trupkirezgari | Unsorted

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6850

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Subscribe to a channel

دێرینە شێعری کوردی

ئەی ئاشنا
تۆ نامناسی؟!
منیش وەک تۆ خەڵکی وڵاتی گریانم
خەم و فرمێسکن یارانم
دەستی منیش بر لە تۆیشووی تەنیاییە،
دڵم تەنگە
سەرم شێتی سەودایەکی شەیداییە
هۆ ئاشنا
دەستی تەنیاییت ئەگوشم
تۆ و شۆڕەبیی حەوشەکەمان
زۆر لەمێژە سەرتان بۆ من داخستووە
بۆ وەی پرچتان دابهێنم
بانگم ئەکەن... ناوم ئەبەن
ئەتانەوێ تەنیاییتان بڵاوێنم
من نازانم
خەمی خۆم و خەمی ئێوە و خەمی دنیا
بە کام هۆرە؟... بە کام لاوک، بتارێنم؟
ئێستا زانیت؟
من شاعیرێکی ئاوارەم
لەوانەیە دەستم نەڕوا لقێ گوڵت بۆ بهێنم
کێل و بەردی سەر مەزارت بڕازێنم
لەسەر خاکت هەر بەتەنیا بۆ بێکەسیت
شیوەن بکەم
بەڵام ئەم چەن دێڕەت وەکوو دیاری
بۆ ئەهێنم


    🔸 خوا لێ خۆشبوو ژیلا حسێنی




/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‍ ‍ ڕۆیشتیت و
وات ئەزانی
لەدوای تۆ ڕۆژ نابێتەوە
ھەوری تاسەت
لە ئاسمانی شیعرەکانم ناچێتەوە؟
خۆتت بە چی ھاتە بەرچاو؟
تیشکی ھەتاو؟
فێنکایی ئاو؟
ھیچیان نەبووی
بۆیە زەویی خۆشەویستیم
بەبێ تۆش ھەر پڕ بەھرەیە
دەمی شیعرم پر خەندەیە
ئەی عاشقە لووت بەرزەکە
دڵنیام گەر
جارێکی تر ڕێت بکەوێتە ئەم ناوە
لەبەر گرشەی پێکەنینما خۆت ناگری
لەبەر چاوی حەپەساوی بێبەزەتدا
ئەو ژنەی وا دڵیت ئەکرد بە ژێرسیغار
چرای چاوی ھیواکانی داگیرساوە و
لە دووریی تۆ قەد ناگری.

🔸ژیلا حوسێنی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

/channel/derinashearikurdi

کۆڕی دێرینە شێعری کوردی

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

پەنجەی لە حەنا بەستووه ئایا گوڵم ئەمڕۆ؟
دەستی لە دڵی کوشتەیی خۆی خستووە یا خۆ؟

باکم دڵ و ڕۆحم نییه تۆ زیز مەبە قوربان!
ئەو ڕۆحە بە سەرگەردی سەرت بێ وەرەوە تۆ

پەیوەستە غەریقی ئەسەری ئاتەش و ئابم
بۆ ئابی ڕوخت سینەمە وەک مەجمەری پشکۆ

تۆ بی‌و سەری خۆت مەمخەرە زیندانی جودایی
خوێنم نییە، ها! بمکوژه بەم خەنجەری ئەبرۆ

بولبول سیفەت هەر لەحزە لە دەوری گوڵی زارت
ناڵیـــنمە هەی ڕۆ! گوڵەکەم ڕۆ! دڵەکەم ڕۆ!

بۆچی نەگـــریم هەر دەمە بۆ حاڵی "وەفایی"
جان خەستە و دڵ عاشق و دڵدار جەفاجۆ

🔸وەفایی


/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

حەسەن دەرزی
پەپوولەی باڵ تەڵایی
@kavehmolani

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تۆ کە گەڵا گەڵا
نووساوی
بە دارهەناری بەژنمەوە
تێکڵاوی بەخوێنی هەستمەوە
بەفراوی و
لەتاڤگەی هیچ زستانێک
ناسڕێیتەوە
لە زەینی هەمیشەیی بەهاردا
سەوزیت

تابلۆیێکی
لە ڕەنگی من
لە ڕەنگی هەرچی پێکەنینە
بریقەی ئەستێرە و
بسکی ئاڵتوونی خۆرەتاو
و
تریفەی مانگ
کە دەگاتە چواردە

ئەی گەشترین ڕەنگ
لە تابلۆی ئەندێشەمدا
دیوارێکی لە بۆ حەسانەوە
پردێکی بۆ پەڕینەوە
سێبەرێک بۆ ماندوویەتی
تۆ بارانی و
سەوز سەوز
ئەڕوێمەوە
بە کاتی هاتنت

🔸شیوا مەریوان

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چی خەمی دنیایە، لە دڵما وەک پوورە
گاز ئەگرن لە ڕۆحم، خێڵی ژەنگە سوورە

مەکە، مە... باهەر خۆم بزانم کوێم ئەیشێ
پەتایە تۆش ئەگرێ، بڕۆ مەیە پێشێ..

