ساڵانێڪ ئاواتمان ئەوەبو کەدەچینە دەرەوە لەماڵ خوشڪانێکی وەڪ خۆمان عابا و نیقاب ببینین بەڵام ئێستە وامان لێ هاتوە ڕا بڪەین لە بینینیان نیقاب و عابای سورو زەردو ...... بە ئەنواع شێوە خۆتان دەڕازێننەوە چاوەکانتان ڕەش دەکەن بەبێ کردنی خیمار جانتان و پێڵاو لەگەڵ یەک دەگونجێن و ئەوکات هاتون ناوی خۆتان ناوە ئافرەتانی شوێنڪەوتەی سەلەف بەجلەکەشتان دەڵێن عابا و نیقابی شەرعی ! لەخوا بترسن بەسە شوێنڪەوتنی نەفس و شەیطان عابا و نیقابی شەرعی جوانی دادەپۆشێت نەڪ خۆی پێوە جوان بڪرێت ..!
✍️ ..
ئێوارەیەکــ مەرگ دەمانخاتە ئامێزی خۆی
ڕۆح ئەباتــ و جەستە جێدەهێڵێت
دەڕۆین و ناگەڕێینەوە
وادەی سەفەربێ دەڕۆینــ
ئیدی لەچاوی یەک وون ئەبین
ئازاری یەکتر مەدەن
قەدری یەکتر بزانن..
⛓🤍
رۆژانێکی ژمێردراو و کەم ماون ..
عیبادەتی شەوێکیان بەقەد عیبادەتی ھەزار مانگە..
- زۆر بلێن : اللهم إنك عفوٌ تحب العفو فاعف عني …
#ليال_القدر
چەندین بەھاری تەمەنم تێپەری وە ئەمەی ڕۆیشت لەتەمەنم بوو،ساڵانێك تێپەری وتێدا زانیمان كە ئەم تەمەنە ژمارەیە وە لە چاوەڕوانی ئەم ژمارەینە كەژیانمان تێدا ڕائەوەستی.
شاعیر ووتی:-
ووتیان ساڵێك لە تەمەنمان ئەڕوات
ووتم چۆن؟ ئەمە تەمەنەو خۆی چەن ڕۆژێكە.!
ساڵ ناڕوات بەڵكو ئێمە ئەڕۆین
بەرەوكۆتا ساتی ژیانمان ، وە ساڵەكان تەنھا ژمارەن.
-
ھەموو ڕۆژ و كات و ساتێك لەژێر ڕەزامەندی الله بێت خۆشیە،وە ئەوەی بۆ ھەواو وئارەزوەكانى ئەم دونییایە بێت حەسرەتە.
یا الله ھەموو تەمەنمان لەژێر ڕەزامەندی تۆ بێت .
اللهم حُسنَ الخاتمةِ وجميلَ الأثَرِ.
٢٠٢٢/٤/١٤مـ
١٤٤٣/٩/١٣هـ
..
-دەبێ ئەو چاوەی ھیچ فرمێسکێکی بۆ خودا نەڕشتیبێ چ عوزرێکی ھەبێت !؟
ليس لعينٍ لم يفض ماءها عذرُ 💔
ئەو چاوەی فرمێسکی نەڕشتبی عوزری نیە 💔
خوایە ئەم نیەتە لەدڵما ھەڵڪێشۍ |
چێژۍ ئاخیرەت « قیامەت » بەدەست ناھێنێ ئەوەۍ حەزبڪات خەڵڪۍ بیناسن!!!
|| بیشر ـۍ حافۍ || ڕەحمەتۍ الله,ـۍ لێبێت
◇ حلیة الأولیاء
.
﴿ فلا يحزنكَ قولهم إنَّا نعلمُ مايسرون وما يُعلنون ﴾
دڵنەوایـــــــەڪی چەندە ئارام بەخشە یارب.....
ڪە قســــەی هەندێڪ ڪەس وێرانت ئەکات ...
ڪە قســــەی هەندێک لەخوا نەترس
ژیانت بەرەو وێرانی ئەبات
بوختانــــت بۆ ئەکەن
تو ئەی ئەو ڪەســــەی دەستت بەدینەکەتەوە گرتوە ...
