کاتێک لە کەسێک دەبووریت رابڕدوو ناگۆرێت
بەڵام داهاتوو جوانتر ئەکەیت چونکە لێبووردن مانای ژیانە
هەموو ئەوانەی ڕۆشتن
وایان نیشان ئەدا ئەمێننەوە،
سوپاس بۆ نەهاتن و پشت تێکردنتان،
کارەکانم بەوە جوانتر بوو..
🙂
ئەمەوێت بگەڕێمەوە بەڕۆژانی مناڵیم;
ئەو زەمانە کە باوکم، تەنیا پاڵەوان بوو،
عیشق،تەنیا لە ئامێزی دایک کورت دەبوو
بەرزترین خاڵی زەوی،
شانەکانی باوکم بوو
خرابترین دوژمنەکانم،
خوشک وبراکانی خۆم بوون،
تەنیا دەردم، ئەژنۆ بریندارەکانم بوون،
تەنیا شتێک کە ئەشکا،
لیستۆکەکانم بوون
وە واتای خواحافیزی، تا سبەینێ بوو...!
ئەو ئافرەتانەی کە قورسە ڕەفتاریان لەگەڵ بکرێت ئەوانەن کە پارەیان لا گرنگ نییە
ئەوانەی دیاریەکان سەرنجیان ڕاناکێشێت و جۆری سەیارەکەت و سەعاتەکەی دەستت لای گرنگ نییە ئەوەی ناتوانیت بە دورخستنەوەی شتە مادیەکان سزای بدەیت و لە هەمان کات هەموو شتێکی بدەیتێ ناتوانی بە دەستی بھێنیت تاکە شت کە لای گرنگ بێت ڕێزگرتن و مامەڵە کردنی تۆیە لەگەڵیدا لە کاتی پێویستی لەلای بوویت یان نا..؟ کاتێک کە توانای نەبوو بێھێز بوو..! ئایەتۆ هێزی بوویت؟ ئایە کارێکت کردووە تاریکیەکانی ڕێگەکەی ڕووناک بکەیتەوە؟ ئەم شتانەی لاگرنگە دڵە ناسکەکەی سەرچاوەی هێزەکەیەتی بەرگە دەگرێت بەرگە دەگرێت عینادی دەکات بەڵام فرمێسکی ئامادەیە ئەتبەخشێت بەڵام لە بیری ناکات بە ڕاستی پێدەکەنێت و بە ڕاستی بێتاقەت دەبێت و کە خۆشەویستیش دەکات بە ڕاستی لە دڵەوە دەیکات وا باوەڕت پێدێنیت کە خۆشەویستی بۆ ئەو نەکراوە چونکە کە بیرت دەکات ڕەق و سارد دەبێت لەگەڵت وە کاتێک غیرە دەکات شێت دەبێت کاتێک دەترسێت دوور دەکەوێتەوە
وە کاتێک هەست دەکات لەسەری دەکەوێت دەڕوات وا فێرکراوە کە شەخسیاتی خۆی شایەنی ئەوەیە هەزارەها پەیوەندی هاوڕێ و خۆشەویست کۆتای پێبێت لە پێناویدا..!
🙂🖤
ئەگەر
گوماندەكەی هەندێك لە نووسینەكانم بۆ تۆ دەنووسم
زۆر هەڵەیت
هەموو نووسینەكانم بۆ تۆ دەنووسم!😌❤️
لێم مەگرە جارێک لە ئەوینمدا دەتخنکێنم
و جارێک لە بێ مەیلیدا وشکت ئەکەم
بەرگە گرتنم قورسە ئەگەر پێت نەکرا
بڕۆ ئاوڕ مەیەرەوە .🌼
ھەندێک جار مرۆڤ تا ئەوسەری کۆڵانەکە دەچێت، تا ئەوپەڕی دەریاکە دەبڕێت، تا دوا وێستگە دەروات و ئینجا تێدەگات ھەموو شتێک لەسەرەتاوە ھەڵە بوو، تێدەگات یەکەم ھەنگاو یەکەم سەوڵ یەکەم وێستگە ھەڵەبوو
. «چەند ڕەنج بەخەسارە مرۆڤ »🌼
ژیــان ھـەموو شـتێکـت پـێ نادات کە ئـەتەوێت ، بـەڵام "قـەناعەت" وات لێ ئەکات ، ئەوەی کە ھەتە خۆشت بوێت!🌼
Читать полностью…لـە وڵــاتـێـڪ ڪە قـیـمـەتـی ژن بـە جـوانـیـەڪەی بـێـت قـیـمـەتـی پـیـاو بـە سـامـانـەڪەی بـێـت بـە دوای ئـەنـدێـشـەو مـرۆڤـایـەتـی مـەگـەڕێ 🙃!
