بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەزلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
هــەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و ، مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا
خەرقەپۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟
بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا
زابیتەی تەبعم سوارە، ئیددیعای شاهی هەیە
موحتەشەم دیوانە ، داوای تەختی خاقانی دەکا
شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری
شاهی خوسرەو ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا
نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائارایی کەمال
خەت بەخەت ئیزهاری نەقشی سوورەتی (مانی) دەکا
ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم، بە کوردی و فارسی
عارەبی، ئیزهاری چــالاکــی و چـەسپانـی دەکا
خاترێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا
هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێن گیری شاهی ئاسەفی سانی دەکا
ئەو کەسە تەحدیسی نیعمەت بێ موراد و مەتلەبی
میسلی ( نـالـی ) ئیمتیسالی ئەمری یەزدانـی دەکا
#نالی
@varzi_avin
@varzi_avin
دڵم چەن تەنگە بۆ چاوت، خەوم نایە بە چاوانی
شەوێ دانشتبوم تەنیا، ئە من گریام و خەو گریا
بە ڕۆژ کوڵ دەگرێ چاوانم، بە شەو پڕ هەورو بارانم
کە دیتی بە سەر و زمانم، ئەمن گریام و شەو گریا
لە داخان وێڵی کێوان بووم ، خەیاڵم داوی یادی تۆ
هەتا بانگی بەیان یێکڕا ، ئەمن گریام و کەو گریا
خەیاڵت بێ کەسم ناکا، وەلێ خەندە و بزەت بۆچی
کە دی ناچارە بێ من بێ، ئەمن گریام و ئەو گریا
#ئیسماعیل_موختاری
@varzi_avin
دڵم چەن تەنگە بۆ چاوت، خەوم نایە بە چاوانی
شەوێ دانشتبوم تەنیا، ئە من گریام و خەو گریا
بە ڕۆژ کوڵ دەگرێ چاوانم، بە شەو پڕ هەور و بارانم
کە دیتی بە سەر و زمانم، ئەمن گریام و شەو گریا
لە داخان وێڵی کێوان بووم ، خەیاڵم داوی یادی تۆ
هەتا بانگی بەیان یێکڕا ، ئەمن گریام و کەو گریا
خەیاڵت بێ کەسم ناکا، وەلێ خەندە و بزەت بۆچی
کە دی ناچارە بێ من بێ، ئەمن گریام و ئەو گریا
#ئیسماعیل_موختاری
❤️🤍💚
@varzi_avin
ڕۆژێک دادێ،
لەم خاکەدا
"هەتاو" پڕ بێ
لە گزنگی ڕاسانەوە!
لە پرشنگی گەشی یەکبوون!
بەهار پڕ بێ
لە ژیانەوە!
خەونی ژینی نوێ
ببینێ
گوڵی بەیبوون!....
✍️#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
@varzi_avin
بە چاوی تۆ قەسەم لەم خاکە ناڕۆم
ئەبەد پشت ناکەمە زێد و گەلی خۆم
ئەگەر زانیت، کە یاخی و سەربزێوم
تەنافی زولفی خۆت باوێژە ئەستۆم
گلە ناکەم لە بێگانە و لە نامۆ
سکاڵای من لە خۆمە! خۆیی وەک خۆم
ئەوەی ژاری خەیانەت چۆتە ناخی
مەحاڵە پاکی کا زەریاچە و چۆم
قەل و داڵاش لە زێدی من دەتارێن
ئەگەر دیسان هەڵۆ دیار بن لە ئاسۆم
هەڵۆ ئاسا دژی لاشخۆر و داڵم
پڕە کوێستان، لە ئاساری پەڕ و پۆم
برەو دەگرێتەوە بازاڕی ئێمەش
گەلێ زیاتر لە بەغدا و ئەنقەرە و ڕۆم
هومێدی من بە ئازادی وڵاتم
وەکوو خوێن چۆتە ناو ناخی ڕەگ و پۆم!
#ک_د_ئازاد
@varzi_avin
چەند گەڕاوم
لە شار ، لە دێ
لە نیشتمان ، لە بەیانی
سوێند دەخۆم
نەمدیوە کەس
وەک تۆ کچێ
شەنگ و چەلەنگ
لە ناو کچانی دونیادا
هەر تۆ جوانی
بانگت دەکەم
دەم پڕ دەبێ، لە شیلەی گوڵ
ئەوین هەتاوێکی گەرمە
هەنییەی تەنیاییم ماچ ئەکا
بانگم دەکەی
ئاسمان دەبێ بە چارشێوی گوڵئەستێرە و
دارستانی کپی ژیان
پڕ دەبێ لە چریکەی بولبول
شیرین گیان
پێش لەوەی بتناسم
تفەنگێکی یاخی بووم
گرژ و مۆن...