جەلال_مەلەکشا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

‍ بۆسەی ئەوین

چاوە چاو مەکە
ئاسۆی ژین تەمە
بە مژێکی خەست
ڕێگە و دەر و بان،گشت داپۆشراوە!
دنیا خامۆشە
وەرزێکی زەردە
ئەو گوڵەی کە تۆ بە دوایدا وێڵی
لە بۆسەکەیدا پەرژین کراوە!
ئەم ڕێگە ئاخۆ
چەندە ڕێبواری، لە پێی خستوە؟
دێوی ڕێگری باخی ژین ئاخۆ
چەند پەتی مەرگی
بۆ ڕێبوارانی ئەوین ڕستووە!

🔸جەلال_مەلەکشا



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

داستانی شەو کە گەیشتە ئاخرین لاپەڕ ئەمن
تازە خەتی خەونی خەمناکی شەوانه فێر دەبووم
قەت لە نوێنی بێخەمیدا سەرخەوم نەشکاند کە چی
ڕۆژ بەرەوپیلی سپێدە و ساز و سووڕی ئەو دەچووم

🔸شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تا کەی ئەم جەور و جەفایە؟ چاو خوماری سوخمە ئاڵ!
دڵ بە ناری فیرقەتت سووتاوە، ڕەش بوو وەک زوخاڵ

چاوی مەستت وا پەشێو و وەحش و وێڵی کردووم
قەت بە قەد زەڕڕێک نەماوە عەقڵ و ئیدراک و کەماڵ

سەقفی چاوم باڕشی خەم وای لە سەر گۆل بەستووە
خوێن بە خوڕ پێیدا دەچۆڕێ وەک تکەی وێرانە ماڵ

ڕەشکی سەحرای چینە بۆ ڕەوت و نیگا و وەستانەوە
کەبکی کوهی زابولستانە بە نەغمە و خەتت و خاڵ

دڵبەری وا پڕ کەماڵ و عەقڵ و دانش کەم هەیە
وا مەزانە بێ کەماڵە چونکە تفڵە و خوردەساڵ

ئەی تەبیب! ئەر تۆ تەماتە زامی دەردم چارە کەی
تاکوو گەرما و گەرمە بۆم پەیدا بکە شەهدی ویساڵ

عاشقی خۆشە نە وەک وەک من غەریب و قوڕ بەسەر
دڵبەرم وەک دوژمن و خۆم بێکەس و ئاشوفتەحاڵ

قافڵەی بیرم بە تاراجی خەمی دووری چووە
بۆیە وا کوردی! دوکانی دڵ لە مەعنا بوو بەتاڵ

#مستەفا_بەگی_ساحیبقەڕان


/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دەردی ئەوین هۆشبەرێکە
ڕۆح و جەستەم گیرۆدە بوون
لەکام کەمپا پاک دەبمەوە
دە پێم بڵێن ئەوانەی چوون

🔸شەیدا مەحموودی شنۆ

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

عاشقی خەندێکی تۆم با بەس بە ئاه و ناڵە بم
بولبولم، پەروانە نیم و حەز بە سووتانم مەکە

دڵ بە من ناکا لەبەر ئاوری دەروونم دێتە جۆش
تۆ کە سووتانت نەدیوە، مەنعی گریانم مەکە

«وەفایی»

