varzi_avin | Unsorted

Telegram-канал varzi_avin - وەرزی_ئەوین

-

شێعر، پەخشان، گۆرانی کوردی وتەی ناوداران بابەتی زانستی و کۆمەڵایەتی کاناڵێکی کوردانە بۆ گەشەپێدانی بیر و هزری ژنان و دایکانی نیشتمان

Subscribe to a channel

وەرزی_ئەوین

ئەگەر پەیمانەکەی دەستت شکاندم
دڵـم مـەشکـێنه هـاوپـەیمـانی تـۆیه

مامۆستا حەقیقی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

دڵستێنی گەر دەکەی، وردی مەکە، نازدارە دڵ!

دڵڕفێن! تۆ دڵشکێنی، دڵستێنیت بۆ چییە؟



•عەلی حەسەنیانی•


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

هەژار › چوارێنەکانی خەییام ›
مەیخانە پەرست نەبووم و تووشت کردم


مەیخانە پەرست نەبووم و تووشت کردم
بەو پیرییە بەرەو پیری ئەڤینت بردم

ڕووبینی کە لێلاوە تکا، تۆبە شکا
دینداری کە ڕەنگاوی ڕیا بوو، شردم


#مامۆستا_هەژار


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

با جێژوانمان،
دێڕێک هەوری ئەویندار بێ؛
تێیدا پەیڤی ماچی "باران"
بڕژێتە سەر لێوی تاسەم!
لەنێو شیعری ئەوینیشدا،
"چاوت" دەکەم بە پێناسەم!..




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

چارەی خەمی من مەی نییە، مەیخانە بڵێ چی؟

بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟

پێم وا نییە لەو غەدرە لە فریام بکەوێ کەس

ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو، بێگانە بڵێ چی؟

بسکت بدە دەس شانە، بەڵام چین مەخە ئەبرۆ

زولفی تۆ شنە تێکی دەدا، شانە بڵێ چی؟

هەر عاشقە سووچیشی نەبێ، دەیخەنە ئەستۆی

شەم ئاگری کردۆتەوە، پەروانە بڵێ چی؟

تاوانی منە دەربەدەری و دەردیسەری من

مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ، هێلانە بڵێ چی؟

شێتی قەدی تۆ شەرتی لەگەڵ چۆڵ و چیا بوو

زانا بێ بە زنجیرەوە، دێوانە بڵێ چی؟

خاڵی تۆ بە پەرژین و خەیاڵ ناسک و سادە

بێچارە لە ناو ئەو هەموو پاوانە بڵێ چی؟

چیرۆکی جوانیی تۆ لە ناو لاپەڕ و دێڕا

ناگونجێ، ئیتر نووسەری ئەفسانە بڵێ چی؟

تاسەی تۆ کە دام دەگرێ، دەڵێن: ئاخری خێر بێ

«هێدی» لەگەڵ ئەو کۆنەبرینانە بڵێ چی؟



✍ هێدی


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

لە کاتی نوێژی شێوان بوو، گەیشتم پێی وتم ڕۆژ باش
بە غەمزە و ڕەخنەوە فەرموی غرووبە، نوێژی شێوانە
وتم گیانم فیدای گیانت کە ڕۆژی ڕووت لە من دەرکەوت
جەهانی وا لە من ڕوون کـرد کــە وام زانی تلوعانە

 #نالی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

سەباحولخەیری خانێ من شەهێ شیرین زەبانێ من
تویی روح و رەوانێ من ببێت قوربان تە جانێ من

تعالی الله چ ذاتی تو. چ وەی شیرین سفاتی تو
نەوەك قەند و نەباتی تو یەقین روح و حەیاتی تو

حەیات و راحەتا جانم سەباحولخەیری یا خانم
وەر بیناهیا چاڤان ببینم بەژن و بالایێ

سەباحولخەیر مەستا من لەتیفا جام بە دەستا من
خومار و مەی پەرستا من تویی مەقسوود و قەستا من

ژ مەقسوودان تویی بەس من ببن بەر چەخی ئەتلەس من
ژ غەیری تە نەڤێت کەس من برەشتوزێن مقوس من

