1026
من کە کوردم، با بنووسم دەفتەر و دیوانی کورد تا بەڵەد بن ئەو کەسانەی موددەعین میزانی کورد لاپەڕەی خالید گرافیک لە ئینستاگرام | https://instagram.com/xalidgraphic کەناڵی یوتیوب | https://youtube.com/@xalidgraphic
📝 شیرین زوڵف لوول 💬
#بێسارانی
Читать полностью…
📹➡️xalidgraphic">YouTube
✉️➡️telegram
نابێت مناڵەکانمان زمانی خۆمان نەزانێت،
نابێت ئەو کولتوورەی کە وا تێیدا پەروەردە بووم، گوناحم چییە لە ڕۆژی قیامەتدا تێمە بەرامبەر خوا محاسەبەم ئەکات پێم ئەڵێت بۆ چی ڕێزی کوردیت لە عەرەبی زیاتر گرت، ئێژم بۆ منت بە کورد دروست کرد؟ خۆ بە عەرەب دروستمت بکردایە.
#جاسم_کەلاری
#خالید_گرافیک
#حەوت_بەندی_خانای_قوبادی یەکێک لە شاکارەکانی خانایە کە لەم هۆنراوەیەدا خانا دەستدەکات بە ستایش و گەورەیی خوداوەند و پەنا دەبات بۆلای گەورەیی و ڕەحەمت و زاتی خوداوەند و هەندێک جاریش دەستدەکات بە گلەیی کردن و بردنی شکایەتی خوداوەند بۆلای خودی خودا و بەردەوام و لە هەر بەندێک دڵێت:
وەرنە بە زاتت، جەلای زات تۆ
مەکەروون ڕۆی حەشر، من شکات تۆ!
گوێبیستی ئەم شاکارەی
#خانای_قوبادییە بن بە دەنگی مامۆستا مەلا
#موحەمەدی_ڕەبیعی
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
مەولەوی گیان لە مانگێکی ڕەمەزانا بە تەنیا بووە و بەم قەسیدەیە، سکاڵای حاڵی خۆی بۆ یەکێ لە دۆستانی کردووە:
ئازارم جە وێم، بێزارم کەردەن
ڕەویەی ڕەمەزان جە یادم بەردەن
جەو ساوە نییەت ڕۆزەم ئاوەردەن
هیچ ئازام جە هیچ زۆرش نەوەردەن
نە چەم نە دیدەن ئازیزی بێگەرد
نە گۆش نە سەدای یارانی هامفەرد
شیرینیی ئیفتار دڵم تاڵییەن
جام نە جەماعەت دۆسان خاڵییەن
نەوای مەرحەبا نامان نە گۆشم
چەنی ئەلوەداش هەر نە خرۆشم
زایفیم هەر یەند جە حەد بەرشییەن
نەسیم ئەر بارۆم عەجایب نییەن
دیوانی #مەولەوی لاپەڕە ٧٧
منارە، سەدای سەڵاش سەد تەرزەن
مزگی، جە شادی دەماخش بەرزەن
مەی نە خوم چون من نە خەم ئەسیرەن
مەیخانە سەفاش خەیلێ دڵگیرەن
لوولەی تەراویح وەشوەش مدۆ دەنگ
بێئاهەنگەن تار تەموورەی ئاهەنگ
مەرحەبای لیباس تاعەت پۆشانەن
ئەلوەدای کاسکاس بادە نۆشانەن
ساقی، سا سەد جار وە نازت نازوو
هوردەر وە گوڵبانگ سەدای وَامْتازُوا
توڕڕەت نە ڕووی خاڵ جەبین سەراوێز
پیاڵەت چون جام «کەچ دار و مەرێز»
ستارەت نە شەو توڕڕەی قەترانی
هوەیدا و پەنهان شەمس پێشانی
هیلال نە پای شەو نەسیم بۆی نافدا
بنمان نەو شەفەق بادەکەی سافدا
هەی هیلال، هەی عید، خێزۆ جە یاران
وە ڕەغمی گرۆی پەرهێزگاران
شادی دەر وە دڵ لای مەیخاراندا
خەفەت دەر وە جەرگ ڕۆزەداراندا
حەزرەتی #مەولەوی
هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەموو باوەڕمەندانی کوردستان پیرۆز بێت
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
ئاواتێک
#جەلال_مەلەکشا
#زڕەی_زنجیری_وشە_دیلەکان
#خالید_گرافیک
"جەلاد"
#عەلی_حەسەنیانی (هاوار)
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
سەهۆڵبەندانی بێدادی ئەگەرچی تووش و دژوارە
بەڵام لێم سوورە وەک ڕۆژێ بەهار هەر دێ لە دووی زستان
بە خەڵکی عالەمی سەلماندووە تاریخی ئازادی
دەبێ زاڵم لەبەر تێکۆشەران بەرداتەوە دەستان
مام #هێمن
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
من هەر تـــــ🩵ـــۆم هەنی نە ڕووی دنیا و وەس
💙💙:💙💙
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارە وو دوورە وەتەن
بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن
پەڕ وەریوی، باڵ شکاوی، دەنگ بڕاو
بێ بژیوی، بەش خوراوی، دەرکراو
پیری زورهانی، کەنفتی، دەربەدەر
