wtayzanayan | Unsorted

Telegram-канал wtayzanayan - وتەی زانايان

754

فَالـدّالُّ علَى الخَيرِ كَفَاعِله فەرمودەكانى پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) وتەی زانایان

Subscribe to a channel

وتەی زانايان

ئیمامی عومەر هەستی دەکرد کە ئیمامی ئەبوبەکر لەدوای نوێژی بەیانی لەمزگەوت دەردەچوو و دەچوو بۆ ئەوپەڕی شـاری مەدینه هەتا بەیانیەك شوێنی کەوت چووە شوێنێك دواتر کەڕۆیشت
ئیمامی عومەر چووە شوێنەکە بینی ئافرەتێکی نابینای پیر و دووکچی لێیە پرسی تۆ کێیـت ؟؟
ووتی : من ئافرەتێکم بینایم لەدەستداوە و پیاوەکەم مردووە
ئەم دووکچەشم هەیه منداڵـن و بەخێوکارێکم نیـه
ئیمامی عومەر پرسی ئەی ئەو پیاوە پیرە کێ بوو هات ؟
ووتی نایناسم هەموو ڕۆژێك دێت ئەم ناوە گسك دەدات و خواردنمان بۆ ئامادە دەکات و بزنەکە دەدۆشێت و دواتر دەڕوات
ئیمامی عومەر دەستیکردە گریان و فەرمووی :کاری پێشەواکانی دوای خۆت قورس کردووە و گران کردووە ئیمامی ئەبوبەکر.

"روضة المحبین و نزهة المشتاقین " ابن قیم الجزیة

Читать полностью…

وتەی زانايان

پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ:

هەرکەسێ لەپاش هەموو نوێژە فەرزەکان ایة الکرسي بخوێنێ ، تەنیا مردن ڕێگرە لەوەی بچێتە بەهەشتەوە.

*صححە الألباني في صحیح جامع الصغیر (٤٧٥٨) ، والصحیحة (٩٧٢).

Читать полностью…

وتەی زانايان

هاوەڵی ئازیز عبداللە ی کوڕی مسعود (اللە لێی ڕازی بێت) ئەفەرموێ:

ئەگەر ئەهلی دۆزەخ وەعدیان پێ بدرایا ڕۆژێ عەزاب و ئەشکەنجەیان لەسەر سووک ئەکرێ لە خۆشیا ئەمردن.

ـ الزهد لأحمد بن حنبل (١/‏١٣٣).

Читать полностью…

وتەی زانايان

ما شاء الله
نمونەی منداڵی چاك و باش
خودا نمونەی زیاد بکا

Читать полностью…

وتەی زانايان

عائشةو ابن مسعود(رضي الله عنهما) دەفەرموون :

مردنی لەناکاو ڕەحمەتە بۆ ئیماندار ،خەم و ناڕحەتییە بۆ خراپەکار.

[أخرجه ابن أبي شيبة : ١٢١٣٢]

Читать полностью…

وتەی زانايان

ٳبن الجوزي(رحمە اللە) دەفەرموێ:

مردووەڪان خۆزگـە بە یەڪ ڕۆژۍ ڕەمەزان دەخـوازن جا بۆیە پێش ئەوەی بمریت ئەم توێشویە لەدەست خۆتی نەدەیت.

⎮📙 [التبصرة ۷۰-۲]

Читать полностью…

وتەی زانايان

قَالَ رَجُلٌ لِسُفْيَانَ: أَوْصِنِي قَالَ: «اعْمَلْ لِلدُّنْيَا بِقَدْرِ بَقَائِكَ فِيهَا , وَلِلْآخِرَةِ بِقَدْرِ بَقَائِكَ فِيهَا , وَالسَّلَامُ»

پیاوێک بە سوفیانی الثوري فەرموو ئامۆژگاریم بکە

ئەویش فەرمووی: کار بکە بۆ دونیا بە ئەندازەی مانەوەت تیایدا

وە بۆ دواڕۆژیش کار بکە بە ئەندازەی مانەوەت تیایدا، وە سەلام)

[ حلية الأولياء ٥٦/٧]

Читать полностью…

وتەی زانايان

حەقی موسوڵمان لەسەرت چیە ؟

Читать полностью…

وتەی زانايان

حاتم کوڕی اصم رحمە الله دەڵێت :

لەدەست چوونی نوێژی بەیانی
شتێکی گەورەیە ,بەڕاستی حەق وایە
تەعزیەو دڵتەنگی و خەفەتباری بۆ دابنرێت.

