چونیەتی دابەزینی تا لە مندالان.
چونکە ئیستا وەرزی سەرمایە و شەپولێکی بەهیز مندال تووشی نەخوشی وەرزی بوونە و تایەکەی بەرزیان هه یە بۆیە بە پیویستم زانی بەچەند خالێك باسی چونیەتی دابەزینی تا بکەین لە مندالان.
تا نیشانەی نەخوشیە وەلامدانەوی لەشە بو نەخوشی.
پلەی گەرمی سروشتی لەش لە نیوان (36.4_37.4) سەدیە.
ئایا چ بکریت لە مالەوە ئەگەر مندال تایی بەرز بوو؟
1. لابردی جلی زیادە .بەلام نابێت مندال رووت بکریت بۆ ئەوەی توشی لەرز نەبێت چونکە مندال زوو گەرمی لەشی لە دەست ددەت.
2.فێنك کردنی ژور بە کردنەوەی دەرگاو بەنجەرە و ریکخستنی پلەی گەرمی ژور کەوا باشترە 23 سەدی بێت و لابردنی ئامیری گەرم کەرەوە وەکو سۆپاو هیتەر
3.پیدانی کەمێک ئاوی سارد
4. دانانی کمادە (بە ئاوی شلە تێن ) یان لزگە تا لە نیو چەوانی مندال
5. زوو زوو پیوانی پلەی گەرمی ئەگەر پلەی گەرمی لە 40 تێپەری یان 35.5 دابەزی و ریکنەوبووە دەبێت بە زووترین کات بگەینیە نەخوشخانە
6 پیدانی دەرمانی پاراسیتول بە شیوە ی قەترە شروب یان فتیلە بە پێ کێشی مندال کە 10 بو 15 ملگ بو هه ر کیلو بو هه ر جەم بو 3 تا4 جەم لە رۆژیکدا
7. پیدانی دەرمانی پروفین ئەگەر تا کەی بەرزتر بوو یان ئازاری هه بوو ئەویش بەبی کیشی مندال 10 ملگ بو هه ر کیلو بو هه ر جەم بو 3 جار لە رۆژیك
8.ئەگەر مندال گەشکەی تایی هه بوو دەبێت لە مالەوە پیوەری تا ودەر مانی تات هه بی
9.ئەگەر تایی مندال بەردەوام دوایی 3 روژ لە پیدانی دەرمانی پاراسیتول یان پروفین دەبێت سەردانی دکتور مندالان بکەی
10.دەرمانی دژە زیندەکی واتە التهاب لە خوتە مەدە مندالەت مرج نیە سوودی لێ وەرگری بەلکو زیانی زیاترە لەکاتی نەخوشی وەرزی
11.نابێت حمامی بۆ بکەی یان بە کحول مسحی بکەی چونکە دەبێت هوێ لەرز.
12 زوو زوو ئاوی بدێ بو ئەوەی بێپارێزی لە وشکی
13 ئەسپرین بو مندالی 16 سال کەمتر بکار نەهینە.
14 پروفین بو مندالی 3 مانگ یان 5 کیلو کەمتر یان ئەو مندالەی نەخوشی رەبووی هه یە بکار نەهینە.
15. مندالەکەت ببە نەخوشخانە ئەگەر مندالەکەت گەشکەی لێدە ، لەشی سور بووە، پوکی و دەمی کول بوو، شیری نەخوارد، یان ووشك ببوو بە زووترین کات بگەینە نەخوشخانە.
16.پاراسیتول نەدە مندالەکەت ئەگەرتەمەنی لەدوو مانگ کەمتر بوو.
17.پاراسیتول شروب و فتیلە لەیک کاتدا بکار نەهینا چونکە توشی ژەهراوی بوونی جگەر دەکات
18.باشتر وایە فتیلە بو مندالی خوار تەمەن 2 مانگ بکار نەهینی چونکە دەبێتە هۆی بریدار بوونی
19. لەکاتی بکار هینانی فتلیە باشتر وایە کەمیک بە زێت چەور بکریت بەلام نابێت ڤازەلین بکار بێت.
20.نابێت لە یەك کاتدا فتیلەی دیکلو فیناک (ڤولتارین) و پروفین بکار بێتن
21. نابێت فتیلە دیکلو فیناک بکار بینی ئەگەر مندالەکەت کیشە کلیە و گەدەی هه یە .
بە هیوای سوود وەرگرتن 🌸
ئەم بابەته بۆ دايك و باوکانی بەرێزە،
زله لێدان له روخساری مناڵ کاریگەری نەرێنی له سەر مێشک و دەروونی دروست دەکات له رووی زانستییەوه سه لمینراوە که
۱ - له کاتی زلە لێداندا جەستە و مێشکی منداڵ بەشێوەیەکی خیرا دەست دەکەن بەدەردانی هۆرمۆنی کورتیزۆل کە توشی شەکەتبوونی دەرونی و دەکات به تایبەت ئەگەر بە شێوەیەکی دڵەراوکێی. بەردەوام دوباره ببێتەوه.
۲ - زلەلێدان له روخسار کاردەکاته سەر ئەو خانانەی له پەیوەسته به هه ست و سۆزەوه ، بە تایبەت ئه و ناوچەیه ی به رپرسه له وەڵامدانەوەی رەفتار و هەڵسوكەوته سۆزدارییه كان
وا له مندال ده کات نه توانی گوزارشت له هه ست و سوزی بکات و قه تیزی ده کات وترسی دەبیت له ده ربرین و پەیوەندییەکی دروستی نابیت له گه ل خه لکی دا.
مندال کاتیک له لایه ن دایک و باوکییه وه زلەی لێدەدرێت هەستی متمانه ی که م ده بیته وه بۆ چواردەوری ترسی زیاد دەکات له ئه نجامی دوباره بونه وه ی ئه م جۆره ليدانه ئالوزی له گه شه ی عقلی به رهه م دینیت ، زوربه ی کات هه ست به ئاسته نگ ده کات له کاتی بریاردان و تیکه لاوبوون.
٦ - زورجار ئه نجامی ئه م جوره سزایه له گه ل مندال دا مندالێکی شەرەنگێز دروست ده بێت که پێی وایه رێگەیەکی گونجاوه بۆ چارەسەری کێشەکان و بەرامبەر خەڵک توندوتیژ دەبیت.
له کۆتاییدا زله لێدان له روخسار تەنها سزایەکی جه ستەیی نیه بەڵکو سزایەکی دەرونی و عەقلييه لەسەر منداڵ .
♦پرسیار :ئایا شیری مانگا، بزن یان مەڕ بۆ مندال دەبێ؟
وەلام:نەخێر بەهیچ شێوەیەک شیری مانگا ،بزن یان مەڕ نابێت بدرێتە منداڵی شیری مانگا جار جار بدرێتە منداڵی دوای 6مانگ بۆ دروست کردنی شۆربا ( سوپ) یان کێك بەڵام وەکو شیردانی سەرەکی نابێت. چونکە شیری ئاژەل بەگشتی پرۆتێنەکانی گەورەترن وقوسترن بو هەرس کردن بە بەراورد لەگەڵ شیری دایک. بویە توشی کێشەی زۆر دروست دەبێت ئەگەر بەردەوام بیدەیە منداڵ وەکو ئەمانەی خوارەوە:
۱.لەکار کەووتنی گورچیلەکان
۲.ووشک بوونەی لەش
۳. خوێنبەربوونی گەدە(بریندار بوونی گەدە)
٤.کەم خوینی
٥.حساسیە بە شیر ئیکزیما
٦. سکچون و قەبزی
۷. غازات
٨.ڕشانەوە
۹.خەو زڕان..
۱۰. کەم بوونەوەی شیرخواردن........هتد
لەکۆتایی
دا دەلێم شیری دایک باشترینە بۆ منداڵەکەت تا ٦ مانگ و دواتر بەردەوامبە لەگەڵ خۆراک تا ۲ سال.
🌸بەهیوای سوود وەرگرتن🌸
🌟 تێگەیشتن لە نەخۆشی پارکینسۆن: نیشانەکانی، چارەسەر، و ئومێد 🌟
نەخۆشی پارکینسۆن نەخۆشییەکی دەمارەیی بەرەوپێشچوونە و کاریگەری لەسەر جوڵە هەیە و دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانە. با لێکۆڵینەوە لەوە بکەین کە چییە و نیشانەکانی و چۆن دەتوانرێت بەڕێوەببرێت.
🔹 نەخۆشی پارکینسۆن چییە؟
نەخۆشی پارکینسۆن حاڵەتێکی درێژخایەنە کە بەهۆی تێکچوونی دەمارەکانی بەرهەمهێنەری دۆپامین لە مێشکدا دروست دەبێت. دۆپامین بۆ جوڵەی نەرم و هاوئاهەنگی ماسولکەکان پێویستە و لەدەستدانی دەبێتە هۆی نیشانە تایبەتەکانی نەخۆشی پارکینسۆن.
🔹 نیشانەکانی: ١.
لەرزین: لەرزینێکی کۆنترۆڵنەکراو، زۆرجار لە دەست یان پەنجەکانەوە دەست پێدەکات.
برادیکینێسیا: خاوبوونەوەی جوڵە، کارەکانی ڕۆژانە قورس دەکات.
