🔷جۆرەکانی نەخوشی شەکره:
شەکرەی جۆری یەکەم (Type 1 Diabetes) لەم جۆرەدا لەش بڕێکی زۆرکەم لە ئەنسۆلین (Insulin) درووست دەکات یان هیچ درووستی ناکات ئەو
خانانەی بەرپرسن لەبەرهەمهێنانی ئینسولین به ته واوی له كار دەكەون،
ئەم جۆرەیان لەشەکرە به گشتی بەر له تەمەنی سێ سالی و له گه نجيدا
هه ست به نیشانه کانی ده کرێت.
۲-شه کرەی جۆری دووەم Diabetes 2 :
لەم جۆرەدا لەش بڕێكی كەمتر لەبری پێویست ئینسولین دروست ده کات یان بری پیویست درووست ده کات
بەڵام لەش بەرهەلستى دەكات لەوەی ئینسولینەکه کاری خۆی بکات، بۆیه زۆر
جار تووشبوانی جۆری دووەمی شه کره هەردووک ئینسولین و گلوکوزی خوینیان
بەرزدەبیت.
۳-شه کره ی کاتی سکپری (Gestational Diabetes):
بەشیک لەئافرەتان له کاتی
سکپریدا به نزیکه یی له دوای هه فته ی بیست وپێنج ڕێژەی گلوکوزی خوینیان
به رز ده بیته وه واتە (Hyperglycemia) به گشتی ئەم جۆرەیان کاتییە و پاش
مندالبوون ئاسایی دەبێته وه بەلام ئەو ئافرەتانەی تووشی شه کره ی کاتی
سكپرى ده بن ئەگەری تووشبوونی خۆیان و کورپه کەیان به جۆری دووهەمی
شه كره له داهاتوودا زياتره . هه ربۆیە پیویسته پاش دوو یان سێ مانگ له
منداڵبوونەکه ی شیکاریی بو دایکەکه ئەنجام بدريت بۆ دڵنیابوون له
ته ندروستی.
٤-شه کرەی سەرەتایی (بیدائی)(Prediabetes):
له هەندێک کەسدا بڕی شەکره
له بڕی ئاسایی که مێک زیاتره بەڵام ناگاته ڕادەیی تووشبوون به شه کره .
بەڵام مەترسی تووشبوونی له داهاتوودا لێدەگرێت . به گشتی ئەم جۆرەیان
هیچ نیشانه یەکی نییه.
کتێبێکی پزیشکییە کە تیایدا باس لەنەخۆشییەکان و هۆکاری نەخۆشیی و چارەسەری کۆئەندامەکان کراوە بەتایبەتی کۆئەندامەکانی:
هەرس
هەناسەدان
دەرهاویشتن
کۆئەندامی سوڕان
ژمارەی لاپەڕە:193
زمان: کوردی
چارەسەری:
_ئەو دەرمانانەی بۆ تواندنەوەی به ردی زراو ئەو ئالەتانەی بۆ شکاندنی به ردی زراو به کارهاتوون سه ركەوتوو نەبوون . بۆیه تا ئەمرۆ نەشته رگه ری تەنهاچارەسەره بۆ نەخۆشی به ردی زراو ئەویش به پێ حالەتەکه دە گۆرێ
_باشترین نه شته رگه ری نازووره که سی چوار كون له سکی نەخۆشەکه دەکرێت و سکی نەخۆشەکە پڕ هەوا دەکرێت وە یەک لەو کونانە بەردەکە دێتە دەرەوە. ۹۰٪ نەشتەرگەرییەکە سەلامەتە.
_ لەسەر خۆ دابەزاندنی کێشی لەش
_خۆدورخستنه وه له زۆر خواردن و قەلەوی خواردنی زۆری تا و شله مه نی و سه وزه و میوه که مکردنه وه ی خواردنی گوشت و چه وری.
_کەم خۆری دایم خۆر.
_وه رزش کردن و جوله ی له ش.
_په یره و کردنی رینمایی پزیشکی و دوور که وتنه وه له کاریگه ریبه خراپه کانی به ردی زراو
بەردی زراو(Gallstone disease):
بريتيە لە خەستبون و رەق بوونی بڕێك لەو شلەیەی (شلەی زەرداو) کەبۆ هەرسکردنی خواردن بەکاردیت له جگەردا دروست دەبێت و له کیسی زه رداودا کۆە بێتەوە و لەکاتی هەرسکردنی خواردندا دەڕژێندرێتە ناو ريخوله.
