varzi_avin | Unsorted

Telegram-канал varzi_avin - وەرزی_ئەوین

-

شێعر، پەخشان، گۆرانی کوردی وتەی ناوداران بابەتی زانستی و کۆمەڵایەتی کاناڵێکی کوردانە بۆ گەشەپێدانی بیر و هزری ژنان و دایکانی نیشتمان

Subscribe to a channel

وەرزی_ئەوین

"سەردار"


سەمای ورە 
و
پێکەنینی
دەمی مەرگی سەربەرزانەی،
بوو بە چقڵی چاوی جەللاد!...




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست



@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

پەروەرێنم ...
دڵانێک هەن لە ئازاردان...
دڵانێک هەن لە پەژارە و ناڕەحەتیدان..
کەسانێک هەن کە لەناو ئازار و نەخۆشی و ناخۆشیدان..
دەرگای پڕ لە ڕەحمەتی خۆت بە ڕوویاندا بکەوە و ئارامی و هێمنی و خۆشی ببارێنە بەسەریاندا
ئێمەش لە پەنای ئەوان بێبەش مەکە
یا ئەرحەمەڕڕاحەمین🌺🌺🌺

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

چرۆ دەکا خەیاڵی من!
شیعرم دەگرێ باڵی فڕین!
کە دەبینم  جەژنی "نەورۆز"،
پشکووتووە بە گڕ و تین!
گڕی باوەڕ!
تینی هیوا!
زاخاو دەدەن بەژنی تاسەم!
لە پێنووسم بەهار دەپژێ
و
ژین دەزێتە نێو هەناسەم!
باڵا دەکا شکۆی خاک
و
هەڵپەڕینی ئەم جارەی گەل،
وا دەبێژێ: دەلیڤەیە!
"نەورۆز" گۆڤەندی ڕابوون
و
چۆپیی کاوەی  ئەم سەدەیە!....


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست



@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان
سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە


#مامۆستا_هەژار


@varzi_avin

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

دنیا هەر ڕۆژە ڕەنگێ ئەنوێنێ
هیچیشی لەسەر بارێ نامێنێ

ڕۆژێ هاوارە باران نابارێ
کە باریش ئەڵێن غەرق بووین بەجارێ

هەر کەسە لەسەر هەوای خۆیەتی
تەنها هەژارە باوکەڕۆیەتی

دەوڵەمەند وا ڕێی خۆی گرتوەتە پێش
هەندێکیش بوونە یابووی سنگهەڵکێش

لەگەڵ هەوساریان لەسەر داماڵا
لەگەڵ جەردەدا ئەکەن بە ماڵا

گۆزە و دیزەمان تێکڕا ئەشکێنن
ئاشنا و دۆستمان لێ ئەڕەنجێنن

ئەڵێن مارانگاز گوێچکەی شل دەکا
لە خشەی مار و مێروو سڵ دەکا

ئێمە دوای ئەوەی مار پێوەی داوین
ئەنجا بۆ دووپشک زۆرتر بەتاوین
ـــــــــــــ
پیرەمێرد


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

"بڕیار بوو"

