خــودا دەفەرمووێـــت :
{ مِنْ حَيْثُ لاَ يَحْتَسِب }
بەجـۆرێـك یارمەتیت دەدەم ڪە بیریشـــی لـێ نەڪەیتەوە ..
کەثیرۍ کوڕۍ موڕڕە ئەفەرمووێ:
لە ڕەمەزاندا خوای گەورە لە تاوان و هەڵەی هەموو گوناهبارو تاوانبارێك خۆش ئەبێ غەیرۍ کەسانۍ موشریک و ئەهلی بیدەع و بیدعە چییەکان کە لێیان خۆش نابێت».
فضائل رمضان لابن أبي الدنيا ١/٢٩
وتیان ئەی خودایە گیان بەڕاستی ئێمە زۆر دەترسین لەوەی ئازارمان بدەن یان ستەممان لێ بکەن
«وتی مەترسن من لەگەڵتانم دەبیستم و دەبینم»🥹❤️🩹
لە دەرگای زۆرمان دا دەرگاکانیان داخست بەروماندا … ئومێدی زۆرمان بەزۆر کەس بوو بێ ئومێدیان کردین… ئاواتی زورمان هەڵچنی لەسەر بەڵێن و قسەی بریقەدار بەڵام وەك توزێ بەربا نەمان و ڕۆیشتن… لەبیر دەکرێی هەر وەك چۆن پشت گوێیان خستی… ئەمە ژیانە خەڵکی بەم شێوەیە مەمەڵەت لەگەڵ دەکەن و وا دەزانن کەتوو بەو شێوەیەی …
ئیلاهی هەرتۆی پەردوەردگار و پەناگە و هاوکارم ، لێم خۆش بە ڕەحمم پێ بکە هەرتۆی یارمەتی دەرم🖤
"خۆشویستنی هەموو موسڵمانان،وە سەرخستنیان،و ویستی خەیر بۆیان،نەسیحەتی خاڵس بۆیان،ڕەحم بە تاوانبار و هەڵەکاریان،یارمەتیان لە خەیر،نەهی کردنیان لەخراپە،ڕێزگرتنی گەورەیان و ڕەحم بە بچووکیان و فێرکردنی نەزانیان و دوژمنایەتی دوژمنیان،لە خاڵسی سیفاتی ئیماندارانە" 🩷🌸
Читать полностью…خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا وَأَلْقَىٰ فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَابَّةٍ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ ( 10 )
ئاسمانهکانی دروست کردووه بهبێ کۆڵهکه بهچاوی خۆتان دهیانبینن، له زهویشدا کێوهکانی دامهزراندوه که لهنگهری زهویان ڕاگرتووه و (چهندهها سوودی تریان ههیه) ئهوهکو ژێره و ژوورببن و لارببنهوه، جۆرهها زیندهوهر و گیانلهبهریشی تیادا بڵاوکردۆتهوه، (ههروهها دهفهرموێت): له ئاسمانیشهوه ئاومان دابهزاند، جۆرهها وهک و گژوگیای هاو جووتی بهسوود و به کهڵک و جوان و ڕازاوهمان له زهویدا پێ ڕواند
دایک و باوکی ئازیز ❤️🌹
ئەگەر بتەوێ بە ڕاستە هەموو ڕێگەیەک بۆ منداڵەکەت بکێشیت؛ ئەوە بکە و ئەمە مەکە، ئەوە بڵێ و ئەوە مەڵێ، بەو شێوەیە دانیشە و بەو شێوەیە دامەنیشە. ئەنجامی ئەمە
یان ئەوەتا منداڵەکەت دەبێتە خاوەن کەسایەتیەک کە سەربەخۆ نیە و ناتوانێ متمانە بکاتە سەر خۆی و کێشەی بۆ دروست دەبێت لە تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگە.
یان ئەوەتا دەبێتە هۆی ئەوەی هەستەکانی کپ بکرێنەوە و هەمووی ببنە گرێیەک لە دەروونیدا، ئەمەش لەوانەیە بگاتە ئاستی تەقینەوە و ئیدی بەیەکجار سەرپێچی هەموو ئەو شتانە بکات کە پێی دەوترێن و گوێ بەهیچ قسە و ئامۆژگارییەکی دایک و باوکی نەدا.