شلەی زەرداو لە ئاوێتهەیەکی هاوسەنگی نێوان ناو و کولسترۆل و ترشی زەرداو فوسفۆليد و بۆیەی زەرداو و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و چەند کانزایەکیتر پێکهاتووه.
نیشانه کانی sign:
_زۆربەی کات (٪۸۰) به ردی زراو هیچ نیشانەیەکی نەخوشی لە لەشى مرۆڤدا دروست ناكات له کاتی پشکنینی پزیشک بۆ نەخۆشیەکیتری نەخۆش ، به تایبه ت له كاتی بەکارهینانی سۆنەردا به ردی زراو له كیسی زراوه نەخۆشەکەدا دەدۆزرێتەوه.
_به ردی زراو بوری کیسی زراو ده گریت و رێگری خالیکردنی شله ی زەرداو دەکات دەبێته هۆى هەڵئاوسانی كیسی زراو و دروستبوونی ئازار لەبەشی سەرەوەی لای راست و سه ردڵی نەخۆشەکه.هەندێک جار ئازارە كان له ناوشان یان سه رشانی راستی نه خۆشه که دا هەستی پێدەکرێت ئەو ئازارە بۆ ماوەی چه ند دەقیقەیەکه یان چه ند سەعاتێک دەمێنێتەوه. نەخۆشەکە گەرم دەبێت و تای لێدێت و ئەگەر دەست بخەیتە سەر سکی نەخۆشەکە نەخۆش هەست بەئازار دەکات ریژه ی خرۆکه سپییەکانی ناو خوێنی نەخۆش زیاد دەکات ئەگه ر ئەو حالەته به ردەوام بێت پیویستی به نەشتەرگەریە
🔷importan (Folic acid) to girls and during pregnancy
فۆلیك ئەسید Folic Acid ڤیتامین بی نۆیە B9، یەکێکە لە ئەندامانی خێزانی ڤیتامین بی. ناوی فۆلیك لە ووشەی لاتینی وەرگیراوە، فۆلیەم Folium، کە لە لاتینی فۆلیەم واتا پەلکی درەخت، چونکە سەرەتا لە ناو سەوزە پەلك سەوزەکان دۆزرایەوە - فۆلیك ئەسید زۆر پێویستە بۆ درووستکردنی ماددەی DNA و ماددەی RNA لە خانەکانی لەشی مرۆڤ، بەمەش کاریگەری زۆر گرنگی هەیە لە سەر دابەشبوونی خانەکان و گەشەکردنی خانەکان. هەر لە بەر ئەم فەرمانە گرنگەیەتی کە زۆر گرنگە لەو کەسانەی کە بە قۆناغی خێرای دابەشبوون و گەشەی خانەکانی دا تێپەردەبن، وەکو دووگیانی و منداڵی - وە هەروەها پێکەوە، فۆلیك ئەسید، لە گەڵ ماددەی ئاسن و ڤیتامین بی دوانزە (B12) زۆر گرنگن بۆ درووستکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێن - فۆلیك ماددەیەکە لە لەش درووست نابێ، واتە مرۆڤەکان پێویستیان بەوە هەیە کە ئەو ماددەیە لە خواردنیاندا هەبێ، ئەگەر کەم بخورێ ئەوا دەبێتەو هۆی جۆرێکی تایبەتی کەمی خوێنی، کە کەسی تووشبوو هەمان
نیشانەکانی کەم خوێنی دەبێ فۆلیك ئەسید لە چەند جۆرێكی خواردندا دەردەكەوێت وەكو خواردنە سەوزە تۆخەكان ، پرتەقاڵ ، دانەوێلە ، پاقلەمەنی ، خومرە ، گۆشتی مانگا
و هەروەها هەندێك جۆری نان و خواردنی بەیانیان و سریلاك كە بەرهەم دەهێنرێن فۆلیك ئەسیدی تێدایە
🔵بەكارهێنانی دەرمان
بۆ چارەسەری كەمخوێنی ( میگالۆبلاستیك ئەنیمیا) بەهۆی كەمبوونی فۆلیك ئەسید بەكاردێت.
