤی بەشەرەفدا ئەژین و ئەژیێنەوە. عوبەیدەکانیش زۆریان هێشتا نەمردوون، فڕێ دراون.

✍ #عیسا_ئەحمەدی
۱۴۰۱/۱۱/۰۸

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بریامن وەکوو پەپولە بایام،
دەم لە ناو دەمی گوڵێکی سووردا
سەر مەست
لە شیلەی ئەوین دەمردم.
کیژۆڵەیەکی شۆخ ونازەنین
لەنێو دەفتەری بیرەوەریدا
وشکی دەکردم.

🔸مامۆستا مەلەکشا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#_زاری

وەختی کۆچت هاتووە ئەی دڵ ئەبێ هۆشیار بی
گوێقوڵاخی بانگەوازی قافڵە بۆ بار بی

ئەم خەوەت دوایی لەبەر چی پێ نەدا ئێوارە هات
وا لە دەم کەلدایە ڕۆژت کەی ئەبێ بێدار بی

دا ئەبێ بۆ نەچڵەکی بەم گشت ئاڵوگوڕە دیت
عالەمێ سەرگەرمی کارن عارە تۆ بێکار بی

مانەوە بۆ کەس نییە لەم مەنزڵەیدا تۆش ئەڕۆی
گەر سولەیمانی زەمان یا ئەحمەدی موختار بی

کەس وەفایەکی نەدی لەم ڕۆزگارە بێفەڕە
تو خەیاڵت وایە لەم غەددارە بەرخوردار بی

لۆچی ڕوخسارت هەموو کەنداڵ سەیلی پیرییە
لێرە بەو لا نابێ خاوەن ڕەونەقی ڕوخسار بی

گوێ گران، دیدە نابینا و قامەت چەوت و موو
بەفری زستانە ئەبێ لەم ژینە دەسبەردار بی

ئەم هەموو تەغییرە ئەیبینی لە خۆتا کافییە
بۆ جڵەوگیری لە بێعاری ئەبێ هەوسار بی

تا خەو و خۆراک بێ بەم جۆرە عومدەی ئارەزووت
من بە ئینسانت کە نازانم ئەبێ پەروار بی

تۆ کە بەرگەی گازی کێچێ ناگری ئەی کەچنەزەر
بۆ ئەبێ کارێ بکەی سۆزی خوراکی مار بی

ڕۆشنایی مەعریفەت ناداتە فانووست هەتا
ئاشنا ئازار بەیت و هەمدەمی ئەغیار بی

ئەم هەموو تاریکییە ئەی دڵ لە تۆدایە مەگەر
لوتفی حەق یاری بکا تا خاوەنی ئەنوار بی

ئاهـ بۆ تۆ «زارییا» گەر نەچیە ڕیزی ڕاستان
هەر وەها لاریپەرست و پەست و بەدئەتوار بی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەوی تۆ هەتبوو، من نەمبوو قەرار و سەبر و عیززەت بوو

ئەوی من هەمبوو، تۆ نەتبوو: وەفا و میهرەبانی بوو

#حاجی‌قادر_کۆیی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەگەر چی میری نەورۆزی نەویدی وەسڵی گوڵ دێنێ
هەتا گوڵ دێ بە ناز بولبول لە حەسرەت عومری نامێنێ

بە ئوممێدە کە جارێک بێتە خەندە گوڵ ،بڵا بولبول
وەکوو هەوری بەهاری هەر بناڵێ هەر ببارێنێ

هەوای جیلوەی گوڵانە بولبول ئاوری گرت و نازانم
بەهار هات یا نەیار هات شەوقی ڕووی ڕووحم دەسووتێنێ

بەهارێکی چ شۆخی هیچ دەفکری بای خەزاندا نی
دەترسم ئاهی ڕەنگ زەردان وەکوو زولفت بشێوێنێ

لە شینی عاشقان ڕەسمی قەدیمە شایی مەعشووقان
بە لەیلی نەغمەیی عوششاقە گەر مەجنوون بناڵێنێ

دەزانی تاوی بارانەی شەڕابی پێکەنینی گوڵ
دەمێک نابێ لەسەر خەندێکی سەد جارم نەگریێنێ

کوتی ڕوو وا دەکەم تێری ببینی چاوەڕێم داخۆ
لە لای قیبلەم کە کەی بای وەعدە بێنێ نەستەرەن بێنێ