ڕەقبوونی ماسولکەکان: ڕەقبوونی ئەندام و شان، دەبێتە هۆی ئازار و سنووردارکردنی جوڵە.
تێکچوونی دۆخی جەستە و هاوسەنگی: کێشەی دۆخی چەقبەستوو و هاوسەنگی.
گۆڕانکاری لە قسەکردندا: قسەکردنی نەرم یان شلۆق.
گۆڕانکارییەکانی نووسین: دەستنووسی بچووک و تەنگ.
🔹 هۆکارەکانی: ١.
لە کاتێکدا هۆکاری وردی نەخۆشی پارکینسۆن نادیارە، بەڵام هۆکارەکانی وەک جینات و هۆکارە ژینگەییەکان ڕەنگە ڕۆڵیان هەبێت
؛ADHD کە کورتکرواوەی
؛(Attention Deficit / Hyperactivity Disorder)’ە
یەکێکە لە نەخۆشیە هەرە باوەکانی گەشەی مێشك لە مناڵان. بە گشتی سەرەتا لە منداڵیەوە دیاری دەکرێت و تا تەمەنی گەنجێتی و سەرووتر بەردەوام دەبێت.
توشبووانی ADHD بە زۆری کێشەیان لە تەرکیز کردن و کۆنترۆڵکردنی هەڵسوکەوتی سەرەڕۆ Impulsive Behaviour (ڕەفتارکردن پێش بیرکردنەوە لە ئەنجام) هەیە یاخود بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر چالاكن. (سێ جۆری سەرەکی هەیە بەڵام ئەمڕۆ وەك بەرچاوڕوونیەك بەیەکەوە باسیان دەکەم)
؛Signs & Symptoms
1. بەوردی سەرنج ناداتە وردەکاریەکان / هەڵەی کەمتەرخەم لە قوتابخانە و کاردا دەکات
2. قسە و ڕێنمایی لەبیر دەکات و كەلوپەلەکانی بزر دەکات
3. درێژی ماوەی سەرنجدانی کورتە و بە ئاسانی هزری دەڕوات / بە شتێکی ترەوە سەرقاڵدەبێ
4. توانای بەهێمنی دانیشتنی نیە بە تایبەتی لە شوێنی ئارام و بێدەنگ
5. بڕینی قسە بە کەسانی دەوروبەر
6. جوڵەی شێتەگیرانە لەگەڵ دەست یاخود لاق لێکدان
(سێ نیشانەی یەکەم جۆری یەکەم دیاردەکەن و سێی ئەخیریش جۆری دووەم، جۆری سێیەمیش تێکەڵەیەکی هەردووکیانە. جگە لەم نیشانانە دەیانی تریش لەخۆ دەگرێت بەڵام ئەمانە لە هەرە باوەکانن)
🔷Cause
تاوەکو ئێستا دیارنیە هۆکاری سەرەکی چیە بەڵام زانایان لەو باوەڕەدان بۆ ماوەیی، کێشی نزم لە کاتی لە دایكبوون، زیانگەیشتن بە مێشك، منداڵبوونی پێشوەخت و خواردنەوەی ئەلکهول لە کاتی سکپڕی ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە
؛Treatment
؛ADHD وەك هەر نەخۆشیەکی مێشك چاکبوونەوەی ١٠٠٪ Cure’ ی نیە بەڵام دوو جۆرە چارەسەر Treatment’ی هەیە
1. دەرمان Medicine کە تەنها لە ڕێگەی ڕەچەتەی دکتۆرەوە وەردەگیرێ. ئەوانیش پێنج جۆرن :
؛🧪 methylphenidate
؛🧪lisdexamfetamine
؛🧪 dexamfetamine
؛🧪 atomoxetine
؛🧪 guanfacine
2. گفتوگۆی دەروونی Therapy کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە شێوازی جۆراوجۆر دکتۆری شارەزا لە ناخ و دەروونی کەسەکە دەکۆڵێتەوە و بە هەر شێوازێك جگە لە دەرمان هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات وەك :
؛🔹 Psychoeducation : پەروەردەکردنی کەسی توشبوو لەسەر کێشەکە تا شارەزایی وەرگرێت و ترسی لێی نەبێت
؛🔹 Behavioural Therapy : چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵسوکەوت و ڕەفتار لەخۆ دەگرێت
؛🔹 Parent Training : پەروەردەکردنی دایباب لە سەر ADHD تا ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵەکانی ئاسانتر بکرێتەوەو لێکتێگەیشتن هەبێت
؛🔹 Social Skills Training : پەرەپێدانی لایەنی کۆمەڵایەتی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان خۆی و دەوروبەری
؛🔹 Cognitive Behavioural Therapy : لێرەدا کەسی توشبوو چۆنیەتی بیرکردنەوی خۆی لەسەر هەر بابەتێك بە ڕوونی لەگەڵ کەسی پسپۆر باسدەکات و ئەویش هەوڵدەدات بیروڕای چارەسەربکات و بگۆڕێت تا لە کردەوەشیدا ڕەنگ بداتەوە.
#ئاگاداری ئەوەیت؟🤔
⚠️ ئایا دەزانی لە کاتی دووگیانیدا منداڵەکە پێویستی بە کالیسیۆم هەیە بۆ گەشەکردنی ئێسکەپەیکەرەکەی، ئەگەر دایکەکە بەشی پێویست نەخوات ئەوا منداڵەکە ئەوەی پێویستی پێیەتی لە ئێسکی دایکەکە وەردەگرێت.
❇️بۆیە پێویست دایکی دووگیان ئەم خواردنانەی باسی دەکەین فەرامۆشی نەکات و بەشێوەیەکی باش بیخوات.👇
❇️ئەو خواردنانەی سەرچاوەیەکی باشن بۆ کالسیۆم
👈1.شیر و پەنیر و بەرهەمە شیرنەمەنیەکان
👈2.سەوزەی گەڵا سەوزەکان – وەکو کەلەرمی لوول، بامیە بەڵام سپێناخ کەم چونکە (سپێناخ ئاستێکی بەرزی کالیسیۆمی تێدایە بەڵام جەستە ناتوانێت هەمووی هەرس بکات)
👈3.خواردنەوەکانی سۆیا بە زیادکردنی کالیسیۆم.
👈4.نان و هەر شتێک کە بە ئاردی بەهێزکراو دروست دەکرێت.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک ،🌸🌸
دوورینەوە چیە؟ چەند جۆری هەیە؟ جۆری خیت و دەرزی دوورینەوە؟
دوورینەوە (suturing)
بریتیە لە دوورینەوەی شانەکانی لەش کە بە هۆی بەر کەوتنی شتیکی تیژ یاخوت رووداوێک پێستمان توشی برین دەبێت بۆ چاک بونەوەی ئەو برینە دەبیت کرداری دورینەوە ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی پێستەکە زووتر چاک ببێتەوە و شوینەکەی کەمتر دیار بمێنێتەوە لەسەر جەستەمان.....
ئامانجمان چیە لە دوورینەوە؟
۱.بۆ زوو چاک بونەوەی برین
۲.بۆ تیکنەچونی ئەو شوێنەی کە برینەکەی لێیە
۳.بۆ ئەوەی توشی هەوکردن نەبیت
٤.بۆ نەمانی شوێنەواری برین
۵.بۆ پێکەوە نوسانی پێستەکە.
جۆری ئەو خێتەی کە دورینەوەی پێ دەکریت
دوو جۆری خیتمان هەیە
یەکەم جۆرێکیان پێی دەوترێت Absorbable واتە ئەم جۆرە خێتانە دوای دورینەوە دەرناهێنرێت بەلکو خۆی دەبێتەوە بە گۆشت ئەم جۆڕەش چەن جۆرێکی هەیە لەوانە
1.Gut.
2. Polydioxanone (PDS).
3. Poliglecaprone (MONOCRYL).
4. Polyglactin (Vicryl).
جۆری دووەم ئەم جۆرە پێی دەوتریت Non absorbable واتە ئ جۆرەیان دوای دورینەوە دەبیت دەربهێنرێت و توانای توانەوەیان نیە لە گۆشتدا.
ئەمەش چەند جۆریکی تایبەتی هەیە لەوانە
1. Nylon.
2. Polypropylene (Prolene).
3. Silk.
4. Polyester (Ethibond).
ئەو دەرزیەی کە دورینەوەی پی دەکریت ئەویش چەند جۆرێکی هەیە
۱.نوکی دەرزیەکە خڕە
۲.نوکی سێگۆشەیە
۳نوکی تیژ
٤.وە قەوسی ئەو دەرزیەش بە پێی گۆشەکەی دەگۆڕێت واتە هەیە قەوسیەکی زۆرە هەشە قەوسیەکەی کەمە.
۵.نوکیکی وەکو لای هەیە واتا پان
قەبارەی دەرزیەکە
0,,1,,,2,,,0/1,,0/2,,,0/3,,,0/4,,,0/5,,,0/6,,,0/7
وە ئەم جۆرانەی خوارەوە زیاتر بۆ تەجمیل بەکار دێت
0/7,,,,0/8,,,,0/9,,,,0/10
گۆشەی دەرزیەکە
1/7,,,,3/8,,,,1/2,,,,5/8
جۆرەکانی دوورینەوە
چەند جۆریکی دورینەوەمان هەیە واتە بە چەن جۆریک دەتوانین دورینەوە ئەنجام بدەین..
