کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk
(( تەنیایی ))
ئێوارانم
پڕن لە ژانی بێ تۆیی
چاوەکانم
تەژی گریان
هەر گێژ ئەخۆم ئەخولێمەوە
وەک شەپۆلە سەرشێتەکەی ناو زەریاکان
🔸نامۆسەقز
@trupkirezgari
موسیقی فولکلور کوردی
ساڵی بڵاوکرندەوە: ۱۹۶۶
تۆمار کراوە لە باوەڵه، ۲۵ سپتامبر ۱۹۶۲
حسن، ۳۲ ساڵە، جوتیار، خەڵکی ناوچەی باوەڵە
@trupkirezgari
بەپێزترین کاناڵە کوردییەکان تکایە پاڵپشتیان بن☺️🌻
Читать полностью…ئێوارانی ئەم وڵاتە
چەند ناسیاوێک، خودا دەست بە عومریانەوە بگرێ، پەلکێشمیان کرد بۆ نێو کۆڕێکی ئەدەبی. کابرایەکی شاعیر هات. پارچە هەڵبەستێکی پێ بوو لە ژێر ناوی " ئێوارەماچی نێو ماشێن".... پاش چەپڵەڕێزانی کۆڕ، گەورە و پیاوماقووڵی کۆڕەکە، وتی: نووسەر و هۆنەری باش ئاوەها دەبێ. نەک ئەو ڕەشبینانەی چەشنی کەری جووتیار بە دایم گوێقوڵاخن. هەر باسی خەڵکی سڕ و سواڵکەری گەڕەکی لاخوارووی شار دەکەن کە: ئێوارە فڵانە پیاو شەرمەزارە کە بە دەستی بەتاڵ دەچێتەوە لای ژن و منداڵی، فڵانە منداڵ هەتا ئێستا جلی تازەی لەبەر خۆیدا نەدیوە، فڵانە نەخۆش پاڕەی کڕینی دەرمانەکەی نییە، فڵانە کوڕ و کچ تەمەنیان گەیشتە چل و هێشتا ناتوانن بچنە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان و فڵانە لەبەندکراوی لە بیرکراو هەیە و...
هۆنەر و نووسەر دەبێ باسی خۆشی و بەختەوەری کۆمەڵگا بکات.
گوڵ لە نێواندا بێت، دەمزانی مەبەستی لە کەری جووتیار، چ کەسانێکە. هەروەها دیارە ئەو خۆشی و بەختەوەری لە چیدا دەبینێ. بە پیریش هەر دەڵێی ڕۆنی ورچی خواردووە. بەدایم بیری لە نێو دەرپێیەکەی دایە. بەڵام ئەو قسەش ڕاستە. ئەدەبیات دەبێ چەند ڕەهەندی بێت. تەنیا سەبارەت بە چینی چەوساوە نووسین کار تەواو ناکات. پێویستە سەبارەت بە جەماعەتی تێر و تەسەلی نێو کۆمەڵگاش بنووسرێ. هەتا بۆمان دەرکەوێ بۆچی کۆمەڵگامان بووە بە تلیتی کوێر، لایەکی تەڕە و لایێکی وشک.
کوڕێکی ئامۆزام هەبوو، دووکانێکی گەورەی لە گەڕەکی لای سەرووی شار بە کرێ گرتبوو. باری ژیانی باش بوو. چوومە لای و وتم: بۆ مەبەستێک دەمەوێ چەند ڕۆژێک لە دووکانەکەت میوان بم و لە نزیکەوە سەیری ژیانی ئەم گەڕەکە بکەم. وتی: برا من و تۆ لە منداڵییەوە پێکەوە گەورە بووین. ناتوانم بەر بە هاتنت بگرم. بەڵام تکایە بێدەنگ بە. خۆت نەکەی بە کەیخوایان. ئەمانە خۆیان گەورە کەیخوان.
جیاواز لە خەڵکی ئاسایی هەموو ڕۆژێک پیاوان بە جلی جوان و بۆنی خۆش، ژنان چەشنی تازە بووک، منداڵان جوان و ناسک، دەهاتنە لامان. کڕین لای ئەوان وەکوو ڕابواردن بوو نەک پێداویستی ژیان. زۆر شتی عەجایبم دەدیت: جاری وا بوو باوک و دایکێک بە زمانی بێگانە لەگەڵ منداڵەکەی خۆیان دەدوان!...
بەڵام لە نێو پێکەنین و خۆنواندنی ئەمانیش ڕەنگدانەوەی ژەنگی خەمێکی قووڵ و زایەڵەی دڵەڕاوکەیێکی غەریب هەیە. لە کاتی قسە کردندا بیریان دەچێت بۆ جێگایێکی دوور...
ماڵی بەرانبەرمان گەماڵێکیان هەبوو. کابرایێکیان کردبووە خزمەتکاری تایبەت. ڕەنگە جلی گەماڵەکە سەد ئەوەندەی جلی ئەو داماوە گرانتر بوو. کاتێ گەماڵ لە پاڵ دیواران و بن داران لاقی بەرز دەکردەوە، کابرا دەستە وەستان ڕادەوەستا. ڕۆژێک کابرا هاتە بەر دووکانی قەسابی گەڕەک. دەیگوت: خانم زۆر تووڕەیە. دوێنێ جەرگی تازەت ناردووە. کەچی دڵ و گورچیلەی تێکەڵ بووە. گەماڵ تۆراوە و دوێنێ شەو شامی نەخواردووە. خانم دەڵێ گۆشتی پەتی یان جەرگی ڕووت. پارەکەی وەرگرن بەڵام ئەوانی دیکەی فڕی دەن. ڕۆژێکی تر بە هەڵەداوان لە نێو لێفە گەماڵیان ڕفاند بۆ لای دکتۆری ئاژەڵان. گوایا سەرلەبەیانی چەند کۆخەیەکی کردووە. بۆ ئیوارە وتیان بە هۆی چەندین دەوای تایبەتی بەنرخ، سیحەتی باشەو لە ژێر چاوەدێرییە. ڕۆژێک کابرای گەماڵەوان و دیکەی خزمەتکاران لە هاتو و چوودا بوون. پرسیم وتیان ئاغا ئەم بەهارە بە دوای دێڵە سەگێکدا دەگەڕا. زۆڕێک دێڵە سەگیان دیت، کەچی خانم دەیگوت دەبێ ناسنامەدار بێت، ڕەسەن و هاوسەر و هاوماڵی گەماڵەکەمان. دێڵەسەگی بێ ناسنامە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هەستی گەماڵەکەمان. ئێستا ماڵە ئەعیانێک هەیە، بڕیارە ئێوارە دێڵەکەیان بێنن بۆ ئێرە. ئەگەر بەخێر کارەکەیان سەر بگرێ، ڕۆژێک ئەو دێنن بۆ ئێرە و ڕۆژێک ئەم دەبەن بۆ ماڵی ئەوان.