بڕیار بوو پێشێل بکەم دڵداریت
پچڕکەم، تەلی سۆزی یادگاریت

تا تێکەڵ گیانی یەزدان نەبمەوە
بۆ نێو پەرستگای چاوت نەچمەوه

بڕیاربوو كه وا ئاگرێكی خۆش
پەیامەكانت، گشت بگرێته كۆش

بەڵام، تنۆكه فرمێسكی ئەمڕۆت
وای كرد گۆرانی بڵێمەوه بۆت

له جاران مەستتر، بەندەی جوانیت بم
هەستیاری بزەی كامەرانیت بم

#عەبدوڵڵا_پەشێو

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

سەدای های هیلال ڕۆزەدارانەن
مانگ دڵتەنگی بادەخارانەن

کوورەی تەراوێح سۆفیان گەرمەن
سەدای چەنگ و نەی ڕەندان وە نەرمەن

مزگیان مەعموور وازەن دەروازان
زاهیدان وە زیکر وێشان مەنازان

مەیخانە وێران دەرگا نەبەستەن
مەستان جام ساف مەیشان وە دەستەن

هاوارمەن، مانگم لێ نادیارەن
نە ژێر پەردەی تاردا پێوارەن

یەک سیا هەورێ ڕووش گرتەن وە تەم
برج ئەو برجمەن نمە گنۆم وە چەم

ساقی سا جە قین پەرهێزگاران
پیاڵەت پڕ کە جە مەی چون جاران

تۆ بەیۆ پیاڵەی مەست دوو دیدەت
بنمانە هیلال ئەبرۆی خەمیدەت

نیگا دەر وە ناز وە یارانەوە
بڕێزە وە دەم مەی خوارانەوە

مورید و سۆفی خەرقەی ڕیا پۆش
من و دامنەی پاک پیر مەی فرۆش

هەرکات چەنی دۆس وێمان نە مەحشەر
وە سەد ئارەزوو سەر بارین ئەو بەر

بزانین کێمان ڕاگە گوم کەردین
کێمان مایە پووچ کێمان سوود بەردین

مەولەوی گیان



@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

کەرەستەی ژن
بۆ کوردستان
هەژار


خوای گەورە جارێک سەردەمی بەهار
لە کارگەی ژیان دەستی کرد بە کار

لە کۆتر قونە و خەت وخاڵ لە کەو
سرتە لە شنە، هێمنی لە شەو


لە باڵداری چووک، نەرمی پەڕی مل
گمە لە کۆتر، ئاواز لە بولبول

هاڕە لە تاڤگە و ناڵە لە بلوێر
ترسی کەروێشک و ئازایەتی شێر

ئاونگ لە بەیان، ئاوڕی ئاسکی سڵ
گرژی لە خونچە و پێکەنین لە گوڵ

لە کارمامزباز ، لە باز، تیژی چنگ
فیز لە تاوس و جوانی لە پڕشنگ

بارین لە هــەور و لـە با واز وازی
لە ڕێوی و مەیموون فێڵبازی و بازی

مەندی لە زەوی و ڕەوانی لە ئاو
ڕەشی لە شەو و ڕووناکی لە تاو

تاڵی لە کەکرە  و تام و بۆی هەنگوین
لە بەفر سەردی و لە جەهەننەم تین

ڕەقی لە ئەڵماس، تورتی لە پەنیر
لە لافاو لێڵی و بێگەردی لە شیر

هێنای و شێلای لێکیدان تەواو
کردی بە ژنێک بۆ هاودەنگی پیاو


#هەژار

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

کچەکە گیان
پێش چاوی تۆ گەلێ چاوی ترم دیوە
ماسی خۆزگەی نیگاکانم
ڕووباری زۆر نیگای تریشی ناسیوە
بەڵام هیچیان هێندەی چاوە نەرمەکانت
لەکاتی خوێندنەوەی شێعری دڵداریتا
گەرم نەبوون
کانگای حەیا و شەرم نەبوون
پڕبەناخی دایکایەتیم
خۆشم ویستی
ئەوکاتەی وا شەرمێکی جوان
لێوی گەستی.

#ژیلا_حوسێنی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

من لە کوورەی فیرقەتا،
ناکەم خەیاڵی غەیری تۆ

ئارەزووی باغی بەهەشتە،
دائیمەن ئەهلی عەزاب

✍️زیوەر

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

عەشق بە سادەیی جوانە
عەشق یانی لەتکردنی ژیان
لەتێک پێکەنین بۆ تۆ
لەتێک گریانیش بۆ من


#بەختیار_عەلی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

"خەمی خاکمان"



چەمکی چاوت،
دەنووسمەوە،
تا ڕامانی گوڵەکانی بەر پەنجەرە!
تیشکی نیگات دەهۆنمەوە،
تا دیمەنی
دەرکەوتنی یەکەم بەهار!
هەودای خەیاڵ داوێمە دوور!
ئەمجارەیان ئاشناترم
بە خەمی "خاک"!
گوڵە جوان و
بۆنخۆشەکەی باخی سروور!
.....هەر دێ و دڵت!
هەر دێ و دڵم!
ترپە ترپە تەژی دەبن،
لەو خەمەی وا،
نەک هی من و تۆ بێ تەنێ!
هی ئەوەشە کە بە خەمیش پێدەکەنێ!