یەکەم :دورینەوەی ئاسای واتە تەقەل تەقەل دەکرێت و دوای هەر تەقەلیک خێتەکە دەبڕین پاشان تەقەڵێکی کە دەکەین.
دووەم :دورینەوەی بەردەوام واتە هەموو برینەکە بەدەم یەکەوە دەدورینەوە
سێیەم :دورینەوەی ناوەوە واتە لەم جۆرە برینەکە ئەگەر قول بوو لە ناوەوە برینەکە دەدورینەوە پاشان دەرەوەش دەدورینەوە.
چوارەم :جۆرێکی دورینەوە هەیە کە لە ناوەوە دەدوریتەوە و خێتەکە دەهینریتە دەرەوە بەڵام بەسەر برینەکەدا ناڕوات ئەم ڕێگایە بۆ دورینەوەی سەریع بەکار دەهێنرێت...
ئایا دوای چەند ڕۆژ دوورینەوە دەربهینریت؟
سەر دوای ٦ بۆ ۹ ڕۆژ
لوت و نزیکی چاو دوای ۳ بۆ ۵ ڕۆژ
گوێ و لوت دوای ٤ بۆ ۵ رۆژ
دەم و چاو دوای ۳ بۆ ۵ رۆژ
سنگ و سک دوای ۸ بۆ ۱٠ رۆژ
پشت دوای ۱۲ بۆ ۱٤ رۆژ
قۆڵ دوای ۸ بۆ ۱٠ ڕۆژ
سەری پەنجەکان ۱٠ بۆ ۱۲ رۆژ
جومگەکان ۸ بۆ ۱٠ رۆژ
پێ و دەست دوای ۷ بۆ ۹ رۆژ
چۆن دەرزی گونجاو بەپێی شوێنەکە هەڵبژێرین؟
۱.بۆ دەم و چاو و لیو و گوێ و لوت 0/7,,0/6
۲.بۆ سک و سنگ ئەندامی زاوزێ 0/5
۳.بۆ سەر. پێ و پشت و قاچ و قۆڵ 0/4
٤.ئەو شوێنانەی کە زۆر ئەستورە 0/3,,0/2
پێداویستەکانی چین
۱.مادەی پاک کەرەوە
۲.گۆز
۳.جێلی سڕکەر
٤.نۆرمال سەلاین Hcl
۵.دەست کیش
٦.سیزەر(مقەست)
۷.نیدل هۆلدەر(هەڵگری دەرزی)
۷.فۆرسێپس(موکێش)
۹.خێتی دورینەوە
چۆنیتی ئەنجامدانی کرداری دورینەوە.
۱.ئامادەکردنی پیداویستیەکان
۲.دەست شۆردن
۳دەستکیش لەدەست کردن
٤.خۆناساندن بە نەخۆش و رونکردنەوەی کردارەکە
۵.پاک کردنەوەی برینەکە.
٦.ئەگەر خوین بەربونی هەبوو خوین بەربونەکە دەبیت بوەستێنرێت.
۷.جێڵی سرکەر لە برینەکە دەدەیت یان بە دەرزی بەنجی دەکەیت بەلام ئەگەر دەم و چاو بوو باش وایە بەنج بەکار نەهێنن.
۸.پاشان بە نیدل هۆلدەرەکە دەرزیەکە دەگرین وە بە فۆرسیپسەکە لێواری برینەکە بەرز دەکەینەوە و دورینەوەکە ئەنجام دەدەین.
لایەنی خراپی دوورینەوە👇
۱.هەوکردن
۲.کردنەوەی دوبارە برینەکە
۳.دروست بونی گۆشتئ زیادە
٤.ڕەش بونەوە یان پێوە دیار بونی شوێنی برینەکە.
Myocardial infarction (MI)
کە بە شێوەیەکی گشتی بە جەڵتەی دڵ ناسراوە، کاتێک روودەدات کە لێشاوی خوین کەمدەبێتەوە یان دەوەستێت بۆ ناو خوێنبەری دڵ دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ماسولکەی دڵ، باوترین نیشانە ئازار یان ناڕەحەتی سنگە کە لەوانەیە بچێتە سەر شان و قۆڵ و پشت و مل ،زۆرجار لە ناوەڕاست یان لای چەپی سنگدا ڕوودەدات و زیاتر لە چەند خولەکێک دەخایەنێت. لەوانەیە ناڕەحەتی جاروبار هەست بە سوتانی دڵ بکات. نیشانەکانی تر لەوانەیە کورت بونی هەناسە ،کاڵبونەوە،یان هەستکردن بە ماندوبون. ئافرەتان زیاتر بەبێ ئازاری سنگ ئامادە دەبن و لە جیاتی ئەوە ئازاری مل و ئازاری قۆڵیان هەیە یان هەست بە ماندوو بوون دەکەن لە نێوان ئەوانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 75 ساڵ بوو، نزیکەی 5٪ نەخۆشی ئێم ئاییان هەبوو لەگەڵ کەمی یان هیچ مێژوویەکی نیشانەکانی ئێم ئای لەوانەیە ببێتەهۆی ناڕێکی لێدانی دڵ،وەستانی دڵ ،شۆکی دڵ .
هۆکارەکان بریتین لە:
فشاری بەرزی خوین(زخت)،شەکرە،نەکردنی وەرزش ،جگەرە کیشان ، قەڵەوی، کۆلیسترۆلی خوین ، خۆراکی خراپ و خواردنی کحول لە ڕادەبەدەر
ئەو تێستانەی بۆ دیاری کردنی بەکار دیت:
ژمارەیەک لە تاقیکردنەوەکان سوودبەخشن بۆ یارمەتیدان بۆ دەستنیشانکردن، لەوانە ئەلیکترۆ کاردیۆ گرام (ECGs)، تاقیکردنەوەی خوێن و(angiography) ئی سی جی کە تۆماری چالاکی کارەبایی دڵە، لەوانەیە جەخت لە بەرزبوونەوەیەکی ئێس تی ئێم ئای (STEMI) بکاتەوە، ئەگەر ST segment هەبێت تاقیکردنەوەی خوێن کە بە گشتی بەکار دەهێنرێت بریتین لە ترۆپۆنین کەیەکیکە لە ئەنزیمەکانی دڵ لەکاتی MI گۆڕانکاری بەسەر دا دیت
ڕێگری کردن لەم نەخۆشیە:
١.شێوازی ژیان
چالاکی جەستەیی دەتوانێت مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و دەروونی کەم بکاتەوە، وە ئەو کەسانەی لە مەترسیدان ئامۆژگاری دەکرێن کە لە هەفتەیەکدا 150 خولەک ڕاهێنانی هەوایی مامناوەند یان 75 خولەک بکەن. هێشتنەوەی کێشی تەندروست و خواردنەوەی کحول لە سنووری پێشنیارکراودا و وازهینان لە جگەرە کێشان مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و دەروونی کەم دەکاتەوە.
٢.خواردنی خۆراکە تەندروستەکان و دورکەوتنەوە لە خواردنی ڕیژە کۆلیسترۆل بەرز.
٣.لەکاتی دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەکی دڵ لە لایەن پزیشکەوە پیویستە ئەو دەرمانانەی بۆ کەسی نەخۆش دادەنریت بە ڕیکی پیکی بەکاربیت.
٤.لەئەگەری هەر مەترسیەکی جەلتەی دڵ گەر هەر یەک لەم نیشانانەی سەرەوەت هەبوو نزیکترین نەخۆشخانە ئاگاداربکەوە بۆ ئەوەی دوربیت لە جەلتەی دڵ.
٤.بۆئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرە یاخود پەستانی خوینیان هەیە (زخت) لەسەریان پیویستە ڕێنمایی خۆراک و دەرمانەکانیان پەیڕەو بکەن بۆ دووربون لە هەر حاڵەتیکی نەخوازراو.
دڵەکزێ
دڵەکزێ چیە و هۆکار و چارەسەرەکانی چین ؟؟
دڵەکزێ بریتیە لە هەستکردن بە سوتانی سنگ کە بەهۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک ڕوودەدات ، ئەگەر حاڵەتەکە بەردەوام بوو پێی دەوترێ (GERD) .
هۆکارەکانی دڵەکزێ چین ؟؟
_ زۆر کەس جارجارە توشی دڵەکزێ دەبن وە زۆربەی جار هیچ هۆکارێکی دیاریکراوی نیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە بەهۆیەوە توشی دڵەکزێ دەبین:
✓ هۆکاری سەرەکی لاوازبوونی زمانەی خوارەوەی سورێنچکە (lower esophageal sphincter ) کە بەهۆیەوە پێکهاتەی گەدە دەگەڕێتەوە سورێنچک و لە ئەنجامدا توشی دڵەکزێ دەبین.
✓ کێشی زیادە
✓ جگەرەکێشان
✓ دووگیانی
✓ فشار و دڵەڕاوکێ
✓ هەندێک خواردن و خواردنەوە وەکو (قاوە - کحول - تەماتە - شکولاتە - خواردنە چەورەکان یاخود بەهاراتیەکان)
✓ زیادبوونی هەندێک جۆری هۆڕمۆن وەکو پرۆجیسترۆن و ئیسترۆجین
✓ هەندێک لە دەرمانەکان وەکو ئازارشکێنەکان(ئیبوپڕۆفین )
✓ فتق (hiatus hernia) ئەم جۆرە فتقە کاتێک ڕوودەدات کە بەشێکی گەدەت بەرەو سەرەوە بەرز دەبێتەوە.
