754
فَالـدّالُّ علَى الخَيرِ كَفَاعِله فەرمودەكانى پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) وتەی زانایان
قال : عطاء رحمه الله
ئەگەر توانای ئەوەت هەیە لە دوای نوێژی عەسر تاوەکو بانگی مەغریبی ڕۆژی عەرەفە بە تەنیابیت و دوعا بکەیت ئەوە ئەنجامی بدە.
📚 الزهد للإمام أحمد ( ٢٢١١ ).
زیکر و دوعای رۆژی عەرەفە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی :
( خير الدعاء دعاء يوم عرفة ،
وخير ما قلت أنا والنبيّون من قبلي :
لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك ،
وله الحمد ، وهو على كل شيء قدير ) .
صحيح الترغيب : ( 1536 ) .
واتە : باشترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە ؛ باشترین زیکر و دوعا کە من و پێغەمبەرانی پێش من فەرمویانە :
( لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك ، وله الحمد ، وهو على كل شيء قدير ) . واتە : هیچ خوایە نیە بە تاک و تەنها و بەحەق بیپەرستیت جگە لە (الله) نەبێت ، موڵک و سامان هەمووی هی ئەوە ، وە سوپاس و پێزانین هەر بۆ ئەوە بە راستی ، وە ئەو دەسەڵات و توانای بە سەر هەموو شتێکدا هەیە .
ئافرەتێکی میسڕی کە پۆشتە نەبوو کاتێک داوای لێدەکرێت ڕۆڵی ئەکتەری ئافرەتێکی نیقاب ببینێت لە فیلمێکدا.دوای ئەوەی کە فلیمەکەی تەواو دەبێت پرسیاری لێدەکەن تۆ ئافرەتێکی پۆشتە نیت هەستت چۆن بوو بە نیقابەوە؟
وتی لەبەر کردنی زۆر ئیزعاجە و کێشی قوڕسە زوو زوو دەمویست لە کاتی نمایشدا نیقابەکە لابدەم بەڵام نەمدەتوانی لەبەر نمایشەکە. هەستم بە خنکان دەکرد.نازانم ئافرەتانی تر چۆن دەتوانن ئەم جلە ئیزعاجە لەبەر بکەن. بەتایبەت کاتێک جەو گەرمە زۆر ناڕەحەت دەبیت پێی.
بانگخوازێکی میسڕیش لە کۆمێنتدا بەم شيوازە وەڵامی دەداتەوە
خوشکەکەم تۆ لەسەرت قورس بوو نیقاب بکەیت چونکە تۆ لەبەر برێک پارە پۆشتەییت هەڵبژارد و ئەو کەسەشی فەرمانی پێکردبویت پۆشتە بیت دەرهێنەری فیلمەکە بوو واتە تۆ لەبەر دەرهێنەرەکە نیقابت کرد.
بەڵام ئافرەتانی ئیماندار کە باڵاپۆشی دەکەن لە پێناو بەهەشتی خودا دەیکەن ئەو کەسەشی فەرمانی پێکردون مرۆڤێک نیە خودای گەورەیە بۆیە لەسەریان ئاسانە کە نیقاب بکەن و پۆشتە بن لە سەرما و گەرمادا بگرە ئافرەتی پۆشتە ئەوەندە دڵی بە نیقابەکەی خۆشە گەر بەبێ نیقاب دەرچێت بۆ دەرەوە وا هەست دەکات کە بەبێ جل دەرچوە
#وەرگیراوە
ئیمام ئەحمد ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەیفەرموو:
"ئارام گرتن لەسەر هەژاری"
پلەیەڪە تەنها گەورەڪان پێی ئەگەن ..
البِداية والنّهاية ۳۹۲/۱٤
جارێکیان ئیمامی بوخاری بۆ بەدەستهێنانی زانست
بە کەشتی گەشتی دەکرد و هەزار دیناری پێ بوو.
پیاوێک لەناو کەشتییەکەدا خۆی لە ئیمام نزیک
کردەوە و نیشانی دا کە زۆری خۆشدەوێت و
هۆگریەتی. ئیمامیش کە هەستی بەو
خۆشەویستییە کرد، متمانەی پێ کرد و باسی
ئەو هەزار دینارەی بۆ کرد کە پێیەتی
ڕۆژێکیان پیاوەکە لە خەو هەستا و دەستی کرد
بە گریان، جەستەی خۆی دەکوتا و جلی خۆی
دادەدڕی. خەڵکەکە لێیان پرسی: "چی بووە؟
بۆ وا دەکەیت؟"
پیاوەکە وتی: "کیسەیەکم پێ بوو هەزار دیناری
تێدا بوو، لێم ون بووە!"
