ٰ
رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ
خـودایە هەم لەدنـیـا و هەم لە ڕۆژی دواییدا خـێرو خۆشـیمان پێ بدە وە بمان پارێزە لە سـزای ئـاگر.
🌻
• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی : هەر کەسێك بۆشاییەك ( لە ڕیزی نوێژدا ) پڕ بکاتەوە ، خوای گەورە بەو هۆیەوە پلەیەك بەرزی دەکاتەوە ، و ماڵێکی لە بەهەشتدا بۆ بنیات دەنێت.
..
{صحيح الترغيب// 505}
سوننەت وایە لەدوایی نوێژی ویتر ( تەراویح ) سێجار ئەم زیکرە بخوێنی
( سبحان الملك القدوس )
ڕەمەزان فێرمان دەڪا
جەنگەڪە لەنێوان ئێمە و شـەیتان نیە، لە نێوان ئێمەو نەفسی خۆمانە . . .
🌻
سـود لە ڪاتەڪانت وەربگـرە گەرنا سـوێند بە اللە تعالۍ پەشیـمان دەبیـتەوە لەنێـو گۆڕدا
شیـخ خالد ڕاشـد فڪ اللە ٲســرە😢
ئایا استمناء (( ئاو لەخۆ هێنان )) ڕۆژوو دەشکێنێت ؟
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خێزانی خۆی ماچ بکات و مەنی دەربچێت ڕۆژووی دەشکێت بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت لە نێوان زانایان ئەوەی ئێمە بزانین ........
ئەگەرخووی نهێنی بکات بە دەست ڕۆژووی ناشکێت ئیلا ئەگەر مەنی دەربچێت ، ئەگەر مەنی دەربچێت ڕۆژووی شکاوە ))
المغنی ج٤ لاپەڕە ۳٦۱ ــ ۳٦۳
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( استمناء ڕۆژوو دەشکێنێت چونکە شەهوەتی تێدایە و مەنی دەردەچێت ..... ))
مجموعة الفتاوی ج۲٥ لاپەڕە ۲٥۱
گەر خەوەکە کەم بوو ، ئەوا دەست نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە ، وەک ئەوەی کەسەکە خەوە نوچێکیەتی وئاگاداری دەرورو بەرەکەیەتی
↩الشیخ ٳبن باز (رحمە الله)
⌛مجموع فتاوی//29 ⌛
📌سوودێک بۆ ئافرەتان 📌
🌳پرسیار //ئایا نوێژی تەراویح بۆ ئافرەت لە ماڵەوە باشترە یان لەمزگەوت ؟
↩وەڵام // نوێژی ئافرەت لەماڵەوە خێری زیاترە وباشترە تاوەکو لەمزگەوت ، ئیتر نوێژی فەرز بێت یان سووننەتی تەروایح بێت یان نوێژی سووننەتی دیکە بێت
📙فتاوی اللجنة الدائمة( 201/7)
#زنجیرەی باسەکانی سوننەتەکانی ڕۆژوو وە ڕۆژوەوانان لەمانگی #ڕەمەزان
1⃣ یەکەم : پارشێو : موسوڵمانان پارشێو کردن خێر و بەرەکەتێکی زۆری هەیە لەوانەیە زۆرێک لەمانگی ڕەمەزان پارشێو نەکەن ، بەڵام لەبەر خێر و بەرەکەتەکەی ئەگەر چەند خورمایەک بێت یان قومێک ئاو بێت بیخۆن، بۆئەوەی پارشێو حساب بێت🥛
️ رسول اللّٰه ﷺ:{ تسحروا فإن في السحور بركة } پارشێو بکەن لە پارشێودا فەڕ و پیت و بەرەکەت هەیە . ..🌾
#سوننەت
ڕێز لەخەڵكی بگرن بەگوێرەی تەقوایان، وخۆ بەكەمگربن لەلای گوێڕایەڵی کارانی خودا، بەھێز وسەربەرزبن لەلای تاوانباران.
سفيان الثوري[ الجرح والتعديل ١ / ١٠٩ ]
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳
پێغەمبەر️ی خوا{ﷺ}فەرموویەتی:
هەر کەس ئارام بگرێت خواش ئارامیی پێدەدا.، و هیچ بهخششێك بەکەس نهدراوە له خۆگری (الصبر) گهورهترو خێردارتر بێت.
