دەمویست ببم بەوکەسەی کە تۆ دەتویست
بەڵام ڕۆشتیت
نەبووم بەو کەسەی کە تۆ دەتویست نەبووم بەو کەسەش کە خۆم دەمویست
ئێستا کەسێکی نامۆم ھەم بۆ ھەمووان
ھەم بۆ خۆشم»
ڕۆژێک دوای ماندوو بونێکی زۆر پاکەت و چەرخەکەت هەڵ دەگری دەچیتە ژێر قادرمەکان پاڵ دەدەیتەوە و قاچ ڕادەکێشی چیدی لات گرنگ نیە جلەکەت پیسە یان نا جگەرەیەک دادەگیرسێنی و تەواو دەبێ
حەزت لەدوەم و سێیەم و چوارەمە سەیرە نازانی چی ڕویداوە کەی چوار جگەرەت بەسەر یەکەوە کێشاوە وەلحاڵ بەدەم جگەرە کێشانەوە بیر دەکەیتەوە نەبویتە هیچ نە پیاو نەخوێڕی نەکاسب نە خێزاندار
خۆشت نازانی چیت بۆچی هاتویت باوەڕم پێ بکە ئەم نیشتیمانە هەموومانی لەژێر قادرمەکاندا کوشت
«ڕۆحم کوخێکی وێرانە و چۆڵکراوی نێو جەنگەڵە
کە تێیدا ژن و مێردێکی گەنج ملی خۆیان کرد بە پەتەوە و خۆیان ھەڵواسی.»
خۆزگە لێرە دەبووی ڕێک لێرە لە تەنیشتم
تاکو بیرمچێت کە ماندووم خراپم تەنهام
ڕاهاتبوو یاری بە نوکی قەڵەم بکات لە نێوان لێوەکانیدا
ڕۆژێک کیفی قەڵەمەکانیم دزی و تەواوی قەڵەمەکانیم ماچ کرد
دەزانم کارێکی جوان نییە بەڵام ھەستێکی خۆش بوو
تەنها من و قەڵەمەکان بووین
کاتێک باوکم هاتەوە بۆ ماڵەوە لێی پرسیم بۆچی لێوەکانت شین بوون ویستم بڵێم لەبەر ئەوەی ئەو بە شین دەنوسێت
تەنھا شین
هەمیشە شین.
ئەو شتانەی کە دەتوانی لەگەڵ کچێکی فەرەنسی بیکەیت ڕەنگبێ نەتوانی لەگەڵ کچی کوردا بیکەی
بە نموونە
دوای سێکس دەتوانی لەگەڵ کچەی فەڕەنسی بەیەکەوە جگەرە بکێشن وەلێ کچەی کورد دەڵێ بڕۆ دەرەوە جگەرەکەت بکێشە
لەگەڵ خانمی فەڕەنسی دەتوانی شەڕابی سوور بخۆیتەوە بەڵام کچەی کورد دەڵی حەرامە و نایخواتەوە
لەگەڵ خانمی فەڕەنسی دەتوانی سەما بکەیت وەلێ خانمی کورد بەس هەڵپەرکێی کوردی دەزانێ دەتوانی لەگەڵ خانمی فەڕەنسیدا پیاسەی ژێر باران بکەی وەلێ خانمی کورد نایکات چونکە سەرمای دەبێ و نەخۆش دەکەوێ
دەتوانی ستران بۆ خانمی فەڕەنسی بچڕیت بەڵام کچەی کورد دەڵێ بێدەنگبە دەنگت گەلێ نەشازە.
لە دەرونناسیدا، دەستەواژەیەک ھەیە بەناوی «Anhedonia» بە حاڵەتێک دەگوترێت کە ئەو شتەی پێشوتر مرۆڤی دڵخۆش کردووە، ئێستا ئیتر دڵخۆشی ناکات. من ئێستا لەم حاڵەتەدام، نەک دڵخۆشم ناکات، بەڵکو غەمگینیشم دەکا.
...