#ج_م_هەڵبەست


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

کێ دەتوانێ

لەم وڵاتە

ڕێ لە باران

و

گوڵ

بگرێ

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

کورد گوتوویە سوار هەتا نەگلێ قەت نابێ بە سوار
ئێستە چابوک سوارە، چون زۆر گلاوە سواری کورد

فێری زۆر دەرسی بەکەڵک و باشی کردین تێشکان
جا ببینە ڕاپەڕین و شۆڕشی ئەمجاری کورد

✍ماموستا هێمن

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

بژی کچی جوانی کورد

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

گرەومان کرد من و هەوری بەهاری
کە کاممان دڵپڕین بۆ شین و زاری

دەبینم ئەو ئەگەرچی ماڵی بەرزە
کوڵ و کۆشی بەگوێرەی کات و وەرزە

ئەمن چوار وەرزە بێ وەستان دەبارم
هەتا نێڵە و بڵێسەی دڵ وەشارم

#ڕەسووڵ_سوڵتانی



@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

• شیعری «خەوەبەردینە»
• هۆنراوەی سوارە ئیلخانیزادە
• خوێندنەوەی عەلی خزری


ئەزانێ ئەبێ هەر بژێ و باژوێ، تا بژی تا بمێنێ
هەناوی بە هەنگاوە، نەسرەوتنە کوولەکەی ڕووحی ئاوە.




@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

لە من غافڵ مەبە

کە

من

بۆ تۆ

لە جیهان غافڵم.......


#مەولانای ڕومی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە جێژنی نەورۆزە
بە دڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنە پیرۆزە..

✍#هێمن


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

سڵاو هاوڕێیان ڕۆژتان باش و تاعات و عیبادەتتان قەبووڵی بارەگای حەق بێ،
هاوڕێیەک داوای نێوی ئەو گۆرانیبێژەی کردووە زەحمەت نەبێ گەر دەیناسن نێوەکەیمان پێ بڵێین🙏🙏

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

چاوەکەم، ئەوڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند

نەک نمەکگیر بم،بە چاوی تۆ قەسەم، هیچ نەمدواند


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

*جیهانی بێ ئافرەت، وەک چاوی بێ گلێنە و باخی بێ گوڵ و خۆری بێ تیشک وایە...!
"بەختیار عەلی"


#8ی_مارس

ژن، بەشی تەواوکەری کۆمەڵگە، یەکەم مامۆستای زمان، یەکەم بارهێنەری مرۆڤ و کۆدی کردنەوەی دەرگا نهێنییەکانی ژیانە.
پیرۆز بێت #8ی_مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە هەموو ئافرەتانی کوردستان کە هەردەم لە هەوڵ و تێکۆشاندان بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی 🌺🌹

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین

#وەفایی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

ئاخ
کە چەند خوێڕی گرە
ئەم عەرزە

✍سوارە ئیلخانیزادە

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

شڕۆڤەی شێعری ‍ کچی بەیان


شاعیر: سوارە ئیلخانیزادە (١٩٣٧-١٩٧٦)

شرۆڤەکار :شەماڵ ئیسماعیل‌پوور

من ئەڵێم:
پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەڵێم:
گوڵێ بە دەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی:
چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یانە سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی
من ئەڵێم:
ھەتا ھەتایە دەوری جوانییە
ئەمڕۆ گەر ھەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان بە سووتمانی ھەوری لۆکەیی نەزۆک
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێ ژوانی پۆلەپۆڕی باڕییە
جێگە مۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە
شۆڕەبی کە بۆتەداری چاکی بێ نەشە و شنە
زەلکە گەر تەیاری تێر و قۆشەنە
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە.
باسی شەو مەکە نە شایەری شەوم
باسی خەو مەکە لەلای ھومێدێکەوە فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەھاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بەدەستی با
بە گوڵ چناوی، لێوە دێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ
پێم مەڵی کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێخەوی چڕە
پێم مەڵێ نەھاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە
خۆشەویستەکەم
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژھەڵات
ڕۆژھەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەھاتووە
چاوی قارەمانی کورد
بە شەونمی گرین
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە.