ئەو ئێوارە ماشێنێکی گرانبەها هاتە بەر دەرکە. دەنگی ئورگ و خۆبادان دەستی پێکرد...
ئێوارانی ئەم وڵاتە ئەگەرچی بە ڕواڵەت زۆر جیاوازن، بەڵام هەر کامە بە بارێکا نیشانەی ڕوژڕەشین .
سەباحەدین عەلی/مژدە الفت
خوێنەری خاوەنبیر!
کاتێ باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکرێ، مەبەست ئەوەیە کە دەردەکان بخرێنە پێش چاو و کۆمەڵگا بەرەو لای چاکە و بەختەوەری بڕوا. ئەمە ڕەشبینی پێ ناڵێن.
دەوڵەمەندی ئێمە تووشی کام هەرەسی ئەخلاقی هاتووە کە ئەو دڵسۆزییە لەڕادە بەدەرەی کە بۆ ئاژەڵانی هەیە، بۆ هاونەوعی خۆی نیەتی کە تووشی هەزاران دەردە؟ (له کاتێکدا ئەو کارەشیان تێکدانی سرووشت و ژینگەیە. ئەمڕۆکە بە دە پشیلە مشکێکیان بۆ ڕاو نابێت.)
لەم چەند ساڵەی دوایەدا کۆمەڵگای ئێمە ئەو دەردەشی لێ زیاد بووە: ماڵە نەدارەکەش بۆ ئەوەی خۆی بنوێنێ ئەویش گەماڵێک یان پشیلەیێکی کڕیوە و لاسایی دەوڵەمەندەکە دەکاتەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٣/٠٣
@trupkirezgari
#بەیانیت_باش
بەیانیت باش لە خەو هەستە گوڵی دڵ
خەریکی نەغمەخوانییە بولبولی دڵ
دوو چاوی مەست و بەخومارت هەڵێنە
هەتاکوو دابمرکێنێ کوڵی دڵ
بەیانیت باش لە خەو هەستە هەناسە
هەناسەی پڕ لە ئاوات و لە تاسە
دە هەستە دەی لە نێو باغی دڵمدا
قەدم لێ دە لەگەڵ هەستم پیاسە
بەیانیت باش دڵم سۆمایی چاوم
نەسیمی بەربەیانی پێش هەتاوم
بەفێنکایی هەناسەت باوەشێنێ
بکە فێنک هەموو جەرگ و هەناوم
بەیانیت باش بەقوربانی خەوت بم
فیدای زولفی وەکوو تاری شەوت بم
دە هەستە خۆر هەڵاتووە بمدوێنە
فیدای قاسپەی وەکوو خاسەکەوت بم
بەیانیت باش گوڵی ئەشعاری خاڵەی
ئومید وئارەزووی ئەو ژینە تاڵەی
لە ناو گوڵزاری شێعری خاڵە تاکی
کە بۆنخۆشتر لە بەیبوون و هەڵاڵەی
🔸خاڵە قازی
@trupkirezgari
قادر عبداللهزاده(قالەمەڕە)
(لەدایک بووی ۱ ی بەفرانباری ۱۳۰۴ - کۆچی دوایی ۳۱ی بانەمەڕی ۱۳۸۸)
نێودارترین شمشاڵ ژەنی جیهان.
ئەو لە زۆرتر لە ۲۰ وەڵاتی جیهان شمشاڵی لێ داوە.
مامەقالە یەکێک لە گەورەترین مامۆستایانی مۆسیقای مەقامی ئێران بوو.
لەکۆتایی شەوی پێنج شەممە ۳۱ی مانگی گوڵان( بانەمەڕی) ۱۳٨٨ بە نەخۆشی هەناسەسواری لەتەمەنی ٨٤ ساڵی دا لە نەخۆشخانەی "قلی پور"ی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
لە ڕێ وڕەسمی ناشتنی دا هەزاران کەس کە زۆرترینیان خەڵکی شارەکانی کوردستان بوون بەشداریان کرد.
تەرمی قالەمەڕە لەپەنا هونەرمەندی گەورەی کورد(حەسەن زیرەک) لە گردی ناڵەشکینی بۆکان بەخاک سپێردرا.
عەبدۆڵڵاحەمزە
@trupkirezgari
بێڵە با بمرم و دەرچم، ئاخ و داخێ کەمتر
بوڵبوڵی بێ گوڵ و ئاورە لە باخێ کەمتر
لەم گوڵستانە جوانە، کە جەهانی پێ ئەڵێن
خەزەڵی زەردی سەراویز، لە شاخێ کەمتر
عەباس کەمەندی/هەوارگەی هاوار
@trupkirezgari
ڕێز و سڵاو هاوڕێیان.