بە چەند گۆڕانکاریەکی سادەی شێوازی ژیانکردنت ئەتوانیت حاڵەتەکە کەم بکەیتەوە :
✓ ژەمەکانت بچوک بکەوە
✓ دابەزاندنی کێشی لەش
✓ لەکاتی خەوتن ئاستی سەرت بەرزتربێت لە سنگت
✓ دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولی.
✓ پێویستە 3 بۆ 4 کاتژمێر پێش کاتی خەوتن هیچ خواردنێک نەخورێت.
ئەگەر حاڵەتەکە هەر بەردەوام بوو ئەتوانیت بە وەرگرتنی دەرمان چارەسەری دڵەکزێ بکەیت ئەویش بە وەرگرتنی دەرمانی دژەترشێتی(antacids)
هەروەها دەرمانەکانی (PPI) کە ڕێژەی ترشەڵۆکی گەددە کەم دەکەنەوە وەکو دەرمانەکانی (Omeprazole) و (lansoprazole) .
هەمیشە تەندروست بن💙
نەخۆشی ئێکزیما یان دێرماتایتس، یەکێکە لە نەخۆشییە بەر بڵاوەکانی پێست دادەنرێت. ئێکزیما لە ئەنجامی ھەوکردنی پێستەوە دروست دەبێت. ئەم نەخۆشیە بە خوران، سووربوونەوەی پێست و دروست بوونی لیر و قڵیشان دەناسرێتەوە. ئێکزیما نەخۆشیەکی گوێزەرەوە نییە و کوشندەش نییە ئەگەر بێت و چارەسەری بکرێت و پشتگوێ نەخرێت. ئەم نەخۆشییە بە زۆری لە تەمەنی منداڵیدا بەر بڵاوە.
ئێکزیما بە زۆری لە ئانیشک، بەشی پشتەوەی ئەژنۆکان و دەم و چاو زیاتر ڕومەت، سمت، پشتەوەی گوێ و دەست و قاچ دەردەکەوێت.
جۆرەکان
ئەتۆپیک ئێکزیما: بەربڵاوترین جۆرە. کە پەیوەندی بە وشکی پێست و گۆڕانی بۆ ماوەیی و لە کار کەوتنی سیستەمی بەرگری لەش و ھەستیاری خواردن ھەیە.
ھەوکردنی پێست بەھۆی ماددەی ھەستیاری ئێکزیما: ئەم جۆرە بە کارلێک کردن لە نێوان پێست و ماددەی ھەستیاری دادەنرێت کە سیستەمی بەرگری لەش وەک تەنێکی نامۆ دەیناسێتەوە.
دایسھایدرۆتیک ئێکزیما: خوران و ھەوکردنێکی بێزارکەر لە لەپی دەست و بنی پێ دروست دەبێت. دەبێتە ھۆی بڵق بوونی پێست.
دەمارە ھەوکردنی پێست: دروست بوونی پەڵەی پولەکەیی لە سەر و باسک و مەچەک و قاچ بەھۆی گەستنی مێروو و مەگەز.
ئێکزیمای درھەمی: بە شێوەیەکی بازنەیی لە پێستێکی خوراو کە دەتوانێت ببێتە ھۆی قەتماغ دروست دەبێت.
ھەوکردنی پێستی ماوەبوو: ھەوکردنی پێست لە بەشی خوارەوەی قاچ کە زۆربەی کات پەیوەندی بە کێشەکانی سوڕانی خوێن ھەیھ.
ھۆکاری سەرەکی تووشبون بە نەخۆشی ئێکزیما نەناسراوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بە لە سنوور دەرچوونی وەڵام دانەوەی سیستەمی بەرگری لەش بۆ ماددەی ھەستیار دادەنرێت. ھەندێک لە ھۆکارەکان بریتین لە:
ماددەی وەڕسکەر وەک سابون، شامپۆ و ماددە پاک کەرەوەکان بە گشتی و ھەروەھا گۆشت و سەوزە.
زیندەوەری بچوک وەک بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو.
خواردن وەک بەرھەمەکانی شیر.
گۆڕانی ڕێژەی ھۆڕمۆن بە تایبەتی لە خانمانی دووگیان.
ماددەی ھەستیار وەک تۆز، ئاژەڵی ماڵی و کڕێژی سەر.
پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم وە شێی بەرز و نزم و ئارەقە کردن.
تووشبووانی ئێکزیما چەند نیشانەیەکیان تێدا بەدەر دەکەوێت لەوانە وشکبوونی پێست و هەستیاری، سووربوونی پێست و هەوکردنی، خورانی پێست، پەڵەی ڕەشی پێست هەروەها دەرکەوتنی شوێنی هەڵئاوساوی پێست.
چارەسەرکردن
ئەو چارەسەرییانەی کە لە نەخۆشی ئێکزیمادا بەکاردێت ئامانج لێی چاکبوونەوەی پێستی توشبوو و ڕێگریکردن لە زیادبوونی نیشانەکانە. ھەندێک لە تووشبوان دەتوانن بە تێپەڕ بوونی کات چاکببنەوە، بەڵام ھەندێکیان تا کۆتایی تەمەنیان لەگەڵ نەخۆشیەکە دەمێننەوە.
نه خوشی قەبزی:
ناوه زانستییەکەی نه خۆشی قەبزی (constipation) یه کێکه له نه خۆشییه
باوەکانی جیهان هه ندی جار حالەته و هەندی جار ده بیته نەخۆشییه کی دریژخایەن ،ژنان زیاتر له پیاوان توشی ئەم حالەته دەبن ئەويش هۆکاری ئەوەیه ژنان لایەنی سوزداریان زیاتره و زۆرتر تووشی خەمۆکی ده بن که هوکارێکه بۆ
تووشبوون به قه بزی که خۆی له تەسكبوونەوەی ریخۆلەکان و مانه وه ی
پاشه رۆى له ريخۆله ده بينێتەوه.
🔴 هۆکاری تووشبوون به قەبزی:
کەم خواردنی ئەو خۆراکانه ی ماده ی ڕیشانڵیان زیاتر تیدایه، یان که م خواردنی
سه وزه و میوه و شله مه نییه کان
خواردنی هه ندی ده رمان که ده بیته هۆی دروستبوونی قه بزی به تایبه تی نه ودەرمانانه ی ده بنه هۆی ده ردانی شله ڕژێنه کانی له ش.
نه خوشی مایه سیری ئەوانه ی ئەو نەخۆشیەیان هه یه به زۆری تووشی ئەم
کێشەیە ده بن.
ده رنه هاویشتنی باشەڕو له کاتی خۆیدا و هیشتنه وه ی له ريخۆلەكاندا
هۆكاريكى ترى تووشبوون به ونەخۆشییه.
🔹ـ فریاگوزاری سەرەتای چیە بۆ جەڵدەی دڵ:-
🔸ــ جەڵدی دڵ چیە؟
جەڵتەی دڵ:- کاتێک ڕوودەدات کە ڕۆیشتنی خوێن بۆ بەشێک لە ماسولکەکانی دڵ بگیرێت یان گیرانی یەکێک لەخوێنبەرەکانی دڵ لەئەنجامدا خوێن ناگات بەماسولکە کانی دڵ وجەڵدەی دڵ دروست ئەبێ.
🔴ــ نیشانەکانی جەڵدەی دڵ چیە؟
1_ ئازاری سنگ :- ئازارێکی توند وناڕەحەت لەسەرسنگ دروست ئەبێت بەردەوام ئازارەکە زیاد ئەکات ئەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە وەکوو باڵ وشان وپشت وشەویلگە ، ئەم ئازارە بە ئیسراحەت کردن ئازارەکەی کەم ناکات
2_سەرگێژخوارد وهەست کردن بەبێ تاقەتی
3_ کێشەی هەناسەی بۆ دروست ئەبێت وەکوو هەناسەتەنگی وخێرا هەناسەدان
4_دڵ تێکچوون و ڕشانەوە
5_پێستی بێ ڕەنگ ئەبێ یان کەمێک شین، بە تایبەت دەوری دەموچاو و پەنجەکان
6_ئارەق کردن وتوشی دڵە ڕاوکێ ئەبێت و ماندوێتی زۆر .
💯ــ 🚑فریاگوزاری سەرەتای بۆ جەڵدەی دڵ ئەگەر کەسەکە هۆشی هەبوو واتا بێ هۆش نەبوو؟
1_سەرەتا{DRS ABC} پەیوەندی کردن بەتیمی فریاگوزاری سەرەتای ( 122)
2_ئەگەر کەسەکە ئیشی یان شتێکی ئەکرد ئەبێت بوەستێت و ئیسراحەت بکات بۆئەوەی بتوانی بەئاسانی هەناسەبدات.
3_ ئەگەر جلێکی تەسکی لەبەر بوو لای بدە یان شلی بکەوە.