منداڵ دەبێت هەتا بکرێ زیاتر لە قسەکردن و ئامۆژگاری بە ڕەفتار و هەڵسوکەتی خۆت شتی فێر بکەیت، دەبێت خۆت ببیتە پێشەنگ و ئاوێنە بۆی.
كةنالي ئافرين تايبةتة بو پرورده كردني ئيسلامي مندالان.
/channel/MndalaniAfarin
يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ
بە حسابی خۆیان فێڵ لە خوای گەورەو باوەڕداران ئەكەن بەڵام لە حەقیقەت و ڕاستیدا فێڵ لە هیچ كەسێك ناكەن تەنها لە خۆیان نەبێ لەبەر ئەوەی فێڵ لە خوای گەورە ناكرێ بەڵام خۆیان هەست ناكەن .
سورة البقرة
ایات۹
مامۆستا بۆچی من هەر دوعا دەکەم و هیڤی قبوڵ نابێ بۆچی هەموو شتەکان بە پێچەوانەی ویستی من ڕوودەدەن؟
#هاوکار_محمد
#سورة_البقرة
دەبێت ئێمە بۆڪامە تاوانەمان بگرین ⁉️
بۆئەوانەۍ بیرمان نەماوە و لاۍ مەلائیڪەتەڪان تۆمارڪراوە‼️
یانیش بۆئەوانەۍ ڪردوومانە بەنەزانۍ و خوامان توڕەڪردووە⁉️
لاحول ولا قوّة الا باللّه.
داواڪارم لە خوا تەوبەیەڪۍ نەصوحمان نسیب بڪات پێش ئەوەۍ بگەڕێینەوە ناوخاك ..
پێغهمبهری خوا ﷺ دهفهرموێت:
سوڕهتێك ههیه له قورئان سی ئایهته شهفاعهت دهكات بۆ خاوهنهكهی ههتا خوا لێی خۆش دهبێ ئهویش
{تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ المُلْكُ}🤍
#سورەتی_الملك
#شەونوێژ
#سوننەتی_وەتر
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
ئەندامە بەڕێزەڪان سڵاوی پەروەردگار بڕژێتە سەرتـان.
برای بچـوڪتان دلۆڤـان الڪردي پشت بە خودای گەورە وتـەو ئاموژگاری نێـو ڪتێبەڪان بە خوێندنەوە پۆستی دەڪەین بۆ ئێـوەی بەڕێز و شایسـتە.
هیـوادارم هاوڪاری یەڪدی بین لە بڵاوڪردنەوەی پۆسـتە جوان و بەبەهـاو ئامۆژگارییـەڪان.
هەر بەڕێزێڪ لە توانـایدایە هاوڪارمان بێت لە بڵاوڪردنەوەی چەنـاڵەڪەمان یاخود ڕیڪلام ڪردن بۆمان.
خوای گەورە لێتـان ڕازی بێت و بەباشترین پاداشتان باتەوەو بیڪاتە توێشووی قیامەتتـان
🍂 اللَّهُمَّ آمین 🍂
/channel/dlovan_alkurdi0
دایک و باوکی ئازیز 🌹❤️
🚨 تکایە دەنگەدەنگ و هاوار مەکە بەسەر منداڵەکەتدا، هاوارکردن بەسەر منداڵدا ئەم زیانانەی دەبێت :
🔹 دەنگە دەنگ و هاوار کردن منداڵەکە بەتەواوەتی دەترسێنێت.
🔹متمانەی منداڵ سەبارەت بە ئێوە کەم دەکات و کەسایەتیش لاواز دەبێت.
🔹 پەیوەندی نێوانتان لاواز دەکات.
🔹 ئەبێتە هۆکاری نائارامی لە منداڵدا
🔹 توڕەیی دەگوازێتەوە بۆ منداڵ ودەبێتە هۆکاری بنیاتنانی کەسایەتیەکی توڕە لە منداڵەکەتدا.
كةنالي ئافرين تايبةتة بو پرورده كردني ئيسلامي مندالان.
/channel/MndalaniAfarin