لە لووتکەی خۆمەوە
تا بەر پای عەشقی تۆ
کەوتمە تلاوتل
ئێستا لە قەراخی ئەستێرەکی ئەوینتا
هەر وەکوو شۆڕەبی خاکەڕاو لارە مل!
شیرین گیان
خەریکە شێت دەبم
تۆیان لێم بزر کرد
ئاخر چۆن
من بەرگەی فیراقی تۆ دەگرم
ئەگەر زوو نەیتەوە
تۆ خۆش بی
من دەمرم!
شیرین گیان
لە دورییت بووگم بە پەیکەری ژان و ئێش
وەرەو، بخزە نێو چاوانم
زوو بە زوو
دەترسم، کڵپەی ئاگری دڵ
بتکات بە خۆڵەمێش
شیرین گیان
دلتەنگم
شەودێزی خەیاڵم دەنێرم
سواری بەو وەرەوە
لە وەختێ ڕۆیشتووی دەروونم خەزانە
بە دەستی نیگایەک ، بزەیەک
دەلاقەی دڵ بەرەو
بەهاری جوانیت بکەرەوە!
شیرین گیان
من ئەگەر خوا بایام تەنیا تۆم دەخولقاند
دەمکردی بە تەنیا ئافرەتی رووی زەوی
پەستی تۆم دەکرد بە مەسحەف و
ڕۆژانە سەد ڕەکات نوێژم بۆ دەکردی!
ئێستاکەش
من ئەگەر خوا بایام
قابیزم دەناردە خوارەوە
ئافرەتی سەرانسەر ڕووی زەوین بمرێنێ
تۆم ئەکرد بە تەنیا خواژن و
ئیتر تا ئەبەد
سوژدەم بۆ دەبردی!
#شیعر
✍🏻نوسەر: #جەلال_مەلەکشا
@varzi_avin
بەشی کوردێکی زانا لەم وڵاتە مەینەت و دەردە
ئەوەی نەتویست،
بڵێ ڕەبی بە دەردی کوردی زانا چێ...
مامۆستا هێمن
@varzi_avi
بێت و گەر دەستم
کەوێ ماچی دەمی تۆ چاوەکەم
ڕووڕەشم گەر تەرکی
ئاوی زەمزەم و کەوسەر نەکەم
#ئەحمەد_موختار
@varzi_avin
ژیان نامەی مامۆستا هێمن
سەید محەمەدئەمین شێخەلئیسلامی موکری کوڕی سەید حەسەن شێخەلئیسلامی موکری ناسراو بە هێمن، دایکی ناوی زەینەب و کچی شێخی بورهان، بەهاری ساڵی ۱۳۰۰ - ۱۹۲۱ی زایینی لە گوندی لاچین سەر بە شاری مەهاباد لە دایک بووە.
بە هۆی هەڵنەسووڕانی بار و دۆخی ژیان لە نیسێی دایک و باب بێبەش بووە و وەک خۆی کە لە پێشەکی تاریک و ڕووندا بە سەردێڕی "لە کوێوە بۆ کوێ؟"دا دەڵێت لە کن دایەنێک بەناوی یاسەمەن کە خەلکی ئازەربایجانی بووە و لەلەکێک بە ناوی عیزهت کە خەڵکی تورکیا بووە ژیانی منداڵی بردۆتە سەر.
خوێندنی سەرەتایی لەکن مامۆستا سهعید ناکام دەست پێکردووە. لە سەرەتای مناڵیدا شێعرەکانی شێخ رەزا و ئەنجومەنی ئەدیبانی ئەمین فەیزی لەبەر کردووە.
پۆلی سەرەتایی لە قوتابخانەی سەعادەت لە مەهاباد خوێندووە. دوای چوار ساڵ خوێندن لە قوتابخانەی سەعادەت، بە زۆری بابی چۆتە خانەقای شێخی بورهان تا بە قەولی بابی "جێگای مەلاجامی چۆڕی بگرێتەوە"، تا وەجاغی بنەماڵەکەیان کوێر نەبێتەوە.