#صلاح_الٲمة 2/420

Читать полностью…

وتەی زانايان

🧤پۆشینی ده ست كيش ئیشی ئافرەتانی سەردەمی پێغەمبەر صل الله علیە وسلم و دوای ئەویش بوە🧤

شيخ_ابن_عثيمين - رحِمهُ اللهُ تعالىٰ ئەفەرموێ:

-( الواجب عَليها عنْد الخَرُوج مِنْ البيتْ سَتر كَفيهَا وقَدمَيهَا ووجْههَا بِأي سَاتْر كَان؛
-ولكنْ الأفْضَل لبَس قُفَازينْ كَما هُو عَادة نِسَّاء الصَحابة رضي الله عنهن عند الخروج .
-لەسەر ئافرەت واجبە لەکاتی چونە دەره وه دەست و پێ و روخساری دابپۆشیت جا بەهەر شتێک بیت، بەڵام باشترینیان بوداپۆشینی دەست ده سته كيشه كانه کە ئیشی ئافرەتانی صحابە بوە لەکاتی چونە دەریان رضي الله عنهن..

وە بەلگەشی، پێغەمبەر صَل اللّٰه عَليه وسَلم ئەفەرموێت کاتێک ئافرەت لە ئیحرامدایە:
"لا تلبس القفازين"(رواه البخاري).
ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەسڵی پۆشاکی ئەوان ده ست كيش بوە و لە ئیحرام لەجیاتی ده ست كيشبە شتێکی دی دەستیان دائەپۆشن. )-

* فتاوى علماء البلد الحرام :"741"

Читать полностью…

وتەی زانايان

سوننەته‌ مارەیی که‌م‌ بێت و ئاسانکاری بکرێت بۆی!
ئاسانکاری بکەن با تاوان و فیتنە کەم بێتەوە...
ئاسانکاری بکەن با کچەکانتان قەیرە نەبێت و کوڕەکانتان کۆچ نەکەن بۆ دەرەوە...

پێغه‌مبه‌ری خوا ⦅ﷺ⦆ فه‌رمویه‌تی:
١.《 خَيْرُ النِّكَاحِ أَيْسَرُهُ 》.
[باشترین هاوسەرگیری ئاسانترینیانه‌].
٠الألباني، السلسلة الصحيحة الجزء أو الصفحة: 1842.

٢.《 خير الصداق أيسره》.
[خێرترین‌و باشترین مارەیی ئاسانەکەیەتی ].

٠رواه الحاكم والبيهقي [وصححه الألباني في "صحيح الجامع"(3279)].

Читать полностью…

وتەی زانايان

ابن تيمية رحمه الله دەفەرمووێت:

زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان به‌ڵكو زۆربه‌یان شیفایان بۆ دێ به‌بێ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن ئینجا:
یان به‌هۆی دوعایه‌كی قبووڵ كراوه‌وەیە‌، یان ڕوقیه‌یه‌كی به‌سوود، یان به‌هۆی به‌هێزی دڵی و به‌هێزی پشت به‌ستن و ته‌وه‌كولی به‌خوا.

[ 📘مجموع الفتاوى ٥٦٣/٢١ ]

Читать полностью…

وتەی زانايان

ژیانی هاوسەرگیری زۆر خۆشە
م.عطا پێنجوێنی

Читать полностью…

وتەی زانايان

پەیامێکی زۆر گرنگ بۆ ئافرەتان

هەموو کەسێك هەڵە و تاوان دەکات ئافرەتانیش بێ بەش نین لە هەڵەو تاوان چونکە نەفس و شەیتان و دەوروبەر هەمووکات هەوڵ دەدەن تاوانت پێ ئەنجام بدات یەکێك لەو تاوانانەی کە ئافرەتان تێی کەوتوون پەیوەندی ناشەرعیە لەگەڵ گەنجان و پیاواندا لەگەڵ ئەوەشدا کاتێ پەیوەندی هەیە جاری وا هەیە گۆڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە نێوانیاندا ڕوودەدا دوای ماوەیەك گەنجەکە ئەوەندە لە خوا نەترسە هەڕەشەی لێ دەکات کە ئەگەر تەسمیلی نەبێت ئەوا وێنەکانی بڵاو دەکاتەوە ئافرەتیش جاری واهەیە تەنها لەبەر ئەوەی وێنەکەی بڵاو نەبێتەوە خۆی تەسلیم دەکات گەنجەکە چی بوێت بۆی ئەنجام دەدا جا بۆ ئەوەی توشی ئەم حاڵەتە نەبن ئەوا ئەم چەند خاڵە ئەنجام بدەن!