4_کەسەکە پێشینەی نەخۆشی دڵی هەیە و دەرمانێکی پێبوو دکتۆر بۆی دانابوو کەبیخوات لەکاتی ئازاری سنگ بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە ئازاری سنگ (بۆ نموونە، نایترۆگلیسیرین)، پێویستە دەست بەجێ بدرێت بەنەخۆشەکە لەڕێگای ژێرزمانەوە.
5_ئەگەر کەسەکە ، توانای قووت دانی هەبوو ئەسپرینی پێ بدە.
6_لەنزیکەوە چاودێری کەسەکە بکەو بەجێی مەهێڵە تاکوو تیمی فریاگوزرای ئەگەنە شوێنەکە.
7_ ئەگەر کەسەکە حاڵی بەرەوە خراپتر بوون چوو
،ئامادەکاری بکە بۆ CPR و AED
note/
تکایە ئەگەر کارمەندی نەخۆشخانەی کاتێک دکتۆری ئەڵێ ECG بۆ نەخۆشەکە بکەن خاوە خاوی تیامەکە دەست بەجێ بڕۆ ECG بکە بۆ نەخۆشکە چونکە بەفیڕۆدانی کات لەم حاڵەتانە یەکسانە بە نزیک بوونەوەی نەخۆش لەمردن.
_گرنگی مادەی ئاسن لەماوەی دووگیانیدا:
ئاسن بەشێکی گەورە لەھیمۆگڵۆبین پێکدەھێنێتو ھەڵدەستێت بەھەڵگرتنی ئۆکسجینو پرۆتین لەخڕۆکە سورەکانی خوێنداو دەیگەیەنێتە بەشە جیاوازەکانی جەستە، ماسولکەکان پێداویستی خۆیان لەو رێگەوە وەردەگرن تاکو کارەکانیان بەرێکی ئەنجامبدەن، جگە لەوەش بونی مادەی ئاسن توانای بەرگری مرۆڤ لەبەردەم ماندوبووندا زیاتر دەکات، یەکێک لەخاسیەتەکانی ماوەی دوو گیانی توانای ھەڵمژینی جەستە بۆ ئاسن زیاتردەبێت، بۆیە لەسەر خانمی سکپڕ پێویستە لەوە دڵنیابێتەوە کە بڕی ئاسنی تەواوی وەرگرتوە لەپێناو زامنکردنی پێداویستی منداڵ بۆ ئۆکسجین.
بڕی خوێن لەماوەی سکپڕیدا زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستی بە مادەی ئاسنی زیاتر ھەیە بۆ دەستەبەرکردنی ھیمۆگڵۆبین، جگەلەوەش بونی ئاستێکی زیاتری ئاسن یارمەتی خانمی دوگیان دەدات لەخەمۆکی دوربکەوێتەوەو ھەستکردن بەلاوازیو ماندوبون گرژبون لەو ماوەیەدا کەمدەکاتەوە.
🔴گرنگترین مەترسیەکانی کەمی ئاسن لەماوەی دووگیانیدا:
• دابەزینی کێشی منداڵ لەکاتی لەدایک بونیدا.
• مردنی منداڵ پێش لەدایکبونی.
• مردنی منداڵ بەماوەیەکی کەم دوای لەدایکبونی.
• خەمۆکی دایک لەکاتی سکپڕیدا.
• ئازاری دایک بەھۆی کەم خوێنیەوە لەدوای منداڵبونی.
• زیادبونی مەترسی گەشەنەکردنی مێشکی منداڵ.
🔷گرنگترین ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن:
پاقلەمەنی، میوەی وشککراو وەک کشمیش، زەردێنەی ھێلکە، گۆشت جگەری ئاژەڵ بەڵام زۆرینەی پزیشکەکان رێنمای خانمان دەکەن لەماوەی دوگیانیدا لەخواردنی جگەری ئاژەڵ دوربکەونەوە، ھەروەھا لەماسی سەلەمونو تونەو بادامو بوندقو سەوزەی گەڵادار وەک بروکلیو سپێناغو کەلەرمو برنجو گەنمدا ھەیە.
299
🔴ئەو هؤكارانه ی ئەگه ری تووشبوون به نەخۆشی شه کره زیاد ده که ن:
-قەلەوی و کیش زیادی
-هۆكاریی بۆماوه یی و بوونی نەخۆشی شه کره له یەکێک له ئەندامانی خێزاندا.
-به رزه فشاری خوێن (Hypertension).
-بەرزی ڕیژەی کۆلسترۆل(Cholesterol).
-چەوری سیانی (Triglycerides).
-کەمی بڕی کولسترۆلی سوودبەخش (HDL).
-بوونی كیسی هیلکه دان(PcOS) (PolycystcOvary Syndrom)
-سكپریي.
-وەرزش نەکردن و که می جووڵە
-نه خوشیه کانی دل (Cardiovascular Disease (CVD)).
-تووشبووانی شه کره ی سه ره تایی (Prediabetes).
**له کاتی بوونی یەکێک له نيشانه كان یان هۆکارەکانی زیاد بوونی مەترسی
تووش بوون به شه کره و به رله ئەنجامدانی نەشته رگەری و له کاتی وەرگرتنی چارەسه ری نەخۆشی شه کرەدا پێویسته شیکاریی
(BloodGlucose)یان(HbA1C)
کەئەنجامبدرێت.
Atherosclerosis
ڕەقبوونی خوێنبەرەکان: (کۆبوونەوەی بێدەنگ)
ڕەقبوونی خوێنبەرەکان کاتێک ڕوودەدات کە چەورییەکانی (پلاکی) لەسەر دیواری خوێنبەرەکانت کۆدەبنەوە و دەبێتە هۆی تەسکبوونەوە و ڕەقبوونیان.
ئەمەش دەبێتە هۆی سنووردارکردنی ڕۆیشتنی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە (جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی تری دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات). زۆرجار حاڵەتەکە بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، هیچ نیشانەیەکی نیشان نادات تاوەکو گیرانی بەرچاو ڕوودەدات. ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی( پلاکی) واتە چەوری ناو دیواری خوێنبەرەکان لە ڕێگەی شێوازی ژیانی تەندروستەوە کلیلی پاراستنی تەندروستی باشی دڵ و خوێنبەرەکانە، وەک خۆراکی تەندروست و چالاکی ڕۆژانە وەک وەرزشکردن
نەخۆشیەکانی پەنکریاس:-
-هەوکردنی پەنگریاس
هۆكارەكانی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە زۆر خواردنەوەی وریاكەرەوەكان و خواردنەوە وزەبەخشەكان خواردنەوە كحوولییەكان زۆرجار چارەسەری ئەم هەوكردنە بە دەرمان دەكرێت یان لە حاڵەتە مەترسیدارەكاندا پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت
-شێرپەنجەی پەنکریاس
تا ئێستا هۆكاری دیاریكراو نییە بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە بەڵام جگەرەكێشان و خواردنەوەی كحوول یەكێكە لە هۆكارەكانی زیادبوونی ئەگەری توشبون بەم نەخۆشییە ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی چارەسەری كیمیایی و تیشكی چارەسەر دەكرێت
-نەخۆشی شەکرە
نەخۆشی شەكرە بەهۆی هۆكاری بۆماوەیی یان تێكچوونی سیستمی بەرگرییەوەیە خانەكانی لەش هەڵدەسن بە هێرشكردنە سەر خانەكانی بێتا كە بەرپرسن لە دروستكردنی هۆڕمۆنی ئەنسۆلین
-لاوازی پەنکریاس Exocrine pancreatic insufficiency
نەخۆشییەكە كە پەنكریاس ناتوانێت ڕێژەی پێویست لە ئەنزیمەكان دەربدات
-نەخۆشی Zollinger-Ellison syndrome
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە لوویەك لە پەنكریاس و دوازدە گرێدا كە دەبێتە هۆی زۆر دەردانی هۆڕمۆنی گاسترین
ــــ هۆکارەکانی لاوازبوونی پەنکریاس:-
زۆر خۆری بەدخۆری نەخۆشی شەکرەو هەوکردنی پەنکریاس زۆر خواردنەوەی کحول بوونی بەردی زراو زۆر بەکارهێنانی هۆڕمۆنی Estrogen ئەنجامدانی نەشتەرگەری پەنکریاس
ـــــ خۆپاراستن لە لاوازبوون و نەخۆشیەکانی پەنکریاس:-
بەکارهێنانی خواردنی فرێش دوورکەوتنە لەخواردنی قوتو کراو
خۆبەدوور گرتن لە کحول چەوری زۆر خواردنی شەکرو کاربۆهیدرات
بەکارهێنانی Omega 3
پەلەنەکردن لەخواردنداو باش جوینی
نەخواردنەوەی ئاو لەکاتی نان خواردندا
ــــ باشترین خواردنەکان بۆ تەندروستی پەنکریاس:-
زەردەچەوە:- پارێزگاری لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لە پەنکریاسدا دەکات بەمەش ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە
سیر:-پارێزگاری لە تەندروستی پەنکریاس دەکات ڕێگری لە هەوکردنی دەکات
سپێناخ:-بەیەکیک لە باشترین سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی دادەنرێت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کانزا و دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە هەوکردنی پەنکریاس دەکات
ترێ :-ماددەی ریسفیراترۆڵی تێدایە کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە و مەترسی توشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجەی پەنکریاس کەمدەکاتەوە
🌼تەنـدرووســت باش بــــن 🌼
(نەخۆشی برۆسێلۆزی)brucellosis
🦠برۆسێلۆزی نەخۆشییەکە کە لە بەکتریای بروسێلا تووشی دەبیت. ئەم بەکتریایەش لەکوێ دەدۆزرێتەوە وەک خواردنەوەی شیری پاستوریزە نەکراو واتە (شیری خاو نەکوڵابێت)، خواردنی بەرهەمە شیرییە پاستوریزە نەکراوەکان یان مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە تووشبووەکاندا تووشی نەخۆشی بروسێلۆزی دەبیت، هەروەها دەتوانرێت ئەم بەکتریایە لە گۆشتی کاڵ یان کەم کوڵاوی ئاژەڵە توشبووەکان بگوازرێتەوە، هەڵمژینی هەوای پیس بەهۆی ئەوەی ئەم بەکتریای برۆسێلا بە ئاسانی لە هەوادا بڵاودەبێتەوە.