لە جەرگم تورفەتولعەینی هەزار نەشتەر چوو نەمزانی
نە تیر و تەرکەشی ترکە ، نە ئەو چاوانی هەڵدێنێ

غەمی ئەو زولفە ناهێڵێ دڵم یەک بێ لەگەڵ باڵات
بە ژەنگی کیسرەت ئەو ئاوێنە وەحدەت دوورە بنوێنێ

بەهەر شێوێکی بێ عاشق مرادی هەر ڕەزای یارە
بڵا شیرین بە خوێنی کۆهکەن پەنجەی بڕەنگێنێ

قەزای چاوت لە ڕووحی من کەوێ دەمرم ئەتۆ خۆش بی
[وەفایی] بۆ چییە ؟ گەر خۆی لە بەر ئەو چاوە نەمرێنێ


#مامۆستا_وەفایی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‍ گیانەکەم فەرمووتە تۆ هه‌ر شێعری سادەت خۆش‌دەوێ؟
شێعری سادە لێوەکانتن،گەر وەبەر لێوم کەوێ

هه‌ڵکەوێ جارێکی لێوت ببنه میوانی دەمم
پێت دەڵێم بۆ ویسته‌که‌ت،من چم له لێوانت دەوێ

سەیری خۆت کردووە گوڵی من چەندە شێعرێکی تەڕی؟
تۆ تریفەی مانگەشه‌و،من ئەوپه‌ڕی ماتی شەوێ

هه‌ر شه‌وێکی مانگی ڕوخسارت له‌ ئاسمانم نەبێ
خاترت‌جه‌م بێ گوڵی من خه‌و له چاوم ناکەوێ

هه‌ر وەکوو کۆرپەت گڕووی ئامێزی تۆم گرتووە گوڵم
مەم نەبێ کەنگێ بە‌ ئامێز کۆرپەکەت بۆ دەسرەوێ

خۆزگە دەتزانی بەتاسه‌ی شێعری باڵاتم منیش
بەیتی مەم،بەیتی دوو ئه‌برۆ،بەیتی چاوانتم دەوێ..

🔸کاوە شەمسی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‌ئیزنی دام دڵبەر کە بچمە زیارەتی دەرگانەکەی
شەمعی ڕەخشان وا قبووڵی کرد شوکور پەروانەکەی

ئاسمان حەقیە بەخیل بێت و فڕێدا مانگ و خۆر
لەو دەمەی یار خۆی نواند و هاتە ناو هەیوانەکەی

یار دەریخست ڕوومەتی خۆی، کۆمەڵی عاشق ئیتر
لازمە ئێوە بزانن کەعبەیە سەربانەکەی

حەقیەتی ئەو شۆخە ئیمزا دابنێ: جەللادی دڵ
ئەی دڵ و گیانم فیدایی توڕڕە و عینوانەکەی

وەختی وەسڵە گەه بە توندی، گەه بە خەندە و پێکەنین
دڵ ئەلاوێنێ چ خۆشە خەندە و گریانەکەی

یار ئەگەر بێت و بڵێ زوححاکی تازەم حەقیەتی
شاهیدن بۆ موددەعای دوو ئەژدەهای سەر شانەکەی

موژدەیە مەجنوون کە لەیلا هاتووە بۆ تەجروبەت
تا بزانێ چۆنە حاڵی عاشق و دێوانەکەی

جەژنە لای عاشق کە مەعشووقەی بە ناز و پێکەنین
دێتە سەیری تا بزانێ، چۆنە قوڕپێوانەکەی

موو لە پەنجەم بێتە دەر گەر دەست ببەم بۆ پیاڵە من
گەر ببێ دەستم کەوێ دوو مەمکی وەک فنجانەکەی

خوێنی چاوی کوردەکانە بۆ وەتەن شیوەن ئەکەن
بۆیە وا لێڵاو و سوورن تانجەرۆ و سیروانەکەی

وەعدەیی دابوو کە دڵ خۆش کا سەراسەر قەومی کورد
حەیفی کرد وا زوو شکاندی وەعدە و پەیمانەکەی

مەزهەب و دینی لە قەبرا لێی بپرسن وا ئەڵێت
خاکی کوردستانە ئەحمەد مەزهەب و ئیمانەکەی

#ئەحمەد_موختار_جاف

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…
Subscribe to a channel