ئازیزان تکایە گەر کەسێک دەناسن لە ڕۆژهەڵات
ناسنامەی "لەشکەربلووکی"
"لشکر بلوکی"
بێت تکایە تکایە تکایه
دەگەڵما لە ژووری تایبەت پەیوەندی بگرێ
سپاسی مرۆڤایەتیتان.
تکایه تا دەتوانن بڵاوی بکەنەوە
کوردێک دەیەوێ بنەماڵەی باب و باپیرانی پاش دەیان ساڵ ببینێتەوە
🙏❤️
@tiropk
تکایە فورواردی مەکەن کۆپی بکەن نەبێتە بانگەشەی کاناڵ 🙏🙏
کە ڕۆژی وەسڵی ئاوا بوو بە چاو گریان نەکەم، چ بکەم؟
شەوی هیجرانی وا داهات، کە دڵ بریان نەکەم چ بکەم؟
بە کینەی من دوبارە چەرخی کەچ وا کەچمەداری کرد
منی بێ تالعیش بەو نەوعە گەر دەوران نەکەم چ بکەم؟
بەبێ یارم حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە ئێستاکە
لە عەیدا گەر ڕوحی شیرینی خۆم قوربان نەکەم چ بکەم؟
وەکوو دەوری فەلەک دائیم لە دەوری یار نەبم، یاران
فەرامۆشیم بە کێ دێ، دڵ کە سەرگەردان نەکەم چ بکەم؟
ئەگەر دەرمان نەكا بیماریی دڵ بێوەفا یارم
له دەردی بێ دەوا گەر چاوەرێی لوقمان نەكەم چ بكەم
وەكوو یووسف لە زیندانی غەما حەبسی عەزیزێكم
لە بۆ تەسكینی جارێ ڕوو لە لای كەنعان نەكەم چ بكەم
تەبیب نەیت و دەوای دەردت نەدا چارت نییە، [سافی]
بە مردن گەر عیلاجی دەردی بێ دەرمان نەكەم چ بكەم
🔸 سافی_هیرانی
@trupkirezgari
گوڵ گەنم لێم بگرە دەستێک جاربەجارێ
جاڕە خەڵوەتگەم , تەنانەت نییە خارێ
وا بەجێ باران دەبارێ ئاگرە باران
لەو دڵەی وا شەختە گرتی تەرزەبارێ
خوانەناس کوای دەنگی قاقات بێتە گوێما
من وەکوو مەجنون ئەتۆ وەک هەرزەکارێ
من کە ڕێگیر سەرشەقامت بووم دەمێک پێش
سەیر کە چۆن ڕێگیرمه دوژمن نالەبارێ
بۆنی تۆ هەرگێز نەبیسرا وا لە هیچ کوێ
هەم لە گوڵزار هەم لە دووکان هیچ عەتتارێ
من دەبێت هەر وا بڕۆم ئەمڕۆ لە لای تۆ
کۆنە چۆن ژین کات لە خزمەت تازەبارێ
🔸فەردین_حوسێن_پەناهی_زوێر
@trupkirezgari
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە،
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
سەر جادە موعەتتەر کە بە بۆی خونچە وو مێخەک،
بەو لەنجەیەوە بەستە بڵێت ورشەیی خامەک،
هاڕەی کەمەرە و پڵپڵە وو گوارە و کرمەک...
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
چەن جوانی بەرەو مەغریب ئەچی زەردە ئەدا لێت،
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق ئەکا دەوروبەری ڕێت،
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەرپێت،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
ئێوارەیە وا، دەرکەوە سا جوانە کچی دێ،
ئەی ویردی قسە و بەستەیی گشت کوڕگەلی سەر ڕێ!
سووتاوی جوانیتن هەموو کێیی کوڕی کێ!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
وەک سوێسکە بڕۆ، ئاسکەنیگای چاوی ڕەش و مەست
پڕ عیشوە بچەرخێنە، ئیتر هیچ مەبە دەربەست:
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ هێزی دڵ و دەست!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
وەختێ کە ئەکەی چەشنی نەسیم لەنجە بەرەو ماڵ،
ئەگریجەیی تەڕ پەخشە لەسەر کوڵم و خەت و خاڵ،
شەڕیانە شەماڵ، پەنجە لەسەر ڕەنگی ڕەش و ئاڵ!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە،
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
🔸 عەبدوڵڵا گۆران
@trupkirezgari
گیان دەغەزڵا کاتێ هاتی هەستمت هەس دایەوە
گوێم لە مستی ئەڵقەکەت بوو گوارە بێ جێ مایەوە
پەسنی تەبعم باوی بەندی دڵ دەڵێ و دەیڵاتەوە
خەونی زاراوەم وەگێڕە بەو ڕەت و ڕاڕایەوە!
#شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
@trupkirezgari
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم ،،یەک وڵات،،یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ
فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ
باوەشی دوو ئارەزووم کردۆتەوە ،، تا دێم و یەک
قامەتی دایکی وەتەن ،،،دوو بەژنەکەی لاولاوی تۆ
من لە دوو خۆران دەڕوانم هەر لە ئاسۆی نیشتمان
خۆری ناو ئاڵاکەمان و چیهرەکەی وەک تاوی تۆ
دەست و پێی من بەستراون ،زەحمەتە دەرچم لەوەی
ڕیشە ناو خاکی وڵات و دەست لە ناو داو داوی تۆ
دەمهەوێ بیبینمەوە یەک بوونەوە و یەک گرتنێک
بەینی ماڵی کورد و ماڵی خۆم و ماڵی باوی تۆ
لاچێ با دوو شت ،یەکەم ،حەد و سنووری خاکی کورد
دوو هەمیش چارشێوەکەی سەر بەژنی داپۆشراوی تۆ
دوو غەزەل شێعری دەروونی خاڵی خۆتن دایمە
یەک شیاوی خاكە ،،یەکیش خۆشەویستم شیاوی تۆ
🔸خاڵە قازی
@trupkirezgari
"جێناوی یەکەم کەسی بێ سبەینێ"
شنەی شێداری بێنت دەناسمەوە
وێنەی بێوێنەی بوونت دەکێشمەوە
لە خەمی کامە تاریکخانەی تەمەندا بوو
دەستت لە داوێنی دڵم کردەوە؟
دەزانم بەپێی هیچ یاسایەکی سروشتی پێت ناگەمەوە
پێم خۆشە بەڵام جارێکی دیکە تامی ناوت تاقی بکەمەوە
جارێکی دیکە بۆ گۆرانی گەرمی گیانت
هەستەکانی دەروونم هەڵخەمەوە
ئەز ساڵەهایە
چرکەژمێری ژەنگنی ڕۆژگارە و
لەسەر دواشوێنەواری خۆی
بە کاتی بێتۆیی وێستاوە
ساڵەهایە ئەز
جێناوی یەکەم کەسی بێ سبەینێیە و
هەمیشە بەشوێن
نوێترین هەواڵی هاتنی تۆدا گەڕاوە.