1. هەوڵ بدە بەهیچ شێوەیەك پەیوندی ناشەرعی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبێت .
2. ئەگەر کەسێك پێتی وت خۆشم دەوێی پێی بڵێ وەرە لەڕێگەی ماڵەوەمان داخوازیم بکە ئەوکات بۆت ڕوون دەبێتەوە تۆی خۆش دەوێ یا نا.
3. ئەگەر پەیوەندێت هەبوو هەوڵ بدە خۆت بپارێزە لە ناردنی وێنە و ڤیدیو بۆ ڕەگەزی بەرامبەر .
4. ئەگەر وێنەت نارد بۆ کەسێك هەوڵ بدە با وێنەکەت بە داپۆشراوی بێ.
5. خاڵی کۆتای کە چەند خاڵێك لە خۆ دەگرێت ئەگەر پەیوندیت هەبوو و وێنەت ناربوو گەنجەکەش هەڕەشەی لێ دەکردی ئەوا ئەم خاڵانە ئەنجام بدە
۱. بەهیچ شێوەیەك تەسلیمی نەبیت ئەگەر وێنەکەشت بڵاو بویەوە ڕەنگە قورس بێت بڵاو بوونەوەی وێنە بەڵام پاراستنی شەرم و حەیات زۆر گرنگترە لە بڵاو بوونەوەی وێنە.
۲. هەوڵ بدە کەس و کارت ئاگادار بکەوە پێش ئەوەی کار لە کار بترازێ.
۳.ئەگەر نەتتوانی کەس و کارت ئاگادار بکەیتەوە ئەوا هەوڵ بدە کەسێکی نزیکت ئاگادار بکەوە مام و خاڵ خزم یان هەرکەسێکی تر کە جێی متمانە بێ.
٤. ئەگەر نەتتونی خزمەکانت ئاگادار بکەیتەوە ئەوا پۆلیس یا ئاسایش ی لێ ئاگادار بکەوە.
بۆئەوەی گەنجە لە خودا نەترسەکان بە مەرامی گڵاوی خۆیان نەگەن و بە کەیفی خۆیان یاری بە شەرم و حەیایی کچان نەکەن لەژێر چەندەها درۆی ئاشکرا و دوبارەدا (دەوڵەمندم و تاقانەم و سەیارەم هەیە ئەمەوێ ببی بە هاوسەری ژیانم ) چەندەها درۆی تر خودا بمان پارێزێ ئەوانە گورگن لە پێستی مەڕدا

داواکارم لە خودا ئافرەتانمان بپارێزێت لە هەموو گورگێك کە لە پێستی مەڕدا خۆی حەشار داوە.

Читать полностью…

وتەی زانايان

ابن تیمیە رحمە الله دەفەرمووێت:

فیتنە کە سەری هەڵدا عاقڵەکان ناتوانن ڕێگری لە بێعەقڵەکان بکەن، سروشتی فیتنە ئاوهایە.

منهاج السنة النبوية: (٤/۳٤۳)

Читать полностью…

وتەی زانايان

ئامۆژگاری بۆ سەردەمی فیتنە.

ئیمام مالك بن أنس (رحمه الله) دەفەرموێت

زۆر دەرمەچن لە ماڵ مەگەر بۆ کارێک زۆر زەروربێت،

هەروەها دامەنیشن لە مەجلیسێک عیلمێکی لێ فێرنەبی.

ترتيب المدارك (٦٣/٢)

#ئیمام_مالك٥٢

Читать полностью…

وتەی زانايان

بە مالیکی کوڕی دیناریان ووت: چۆن ڕۆژت کردەوە؟
فەرمووی (ڕەحمەتی خوای لێبێت):

ڕۆژم کردەوە تەمەنم کەم دەکات تێیدا
تاوانم زیاد دەکات.

📚 إحياء علوم الدين (٦٩٥).

Читать полностью…

وتەی زانايان

ابن مسعود دەفەرمووێ:

زۆر قورئان بخوێنن پێش ئەوەی لەناوتان نەمێنێ و بەرزبکرێتەوە.

[ٲخرجە الدارمي۳۲۰۷]

Читать полностью…

وتەی زانايان

منداڵ و مزگەوت

دایك و باوکی خۆشەویست ڕەحمەتی خوداتان لێ بێت هەندێ ئادابەکانی نوێژو و ئادابەکانی مزگەوت فێری منداڵەکان بکەن هەروەکو چۆن فێریان دەکەن ئیش بکەن و پارە پەیدا بکەن، هەندێ ئامۆژگاریان بکەن کاتێ دەچن بۆ مزگەوت هەروەکو چۆن ئامۆژگارییان دەکەن کە دەچن بۆ میوانی!
بەڵام بەداخەوە دایك و باوك لەبەر فیلم و زنجیرە دراما بێ کەڵکەکان ئاگایان لە منداڵەکانیان نەماوە !!
ڕەحمەتتان لێ بێ پێش ئەوەی بیان نێرن بۆ ماڵەکانی خودا هەندێ ئامۆژگارییان بکەن، ئەمە نمونەیەکی بچوکە زۆرێ لەمنداڵەکان یان نوێژ ناکەن لە ناو مزگەوت و حەوشەی مزگەوت یاری و دەنگە دەنگ و ڕاکردن و هاوارکردن .....
یان کە نوێژ دەکەن لە ناو نوێژەکەدا نوێژ لە دەوروبەریان تێك دەدەن بۆیە ڕەحمەتتان لێ بێ ئاگاداریان بن با موسوڵمانەکان بە خشوع و ئارامیەوە نوێژەکەیان بکە .

