کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk
🎼
بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ:
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ!
دەنگی بانگ هەڵسا لە مزگەوتی دێ
باڵدار هێلانەی خەو بە جێ دێڵێ
قاسپە قاسپی کەو ئاشکرا ئەڵێ:
کاتی فرمان هات، کورد نابێ بنوێ.
بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ:
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ!
هەڵسە ئەی لاوی نیشتمانیی کورد!
سەردەمی هەڵسان هەرکەسێ نووست، مرد!
پێویستی پیرۆز؛ بەڵام سەخت و ورد
چاوەڕوانتە، هەڵسە دەستوبرد!
بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ:
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ!
بۆ بەختیاری و سەربەخۆیی گەل،
لەگەڵ هاوڕێتا پەل بدەرە پەل!
کەی دەرچوو تیشکی هەتاو لە دەم کەل،
وریا بی، زۆر چاک بە کاربێنی هەل
بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ،
ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ!
🔸گۆران
@trupkirezgari
بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت!
هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
غەمی خۆشی نیە مەحوی لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت.
🔸مەحوی
@trupkirezgari
کچی ئەوبەری پردەکە
لە داوێنی چیای سەرکەش، لە نێو دارستانی چڕوپڕ، کچێکی لەباری ڕەش ئەسمەری، کەزیە و بسکی تا کەمەری، لەگەڵ باوک و زڕدایکی پێکەوە لە ماڵێکی هەژارانەدا دەژیان. زڕدایکی لە خودا بەدوور، هەموو ڕۆژێ وێنەی گای پەرواری لە نێو کەپرێک بۆ خۆی دادەنیشت و ئەو کچە بەستەزمانەی دەناردە سەرکانی بۆ جلشۆردن و ئاو کێشان. ڕۆژێک ئەو کچەی نیانتر لە پەڕەی گوڵ، کە دەچوو بۆ کۆڵەدار ...
کە چیرۆکەکەم گەیشتە ئێرە، کچەکەم وتی: باوکە بۆ ئەوەندە بەپەلەی لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە؟ ئاخر کەسێک بتوانێ لە چیای سەرکەش و لە نێو دارستان خانوو بەرە ساز بکات، کوا هەژارە؟ دیارە دەستی بە دەستەڵاتەوە بەندە. وتم: ببورە کچی خۆم، من بە هەڵەدا چووم. ماڵی ئەو هەژارانە لە گەڕەکی قەراغی شار بوو. وتی: واتە ماڵی خۆیان هەبووە. ئەی ئەوانەی کە شەوانه لە قەراغی شەقام دەخەون کێن؟ وتم: بنەماڵەی ئەو کچە جوانە لە گەرەکی قەراخی شار کرێنشین بوون. وتی: باسی کام جوانی دەکەی؟ بە پێوەری ئەمڕۆ کچ و ژنی جوان ئەو کەسەیە کە دەیان نەشتەرگەری جوانکاری بۆ کرابێ. هەمووشیان وەکوو یەکن. دەڵێی هەموویان منداڵی یەک ماڵن. وتم: کچێکی ئاسایی بوو کە لەگەڵ بنەماڵەی لە گەڕەکی لای شار کرێ نشین بوون...
وتی: باوکە گیان! نەوەک لە ئاکامی چیرۆکەکەت، شازادەیێک بە ڕێبواری بێت و عاشقی ئەو کچە بێت و له ژێر چەپۆکی زڕدایک ڕزگاری بکات؟ وتم: بەڵێ وایە. وتی: ئەوە شازادەی قەدیم بوو کە لە مانای ئەوین تێدەگەیشت. ئەمڕۆ پیرە شازادە هەیە لەگەڵ خێزانی بە ئاشکرا کێبەرکێی خەیانەتیان داناوە. تازە ئەو هەموو کچانەی کە تەمەنیان گەیشتە چل و پەنجا، چاوەڕێی چەند شازادەن؟
بۆچی لەو هەموو چیرۆکەی ئێوەدا هەر باسی زۆڵمی زڕدایک و بێوەفایی ژن و پیرەژنی جادووگەرە و بە چاوێک بۆ ژن و پیاو ناڕوانن؟ کاتێ لە ئەمڕۆی کۆمەڵگا ئەو هەموو کەمتیار و گورگانە گەمارۆی ئێمەی داوە، بۆ ئێوە واز لە زڕدایکی ناو چیرۆکان ناهێنن؟
کاتێ لە دیوی کچەکەم دەهاتمە دەر، وتی باوکە گیان! پێشەکی چیرۆکەکەت شیعری کام شاعیر بوو؟
زانیم بۆ پێوەندی لەگەڵ نەوەی نوێ و ناسینی کێشەکانی بەرەی ئەمڕۆ زمانێکی تازە پێویستە.
