شێعر، پەخشان، گۆرانی کوردی وتەی ناوداران بابەتی زانستی و کۆمەڵایەتی کاناڵێکی کوردانە بۆ گەشەپێدانی بیر و هزری ژنان و دایکانی نیشتمان
کوتبووم
لەبیرکردن کاتی دەوێت،
هەڵە بوو..!
فەرامۆش کردن کاتی ناوێت
فەرامۆش کردن دڵی دەوێت،
کە ئەویش لە لای تۆ جێ ماوە...!!
✍#یەڵماز_گونای
@varzi_avin
من دەمەوێ
تۆ نەمر بیت...
من دەمەوێ
ئێوارەیەک، لە گەڵ هەورا بباریت و تەواو نەبی...
من دەمەوێت
سپێدەیەک، لەگەڵ ڕۆژدا بۆم هەڵێیت و ئاوا نەبی...!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@varzi_avin
مافی مرۆڤ، درۆیەک بوو
ڕۆژێ لە ڕۆژان لە دەمی هەڵەوەریوی
مێژوو، دەر چوو!
#شێرکۆ_بێکەس
@varzi_avin
گوڵ و گولـلە
ﻟﻪ ﺧﻪﻭﻣﺎ ﺑﻮﻭﻡ ﺑﻪ ﮔﻮڵێک
کچۆڵەﯾﻪک ﻗﺮﺗﺎﻧﺪﻣﻰ ﻭ ﻟﻪ ﺗﻮێی ﺩﻩﻓﺘﻪﺭەﻛﻪﯾﺎ ﻭﺷﻜﻰ ﻛﺮﺩﻣﻪﻭﻩ ،
ﺋﻪﻯ ﺧﻮﺍﯾﻪ !!!
ﺋﻪﻯ ﺧﻮﺍﯾﻪﮔﯿﺎﻥ ﺳﻮﭘﺎﺱ
ﺑﻪﺱ ﻧﯿﯿﻪ ﻧﻪﺑﻮﻭﻡ ﺑﻪ ﮔﻮﻟﻠﻪﯾﻪک ﻟﻪ ﺷﻪڕﻯ ﺑﺮﺍﻛﻮﮊﯾﯿﺎ ﺟﻠﻰ ﺩﺍیکێک ڕﻩﺵ ﻛﻪﻡ
#لەتیف_هەڵمەت
@varzi_avin
وەک گشت جارێ،
تەنیا و تەنیا،
هەواڵی سەر شاشەی تیڤی
و
مانشێتی چەند
"ڕۆژنامە"یەک:
تاریک و لێڵ و منارە!
حەی عەلەلمەرگ و سێدارە!..
✍"م.ھ"
@varzi_avin
چەند هاوزنجیرم کوژران
چەندیان لەکاتی کازیوە
لە شیرینی خەودا بۆ ژێر #سێدارە ڕاکێش کراون؟
ئەم چاوانەم بەقەد گەڵای سەدان درەختی جوانەمەرگ
فرمێسکی تاڵی ڕشتووە
بێنیم بۆنی عەتری
گوڵی هەزار گیانی نەسرەوتی
مشتووە!
ئاخ نازانم،
نازانم چۆن زیندوو ماوم؟!
✍#جەلال_مەلەکشا
@varzi_avin
تا توندتر کا قەفی پەتی
لە کێلگەرنی سوورەگوڵان
پڕتر دەبن،
چڕتر دەبن،
تیژتر دەبن،
دڕکی دڕکستانی تۆڵە...
تا دڕکئاژێن دەکەن
دڵی ئەوەی...
جوانیکوژە و زۆڵە...
✍بێبەش_ پیرۆتی
@varzi_avin
وێنە جوانەکانی ئێوە😍
بێریتان چەلەبی، نۆ ساڵان لەشاری بۆکان
#کوردی فێر ببین
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
ڕۆژێک
قاقا پێدەکەنین
لەو شوێنەی نووڕ نووڕ گریاوین!