/channel/M_Aran
نەما «خانی» هەتا چیڕۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ...
دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین «زین و مەم»ێکیتر...
🔸مامۆستا هێمن
@trupkirezgari
جگە لە وەسڵى تۆ فکر و دڵم بە هەر چى دابێ تۆبە
بەبێ یادى تۆ لە هەر جێگەیە نیشتبم تۆبە
لە حەسرەتى تۆدا سەد جارم تۆبە شکاند
لەم تەوبە کە سەد جار شکاندوومە تۆبە...
🔸سەنایی
@trupkirezgari
لە دوای یەک ساڵ کارکردنی بەردەوامم لەم پڕۆژەیە ....
شەشەمین دیوانی شیعری مامۆستا ئیبراهیم جاف چاپکراو هاتە بەرهەم
دیوانی ( هاواری ناخ ) شەشەمین دیوانی شیعری مامۆستا ئیبراهیم جافە کە بریتییە لە ( 67 ) پارچە هۆنراوە کە سەرجەمیان لە ساڵی 2024 نووسیویەتی
وەک هەمیشە بەوە ناسراون هۆنراوەکانی مامۆستا ئیبراهیم جاف زۆر دەگمەن و نایابن ، تام و چێژی تایبەتی خۆیان هەیە ، ئەو هەمیشە خامەکەی تەرخان کردووە بۆ نووسینەوەی جوانی و ڕاستییەکان لە بوارەکانی ( خۆشەویستی ، سرووشتی کوردستان ، عەشق ، نیشتیمان ، هەژاری ، نەهامەتییەکانی مرۆڤ ، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان ) و چەندین بواری تریش ، چەند هۆنراوەیەکی ئاوازی بۆ دانراون و کراون بە گۆرانی
ناوی تەواوی ( ئیبراهیم محەمەد دەروێش جاف ) ، لە ساڵی 1951 لە گوندی تەرجیل لە ناوچەی قەرەحەسەن لە پارێزگای کەرکوک لەدایک بووە
کۆلێژی زانستی تەواو کردووە لە زانکۆی سلێمانی بەشی زیندەوەرزانی دواتر بە مامۆستای زیندەوەرزانی دادەمەزرێت وزیاتر لە 40 ساڵ وانەی ووتووەتەوە و چەندین نەوەی پێگەیاندووە و ئێستا خانەنشینە و لە شاری کەرکوک نیشتەجێییە و هاوکات بەردەوامە لە هۆنینەوەی هۆنراوە و ووشەی جوان
مامۆستا ئیبراهیم جاف تاکو ئێستا خاوەنی 6 دیوانی شیعری تایبەت بە خۆیەتی بەم شێوەیە ....
خەندەی گوڵ و فرمێسکی پەپوولە 2012
هەناسەیەک لە کەناری دەریای حەسرەتەوە 2022
سەردانی هەنگ و سکاڵای وەنەوشە 2022
چۆڕەی شەونم و سەمای وەنەوشە 2023
سکاڵای نەورەسی ڕۆح 2024
هاواری ناخ 2025
بفرموون لەگەڵ یەکێک لە هۆنراوەکانی مامۆستا ئیبراهیم جاف لەم دیوانە تازەیدا بڵاوکراوەتەوە بە ناوی ......
( هاواری ناخ )
نەبوو جارێ بپرسی تۆ لە گریەی کاتی شەوگارم
نەبوو جارێ بکەی چارەی دڵەکوتکێی دڵی زارم
لە بێ مەیلیت دڵم بۆتە عەمباری داخ و دەردو خەم
هەموو ئەو خەڵکە بێزارن لە ناڵە و شین و هاوارم
دەمێ ئاوارەکەی زینم دەمێ بێهۆشی خاڵی شەم
ئەوەندەم چەشتووە تاڵی تەواو لەم ژینە بێزارم
هەژانی ناخی پڕ ئاخم پشووی شەوگاری شێواندووم
هەتا کازیوە هەر هاوار لە تاو ناخی خەفەتبارم
سکاڵام ڕوو لە ئاسمانە هەتا سیوەیلی ڕۆژ هەڵدێ
لە نێو پێڵودا خوێن ئەگریم لەوە زیاتر نیە چارم
بەهەر لادا ئەڕۆم کوشتەی قولاب و تیری موژگانم
بە کەزیە گەردنم تەوق و بەمل مەحکومی زوننارم
گڕ و سووتانی ئەم ناخەم لە سینە چەشنی گڕکانە
خودایە سا بکە چارەی برینی جەرگی بیمارم
شێروان کەرکوکی
29 ی بەفرانباری 2724 کەرکوک
👇👇👇👇
سەبا
بە یادی گوڵشەنی سەودات
سەبا سەرمەست و حەیرانە
بە مەستی دێتە سەرشەسپەڕ
ئەشقی شەو بەزمی ڕەندانە
کە دەم دەم ھەڵ دەکا مەیلی
لە تاوێك سەیری باخانە
دەزانێ بولبولی شەیدا
لەوێدا دەم غەزەل خوانە
دەخیلت بم سەبا کاتێ
کە گوڵ دێنیتە جەولانە
بپرژێنە گوڵاوی ڕووی
بەڕووی ئەو پرچە قەترانە
دەڵێن ئەمشەو کەوا مەیلت
لە گەڵ کۆڕی ئەزیزانە
سەبا سوێندم بە دیدارت
دڵ بەو مەیلەت سەنا خوانە
ئیبراھیم جاف
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
تۆ٠٠٠٠!