(رواه مسلم)
🌳پاداشتی ساڵێك بەڕۆژووبوون وشەونوێژ کـــردن🌳
↩ئەگــەر حەز دەکەی لەڕۆژی هەینی ئەم پاداشتە مـەزنەت دەست کەوێ ئەوە ئەو کارانە ئەنجام بدە ☟☟☟
1//خــۆشۆردن ،2//زوو چوون بۆ مزگەوت،3//وە نزیک بوونەوە لە ئیمام ،4//وە بیدەنگ بوون ، 5//وە بە پێ برۆیت 6 //و سواری سەیارە نەبی
پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :
❴هـەر کەسێک خۆی بشوات و خۆشۆردن بخاتە سەر خێزانی،وە زووش دەربچێت بۆ مزگەوت،لە ئیمام و وتار خوێن نزیک بێتەوە،وە بێدەنگ بێت پاشان قسە نەکات،ئەوە بۆ هەموو هەنگاوێکی پاداشتی ساڵێک بەڕۆژوو بوون و شەو نوێژ کردنی هەیە❵
{صحیح الجامع// 6405}
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳
• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :
هەر کەسێك داوای لێخۆشبوون بۆ باوەڕدارانی پیاو و ئافرەت بکات ، ئەوا خوای گەورە بە هەموو ئیماندارێکی پیاو و ئافرەت چاکەیەکی بۆ دەنووسێ
| صحيح الجامع ( 5906 ) |
أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ
توخـوا ڪاتۍ ئەوە نەهاتووە دڵەڪان لە یادۍ اللە تعالۍ بـترسن و بگرین
🌳گەوهــەری قوڕئــان🌳
ئاگاداربە لەخۆتەوە وەڵامی پرسیارێک مەدەوە کەعیلمت پێ نیە، یان حەڵاڵ بکەیە حەرام وبەپێچەوانەوە، لەخوابترسە
خوای گەورە دەفەرموێ :
❴وَأَن تَـقُولُـوا عَلَى اللَّهِ مَـا لَا تَعْـلَمُونَ❵
🌳هەڵـــەیـــەک وئاگـاداریـــەك 🌳
↩ئەویش دەرکردنی زەکاتی سەرفترەیە لەئێستاوە
↩باشترین کات بۆ دەرکردنی زەکاتی سەرفترە دوو ڕۆژ یان ڕۆژێک پێش جەژن
🏷ئەگەر بکرێ وبڕەخسێ پێش نوێژی جەژن کاتێکێ زۆر باشه
↩زەکاتی سەرفترەش بەخواردن بدرێت باشتر وچاکترە چونکە پێغەمبەری خوا{ ﷺ} و هاوەڵانی{ ڕەزای خوایان لێبێت} خواردنیان داوە
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :
بە ڕۆژوو بوون تەنها ئەوە نییە خۆت بگریتەوە لە خواردن و خواردنەوە ، بەڵکو بە ڕۆژوو بوون ئەوەیە خۆت بگریتەوە لە قسەی بێ سوود و خراپ .
| صحيح الجامع ( ٥٣٧٦ ) |💙📘
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳
• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :
ههر كهسێك بهردهوام بێت لهسهر ئهنجام دانى چوار ركهعهت سونهت له پێش نوێژى نيوهڕۆ ، وه بهردهوام بێت لهسهر كردنى چوار ركهعهت سونهت له دواى نيوهڕۆ ، خوداى پهروهردگار حرامى كردوه لهسهر خۆى كه ئهم كهسه به ئاگر بيسوتێنێت
❴صحیح الجامع الصغیر وزیادتە❵
سێ سەعاتە گرنگ و بەنرخەکەى ڕەمەزان
خوشک و برای موسڵمان: لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا سێ سەعاتى زۆر گرنگ و بەنرخ هەیە نابێت لێی غافڵ و بێ ئاگابیت ، هەر سەرقاڵی و ئیشێکت هەیە لەم سێ سەعاتە بیخە لاوە و گرنگی بەم سێ سەعاتە بدە :
❶ ـ سەعاتى یەکەم : پێش ڕۆژوو شکاندن و بەربانگ كردنەوە زۆر دوعا بکە و بپاڕێرەوە بۆ خۆت و خێزان و کەسوکار و هاوڕێ و موسڵمانان بەگشتی.