🔵- فۆلیك ئەسید بە بڕێکی زۆر هەیە لە
ماددە ڕووەکیەکان، وەکو نیسك، دانەوێلەکان، نۆك، وە هەروەها لە ناو سەوزە پەڵك سەوزەکانی وەکو کەلەم، سپێناغ، سرقەسۆر، خاس، ببەری سەوز، نەعناع، پونگ دا هەن،
🔷 بە ڕێژەیەکی کەم لە ناو چەرەزات و کونجی هەیە،
🔷ڕێژەیەکی زۆر کەم لە جەرگ، گورچیلە و هێلکە
ڕ🔵ێنمایی دەكرێت بە وەرگرتنی (٤٠٠)مایكرۆگرام فۆلیك ئەسید هەر كاتێك بڕیارت دا بۆ دوو گیان بوون . واتە پێش ئەوەی دووگیان بیت بۆ ماوەی (٣) مانگ . پاشان بەردەوامبە هەتا اش (١٢ ) هەفتە لە ماوەی دووگیانیتدا واتە (٣مانگ) ئەگەر منداڵت بووە پێشتر لەگەڵ كەموو كورتی هەستەدەماردا ، ئەگەری دووبارە لە دایك بوونەوی منداڵی لەو جۆرەت هەیە .لەو بارەدا پزیشك ڕێنماییت دەكات بۆ زیاد كردنی بڕی ئەو فۆلیك ئەسیدەی دەیخۆیت هەروەها فۆلیك ئەسید بۆ ئەو دایكانەش گرنگە كە شیر دەدەن بە منداڵەكانیان .
🔵بۆ چی پێویستم بە فۆلیك ئەسیدە لە كاتی دووگیانی دا ؟؟
٠خواردنی فۆلیک ئەسید لە پێش و لەکاتی دووگیانیدا گرنگە لەبەر ئەوەی یارمەتی گەشەی خانە و شانەکانی لەشی کۆرپە دەدات، وە مەترسی توشبوون بە کەمو کوڕییەکانی دەمار کەم دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا فۆلیک ئەسید بۆ تەندروستی دایکانیش گرنگە چونکە ڕۆڵی هەیە لە ڕێگری کردنی بەرزی پەستانی خوێن و مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە کەمدەکاتەوە.
🔷 لە دروست بوونی كەروێشكە (ئەو بۆشاییەی لە سەر لێوی منداڵ دروست دەبێت لە سكی دایكیدا )
🔷٠ڕێگری دەكات لە پشت چاڵ بوون كە لە منداڵدا دروست دەبێت
🔷٠كاریگەری گرنگی هەیە لە بنیاتنان و گەشەكردنی مێشكی منداڵدا
🔷٠ڕێگری دەكات لە منداڵ بوونی پێش وەخت
🔷٠ڕێگری دەكات لەوەی كە منداڵەكەت بە كێشی كەم لە ڕێژەی پێویست لە دایك بێت
دروست دەبێت لە سكی دایكیدا )
🔷٠ڕێگری دەكات لە پشت چاڵ بوون كە لە منداڵدا دروست دەبێت
🔷٠كاریگەری گرنگی هەیە لە بنیاتنان و گەشەكردنی مێشكی منداڵدا ٠
🔷٠ڕێگری دەكات لە منداڵ بوونی پێش وەخت ٠
🔷ڕێگری دەكات لەوەی كە منداڵەكەت بە كێشی كەم لە ڕێژەی پێویست لە دایك بێت .
🔵 هۆکارەکانی کەمی ماددەی فۆلیك ئەسید لە لەشدا بریتین لە
🔷 خواردنی ناتەندرووست، نەخواردنی ئەو خواردنانەی کە ماددەی فۆلیکیان تێدایە، یان هەندێ نەخۆشی هەیە وا دەکات کە ماددەی فۆلیك ئەسید بە جوانی نەمژرێ لە کۆئەندامی هەرس، وەکو نەخۆشی کرۆنس و نەخۆشی سیلیاك، یان بەکارهێنانی هەندێ دەرمان کەوا دەکات فۆلیك ئەسید کەم ببێتەوە لە لەشدا وەکو فینیتۆی، سەلفاسالازین و هی تر. هەروەها ئەو کەسانەی کە مەی زۆر دەخۆنەوە، تووسی کەمی فۆلیك ئەسید دەبن
🔵نیشانەکانی بریتین لە
هەوکردن و برینداربوونی لێو و زمان، ئەستووربوونی زمان، زگچوون، خەمۆکی، سەرسوران، کەم خوێنی، بێ تاقەتی، دواکەوتنی گەشە، بە تایبەت لە منداڵدا - کەسی پێگەیشتوو باشتر بەرگەی کەمی ئەم ماددەیە دەگرێت، چونکە هەندێ خەزنی هەیە لە لەشی، بەلام منداڵ کەمتر بەرگەی کەمی ئەم ماددەیە دەگرن، تەنها یەك مانگ بەسە بۆ ئەوەی مندالێ کە خواردنی باش
نەبێ، تووشی ئەم کەم خوێنیە ببێ
🔵شێوەیی دەرمان
حەبی ٠،٤ و ٠،٨ و ١ و ٥ میلی گرامی.