تۆ ھەموو دەم ناز فرۆش و من بە نازت گێرودەم
تا بەکەی من شوانەوێڵ وتۆش بەلەنجەونازی شەم
تۆدەڕۆی غەمزەت لەنیگا جوانە ڕەوتت وەک پەری
دڵ لە تاوت وا خەریکە شێت ئەبێ ئەی چاوەکەم
نازی ڕێگات ھێندە شازە خەڵکی گشت شێواندووە
من لەھەنگاوت بەرەو باخ ڕەوتی کەو دیاری دەکەم
ڕۆژ نیە خەرمانی نازت باری شانم قورس نەکات
ھەر نەبێ قورسایی شانم تۆزێ کەم کە دیدەکەم
من وەکو دێوانە ھەردەم ھەردەوێڵی دەشت ودەر
تۆ لە گەشت وعەیش ونۆشی بن چنار وباخ وچەم
تۆ بەھۆرەی دڵڕفێنت ھەست وھۆشی دڵ دەبەی
دڵ کە ھەستی تێ نەما ئەوسا پەنا بۆ کوێ ببەم؟
تۆبەخەندەو پێکەنینت شەوبەشادی ڕێ دەکەی
من بەیادی چاوەکانت کێشی شیعرم ڕێك ئەخەم
ھیچ نەبێ جارێ بپرسە تۆ لە خۆشی من لە چی؟
تا بڵێم تەنھا تۆخۆش و با منیش ھەرگریە کەم
مامۆستا/ ئیبراھیم جاف
کەرکووك ٢٠٢٤/١٢/٢٧
@trupkirezgari
کفرە لای من لە یار ڕەنجان
پێی لێ ئەنێم ئەی زوهرەی جوان!
هەرزەگۆییم کرد هەرچیم وت،
وا ئەو چڵکەم بە فرمێسک شت،
بە فرمێسکی پەشیمانی،
ئەی زوهرەی ناز، زوهرەی جوانی!
من ژیانم، گیانم، هەستیم
هیوام،تاسەم،شادیم، مەستیم،
بیرم،هۆشم...هەرچیم هەیە
بەهرەی جیلوەی ئەو زوهرەیە
کەڕووی لێ نیشت گەردی شیعرم
هەی جوانەمەرگ خۆم! هەی بمرم!
ئەی ڕووناکی ڕێی باوەڕم!
خوای بەهەشتی دڵی تەڕم!
قیبلەی عەشقم! هۆی ئاوازەم!
هێلانەی هەڵبەستی تازەم!
چۆن ئەتوانم بڕەنجم لێت؟
هەی خاک بە سەر ئینسانی شێت!
تۆ بی زەردەخەنەی چاوت
لێوی بە عاستەم تۆراوت،
تۆ بی سپیەتی شان و مل
لە عاستی ڕوومەت و یەخەی جل
تۆ بی بەستەی ڕۆیشتنت،
لەوحەی ڕەسمی دانیشتنت
تۆ بی بەبینترین نەغمە:
شڵپەی ماچی ئەو ناو دەمە!
تۆ بی هەموو جیلوەی جوانیت:
لێم خۆش بە، دڵم ڕەنجانیت!
ئەی زوهرەی ناز! زوهرەی جوانی!
گەردن کەچی چاوەڕوانی
وەستام، سا دڵم خۆش کە!
شێعری پێشووم فەرامۆش کە
#مامۆستا_گۆران
@trupkirezgari
لەسەر هەموو چوارڕێیانی ئەم جیهانە
سێ ڕەنگ دیارن
کە شێوەیان لە شێوەی ئاڵای کوردانە
کە دەگەمە هەر چوارڕێیە
ڕادەوستم
بەحورمەتی ئەو ڕەنگانە
لەسەر هەموو چوارڕێیانی ئەم جیهانە
دێتە بیرم
بە خۆ ئەڵێم
ئاخۆ بڵێی ڕۆژێ دابێ
چوار پارچەکەی وڵاتی من
بگاتە یەک
بەچەشنی ئەم چوارڕێیانە
لێی هەڵبکرێ
ئاڵایەکی
لەشێوەی ئەو چرایانە
🔸خاڵەقازی
@trupkirezgari
بە یادی ئەستێرەی ناوداری ئاسمانی هونەری کورد، مامۆستا "قالەمەڕە"
گوێ بیسی شمشاڵی ئەو نەمرە بن...
@trupkirezgari
ئارامی دڵێکم بوو
لە دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
بە جارێ ماڵی وێرانم، ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو
خوێنی دڵ لە بەر چاوم نەبێ تا کەی ڕەوان ئاخر!
ئەوا ڕۆیی لە بەر چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو
چ حاڵە! قوڕبەسەر حەتتا بە حاڵم پێکەنینی دێ
بە دەست ئەتواری تۆوە قوڕبەسەر خۆم، ئەی دڵەی بەدخوو
دڵ و دڵبەر لە یەک بەدخووترن، سا من خودا چ بکەم؟
فلا المحبُوبُ یرثی لی، و لا القلبُ الشّجى یسلُو
لە ڕۆژێکی کە ئەو گوفتار تووتی کەبک ڕەفتارە
لە من غایب بووە، هەر ناڵەمە وەک کۆتری حاقوو
چ ڕۆحێ کوشتەی ئەو باڵایە، قومری داری تۆبایە
فیا طُوبى لقوم فی سبیل الحُب هم ماتُوا
لە دووری ئەو کوڕە فرسەتتە با زوو بمری ئەی مەحوی!
