سەیری چەرخی چەرخە کۆنە، چۆن بەناڕاستی گەڕا
ڕەحم قەت ناکا بە موفلس، شەرم قەت ناکا لە شا
نیمچە سووڕی دا لەسەر مەیلی مەلا، مفتی هەژار
لای بە لای شێخی تەریقەت کردەوە بوو بە هەرا
ڕوو لە لوقمانی زەمانە وەرگەڕێ، ئەیکا بە کەر
کلکی کەر بەرزۆ بکا، ئەیکا بە لوتکەی ئاردبەبا
کەوتە سەر باری غەزەب، چەن پادشای کرد بە هەتیو
هاتە سەر باری کەرەم، چەن هیچ و پووچی کرد بە شا
بۆ برووزی جەوهەری ڕێوی ئەفەوتێنێ پڵنگ
پشتی شێرێ کرد بە جێگەی نیشتنی دێڵە بەبا
#مامۆستا_قانع
/channel/varzi_avin
🦋 هێلانە ..!
ئێوارەیەک
لە بەر پەنجەرەی ژوورەکەم
دوو چۆلەکەی شێتی عاشق
بۆ هێلانەی جووتی ساڵیان
پێکەوە مشت و مڕیان بوو
" وەک من و تۆ .. "
لەسەر لق و گەڵای زیاتر
پێم وابێت کەموکوڕییان بوو
هەر نەمزانی
شنەی کۆچ بوو یا خۆ سەفەر
ئاوا باڵندە مێیەکە
هەوای ڕۆیشتنی خستە بەر .؟
مانگ تێپەڕی و ساڵ بەدوای هات
بەس باڵندە جێماوەکە
وا لەو شوێنە مابوویەوە !
هەرگیز جریوەی دەر نەهات .
تاکوو ..!
تۆپی مناڵانی گەڕەک
لە یاری کۆڵانەکەدا
لە پڕدا بەر چۆلەکە، کەوت .
نە هەڵفڕی،
نە بۆ شوێنکی ئەولا تر
مەودایێکی تازەی بڕی،
سەد مەخابن
لە ساتێکی با، ئاسایا
بوو بە خۆڵ و
لەگەڵ شەماڵی برایا ..
هەر وەکوو من ،
" هێلانەی ژیانی سڕی " .
🪶 #بێزارموحەمەد
/channel/varzi_avin
عەباس مەعرووفی چەند جوان دەڵێت:
هەموو شتێک بخە ئەستۆی من ،
بەڵام عاشق بوونم تاوانی تۆیە...!
هەر ئەوینـــە وا بە چـــاوی بێکەسیمــدا دێتە خوار
چەندە جوان و چەن بە ئازار ئەو دڵەم بۆی لێ ئەدا
✍پەرۆش مەریوان
@varzi_avin
تراوکە
گوڵم ! تۆ ڕەمزی بوونی ، هۆی ژیانی !
گزینگی دڵنشینی بەر بەیانی !
گڕی عیشقی ، فریشتەی خۆشەویستی
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی !
تکەی فرمێسکی شللێری بەشەرمی
بزەی مەندی گەزیزەی لاپەڕانی !
ڤێنووسی ، باڵی نەخشینی پەپوولەی
گمەی کۆتری دڵی ، وەزنی ڕەوانی !
دەنە دەنگی ، زرینگەی جامی بادەی
ئەوینی ، پێکەنینی ساردەکانی !
لەسەر پەلکی گوڵاڵەی دەم بەهاران
دڵۆپی شەونمی ڕوون و جوانی !
#عەلی_حەسەنیانی
@varzi_avin
هاتووم،با فێرم کات
چۆن ڕووبار ڕاژەنم
هاتووم بەرد فێرم کات
لەسەر ئەو چۆن بڕوێم
هاتووم ڕەگ فێرم کات
لە کوێوە بگەمە دڵی خاک
هاتووم گوڵ فێرم کات
شێعر چۆن جوان ئەبێ
هاتووم مەل فێرم کات
تەماشام چۆن بفڕێ؟
من هاتووم بۆ ئەوەی ئەم ئاگرە گەورەیەی
ئەوینی نیشتمان تێم بەربێ ...
#شێرکۆ_بێکەس
@varzi_avin
لە زام گەڕێن!
وەرزەژینێک بنووسنەوە تێیدا
هەناسەی جێژوان
و
ترپەی دڵی ئەوین بڕوێ!
لە زام گەڕێن!
ئێوارەیەک بنووسنەوە،
کە زەردەپەڕ ،
چرۆی هەنگاوی باوەڕ
و
گڵمتکی پێکەنینی شار بڵێتەوە!
لە زام گەڕێن!