دەرزی ٥ میلی گرام/ میلی لیتر ( ١٠ میلی لیتر).
زەردوویی لە تازە لەدایکبوودا (jaundice in newborn )
بۆچی کۆرپە توشی زەردووی ئەبێت؟
_ زەردوویی بەهۆی کۆبوونەوەی بیلیروبین لە خوێندا ڕوودەدات، بیلیروبین مادەیەکی زەردە لە کاتی تێکچوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کە ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ لەش بەرهەم دێت.
*زەردوویی لە منداڵانی تازە لەدایکبوودا زۆرە چونکە کۆرپە ژمارەیەکی زۆر خڕۆکە سوورەکانی خوێنیان لە خوێندا هەیە، کە زوو زوو دەشکێن و دەگۆڕدرێن،
هەروەها جگەری منداڵی تازە لەدایکبوو بەتەواوی گەشەی نەکردووە، بۆیە کەمتر کاریگەرە لە دەرهێنانی بیلیروبین لە خوێندا.
تا ئەو کاتەی کۆرپە نزیکەی دوو هەفتە دەبێت، جگەر کارامەتر دەبێت لە پرۆسێسکردنی بیلیروبین، بۆیە زۆرجار زەردوویی تا ئەم تەمەنە خۆی ڕاست دەکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
نیشانەکانی زەردوویی لە منداڵی تازە لەدایک بوو:
_دیارترین نیشانەی زەردوویی بریتییە لە ڕەنگی زەرد لەسەر پێستی منداڵەکەت، کە هەندێک جار جیاکردنەوەی قورسە لەسەر پێستی قاوەیی یان تۆخ، ڕەنگە ئاسانتر ڕەنگی زەرد لە سپێنەی چاویان یان ژێر زمانیان دەستنیشان بکرێت، بەزۆری زەردوویی لە دەموچاوەوە دەست پێدەکات، کاتێک ئاستی بیلیروبین لە خوێندا بەرز دەبێتەوە، ڕەنگی زەردەکە دەچێتە سنگ و گەدە، دواتر لە کۆتاییدا بۆ قاچ و قۆڵ.
چارەسەری زەردوویی منداڵی تازە لەدایک بوو:
_لە زۆر حاڵەتدا زەردوویی لە ماوەی یەک بۆ دوو هەفتەدا خۆی نامێنێت. پزیشکەکەت بڕیار دەدات کە ئایا منداڵەکەت دەبێت چاوەڕێ بکات یان دەست بە چارەسەرکردن بکات، سێ ڕێگای چارەسەرمان هەیە:
1_ژەمی زیادە: زیاتر خواردنی شیری دایک یان شیری قوتو که یارمەتی منداڵەکەت دەدات بۆ ئەوەی زووتر پیسایی بکات، ئەمەش ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە لابردنی بیلیروبین لە جەستەدا.
2_چارەسەری ڕووناکی: دکتۆر منداڵەکەت دەخاتە ژێر گڵۆپی شین و سەوزەوە، كه دەتوانێت یارمەتی بیلیروبین بدات لە ڕێی میزەوە جەسته جێ بهێڵێت.
3_ئاڵوگۆڕی گواستنەوەی خوێن: ئەگەر منداڵەکەت تووشی زەردوویی توند بوو کە بە ڕێگاکانی تر چارەسەر نەبوون، لەوانەیە پێویستی بە گواستنەوەی خوێن هەبێت کە پێی دەوترێت گواستنەوەی ئاڵوگۆڕ، لەم ڕێکارەدا پزیشکەکەت چەندین جار بڕێکی کەم لە خوێنی کۆرپەکەت دەکێشێتەوە و خوێنی بەخشەرێک لە شوێنی دادەنێت.