🔸چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییەش بەدەرمانە لەلایەن پزیشکەوە دەنوسرێت.
🔴نیشانەکانی دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بێن و بچن و بریتین لە :تا و ئازاری جومگەکان و ئارەقەکردنەوە.
🔹وە چۆن بزانین کەسێک توشی نەخۆشی برۆسێلۆزی بووە و دەستنیشانبکرێت:
بەزۆری دەستنیشانکردنی نەخۆشی بروسێلۆزی بە پشکنینی خوێن یان مۆخی ئێسک بۆ بەکتریاکانی بروسێلا یان بە پشکنینی خوێن بۆ دژەتەنەکانی بەکتریاکە.
ئاگاداری تەندروستی منداڵەکەت بە ❗
هه مووشتێک بزانە دەربارەی Vitmin D و گرنگی لەماوەی (childhood) ماوەی منداڵی ؟
کێن ئەوانەی ئەگەری تووش بوونیان زیاترە ؟
چۆنیەتی خۆپارێزی لەم نەخۆشیە ؟
چەندان زانیاری تر ...
Rickets:
♦ نەخۆشیەکە ڕوودەدات لەمنداڵاندا دەبێتە هۆی نەرم بوونی شانەکان هه روەها بێ هێزبوونی ئێسکی شانەکان هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەم بوونەوەی
vitamin D لە لەشدا کەئەمەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوە هه ڵمژینی کالیسیۆم لە ئێسەکەکان
تێبینی:
vitamin D کاری سەرەکی بریتیە لە هه ڵمژینی ماددەی فۆسفات وکالیسیۆم لەلەشدا بۆ بەهێزکردنی ئێسک و شانەکانی ئێسک لەئەگەر کەمبوونەوە دەبێتە هۆی نەرم بوون و بێ هێزی شانەکانی لەش
ئەم نەخۆشیە برتیە لەیەکێک لەنەخۆشیەکان کە دەبێتە هۆی skeletal deformities واتە ناتەواوی شێوەو پێکهاتەی پەیکەرە ماسولکە
🔷 Symptoms
Signs and symptoms of rickets can include
① ـ دواکەوتنی گەشە
② ـ دواکەوتنی گەشە و جوڵەی ماسولکەکان
③ ـ ئازار لە ناوچەی حەوز پشت و قاچەکان
هه ندێک نەخۆشی هه یە کاریگەری دەکاتە سەر
هه ڵمژینی viatmin D و تووش بوون بەم نەخۆشیانە نمونە
Celiac disease
Inflammatory bowel disease
Cystic fibrosis
Kidney problems
دەستکەوتنی سەرچاوەکانی Vitamin D
ـ تیشکی خۆر
ـ خواردن
🔴 هۆکارە هاندەرەکان بۆ تووش بوون بەکەمی VitaminD چین ❗
① ـ dark skin
زانستی پزیشکی بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوە زانسیەکان سەلماندوویانە کە ئەوکەسانەی ڕەنگی پێستیان ڕەشە توانای دروستکردنی بڕێکی گونجاو Vitamin D نیە
② ـ Mother's vitamin D deficiency during pregnancy
کاتێک دایکێک لەماوەی دووگیانی تووشی کەمی ئەم ڤایتامینە ئەبێت کاریگەری دەکاتە سەر کۆرپەلە پاش تێپەڕبوونی چەند مانگێک لەلەدایک بوون
③ ـ Northern latitudes
ئەو منداڵانە لەبەستەڵکی باکورد یا خوود ناوچەیەک دەژین تیشکی خۆری کەم بەردەکاوێت ئەگەر تووش بوونیان بە م نەخۆشیە زیاترە
④ ـ Premature birth
منداڵ پێش وادەی لەدایک بوونی ئاسایی
37 ـ 42 هه فتە
بۆچی تووش دەبن ئەم منڵانە چونکە ئەم منداڵە پێش کاتی لەدایک بوونی خۆی ئاسایی لەدایک بووە ئەمەش دەرەفەتی گونجاوی نەداوە بەمنداڵە کە کالیسوم و فۆسفاتی تەواوی هه ڵبمژێت بە یارمەتی VitaminD بۆیە premature زۆر جار تووش نەخۆشی rickts دەبن
⑤ ـ Medications
دەرمانەکان دەکرێت دەرمانەکان کاریگەری بکەن سەر هه ڵمژینی دوو خوێ گرنگی لەش بە پشت بەکاریگەری خستنە سەر vitamin D دەرمانەکانی وەک
anti seziour , antiviral دژە گەشکەو دژە ڤایرەسەکان
⑥ ـ Exclusive breast-feeding
شیریپێدان بەتایبەت بە منداڵەکەت ئەوە ناکات کە پارێزگری بکات لە تووش نەبوونی بەم نەخۆشیە بۆیە پێوستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ
Vitamin d ـ drop وەربگرێت
🔵 Complications:
لێکەوتەکان
Left untreated, rickets can lead to:
Failure to grow
An abnormally curved spine
Bone deformities
Dental defects
Seizures
🔹How prevention this disease or phenomina
چۆن پارێزگاری ئەکەی لەم نەخۆشیە یاخوود ئەم دیاردەیە کە زۆر باوە
بۆ پارێزگاری کردن لەم نەخۆشیە کۆمەڵێک کردارو چالاکی ئەنجا بدەیت ڕۆژانە هیچ نەبێت 10 بۆ 15 خولەک کاتێک بەیانی خۆر هه ڵدێ منداڵەکە بخە بەر تیشکی خۆر چونکە sunlight یاخوود تشکی خۆر توانای بەرهه م هێنانی بڕێکی زۆر لە vitamin D
هه یە
هه روەها گرنگی دان بە شێوازی خواردنی منداڵەکەت بەتایبەت ئەو خواردنانەی پێبدەی کە دەوڵەمەندە بەم ڤایتامینە وەک ( ماسی سەلەموون ، توونە و شیر ، ماست ، ڕۆنی ماسی ، شربەتی فرێشی پرتەقاڵ )
🎯 دەستنیشانکردن( Diagnosis):
X-rays of the affected bones can reveal bone deformities. Blood and urine tests can confirm a diagnosis of rickets and also monitor the progress of treatment.
💙💉Treatment
Most cases of rickets can be treated with vitamin D and calcium supplements. Follow your child's doctor's directions as to dosage. Too much vitamin D can be harmful.
or may required for surgery
🧾 Guidelines recommend that all infants should receive 400 IU a day of vitamin D. Because human milk contains only a small amount of vitamin D, infants who are exclusively breast-fed should receive supplemental vitamin D daily. Some bottle-fed infants may also need vitamin D supplements if they aren't receiving enough from their formula.
پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ هه موو ئەم ڕێنمایانە جێ بەجێ بکرێت .
باس لە دەرمانێک دەکەین کە زۆر باوە..
تێبینی/هەرگیز بێ ڕاوێژی دکتۆر هیچ دەرمانێک بەکارمەهێنە .
🔷 ئەگەر هاتوو تۆ شوێنێکت ئازاری هەبوو دەرمانێک بەکاربهێنیت بۆ مەبەستی کەمکردنەوە ئازارەکەت ئەوە لەوانەیە ئازارەکەت کەم بکاتەوە بەڵام ئەم دەرمانە زیانت پێدەگەیەنێت بە ئەندامێک یان شوێنێکی تری جەستەت، ئەگەر هاتوو بەبێ ڕاوێژی دکتۆر بەکاری بهێنیت
هەوڪردنې پەردەۍ مێشڪ
ـ
🔸پێناس:
بࢪیتیە لە هەوڪࢪدنۍ مێشڪ و دڕڪەپەتڪ ڪە نەخۆشیەڪۍ باوۍ نێو منداڵـان و ڪەسانې تازە پێگەیشتوانە. ڪە چارەسەرڪࢪدنې بەخێࢪایې قوورسە و پێویستې بە چاودێࢪې هەیە.
🔸نیشانەڪانې چین؟
١- بەرزبوونەوەې پلەې گەࢪمۍ.
٢- سەࢪئێشە.
٣- ڕەقبوونې مل.
٤- حەزنەڪردن لەڕووناڪې.
🔷هۆڪاࢪەڪانۍ چین؟
١- بەڪتࢪیاې Meningococcal.
٢- ڤایࢪۆسې Mumps.
٣- ڤایࢪۆسې Herpes Simplex.