ئێمە کە لە ئایەتەلکورسی تەنیا فوو کردنەکەی ئاخریمان لەبەرە و لە پەروەردەی منداڵیش تەنیا بە دنیا هێنانەکەیمان لەسەرە، بۆچی ناپرسین ئاخۆ کێ خەونی ئەوانە پێک دێنێ؟ بە کام باردا ڕایان دەکێشێ؟
نابێ پردی نێوان ئەو دوو بەرە بڕۆخێ. ئەوان پێویستیان بە ئێمەیە.
مارگارێت ئەتوود/پژمان تهرانیان
خوێنەری خاوەنبیر!
هەر وا کە دنیا گۆڕاوە، شێوازی ڕوانین بۆ دنیاش گۆڕاوە. جا ڕەنگە ئێمە پێمان خۆش بێت یان ناخۆش. بۆ وێنە من دڵخۆشم بەوەی کە بەرەی ئەمڕۆ، کەسانی فێڵەباز و دەسبڕ ناتوانن بە ناوی ئایین و نیشتمان و بەها پیرۆزەکانی دیکە و بۆ قازانجی خۆیان کڵاویان لە سەر بنێن. بە پێچەوانەی ئێمە کە زۆر هاسان هەموو شتێکمان قەبووڵ دەکرد.
جاری واش هەیە پێم ناخۆشە. بۆ وێنە دەبینم ئەم نەوەی تازە حەزیان لە پارەی بێڕەنجە. حەز بە جیهانی مەجازی و دنیای دیجیتاڵ دەکەن تا پێوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان. یان ئەوەی کە هیوایان بە دواڕۆژ کەمترە.
بەڵام ئەوەی جێی مەترسیە ئەوەیە کە هەتا دێت بە هۆی تێنەگەیشتن لە زمانی یەکتر پەروەردەی بەرەی تازە رۆژ لە دوای ڕۆژ دەکەوێتە دەستی نەیاران.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٣/١٩
لەبەر تاقی برۆت گریانی دڵ بۆ زوڵفە بەرپا بوو
عەجەب ماوم دەڵێن شەو ڕوو بە قیبلە ناڵە مەحکوومە
لە سیڕڕی حیکمەتی زارت کە نوقتەی جەدوەلی ڕۆحە
عەجەب ماوم چ نیکتێکە نە مەوجوودە نە مەعدوومە
وەفایی وا بەکوڵ دەگری بەدڵ بۆ گوڵ دەناڵێنێ
بە سەد غولغول دەڵێ بولبول لە باغی قیبلە مەحروومە
🔸وەفایی
@trupkirezgari
پەیامی من بە گوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا
نەسیم "بێسیم" دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا
گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما
لە کورتیدا تــــــــەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا
وەکوو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆ وڵاتی
گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا
نەخۆش و دەردەدار و دڵ بریندارم، پەرستارێک
بە حاڵی ئەم دڵە پڕژان و پڕئازارە ڕاناگا
دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر هێز و گوڕێکت بێ
دەنا جوانێک بە دەردی ئاشقی بێچارە ڕاناگا
هەتا کۆمتر دەبێ پشتم پتر هەڵدەکشێ مینی ژۆپ
ئیتر دەستم بە داوێنی کچی ئەم شارە ڕاناگا
دەبێ بولبول لە من فێر بێ غەزەلخوێنی، بەڵام چبکەم
گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا
🔸مامۆستا_هێمن
@trupkirezgari
غەزەل
تا وەکوو بۆم دێ مەسیجێکت لە غەم ئازادەبم