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#تەرڪەوەتەن

گوڵەڪەم چۆلەڪەم و  تەرڪەوەتـەن
دڵـەڪەم پێیە ، دەڕۆم ڕووت و ڕەبـەن

گـوڵـەڪـەم  یـادی  عـەزیـزانــی  وڵات
لـە بریـنی  دڵـەڪـەم بـوو بـە  تـەشەن

ڪـزه زریانـی خـەزەڵـوەر بە مـەسـەل
گـڕە بـەربـۆتـە شـڪـۆی  دار و دەوەن

نییە  پـەروانە  لـە  دەوری  دڵــەڪـەم
ئەگە چی خۆش دەگڕێ مۆمی تەمەن

 نییە  عـەشـقـێ بگـەشێنێ  دڵ و گـوڵ
دڵ و گوڵ خاڪی ڕەهی ئەو قەدەمەن

نییە  لاسـێ  بە  ئەویـنـی  گـوڵەڪەی
ببڕێ ڪێو و ڪەژ و دەشت و دەمەن

ڪوڵ و بەستە و غەزەلی بولبولەڪان
هەموو زووخـاوی  دڵی  ئەو  قەڵەمەن

گـەلێ  هەڵبەست  و  هەوا ماوە لە  دڵ
ڪە  نـەگووراون و ، جـارێ  دەڵـەمـەن

#ناسر_ئاغابرا
   

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

 ئەی بوون و نەبوونی نەفەست مان و نەمانم 
بێ نەقدی هەوا مردن و سەوداتە ژیانم 

ئاوایی دڵم چۆڵە بەبێ خێڵی خەیاڵت
ئاوایی بە دڵداری بفەرموو دڵ و گیانم

بێ دەرکە ڕەقیب ئەو تەمەڵە لاتی هەلاتە
خۆم مەشقی غەمی عەشقی تۆ ئازانە ئەزانم

ئەو دڵ ڕەشە نەعل و یەمەنی ماڵە بە دەمیا 
من مۆرە دڵم ماڵی لەبی لەعلی یەمانم

ئاوارە دەکا پەرچەمی ئێوارە تەماشام
وا هەر بەتەما چوونی شەو و بوونی بەیانم 

لابە تەمی زوڵفت لەسەر ئاوێنەیی کوڵمت
با چارەیی بێچارە بدا جارێ نیشانم

دیققەت لەقەدی ئەلف و کەچی لامی دوو زوڵفە
لەم ماتەمە داماوە دڵ و لاڵە زمانم 

چاوم کە ڕوا خێڵ بوو لە بۆ چاوەڕوانیت
بێ چاو و ڕوو بۆ تیلەیی چاوێ ئەڕوانم

زوڵفت کە قەرینی ڕووە شێوەی شەو و ڕۆژە 
ئەو سێبەری خۆرم ئەم ئەلتەریکی شەوانم 

دەم عەتری شەکەر قەترە مەگەر لێوی تۆ چاکا 
دوو لێوی بە بار زەردی ڕوان ڕووحی ڕەوانم  

عەهدێکە دوو پێم ناوەتە ڕێی عەشقت و ماتم
بۆ شوێنە ونی هەر بە تەما هاتی ژوانم 

کەشکۆڵی دڵ و زاری ❨چروستانی❩ لە نەزما
ئاواڵەیە ئاوارەیی بەزمێکی ڕەوانم

#چروستانی


/channel/Gullzarek_la_honrawa

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو شێخ ئیختیاری مەزھەبـی تەرسا نەکەم چ بکەم
لەڕێـی ئەو شۆخەدا خۆم کردەخاک و پێـی نەنا پێما
دەساخاکی ھەموو عالەم بەسەرخۆما نەکەم چ بکەم

🔸مەحوی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

گەر ئازادیم باڵی بگرێ
لە ئاسمانی کوردستاندا
سەربەست نەفڕێ چرکەیەکە و
من زامنێکی کراوەی تفەنگێکی تەقێنراوم،
من ڕەشەبام
من برووسکەم
من لافاوم...

🔸 شێرکۆ بێکەس


/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شادی جارێکی بە میوانی نەهاتۆتە دڵم
ڕەنگه خەڵوەتخانەیی خەم شوێنی نامەحرەم نەبێ

خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم
کێ لەڕێی خەڵکا وەکوو شاعیر دەسووتێ شەم نەبێ؟


🔸مامۆستا هێمن


/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادەوەرگرتن لە یاری نازەنین

چەندە خۆشە، عوشرەتی پەنهان، نیگارت ڕووبەڕوو
موتریب و ساقی لە لایێک، خونچەدەم یەک، مەهجەبین

گەهـ سەماعی ئەرغەنوون و گا سوراحی لەعلی ناب
گا لە باخی تەلعەتی یارانی گوڵڕوو گوڵچنین

خۆزگە بە دوێنێشەوێ کا، دووبەدوو بووین ئەمن و یار
تا سەحەرمان عەیش و عوشرەت بوو، مەزاح و پێکەنین

دەمبەدەم ساعید لە گەردن، لەب لەسەر لەب، ڕووبەڕوو
دەست لەسەر سینە، خەریکی گوڵچنین و بەیگوشین

گەهـ لە جامی لێوەکەم، دەمژی قوڕابەی شەهدی ساف
گەهـ لە فنجانی دەمی تەنگی ڕەواقی ئەنگەبین

گەهـ لە باخی سینەدا، سەیری دوو نارنجم ئەکرد
گا لە گوڵزاری جەمالیدا، تەماشای یاسەمین

گەهـ لە بادەی، مەستی کردم گەهـ لە غەمزەی چاوی، شێت
گا لە زوڵفی والە و شەیدا، نە عەقڵم ما نە دین

گا لە دوو لەب ساغەری تێ کرد کە ها ئابی حەیات
گا لە گەردن شیشەیی ڕاگرت کە ها ماء المعین

گا بەڕووی خۆی کرد ئیشارە، گەهـ بە ڕەوزەی سینەکەی
هذهِ جَنّات عَدن فادخلوها خالدين

موختەسەر دوێنێشەوێ، تا تەلعەتی میهری مونیر
هەر «ئەدەب» بوو بێسەدا موختاری فیردەوسی بەرین


🔸ئەدەب

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چاوم ئەفڕی
وتم تۆ ئەگەڕێیتەوە
بە چەپکێک شێعری ئاڵۆزەوە
شەقامەکانی شارم پێوا
بوومە بووکی چاوەڕوانی هەتاو
موژدەی هاتنتم
بەڕۆحی گڕۆزی تینووم داوە
شۆستەکان بوونە ژوانگەمان
پەلکەکانم بە دەم شەماڵێکی خۆش ئاهەنگەوە
سەما دەکەن
کۆڵان سەیری تامەزرۆییم ئەکا
شەقام نەوای ترپەی پێ ئەژەنێ
ئێوارە نایەوێ کە بێت
نەمتەزێنی
دیسان ژوانم نەتۆرێنی
نەکەی نەیەی
خەمێکی تر،لە ناوکوانووی دڵی زارا
چێ بکەی و
کورتە بزەم لێ بستێنی
نەکەی نەیەی...