٤- بەڪتࢪیاې Pneumococcal.
🔸پشڪنینەڪان چین بۆ دەستنیشانڪردنې ئەم نەخۆشیە؟
١- تاقیڪارې جەستەیې Ph. Examination.
٢- پشڪنینې تیشڪ { سۆناࢪ }، Ultra Sound.
٣- پشڪنینې خۆین.
٤- وەرگࢪتنې نموونەیەڪ لە دڕڪەپەتڪ.
🔸چارەسەࢪ چیە؟
١- پێدانۍ دەࢪمانې ئازارشڪێنې بەهێز.
٢- پێدانې دەࢪمانې ستࢪۆیدەڪان.
٣- پێدانې ڤاڪسینې وەڪو:
- Pneumococcal Vaccine.
- MMR Vaccine.
- HIB/MENC Vaccine.
باوترین ئەو دەرمانانەی لە بەشی فریاکەوتن (طواري-Emergency ) بەکاردێت:
1.ئەمپولی Voltaren بۆ شکاندنی ئازار کەم و ناوەندى بەکاردێت
2.ئەمپولی Tramal بۆ شکاندنی ئازاری توند یا مامناوەند بەکاردێ
.
3.ئەمپولی Buscopan بۆ چارەسەری گرژبوونی کۆئەندامی هەرس بەکاردێ
.
4.ئەمپولی Decadrone بۆ حەساسیەت بەکاردێ.
5.ڤایەڵی Hydrocortison بۆ چارەسەری حەساسیەو ڕەبۆ بەکاردێت.
6.ئەمپولی Allermin بۆ چارەسەری حەساسیەو هەوکردنی لوتو پێست بەکاردێ.
7.ئەمپولی Aminophylin بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی بەکاردێ.
8.قنینەی Ventolin بۆ چارەسەری هەناسەتەنگی و ڕەبۆ بەکاردێ بەشێوەی تەبخیر(بەهەڵمکردن)
.
9.ئەمپولی Plasil بۆ دڵ تێک چوون و ڕشانەوە بەکاردێ
10.ئەمپولی Diazepam خەوهێنەرو هێورکەرەوەیە بۆ چارەسەری گەشکە بەکاردێت.
11.ئەمپولی Phenobarbital خەوهێنەرو هێورکەرەوەیە بۆ چارەسەری گەشکە بەکاردێ.
12.ئەمپولی Cordaron بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێت.
13.ئەمپولی Adenosin بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ و Tachycardia بەکاردێ
.
14.ئەمپولی Metoprolol بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێ
15.ئەمپولی Lasix بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و Edemaو Hypercalcemia بەکاردێ
16.ئەمپولی Angised بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن و ئازاری سنگ بەکاردێ.
17.ئەمپولی Dopamin بۆ زیادکردنی لێدانی دڵ و بەرزکردنی پەستانی خوێن بەکاردێ.
18.ئەمپولی Isoptin بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێنو ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێ.
19.ئەمپولی Adrenalin بۆ چارەسەری حەساسیەو تەنگەنەفەسی و وەستانی دڵ بەکاردێ.
20.ئەمپولی Digoxin بۆ چارەسەری ناڕێکی لێدانی دڵ.
21.ئەمپولی Potasium Chloride بۆ چارەسەری کەمی پۆتاسیۆم و ژەهراویبون بە Degoxin بەکاردێ
22.ئەمپولی Sodium Bicarbonate بۆ چارەسەری زۆری ترشێتی لەناو خوێن و ژەهراویبوون بە دەرمان بەکاردێ.
23.ئەمپولی Calcium Gluconate بۆ چارەسەری کەمی کالسیۆم بەکاردێ.
24.ڤیاڵی Losec بۆ چارەسەری دڵەکزێ و برینی گەدەو دوانزەگرێ و Gerd بەکاردێ.
25.ئەمپولی Zantac بۆ چارەسەری برینەکانی گەدەو کەمکردنەوەی ترشێتی گەدە بەکاردێ.
26.ئەمپولی cyclokapron بۆ چارەسەری خوێنبەربوون بەکاردێ.
27.ڤایەڵی Heparin بۆ دژە خوێن مەین بەکاردێ بەتایبەت ئەوانەی توشی جەڵدە بوون یا خوێنیان خەستە.
28.قنینەی Lidocaine بو بەنجکردن و شۆردنەوەی چاو بەکاردێ.
چی لەبارەی ڤایرۆسی جگەرە و دەزانیت؟
ئایا نەخۆشیەكی مەترسیدارە؟
نەخۆشی ڤایروسی جگەر چییە؟!
هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی بەهۆی چەند جۆرە ڤایرۆسێكەوە دەبێت كە زۆربەیان بە پیتە ئینگلیزیەكان ناونراون وەك هەوكردنی ڤایرۆسی (A ،B، C، D، E) هەیە هەندێكیان دەبێتە هۆی هەوكردنی ڤایرۆسی درێژخایەن وەك جۆری Bو C وD، هەندێكی تریان بەكتوپڕی دێت و دەڕوا چاك دەبێتەوە وەك جۆری A و E.جۆری B و C و D هەوكردنی درێژخایەن دروست دەكات مەبەست لەوە نیە كەهەركەسێك توشی ئەوە بێت دەبێتە هۆی هەوكردنی درێژخایەن، ئەگەر كەسێك لەتەمەنی گەورەیدا توشی ڤایرۆسی جگەری جۆری B بێت لە95% نەخۆش ئەگەری ئەوەی هەیە چاك بێتەوە لە5% ی توشی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی درێژخایەن بێت، هەمان ڤایرۆسی جۆری B ئەگەر منداڵێك لەسكی دایكیدا لەدایكیەوە وەریبگرێت ئەوە ئەگەری 80% زیاتری هەیە ئەمە ببێتە نەخۆشیەكی درێژخایەن، جۆری C ئەگەر كەسێك توشی بو مەرج نیە ببێتە درێژخایەن، ئەمەش 50-60% ببێتە درێژخایەن كۆمەڵێكی تریان هەیە چاك دەبنەوە.
هۆکارەکان:
هۆكارەكانی توشبون بەم نەخۆشیە بەپێ جۆری ڤایرۆسەكە دەگۆڕێت جۆری A و E لەڕێگەی خواردنی پیس بوو بەو ڤایرۆسەوە توش دەبێت وەكو ئاو سەوزەو میوە و هەر خواردنێكی تر بێت بەو ڤایرۆسە پیس بوبێت، جۆری A بەزۆری لەمنداڵدایە، جۆری E بەزۆری لەژنی دووگیاندا دەبێت، كەجۆری B و C و D لەرێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە” ئەوەشی ووت، بەوپێیەی كە جۆری B و C و Dلەڕێگەی خوێنەوە دەگوێزرێتەوە لەكاتی بەكارهێنانی دەرزی بۆكەسێكی توشبو بەڤایرۆسەكە پاشان بەكارهێناوەی بۆكەسێكی تر كەنەخۆش نەبێت ئەگەری هەیە توشی ئەم ڤایرۆسەی بكات، یاخود ئەوكەسانەی هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن ئەگەر خوێن ببەخشن بەكەسێكی تر ئەوا كەسەكەی خوێنەكە وەردەگرێت توشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت.
نیشانەکان :ـ
لەحاڵەتی درێژخایەندا زۆربەی زۆری نەخۆشەكان بێ نیشانەن كەسێكی ئاسایین هەست بەنیشانەی ناكەین تائەو كاتەی ماكەكانی سستبونی جگەر دەردەكەوێت وەك زەربودی ئاوسانی سك بەهۆی كۆبونەوەی ئاوەوە رشانەوەی خوێناوەی بەهۆی دەوالی سروێنچكەوە یەكێكە لەماكەكانی بەمەمبونی جگەر، لەبەرئەمەشە كەپێش پرۆسەی هاوسەرگیری و نەشتەرگەری و ئیشیی ددانی بكات پێویستە ئەم شیكاری خوێنەی بۆبكرێت.
هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە چییە؟!