عاشق بوون چەشنی گوێگرتنە
لە دەنگی پیانۆ لە کافێیەکی قەرەباڵغ دا
گەر بتەوێت گوێ لەو دەنگە جوانە بگریت دەبێت چاوانت دابخەیت و ھەموو دەنگەکانی دیکە پشتگوێ بخەیت و نەیانبیستیت.
دەنگەکانی دی ئازاربەخش دەبن بۆت
دەنگی چپەچپی خەڵکی، دەنگی پێکەنینەکان، گریانەکان، دەنگی پێککەوتنی پەرداخەکان، تەنانەت دەنگی باش
تۆ بۆ من ئەو دەنگە جوانەیت کە بە خاتری دەنگت
ھیچ دەنگێکی دی نابیستم
«بەخاتری دەنگت هیچ دەنگێکی تر نابیستم!»
#𝖧ᴀᴍᴀ🧡!
𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚(@vin_os)
مەپرسە چۆنم
خۆ مرۆڤ لەو دەرگایانە نادات
کە کلیلەکانی لای خۆیەتی
دەمێکە پێم گووتوی
من بێ تۆ نەخۆشییەکی درێژ خایەنم لەگەڵدایە
کە تەنیایە"
#𝖧ᴀᴍᴀ🧡!
𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚(@vin_os)
سێ مانگ بەسەر یەکتر ناسینماندا تێپەڕی
هێشتا خۆشمەوێی!
#𝖧ᴀᴍᴀ🧡!
𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚(@vin_os)
پرتەقاڵی حەوشەكە ڕەنگی زەرد بووە و
سەری پشیلەكەش داوێتیە خوران
كورسی ناو باخەكە تۆزی لێنیشتووە
بەیانیان چۆلەكەكان نایەنە سەر دارەكان و دەنگی هیچ كەسێكیش نابیستم ،پێكەنینی خاڵی گوڵەكان تەواو بوو
بە چەشنێك سیس بوون کە ڕووە خۆشەكەی بەڕووی تۆدا هەیان بوو بۆ منی ناكەنەوە
ئەمما بیریشم ناچێ لەگەڵ هەر بیركردنێكت ئاویان دەدەم.
من وەک و هیچکام لەهاوڕێکانم نیم گرنگی بەستایلی قژم نادەم
هیچ حەزیشم بەپیاسەی ئێواران نیە بەپێچەوانەی ئەوانەوە من دەرەوە وەک زیندان دەبینم وەمن مرۆڤێکی غەمبار نیم تەنها هەستەکانم لەدەست داوە
ئێستا من تەنها هەیکەلێکم و شوێنێکم لەم گەردوونە پێ پڕکراوەتەوە
ژیان دووبارە، ئەمڕۆ دوبارە، دوێنێ دووبارە خواردن خەو ڕۆشتن دوبارە دەنگ ڕەنگ سەدان بینن دوبارە تاکە شتێکی نوێ کەتۆزێ مەیلی جدیاتی هەبێ مردنە ئەوەتا من دەمێکە حەزم لەڕودانی شتێکی نوێیە و نابێت بۆ من
....
⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
لەپێش چاومە
لە ئاخیرەتدا ئەو فریشتەیەی لەتەنیشتم دەڕوا کە دەبینێت چاو بۆ کەسێک دەگێڕم
ھەموو رۆحم شوختە و دەمم تاڵە دانە ھەنجیرێکم دەداتێ و دەپرسێت
مادام بۆچی پێش ئەوەی بمریت سڵاوێکت نەنارد بۆ ئەو ئینسانەی لە دەفتەری ئەعمالتدا رۆژ نییە دوعات بۆ نەکردبێ؟!
بەپشتی دەست ئارەقەی نێوچەوانم دەسڕم و بەھێواشی لەبەر خۆمەوە دەڵێم:
- لە عینادی لە عینادی
کاتێک ئەم دەستەواژەیەم خوێندەوە " واز لەوشتە بھێنە کەئازارت دەدا"
یەکەم شت کە بیرم بۆی ڕۆشت خۆم بوو
چۆن ئینسان واز لە خۆی بھێنێت؟!