❷ ـ سەعاتی دووەم : لە كۆتایی شەو با خەڵوەتت لەگەڵ خودا دا هەبێت و زۆر دوعا بکە و داوای لێخۆشبوونی لێ بکە چونكە خواى پەروەردگار هەموو شەوێک لە کۆتایی شەودا دەفەرمووێت : كێ داوام لێ دەكات تا پێى ببەخشم، كێ داواى لێخۆشبوونم لێ دەكات تا لێى خۆش بم.
❸ ـ سەعاتی سێیەم : لە دوای نوێژی بەیانی دانیشە خەریکی زیکر و قورئان خوێندن بە تاكو پانزە خولەک دواى خۆر کەوتن پاشان دوو ڕكعات سوننەتی چێشتەنگاو بكە خێری حەج و عەمرەیەك بە تەواوی بە تەواوی بە تەواوی بەدەست دەهێنیت.
لە کۆتاییدا : بزانە کاتەکانى تەمەنت زوو دەڕوات و سبەى تۆش دەبیت بە یەکێک لە ئەهلی گۆڕستان و ناتوانی یەک (سبحان الله) زیاد بکەی بۆ سەر کردەوە چاکەکانت ، بۆیە فرسەتە و تا تەمەنت ماوە هەوڵی چاکە کردن بدە بۆ ڕوناکی قەبر و قیامەتت .
---------------------
بـەڕائی ڪوڕی عـازب(رحمە الله)فەرموویەتی:
ئێمـە لەگەڵ پێغەمبەری خـوا ﷺ
بووین لەڪاتی نـاشتنی جەنازەیەڪ،
ئەوەبـوو لـەسـەر لێواری قەبرەڪە دانیشت و دەستی کرد بە گـریان ھەتـاوەڪو زەویەڪەی تـەڕ ڪرد،پــاشان فـەرمووی:
یا إخواني ! لمثل ھذا فأعدُّوا
ئەی براڪانم!بۆ ھاوشێوەی ئـەم ڕۆژە خۆتان ئامادە بڪەن
📚#'ابـن_مـاجة_الزھد_٤١٩٥
🌳 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 🌳
پێغەمبەری خوا{ﷺ} فەرموویەتی:
هەر کەسێک ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێ بە بڕوا پێ بوونەوەو بە چاوەڕوانی پاداشتەوە، ئەوە خوا لە گوناهی ڕابردووی خۆش دەبێ.
❪رواەالبخاري❫
پێغەمبەر️ی خوا{ﷺ}فەرموویەتی:
هەر کەس ئارام بگرێت خواش ئارامیی پێدەدا.، و هیچ بهخششێك بەکەس نهدراوە له خۆگری (الصبر) گهورهترو خێردارتر بێت.
(رواه مسلم)
🌳مەتــرسی ریــا🌳
پێغەمبەری خوا [ﷺ]فەرموویەتی:
ئەگەر ڕۆژی قیامەت هات بانگدەرێک بانگ دەکات هەر کەسێک کارێکی کردووە بۆ غەیری خوا با داوای پاداشتەکەی لەو کەسە بکات کە کارەکەی بۆ کردووە
[صحیح الجامع]
پێغەمبەری خوا{ﷺ}فەرمویەتی:-
ئەو كەسەى كە بەچاكى قورئان بخوێنێ پلەى لەگەڵ فریشتە بەڕێزەكانى خواى پەروەردگاردایە
❴صحيح مسلم//798❵
وهك چۆن ههموو ههوڵێك ئهدهی تاكوو له تاقیكردنهوهی خوێندت بهزرترین نمره بێنی
ئاواش ههوڵبده لە تاقیكردنهوهی دونیات باشترین بێنی بۆ قیامهتت!!!
🌳پاداشـتە ئاڵتونــیەکان🌳
پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :
هەر کەسێك کاتێك بەیانی و ئێوارەی کردەوە سەد جار بڵێت ( سبحان الله وبحمده ) هیچ کەس لە ڕۆژی قیامەتدا بە باشتر لەو نایەت ( واتە لە چاکە و پاداشت ) ، مەگەر کەسێک نەبێت کە هاوشێوەی ئەو یاخود زیاتری وتبێت .
| رواه مسلم ( 2692 ) |