باسی دڵداریش نەبێ هەر هێندی ئەو پێی شادەبم
دڵگوشایە با سەفایە،چێی بەڵایە ڕێی ئەوین
شەرتە تا مابم بە پیریش ڕێڕەوی ئەو جادەبم
وەک دەڵێن وادەت بەمن داوە کە بێمە خزمەتت
خۆش بە حاڵم شەرتە تاهەم چاوەڕێی ئەو وادەبم
وەرزی ڕێبەندان بەسەرچوو،هەست دەکەم سروەی سەبا
کەی دەفەرمووی پێم بڵێ بۆخزمەتت ئامادەبم
خۆ ڕفێقی جوان و پیر زۆر سووک وبێ قیمەت نییە
پێم بڵێ خاڵە و منیش بێ ترسی کاکە و دادەبم
خاڵ فەدای خاڵی ڕوخت بێ دڵ فیدای سینەی سپیت
خاڵ و مامت کێن هەتا قوربانی ئەو ئەفرادەبم
بەو خودا چەن ساڵە دەردێکم لە دڵدان بێ دەوا
تاقە ماچێکم دەیەی، قەستەم بەقوڕعان چادەبم
دوێکە دایکی نیشتمانم هات بە سرتە پێی کوتم
زۆر خەمی ئەمنت نەبێ هەر ئاقبەت ئازادەبم
ڕوو لە #ئاسۆ وەر مەگێڕە چونکە وەک حەج خێرە بۆت
با ئەدی کەم چاو لە دەستی مەستی دەستی بادەبم
🔸محەممەدسەعیدنەججاڕی
ئاسۆ
@trupkirezgari
ئەتۆ سەروێکی نازداری ئەتۆ شۆخێکی گوڵزاری
بە دڵ وا چاکە بتگێڕم لەسەر چاوان لەسەر دەستان
🔸وەفایی
@trupkirezgari
لە بەختی تاری شەو ناکەم شکایەت
شەبیهە چونکە بەو زوڵفی سیایەت
نییە قابیل بڕینی ڕاهی دووری
وەکوو پرچت کشاوە بێنیهایەت
بە هیچ خاکستەرێ ناگەم نەکا بۆم
لە ئەنجامی لەهیبی حوب حیکایەت
کە تیری نیونیگات چەرخانە ئینسان
قەفەس خاڵی ئەکا مورغی دیرایەت
لە چاوی بەد خوا عومری جوانی
قوبووڵ کا لێم بە پاداشتی ویقایەت
خەوی منداڵ و سەهری عاشقی زار
ئەبەخشێ حوزنی نەغمەی لایەلایەت
هووەیدایە لە ڕەنگی ئاڵی دەستت
کە دائیم پیشەتە قەتڵ و جینایەت
هەتا کەی بادەنۆشی عەشقی تۆ بم
هەتاکەی بێ مەزەی ماچی کیفایەت
دەخیلت بم هومای زولفەینی دڵبەر
بەسەر سەرما بکێشە فەیزی سایەت
بە «گۆران» ناکرێ قەت تەرکی سەودا
کلا نابم لەسەر جادەی هیدایەت
🔸مامۆستاگۆران
@trupkirezgari
شیعری مامۆستا هێدی بۆ مامۆستا هێمن
@trupkirezgari
ئەبمە دڵۆپێ حەسرەتی ئازار
لە وەرزی چاوی غوربەت دێمە خوار
ئەبمە ناسنامەی ژنێکی عاشق
بێزووی بە خاکی وڵاتەو دیدار
ئەبمە هاوکۆچی پەڕەسێلکەکان
ئەگەڕێمەوە بەرەو کوردستان
لە چوار ڕێیانەی مان و نەمانا
ئەبمە خاڵێ سوور لە نەخشەی جیهان
پێکەرەی پاکی ئەوین ئەنێژم
فرمێسکی تاڵی تاوان ئەڕێژم
گەر خۆشەویستی تاوانبارییە
لێوانلێوی تۆم لە تۆ سەرڕێژم
من دارەوەنی ئاشنای کوێستان
ڕیشەم جێ ناگرێ لە غەریبستان
ڕۆژێکم ماوێ لەسەر دونیاوه
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو دارستان
🔸سیمین چایچی
@trupkirezgari
ئەی کچی کورد ڕووت بە وێنەی گوڵ گەشە
شۆخ و شەنگ باڵات کە سەروی سەرکەشە
هەڵگرە ڕوو بەند و پێچەت بۆ چییە؟
تۆ کە ڕوو سووری پەچە بۆ ڕووی ڕەشە!