مەبادا بێتەوە بۆ کوشتنی تۆ ڕەنجە کا بازوو
🔸 مەحوی
@trupkirezgari
ژیاننامەی مامۆستا عەبباس کەمەندی
عەبباس کەمەندی (1952-2014 ) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، نیگاركێش، نووسەر، شاعیر و دەرهێنەری بواری شانۆ و درامای خەڵکی شاری سنە کە بە هونەرمەندی (حەوت هونەر) ناسرابوو، هەشت ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی 2014/5/22 لە شاری سنە بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
عەبباس کەمەندی، ساڵی ١٩٥٢ لە گەڕەکی جهوراوای شاری سنە لەدایک بووە. زۆربەی بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە بە پیشە قەساب بوون و کەشێکی سوننەتی (دابونەریتی کۆن) بەسەریاندا زاڵ بووە. کەمەندی جیا لە ھونەری مۆسیقا و شارەزاییەکی زۆری لە بواری وێنەکێشان، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردی و بەتایبەت ئەدەبی زارەکی و فەرهەنگ و گۆرانیی هەوراماندا هەبووە و لەم بوارەدا بە دەیان توێژینەوەی ئەنجام داوە. ماوەی ٣٥ ساڵ لە رادیۆی شاری سنە کاری کردووە و بە دەیان چیرۆک و بەیتی کوردیی لە ڕادیۆ بە شێوەی شانۆی دەنگی دەرهێناوە. لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا ژیانی ھاوبەش دەست پێ کردووە و خاوەنی کوڕێک و دوو کیژە.
کەمەندی پاش تەمەنێک خزمەت بە بواری هونەر و مۆسیقا و هونەری ڕەسەنی کوردی لە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی ئایار ی ٢٠١٤، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا، بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوه کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی ئاساوڵە (بەهەشتی محەمەدی) بە خاکی نیشتمان سپێردرا.
عەباس کەمەندی هونەرمەندێکی فرە بەرهەمە کە بەداخەوە ژمارەیەکی کەمی بڵاو کراوەتەوە، لە بواری گۆرانی و مۆسیقادا کە زۆربەی شیعر، ئاهەنگەکانی هی خۆی بووە، خاوەن ڕێچکە و دەنگ و لەحنی تایبەت بە خۆیە و پاش خۆی ئەم ئەلبوومە گۆرانییانەی لێ بەجێ ماوە کە وەک سەرتۆپی گۆرانیی ڕەسەنی کوردی دێنە ئەژمار.
گەلاوێژ، ھەورامان، پرشنگ، کیژی کورد(٢٠١٢).
کەمەندی لە بواری نووسینی ئهدهبیات، فۆلكلۆر، فەرهەنگ و مێژووی كورددا زیاتر لە 6 ههزار لاپهڕه لێکۆڵینەوەی کردووە و له كتێبخانهی فهرههنگی له تاران پارێزراوه.
بەرهەمەکانی هونەرمەند عەباس کەمەندی نووسینی 4 رۆمان، نووسینی سیناریۆی 30 فیلمی درێژ و كورت. نووسینی 2 كتێبی شیعری به فارسی و كوردی و كێشانی نزیكهی 100 تابلۆی هونەری و خاوهنی 60 گۆرانییه و چهندین فیلم و درامای به شێوهی زنجیره بۆ تەلەفزیۆنی سنە بەرهەم هێناوە کە هەندێکیان بریتین لەسنجەرخان، پاڵەوان حوسێن گوڵزار کرماشانی، میری نەورۆزی، کاروانسەرا، مام ڕەحیم و فڕین لە قەفەس و ئەسپ و چەندین بەرهەمی دیکە.
یاد و ناوی ئەو نەمرە بۆ هەتا هەتایە لە دڵی نەتەوەکەیدا بە بەرزی دەمێنێتەوە
@trupkirezgari
مرۆڤی پاک سەر بە کام ئایینە؟
سەردەمی منداڵیم لە دێهات چەند مانگامان هەبوو. دەمەدۆی ماڵمان دابین بوو. بەیانیان چەند نان و بڕێک پێخۆریان لە چارەکەیەکدا بۆ دەپێچامەوە. مانگاکانم وەپێش خۆم دەدان. دەبوایە وریای مانگای ئاوس بم. لە هەڵدێران بیانپاریزم. نەهێڵم بچنە نێو مەزرای خەڵکی و...هاوار لەو ڕۆژەی خەرەنگەز دەیدا بە بن کلکیانەوە. جا وەرە بە دوای مانگای مۆز کردوودا هەڵێ...
کوڕێکی هەتیوی هاوتەمەنی خۆم هەبوو، بەشی نانەزگی خۆی، دزی لە ماڵان دەکرد. هەر جارەی کە تووتن و پەڕی دەسدەکەوت دەهاتە لام. لە داوێنی چیا، گاڕانمان مۆڵ دەدا و پێکەوە جگەریەکمان هەڵدەپێچا. دەیگوت: جلەکانم لە کورتانی کەری قەرەچی شڕترە بەڵام گرینگ بۆ من تەنیا نانە.