بەكارهێنانی گوێزان و تاتۆ پێداویستیەكانی ددان وكە پزیشك بەكاری دەهێنێت خوێنی تێوەدەچێت، ئەمانە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە، هەروەها لەڕێگەی سێكسەوە ئەگەر ژنێك هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت پیاوەكە ئەگەری توشبوی بەڤایرۆسەكە هەیە B و C و D و بەپێچەوانەوە"
چارەسەر :ـ
هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەڕێگەی بەكارهێنانی دەرمانەوە چارەسەر دەكرێت، ئەم نەخۆشیەش پێدەوترێت نەخۆشیە گوازراوەكان كە مشەخۆرێكە میكرۆبێكە لەكەسێكەوە بۆكەسێكی تر دەگوێزرێتەوە، ئەگەر ئەم نەخۆشیە كتوپڕ ببێتە هۆی سستبونی جگەر ئەوكات نەخۆشەكە دەبێت لەنەخۆشخانە بێت، وەگەر ئەمە ڕونەدات ئاسایی لەماڵەوە دەرمانەكانی بەكاردەهێنێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌸هەمیشە سەلامەت بن🌸
نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەكان چیه؟
نهخۆشی درێژ خایهنی گورچیلهكان هەروەها پێی دەوترێت شکستی درێژخایەنی گورچیلە، لە دەستدانی کردارەکانی گورچیلەیە . گورچیلەکان پاشەڕۆکان و شلە زیادەکان لە خوێن دەپاڵێون .کە دواتر لە ریگەی میزدا لادەبرێن. نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەنی دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئاستی مەترسیداری شلەمەنی و پاشەڕۆکان دروستببێت بۆ ئەوەی لە لەشتدا کۆببنەوە
نیشانەکانی بریتین لە :
هیلنج و رشانەوە
کیشە دروست بوون لە خەو
زۆر بوون یان کەم بوونی میز
وشکبوونی پیست
بەرزی فشاری خوین
ئازاری سینگ
کەم بوونی ئارەزووی خواردن
هەست کردن بە ماندووی و لاوازی
هۆکارەکانی توشبوون بریتین لە :
1.جۆری ۱ و ۲ شەکرە
2.بەرزی پەستانی خوین
3.Glomerulonephritis: بریتیە لە هەرکردنی ئەو بەشەی کە کرداری فلتەرکردن ئەنجام دەدات
4. هەبوونی بەرد لە گورچیلەکان
5.Vesicoureteral :بریتیە لە حالەتیک کە بەهۆی گەرانەوەی میز بۆ ناو گورچیلەکان روودەدات
چۆن خۆمان بپارێزین :
1.دوركهوتنهوه له جگهره كێشان
2.پاراستنی كێشی لهش
3.خواردنی خۆراكی تهندروست 4.كۆنترۆلكردنی پهستانی خوێن
5.كۆنترۆلكردنی رێژهی شهكر له خوێن.
🔵 چاره سه ری نه خۆشی قه بزی:
_خواردنی چای کەموون هۆکاره بۆ نەرمكردنەوه ی ریخۆڵه و رەوانکردنی
ریخۆله رۆژانه کوپێک چای کەموون بخۆنەوه دەبیته هۆی چارەسەری قەبزی
که وچکێک کەموون تیکەڵی کوپێک ئاوی گەرم بکەن و پاشان بیخۆنەوه، ئەگه ر
زۆر تووشی قه بزی بوون ئەوا ڕۆژێ کوپنکی لی بخۆنه وه.
ـــ گوله به یبوون هه میشه پیشه نگه له چاره سه ری نه خوشییه کان و پیدانی
ته ندروستییه کی باش بوژانه خواردنەوەی کوپیک چای گوڵه به یبوون قه بزی ناهێڵی و رەوانی له ريخوله كان دروست ده کات.
ـــ خواردنی سەوزه پیویسته رۆژانه سەوزه له (همه خواردنه كان هه بيت وەك: گەڵای توور و كەرەوز.
- خواردنی دۆشاوی توو چاره سەرێکی ئێجگاری نەخۆشی قه بزی ده کات و
ده بیته هۆی پاراستنی ڕیخۆڵە له گرفتی قه بزی، رۆژانه پیش نان خواردن
که وچکیک دوشاوی توو بخونەوه.
رۆژانه خواردنی چه ند دەنکه کەتانێک کۆئەندامی هه رس چالاک ده کات و
گەده و ریخۆڵەکان پاک ده کاته وه و قەبزی له ناو دەبات.
-ئەوانه ی زور تووشی ئەم گرفته ده بن پیویسته رۆژانه کوییک ئاوی جۆ
بخۆنەوه چونکه ئاوی جۆ یارمه تیدەریکی به هیزه بو پاککردنه وه ی ریخوڵەکان.
-خواردنه وه ی ئاو پیویسته رۆژانه بری (نۆ) په رداخ ئاو بخۆنه وه، له مه ش
یارمه تی رژینه کانی گه ده و ریخوڵه ئەدا به ئاسانی پرۆسه ی هه رسکردن
ئه نجام بدەن و هیچ کات تووشی قه بزی نابن
_خواردنی میوه و شکراوه کان سودیکی نیجگار زوری ده بیت له پاراستنی
ريخوله له قه بزی وه ک، هه ڵوژه و قەیسی ئەگه ر به یانیان میوه وشككراوه
بکەنه په رداخیک ئاوه وه و دواتر بیخۆنه وه سوودی زور گرنگ و یەکلاکەره وه ی دەبێ له نه هیشتنی قەبزی.
ـــــــNephrolithiasisــــــ
🔹بەردی گورچیلە:
بریتییە لە نیشتوونی رەق و بچووكی كانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گوڕچیلەكان. بە شێوەیەكی ئاسایی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی دروست كردنی بەردی گوڕچیلە، روون دەبن لە میزدا. بەڵام كاتێك میز چڕ دەبێتەوە، ئەو كات كانزاكان دەبن بە كریستاڵ و بەیەكەوە دەنوسێن و رەق دەبن. ئەنجامەكەی دروست بوونی بەردی گورچیلەیە. زۆربەی بەردە گوڕچیلەیيەكان پێكهاتوون لە کالیسیۆم.
🔹هۆكارەكانی:
كاتێك پێكهاتەكانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری كانزا و كریستاڵ و ترشەكان) لە هاوسەنگی لادەدەن، رێگا بۆ درووستبوونی بەرد خۆشدەبێت.
هەندێك پاڵنەری ديكه ئەگەری درووستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن، لەوانە:
1-لەهەندێ بنەماڵەكاندا زۆرتر بەردی گورچیلە دەبینرێت بەهۆی هۆكارە بۆماوەییەكانەوە .
2-هەندێك جار هیچ هۆكارێكی دیار نادۆزرێتەوە
3-كەم خواردنەوەی شلە وا دەكات میز چڕببێتەوە بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت.
4-زۆر خواردنی ( سپیناخ ، ڕێواز ، فستەق ، گوێز ، چا و كاكاو ) هەندێكجار دەبنە هۆكار بۆ توشبوون بە بەردی گورچیلە .
5-زۆری خواردنی گۆشتی سوور هۆكارێكە بۆ دروستبوونی بەردی جۆری ئۆكسیدی یۆریا .
6-بەكارهێنانی بڕێكی زۆر ڤیتامین C زیاتر لە ١٠٠٠ ملگم لە ڕۆژێكدا لەوانەیە ببێتە هۆكاری زیادبوونی بەردی گورچیلە .
7-جۆرێكی دیكە لە بەردی گورچیلە ناوی بەردی ( سترۆیتی ) ــە كە لە هەوكردنی میزدا دەبینرێت و ژنان زۆرتر دوچاری دەبن .
🔹نیشانەكانی:
تاكو بەردی گوڕچیلە نەجووڵێت و نەیەتە خوارەوە ئەوا ئەستەمە هەست بە بوونی بكرێت. كاتێك دەجووڵێت لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە رووبدەن؛
- ئازار لە تەنیشتەكانی پشت "كەلەكە" و خوار پەراسووەكان.
- گۆڕان لە توندی ژانەكە، لەوانەیە بۆ 20 خولەك تاكو 60 خولەك بخایەنێت.
- ژانەكە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی سك و بنی سك.
- بوونی خوێن لەناو میز یا لێڵ بوونی میز.
- ئازار لە كاتی میزكردن.
- هێڵنج و رشانەوە.
- تا و لەرز هەندێكجار
🔹خۆپاراستن:
گۆڕانكاری لە ژیانی رۆژانە؛ زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە 14 پەرداخ ئاو یا 3.3 لیتر لە شلەمەنی. لە كەش و هەوای گەرم پێویستە زیاتریش بخورێتەوە. ئاو باشترین شلەیە بۆ خواردنەوە، هەروەها رۆژانه خواردنەوەی پەرداخێك لە شەربەتی لیمۆ "سروشتی – خۆت دروستی بكە" مەترسی دروست بوون كەم دەكاتەوە، بەڵام خۆت دووربگرە لە خواردنەوەى شەربەتی پاودەری لیمۆ.
🔹چارەسەر:
ئەگەر بە گۆڕینی ستایلی ژیان بەردەكە دانەبەزی، ئەوا پزیشك بیر لە پێدانی دەرمان، یان شكاندنی بەردەكە بە لێدانی شەپۆل و تیشكی تایبەتمەند، یان دەرهێنانی بە هەناوبین دەكاتەوە و هەندێكجار پێویست بە نەشتەرگەری كراوەش دەكات.
🔴نيشانەكان نەخۆشی شه کره چین:
له کاتی زیادبونی بڕی گلوکوز(Hyperglycemia)
زۆر میزکردن که ده بیته هۆی له دەستدانی ئاو و خوێی له ش.
_تێنویتی به ردەوام
-زۆر ئارە زووی خواردن هاوکات دابەزينى كيش له جۆری یه که م دا.
- ماندونتي
- هه ناسه برکێ
-وەستانی سووڕی مانگانه
-لێڵ بوونی بینایی و لەدەستدانی
- درەنگ چاکبوونەوەی برین و هەوکردنی
-لاوازبوونی هەست و لەهۆش چوون
*له کاتی که مبوونی بڕی گلوکوز(Hypoglycemia)
- برسێتی تووند.
-ناره ق کردنه وه.
-ئازاری سه ر.
-پەشۆکان و لە دەستدانی ته رکیز
-له رزين و بێهێزبوون.
-تێکچوونی بینین و له هۆش چوون.