🔸 شیوا ئەمینی


@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

باشترین و بەپێزترین کاناڵە کوردییەکان لێرەیە و بەدڵی خۆت هەڵیبژێرە💚🌻

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دەتەوێ، لە ئەوین بپەیڤی؟
ڕاوەستە با بزانم،
لە پشتی دەرکەوە
کۆڵەیان لێ نەگرتووین!
ئاماژە زمانی ئەوینە و
هیچ بەکرە شۆڤارێک نازانێ
ژوانگەمان لە کوێیە
ئەگەر هەر متمانە بە چاوی یەک بکەین!...

🔸جەلال مەلەکشا

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی



ئەمڕۆ دڵنیام، ئەگەرچی تەنیام
ڕزگار لە بەندی ئاواتی دنیام
دەرچووم لە داوی گێژاوەی ناوێ
چەندە بێ دەردم، ئازاد و ئازام

تۆبە بێ تۆبە، تۆبە لە ڤیان
تۆبە لە سەبر و ھاوار و سووتان

ئەمڕۆ لە خۆوە، بێ بادە مەستم
کەس جەولە نادا لە شاری ھەستم
کەسێ ناوێرێ بە حوکمی ئەوین
کەلەبچەی فریو بکاتە دەستم

تۆبە بێ تۆبە، تۆبە لە ڤیان
تۆبە لە سەبر و ھاوار و سووتان

بێدەنگیم قەڵای بەردینی بەرزە
نامەوێ دیسان کەس بیڕووخێنێ
نامەوێ دیسان بە تیری تانە
مەلی تەنیاییم کەس بتارێنێ

تۆبە بێ تۆبە، تۆبە لە ڤیان
تۆبە لە سەبر و ھاوار و سووتان


🔸سیمین_چایچی



@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

شەوە و نوقمی خەیاڵی تۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما
لە سۆت دڵ پڕ لە ژان و سۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

لە ژیر میچی شەوا وێڵە بەدووی یەک چەپکە پڕشنگا
پەپوولەی ڕۆحی تامەزرۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

لە کانیاوی زوڵاڵی خوشەویستیت هەڵدەکێشم، گەر
خەیاڵت بێتە جێژوان بۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

ئەوین میوانی گۆوەندی خەیاڵی ئەمشەوە بۆیە،
ئەمن هەر چاوەنۆڕی دۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

کەلەپچەن پەنجەم و توند بوون لە زەندی ناسکی پێنووس
شەوە و خۆم بوومە بەندی خۆم لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

دەمی ئاویلکەدانیشم لە سەر سینەی خەیاڵی تۆ
کە مردم، هەڵکەنن گڵکۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

لە سەر کۆشی خەمی تەنیایی ئەمشەو هێندە گریاوم
تنۆکێ شەونەمی شەوبۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

لە نێو گێژی شەپۆلی ئەشکی یادتدا دڵم دیلە
شەوە و نوقمی خەیاڵی تۆم، لە کووچەی سەوزی ئیلهاما

🔸ئەمین گەردیگلانی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

چی لە دنیا کەم بەبێ تۆ یا ژیانم بابە گیان
هێزی ئەژنۆ و حوکمی چاو، ئارامی گیانم بابە گیان

من کە سەوزی باخی تۆ بووم وشکی کرد سەرچاوەکەم
باخی گەش بوونی دەنگی خونچەخانم بابە گیان

بۆ ژیانی من کە تۆ بووی شاهم و گەر تۆ نەبی
توررە و تاج و نجومی سنگ و شانم بابە گیان

زەهرە بووی، کەیوان و قوتب، هەم زوحەل و هەم موشتەری
لەعل و پیرۆزە و دوڕ و یاقووتی کانم بابە گیان

واسیتەی ئازادی و حوررییەت و سەربەستی من
هەر ئەتۆ بووی مایەیی گشت عیزز و شانم بابە گیان

تاکو تۆ بووی هەر بەهار بوو ئێستەکە وەک پایزە
ڕۆیشت و ئەوراقی عومری گشت وەراندم بابە گیان

تۆ گوڵێ من بولبولێ بووم خاوەنی نەغمەی حەزین
گوڵ بەسەر چوو، من لە دەست چووم دەرچوو گیانم بابە گیان