د بەندا زولفێ چەوکانم سەباحولخەیری یا خانم
وەرە بیناهیا چاڤان ببینم بەژن و بالایێ

ژوێ زولفێ ژ وێ بەندێ رەها بم لێ ژ پەیوەندێ
سیەهـ چەشمێ سپی زەندێ تە سووتم شوبهەتی فندێ

شوبهه شەمع و شەمالم ئەز ژ بەر حوببا تە لالم ئەز
زەعیفم وەك هلالم ئەز سفەت گویین دکالم ئەز

و بولبولرا بە ئەفغانم سەباحولخەیری یا خانم
وەرە بیناهیا چاڤان ببینم بەژن و بالایێ

ڤ بولبولرا شەڤ و رۆژێ ل سەر وێ تەرح و بشکوژێ
ئەنی ماهی شەفەق رۆژێ تە سووتم شوبهەتی دوژێ

کو دورم ئەز ژ وێ حورێ تنێ جارەک ل سەر سورێ
ژ وادێ ئەیمەنا تورێ تەجەللا کرد نیڤ نورێ

ژ وێ سوهتی دل و جانم سەباحولخەیر یا خانم
وەرە بیناهیا چەاڤان ببینم بەژن و بالایێ

ژ حوسنا وێ تەجەللایێ ید بەیزا و بالایێ
چ وەسفان بێم خەبەر نایێ وەلێ دل جەزبەئی دایێ

نەهشیارم ژ وێ بەرقێ ژ زەر تاجێ ل سەر فەرقێ
سپێدەدا حەتا شەرقی بەلێ نائێخمێ فەرقێ

ژ زەربێ عشقێ نالانم سەباحولخەیری یا خانم
وەرە بیناهیا چاڤان ببینم بەژن و بالایێ

زەریفێ نازکێ شەنگێ سفەت حوری پەری رەنگێ
ب رۆژێرا تو هەڤدەنگێ دو رەشتوزێن سیەهـ یەنگێ

کشاندن لێ نە وەك جاران خەدەنگێن قەوسێ نو باران
ژ رەنگێ شیرو موکاران رەشاندن سینە وەك جاران

ژوێ زەربێ پور ئێشاندم سەباحو لخەیری یا خانم
وەرە بیناهیا چاڤان ببینم بەژن و بالایێ

ڤەکە جارەک خەت و خالان ل سەر وان مەسنەد و پالان
بخونە لێ مە عەبدالان ببینن عید و سەر سالان

ئجازەت دی مە دەستوری پەری رەنگی سفەت حوری
ژنیڤا زولمەت و نوری بنوشین مەی د فەرفوری

ژ دل تالانێ خالانم سەباحولخەیر یاخانم
وەرە بیناهیا چاڤان ببینم بەژن و بالایێ

ژ شەهکاسا کو قەرقەف تێ مەیا نورین مشرف تێ
نشانەك دلبەرێ کەفتێ ژ بو من هەر سەحەر خەف تێ

ژ وێ جامێ دنوشم ئەز سەحەر لەو نەی لە هوشم ئەز
ژ عامێ لێ دپوشم ئەز بە جان هەر لێ دکوشم ئەز

کو غالب مەست و سەکرانم سەباحولخەیری یا خانم
وەرە بیناهیا چاڤان ببینم بەژن و بالایێ

وەرە پێش بەر مەلایێ خوە شەهید و موبتەلایێ خوە
بە شەفقەت کەی لقائێ خوە مەلا نەمرت بە دایێ خوە

مەسیحایێ لە بیماران کەسێن گەستی دو رەشماران
شەهیدێ شیرو موکاران کری ئامانجێ نو باران

لە دیدارا تە حەیرانم سەباحولخەیری یا خانم
وەرە بیناهیا چاڤان ببینم بەژن و بالایێ

مەلای جزیری

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

کە ﺑﺎﺳﯽ ﻣﺎﭼﯽ تۆ ﺩەکەﻡ،
ﭼﯽ هــــەﻧﮕﻮینە،
ﺩەبێ بە تەﻡ !....
کە ﺑﺎﺳﯽ ﭘﺮﭼﯽ تۆ ﺩەﮐەم،
هەﺗﺎﻭ ﺗﯿﺸﮑﯽ خۆﯼ ﻟﻮﻭﻝ ﺩەﮐﺎ ﻭ بە جێ ﺩەهێڵێ ﮊﻭﻭﺭەکەﻡ !....