Читать полностью…دانە بە دانەی ڕێگاکان تاقی دەکەمەوە بۆ دڵخۆشبوونت ئەگەر نەمتوانی باشت بکەم خۆشم لەگەڵت دڵ تەنگ دەبم🙄!
Читать полностью…خۆشمدەوێی وەکو ئەوەی سبەی بمرم
غەریبیت دەکەم وەکو ئەوەی هەتا هەتایە بژیم
لەنێوانی من و ژیاندا تۆ هەیت
بۆیە ئێستا لەگەڵ دنیا، لەو ژن و مێردە دەچین لەبەر خاتری منداڵەکەیان جیا نابنەوە...
خـــــــــــــــاکەلێوە🌹
@xakelewe99
لەبەر چاوم برۆ کۆچ کە بە خەونمدا مەیە هەرگیز
بڕۆ زاڵم بە جێم هێڵە بە لای مندا مەیە هەرگیز
بە کۆڵانی خەیاڵمدا بە شاری شێعرەکانمدا
بە ساڵ و مانگ،بە ڕۆژ و شەو ،مەیە ئیتر مەیە هەرگیز
من لە سەرەخۆ بخوێنەوە...
تەواوی نووسراوەکانم
لە بەر ماندوویی دێشێ
تەنیایی
شاکارێک دروست دەکا، بەناوی شێتی!!!
وە من ئەو شاکارەم بە بایەخی هەموو
وەرزە جوانەکانی ژیانم کڕیوە...
تۆ هەر چۆنی دەتهەوێ بانگم کە...
شێت، لەخۆڕازی، بێهەست...
بەڵام تەنیایم نافرۆشم،
ئەو ڕۆژانە دڵم پێداگرە کە هاوار بکا...
من دەمی دەگرم،
بوومەتە خودای بێدەنگی،
قڕوقەپم کردووە، تا هێمنی خەڵکی دنیا
تێک نەچێ...
بیانوەکانت بۆ ڕۆیشتن چەند منداڵانە بوو، چەند بێتاقەت بووی تا زووتر بڕۆی
لە ناو دڵێکدا کە ڕۆژێ بێئیزن لێی وەژوور کەوتبووی.
من تازیەداری نەبوونت نیم!!
شەرمەزاری ئەو هەموو خۆڕاگرییەم...
p.kh
خەیاڵ هەیە، مرۆڤ دەکوژێت، وای لێدەکات پەیوەندییەکی بە ژیانەوە نەمێنێتەوە، ئەمجۆرە خەیاڵە لە شێتییەوە نزیکترە وەک لە عەقڵ.
بەڵام خەیاڵیش هەیە مرۆڤ زیندوودەکاتەوە، لە مردن ڕزگاریدەکات و ژیان دەکاتەوە بەر هۆش و هەستی مرۆڤدا .
#بەختیار_عەلی
ئەگەر دەیانەوئت برۆن !رئیان لئمەگرە
ئەگەر دوورت ئەخەنەوە ،ئەوا بڕۆ .پئویستت بەوە نیە لەمرۆڤەکان بپارئیتەوە تاکۆ نرخت بزانن
بژي.فئربە.بدرەوشئوە.خۆشەویستي ببەخشە
ئەوانەي کەشایەنۑ تۆن هەمیشە
سۆپازکۆزاري نیشان دەدەن🌼
لە دەستدانی کەسێک
کە ڕێزت ناگرێت یان قەدرت نازانێت
لە ڕاستیدا دەستکەوتە نەک لە دەستدان.👎🏻🖤