بومەتە یەعقوب لە حەسرەت یوسفی ناو چاهەوە
دائیما هەر جارییە ئەشکی ڕەوانم بابە گیان

تۆ کە جامێ زبرجد پڕ بە ئاوی خزرەوە
چەرخی دنیا هاتە دەوران و پێی ڕژانم بابە گیان

بۆ شەهەنشاهی ژیانم تاجی خوسرەو بووی کە تۆ
خلعی کردم مردنت ئەژنۆی شکانم بابە گیان

تۆ بڵێی وا تۆ شەهیدی من شەهیدی تۆ نەبم
خوێنی فرمێسکی چاو جەرگی ڕزانم باب گیان

خۆشە پێم ئەو گۆڕەی تۆی تێدای گیانی خۆمی کەم تێدا
بۆ نەمانی تۆ لە غوربەت پڕ فغانم بابە گیان

تاکو قیامەت جێگەزامی تۆ ئەبێ بکولێتەوە
ڕەنگە مردن بیبڕێ ئالام و ژانم بابە گیان

ئەحمەدە ئەم ناڵە ناڵەی، گشتی هەر بۆ ئەحمەدە
لێم کشا ئەم ئەستێرەیی ڕووی ئاسمانم بابە گیان

ئەحمەد دەروێش عەبدوڵڵا (ئەخۆل)
  

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#دەردەوئێمە_نەزاناینە_؟

ئاخروو ئۆخروو مانگەو گەلاوێژی ،چەنی کوڕێوە کەشۆ ، شەوەما ئاما ملرە. وێرەگا وەخت بێ واتم بە رەفێقەکەیم : خەمت نەبۆ ، پەشتی ئا یاڵیوە دەگایێوە هەنە ، چاگە یانە شناسێوەم هەن..
شەوێ بیەیمێ مێمانشا، بە پاو داب و نەریتوو دەگای فرە ئامێ دەمماوە..
سەروو ڕاو من پەی وتەی سەروو بانیوە یاگێ وتەیشا پەی وستیمێرە ، حەر پاسە کە پەشتەو قەفا کەوتەبێنا ، تەماشاو هەساراو ئاسمانی کەرێنا ، واتم : چنەها ساڵێن من ئی بنەیانەیە شناسو ، ژەنەو ئی یانەیە کاوێژش کەردایێ گۆشتش وریێ ، بە عەمرش چەمش نەکەوتەن بە شاری، تەماموو عەمریش پاو تەنوورێنە و بەرەو گەوڕینە دان سەر ، تەنیا بەعزێ شەوێ چن دەیەقێوە وەروو بەرەینە چەنی ژەنە هامسایا نیشۆرە.
ڕەفێقەکەم ماچۆ: ئی جۆرە ژیوایە هینەو سەردەموو غارنشینەکان نەک سەردەموو خوێنەواری!
ئینسان مەبۆ پێسەو رەقە و کیسەڵێ خزۆنە دلێ لاکوو وێش (قابلۆخەکەیش).
واتم کاکە: فرێوە هەنێ خوێنەواریچشا هەن و شاریچنە ژیوا وەلێم قابڵۆخشا فرە جە هینەو کیسەڵێ ڕەقتەرا..
ساڵوو زەمانێوە من شارە دەگایێوەنە  مامۆساو وانگای بێنا. دەوڵەت چن دانێوە وانگایێ سەرەتایی و ناوەندیش پەی کورا و کناچاو ئا دەوروو بەریە مەرزنێبێنێرە،ئێمەیچ چینێ مامۆسێ ژەن و پیێ دەرسوو زارۆڵا دێنمێ.

یۆما چەنە بێ ، ئی کابرا ئیسەیچ نەزاناما چە دین و مەزەبێوەش هەن ، بێدەنگ و سەر و سەڎا حەر  وردما بێوە بزانۆ چێش کەرمێ، زاتما نەبێ حیچ کەرمێ ، عازا واچێ هەینا! پاسە مەکەردێ نەکای چەنی دەسووری یۆ نەگێرۆوە (قانوونی نەبۆ)، فڵانە کاری نەکەردێ نەکای وەرپەرسوو ناحیەی تووڕە بۆ ، وەروو تەرسەو وێش گوزارشوو گردیما دێ ، شەڵایێ حەر ئێمە بیایێنمێ ، ڕایێ مەڵایچش شکات کەردە بێ ، کە گوایێ شەوێ بە چەموو وێم مامۆسام دیەن چەنی پیایاو دەگای گۆروا بازیش کەردەن .
ئی کابرا تەنیا قابڵۆخش پەی وێش وەش نەکەردە بێ ، ئێمەیچش کەردێبێنمێ قابڵۆخەکەش!
ڕوێ واتشا سەروو داواکاری وەرپەرسوو وانگاکەی قەرارا دوێ مامۆسێما پەنە زیاڎ کریا، وەختێ ئامێ چە دیما واڵەو برایێوەنێ ، خەڵکوو شارێوە فرە دووری. واڵەکێ سن و ساڵش سەرۆ بێ و شووش نەکەردە بێ ، وەروو وێمارە راوێژما کەرد ئەگەر ئی کابرایە رازی کەرمێ ئی پیرەکناچێ بارۆ ، ملش بۆ پەتەوە و سەرقاڵوو ژیوای بۆ و واز مارۆ جە ئێمە..
وردە وردە باسما ئارد وەرۆ و واتما پەنە، دیار بێ کابرا وەروو داماگیش و کناچێ وەروو جیامەنەیش دەردەو یۆترینی وەرێنێ.
کابراحەر ڕایێ بەهانێوە ئارێوە داخم کێشەما پەی وەش نەبۆ؟ وەرپەرسێ رازیێنێ ؟ داخم چەنی یاساو پەروەردی گونجیۆ؟و...
جیاتی حەز و وەشەویسی حەر باسوو قانون و یاسا و دەسووری کەرێ..