Читать полностью…

وتەی زانايان

گەورەیی ڕەمەزان

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ
صلى الله عليه وسلم قَالَ
((مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًاوَاحْتِسَابًا
غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ))

📚 رواه البخاري 38.

واتە: ((ئەوەی لە ڕەمەزان ڕۆژوو بگرێت بە ئیمان و چاوەڕوانی پاداشتی خوای گەورە بكات ئەوا خوای گەورە لە گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت)).

📡 @wtayzanayan

Читать полностью…

وتەی زانايان

زانیارییەکی گرنگ سەبارەت بە نیەت هێنانی مانگی ڕەمەزان
د.عبداللطیف احمد

Читать полностью…

وتەی زانايان

https://youtu.be/DJNPbdVXu-4

Читать полностью…

وتەی زانايان

ئیمـــامـی عومەری کوڕی خطاب فەرمویەتی:

لە دوای ئیسلام بەنـــــدە ھــیچ نیعمــەتێکــی پی نـەدراوە باشتـــــر بـێـت لە برادەرێکــــی چــــاك.

[قوت القلوب ١٧/٢ ]

Читать полностью…

وتەی زانايان

شێخ ابن عثيمين ـ رحمە الله ـ دەفەرموێت:

«هەر کەسێک سوننەت و شتێکی لە دین زانی، پێویستە لەسەری کە بڵاوی بکاتەوەو باسی بکات به عیلم و بەڵگەوە لە هەر شوێن و موناسەبەیەکدا بێت،وە نەڵێت من عالم نیم باسی ناکەم، بەڵێ تۆ عالم نیت بەڵام علمت لایە».

[ شرح رياض الصالحين(٤/٢١٥) ]

Читать полностью…

وتەی زانايان

🔺ئەبو یەعلای حەنبەلی دەڵێت:

هەر کەسێک بچێت بۆ چین بۆ فێربوونی کتێبی (اصول السنة للامام احمد ) زۆری نەکردووە.

📚طبقات الحنابلة..

Читать полностью…

وتەی زانايان

سبحان الله وبحمدە
سبحان الله العظيم

Читать полностью…

وتەی زانايان

‏لا يجوز زيادة " الرحمن الرحيم " في التسمية على الأكل لأن ذلك زيادة عن النص .

الشيخ الألباني رحمه اللّٰه
[ السلسلة الصحيحة (٦١٣/١) ].

زیادکردنی ( الرحمن الرحيم) لەکاتی خواردن دروست نیە

وزیادەیە تەنیا بڵێ ( بسم اللە )

Читать полностью…

وتەی زانايان

🗞واز لەعەیبە و کەم و کورتی خەڵک بێنە چونکە هیچ کەس بێ عەیب و بێ هەڵە نیە و تەنها الله کامڵە...

پێغەمبەر (ﷺَ) دەفەرمێ:
:«يُبْصِرُ أحَدُكُمُ الْقَذَاةَ في عَيْنِ أخِيهِ، وَيَنْسَى الْجِذْعَ فِي عَيْنهِ».
رواه ابن حبان في صحيحه.

واتە: یەکێک لەئێوە پووش (پوشکە) لەچاوی براکەیدا یان خوشکەکەیدا دەبینێ بەڵام کۆترەدار لەچاوی خۆیدا لەبیردەکا (نابینێ).

٭ با خەمی هەڵەو پەڵەی خۆمان بین...
* با نەپڕژێینە سەر عەیب و عاری خەڵک...
* با لەبیرمان نەچێ لەقیامەت لەسەر عەیب و کەم و کوڕیی خۆمان پرسیارمان لێ دەکرێ نەک هی خەڵک.

🌷گەر بەئینسافەوە بڕوانینە کەم و کوڕی و هەڵەی خۆمان ئەوە توانای ئەوەمان نابێت لەسەر هەڵەی براکانمان قسە بکەین.

Читать полностью…

وتەی زانايان

چی پێوەرە بۆ پێش نوێژی
م.عطا پێنجوێنی

Читать полностью…

وتەی زانايان

اللهم صّلِ عَلى نَبِيْنَا مُحَمد، اللهم صّلِ عَلى نَبِيْنَا مُحَمد، اللهم صّلِ عَلى نَبِيْنَا مُحَمد.

Читать полностью…
Subscribe to a channel