ئەگەر عەبدێک لەسەر ئەم ئەرزە نەما هەمووی پشتـــــی تی ڪردی ...
ئەوا بزانە زاتیڪ لەسەر عەرشــــەوە پشتیوانتـــــە ...دڵنەوایــــــت ئەڪات ..ئەیەویت تەنها خۆی لەپشتت بێــــت ...
ئارام بگــــرە بەهێــــــز بە
@xandakam
رمضان يَدنو والقلوب تـ شوَّق ـتْ
ونسائِمُ الذكرى يَفيضُ حَنينُ ـها
ڕەمەزان نزیک ئەبێتەوە و دڵەکان تامەزرۆینە
وە شنەی یادگاریەکان پڕ بووە لە پەرۆشی
بەدیهاتنی فەرموودەیەك
له نیشانهكانی قیامهت ئهوهیه كهسێك دەچێتە مزگهوتێك و بەناویدا تێدەپەیڕێت وەكو ڕێگا یان بۆ مەبەستی تر بەكاری دەهێنێت و دوو ڕكات نوێژی تێدا ناكات
ههروهها كەسەكانیش تەنها سەلام لە ناسراوی خۆیان دەكەن و ئەگەر كەسێك نەناسن سەلامی لێ ناكەن
جا سبحان الله ئەم فەرموودە لەم ڕۆژگارەدا بەتەواوی جێبەجی بووە، خەڵكی زۆر جار مزگەوتەكان بۆ مەبەستی چوونە سەر ئاو و هەندی مەبەستی تر بەكاردەهێنن بێ ئەوەی بڵێن با دوو ڕكات نوێژیش بكەین، هەروەها بە دەگمەن كەسێك سەلام لە كەسێك بكات بی ئەوەی بیناسێت، تەنانەت جاری وا هەیە بەرانبەرەكەش تووشی سەر سوڕمان دەبێت كە ئایا ئەو كەسە بۆچی سەلامی كرد لە كاتێكدا هیچ پەیوەندیەەكی هاوڕێتی یان خزمایەتی لە نێوانماندا نییە!
#وەرگیراوە
لـەبـەهـەشـت دا غـوڕبـەت کـۆتـایـی پـێ دێـت خـۆشـەویسـت و ئـازیـزان بـەیـەک دەگـەنـەوە گـەیـشتـنـێـک بـەبـێ دابـڕان
بـریـنـەکـانـیـش سـارێـژ دەبـن ئـازارەکـان کـۆتـایی دێ.
لـەبـەهـەشـت دا غـوڕبـەت کـۆتـایـی پـێ دێـت خـۆشـەویسـت و ئـازیـزان بـەیـەک دەگـەنـەوە گـەیـشتـنـێـک بـەبـێ دابـڕان
بـریـنـەکـانـیـش سـارێـژ دەبـن ئـازارەکـان کـۆتـایی دێ.
لە پەنایدا دانیشتم و لە سەرمادا دەلەرزیم،
پێغەمبەری خوداﷺ هەستی پێ کردم،
لەو دەمەدا نوێژی دەکرد،
عەباکەی واڵاکرد و منیشی کردە ژێر عەباکەیەوە،
هەموو ئەندامەکانم ئارام بوونەوە و هەستم بە گەرمی کرد.🥺
خۆزگەم پێت حوزەیفەی کوڕی یەمان 💔
✨اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمِّدٍ✨
~
وە لە کۆتایدا خودا ئەوەت ئەداتێ کە
باشە بۆت،
چیرۆکەکە لەوێوە دەستپێئەکات...
⌠ئەوەی کە باشە بۆت⌡
نەک ئەوەی کە تۆ ئەتەوێ❤️🩹
حبيب العابد دەڵێت:
چومە شاری بەصرە بینیم بازاڕەکان داخراون و دوکان و فرۆشگاکان چۆڵن
وتم: ئەی خەڵکی بەصرە ئایا ئێوە جەژنێکتان هەیە و من نازانم ؟
وا بازاڕ چۆڵە ؟
وتیان: نەخێر بەڵام حەسەنی بەصری لەمزگەوتە ئامۆژگاری خەڵکی دەکات
خەڵکی بۆلای ئەو چون.