پاش ئەوەی کە ماڵمان هاتە شار، ئێمەش لێکدابڕاین. بنەماڵەم سەربە بەرەی ئیمانداران بوون. تا لە دێهات بووین، یارمەتی دراوسێمان دەدا. قەدری غەریبانمان دەگرت. قەبرمان بۆ مردوان هەڵدەکەند. خێراتمان دەکرد و سەرمان لە کاری ئایینی دەخورا. لە شاریش چوومە بنکەیێکی خێرخوازی. خێرمان بۆ هەژاران کۆ دەکردەوە. بە سەر ماڵە نەداراندا دەگەڕاین. هەموو خێرومەندانی شارم دەناسی. لە پاش ساڵەهای ساڵ خەڵکی وەکوو مەشایخ چاویان لێ دەکردم. لەم دوایانەدا ئاواتێک کەوتبووە دڵمەوە. پێم خۆش بوو یەکێک ببینمەوە وەکوو خۆم، شەو و ڕۆژ بیری لە لای خەڵک بێت. بەڵام کەسی وام دەست نەدەکەوت. هەتا شەوێک لەخەودا کەسێکیان پێ نیشان دام. لە خەوەکەدا دەموچاوی لێم نادیار بوو. وتیان ناوی فڵانەکەسە و خەڵکی فیسارە ئاوایییە. دیتم چەند کەس لە خێرخوازە ناودارەکانی شاریش هاتبوون. لە خەوەکە بە دەوریدا چەشنی هەڵپەرکێی مار دەخولانەوە. یەکێکیان پێی گوت: قوربان! من سەدان کرێکار لە لام کار دەکەن. وتی جا بەکاری چ دێت، کاتێ ئەوەندەیان پێ نادەی کە بەشی کرێ ماشێنەکەیان بکات؟ سەرملەت لێیان گرتووە و نانت لێیان کردووتە بارمتە. یەکێ تریان وتی: من ساڵانە ئەوەندە ملوێن یارمەتی دەنێرمە فڵانە ناوەندی خێرخوازی. وتی: تۆ هیلکە ناکەیت و ماڕکەکەیش(ڕاوکە) دەخۆی. بەڵی، دەینێری بەڵام بۆ هەڵاتن لە ماڵییات و باجی دەوڵەت. چەندین بەرانبەری ئەوەت بۆ دەمێنێتەوە. یەکێکیان بە مشەمش وتی: من خێرۆمەندم و چاوم لەو شتانە نییە. وتی: تۆ لە ترسی گێرە بووی بە وشتر. کاتێ سەرچاوەی داهاتەکەت لێڵە، پارەی پیست لێرە سپی دەکەیتەوە. ئەوی دیکە دەیگوت: حیزبی ئێمه ئەوەندە ماڵەبرسی لەژێر باڵی خۆی گرتووە. وتی: بە تەمای بێنە سەر ڕێبازەکەت... قەبرم لە قەبرستانتان دوور بێت.
لە خەوەکە ڕاچڵەکیم. ناوو نیشانی کابرام لەبیر مابوو. بۆ بەیانی بە بنەماڵە و دۆستانم ڕاگەیاند کە من سەفەرێکم لەبەرە بۆ دیتنی ئەو زاتە پیرۆزە. چەندین کتێب و دەفتەرمان هەڵدایەوە هەتا زانیمان ئەو دێهاتە حەفتا فەرسەخ لێمان دوورە و لەسەر سنوورە. دووری ڕێگام بۆ گرینگ نەبوو. زۆر کەس هاتبوونە بەڕێکردنم. لە هەر شار و دێهاتێک لام دەدا، خەڵک دەهاتنە پێشوازم. ناوبانگم وەکوو گۆچانی کوێران لەپێش خۆمدا دەڕۆییشت. گەرچی لە سنوور نزیک دەبوومەوە بەڵام هێشتا کەس ئەو پیاوەی نەدەناسی. بەڵام من هەر درێژەم بە ڕێگا دا. پاش گەیشتن بەو دێهاتە زانیم خەڵکەکە کۆڵبەرن و مەینەتیان بنی لە ئاو دایە. لەبەر نالەباری ژیان بۆ پارووە نانێک بەسەر مین دا باز دەدەن. پراسووی منداڵانی ڕەش و ڕووت، دانەدانە بژمێرە...زۆر شەل و کوێریان هەیە و منداڵی هەتیویش زۆرن کە کەس لێیان ناپرسێ. کاتێ ناوی کابرام هێنا وتیان ئێمە لێرە تەنیا کەسێکمان بەو ناوە هەیە. کاتێ چاوم پێی کەوت پاش ئەو هەموو ساڵە ناسیمەوە. هەتیوەکەی دێهاتی خۆمان بوو. چەند ساڵە لێرەدا سەقامگیر بووە. ناوی خۆی گۆڕیوە. وتی ئاخرشەو پێکەوە دادەنیشین.
ئەو شەوە لە ناو دێ دەنگی زۆڕنا دەهات. شەو درەنگان هاتەوە. لەگەڵی کەوتمە قسە. وتی شوێنێک کە لەبیر کرابێت، جەحەندەمی سەر عەرزە. نامەوێ منداڵانی ئێرە وەکوو سەردەمی منداڵی خۆم بن، بوومەتە هاوڕێیان. عەسای دەستی ئەو شەل و کوێرانەم. شەوانەیش بۆ ئەم خەڵکە ساز دەژەنم و گۆرانییان بۆ دەڵێم. لە هەر شوێنێک پێویست بێت یارمەتی کۆڵبەران دەدەم و.....
کاتێ دەهاتمەوە بۆ شار بەو قەناعەتە گەیشتم کە پیاوچاک مەرج نییە سەر بە کام ئایین بێت. پێویستی بە عەبای شۆڕ و جبەی فشیش نییە. چاکەش بە گەز و بست نییە. هەموو کەس من بە پیاوچاک دەناسن، کەچی لە خزمەتی کەسانێکی بە ناو خێرۆمەندم کە هێشتا نازانم کامیان ڕاستن و کامیان درۆ. کەچی ئەو لە دێهاتێک خزمەتی دەکرد و کەسیش نەیدەناسی.
هاینریش بول/علیرضا مهینی
خوێنەری خاوەنبیر!
لە دنیای پڕ درۆی ئەمڕۆ، خێرخوازیش دەیان سیاسەت و درۆی لە پشتە. جاری وا هەیە ئەوەندەی بەرژەوەندی خۆیانی تێدایە، ئەوەندە لە قازانجی هەژارەکە نییە.
