ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ ( 2 )
ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردار‌و گوفتاره‌وه)
سورة البقرة ❤️
🔹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🔹
🔸ان شا‌ء اللّٰه هەموو لایەک باشن و بە دووربن لە هەموو دەرد و بەڵایەک ....
🔹ئێمە وەک کەنالی پرسیار و وەڵام ئاینی هەستاین بە دانانی تاقیکردنەوەیە بۆ ئێوەی بەڕێز .
🔸 تاقیکردنەوەکە 50 پرسیارە ئاینی ئەبێت ، پرسیارەکانی ناو کەناڵ و ئەوەی ناو PDF داخل ئەبێت .
🔹بەشێوەیەکی زۆر ئاسان وەڵام ئەدرێتەوە لە ڕێگەی ئۆنڵاین .
🔸لە کۆتاییدا بەشداربووان بڕوانامەیان پێ ئەبەخشرێت (یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی) تاقیکردنەوەکە ناویان لە کەناڵ پین ئەکرێ ، ئەگەر نەیانویست دانانرێ .
🔹تاقی کردتەوە لەسەر 100 نمرەیە .
🔸هیچ دیارییەکی نابەخشرێ تەنها بۆ سوود گەیاندنە بە ئێمە و ئێوە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دینەکەمان ...
📜 لە ئێستاوە ناو نوسین دەستی پێکردووە تاکو 2023/10/5 کە ئەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە .
🔷پێش ئەوەی ناوتان تۆمار بکەن لینک بنێرن بۆ هاوڕێیانتان بەشکم زۆرترین کەس سوودمەند ببێت ان شا‌ء اللّٰه .
- فەرموون لەم بۆتە ناوتان تۆمار بکەن 👇🏻
@Alkurdi_Mohamad_bot
📕 پۆستە شەیر بکەن بۆ زۆرترین هاوڕێ .
جۆینی کەناڵی پرۆژەکە بکەن بۆ بینینی پرسیارەکانی PDF و پرسیارەکانی ناو چەناڵ و کاتی تاقی کردنەوەکە 👇🏻🥰.
/channel/PrsYaR_aiNY
إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ( 2 )
بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن: (یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن...
سورة الآنفال
إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَن يَقُولَ لَهُ كُن فَيَكُونُ ( 82 )
بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواکه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت.
فَسُبْحَانَ الَّذِي بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ( 83 )
پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
✍ [سوره يونس آیه 31]
"قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ"
{هاوبەشبڕیاردەران دان بە پەروەردگارێتی خوای گەورەدا دەنێن}
ئه‌ی محمد - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - پێیان بڵێ: كێیه ڕزقی ئێوه ئه‌دات له ئاسمانه‌كان به باران بارین وه له زه‌وی به ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و به‌روبووم؟ كێیه كه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی بیستن و بینینی به‌ده‌سته و پێى به‌خشیوون؟ وه كێیه له مردووه زیندوو ده‌رده‌كات وه له زیندوو مردوو ده‌ركات وه‌ك له دڵۆپه ئاوێك له مه‌نی مرۆڤێك ده‌رده‌كات، له هێلكه‌یه‌ك باڵنده‌یه‌ك ده‌رده‌كات، له مرۆڤێكی كافر موسوڵمانێك ده‌رده‌كات، وه به پێچه‌وانه‌وه؟ وه كێ هه‌یه كه كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌ڕێوه‌به‌رێت؟
كافران ئه‌ڵێن: ته‌نها الله‌یه!
ئه‌ى محمد - صلی‌الله‌علیه‌وسلم - پێیان بڵێ ئه‌ی بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن مادام ئه‌زانن هه‌موو ئه‌م شتانه به‌ده‌ست خوایه بۆ به‌تاك و ته‌نها ئه‌م خوایه ناپه‌رستن بۆ شه‌ریكی بۆ دائه‌نێن؟!