گەر بپۆشی بەرگی ڕەش شایستە بۆت
چونکە شین و ماتەمین بۆ تۆ بەشە!
ڕاستی فەرموو هێمنی شاعیر دەڵێ:
ئەو گەلەی حاشا دەکەن بوونی و هەشە!
من لە بێ دادی پەنا بۆ کوێ بەرم؟
ڕووم نییە لای کەس بڵێم چارەم ڕەشە
ئەم جیهانەی پڕ لە شادی و خۆشییە
کوردی گەر لێ لابەرێ کێ بێ بەشە؟!
کونجی بەندیخانە و سێدارەکان،
هەر بە باڵای کورد بڕاوە ئەم بەشە؟!
تا زووە خوایە هەلی کەی بای شەماڵ
سیس و ژاکاوین لە دەستی با ڕەشە!
🔸عەونی
@trupkirezgari
ئێمە چەند ئەستوندەکی بێ خێوەتین
هەژگەلێک هێڵی پساوی ناتەرز
هەمگەیەک خەون و خەیاڵی لەتلەتین
کۆمەڵێک دیواری بێکارەی بەرز
**
شۆرەکاتی بێکەسی بەستێنمان
مۆڵگەمانە تمتمانی مەینەتی
دەشتی بێ فریاڕەسی بەستێنمان
کێڵگەمانە بەردەڵانی کۆیلەتی
***
ئێمە مشتێ تۆوی ناو بوورە و بەیار
ئێمە هەشتێ وا لە مشتێکی خەسار
ئێمە دەشتێ بێ نیشان و شوێنەوار
ئێمە گشتێ بادراوی خاوە کار
***
یەک شەل و یەک شێت و یەکمان سەربەشین
یەک کەڕ و یەک کوێر و یەکمان کۆڵەوار
یەک نەخۆش و یەک پەرۆش و یەک غەمین
گشتمان گیرۆدەی ئاهۆ و دەردەدار
*****
من نەگەیوی باغەوانی پێنەزان
تۆ نەمەیوی ئامیانی خۆنەگر
ئەو نەگووراوی نەحەجمیوی زەمان
ئەم گەرای مەرگ و هەڵەی ڕووتی جەبر
**
ئێمە شیرازەی کتێبێک هەڵوەشاو
ئێمە هەوراز و ڕکەی بێزار لە چوون
ئێمە ویژدانی مرۆڤی داوەشاو
ئێمە چوارچێوەی دژی خاڵی لە بوون
#ئاران
/channel/M_Aran
وەکوو ڕۆژ ئەو مەھە لەو دوورە دەرکەوت
لەمێوە ئەشک و ئاھی ئێمە سەر کەوت
کە ئەو لێو و ددانەم دی، بە جارێ
لە بەر چاوم ھەموو لەعل و گوھەر کەوت
وەنەوزێکم شەوێ دا، گەیییە سەرم و
وتی: ھەستە، ھەتاوت وا لە سەر کەوت
لە کێ یا ڕەب خەبەرپرسی بکەم من
کە ھەر کەس بۆ خەبەر چوو، بێ خەبەر کەوت
دڵم وەک شێری بێشەی شوعلەگرتوو
لە سینەی پڕ لە سۆزم دەربەدەر کەوت
بە تیر ئەمڕۆ دڕی وا ھەرچی پێش ھات
خودا پێ داوە ھەر کەس بەر نەزەر کەوت
لە سەر خۆ چوو بە دەم گریانەوە دڵ
گەڕەک پڕ بوو کە ئەم منداڵە دەرکەوت
لە ڕۆژاواوە ئیمشەو بێ نیقابە
مەھی من، ماھی عالەم بێ مەفەڕ کەوت
بە خۆڕایی ئەوەندەم ناڵە کێشا
لە سینەم دا پسا، ما، بێ ئەسەر کەوت
برۆی ئەو شۆخە ئەمڕۆ تێغی کێشا
نەجاتی دا بە ڕەحمەت ھەرچی بەر کەوت
بە پیر ئەو ڕۆژەوە مەحوی ئەوەندە
بە سەر چووبوو، وەکوو شەونم لە سەر کەوت
🔸مەحوی
@trupkirezgari
بە تیشكی چاوەكانت ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و لە دیدرام پەشیمانە
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا كە چەند پەرێشانە
🔸قانع
@trupkirezgari
هیچ جیاوازییەکی نییە کە
چاڵئاوێکی چکۆله بیی
یان زەریاییەکی بێ بن
زوڵاڵ کە بیی
ئاسمان لە ناختدایە!