دیدەسووری، دڵ مەکۆی دەرد و کەسەر
داتەپیوی، بێ پەسیوی، بێ قەرار
بێ کەسی، دەستەشکاوی، کۆڵەوار
لێو بە باری، دەردەداری، ڕەنجەڕۆ
شاعیری جوانی پەرستی دڵ بە سۆ
ساقیا! بۆ کوێ دەچی، بۆ کوێ دەچی؟
تۆش لەبەر ئەو ملهوڕانە ملکەچی؟
تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟
چاوی تۆشی هەڵفریواند زێڕ و زیو
تۆش دەگۆڕیەوە دەگەڵ گەوهەر هونەر؟
کەنگێ گەوهەر جوانی کردن بەختەوەر!
زێڕ بەڵایە، بێ وەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند
چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵ پەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵ پەرست!
جوان پەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست
نا مەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ!
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ
ئەو هەوەسبازانە جێی متمانە نین
هەر دەزانن گوڵ چنین و بەی ڕنین
وا وەرە، دەی وا وەرە، نێزیک بە لێم
بمدەیە مەی، بمدەیە مەی تا دەڵێم:
مست مستم ساقیا، دستم بگیر!
تا نیفتادم ز پا دستم بگیر
جا کە سەرخۆش بوم بە دەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی مەولەوی
بشنو از نی چون حکایت می کند
از جدایی ها شکایت می کند
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز!
تا بناڵێنم وەکوو بلوێر بەسۆز
نابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی یە
شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە
با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شیعر
با فراوان تر بکەم ئاسۆی شیعر
پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نییە
دەردی دووری، دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
خەم ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی! ئەدی! ؟
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە هەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێ ژوان و کەونە لانی خۆم
🗯هۆنراوەی مامۆستا⬇️
#هێمن لە کتێبی #ناڵەی_جودایی
#ئارام_مستەوفی
#خالید_گرافیک
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
بێشی نەوێشی
باشەرا بەرۆش، وەروەو کویسانا
هەراڵە برەمی، وێشا نەرمانا
چنوورو زڵفات، شنیۆ بەشانا
سەواڎە ڕانە و منیچ تەنیانا
کەش و کۆ گێڵام تۆ هەر نەویشی
کناچێ ڤاچە، چی نامێبێشی
نامایت پێسەنە بلی ئەو کویسان
هانە تەژنەش بۆ، گێرۆنە دامان
هەرسی مجیارە، واچی یار نامان
پەوچی کەشوکۆ پێسەش سەرامان
من هەر چەمەڕا تۆ نامێبێشی
ئاخ من زانایەم کۆ لوێبێشی
کویسانو سەرەیم وەختا خاڵخاڵ بۆ
ڕەنگ زەرد و ماتەم، ئانا پڕا کۆ
بۆ وینە حاڵوو گا و گۆڕاڵ و لۆ
دەرڎەڎار بوونە کەنیەنی تۆ
من پی دەرڎێوە، زام و نەوەشی
کناچێ تەڵڵا خراوە بێشی
دوریت کارێش کەرد گێرتم نەوەشی
تاسەکێم مەڕدێ نامای سەروەشی
وەرجە پژگیایم گێرەمنە ئەوشی
باواچا گیانش ئەوشینە بەرشی
یاوی سەختم بێ تۆ هەر نەوێشی
بەگیانت قەسەم نامەردە بێشی
📝هۆنراوەی 🔽
#نامق_هەورامی
#ئارام_مستەوفی
#خالید_گرافیک
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
میراتگری ئاڵا و شۆڕش
#ئاڵای_کوردستان هی سەردەمی ”کۆمەڵەیا رێکخستنا جڤاکی” لە xalidgraphic">ساڵی ١٩١٩ زاینی کە لەلایەن #ئەمین_عالی_بەدرخان xalidgraphic">وەکوو ئاڵای نەتەوەی کورد ناسێندرابوو، دوای پاراستنی بۆ ماوەی xalidgraphic">104 ساڵ لەلایەن خانەوادەی بەدرخانییەکان، خاتوو #سینەم_جەلادەت_بەدرخان نەوەی #ئەمین_عالی_بەدرخان، ئاڵاکەی وەکوو xalidgraphic">ئامەنەتی مێژوویی بە جەنابی سەرۆک بارزانی سپارد.