کە ﺑﺎﺳﯽ ﺑﺎڵاﺷﺖ ﺩەکەﻡ،
ﭼﯽ عەڕعەڕ ﻭ سنەﻭبەﺭە،
ﺯﯾﺰ ﺩەﺑﻦ ﻭ یەﮎ لە ﺩﻭﺍﯼ یەﮎ
بە جێ ﺩەهێڵن ﺑﺎخچەکەﻡ !....

#لەتیف_هەڵمەت



@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

خەمی ئاشنا

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

ئەمیر موراد/ هەست

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

"باران"

هەر مەگەر باران بزانێ دڵ چەنێ گریاوە بۆت
چەند کەڕەت لەم سووچی شارا، خەڵوەتم خووساوە بۆت

دووکەڵی دووریت بە ڕوونی مل بە خنکانا ئەکا
پەنجەرەی خۆزگەم بە جارێ ژیلەمۆی تێزاوە بۆت

هەر شەوێ دەنگۆی هەناسەت گەشتبێتە کووچەمان
عاشقت تاکوو بەیانی بەرزەپێ وەستاوە بۆت

با شەرا نەیبا خەیاڵی پێکەوەبوونمان نەفەس
سروەیێک هەڵکەی دەبینی ڕۆحەکەم سووتاوە بۆت

ڕوو لە ڕووگەی خۆشەویستی وەر مەگێڕە لامەسەب
چارەنووس لەم قاتی عەشقا، دووشەشی هەڵداوە بۆت

من کە چاوساغی غەریبەی شارەکەم بووم سەردەمێ
ڕەنگی دەرکەی ماڵی خۆم لێ، سەد کەڕەت شێواوە بۆت

هەر شەڕانیت و دیالۆگ  زەرد ئەبێ و ناگا بە تۆ
بۆیە ئاڵای چارەنووسم تا سپی هەڵداوە بۆت

کەی لە خزمەت خاڵی تۆدا وسکەیێکم لێوە هات؟
چۆکی شاگردیم دەمێکە ئاشکرا داداوە بۆت

سەیری حەوشەی ماڵەباوان گۆڵ لە گوڵدان یاخییە و
ژاڵەکەش کەوتۆتە بەرچاو، وەچ بە وەچ ژاکاوە بۆت

گەر لە تەکسی تۆڕەییتدا دابەزیت و هاتیەوە
ئەدرەسی جێژوانی تازەم دێڕی پێش داناوە بۆت

✍کامیل داوەری

@kamildavari

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

(نووری ئاتەشگا)
           

خۆم دەسووتێم تا وڵاتم گڕ نەچێتە نێو لەشی

چاوەکانم بابسووتێن کزنەبێ چاوی گەشی

گەر هەزاران کەمتیاریش ببنە مۆتەی باخ و ڕەز

میوەکەی سەربەست وئازاد،تۆ بەشی باغی مەشی

من گڕێک بەربێتە جەستەم نووری ئاتەشگایە بۆم

با لەبەر شۆقم ببینێ دوژمنم چارەی ڕەشی

ناحەزان ئاگر بە جەستەی نیشتمانمدا دەکەن

من لە ئاوی مۆمی ڕۆحم پێی دەدەم ئێستا بەشی

پڕ بە مێژوو ئاگری بەربۆتە جەستە و ئێستەکەش

هەربەپێوە ڕادەوەستن دوند و شاخی سەرکەشی

ڕۆحی یاران بۆتە باران، قاقڕی خاکی وەتەن

لادەچێت و داری ئاوات دێتەوە کات و کەشی

سەدهەزاران خەونی پیست بۆ دەبینن خێڵی شەو

جوانی فەرموو مامەهێمن هەردەمێنی وهەر هەشی


شیعر:   شەماڵ ئیسماعیلپوور


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

   "تا چرای ئێمە نەسووتێ..."