بەرپرسانی کەشتییەکە بڕیاریان دا یەک بە یەکی
سەرنشینەکان بپشکنن. ئیمامی بوخاری کە
تێگەیشت ئەمە تەڵەیە و پیاوەکە دەیەوێت
تۆمەتباری بکات، بەبێ ئەوەی کەس پێی بزانێت،
کیسە پارەکەی دەرهێنا و فڕێی دایە ناو دەریاوە!
کاتێک سەرنشینەکانیان پشکنی، هیچ شتێکیان
لای ئیمام نەدۆزییەوە. دوای ئەوەی گەیشتنە
وشکانی و خەڵکەکە دابەزین، پیاوەکە چوو بۆ
لای ئیمامی بوخاری و بە سەرسوڕمانەوە
لێی پرسی: "ئەی کیسە پارەکە چی لێ هات؟"
ئیمام فەرمووی: "فڕێم دایە ناو دەریاوە!"
پیاوەکە وتی: "چۆن توانیت ئارام بگریت
لەسەر لەدەستدانی ئەو هەموو سامانە
گەورەیە؟!"
ئیمامی بوخاری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)
فەرمووی:
"ئەی نەفام!.. ئایا نازانیت من هەموو تەمەنم
لە کۆکردنەوەی فەرموودەکانی پێغەمبەردا
ﷺ بەسەر بردووە؟ خەڵکی بە ڕاستگۆیی منیان
ناسیوە و متمانەیان پێ کردووم. ئیتر چۆن بۆ
من دەبێت خۆم بخەمە بەر تانە و تەشەر و
تۆمەتی دزی، تەنها لەبەر چەند دینارێکی کەم؟!"
📚 سيرة الإمام البخاري - للإمام عبد السلام
المباركفوري (122/1 ).
ئیستاش کات ماوە لەوەیە جارێکی تر
ئەم مانگە نەبینیتەوە بۆیە فرسەتە لەدەستی خۆتی مەدە
ئەگەر دەتەوێ پاداشتی ساڵێک ڕۆژووت
بۆ بنوسرێت ئەوا دوای ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئەم شەش ڕۆژ لەمانگی
شەوال بەڕۆژووبە
عَنْ أَبِي أَيُّوبَ الْأَنْصَارِيِّ أَنَّ رَسُولَ اللهِ
(صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ ((مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ، كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْرِ))
رواه مسلم 1164.
واتە : ((هەر كەسێك مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت پاشان شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال بەڕۆژوو بێت ، وەك ئەوە وایە كە ساڵێك بەڕۆژوو بوو بێت)).
@wtayzanayan
ئەگەر دەتەوێ پاداشتی ساڵێک ڕۆژووت
بۆ بنوسرێت ئەوا دوای ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئەم شەش ڕۆژ لەمانگی
شەوال بەڕۆژووبە .
عَنْ أَبِي أَيُّوبَ الْأَنْصَارِيِّ أَنَّ رَسُولَ اللهِ
(صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ ((مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ، كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْرِ))
رواه مسلم 1164.
واتە : ((هەر كەسێك مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت پاشان شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال بەڕۆژوو بێت ، وەك ئەوە وایە كە ساڵێك بەڕۆژوو بوو بێت)).
@wtayzanayan
السلام علیکم ورحمە لله وبرکاتە
تقبل الله منا ومنکم صالح الاعمال
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە جەژنە پیرۆزەی خۆم ئاراستەی گشت موسوڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەتی دەکەم هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت و دووربن لە ناوخۆشی و نەخۆشی، گەردنم ئازاکەن و گەردنتان ئازابێ.
بەڕیوبەری کەناڵی وتەی زانایان
گەورەیی شەوی قەدر
ئەبوهورەیرە ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) دەیگێڕێتەوە ڪە فەرمویەتی :
( مَنْ قَامَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ )
ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە .
واتە: هەرڪەسێك لە شەوی قەدردا هەستێتەوە بۆ شەو نوێژ وبڕوای بەگەورەی ئەم شەوە هەبێت و چاوەڕێی پاداشتی پەروەردگار بێت ئەوا خوای گەورە لەهەمو تاواەڪانی لەوەو پێشی دەبورێت .
قـال الإمام ابـن القیـم - رحمه الله -:
«تالله لو قيل لأهل القبور تمنوا لتمنوا يومًا من رمضان»
واتە : بەخوا گەر بەئەهلی گۆڕستان بوترێت تامەزرۆیتان بۆ چیە ، دەڵێن تامەزرۆی ڕۆژێکن
لە مانگی ڕەمەزان.
[ الـتبـصرة : ۷۸/۲ ]
زانیارییەکی گرنگ سەبارەت بە نیەت هێنانی مانگی ڕەمەزان
د.عبداللطیف احمد
خودا دین و وڵاتمان بپارێزە
هەندێ دوعا م.ڕەمەزان شکور ڕەحمەتی خودای لێ بێت
*قال ضمرة بن ربيعة*:
*يُقال*:
*فرحة إبليس إذا فرق بين المتحابين*،
*كفرحته حين أخرج آدم من الجنة*.
[*مساوئ الأخلاق للخرائطي(١١٤)].*
ئایا پێغەمبەری خودام خۆش دەوێ
صلی الله علیە وسلم
.
صەحابەکان هەندێ دووعاکانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە
قال أحد الصالحين : " والله ما دعوتُ دعوة يوم عرفة وما دار عليها الحول إلا رأيتها مثل فلق الصبح "
اللهم بلغنا يوم عرفة
یەکێ لەپیاو چاکان دەیفەرموو سوێند بەخودا هەردووعایەکم بکردایا لەڕۆژی عەرەفە لەدرێژای ساڵدا دووعاکەم بەدی دەکرد کەقبووڵ بووە
خوای گەورە دووعای هەمووان قبووڵ کات لەم ڕۆژە موبارەکەدا
کاتێک حافز ئەحمەدی شیرازی کۆچی دوایی کرد، پیاوێک هاتە لای کوڕەکەی و وتی: «باوکتم لە خەودا بینی کە لە میحرابی مزگەوتی گەورەی شیراز وەستابوو، جلی پادشایانەی لەبەردا بوو وە تاجێکی
ڕازاوە بە گەوهەر و مرواری لەسەر بوو.
وتم: خودا چی لەگەڵ کردی؟
وتی: لێم خۆش بوو و ڕێزی لێ گرتم.
وتم: بە چی؟
وتی: بەهۆی زۆری سەڵاواتدانم لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ.»
سیر أعلام النبلاء ١٦/٤٧٣
#وتەی_زانایان
قالَ الشَّيخُ ابنُ عُثَيْمِينَ -رَحِمَهُ الله-.
«النَّاسُ في غَفْلَةٍ عَنْ عَشْرِ ذِي الحِجَّةِ؛
فَعَلَى طُلَّابِ العِلْمِ أَنْ يُبَيِّنُوا فَضْلَها لِلعَامَّةِ».
خەڵڪۍ لە بێ ئاگاییدان لە دە ڕۆژۍ مانگۍ "ذي الحجة" لەبەرئەوە پێویستە لەسەر فێرخوازانۍ زانستۍ شەرعۍ فەزڵۍ ئەم دە ڕۆژە دەربخەن بۆ خەڵڪۍ بەگشتۍ .
• مَجمُوعُ الفَتاوى(١٨٩/٢٥)
«وَیْلٌ لِلَّذی یُحَدِّثُ فَیَکْذِبُ لِیُضْحِك بِهِ الْقَوْمَ، وَیْلٌ لَهُ، وَیْلٌ لَهُ!»
«ماڵ وێرانى بۆ ئهو كهسهى قسه دهكات و درۆ دهكات بۆ ئهوهى خهڵكى پێی پێبكهنێت؛ ماڵ وێرانى بۆ خۆى، دووباره ماڵ وێرانى بۆ خۆى!»
سنن ابی داود 4990
ترمزی 2315
نسائی 11126
ئیتر بهسه گالته کردن بو پیکهنین !!!