#_ک_د_ئازاد
@varzi_avin
بۆ مەردەخان قارەمانی چیای ڕەندۆڵە
نووسەر: فەرهاد بابۆڵی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی
@avindaripartok
@varzi_avin
ئەڵێن لە دوای شین شادیە
بەڵام لێرە دوای شین شینە
دوای برین قەتماغە نییە و
لە پاش برینیش برینە
کە پرسەیەک تەواو ئەکەین
ئەڕۆینە پرسەیەکی تر
مۆمێک بۆ لەدایک بوون
و مۆمێک بۆ شەهیدێکی تر
#ڕەنج_سەنگاوی
@varzi_avin
"#دەمەتەقێ"
_دەمەتەقێیەک به زمانی شیرینی کوردی!
ڕووی دەمم لەو کوردانەیە
کە لەهەمبەر پاراستنی زمانی کوردی کەمتەرخەمن بەتایبەت چینی خوێندەوار:
_زمانی کوردی بەو جوانی و دەوڵەمەندییەی خۆیەوە کە خاوەنی چەندین زار و شێوەزارە و هەرکام لەو شێوەزارانە خەرمانێک وشە و پەیڤ و دەستەواژەی جوانیان هەیە چ پێویستی بە وشە و دەستەواژەی بێگانەیە!
کوردینە، بە مناڵەکانتان بڵێن، ڕۆڵە چراکە "هەڵکە" بەجێی ئەوەی بڵێن "لامپەکە ڕۆشن کە"!
کاتێ لە درگای ماڵەکەتان ددەن بۆ درگاکە "ناکەیتەوە" لەجێی ئەوەی درگا "باز بکەی"!
کاتێ بەهۆی سەرماوە ئاو دەیبەستێ، بڵێ ئاوەکە "ڕچا، بەستی.." نەک "یەخی کرد"
لەکاتی گەرمادا، بڵێ ئاوەکە بوو بە "هەڵم" نەک "بوخار ئەکا"!
لەکاتی نووستندا بڵێن "شەو شاد"؛ شەو باش بەجێی ئەوەی بڵێن "شەب بە خێر"!
بەیانیان کە لە خەو ڕادەبن، "بەیانی باش" لە یەکتر بکەن بەجێی "سوبح بەخێر"!
کاتێ دەچنە لای هاوڕێیەکتان
خەریکی کارکردن و فرمانە، پێی بڵێن "ماندوو نەبی" هاوڕێ، نەک "خەسە نەبی"!
کە بەیانی و نیوەڕۆ و شەو برسیتان دەبێ،
"نانی بەیانی و نانی نیوەڕۆ یان فراوێن و شێو" بخۆن نەک "سوبحانە و نەهار و شام"!
لەسەر سفرە و خوانەکانتان با "چێشت" دابنێن لەجێی "غەزا"!
لەنێو ماڵەکانتان "چێشتخانە" دروست بکەن نەک "ئاشپەزخانە"!
با ئەو ئافرەتانەی لە ماڵەوە چێشت "لێ دەنێن" پێیان بڵێن "چێشتلێنەر" نەک "ئاشپەز"!
با ئەو ژنانەی لە ماڵ کار دەکەن پێیان بڵێن "کابان" نەک "خانەدار"!
کە مناڵەکانتان دەبنە حەوت ساڵان بیاننێرنە "قوتابخانە یا خوێندنگە" نەک "مەدرەسە"!
با بەو مناڵانە بڵێن "قوتابی و خوێندکار" نەک "دانش ئامووز"!
با قوتابیەکان لە خوێندنگە و قوتابخانەکاندا "وانە" بخوێنن نەک "دەرس"!
با "مامۆستا" خوێندنیان فێر بکات نەک "موعەلیم"!
با بە "پێنووس" بنووسن نەک "میداد"!