(ئەو گەلەی گەلێکی تر  دەچەوسێنێتەوە خۆی ناحەسێتەوە)      "بیرمەندێک"


تا چرای ئێمە نەسووتێ،
ئێوە هەرگیز ڕووناکایی
نابینن بە چاوی خۆتان
تا ئێمە دیل و کۆیلە بین،
هەر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان!

                    * * *
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
گەر بشمرین
تەنیا دیلی دەدۆڕێنین
چ هەیە لە دیلی تاڵتر؟
گەر بشمرین هەر سەرکەوتووین
کوا لە کۆیلەی شەهید زاڵتر؟

                     * * *
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین
نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین
گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ

گەر هیچ نەبێ
دەبینە خاڵۆزەی بێستان
زیوانی ناو دەغڵ و دانتان
دەبینە لم
دەچینە ناو پارووی نانتان
دەبینە مار
پەپکە دەخۆین لەناو نوێنتان
دەبینە شێرپەنجە و میکرۆب
گەرا دەخەین لەناو خوێنتان

دەبینە کوان
هەردەمە و لە جێیەک دەردێین
دەبینە ژان
لە سەد لاوە تێتان وردێین
دەبینە زێرووی هەزارپێ
دەم گیر دەکەین لە گەرووتان
دەبینە تامیسکەی سەر لێو
باپشکێوی سەر پێڵووتان

قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
دوای مردنیش
لێ ناگەڕێین نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ

شایی بکەن،  دەیکەین بە شین
پرسە دانێن، کاستان دەکەین بە پێکەنین!
دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو
دەبینە مووی ناو  خۆراک و خڵتەی ناو ئاو!

تا چرای ئێمە نەسووتێ
ئێوە هەرگیز ڕووناکایی
نابینن بە چاوی خۆتان
تا ئێمە دیل و کۆیلە بین
هەر کۆت و نیر
تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 فەرهەنگۆک:

🔸نیر = نیل، نێلە، ئەو دارەی دەخرێتە سەر ملی گاجووت
🔸خاڵۆزە = خەڵووزە، نەخۆشییەکە تووشی بێستان دەبێ.
🔸زیوان = زیڤان، زیزانە، دەنکێکی ڕەش و تاڵە لەناو گەنمدا

🔸کوان = قونێر، دومەڵ، کولک
🔸زێروو = زەروو، زێلوو، هەزارپێ و مارەزیوی خوێنمژ
🔸تامیسکە = تامیسک، زیپکەی لچ و لێو


دیوانی برووسکەچاندن

#عەبدوڵڵا_پەشێو


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالەمەڕە" (هونەرمەند و شمشاڵژەن)

لەدایکبوون: ۱ی بەفرانباری ١٣٠۴ی هەتاوی لە گوندی کولیجە

کۆچی‌ دوایی: ٣١ی بانەمەڕی ١٣٨٨ی هەتاوی

🔹شوێنی ناشتن: ناڵەشکێنەی بۆکان


ڕوحی شاد و یادی هەرمان

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

تۆ کێی؟


تۆ کێی کە هەموو بەندی لەشم گیری وەفاتە
تا قامی قیامەت دڵەکەم هەر بە تەماتە

تۆ کێی کە هەتاکوو نەفەسم ماوە لە گەڵمای
ڕووحم کە لەدووت  وێڵە وەکوو سایە لە پاتە

نازانی کە هەردەم بە خەیاڵ تۆوە دەنوسم
ئەشقت لە لەشم جاریە وەک ئاوی حەیاتە

هاتی لە دڵم مەنزڵی یەگجارییە گرتت
هەستم بە خەیاڵی گڕی شێعرێکەوە لاتە

جێم بێڵی بە سەد دەردەوە بمرم ۰بەتەماتم
ئەو شاعیرە سەرگەشتەیە هەر سەربەفیداتە

قاقڕ بووە هەستم بەتەمای چاوی نەزەرتم
تینوو بە تەمای ڕێژنە لە بارانی نیگاتە

لەو ڕۆژەوە  هاتوویە خەیاڵم دڵی شەیدا
شوکرانە بژێری بەحەقی دەرکی خوداتە

#ئەیوب_ئەحمەدی
#تینوو_کۆکەیی


@varzi_avin
❤️🤍💚
@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

هەواڵی مانگ لە ئاوی مەند بزانە

لە دیدەی من کە دەریایە مەپرسە...