پاراستنی کۆرپە لە زەردوویی:
_باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی کۆرپە لە زەردوویی دڵنیابوونە لەوەی کە خۆراکی پێویستیان دەستدەکەوێت، پێویسته کۆرپە لە ڕۆژه سەرەتاییەکانی ژیانیدا، ئەوانەی شیری دایک دەخۆن ڕۆژانە ٨ بۆ ١٢ جار شیری خۆیان بخۆن، ئەو کۆرپانەی کە شیری قوتویان پێدەدرێت، بەزۆری پێویستە لە هەفتەی یەکەمی ژیانیاندا هەر دوو بۆ سێ کاتژمێر جارێک 1 بۆ 2 ژمارە شیر وەربگرن
تێبینی:/ ئەگەر منداڵێک کە ڕێژەی بیلیروبینی زۆر بەرزبێت و چارەسەر نەکرێت، مەترسی ئەوە هەیە کە تووشی تێکچوونی هەمیشەیی مێشکی ببێت.
«لە کۆتاییدا لە هەموو حاڵەتێکدا پێویسته ئاگاداری کۆرپەکەت بیت و چاودێری بکەیت»
Perilin
Perilin 5 mg Injection
دەرمانێکە بۆ دژی نەخۆشی (anti-sickness medicine )
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردن و ڕیگری کردن لە هێڵنجدان و ڕشانەوە لە ساڵەی ولادە ،
هەروەها بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی دڵ تێکهەڵاتن کە بەهۆی نەخۆشی گەڕانەوەی ترشی گەدەوە دروست دەبێت کاتێک دەرمانەکانی تر بە باشی کار ناکەن.
کاریگەرییە خراپەکانی :
سکچوون، خەوتن و سەرگێژبوون.
چوار کتێبی پزیشکی بەزمانی کوردی
کە تێیدا باس لەئامێر و پێداویستیە پزیشکییەکان و بەکارهێنانەکانیان دەکرێت لەبوارەکانی:
نەشتەرگەری
تاقیگە
هەناوبینی
تیشک و سۆنار
بەهیوای سوود.
چەند زانیارییەکی کورت دەربارەی:
[چەوری جگەر ]
چەوری جگەر :بریتییە لەنیشتنی چەوری لەناو شانەکانی جگەر ، وە لاواز بوون و پوکانەوەی جگەرە خانەکانی بەدوادادێت. لەوانەیە نەخۆشەکە هیچ ژان ونیشانەی نەبێت، ئەو نەخۆشییە لەناو کۆمەڵکای ئێمە باوەو لەزیاد بونیش دایە.
ئەم نەخۆشیە زیاتر لەو کەسانە ڕوودەدات کەئەم حاڵەتە نەخۆشیانەی خوارەوەیان هەیه؟
1ْشەکرە
2قەڵەوی
3زەخت بەرزی
بەرزی ڕێژەی چەوری سیانی (چەوری پێست)
4نزمی ڕێژەی چەوریە باشەکەی خوێن(HDL)
چەوری جگەر لەڕێگای سۆنەر یان ڕەنینی موگناتیسی جگەر دەست نیشاندەکرێت.
ئەگەر چارەسەرنەکرێ دوای چەند ساڵێ ئاڵۆزکاری دروست دەکات.
ئەو ئاڵۆزیانەی کەبەهۆی چەوری جگەرەوە دروست دەبێ ؟
1:هەوکردنی جگەر .
2:بەڕیشاڵ بوونی جگەرو پوکانەوەی.
3:بەدەگمەنیش شێرپەنجەی جگەر .
دیارە کەتەنها چارەسەری ئەم حاڵەتە کێش دابەزاندنە،هەروەها وەرزش کردن ڕۆڵێکی گرنگی لەپشتگیریکردن لە ئاڵۆزیەکانی.
هەمیشە تەندروست باشبن🌸
کتێبێک تایبەت بەخوێندکارانی تاقیگە و پەرستاری
کە تیایدا باس لەجۆری پشکنینەکان و ئەو هۆکارانەی کار دەکەنە سەر ئەنجامی پشکنینەکان کراوە
زمان:کوردی
لیستی ئەو دەرمانانەی کە نابێت بدرێت بە نەخۆش بەیەکەوە
بە هۆی بوونی کارلێك لە نێوانیان.
وشکبوونەوە(dehydration)
نزیکی وەرزی هاوین دەبینەوەو یەکێک لەو کێشە تەندروستییە باوانەی کەوا توشی تاکەکان دەبێتەوە بریتیە لەوشکبوونەوە.