با کاتێ کەسێک دەمرێ "پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی بکەن" نەک "تەسلیەت و ئیبراز هەمدەردی لەگەڵ بازماندگان}
با "جەژنی لەدایکبوون" بۆ مناڵەکانتان بگرن نەک "جەشن تەولد و عەید میلاد"
با بڵێن "لەدایکبوونت پیرۆز بێت" نەک {تەولدت موبارەک}
با کاتێ دەچیتە بازاڕ "جلوبەرگ" بکڕیت نەک {لباس}!
کاتێ دتهەوێ بڕۆیت بۆ شوێنێ، "جلەکانت بگۆڕە" نەک {لباس عەوەز کەی}
کە دەچیتە دوکانێک شتێک بکڕیت "هەڵیبژێرە"؛ "ئینتخابی مەکە"!......
نووسینی:
ج.م.هەڵبەست
@varzi_avin
ئەفسانەناسێکی کورد:
خۆشەویستی لە نەورۆزدا لە رۆژی ڤالانتاین کۆنترە
ئەفسانەناسێکی کورد دەڵێت، خۆشەویستی لە نەورۆزدا کۆنترە لە ڤالانتاین و ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیاز دەکرێت رۆژی 21ی نەورۆز بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی.
د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن، ئەفسانەناس و مامۆستای زانکۆ لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورددا دەڵێت، "نەورۆز کۆنترە لە ڤالانتاین؛ خۆشەویستی کوردیش عەشقێکە بە نموونە دەهێندرێتەوە، لەوانە لە داستانەکانی مەم و زین و مەمی ئالان".
ئەو ئەفسانەناسە لەبارەی رۆژی خۆشەویستی لە نێو کورد دەڵێت، "لە کوردەواریدا دەستوورێک هەبووە لە رۆژی جەژندا. لەو رۆژەدا هەموو خەڵک چوونەتە دەرەوە، کچ و کوڕ ئازاد بوون لەوەی کەسێک هەڵبژێرن. کوڕان و کچان لەو رۆژەدا یەکیان ناسیوە و توانیویانە ژیانی هاوبەش پێکەوە بنێن".
دەشڵێت، "ئەحمەدی خانی لە داستانی مەم و زیندا باسی کردووە کە مەم و زین لەو رۆژەدا خۆیان دەگۆڕن. مەم و هاوڕێکەی جلی کچان و زین و دەستەخوشکەکەی جلی کوڕان دەپۆشن. ئیدی لەو رۆژەوە خۆشەویستی دەستپێدەکات. ئەمە دەستوورێک بووە ساڵانە لە نێو کورددا بەردەوام بووە. کاتێك نەورۆز هاتووە، ئەو دەستوورە لایان پیرۆز بووە".
پ. د. مەولوود ئیبراهیم کە خۆی توێژینەوەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، "نەورۆز بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. هەموو مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوەی نەورۆز لە داستانی تەممووز و عەشتاری سۆمەرییەوە هاتووە.
سۆمەرییەکانیش باپیرانی کوردن. ئەو رۆژەی تەممووز لە جیهانی ژێرەوە دێتە دەرەوە، سۆمەرییەکان کردوویانەتە جەژن. ئەو جەژنە ناوی زەگمەگ بووە. زەگمەگ واتا سەری ساڵ، هەمان نەورۆزی ئێمەیە".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی، "لەبەرئەوەی بۆنەکە بۆ 12 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە؛ عیشقێکی وەکو مەم و زینی لێ دروستبووە و نموونەی داستانی خۆشەویستییە لە جیهاندا. بیرۆکەکە کوردانە و خۆمانەیە. پێشنیاز دەکرێت و دەگوترێت نەورۆز زۆر شیاوە بکرێتە رۆژی خۆشەویستیی کوردی".