ناسر حیسامی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

#کەماڵ موحەمەد

دەمێکە من لە تۆ دوورم...

🌸ئەوەش با یادگاری بێ🌸.....

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

خۆشەویستیت بوو بە بەفر
و لە سەر یادەکانم داباریوە...
من دەسووتێم و ئەو ناتوێتەوە...

خۆشەویستیت...
گورگی برسی تاسەکانمە
پەیتا پەیتا خوێنی سڕ بووی
دەماری من دەخواتەوە
...


✍ژاڵە سەفییاری

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

خەمی شەوە
دەریاش لە من تێناگا چۆن ئەکەومە ڕێ
زامی ئەوە
بۆیە گریانم کەوتۆتە ناو ساڵی نوێ
من شەوانەم یادی کەشتییەکی وێڵە نزیک دەریا
ڕۆژانەشم مناڵێکە و بەرگێکی شڕ وا لەبەریا
خۆم ناکوژم
نەبا زریان لافاوی شووم دابارێنێ
پێ ئەکەنم
تا ڕوخسارم شەرمی گوڵیش هەڵوەرێنێ

ڕۆژگاری من سەمایەکی بێ ڕەنگ و بۆ، تامی نییە
دەریایەکە شەپۆلی شووم گرتوویەتی، بنی نییە
ئەی ڕۆژگارم
ئەم گۆرانی، ئەم یادگارە ئەیدەم بە تۆ
ئەیدەم بە تۆ
قەت ناپرسم لە گریانی ساڵانی خۆ
ئەوا ئێستاش لە گێژاوی دەریای خۆما ئەتلێمەوە
ئاوازیش هەموو سەردەم و سەردەمێ ئەیڵێمەوە

#سەلام_مستەفا



@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین





مێژووی چاوت
رەنگە بنووسمەوە رۆژێک
تەنیا پێویستە پاپۆڕێک لە رستەکانم دا
بێ و بچێ

ئەو هەموو دەریایە ئەگینا داگیرم دەکا!

سەرەتای زمانت
بە چرایەک دەستی پێکرد
لەتەنیاییم دا هەڵمکرد
تا سووچەکانی برینم
رووناک داگیرسێ لە کاتدا.

وێدەچێ
سەربردەی ناوت بنووسمەوە
شەوێک
تەنیا پێویستە باران بزانم
چون هاوشێوەی پیتەکانت
روون و بەردەوامە بەسەر نیشتمان دا

سەرەتای دەستت بە کانییەک دەستی پێکرد
لە داوێنی خەونەکانمەوە
شوێنێکم دایە
تا وشکەساڵی سبەینێم
دەنگ هەڵنەبڕێ.

لەوانەیە دێرینەناسیی بزەت ببێتە پیشەم
تەنیا پێویستە وەرزێکی تازە بدۆزمەوە
هەر رۆژێکی پەنجەرەیەک بێ بە رووی باخ دا
ئەو گشتە شکۆفەیە وێرانم دەکا
بە تەنیایی!

سەرەتای دەنگت ئەلف و بێی شاخ بوو
لەسەر رەوەزی ساتەکان
کەتیبەیەکم هەڵکۆڵی
ئەلف و بێی خەفەتی لێ تۆمار دەکەم
ئێواران

کەونارایە ئەو ئەوینەی
دوو کەس
بە شوێن گوڵێکی زەرددا
بگەنە وێستگەی هەڵفڕین بە خوێنی خۆیاندا

لەبیرم بێ کە ئەوەش بنووسم
کەسێک لەو دیوی خوێنەوە
شاخی لەسەر بڵواری شار
دەنووسی
دیوارەکانی بە وێنەی کاراسک دەنەخشاند
رووت دەبۆوە لە تەنیایی و
خۆی لە شەوێک هەڵدەکێشا
تا
دڕ بە تاریکی بدا.

گەر لەوە زیاتر لەشت لەقاو دەم
ئاور دەگرێ ئارامیی من.
لێم ببوورە
من دەمێکە بەدیار دووریتەوە
دەسووتێم
تاقەتم نییە ئازارەکان دووپات ببنەوە
لە شێعرم دا.