🔸وەرگێڕدراوە
ئەی وەتەن دەردت لە دڵما زامی سەد خەنجەر ئەکا
بۆ برینی جەرگی لەت لەت ئیشی سەد نەشتەر ئەکا
چۆن بە قوربانت نەبم بۆ مەنزەرەی پڕ قیمەتت
دڕک و داڵت تف لە لالە و سوسەن و عەنبەر ئەکا
گەرمیانت دەک نەناڵێ بۆ هەوا شیرینەکەی
قامەتی گەورە کچانی گەپ بە نەیشەککەر ئەکا
دوو شەتان و قەڵبەزی بەفراوی شاخ و داخەکەت
بێ درۆ وەڵڵا لە ئاوی زەمزەم و کەوسەر ئەکا
ئەی وەتەن خاکت بە حوڕی دەس کەوێ بۆ تاجی سەر
تازە کێ مەیل و خەیاڵی تاج یا ئەفسەر ئەکا
ئەی وەتەن داخی گرانم ئەو کەسەی وا تۆی فرۆشت
دیققەتی ڕیشی ئەدەی عەینەن لە جادووگەر ئەکا
ئەی وەتەن نانت حەرامە بۆ ئەوەی ڕۆژی مەساف
کۆ لە تەییارە و بریقەی نێزە و پەیکەر ئەکا
ئەی وەتەن یاخوا بژی بۆ ئیفتخاری قانعی
قانعیش یاخوا بژی چوون سەنعەتی گەوهەر ئەکا
🔸قانع
@trupkirezgari
کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە قوربان!
لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنە قوربان!
وەرە بنوارە دوو دەستی حەناییم
حەنایی چی؟ هەموو خۆ خوێنە قوربان
شەقی کە، غەیری حوببی تۆی تێدا بێ
بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە قوربان!
لە بۆ خەڵقی خەڵات بەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنە قوربان
فوتوری چاوەکانت نانوێنێ
بە نالی فیتنە بەس بنوێنە قوربان
🔸مامۆستا_نالی
@trupkirezgari
جەژنی قوربانە هەموو کەس عادەتی قوربانییە
ئەی منی بێچارە چی بکەم کەڵکی قوربانم نییە
مەزبەحەی مینای دەروونم بۆیە خاڵی کرد لە غەیر
تا نەڵێی جێی سەربڕینی قۆچی قوربانم نییە
#فەنایی
*جێژنەتان پیرۆز*
بۆ پاراستنی فەرهەنگ و فێربوونی زانست پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوەی ئازیزە🤍🌻
Читать полностью…📣 ئاگاداری ئاگاداری ئاگاداری📣
بۆ بینینی ئەمانەی خوارەوە و زیاتر لەمانەیش، ببە بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر:
▫️دەقی #پەیڤکاتۆر
▫️پێناسەی #پەیڤکاتۆر
▫️کورتە مێژووی #پەیڤکاتۆر
▫️چۆنێتیی نووسینی #پەیڤکاتۆر
▫️ڕەخنە و لێکدانەوەی #پەیڤکاتۆر
▫️نــاساندنی نووسەرانی #پەیڤکاتۆر
@peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
@koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
بە هاتنت، وزە و هیوامان بۆ دێنی. بەخێر بێی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator
🆔 @koripeyvkator
کاتێ که من،
شێعرێکی سەوزم خوێندەوه،
خەڵک پێکەنین!