بە گوتەی ئەفسانەناسەکە، "ئەحمەدی خانی مێژوو، کولتوور، جیۆگرافیا، نەریت و خۆشەویستی هەموو تێکەڵ کردووە، داستانێکی وەکو مەم و زینی نووسیوە؛ لە پێناو فەلسەفەیەک کە فەلسەفەیەکی نەتەوەییە بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی. ئەحمەدی خانیش هاتووە ئەو فەلسەفەی لە رۆژی نەورۆزدا داڕشتووە، چونکە نەورۆز سەرەتای ساڵ و رۆژێکی نوێی ساڵی کوردییە".
@varzi_avin
" تاوان "
تاوانی کام،
پێکەنینە ئەدەینەوە؟
کە چل ساڵە؛
پێکەنینێک لە ناخەوە
لەم نیشتمانە مەحاڵە!
✍ک.د.ئازاد
@varzi_avin
دەسا ڕەحمێ وەفادارم، به حاڵی
داد و هاوارم
که وەک بولبول دڵی زارم دەناڵێ
بۆ گوڵی زارت
#وەفایی
@varzi_avin
بانگـــی مەرگ
لە مێژوودا دەنووسرێت:
لە وەڵاتی موسلمانان
خەڵک لە بانگی بەیانی
لە پیاوانی دەم بە دوعا
لە ڕیش و تەسبێحی درێژ
زۆر دەترسا
دەنووسرێت: سەردەمێک بوو
كە خوا خەوی بەیانیانی
لە عەداڵەت خۆشتر دەویست
بەڵام شەیتان بەخەبەر بوو
بە دەستێكی سەقەتەوە
چووە جێ خوا
لە داری دان ئەو گەنجانە
هەڵاتنی خۆریان دەویست
خواش خەوتبوو، هیچی نەبیست
ئارۆ
@varzi_avin
ژیان بە کاتی زەردەپەڕ
پڕم لە شێعری شێت و تەڕ، پڕم لە خەم، پڕم لە شەڕ
پڕاوپڕن دڵ و قەڵەم، بڵێی قەڵەم بگاتە پەڕ؟
پڕم لە ئەشقی ئەو کەسەی، کەسی نەدی لە خۆی پتر
مەلێکی بفڕێ بێ ئەوین، بە کاری چیدی باڵ و پەڕ؟
کە دوورە لێم هەموو لەشم، دەبێتە شێعر و گوڵوشە
کە دەیگەمێ، گومن وشەم، لە ئاستی دەبمە کاس و کەڕ
خەیاڵی باوەشت دەکەم، بە باوەشت قەسەم گوڵم
خەیاڵی باوەشت نەدەم، بە ئاسمان و بەحر و بەڕ
دەمەوبەیان، بە بۆنی تۆ لە خۆم و خەو کە ڕاچەنێم
خەرابی بۆنی ئەو لەشەم، هەتاکوو کاتی زەردەپەڕ
شەڕی ئەوین و عەقڵە جا، براوە هەر ئەوینە تا
جیهان لە سووڕ و گەڕ کەوێ، کەوێ جیهان لە سووڕ و گەڕ
بە یار دەڵێم کە کەوشەنت بە ڕووح و جەستە دێنمە بەر
دەڵێ بەیار دەکێڵدرێ بە جووتە گای نەخۆش و لەڕ؟
کە شۆرەکاتی ڕوومەتم، شەقارشەقار و ویشکەسوێن
هەڵیقوڵاندووە کانییەک، دوو چاوی هەر هەمیشە تەڕ
✍لەیلا بەهرامبەگی "لاولاو"
@varzi_avin
من ئەوینتم خستە نێو ئازارمەوە
ڕێگەیم گرتووە لە چاو و زارمەوە
پێکەنینم کردە ڕووپۆشی گرین
پێم بڵێ
ئەم دووکەڵەی چۆن بشارمەوە؟
....