هێمن هەر لەوێ دەگەڵ هەژار ئاشنا دەبێ و بەڵێنی دۆستایەتی و برایەتی پێکتر دەدەن.
دوای ماوەیەک خانەقای جێ هێشتوە و چۆتە ئاوایی کولیجە و لەکن مەلا ئەحمەدی فەوزی (مەلای سولێمانی) دەرسی خوێندوە. خوێندن لەکن "فەوزی" بوو بە هۆی ئەوەی کە ڕێبازی ڕێگای ژیانی ببینێتەوە، وەک چۆن بۆخۆی دەڵێت: "من دەسکردی فەوزیم، ئەو هەڵیوەشاندمەوە و تێکیهەڵشێام و سەر لەنوێ دروستی کردمەوە".
دوای فەوتی مامۆستا فەوزی بۆتە قوتابی "سەید عەوڵای سەید مینە" کە شوێندانەریەکی زۆری لەسەر شێعر و شاعیری هێمن داناوە، هەر وەک بۆخۆی دەڵێت: "ئەگەر مامۆستا فەوزی شاعیرە بەرزەکانی کوردی پێ ناساندم و ئەدەبی فارسی فێر کردم، سەید عەوڵاش فولکلۆری ئەدەبی کۆنی نەتەوەکەمی پێ ناساندم و فێری وشەی ڕەسەنی کوردی کردم".
لە ساڵی ١٣٢٠ – ١٩٤١ دیوانە شێعرێک لە شێعری فارسی و کوردی دەنووسێت کە ئەو کات بابی پێی دەزانێت و دەفتەرە شێعرەکەی لە تەندوور دەهاوێت و ئاسەواری نامێنێت.
بە گشتی ژیانی هێمن بە دوو بەشی سیاسی و ئەدەبی دابەش دەبێت. لە بواری ئەدەبیدا مامۆستا هێمن بە هۆی ئەوەی کە لە مەکتەبی مامۆستایانی گەورەی وەک "فەوزی"دا فێری زمانی نووسین ببوو، خاوەن زمانێکی سادەی موکریانی بووە وەک چۆن بۆخۆی دەڵێت: ئەگەر لێیان پرسین هێمن چ جۆرە شاعیرێک بوو، بڵێن "هێمن شاعیرێکی گوندی بوو". مەبەست لەم ڕستەیە شێوای گوتن و نووسینی شێعرەکانی زمانی فۆلکلۆری و ڕەسەنی کوردی بووە.
مامۆستا هێمن لە ساڵی ١٣٦٢ لە ورمێ "بڵاوکراوەی سەلاحەددین ئەیوبی" دادەمەزرێنێت کە لە بەهاری ١٣٦٤دا وەرزنامەی "سروە"ی لێ دەردەچێت کە تا کاتی کۆچی ناوبراو بەرپرسیارەتی وەرزنامەکە لە ئەستۆی بەڕێزی بووە. موکریانی پێش شۆڕشی گەلانیش لە ڕۆژنامەی کوردستان (چاپی تاران)، ڕۆژنامەی کوردستان (چاپی مەهاباد)، هاواری کورد، هاواری نیشتمان، گڕوگاڵی منداڵان، ئاگر و هەڵاڵە قەڵەمی لێداوە و شتی نووسیوە.
بەرهەمەکانی مامۆستا هێمن بریتین لە:
«تاریک و ڕوون»
«پاشهرۆک»
«ناڵهی جودایی»
«پاشهرۆکی مامۆستا هێمن»
«توحفهی موزهففهرییه»، وەرگێڕان
«ئهفسانه کوردییهکان»، وەرگێڕان
«چهپکێک گوڵ و چهپکێک نێرگز»
«شازاده و گهدا»
«قهڵای دمدم»
«ههواری خاڵی»
شایانی ئاماژەیە مامۆستا هێمن لە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد کە دوای گەڕانەوەی تەرمی پیرۆزیان بۆ مەهاباد، لە گردی شاعیرانی ئەم شارە بە خاک ئەسپێردرا.
