دڵم دەسوتێت و هیچ کارێکم لەدەست نایە 🙂💔
من لەبیرێکدام کەحەوت مەتر قوڵە تۆش،گوریسێکت بۆم هەڵداوە دوومەترە
گەربڵێم نیت غەدرە
گەر بشڵێم هەیت بەشی من ناکەیت
ئەوەی دوودڵی لەژیانی مندا💔!
نزا دەكەم نزای ناو نزاكانت بم ، قسمەتی ژیانی درێژت بم
نزا دەكەم نزات بم وەك ئەوەی نزامیت🌚💍!
با داوای لێبوردنیش بكا فایدەی چییە؟پەتی ڕزیو لە هەر لایەكەوە گرێی بدەی ئەپچڕێ🖤
Читать полностью…هیچ كات بیرم ناچێتەوە چۆن ئەو شەو ڕۆژانە لەبیر دەكەم كەبە هەردو دەستم ئەمكێشا بە دەم و چاوی خۆما
چۆن لە بیری ئەكەم كەتا هیلاك ئەبوم جارێك نا دوان نا پەنجا جار خۆم ئەكێشا بەدیواری تەنیشتم
تۆ ئەزانی چەند ڕۆژ ویستم بڕۆم و هێزلە قاچم نەبو؟
ئەی ئەزانی بەهۆی تۆوە چەندجار سەرم بۆ ئاسمان بەرز كردۆتەوە و وتومە بۆچی خودایە؟
ئەی چەندجار وات كردوە بچمە بەردەمی خودا و پێت بڵێم بمبەرەوە بۆ لای خۆت هیچ شتێكم بیر ناچێت باتۆش هیچ شتێكت بیر نەچێت
دڵم نا مێشكمت وێران كرد جەستەم نا ڕوحمت وێران كرد ئەزانی تۆ وات لێكردوم چەند جار ڕستەیەكی بێزاری بۆ ئەو كەسە بنووسم كە منی دروست كرد؟
پێی بڵێم توخوا هەتا زوە بمبەوە من بەرگەی دوری ئەو ناگرم بەڕادەیەك خۆشم دەویستی بە خەیاڵیشم نەدەهات ڕۆژێك لە ڕۆژان بەجێت بهێڵم ئەی ئەو ڕۆشتنە لەناكاوەت چی بوو؟
مەگەر نەتزانی دڵم بەدڵی تۆوە بەند بوو بۆبێ هیوات كردم خۆ من لەتۆ زیاتر كەسی ترم نەبوو گوێم بۆ بگرێت و ئارامم بكاتەوە دەی بەخوا لە ئاهی دڵم دەرناچیت بەجۆرێك ڕۆشتنەكەت ئازاری داوم هەركات سەیری خۆم دەكەم بە چاوێكی پڕفرمێسكەوە بەخۆم دەڵێم{ڤالی}خراپ وێران بویت بۆكەسێك كەقەدری خۆشەویستیەكەتی نەزانی🙂!
بۆ کچەکەم
کچەکەی دایە ئەی جوانترین پەپوڵەی سەر زەوی ئەی ئەستێرەکەی ئاسمان فریشتەکەی دایە ئێستا کە ئەم قسانەت بۆ ئەنوسم ڕەنگە ئەو کاتەی کە تۆ ئەیخوێنیتەوە من نەمێنم لە ژیان
کچەکەی خۆم ژیان وا ئاسان نیە !
تەنها جڵ کڕین و چوون بۆ دەرەوە نیە
کچەکەی خۆم ژیان ناخۆشی و خۆشیشی هەیە ئێمە بۆ ئەوەی خۆشی ببینین پێویستە زاڵ بین بەسەر ناخۆشیەکانی ژیانمان
گەر بتەوێ سەرکەوی پێویستە بکەوی کەوتن دۆڕان نیە دووبارە هەوڵدانە تا بگەی بە لوتکەی سەرکەوتن
کچەکەم هەرگیز بێ هیوا مەبە لە ژیان چونکە تۆ خوات هەیە دڵنیابە خودای گەورە هەمیشە یارمەتی دەرتە
گیانی دایە هەرگیز نەکەی زوو بڕوا بە مرۆڤەکان بکەیت
نەکەی دڵت وا بە ئاسانی ببەخشی بە مرۆڤەکان مرۆڤەکانی ئێستا هەوڵی شکاندنت دەدەن تەنها بۆ ئەوەی بە زیندووی بم.ری هەموو شتێک ئەکەن
نازدارەکەی دایە هیچ کات خەم مەخۆ چونکە خەم خواردن ناتگەینێ بە هیچ جگە لە ڕوخانی خۆت نەبێ
هەوڵدە پشت بەخۆت ببەستە نەک دەورو بەرەکەت متمانەت بەخۆت هەبێت و بلێ من بەهێزم بەتوانام دەتوانم هەموو شتێ ئەنجام بدەم
دایم زەردەخەنە بکە قسەی دڵی خۆت بۆ کەس مەکە کچی دایە
من تا سەر بۆت نامێنم گیانەکەم تا ئاگام لێت بێ تا توشی هەڵەکانی ژیان نەبی بۆیە پێت ئەڵێـم خۆشی خۆت بخەرە پێش هەموو شتێک🤍
بۆیە مووستەحەقی شیرینمیت
چونكە تەحەموولی تاڵیمت كردووە💍🌚!