ساعبانێوە ئۆتاقوو مامۆسایانە نیشتێ بێنمێرە کناچەکێ بە دووچەرخە وێش کەرد حەوشەو وانگایرە ، کابرا عازا قوشقی بی ، روەش کەردە براو کناچەکێ ماچۆ کاروو ئی واڵێتە درووس نیا . مەبۆ ژەنی فێروو ئی بەزما با و چی بارەوە فرە دوا ، حەر واچێ پێسە مەبۆ نەکای چەنی دەسووری یۆی نەگێرۆ..
براو کناچەکێچ وێش پەی نەگیریا ماچۆ خۆ نەڕێزانیرە ، شکاتێوەش سەر نووسە ! کابرایچ ماچۆ ئەجۆت مەنوسوو؟
براو کناچەکێچ وات: دەی چێشما پەنە کەرا؟
"ئێمە نیەنمێ و گەڎایی؟ ئێگەیچ نەبی کولیایی"
نەکەردش نامەردی و هۆرئێست کابراش دەقێ کوا و نەما ملش وستش جبەر ، پلیکانەکارە بە سەرمەقولاتانی تل بیرە وار ، جا بۆ تەماشاو خوەو ئێمە و زارۆڵەکا کەرە ، حیچکەس وێش پەی نەگیریێ ، کابرا تا ئیسە پاسەش سەر ناما بێ ، هۆرئێستۆ و وێش تەکنا و لواوە،وێرەگا لوانی پەی لایش ، گۆشێوەنە کزۆڵەش کەردە بێ ، پەوسە حیچش پەنە ناما بێ، وەلێ باری دەروونیش وێران بێ ، حەر واچێ ئەگەر وەرپەرسێ ئیدارەی  زانا ئاوڕووم مشۆ ، ئیتر چێولای زارۆڵێ بە گۆشم مەکەرا ، بارم لار بیەن تازە..

دماو چن روێوە کابرا نەبێ دیار ، واتشا مەردەن ، سەروو زیارەتیوە کەسم نەدی گرەوۆش پەی
لاشەو ئی کابرایە لوا چاڵێوە کپەو تاریکە حەر پاسە جە ژیوایچنە حەر چاڵێوە سیاو و تاریکەنە ژیوێ...


عەزیزگیان ؛
دەردەو ئێمە قابڵۆخوو نەزانای نیا ، دەردەو ئێمە :

دەم پانکەردەیوە زاناین وەرەدەموو زاڵمینە
موهێم نەبیەی حاڵ و زاروو فەقیر و هەژاری لاو رۆشنفکراوە
دەم قووجنای و چەم قووجناین وەرانوەروو ناحەقی وە
ژیوای سەرشۆڕانەن وەروو نانی و پلەو پایەی
و
عاڎەت کەردەیمانە بە گەنەڵی و فەسادی..

سەرووبانەکەیوە تەماشاو دلێ دەگای کەرێنا، مانگە خەرمانەش دابێ ، گۆشم دەنگوو جوانێوە بێ لاو خەرمانیوە بێ، دەنگش هۆربرنا:

ئەوا مانگ هەڵات دەربەند بوو خاڵی
دەبـێ بپۆشین بــەرگــی عـەبـداڵی...

ژیوای پی دەردایچۆ حەر بەر دەواما

ئانتوان چخۆف/ سروژ استپانیان

وانەری وەشەویس ؛
ئا ژەنە هەژارێ ، چا کۆرە دەگایێ حەر ئنە جە ژیوای زانێ و هاگاش جە دنیاو دەوروو بەریش نەبێ ، بەڵام کێشەو دنیاو ئارۆی نەزانای نیا.
کێشە ؛
«ڕای سەخڵەتەو بەینوو زانای و فاماینە!!»