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

خۆشەویستەکەم!
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات،
ڕۆژهەڵاتی سووری
فێر نەبووین بەزین و دابەزین!
ڕانەهاتووە چاوی قارەمانی کورد،
بە شەونمی گرین...

#کچی_بەیان
#سوارە_ئیلخانیزادە


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

✍🏼 چـەنـد بـاوەڕی هـەڵـە سـەبـارەت بـە "ڪـوردی" نـووسیـن:

1ـ دەڵێن: «ڪورد بوون بە ڪوردی نووسین نییە»

ئەی بە چییە؟ دەبێ بتبەنە تاقیگە، نموونەت لێ هەڵگرنەوە، بزانن لە چ ڕەگەزێڪی؟ یا هەموو جارێ ناسنامەڪەت دەربێنی بڵێی ئەوەتا ڪوردم؟ وەڵڵا خۆ ڪورد بوون بە وتن و نووسینی «با افتخار ڪوردم»✌️ و «kurd & proud»یش نییە! بە دروشم و قسەی زلیش نییە.

2ـ دەڵێن: «تا تەواو فێر نەبم، ڪوردی نانووسم»

تا نەنووسی چۆن فێر دەبی؟ ئەمە لە خۆیدا پارادۆڪسە، هیچ شتێك تا ڕانەیەی فێری نابی و ڕاهاتنی نووسینیش، بە نووسینە! هێندە هەڵە بنووسە تا فێری دروست نووسین دەبی! بەڵام بە مەرجێك وردە وردە و ڕۆژ لەگەڵ‌ ڕۆژ باشتر دەبی ئیدی هەرڪەس وتی وا مەنووسە، بڵێ پێوەندیی به تۆوە نییە و سەرت بە ڪاری خۆتەوە بێ !

3ـ دەڵێن: «ئەوە نییە ڪوردی دەنووسم، ڪێشەی چییە تەختەڪلیلەڪە ڪوردی نییە؟»

هەرڪات ئینگلیزییەڪتان دیت بە تەختەڪلیل و ئەلفو بێی ڪوردی، ئینگلیزی نووسێ، ئەگەر فارسێڪتان دیت بە ئەلفوبێ و تەختەڪلیلی چینی، فارسی نووسی، ئێوەش فەرموون ڪوردی بە تەختەڪلیلی فارسی یا ئینگلیزی بنووسن! ئەمە زۆر زۆر ناحەز و نادروستە و لە ڪەسێ ژیر و ئاگا ناوەشێتەوە.

4ـ دەڵێن: «تەختەڪلیلی {ڪیبۆرد} ڪوردیم نییە.»

ئێستا بۆ هەموو پلەتفۆرمێك تەختە ڪلیلی ڪوردی هەیە، ئەپڵ بە فەرمی دایناوە، گووگڵیش بە فەرمی لە تەختەڪلیلی خۆیدا جێگیری ڪردووە، مایڪرۆسافتیش لە سەر ویندۆوز دایناوە. تەختەڪلیل نە بە پووڵە، نە لە ڪێوی قافە، نە ئەژدیها پاسەوانی لێ دەڪا !
تا ڪاتێك دووچەرخەت نەبێ، فێری لێخوڕین نابی؛ چۆن دەتەوێ بێ تەختەڪلیل، فێری ڪوردےنووسین بی؟!

5ـ دەڵێن: «ڪوردیمان نەخوێندووە و فێر نەڪراوین.»

باوەڕ بفەرموون ئەوانەش ڪە دەینووسن و دەیزانن، بە سەریاندا نازڵ نەبووە، بە ڪوردییان نەخوێندووە یا شەوێ لە خەودا پێیان ئیلهام نەڪراوە! هەموو وەك تۆن. هەموو بۆخۆیان فێر بوون! تۆش فێر به!

6. دەڵێن: «هاوڕێی غەیری ڪوردم هەیە.»