@varzi_avin
گەرچی بەینێکە زەلیل و دیلی دەستی زاڵمی
نۆبەتی شادیتە ئەمجا ناحەزت لێک بێتەوە
لافی میلـلییەت بە دەم لەم عەسرەدا کەڵکی نییە
ڕۆژی هەوڵە، هەر بە هیممەت گۆی هونەر ئەبرێتەوە
بێقسوورە، چەندە سوورە سەد شوکر ئەولادەکەت
وا لە ڕێی تۆدا، لە خوێنا سەیری چۆن ئەتلێتەوە
بەسیە تەعنەم لێ مەدە هەر ڕۆڵەکەی جارانتم
هێندە حیلمت بێ هەتاکوو دەست و پێم ئەکرێتەوە
شەرتە شەرتی پیاوەتی بێ گەر خودا دەستم بدا
دوژمنت پەت کەم وەکوو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوە
#فایق_بێکەس
@varzi_avin
گەر دەتەوێ
نیوەشەوێ
پەنجەکانت نەقرتێنن.....
ڕۆخسارەکەت بە تفی خەست نەخوسێنن ......
قاشت نەکەن وەک پەتاتە!.....
مەپرسە بۆ لەم جیهانە بەرینەدا؟
بۆ مناڵی هەژارەکان،
گوڵ و نان و خەندە، قاتە
#لەتیف_هەڵمەت
@varzi_avin
بەهرەی چ وەدەست کەوت لە بوونمان گەردوون؟
قازانجی چ دێتە ڕێ لەوانەی مردوون؟
هیچ کەس نییە لەم گێژە دەرم خا و بێژێ
بۆ بوون و ژیان و مان و بۆ مردن و چوون؟
#خەییام #هەژار
@varzi_avin
چی بوو تاوانی ئەوانەی وا له سێدارەدران؟
غەیری دڵسۆزی وڵات و،دوژمنی داگیرکەران!
دوژمنینە دڵنیابن، کورد بەمە ناتوێتەوە!!
ڕەوڕەوەی بەڵکوو بەرەوپێش، مل ئەنێ و ناکشێتەوە.
✍ #مامۆستا_قانع
@varzi_avin
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە!
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی هاتێ, وتی جەلادی خوێری!
بە کەیفی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میدالی ئیفتخارە
کە بوومە قارەمانی میلەتی خۆم!
#مامۆستا_هێمن
@varzi_avin
•کچی بەیان•
من ئەڵێم:
پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەڵێم:
گوڵێ بە دەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی:
چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یا نە سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی
من ئەڵێم:
هەتا هەتایە دەوری جوانییە
ئەمڕۆ گەر هەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان بە سووتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێژوانی پۆلە پۆڕی باڕییە
جێگە مۆڵی کەمتیار و گورگ و ڕێوییە
شۆڕەبی کە بۆتە داری چاکی بێ نەشە و شنە
زەلکە گەر تەیاری تێر و قۆشەنە
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە.
باسی شەو مەکە نە شایەری شەوم
باسی خەو مەکە لەلای هومێدێکەوە فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەهاری لێوە دێ
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای، بەدەستی با
بە گوڵ چناوی، لێوە دێ
بۆنی سەرسەکۆی بە کاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ
پێم مەڵێ کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێخەوی چڕە
پێم مەڵێ نەهاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە
خۆشەویستەکەم
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات
ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەهاتووە
چاوی قارەمانی کورد
بە شەونمی گرین
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە
✍ #مامۆستا_سوارە_ئیلخانیزادە
@varzi_avin
@varzi_avin
❤🤍💚
وەختێ کە زەردەخەنە ئەگریت
بە سەرنجتدا سڵاوێکم بۆ ئەنێری
تۆ خۆت دەڕۆی تێدەپەڕی
بەڵام زەردەخەنە و سەرنج دەمێننەوە و
دەڕژێنە ناو چاوەکانمەوە و
چاوم ئەبێ بە گوڵدان و
گوڵدان ئەبێ قەسیدە و
قەسیدە ئەبێ بە هەور و
هەور بە لێزمەی عەشق و
وەختێ ئەزانم من ئیتر لافاو ئەمبات
بۆ ئەو جێیەی کە یەکەم جار تۆم تیا بینی
"شێرکۆ بێکەس"
❤️🤍💚
@varzi_avin
دڵم چەن تەنگە بۆ چاوت، خەوم نایە بە چاوانی
شەوێ دانشتبوم تەنیا، ئە من گریام و خەو گریا
بە ڕۆژ کوڵ دەگرێ چاوانم، بە شەو پڕ هەور و بارانم
کە دیتی بە سەر و زمانم، ئەمن گریام و شەو گریا
لە داخان وێڵی کێوان بووم ، خەیاڵم داوی یادی تۆ
هەتا بانگی بەیان یێکڕا ، ئەمن گریام و کەو گریا
خەیاڵت بێ کەسم ناکا، وەلێ خەندە و بزەت بۆچی
کە دی ناچارە بێ من بێ، ئەمن گریام و ئەو گریا
#ئیسماعیل_موختاری
@varzi_avin
ئەتۆ جوانی
ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەک دیمەنی خاوەن شکۆی کوێستانی کوردانی
ئەمن دارێکی ویشک و ڕووتی بەرتاوم
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم
بەجێ ماوم
ئەمن کوێستانی تەمگرتووم
لە پێ کەوتووم
لە دەشتی بەربەرینی چارەنووسا ڕەنجەڕۆ ماوم
بە زنجیری ئەوینی تۆ لە زیندانی خەما بەسراو و داماوم
لە ڕژدی بەندەنی عیشقت پشووبڕ بووم
لە خەم پڕ بووم...