عیسا ئەحمەدی / ساحێب حەبیبی

@karawawshamyany

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

من کە وا مەحروومی یارم پادشاهیم بۆ چییە
وا بە دەردی وی گرفتارم، ژیانم بۆ چییە

نیعمەتی دونیا بە مایە کەی حیسابە بۆ دڵم
بێ مەتاعی چاوەکەی سوود و زیانم بۆ چییە؟

نامەوێ باخی وەنەوشە و سونبول و ڕەیحان و گوڵ
خونچەیی لێوی نەبێ باخی گوڵانم بۆ چییە؟

نامەوێ ئەسڵا ژیانی خۆم بەبێ دوو لێوی یار
ئاوی حەیوانم نەبێ ڕوحی ڕەوانم بۆ چییە

خاکی بەر دەرگانەکەی سەد باغی فیردەوسە لە لام
ئاستانەی ویم نەبێ قەسری جینانم بۆ چییە؟

گەر غولامیم پێ کەڕەم کا پادشاهیم کەی دەوێ؟
جێم لەبەر دەرگانە بێ، ڕوتبە و نیشانم بۆ چییە؟

چم لە جێی عیسایی مەریەم سافییا بێ وەسڵی یار
ڕوتبەیی ئەعلامەقام و لامەکانم بۆ چییە؟

🔸سافی هیرانی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

من و بادی سەحەر یاران! عەجایب بێ قەرارێکین
بە سەرگەردانییا هەر دوو دەڵێی مەشغووڵی کارێکین

لە سایەی دەوڵەتی حاجیب، مەکان و ئاشنام دەسکەوت
لە کۆی جانانەدا دایم لەگەڵ سەگ یاری غارێکین

لە هەمدەردت مەکە وەحشەت، وەرە بولبول ڕەفێقت هات
بناڵین با بەجووت هەر یەک، ڕەهەندەی گوڵعوزارێکین

سەدای گریانی خۆم و دەنگی ناڵەی دڵ لەدەس هیجران
وەها دێ موتتەسیل شەو، هەر دەڵێی زەنگی زەوارێکین

تەنی زار و ڕوخی زەردم، لە حورمەتدا خەس و پووشن
لە مەددی مەوجی بەحری لوتفی یارا بەرکەنارێکین

لەگەڵ زاهید بە تەقدیری فەلەک هەرگیز؟ جودا نابم
لە قوربی غەیرە ڕەغبەتدا بەمیسلی سیر و مارێکین

ستادەم خۆم و جان و دڵ بە سالم وەختێ ڕابووری
لەڕێگەت نەقد دەر کەف بۆ نیسارت ئینتزارێکین