ئەگەر بەمە بێ، هەموو ڪەسێك لێرە هاوڕێیەك، ئاشنایەك، هاوڪلاسییەڪی غەیری ڪوردی هەر هەیە. دەی ڪەواتە با فاتحایەك بۆ زمانی ڪوردی بخوێنین؛ چون هیچ ڪەس نابێ ڪوردی بنووسێ ! نەخێر، بەپێچەوانەوە بۆ تۆ فەڕزتریشە؛ چون تۆی ڪورد دەبێ نیشان بدەی خاوەن زمان و ڪەلتوور و مێژووی خۆتی! بۆ هەمیشە تۆ دەچییە سەر خواستی ئەوانی دیڪە؟ بۆ زمانی خۆت بۆ ئەوانی دیڪە دەفەوتێنی؟ ئەوان ئامادەن ئەم ڪارە بڪەن؟

7ـ دەڵێن: «پێداگری لە سەر زمان، دەمارگرژییە واتە {تەعەسۆب}

ئاخۆ دەمارگرژییە داوات لێ بڪەن وەك هەر مرۆڤێك بە زمانێك بنووسی ڪه هی خۆتە و مێژوویە ڪە لەگەڵتە و زمانی دایك و باوڪتە، زمانێڪە پێی گەورە بوویی و ئاوێتەی ڕۆح و گیانت بووە؟ واتە هەموو دنیا موتەعەسیبن ڪە هەموو بە زمانی خۆیان دەنووسن و تەنیا تۆ ڕووناڪبیری ڪە زمانەڪەت فڕێ دەدەی ؟!

{ئەبێت هەموو مرۆڤێ بە ئەرڪی سەر شانی خۆی بزانێت زمانەڪەی تێ بگات، وەڵام بداتەو، بخوێنێتەو، بنووسێت.}



✍نەناسراو

@kamildavari

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

ئاواتێکم لە دڵ دایە
کە پێک نایە
بە ئاسانی
خۆزگە بووکی
تاراسووری بەختەوەریش
چەشنی مەرگ
دەرکی ماڵی
گشت مرۆڤی
ئەم دونیایەی
پێ دەزانی

#تینوو_کۆکەیی



@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

✅‍ زمانی فەرمی ئەو هەورە منم


دارێک؛
لە قەراغ رێگای سبەینێ
بەهار دێنێتەوە بیری رێبواران.

زمانی فەرمی من دارە
سەوز و بەرز
هەموو وەرزەکانی ئەوینیش بێژ دەکا
گەڵا گەڵا

چۆمێک؛
بە پەنجەی چاوەڕوانی وڵاتدا
دەبێتە ئاوێنەی ئاسمان.

زمانی فەرمی من چۆمە
روون و رەوان
گشت هەرێمەکانی جوانیی
دەنگ دەدەنەوە لە شەپۆلی سروودیدا
شەپۆڵ شەپۆل

باڵێک؛
رۆژئاوا دەپێوێ
باڵێکی دیکە، رۆژهەڵاتی زانیوە.

زمانی فەرمی من باڵە
دەفڕێ بەسەر جوغڕافیای خۆرەتاودا
تا جەغزەکانی رووناکی
بەرینتر کاتەوە بۆ ژووان
پەیتا پەیتا

پرچی واتاکان رستە رستە دادێنێ.
بێشکەی تەنیایی هەموو مەلێک
شەوانە
بەکاوەخۆ رادەژێنێ.
لایە لایە بۆ خاک دەکا و
نوێژەبارانە بۆ دڵتەنگی کات.

زمانی فەرمی من ژنە
جوانی دەژی و
ژان دەناسێ
روو دەکاتە وەرزی تازە و
پیتەکانی ئاسمان دووپات دەکاتەوە.

هەورێک بەرە بەرە دەخوشێ
لەنگەر دەگرێ
لەسەر لاپەڕەی ئەو شێعرە و
چاوێک پڕ دەبێ لە وشە
نمە
نمە
زمانی فەرمی من بارانە
لەمەودوا.

✍ مامۆستا یۆنس ڕەزایی

🆔 @younesrazaie
🆔 @fzkbeyan


@varzi_avin

Читать полностью…
Subscribe to a channel