ئێمە حەزئەکەین درۆیەک قبوڵ بکەین کە باوەڕەکانی پێشوومان پشتڕاست بکاتەوە
لە بری ڕاستیەک کە بیرکردنەوەمان تێک بدات🖤
ھەموومان پێویستمان بە کەمێک
کاتە تا لە نارەحەتی و سەختی
ژیان ڕابێن ئەم ژیانە بەس خۆشی
و کات بەسەربردن نیە زۆربەی کات
پڕە لە سەختی و ناخۆشی تۆش
بەھێزبە و بەرگەیی بگرە💛.
گرنگترین وانەی ژیان ئەوەبوو کە هیچکەس هاوشێوەی قسەکانی نییە.
لە فیلمی "تاوانی فریشتەوە"
خۆ ئەگەر نالی و مەحوی و سالم و کوردیش
زیندوو بان ، وەک من بێ دەسەڵات
دەبوون لە وەسف کردنی چاوەکانت 💔’
ڕۆشتنی هەندێك كەس لە ژیانمان
وەك كردنەوەی دەرگای قەفەزێكە كە تێیداین
سەیرم لەوەیە بۆ پێی دڵ تەنگین...!
حەسوودی بە کەس مەبە..
چونکە تۆ ئەوەت بینیوە کە خودا پێی داوە
ئەوەت نەبینیوە کە لێی وەرگرتۆتەوە!🖤
هەندێک شتی ژیانت هەیە هەڵبژاردەی خۆت نییە ؛
بەڵام بەشێکی زۆریان هەڵبژاردەی خۆتە ، بۆچی سەرەڕای ئەوەی خۆت بڕیار بەدەستیت شتانێک و کەسانێک هەڵدەبژێریت کە نیگەرانت دەکەن ، کە ووزەت کەم دەکەنەوە ؟ بۆچی ئەیانهێڵیتەوە ؟ چاوەڕوانی ئەوەیت نرخێکت پێ بدەن ؟ بۆچی سەرەتا خۆت نرخ و بەهای ژیانی خۆت نازانیت و دەستبەرداری هەموو ئەو شتانە نابیت کە دڵتەنگت ئەکەن ؟ پێم سەیرە کەسێک ئازارت دەدات و چاوەڕوانی باش ببێت ژینگەیەک لەگەڵتدا ناگونجێت بەزۆر خۆتی لەگەڵدا ئەگونجێنیت هیچ بەهانەیەکی نییە ، خۆشت ئەوە ئەزانیت و ناتەوێت قبووڵی بکەیت وا ئەزانیت بەبێ ئەوە ئەمریت ، من بەدڵنیایەوە پێت ئەڵێم نامریت ، بۆیە بجووڵێ و بڕۆ هەر شتێک دڵخۆشی نەکردیت پێویست نییە بیهێڵیتەوە و شایەنی تۆ نییە..
گەیشتووم بەو ڕادەیەی
قەڵەباڵخی تێکم دەدات و لەتەنهای ڕادەکەم
ڕوونتر بڵێم تاقەتی ژیانم نەماوە🖤!
دواتـر تێدەگەن کـە گـەیشتن ئەوەنەش خـۆش نییە
ھـەموو خۆشییەکـان لە ڕێگـاکـەدا بوو….🖤
هەرگیز واز لە
شتێك مەهێنەکە بە ڕاستی دەتەوێت
چاوەڕێکردن قورسە بەڵام ،
پەشیمان بوونەوە قورسترە ..
ئەوەندە بەسە کەسێک لە شوێنێکی ئەم دنیایە تۆی لە بیر بێت، بزەیەکی بە سۆز بۆ نەبوونت بکا، ئەوەندە بەسە کە باش بیت لە یادی کەسێکدا🖤!
Читать полностью…