✍یۆنس ڕەزایی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

"جاران"

جاران تەنیا دوژمنان دەیانویست بتكوژن، ئێستا هەم یاران و نەیاران. جاران تەنیا دووپشك و مارەكان دەیانوویست پێتەوە بدەن، ئێستا هەم گوڵ و هەم خونچە.
چ خۆشحاڵن لەم شارە دەرتکەن بە بێ خۆت و بە بێ بار و بە بێ بەرگ.....
... جاران تەنیا گوللە زامداری دەکردیت،،،

✍بەختیار عەلی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

#زوبەیر_ساڵح

#سەباحولخەیر

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
له گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای

....

✍پەشێوی مەزن


@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

کەسێک
کە
چاوەڕێیە

ماندووترە
لەوەی
لە ڕێیە


✍پیرەمێرد

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

  بێدەنگی


دەمێکە من لەدووی تۆ دێم، بەبێدەنگی وەکوو "سایە"
نە ڕۆژ خاک هێندە بێدەنگە، نە ئەستێرە بەشەو وایە

هەموو سینەم بە عیشقی تۆ، وەکوو کوانوو بڵێسەی بوو
کە تینی پێ نەما ئیدی، هەموو هەر خۆڵی بەربایە

هەتا سەرسەوزە دارستان، گەڵا و لاولاوی تێک داڵێن
خەزان هەر تاکەدارێکی، لە بەرزریان بەتەنیایە

بەفر بەرزایی داپۆشی، لەبەر مژ ئێستە نابینی
کە ئەم دەربەندە دڵتەنگە، چ تۆفیکی لە سەردایە

زمانێکم دەوێ بۆ دوان، کە بانگم کردی بێژی گیان!
چلۆن بدوێم لەگەڵ خەڵکێک زمانی بێ وشەی وایە

هەتا دەنگی شەقەی باڵت نەیە، خامۆشە دڵ بۆیە
گمەی ئەم کۆترە زامدارە، دەمێک دێت و دەمێک نایە

دڵم وەک نەی دەناڵێنێ، گەرووی سەد قومریی تێدایە
بەبێ پەنجەی هونەرمەندت، حەیف بێدەنگە ئەو نایە


ْ
#ناسر_حیسامی

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین




شێرکۆ بێکەس چەند جوان دەڵێ:

ئەو وەختەی کە بووی بە عاشق؛
عەشق ئەتکا بە شمشاڵ و
دەتنێ بە لێوی خۆیەوە،
ئەوسا ئیتر تۆ دڵۆپی حەسرەتیت و
وردەوردە ئەتوێیتەوە...!

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

شۆڕش مەحموودی/تۆزێک غەم با لاچێ...

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

شمشاڵی پڕسۆزی
مامۆستای نەمر قالەمەڕە

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

@varzi_avin

❤️🤍💚

@varzi_avin

Читать полностью…

وەرزی_ئەوین

هۆ ئازیزم،
کە نیگارت لە نێو دڵمدا نەقشی بەست
هەموو گیانم وەکو بەهار
تەڕ بوو لە عەشق
خووسا لە ڕەنگ خۆشەویستی و
بووم بە باخی ڕەنگاوڕەنگی گوڵ و گوڵزار...
کە هاتیە پێش چاوانم
ئیتر دنیا بوو بە ڕەنگی ئەرغەوانی،
ژیان بە ئەوین ڕازاوە و
وشە تامی هەنگوێنی بوو
هەست و سۆزم خەمڵاوە بە سەوزەڵانی...

ئەی گیانی من،
کە هاتیە نێو شێعرێکم
نووسگە پڕ بوو لە دڵداری
بووی بە پڕشنگی هەتاو و
هەر ڕۆژ وەکوو دیاری خودا
بەسەر ڕۆح و لەش و زماندا دەباری...

ئازیزەکەم،
ئەمجارە وەرە نێو ژینم
کە تامەزۆم تێکەڵ بە ڕۆحم بتبینم
بە جێ بێنە هیوا و ئاواتی شیرینم...


✍️ئارام_مەلەکشا


@varzi_avin
❤️🤍💚
@varzi_avin

Читать полностью…
Subscribe to a channel