پـێـغـەمـبـەری خـوا ﷺ
دەفەرموێ: (لايَفْرَكْ مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً،
إِنْ كَرِهَ مِنْهَا خُلُقًا رَضِيَ مِنْهَا آخَرَ)
مسلم: 1469
واتە: با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕق لەژنە ئیماندارەکەی هەڵنەگرێت، ئەگەر ڕەوشتێکیشی بەدڵ نەبوو لێی ڕازی نەبوو ئەوا ڕەوشتێکی تری هەیە بەدڵیەتی لێی ڕازییە.
هەندێ لە ئادابەکانی گەشت و سەیران
پێش دەرچوونت لەماڵ دوو رکعات نوێژی سونەت بکە و کە گەڕایتەوە لەمزگەوت دوو رکعات سونەت بکە
ٱن يصلي ركعتين: فعن جابر- رضي الله عنه- أنه قال: (( إذا همّ أحدكم بالأمر، فليركع ركعتين غير الفريضة )) [البخاري].
وكان إذا قدم من سفر بدأ بالمسجد، فركع فيه. [البخاري ومسلم].
_ بۆ ئەوە بڕۆ کە بیر لە نیشانەو دەسەڵاتی خودا بکەیتەوە نەك بۆ تاوان و گۆرانی و هەڵپەڕکێ .
_ خۆت لە تێکەڵی ناشەرعی بپارێزە .
_ لەکاتی دەرچونت لە ماڵ زیکری تایبەت بخوێنە کەبریتیە لە
(بسم الله، توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)
أبو داود، ٤/ ٣٢٥، برقم ٥٠٩٥، والترمذي، ٥/ ٤٩٠، برقم ٣٤٢٦، وانظر: صحيح الترمذي ٣/١٥١.
_ لەکاتی سوار بوونی سەیارەکەتدا ئەم زیکرە لە بیرمەکە
(بسم الله، والحمد لله ﴿سبحان الذي سخر لنا هذا وما كنا له مقرنين، وإنا إلى ربنا لمنقلبون﴾، (الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، سبحانك اللهم إني ظلمت نفسي فاغفر لي؛ فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت)
أبو داود، ٣/ ٣٤، برقم ٢٦٠٢، والترمذي، ٥/ ٥٠١، برقم ٣٤٤٦، وانظر: صحيح الترمذي، ٣/١٥٦، الآيتان من سورة الزخرف:١٣- ١٤.
_ لەکاتی سەرکەوتن بۆ بەرزایی الله أکبر بکە و دابەزین بۆ نزمانی سبحان الله بکە.
_ لەکاتی دەرچونت بۆ گەشتەکەت زیکری گەشت بخوێنە و فێری منداڵەکانتی بکە
(اللهم إنا نسألك في سفرنا هذا البر والتقوى، ومن العمل ما ترضى، اللهم هون علينا سفرنا هذا واطو عنا بعده، اللهم أنت الصاحب في السفر، والخليفة في الأهل، اللهم إني أعوذ بك من وعثاء السفر، وكآبة المنظر، وسوء المنقلب في المال والأهل)، وإذا رجع قالهن وزاد فيهن: (آيبون، تائبون، عابدون، لربنا حامدون)
مسلم، ٢/ ٩٧٨، برقم ١٣٤٢.
_ ئەگەر گەشتەکەت لە ڕۆژی هەینیدا
لەگوندەکەی خۆت بووی نوێژی جمعە مەفەوتێنە، ئەگەر چەن کەسێك بوون مەحرەمێك لەپیاوان لای ئافرەتان جێ بمێنێ و باقی بچن بۆ نوێژی هەینی.
_ هەوڵ بدە زیادەڕەوی مەکە لە خواردن و خواردنەوەدا چونکە خودا ئەو کەسەی خۆش ناوی کە زیادەڕەوێ دەکات .
_ ئەو شوێنەی لە لێی دانیشتی دوای خۆت پاکی بکەوە لانی کەم بە جۆرێك جارێکی تر چووی بتوانی لێی دابنیشی .
_ پاشماوەکانت لە شوێنی تایبەت دابنێ ئەگەر خواردنی تێدابوو لەشوێنێك دایبنێ کە ئاژەڵ یان باڵندە سودی لێ ببینن .
_ لەکاتی ڕۆیشتن و گەڕانەوەتدا بە ئۆتۆمبێلەکەت کەسانی تر بێزار مەکە و بە شێوازێکی یاسایی ئۆتۆمبێل لێ بخوڕە.