ئەوانەی کە بێ چاوەڕوانی و بەبێ بانگەشە بۆ خۆیان، خۆبەخشانە یارمەتی دەری هەژارانن، خزمەتکاری کۆمەڵگان.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٢/٢٠
@trupkirezgari
با وازوو نەمرم!
- خولێک بۆ دارستان بکەمەوە تا لە زمانی باڵندەکان تێبگات
-ستۆدیۆیەک بۆ ڕەنگاڵە چێبکەم تا لەوێ تابلۆ ڕەنگینەکانی بکێشێت
-گوێدرێژ ببەمە بەر دەستی دکتۆرێکی قوڕگ تا ژێیەکانی دەنگی، باریک بکاتەوە و تۆنی دەنگی لە تۆنی دەنگی کۆتر نزیک بکاتەوە
- لەچک بە خونچە گوڵەکان دابکەنم تا بپشکوێن و پرچیان بدەنە بەر نووری خودا
-بە تەنیشت باخچەی منداڵانەوە باخچەیەک بۆ پەپولان بکەمەوە کە دادەکانی دڵۆپە شەونم بن
-کەمانچەیەک بدەمە دەستی زیکزیکە بەڵکو واز لە ئاوازە بێزارکەرەکانی بێنێ و بەڵکو درەخت بە ئارامی بخەون.
-لە وشکەساڵیدا ناو لەپم بکەم بە کێڵگەی گوڵەگەنم و هەموو سپێدەیەک میوانداری چۆلەکە پاساری بکەم
-نەمامی منداڵبوونەوە لە باخچەی خەڵوەتگەی پیریدا بڕوێنم
- سەبەتەیەک ڕووناکی لە خۆر قەرز بکەم و لە گەڕەکی نابیناکاندا دابەشی بکەم
-فریای مانگ بکەوم کە لە ئاسمانی لووسولێکدا دەخلیسکێ و دەکەوێتە قوڵایی دەریاوە.
-کە تەرزە دەبارێ چەترێکی ڕەنگاو ڕەنگ بدەمە دەستی هەموو دارئەرخەوانێک
-دڵم دەکەم بە نارنجۆکی عەتر و لە پەنجەرەوە هەڵی دەدەمە ماڵی ئەو ژنەی تژییە لە ترس و عیشق
-مەمکی هاوسەرەکەم بدۆزمەوە کە دەمە و ئێوارەیەکی پایز، چەقۆیەکی بێ بەزەیی لێیڕفاندین
پێم خۆشە تا ئیشەکانم تەواو دەکەم نەمرم!
🔸قوباد جەلیزادە
@trupkirezgari
کۆمەڵێک کاناڵی هونەری لێرە بەردەستە بەدڵی خۆتان هەڵبژێرن!
Читать полностью…من گوڵەبەڕۆژە بووم
مل کز و سەر نەوی
تا خۆری چاوەکانت هەڵ هات
ئێستا سەربەرز و ڕوو گەش
هەموو کاتم
ڕووم لە قیبلەی چاوی تۆیە
من هەورێکی گرژ و مۆن بووم
وێڵی دەستی بای سەرگەردان
تا چیای تۆم لێ پەیدا بوو
ئێستا ڕووبارێکی بە هاژە و گڤەم
هیچ لەمپەرێ ڕێم پێ ناگرێ
ساڵانێک بوو من دارێکی پیری گوێز بووم
ورەم بەرز و غڕە بووم بە خۆم
تا تۆی دارتاش منت ناسی
ئیستا تەختە نەردم و گەمەجاڕی دەستی مناڵ
گابەردێک بووم لە دڵی بەرزی چیا
لە ئامێزی هەوری دڕا
پەڕەسێلکە هەواڵی هاتنی تۆی دا
بووم به وردە بەردی جادە
تێک شکاوم وردوو خاش
پاییزێکی سارد و سڕ بووم
دەمار وشک و ڕووم لە نامان و مەرگ بوو
دەنگی پێی تۆ
هەنگاو هەنگاو سەوزی کردم
بووم بە بەهار
دەشتێکی قاقڕ
ئێستا بوەتە گوڵ و گوڵزار
🔸موسلێح دیداری
@trupkirezgari
لەگەڵ ڕێز و سڵاو و خۆشەویستی،
بەناوی خۆم و هەموو بەڕێوەبەران و ئەندامانی بە ئەمەگ و هاوڕێییانی هەمیشەییمان
ڕێز و خۆشەویستی تێکەڵاوی بۆن و بەرامەی گوڵەبەیبۆنەکانی بەهاری ئاڕاستە دەکەین بە ڕەنگی هەزار ڕەنگی پێدەشتەکانی پڕ لە گوڵە عاشقەکانی جووت و نەخشین
سڵاوێکی گەرم و بەتین دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرز و قامەتی سەوزی خۆبەخشانەکانی فێرکار و مامۆستایانی زانای ڕێگای زانست و زانستپەروری کوردەواری،
لێرەڕا سڵاو و دروود و خۆشەویستی خۆمان لە هەمبەر مەقامی بەرزی مامۆستایانی دڵسۆزی زمان، کەڵتوور و هونەری کورد ڕادەگەینین
ڕۆژی مامۆستا
لە هەمووان پیرۆزبایی دەکەین.
بمێنن هەڵۆ و تەوارە تیژباڵەکانی خاکی کوردستانەکەم.
ئێوەن هۆی شانازی و بەرزی و سەربەرزیمان
🔸ڕۆژی مامۆستا لە هەموو ئازیزان بەپیرۆز بێت❤️🍀❤️🍀
🍀ترۆپکی ڕزگاری
@trupkirezgari
پێڕستی نوێی ئەم هەفتە بریتین لەم کاناڵانە, بە ئەندام بوونتان ببنە هۆی مانەوەیان💚🌻
Читать полностью…