بەیانییەک بنووسنەوە،
تێیدا تارمایی شەوەزەنگ گۆڕەوشار
و
شاگەشکە بێ تیشکی هەتاو!
ئێوەو شادی!
ئێوەو تاسەی لەبن نەهاتووی ئازادی!
زەمەنێکە درێژ .....و دوور.....!
بە بارتەقای هەر چوار "سنوور"!
ڕقی پیرۆز دەخۆنەوە بە بندەستی!
لە زام گەڕێن!
ئیتر نۆتەی "تۆڵە" بکەن به سروودێک
لە سەربەستی!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
@varzi_avin
ئەم دڵەی وەک بتپەڕەستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم نایزڕێنم ناوەکەت،
✍ئەحمەد هەردی
@varzi_avin
۵ی پووشپەڕ
هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دواییی هونەرمەند و گۆرانیبێژی بێوێنەی گەلەکەمان، مامۆستا حەسەن زیرەک
بەپێی وتەکانی خاتوو میدیا زەندی، مامۆستا حەسەن زیرەک ڕێکەوتی ۴ی پووشپەڕ لە نەخۆشخانەی بۆکان کۆچی دوایی کردووە و ۵ی پووشپەڕ لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە ئەسپاردەی دایکی نیشتمان دەکرێ.
ڕوحی شاد و یاد و ناوی هەرمان
@varzi_avin
لێتان تووڕەم
لەگەڵتانا یەکڕەنگ ژیام
بە شادیتان شاد ئەبووم و
لە ماتەمتانا ئەگریام!!!
بەڵام کاتێ
قوڵپەی گریان
ئاوکی هەنسکی پێگرتم
ئێوە کردتان بە شایلۆغان!!!
ئێستاش دڵە ساکارەکەم نەگۆڕاوە
هەر وەک دڵەکەی جارانە
هەرچەند تووڕەم
پڕ لە خۆشەویستیتانە...!!!!
#مەلەکشا
@varzi_avin
هەم واریسی فەرهادم و هەم نائیبی مەجنوون
وا تێ مەگە قوربان کە گەدا بولهەوەسێکم...
# نالی
@varzi_avin
"بۆ کۆچ دەکەن"
بۆ کوێ دەڕۆن،
سەختە،
ڕێگەی کۆچ و سەفەر!
لە ئامێزی "خاک" وەڕەزن
وا بە لێشاو
ڕێی هەندەران دەگرنە بەر!
کێ هاواری لێ خنکاندوون؟!
کێ گرتوویە
بینەقاقەی خولیای ژینتان؟!
پەنجەی دەستی
کام مۆتەکە،
خەو و خەونی لێ زڕاندوون؟!
مەڕۆن نا نا
ڕێ دژوارە!
وا نەزانن لێرە شەختە
و ڕێبەندانە و
لەوێ نەورۆز و بەهارە!
هەرگیز هەرگیز
نەخۆن فریو!
خاکی ئەوێ ببێ بە زیو!
بەشتان تەنیا تۆز و خۆڵە!
ئەوەی ئێوە
ناوتان ناوە
ڕق و تۆڵە!
تۆڵە لە کێ!
لە "نیشتمان"!
لە خاکی خۆ!
لە مەڵبەندی پشتاوپشتمان!
نا نا
نا نا
ئەو ڕێچکەیەی پێیدا دەڕۆن!
ڕێی هەڵەیە!
پڕە لە فێل،
لە خاپاندن،
لە دووڕەنگی و ترس و درۆ!
کوا ئاقاری ژینە و ژیانە!
پڕە لە "مەرگ"
لە وێرانە!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
@varzi_avin
هــــهزاران خــۆزگهم به مــــنداڵی
کـــه
نــــهمدهزانی،
دڵـــــم کـهوتۆته کـــام لایەی ســـینگم............!!!
کەچی ئێستا گەورە بووم لای چەپم
هەمووکاتێک ژان دەکات.!😔😔
@varzi_avin
فرمێسک
دێ لە سینەی ساردی من سۆزێک لە غەم زۆر زیاترە
بۆیە فرمێسکی گەشم ئاوی لە چەم زۆر زیاترە
سووتەنی نیم و دەسووتێ ناخ بە دەردی عاشقیم
ئەو گڕ و تینەی دەروونی من لە شەم زۆر زیاترە
ئەو کەژاڵەی ئەشکی چاوی ڕشت بە هۆی شێعرێکەوە
پێی بڵێن لەو نێو دڵەم دەرد و ئەلەم زۆر زیاترە
ناکرێ ساتێ فەرامۆشی ئەوەی دڵمی شکاند
بشمەوێ سەرناگرێ و هەرچی دەکەم زۆر زیاترە
حەیفە گۆنات تەڕ ببێ بۆ شێعری ناکامی ئەوین
نرخی گۆنای تۆ بە هەرچێکی بدەم زۆر زیاترە
با نهێنی بێ لە لای ئەم خەڵکە ناوت، خوا نەکا
بێتە سەر زاری حەسوودان، چۆن لە دەم زۆر زیاترە
وەسفی تۆ هەڵناگرێ شانی غەزەل لاوازە بۆت
نازی چاوی تۆ لە لێدوانی قەڵەم زۆر زیاترە
وێنەکەت گەرچی لەلام سی چرکە بوو زوو تێپەڕی
بۆ دڵی "کاوە"ی ئەویندارت لە کەم زۆر زیاترە
✍ #کاوە_داشبەندی
/channel/varzi_avin
🦋 منیش وەک تۆ ..