کاتێ که من،
باسی دەشت و گوڵ و شنه و سادەییم کرد
خەڵک پێکەنین!
کاتێ که من،
پاکیی ساکاری لادێییم شی کردەوه
خەڵک پێکەنین!
کۆمەڵناسێک
له دەفتەری بیرەوەرییەکانیدا نووسیی:
ساویلکەیێک لەم شارەیه.
🔸وەرگێڕانی شێعریکی فارسی لە م.جەلال مەلەکشا
@trupkirezgari
🍃🍃
نە ڕەنگت هەیە و نە دەنگوباسێ
هیچکەسیش نییە کە تۆ نەناسێ
سەرت لە گێرە و لە کێشە دەخورێ
دەستت لە چاک و خراپ دەڕاسێ
ئەوەندە ئازا و بەجەرگ و دڵی
ترسەنۆک دەبێ خۆت پیا هەڵواسێ
لە تۆ دڵنیام لە خۆم ئەرخەیان
نە شەرمت هەیە و نە چکە هەراسێ
شەو و ڕۆژ لەناو دنیای شێعرمدا
دەسووڕێیتەوە بە توێی کراسێ
بەربەرەکانێت بێهۆیە بێهۆ
ئەوین مەترسی و مردن ناناسێ
#ڕامان_غەفووری
🍃🍃
🔰چوارەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
«تا زرێبـار و دێڕێک»
خەرمانانی ١۴٠۴
🔹مۆڵەتی ناردنی بەرهەم ١۴٠۴/٠٣/١٠ تا ١۴٠۴/٠٣/٢۵ بۆ ئایدی تێلگرامیی ↙️↙️
@kani70
🔹مەرجەکانی بەشداربوون: 👇👇
ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt / PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ ناردنی بەرهەم لە کاتی دیاریکراودا.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.
🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.
🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومێتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
🆔 @meriwan_edebi
دنیا تیاتڕۆیە مەوەستە تیا بڕۆ
کێ مایەوە تیا کە نەبووبێ تیا تڕۆ
دنیایەکە دوو ڕۆژە نەوازش بکا سێیەم
ڕۆژی گودازشە ئەمەتە داکی سێبەڕۆ
ڕووترش و ڕووخۆشە لە ڕووێکا لە یەک دەما
قەھری درۆیە میھری درۆ ھەر دوو ھەر درۆ
پشتی کە دا بە پشتتەوە بۆ پشتشکاندنە
ئەمڕۆ خودا شوکرتە سبەینێ برا لە ڕۆ
پیری نەمامی باغی جوانیمی کردە پووش
تازەم درەختی توولی ئەمەل دەردەکا چرۆ
گەردنکەچی چڵێکە سەرەفرازییە گوڵی
بڕوانە چاوەکەم کە لەسەر چاوە جێی برۆ
«مەحوی» بە "مُوتُوا"وە کە لە مردن ببی نەجات
ڕۆیاندنت لە پێشە لە پێشا وەرە بڕۆ
🔸مەحوی
@trupkirezgari
گڕی ئەشقی لە نێو دڵما گڕاوی
خڕۆکەی سووری لە خوێنم گەڕاوی
بەجێ ناهێڵی یەک چرکەش خەیاڵم
لەگەڵ هەست و هەناسەم تێکەڵاوی
🔸ئەمین گەردیگلانی
@trupkirezgari
📣 ئاگاداری ئاگاداری ئاگاداری📣
بۆ بینینی ئەمانەی خوارەوە و زیاتر لەمانەیش، ببە بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر:
▫️دەقی #پەیڤکاتۆر
▫️پێناسەی #پەیڤکاتۆر
▫️کورتە مێژووی #پەیڤکاتۆر
▫️چۆنێتیی نووسینی #پەیڤکاتۆر
▫️ڕەخنە و لێکدانەوەی #پەیڤکاتۆر
▫️نــاساندنی نووسەرانی #پەیڤکاتۆر
@peyvkator :کاناڵی پەیڤکاتۆر
@koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر
بە هاتنت، وزە و هیوامان بۆ دێنی. بەخێر بێی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🆔 @peyvkator
🆔 @koripeyvkator