✍ڕەسووڵ_سوڵتانی
@varzi_avin
فرمێسکی گەش
قەت له دنيادا نەبوو بێجگه لە ناخۆشي بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم
سەردەمێك ئاواره بووم و ماوەيێکيش دەس بەسەر
نەمدي ڕووي ئاسوودەيی، هەر تووشی گێره و قەرقەشم
دابی كوردی وايه، كەس لاگيری لێقەوماو نیيه
بۆچي سەر كۆنەی بكەم لێم زيزه ياری مەهوەشم
تيغی بێ مەيلی و جەفای ئەو نازەنينه دڵڕەقه
جەرگی لەت كردم به جارێك ئەنجنيويه سینەشم
✍مامۆستا هێمن
@varzi_avin
هەستێکە پێناسە ناکرێ غوربەتم
بەردیش گریا لە ئاهی من کە وتم
ئەوە لێرە لەسەرما ڕەق هەڵاتم
بمبەنەوە من کوڕی ڕۆژهەڵاتم
عومرم بەخشی فیدای خۆشەویستیمان
کوا باوەشی گەرمی تۆ ئەی نیشتیمان
بۆتۆ چوومە ژوانی مەرگەی وڵات
مەرگ بۆ خۆی پەیمانشکێن بوو نەهات
لە سووتانا گۆرانیم بۆ تۆ ئەچڕی
بۆ لە ئاستم وەک بەفر سارد و سڕی
بەسەر لاشەم بەڕێکە بۆ ئازادی
لای منەوە هەردەم گەردن ئازادی
خوداتان لەگەڵ گوڵەگەزیزەکانی شاخی ڕندۆڵە🖤😔
@varzi_avin
"تا چرای ئێمە نەسووتێ..."
(ئەو گەلەی گەلێکی تر دەچەوسێنێتەوە خۆی ناحەسێتەوە) "بیرمەندێک"
تا چرای ئێمە نەسووتێ،
ئێوە هەرگیز ڕووناکایی
نابینن بە چاوی خۆتان
تا ئێمە دیل و کۆیلە بین،
هەر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان!
* * *
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
گەر بشمرین
تەنیا دیلی دەدۆڕێنین
چ هەیە لە دیلی تاڵتر؟
گەر بشمرین هەر سەرکەوتووین
کوا لە کۆیلەی شەهید زاڵتر؟
* * *
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین
نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین
گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ
گەر هیچ نەبێ
دەبینە خاڵۆزەی بێستان
زیوانی ناو دەغڵ و دانتان
دەبینە لم
دەچینە ناو پارووی نانتان
دەبینە مار
پەپکە دەخۆین لەناو نوێنتان
دەبینە شێرپەنجە و میکرۆب
گەرا دەخەین لەناو خوێنتان
دەبینە کوان
هەردەمە و لە جێیەک دەردێین
دەبینە ژان
لە سەد لاوە تێتان وردێین
دەبینە زێرووی هەزارپێ
دەم گیر دەکەین لە گەرووتان
دەبینە تامیسکەی سەر لێو
باپشکێوی سەر پێڵووتان
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ
شایی بکەن، دەیکەین بە شین
پرسە دانێن، کاستان دەکەین بە پێکەنین!
دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو
دەبینە مووی ناو خۆراک و خڵتەی ناو ئاو!
تا چرای ئێمە نەسووتێ
ئێوە هەرگیز ڕووناکایی
نابینن بە چاوی خۆتان
تا ئێمە دیل و کۆیلە بین
هەر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 فەرهەنگۆک:
🔸نیر = نیل، نێلە، ئەو دارەی دەخرێتە سەر ملی گاجووت
🔸خاڵۆزە = خەڵووزە، نەخۆشییەکە تووشی بێستان دەبێ.
🔸زیوان = زیڤان، زیزانە، دەنکێکی ڕەش و تاڵە لەناو گەنمدا
🔸کوان = قونێر، دومەڵ، کولک
🔸زێروو = زەروو، زێلوو، هەزارپێ و مارەزیوی خوێنمژ
🔸تامیسکە = تامیسک، زیپکەی لچ و لێو
دیوانی برووسکەچاندن
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@varzi_avin