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
عەزیزان ماهـ ڕوخسارێ ژە قەوس ئەبرووان تیری
وە جەرگم ئاشنا کەردەن نەداروم هیچ تەقسیری
وە ناخون سینە شووم کەردم وەشانم توخم میهری ئەو
وە داسی ئەبرووان درویم، جگەر کەردم وە قەلبیری
سێ ساڵە پاسەبانی کەم ژە دەوری خەرمەنی حوسنت
ژە سەد مەن خەرمەنی گوونا، جەوی نادەی بە وەرزیری
ژە عەقڵ و عێشق حەیرانم، نێزانم قەوڵ کامین کەم
نە عێشقم پیم ئەدەی موهڵەت، نە عەقڵم کات تەدبیری
سەگێ پاسی سەرایێ کەی، سەراداران ئەدەن نانش
من عومرێ پاسەبانیم کەرد، چلۆنی نیم دڵگیری
ڕوخی زیبایی شیرین بی وە خوونی کووهکەن باعس
وەها سەییاد تەڕدەس بی، سەیید بەرچی وە نەخچیرێ
هۆنراوەی | #سەید_یاقووی_مایدەشتی
دیکلەمە | #ئارام__مستەوفی
مۆنتاژ و ژێرنووس | #خالید_گرافیک
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
هاتەوە خانزاده خان
هاتەوە با بێتەوە خانزادە،خان یاخوا بەخێر بێت
ئاواز و گۆرانی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
بەشێک لە چاوپێکەوتنێکی مامۆستا ھەژار لەم چاوپێکەوتنەدا مامۆستا هەژار داواکارییەک ئاراستەی گەلانی جیهان دەکات بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە فەوتان و ڕەوا بینینی خوێندن بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد،
ئەمڕۆ #دووی_ڕەشەمە هاوکاتە لەگەڵ ٣٦ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی یەکێک لە کۆڵەکە ئەستوورەکانی ئەدەبی کوردی شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و بلیمەتی مەزنی نەتەوەکەمان مامۆستا #هەژار_موکریانی
#ڕۆژی_جیهانی_زمانی_دایکی
▶️مۆنتاژ | #خالید_گرافیک
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
ڕاستەن مواچان فارسی شەکەرەن
کوردی جە فارسی بەڵ شیرینتەرەن
مەحزووزەن هەر کەس بە زوبان وێش
پیرۆز بێت #دووی_ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە هەموو پارێزەرانی زمانی دایکی
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
چیرۆکی ئەم دەنگە نۆستالژیایەی مامۆستا ڕەبیعی، دەگەڕێتەوە بۆ سەفەرێکی ساڵی1959ـی مامۆستا عەلی مەردان بۆ ڕادیۆ کوردیی تاران و ڕۆیشتنی مامۆستا موحەممەدی ڕەبیعی بۆ تاران و دیدار لەگەڵ مامۆستا #عەلی_مەردان و هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان و لەسەر داواکاری مامۆستا ڕەبیعی بۆ ڕێنوێنی کردنی لەلایەن مامۆستا عەلی مەردانەوە کە مامۆستای بێوێنەی مەقاماتی کوردی بووە. مامۆستا ڕەبیعی لەسەر #مەقامی_ئەڵڵاوەیسی کە یەکێکە لە ڕەسەنترین مەقامە کوردییەکان، ئەم شاکارە شیعرییەی مامۆستا #خانای_قوبادی، کە بەشێکە لە شیعری بەناوبانگی تەرجیعبەندی حەوت بەندی، لە ماوەی دوو حەفتەدا لە ماڵی مامۆستا حیسام ئەمین، ڕادیۆ کوردی تاران و ماڵی مامۆستا #حەسەن_زیرەک کە دۆستایەتی زۆر گەرمی لەگەڵیان هەبووە تۆمار دەکات و لەو کاتەوە دەبێتە بەشێکی گرنگی سەڵای ڕەمەزانی کوردەواری و بە سەڵای مامۆستا مەلا موحەممەدی ڕەبیعی دەیناسن.