هەموو شەوێك لە یەكەم دەقەی پێكەوە بونمان تا كۆتا چركەی ڕۆشتنت و ئاوڕنەیانەوەت وەك فیلمێك لەبەر چاومایە،ئەمە زۆر ئازارمەیا🤍
Читать полностью…" ربنا "
تاكە هیوایەك مابێت تەنها ئەو یەقینەمە كە بە تۆ هەمە...!
" ئیلاهی " دەستبەردارم مەبە ...🤲
وازم لە تۆ هێناوە،ئێستا بە دوای ئەو گۆرانیە ئەگەڕێم كە تۆم بیر ئەهێنێتەوە بە ئازاریشە بەڵام وتبووم من بەو ئازارانەی كە بە بۆنەی تۆوە بۆم دێت ئارام ئەبمەوە🤍
Читать полностью…گەر دووری خۆشەویستی كەم بكاتەوە بۆچی من تا دوور كەوتمەوە ئاشقتر بووم گەر كات برینەكان ساڕێژ ئەكات بۆچی من تا كات تێپەڕی بریندارتر بووم گەر خودا تۆی لە قەدەری من نەنوسیوە بۆ چەن ساڵە تۆم لە بیر ناباتەوە گەر من نەتوانم بە تۆ بگەم بۆچی بمێنم لێرە🖤
Читать полностью…سارد بویتەوە منیش ئەو ئاگرەی لە خۆمم بەردابوو كە تۆی پێ گەرم بكەمەوە كوژاندمەوە،من بێ وەفام وانیە؟🤍
Читать полностью…لە بیرم ناچێ چیتان كرد بەرامبەرم،وە قەت لێ خۆشبوونم نابێ بۆتان 🤍
Читать полностью…الحب دعاء وانت دائما بين دعواتى🤍...
خۆشویستی نزایە و تۆ هەمیشە لەناو نزاكانمی💍..!
خودا یارمەتی بێدەنگەکان دەدات
بۆ ئەو ئازارەی لە دڵیان دایە🤍
هیچ كات خۆشەویستی زۆر مەدە بە هیچ كەسێ !
بازاڕێك كە كاڵای تێدا هەرزانە خەڵك بەبێ قیمەت لە ئاڵتوونەكەشی دەڕوانێت🖤...
ئێستا بە شوێنێك گەیشتوم كە عەسەبی ئەبم تا هەموویان جێم نەهێڵن ئارام نابمەوە🖤
Читать полностью…كامڵ بوون ئەوەیە كە چیتر هەوڵ نەدەیت هیچ شتێك بۆ هیچ كەسێك بسەلمێنی🤍
Читать полностью…ڕەنگە نەگریم بەڵام خۆ ئازارم هەیە،
ڕەنگە هیچ نەڵێم بەڵام خۆ هەستی پێ ئەكەم،ڕەنگە هیچ نیشان نەدەم
بەڵام خۆ ئەیچێژم🤍
ئێستا ڕێك لەو جێگەیەم كە شاعیر دەڵێت :
پێدەكەنم بە سەد شادی ، بەڵام ئاڵودەی دەردم🌚
هیچ شتێك لە نێوانمان نەما ئێستا ئەوەی كە خەمی ئەم دورییە لە سەر شانیەتی تۆ نیت منم،منێك كە هەموو شتێكت بووم ڕۆژانێك 🤍
Читать полностью…قسەی هەموو سەردەمێكم بووە
دەم و لەفزی شیرین هەقی نییە بەسەر شەخسیاتەوە
تۆ ئەگەر وا ئەزانیت
بە زمانی زبر شەخسیاتت بەزر ڕائەگری
سەرت دای لە هەموو جۆرە بەردێك🙂!
زۆر خراپ بیرت ئەكەم،بەڵام ناتوانم نامەت بۆ بنێرم ئەترسم لە خەیاڵی تۆدا نەبم و بێزارت بكەم،ئیهمالم نەكردووی تەنیا هەوڵی ئەوە دەدەم هەلێكت بدەمێ بۆ ئەوەی بیرم بكەی و نامەم بۆ بنێری،خۆشمەوێیت وەك منداڵێك كە ئارەزووی باوەشی دایكیەتی هەرچەندە سەختە سزای بدات هەر پەنا بۆ باوەشی ئەو دەباتەوە،تاكە داوایەكم لێت هەیە نامەم بۆ بنێرە ئەگەر تاكە نامەیەكیش بێت ڕازیم چونكە خۆشمەوێی هەر ئەوەندە بزانم بیرم ئەكەیت،فەرامۆشت نەكردووم بەسمە هەر لە دوورەوە سەد جار ماچت ئەكەم 🤍
Читать полностью…