دەڵێ بە پەلە چوم و بینیم لەجێیەکی بەرزە و دەی فەرموو: ئەی خەڵکینە خۆتان ئامادەکەن بۆ ڕۆشتن، هیچ نەماوە لە دونیا کەمێک نەبێت.
المواعظ_والمجالس_١٨١.
ئەوان بازاڕیان چۆڵەکرد بۆ ئاوەدانی قیامەتیان
ئێمە قیامەت چۆڵەکەین بۆ ئاوەدانی بازاڕمان.
ئەوان ڕێزی زانا و ئامۆژگاریەکانیان ئاوا بۆ گرنگ بووە.
.ئەو بەڕماڵەی بۆ دیداری
پەروەردگار ڕایە خەیت
نیشتمانێكە هەرگیز دانیشتوانەكەی شكست ناهێنێن🤍🫂..
کەسانێک هەن وشەکانیان بەقەد ڕۆمانێک
جوانی لە دڵمان جێ ئه هێڵێ ئەوان وەکو
بەختن یەک جار دێن وێنەی تەمەنن دوبارە
نابنەوە ئەوان ئەبێت لە باشترین شوێنی دلت
هەڵگریت تا وەکو دەستی ناشرینی دەوروبەر
جوانیان کەم نەکاتەوە!
🌻🌼
#di_di
ئیمامی ابن کثیر (رحمە الله) دەفەرموێت :
هیچ خۆشەویستیەک لەنێوان دوو ڕۆح دا نیە کە بە ئەندازەی خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد گەورە بێت !
@xandakam💍
من تعود على تأخير الصلاة فل ينتظر التأخير في كل شيئ..
ئەوكەسەى ڕاهاتوە لەسەر دواخستنى نويژەكانى بێ عوزر، با چاوەڕێ بێت لەدواكەوتنى هەموو شتێكى،)
لە دیــن و ڕەوشتـی یەکتـر بپــرســن چیتان
داوە لە موڵك و جــوانی خــۆ بازرگانی ناکەن
إن كان نصيبك من الدنيا قلب لين، فقد نجوت
ئەگەر بەشی تۆ لەدونیادا دڵێکی نەرم بێت، بەدڵنیایەوە ڕزگارت بووە
.
@pegay_isl4m
بۆچی ئافرەتان ئامانجی یەکەمی ئەوانن ؟!
ئەو وێنەیە ساڵی ۱۹۳٦ لە شاری دیمەشق گیراوە .
ئا ئاوابوون ئافرەتانی موسڵمان پێش ٨۰ ساڵ !
پرسیارکرا لە ناپلیۆن :
چی قەڵایەکی بەهێز هەبوو لە ناو موسڵمانان کە ڕێگر بێت لە بەردەمی فەڕەنسا تاکو خاکی موسڵمانان داگیربکەن ؟
گوتی : الأمهات الصالحات ! دایکە صالیحەکان !
جا بۆیە ئافرەتان بونە هەدەف و ئامانجی یەکەمی کوفر.
جلادستون دەڵێ : ئەگەر بمانەوێت دەست بەسەر ئیسلام و موسڵمانان دابگرین دەبێت حیجاب و نیقاب لە ئافرەتانی موسڵمان دابماڵین و قورئانەکانی پێ دابپۆشین !
بەڵێ بەداخەوە ئەوان سەرکەوتوو بوون لەم پیلانەیان و توانیان ئافرەتانی موسڵمان لە خشتە بەرن و ڕووتیان بکەنەوە بەناوی ئازادی و پیشکەوتن !
جا بۆیە ئێستا دەبینی کابرا خێزان و کچەکەی بەڕووتی دەچێتە دەرەوە و قورئانێکیشی لەماڵێ داناوە بە پەڕۆیەکی سەوز جوان پێچاویەتیەوە ...!؟
بــەدوای کەسـدا ڕا مــەکــە، ئـــەوەی خـۆشی بوێـیت لەلات ئەمێنێتەوە.
چەن جوانن ئەو کەسانەی ناگۆڕێن لەگەڵ گۆڕانی ژیاندا ھەر وەکوو ئەو کاتانە ئەمێننەوە کە ناسیومانن.