داواکارم لە خودا بەسەلامەتی بڕۆن و بێنەوە
سەفەرتان خێر بێت و پڕ بێ لە بەرەکەت و دوربێ لە تاوان .
ابن القیم🖌️
ئیبن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:( مرۆڤ ناتوانێت بگاتە ئاسوودەیی و چێژ مەگەر لە پردی ماندوێتی و ئازارەوە نەبێت).
کتێب📚: مختصر الصواعق (666/2).
حدثنا وكيع رحمه الله قال :
خرجنا مع سفيان الثوري رحمە الله
في يوم عيد فقال :
« إن أول ما نبدأ به في يومنا غض أبصارنا »
واته : وکیع دەفەرمووێت :
لەگەڵ سوفیانی ثوری لەڕۆژی جەژن دەردەچووین دەیفەرموو : یەکەم شت دەستی پێ بکەین چاو داگرتنە لەنەزەر .
📚 الورع لإبن أبي الدنيا : حديث ٦٦
ئیبن جەوزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
❪پێویستە لەدە ڕۆژی ڪۆتایی مانگی ڕەمەزاندا هەوڵ وڪۆشش زیاتر بدرێت بەراورد بەسەرەتایەڪەی ئەوەش لەبەر دوو هۆڪار:
یەڪەمیان: لەبەر ڕێزی ئەم مانگە ودەست خستنی شەوی قەدر ،
دووەم: لەبەر #ماڵئاویی ڪردن لەمانگێك ڪە ڪەسەڪە نازانێت ئایا جارێڪی تر پێی دەگـاتەوە یاخـود نا ؟❫.
[التبصرة لابن الجوزي: (۲/٤۹۳)] .
لە (شەوانەی قەدر)ــدا چ دوعایەك باشترینە ؟
لە دایکە عائیشەوە -خوای لێ ڕازی بێت- دەفەرمووێت : ووتم : ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم ئەگەر زانیم چی شەوێک شەوی قەدرە چی بەباش ئەزانیت کەتێیدا بیڵێم ؟
فەرمووی : بڵێ : ( اللَّهُم إنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ العَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي ).
واتا : ئەی پەروەدگار تۆ لێخۆشبوویت ، وە لێخۆشبوونیشت پێ خۆشە ، بۆیە لێم خۆشبە .
[الترمذي (٣٥١٣)].
ٳبن الجوزي "بەڕەحمەت بێت"
دەفەرمێ:
⎮مردوەڪان خۆزگـە بە یەڪ ڕۆژۍ ڕەمەزان دەخـوازن⎮
📙 [التبصرة ۷۰-۲]
• ئەنەسی کوڕی مالك خوا لێی رازی بێت فەرموویەتی : هیچ کەسێکم نەبینیوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ بە بەزەیی تر بوبێت بەرامبەر ماڵ و منداڵی .
| صحيح مسلم ( ٢٣١٦ ) |
گەورەیی ڕەمەزان
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ
صلى الله عليه وسلم قَالَ
((مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًاوَاحْتِسَابًا
غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ))
📚 رواه البخاري 38.
واتە: ((ئەوەی لە ڕەمەزان ڕۆژوو بگرێت بە ئیمان و چاوەڕوانی پاداشتی خوای گەورە بكات ئەوا خوای گەورە لە گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت)).
اللھم بلغنا رمضان
اللھم بلغنا رمضان
اللھم بلغنا رمضان
📡 @wtayzanayan
باشترین نوێژ لەلای خودا
قال النبي ﷺ :
(( أفضلُ الصلواتِ عندَ اللهِ صلاةُ
الصبحِ يومَ الجمعةِ في جماعة ))
( باشترین نوێژ لەلای خودا نوێژی
بەیانی ڕۆژی هەینی بە جەماعەت ).
📥الراوي:عبدالله بن عمر
📥المحدث:الألباني
📥المصدر:صحيح الجامع
📥خلاصة حكم المحدث: صحيح
📥الصفحة أو الرقم: 1119
☝ خودایە بێ بەشمان نەکەی لێی .
@wtayzanayan
سزای ئەوانەی سڵاوات نادەن
م.ڕەمەزان شکور ڕەحمەتی خودای لێ بێت
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