#سالم

/channel/trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سێزدە یا سیانزە؟

بە بیانوو سێزدەبەدەر یا سیانزەبەدەر بەپێویستی دەزانم لێرەدا بەکورتی ئاوڕێک لە ژمارەی سێزدە یا سیانزە و ژمارەکانی تریش بدەمەوە و پێکهاتەکەیان دیاری بکەم و هەروەها باسێکیش لەسەر وشە و بۆنەی سێزدەبەدەر بکەم و لە کۆتایشدا بە پێشکەشکردنی هۆنەیێکی ساڵانی زووی خۆم سەبارەت بە سیانزەبەدەر کۆتایی بە وتارەکە بێنم، بەڵام لە پێشدا پێویستە بڵێم کە بەکارهێنانی وشەی «سێزدە» بەشێوەی «سیانزە» کە دیارە لە سەقز و ناوچەی ئەردەڵان بەرەو خوار باوە دروستە و زۆریش دروستە، ئەوەی کە نادروستە ڕەچەڵەکناسیی ئەم وشە و ئەم چەشنە وشانەیە کە هەندێ کەس بە «سێ+ئانز+ده» و ...یان لێک داونەتەوە و گوتوویانە «ئانز» هەخامەنشییە و هەمان «and»ە کە لە ئینگلیسیشدا هەیە، ئەم ڕەچەڵەکناسییە تەواو هەڵەیە چون ئەسڵەن پێکهاتەی وشەکە ئەوە نییە وا وتراوە، پێکهاتەی وشەیەکی وەک سیانزە «سیان+دە»یە کە گۆڕانی واچیی بەسەردا هاتووە و بەهۆی گۆڕینی واچی «د» بۆ «ز» «سیاندە» بووە بە «سیانزە» کە دیارە ئەم جۆرە گۆڕانە و تەنانەت پێچەوانەکەیشی لە زمانی کوردیدا زۆر شتێکی ئاساییە و ئێمە لەم نموونانەمان لە زمانەکەماندا زۆر هەیە وەک وشەگەلی دانا و زانا، دەنگ و زەنگ، دەمان و زەمان، دەریا و زەریا و ...، هەروەها پێکهاتەی ژمارەکانی تری وەک یانزە، دوانزە، چواردە، پانزە، شانزە، حەڤدە، هەژدە، نۆزدەیش هەر بەم جۆرەن و لە هیچیاندا ناوبەند و مۆڕفیمێکی لێکدەری وەک «ئانز»مان نییە، ژمارەی یانزە هەمان «یان+دە»یە کە لە کۆندا «یان» و «یا»یش واتای ۱یان بووە، دوانزە هەمان «دوان+دە»یه کە لە کۆن و تەنانەت له ئێستاشدا دووان واتای ۲ی هەیە، سیانزە هەمان «سیان+دە»یە کە لە کۆنیش و ئێستاشدا سیان واتای ۳ی هەیە، چاردە یا چوارده هەمان «چوار+دە»یە کە ئەمیش هیچ ناوبەند و مۆڕفیمێکی لێکدەری لە پێکهاتەدا نییە و چوا و چاریش یەکن، پانزه(پەنج+دە)، شانزە(شان+دە)، حەڤدە(حەفت+ده)، هەژدە(هەشت+ده) و نۆزدەیش هەروەتر، هیچیان بەیارمەتیی ناوبەند و لێکدەر دروست نەبوونە، ئەم وشانە ئێستاش لە کوردەواری بەتایبەتیش لە دێهاتەکان و بەتایبەتیتریش لە کاتی پێوان و خەرماندا بەشێوەی یادە، دوادە، سیادە(زیادە)، چاردە و ... بەکار دێن کە «یا» هەمان کورتکراوەی یان، «دوا» کورتکراوەی دووان، سیا(زیا) کورتکراوەی سیان و چار کورتکراوەی چوار و ...ن، هەروەها ئەوەش بڵێم کە وشەی سێزدەبەدەر یا سیانزەبەدەر کە واتای چونەدەرەوە لە ڕۆژی سێزدەیەم دەدات لەچەشنی وشەی شاربەدەر پێکهاتەیەکی تەواو کوردیی هەیه کە ئەمیش بۆ واتای دەرکران لە شار و چوونەدەر لە شار و ئاوارەکران بەکار دێت. هەروەها سیانزەبەدەر وەک بۆنە ئەو جۆرەی مامۆستا هێمنیش لە تۆمارێکی دەنگیدا ئاماژەی پێ کردووە لە گوندەکانی کوردەواریدا هەندێک جیاوازیی بووە و پتر پێوەندیی به ئاژەڵداری و دەرکردنی مەڕومەڵات و بەرغەلەوە بووە کە پاش سێزدە ڕۆژ کە(نزیک دوو حەوتوو) لە بەهار بۆ دەشت و کێو و پتریش بۆ جاڕ و بوورەی دەوروبەری دێهاتەکان دەرکراون جا چون یەکەم دەرکردنیشیان لە ساڵی نوێدا بووە زۆر جار لە گوند دوور نەخراونەتەوە، ئەوەیە هەم وەک کار و هەمیش وەک سەیران لێیان ڕوانیوە و زۆر جار جیا لە شوانی ماڵەکە، ئەندامانی دیکەش وێڕای ئەو بۆ سەیران چوونەتە دەرەوە بەڵام لە شارەکاندا دیارە بارودۆخ جیاوازتر بووە و دەتوانین بڵێن نزیک بەم ڕێوڕەسمە بووە کە ئێستا باوە، من وەک خۆم پێشتر لە ساڵەکانی کۆتاییی دەیەی حەفتای کۆچیدا بۆنەی سێزدەبەدەری شارم لە شێعرێکدا وێنا کردووە کە لێردا بە خراپی نازانم پێشکەشتانی بکەم:

سێزدەبەدەر

نەوڕسکێ لەناو هەمهەمەکەی سێزدەبەدەردا
سوور و سپی نەخشابوو، جلی کوردیی لەبەردا

فەڕشی بەری پێی بوو دەمەن و دەشتی بەهاری
سەیران بوو مەبەستی، کەچی دەستی لە کەمەردا

ڕوخساری گوڵ و دەم گوڵ و ناو گوڵ بوو کەچی گوڵ
هات و گوڵی عومری منی هەروا بەهەدەر دا

پەنجەی گوڵی هێنا و بە دەسی چەرمگی چەخماخ
لەم پووشوپڵاشەی لەشی من ئاگری بەردا

خوێی کردە دییە و دای لە کەبابی دڵ و ئینجا
بۆ سەیر و سەفای دی دەمێ شیشی لە جگەر دا

هەورێ بەتەما بوو نمەبارانێ پژێنێ
بۆی تێک نەچوو، قازانجی نەبوو، خۆی لە زەرەر دا

تا زەردەپەڕێ سەیر و سەفا و بەزم و هەرا بوو
بەم جۆرە سووتانی منی بەم خەڵکە خەبەر دا

#ڕامان_غەفووری
(ڕێکەوتی نووسینی شێعرەکە سیانزەبەدەری ١٣٧٩)

🌱

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

گوتت من ڕۆژی جێژنانه،
ئەتۆم هەرگیز لەبیر ناچێ

نه جێژنم دی و نه جێژنانه
و دریغت کرد له من ماچێ..

🔸خاڵەقازی

@trupkirezgari

Читать полностью…
Subscribe to a channel