📹➡️xalidgraphic">YouTube
📷➡️Instagram
✉️➡️telegram
#پێخۆرێ لە ⬇️
📔 #چێشتی_مجێور
لە وڵامی پرسیارێکدا کە «ئەدەبیاتی کوردی چەند قۆناغی بڕیوە و ئێستا لە کام حاڵدایە؟» گوتم:
دەخیلت بم نەخیلی یا ڕوتابی
وەھا شیرین و سینەنەرم و دڵڕەق
#ھەژار
#بیرتان_ئەکەم
🔴مامۆستا🔽
#ناسر_ڕەزازی
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
دێم و دێم و دێم...
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
هەوارگەی ناسک خەیاڵان
مامۆ ساڵحی شاعیر
نووسین و خوێندنەوەی : ئەکرەم وەڵەدبەیگی
شێرکۆ بێکەس:
١- خانی
٢- وەفایی
٣- مەولەوی
٤- حاجی قادر کۆیی
٥- پیرەمێرد
٦- قانع
٧- عەلائەددین سەجادی
٨- عەبدولواحید نووری
٩- دڵدار
١٠- هێمن
١١- دیلان
١٢- موحەڕڕەم محەممەد ئەمین
١٣- محەممەد مەولوود «مەم»
١٤- سوارەی ئێلخانیزادە
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
شەکەتەنان فرە لالۆ
شەکەتەنان شەکەت لالۆ
دەسوو وێمۆ دەسوو شاریۆ
دەسوو وەریۆ دەسوو هوایۆ
دەسوو مانگێ دەسوو خوڐایۆ
ژیانم بییەن قەرە لالۆ
شەکەتەنان فرە لالۆ
هۆنراوەی | #موعتەسەم_شافێعی
خوێندنەوە | #ئارام_مستەوفی
📹 ➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️ ➡️telegram
شەوی یەلدایە یا دەیجوورە ئەمشەو؟
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەغدوورە قوربان
خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان
چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!
سروشکم نەخشی ناوی تۆ دەکێشێ
کە جێی سێدارەکەی مەنسوورە ئەمشەو
دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە بۆیە
لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
لە خەو هەڵساوە یا ئاڵۆزە چاوت؟
هەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو؟
لە دووریت من وەکوو بولبول دەناڵم
بە وەسڵت عالەمێ مەسروورە ئەمشەو
سوپای موژگان و تیغی ئەبروانت
شکستی فیرقەیی تابوورە ئەمشەو
ئەگەر یاران دەپرسن حاڵی نالی
لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو
📝هۆنراوەی حەزرەتی 🔽
#نالی
#شەهرام_مەنسووری
#خالید_گرافیک
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
ڕاوکەری بەدخۆ
بە سەدان تۆپ و پیلانگێڕان هەزاران تفەنگ
دوژمن ناتوانی گەلمان ڕوونە بۆت نابێ بێدەنگ
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر
ناکەوێ نانەوێ ڕاوەستاوە ئاڵای ڕزگاری
ھاوار ھەر بەرزە نابڕێتەوە لە کوردەواری
ڕاوکەری بەدخۆ بەردینەدڵ خوێنڕێژی خوێنخۆر
لێت بەسەر ناچێ دوایین ڕۆژتە تا کەی زوڵم و زۆر
شەو تاریکیش بێ بڵێی و نەڵێی ڕۆژ دەبێتەوە
کۆت و زنجیریش پۆڵابەست بێ هەر ئەکرێتەوە
🎙 بە دەنگی مامۆستا | #ناسر_ڕەزازی
📹دیزاین و ژێرنووس | #خالید_گرافیک
#ئاڵای_کوردستان
#ڕۆژی_ئاڵای_کوردستان
#kurdistan
#کوردستان
خەریکی جەردم
مووەکانم سپی دەبن، باڵا و کێشم لەدەست دەدەم
یادەوەری هەر کاتێ بیەوێ دەمباتەوە سەر شکستێک
جۆرەکانی خواردنەوەی مەراق زۆرتر دەبن و
ژمارەی خواردنە ڕێگە پێدراوەکان کەمتر
ئاراستەی گلەییم لە نیشتیمانەوە گۆڕیوە
بۆ خیانەتی پەنکەریاس و ئەژنۆیەکم
سجلی جەردی تەمەنم هەر لە کەمی دەدا
تەنیا خۆشەویستیم بۆ تۆ، زیاد و زیاد و زیاتر دەبێ
هۆنراوە و خوێندنەوە #تەلعەت_تاهیر
مۆنتاژ و ژێرنووس | #خالید_گرافیک
📹➡️xalidgraphic">YouTubeЧитать полностью…
✉️➡️telegram
سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ مەحوی
بە بێ حیکمەت نییە دەفڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم
حەزرەتی #مەحوی