ئەتۆ دڵخوازەکەم! ئەی کۆترەباریکەی لەدەسدەرچوو!
لە سەر پاساریی کۆشکی پڕ ترووسکەی ژینی ڕابردوو
لە گەڵ زەردەی گەڵاڕێزا
لە شەقەی باڵەکانت دا
بە داماوی بەجێت هێشتم
لە نێو ئادەی خەم و زیندانی هەڵبەستا
من و تۆ چەندە لێک دوورین
وەکوو تاریکی و نوورین...
✍هاوار
@varzi_avin
هەر شتێکت گرنگی پێ نەدەیت دەمرێت، هەستەکان،
پەیوەندیییەکان، تەنانەت گوڵەکانیش...
#سیگمۆند_فرۆید
@varzi_avin
خودایە تۆ دڵی شادت بە کێ دا؟؟
چ بوو تۆ ئەو دڵەت دانا لەوێدا؟؟
کە شەو دادێ دەبێتە گۆمی خوێنێ...
کە ڕۆژ بۆوە هــــەزار ئاواتی تێدا
دیوانی هێدی
@varzi_avin
#دوکتور فەرهاد پیرباڵ
ههرگیز
دوو كهسی بههێز بهیهک ناگهن!
دوو كهسی تێگهیشتوو بهیهک ناگهن!
دوو كهسی جوان بهیهک ناگهن!
ههرگیز دوو مرۆڤی ڕاستگۆ
بهیهک ناگهن
چونكه ئهو كاتهی خودا
مرۆڤهكانی درووست كرد:
بهههندێكیان ئهقڵ و بهههندێكیان
جوانی و بهههندێكی تریان پارهی دا
تا ناتهواوییهكانی یهكتر پڕ بكهنهوه،
بهڵام كێشهی ئهم سهردهمهی مرۆڤ
ئهوهیه ههمیشه ههوڵی نهداوه
ناتهواوییهكانی کەسانی تر پڕ بكاتهوه
ههوڵی داوه بهکەسانی تر
ناتهواوییهكانی خۆی پڕ بكاتهوه!...
@varzi_avin
٢٨ی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی گەورە هونەرمەند و وەرگێر و شاعیری بێنازی کورد حەزرەتی هێمنی مەزن، ڕۆحی بەرزی شاد و یادی هەرمان بێت...
ڕوحی شاد و یادی پیرۆزی هەرمان
@varzi_avin
ئازیز،
نەکەی فرمێسکی ڕوون هەڵوەرێنی
بەسەر دڕکی دڕکەڵانی بەسەرهاتا
ئازیز،
نەکا خەم داتگرێ،
لە دوو ڕێی هات و نەهاتا
ئازیز،
لە دوای کێوی ڕژدی ڕۆژی تووشی بژوێنێکی بەربەرینە
هەتاکوو چاو هەتەر دەکا،
دیمەنی زەنوێری ژینە
ئازیز،
کە شەو شەق بوو بەیا بزەی هاتێ،
دەوری خۆشی و بەختەوەری،
دەست پێدەکا،
مەیگێڕی ژیکەڵەی ئەوین،
بە قەشمەری و بە نازەوە بۆت تێدەکا
ئازیز،
دنیا هەر خەم نییە،
لە ژیاندا
کاتی دڵخۆشی کەم نییە،
کەوا بوو خۆشەویستەکەم
چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە،
کۆشکی تاسە مەڕووخێنە
ئاسۆ ڕوونە،
شنەی شەوبا،
موژدەی هەرمان و هەربوونە...
#هاوار
#عەلی_حەسەنیانی
@varzi_avin