لەڕووی زانستی پزیشکیەوە وشکبوون ڕوودەدات بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنییەکانی جەستە کە پێویستیەتی بۆ ئەنجامدانی کارەکانی
ئەو چارەسەرە سەرەتاییانەی بەکاردێن بۆ وشکبوونەوە بریتین لە:
1 خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنییەکان
2 دوورکەوتنەوەو کارنەکردن لەشوێنی گەرم و شێدار کە ببێتە هۆی لەدەستدانی شلەی لەش
3 پشوودان لەژینگەی سارد
4 خواردنی میوەو سەوزە دەوڵەمەندەکان بەئاو
5 دوورکەوتنەوە لەخواردنی گۆشتەمەنی و شیرەمەنی
ئەگەر دوای وەرگرتنی ئەم چارەسەرانە نەخۆشەکە سکچوونی توند و ڕشانەوەی لێ بەدیکرا ئەوا پێویستە بەزووترین کات ببردرێتە نزیکترین نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
ناوی کتێب :دەرمانەکان و بەکارهێنانیان
یەکێک لە کتێبە باشەکان بۆ پەرستار و دەرمانسازەکان
کتێبێکی بەسود و گرینگ کە تیایدا باسی دەرمانەکان و ڤایتامینەکان و نەخۆشیەکان و کورتکراوەی دەرمان کراوە
زمان :کوردی
ژمارەی لاپەرە: ٢١٤
نەخۆشی شەکرە{Diabetes}:
نەخۆشی شەکرە یەکێک لە باووترين نەخۆشيەكان لە جیهاندا، بريتيە له
نەمانی (لاوازبوونی توانای جه سته بو بەکاربردنی گلوکۆز (Glucose) کەسەرچاوەی سه رەکی ووزەی لەشه ئەمیش بەهۆی نەبوون (که م بوون) یان
باش کارنەکردنی هۆرمۆنی ئەنسۆلين ((Insulin سەرهەڵدەدات و دەبێته
هۆی کەلەکه بوونی گلوکوز (Glucose) له لەشدا (Hyperglycemia) و چەندین
گرفتی کاتی و دریژخایەن به دوای خۆیدا دێنێت.
🔶بۆ دەستنیشانکردنی سه رەتایی نەخۆشی شەکره پشت به دوو شیکاریی تاقیگەیی دەبەسترێت ئەوانیش:
۱-شیکاریی (Blood Glucose ڕێژەی ۱-گلوکۆز (Glucose)ی خوێن دیاریدەکات.
۲-شیکاری (HbA1C) بڕی گلوکۆزی کەڵەکەبووی سەر خرۆکەسوورەکانی
خوێن (Glycated Hemoglobin) دیاریده کات به درێژایی دوو بو سێ مانگی
رابردوو هەربۆیە (بەشەکرەی سێ مانگی) ناسراوه . واته دەستنیشانی تێکرای ڕێژەی گلوکۆز (Glucose)ی خوێن دەکات له سێ مانگی پیشوودا.
(چونکه تەمەنی خرۆکه سوورەکانی خوێن نزیکەی سێ مانگە) کەئەمەش
سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەسنیشانکردنی تووش بوون به شەکرەیان بۆ چاودێری کردنی کاریگەری و بڕی ئەو دەرمانەی نەخۆش بەکاریدینیت.
هۆکارەکانی دروستبوونی به ردی زەرداو:
ئەگەر هاوسەنگی له نێوان ئەو پێکهاتانەی ناو زەرداو تێکبچێت رێژەی یەک له پێكهاتەكان زیادی کرد یان ریژه ی یەک له پێکهاتەکانی کەمی کرد. كۆلسترول و بۆيەكانی زەرداو له تێکه له ی شلەی زەردا ناتوێنەوه و له دەرەوەی شله که له بن دیواری کیسی زراودا کۆدەبنەوه و رەق دەبن و بەردی زراو دروستدەکەن.
زیادبوونی ڕێژەی کۆلسترولی زەرداو زیادبوونی ڕێژەی بۆیەکانی زەرداو کەم بوونەوەی ڕێژەی ترشە کانی زەرداو کەمبوونەوەی ڕێژەی فوسفولیدی زه رداو ده بیته هۆی ئه وەی بەردی زراو له كۆرسترۆل و بۆیەکانی زەرداودروست ببیت.