چیتر هەرگیز
لە مەو بەدوا بۆ هاتنەوەت
هەڵوەدا نیم
چەشنی مردوو
کە دەست بەر ئەدا لە دنیا،
منیش چاوەڕێی دنیا نیم
ئیتر لەسەر ئەو بڕوایەم
هەر وەکوو خۆت بە ئاسانی بڵێم نابێ
هەر وەکوو خۆت ئەبێ منیش دڵم ڕابێ
منیش بڵێم ئەوینی، یەک، سەری، نابێ
ئەبێ بڵێم ..!
دارێ ئەگەر بنچی نەبوو
خوێنیشی، دەی بەری نابێ .
ئەبێ ..
وەکوو چۆن خۆت وتت
" فڕێم داوی فڕێت بدەم ؟ "
لە دڵی خۆم دەرت بێنم
بەڵام،
بۆ کوێ ئەچی " بە ڕێزەوە "
بەرەو ئەو شوێنە، ڕێت بخەم
بۆ کوێ ئەچی چەمەدانێ
دۆعای خێرم لەگەڵ خۆتا
ئەبێ ..!
ئەسپەردەی خوا بکەم ،
بیکەم بە هەلهەلەی شێعر
سەمای شادیت بە دوا بکەم
هەرگیز ناهێڵم بیزانی
فرمێسکی چاوەکانمه
لە دوای ڕۆشتنت ڕژاوە
ئەبێ بڵێم ، ڕووناکییە
بە دوات ڕشتوومە ئەو ئاوە .
ئیتر تەواو بە مەرگیش بێ
بۆت ناشکێنم ورەی قەڵام
چۆن تۆ بزەت هات بە خەمم
شەرتە جوابی ماڵئاواییت
بە پێکەنین بدەم وەڵام
چیتر لە دوای ئەو قینە
گەورەی لێت ئەگرم
نوێژی مردوت لەسەر بکەم
ئەبێ وەکوو چۆن خۆت وتت
" بۆ تۆ مردووم " ، " بۆ من مردووی "
بە گشت دنیا لەبەر بکەم .
🪶 #بێزارموحەمەد
/channel/varzi_avin
گەرچی خۆم ئیزنم بە عیشقت دا کە بێتە ناو دڵم
تازە زانیم پەیکەرەی ئەسبی ترۆوا دەرچووە!
گەرچی جوان و دڵنشین و ناز بوو ئاکاری بەڵام
دیارە بەس ئامانجی ئەو تاڵانکەری هەستم بووە...
#موحیب_مەهابادی
@varzi_avin
تراوکە
گوڵم ! تۆ ڕەمزی بوونی ، هۆی ژیانی !
گزینگی دڵنشینی بەر بەیانی !
گڕی عیشقی ، فریشتەی خۆشەویستی
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی !
تکەی فرمێسکی شللێری بەشەرمی
بزەی مەندی گەزیزەی لاپەڕانی !
ڤێنووسی ، باڵی نەخشینی پەپوولەی
گمەی کۆتری دڵی ، وەزنی ڕەوانی !
دەنە دەنگی ، زرینگەی جامی بادەی
ئەوینی ، پێکەنینی ساردەکانی !
لەسەر پەلکی گوڵاڵەی دەم بەهاران
دڵۆپی شەونمی ڕوون و جوانی !
#عەلی_حەسەنیانی
@varzi_avin
کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
تەم و مژی زستان دەبێ بە خۆرەتاو
کەگوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
باران دەبێ بە هەزاران شووشە گوڵاو!
#لەتیف_هەڵمەت
@varzi_avin
سەرگەشته و شێواوه، وەکوو سایه له دووته
گۆیا سەری زولفت وەکوو من عاشقی ڕووته
•وەفایی•
@varzi_avin
لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لە کەن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ...
#نالی
@varzi_avin
🌹🌹🌹جەژنی عاشق بینینی ڕوخساری یارە...
مەولانای ڕومی.
هاوڕێیانم جەژنی قوربانتان پیرۆز بێ🌺🌺
@varzi_avin