شانۆکارەکە لەسەر تەختەی شانۆکە پڕ بە قورگی ھاواری دەکرد:« ئەگەر من دوبارە لەدایک ببومایتەوە میھرەبانتر دەبووم لەگەڵت.»
من نازانم میھرەبانتر دەبوم یاخود نا
بەڵام زیاتر تەماشام دەکردیت.
هیچ شەوێک نامگرێتە خۆ گوایە من ئەو پیاوەم لامپای ماڵی مانگم دزیوە
ئەو پیاوەم لەگەڵ ڕۆژدا نوستوم
ئەمانە هەموو پاگەندەن
ئێوە نازانن
ماڵەکەی من نە خەونی تێدایە
نە ڕوناکی
ئەگەر جیاوازیشمان هەبێ من تۆم دەوێت
تۆ هیچ بی من هەر تۆم دەوێت
تۆ ناشرین بی من هەر تۆم دەوێت
تۆ خراپ بی من هەر تۆم دەوێت
تۆ لەوە تێ ئەگەی چ دەڵێم ؟
من هیچ کارم بەوە نیە سیفاتی دەرەوەت چۆنە
گرینگ ئەوەیە لە ناخی خۆت منت دەوێت
ناکۆکی مەکە تۆش دەتەوێم
دەزانم منت خۆشدەوێت
دەزانم تۆش بێ من ناتوانی
دەزانم ژیان سەختەو کۆمەڵێک شاخ لە نێوانمانە
ئەگەر تەمەن ڕێگەی پێ نەدام ئەوە لەبیر نەکەی لە ژیانەکەی تریش تۆم دەوێت
بۆشایی نێوان پەنجەکانم
جێگای خاڵی ئامادەبوونت لەمندا
شوێنی چۆڵت لەسەر کوورسی
شووێن دەستی بەتاڵت لەسەر کەوچک
ئەمانە هەموویان بەتۆ پڕ دەبنەوە
لەدونیای تر باوەشێک قەرزداری منی
بەڵام لەبیر نەکەی تۆ هی منی
لە خەڵک گەڕێ یەکیان خۆش ناوێت
«خۆ من تۆم ئەوێ!»
#𝖧ᴀᴍᴀ🧡!
𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚(@vin_os)
من دەگەڕێمەوە بۆ لات
وەک چۆن هەتیوێک دەگەڕێتەوە بۆ تاکە پەناگەکەی
بەردەوام دەبم لە گەڕانەوە
تۆ نیشتیمانمی🧡!
#𝖧ᴀᴍᴀ🧡!
𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚(@vin_os)
بەنەفرەتبی
ئەوە جادووت لێ کردووم وا لەفکرم دەرناچیت؟!
#𝖧ᴀᴍᴀ🧡!
𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚(@vin_os)
هەنێکجار حاڵی خراپ پێویستی بەباس کردن نیە
پێویستی بەگریان و دەربڕینی نییە
پێویستی بەوە نیە دابنیشی و خۆتی لەناو نوقم بکەی
زۆرجار پێویستی بەباوەشێکە ، یا کەسێک کە پێت بڵێ
تخوا باشبوویت؟! یا چەندین جار حاڵت بپرسێ بەبێ بێزاربوون
باش کردنەوەی حاڵی خراپ
ئاوازێکە تەنیا ئازیزەکەت دەتوانێ بیژەنێ"
#𝖧ᴀᴍᴀ🧡!
𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚(@vin_os)
مانگ هەموو کات ڕووخساری ژنێک نییە لە جوانیدا بە ئاسمانەوە بدرەشێتەوە
مانگ بڕێک جار پیاوێکی ڕەنگ زەرد و غەمگینە هەتا ئەو کاتەی ئاوا دەبێت و دڵی لە لێدان دەکەوێت چاوەڕوانی هاتنی ژنێک دەکا"
#𝖧ᴀᴍᴀ🧡!
𝑇𝑒𝑙𝑒𝑔𝑟𝑎𝑚(@vin_os)