نەخۆشی به ردی زراو لە ئافرەتدا زۆرتره له چاو پیاوان ئەوەش بەهۆی هۆرمۆنی (ئيسترۆجين) ی زۆری له شی ژنەوه دەبیت یان بەهۆی ئەە حەبانەوه دەبیت که بو رێگرتن له سکپربوونی ئافره ت بەکاردیت.
ئەو کەسانەی کەله ناو خێزانەکه یان نەخۆشی بەردی زراو هەیه ئەگەری توشبونیان زیاتره توشی ئەو نەخۆشیه بن له چاو ئه و که سانه ی ئه و نەخۆشیه له خیزانەکەیاندا نیه
ئه و که سانه ی خوێنیان تیک دەشکی وەک ئەوانەی نەخوشی تالاسیمایان هەیە ئەوانه بۆیەی بلرۆبینی خوێنیان به رزه له چاو که سانی تردا بەڕێژەیەکی زیاتر ئەگەری توشبونیان هه یه به به ردی زراو
پاش نه شته رگه ری گه ده ئەوانه ی گەده یان بچوک دەکەنەوه ، ئە وه ش يەكێكه له هۆکارەکانی توشبونی به ردی زه رداوه
ئەو کەسانەی قەلەون و ڕێژەی کۆلیسترۆلیان زۆرە.
به شیوه یه کی گشتی نەخۆشی به ردی زراو له و که سانه دروست ده بیت که تەمەنیان له سه رووی (٤٠) سالیه وه یه.
باس لە دوو حاڵەت دەکەین لە کۆرپە تازە لەدایك بووەکان.
حاڵەتی یەکەم ناوبراوە بە Colic
لەم حاڵەتە کۆرپە تازە لەدایك بووەکان بەبێ هۆکارێکی دیاری کراو بوونی هەبێت ئازار و گریانی بەردەوامیان هەیە بەڵام دەکرێ ئەمانەی خوارەوە بەهۆکار دابنرێن:
*گەشەی سیستەمی هەرس
کە جەستەی کۆرپەکە تازە ئاشنابووە بەو حاڵەتە ئەمەش بەپێی کۆرپەکان کاتی ڕاهاتنیان دەگۆڕێت
*زۆر پێدانی خۆراك یاخود کەم پێدانی
کە پێویستە باڵانس ڕابگیرێت لەلایەن دایکان و باوکان تاکو بەئاسانی ئەمحاڵەتە تێبپەڕێنن
*هەبوونی حەساسیە بەخۆراكێک
کە دەکرێ جۆری شیرەكە بێت، یاخود خودی شیری دایکەکەبێت
،لە ٦هەفتەی سەرەتاکو ۳_٤مانگ ئەگەری بەردەوام بوونی هەیە، باشترین شت کەبیکەین ئەوەیە هێمنانە لەگەڵ حاڵەتەکە مامەڵە بکەی و هەوڵبدرێ بەکەمترین شێوە ڕێگا دەرمانیەکان بگیرێتە بەر..
حاڵەتی دووەم سکچوون:
هەرچەندە حاڵەتەکان زۆر باو و دیارە بەڵام هێندەی باوبوونەکەی مەترسی لەسەر کۆرپەکە هەیە ، کە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لەلەدەستانی شلەی زۆر و ماددە سود بەخشەکانی ناو جەستەی کۆرپەکە
نیشانەكانی حاڵەتی ناوبراو:
۱- وشك بوونی دەم
۲- نەمانی توانا و هێز بۆ جوڵە و گریان
۳- دابەزینی کێش
هۆکارەکانی حاڵەتی ناوبراو:
*حەساسیە بە تەواوکاریەکی خۆراكی یاخود شیرەکەی
*ناتەواوی لە سیستەمی هەرس
*بەکتریا و ڤایرۆس
هێندێك چارەسەر بۆ حاڵەتی ناوبراو:
*وەرگرتنی چارەسەرەی پێویست:
۱_ بابەتە نادەرمانیەکان
• وەرگرتنی شلەیەكی زۆر، (ئاو ، شیر)
• پێداچوونەوە بەجۆری شیرە یاخود تەواوکاریە خۆراكیەکان
• بەردەوام و زوو گۆڕینی دایبی کۆرپەکە
۲_ چارەسەرە دەرمانییەکان
• Oral rehydration : بۆ گەڕانەوەی ماددە سودبەخشە لەدەستچووەکان
• Azithromycin: دژە بەکتریا
• Imodium : بۆ ڕاگرتنی سکچوونەکە
ئەمانەش دووحاڵەتی زۆر باو بوون لە کۆرپەلەدا.
🌸بەهیوای ئەوەی هەمیشە
تەندروست باشبن🌸
دیاری کردنی باشترین ڤێن (vein) بۆ سەحب کردن
*Median cubital vein
ئەم جۆرەیان باشترین ڤێنە بۆ ڕاکێشانی خوێن
لەبەر ئەوەی جوڵەی کەمە و گەورەیە و بەئاسانی دەبیندرێت و هەستی پێدەکرێ
* cephalic vein
دووەم باشترین ڤێنە بۆ ڕاکێشانی خوێن لەدوای جۆری یەکەم
بەڵام قەبارەی کەمێک بچوکترە
*basilic vein
کۆتا هەڵبژاردە ئەبێت پەنای بۆ بەرین لەبەر ئەوەی باریکە و جوڵەی زۆرە کۆمەڵێک نێرڤ لە دەورەیەتی و بە ئازارە لەکاتی سەحب کردن دا
کتێبێکی زۆر بەسود تیایدا باس زەخت و شەکرە و نەخۆشییەکانی جگەر و گەدە ، هەروەها پێست و سووتاوی و فریاگوزاری سەرەتایی ، لەگەڵ سۆنەر و سیستمی بەرگری لەش دەکات .
Читать полностью…خوێنبەربونی لوت یەکێکە لە حاڵەتە باوەکان بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا،
(Bleeding the nose)(خوێنبەربوونی لووت)
کێشەیەکی باو و چارەسەری سەرەتایی بۆی بریتییە لە ڕاگرتنی ناوچەی نەرمی لووت بۆ ماوەی لانیکەم ۱۰ خولەک.
..
هەڵە باوەکان بریتین لە بەرزکردنەوەی سەر بۆ سەرەوە و پشت و خەوتن.❌
..
ڕاست: دانیشتن لە دۆخێکی ڕاست و کەمێک سەری بۆ خوارەوە.✔
هەناسەدانی دەم.
بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی چارەکێک هەوڵ مەدە هەفکردنەوە یان فڕێدان.
🌺هەر تەندروست بن🌺
کتێبێکی گرینگی تایبەت بەخوێندکارانی دەرمانسازی،پەرستاری,
پەرستاری مامانی،پەرستاری ئافرەتان و منداڵان
تیایدا باس لەو دەرمانانە دەکات کە تایبەتن بەئافرەتان لەماوەکانی دووگیانی،سوڕی مانگانە و هەوکردن و ڕێگریکردن لەمنداڵبوون
و چۆنیەتی و بڕی بەکارهێنانی دەرمانەکان ڕون دەکاتەوە
زمان:کوردی
لاپەڕە:30
بەهیوای سود.
ناوی کتێب: نەخۆشییەکان
یەکێکە لەو کتێبە گرینگانەی کە هەموو خوێندکارێکی بەشە پزیشکییەکان دەبێت بیخوێنێتەوە کە تیایدا باسی جۆری نەخۆشیەکان و نیشانەکانیان و چارەسەرکراوە وەکو:
1_ نەخۆشییە درێژخایەنەکان
2_ نەخۆشییە کاتییەکان
3_ نەخۆشیە دەروونییەکان
4_ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان
زمان: کوردی
ژمارەی لاپەڕە: 452
ناوی کتێب: سەرئێشەو جۆرەکانی
یەکێکە لەو کتێبانەی کە تیایدا باسی گشت جۆرەکانی سەرئێشە کراوە لەگەڵ مەترسیەکانیان
زمان: کوردی
ژمارەی لاپەڕە: ٢٠
هیچ کەسێک ناتوانێت تۆ دڵخۆش بکات ئەگەر لە ڕاستیدا خۆت دڵخۆش نەبیت
چونکە مرۆڤ کەرەستە نیە، تۆ دەبێت بزانیت مامەڵە لەگەڵ گۆشت و خوێن و دەروونێکی قوڵدا دەکەیت نەک شمەکێک. دواجار ئەو ڕاستییەش هەیە کە هەموو جۆرە لەگەڵ بوونێک لە شوێنێکدا غەمگینت دەکا،
پێویست ناکا خەونی هەتا هەتایی دڵخۆش بوون ببینیت.
#Hama