سەرپێچی دەرگایێکی داخراوه
ئه گەر جورئەتت كرد جارێک بيكەيتەوه
ئەوه بۆت ئاسان دەبێ كە چەن جارێکی تريش بيكەيتەوه ........بۆیە سوور بە لە كوشتني لە هەنگاوی يەكەم
@xandakam
|| لاتيأس من صعوبة الطريق...
فالصراط المستقيم على صراط جهنم ...
ولكنه طريق إلى الجنة...
نا ئومێد مەبە لە سەختی ڕێگاکە...
چونکە ڕێگەی ڕاست لەسەر پشتی دۆزەخە...
بەڵام ڕێگەکەیە بۆ بەھەشت...💛
دەست پێدەکەینەوە ان شاء الله تعالى🌿💜
هذه الحياة ممر لا لنحيا بها،
إنا نموت لنحيا بعدها عمرا"
ئەم ژیانە رێڕەوه نەک بۆ ئەوەی تێدا بژین
ئێمە ئەمرین بۆ ئەوەی تەمەنێک دوای ئەو بژین "
پێغەمبەری خوداﷺ بە بەهەشت دڵنەوایی هاوەڵانی دەکرد!
ئەو دەمەی یاوەران پۆشاکێکی ئاوریشمیان بینی،
پێی سەرسامبوون، پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی:
دەسماڵەکەی سەعدی کوڕی مەعاز لە بەهەشتدا
زۆر لەمە باشترە!
لە موئتەدا هەردوو دەستی جەعفەر قرتان،
پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی:
خودا بۆی گۆڕی بە دوو باڵ و لە بەهەشتدا پێی دەفڕێت!
گەر یەکێک منداڵێکی بچووکی لەدەست بدایە،
پێغەمبەری خودا دڵنەوایی دەکرد و هەواڵی پێ دەدا
کە ئیبراهیم و سارەخاتوون چاودێری دەکەن!
هاوڕێ گیان با بەهەشت دڵنەوایی کارت بێت،
بەهەشت سەرکەوتنێکە
هەموو شکستەکانی پێشوو دەکاتە شتێکی پووچ،
دۆزەخ شکستێکە
هەموو سەرکەوتنەکانی پێشوو دەکاتە شتێکی پووچ،
گەر لە جەنگەکەی دونیادا شکستت هێنا، خۆت کۆبکەرەوە،
لە بەهەشتدا دڵنەواییەك هەیە
کە دڵەشکاوەکەت ساڕێژ دەکات!
لە بەهەشتدا،
خۆشەویستانت جێت ناهێڵن،
خۆشەویستانت لەگەڵتن، بۆ تۆن، نزیکتن،
ناچارنیت بەهەموو بوونتەوە بجەنگێیت
بۆ ئەوەی براوەبیت لە پارێزگاری کردن لێیان!
لە بەهەشتدا،
ئازار و بێداری بوونی نییه،
نە ئاگر لە سینەت بەر دەبێت،
نە سەرما ئێسکەکانت دەپوکێنێتەوە،
ساغ و سەلامەتیت و هیچ ئازارێکت تووش نابێت!
لە بەهەشتدا،
چاوێـک بوونی نییه کە لەتاو گریاندا سووربووبێتەوە،
پێڵووەکان لەتاو بێداری وشک نەبوونەتەوە،
لۆچی پێست و پیری بوونی نییه،
پشت چەمانەوە و لاوازی ئێسکەکان بوونی نییە،
خەیاڵی ئیسراحەتی ئەوێ بکە و دڵنەوایی خۆتی پێ بکە!
لە بەهەشتدا،
دەگەیت بەدیداری ئەوانەی مردون و جێیان هێشتووی،
دەگەیت بەوانەی خۆشت ویستن بەڵام دونیا بەخیلی کرد و
نەگەیشتی بەدیداریان،
لە بەهەشتدا دەگەیت بەوەی نەفست حەزی پێیە!
لە بەهەشتدا،
دەبیتە هاوڕێی پێغەمبەران و پیاوچاکان، ئەبوبەکر و عومەر،
ئاسیای کچی موزاحیم و مەریەمی کچی عیمران،
دەگەین بەدیداری ئەوانەی
کە لەدونیادا شانازیمان پێوە دەکردن!
لە بەهەشتدا،
تەماشای ڕووی موبارەکی خودا دەکەین،
هاوڕێ گیان خەیاڵی ئەو دیمەنە بکە،
هەر هێندەی خەیاڵی بکەیت،
بەشێک لە ئازارەکانت لەلا سانا دەبێت!
خودایە بەهەشت بکە بە نسیبمان.
- سڵاوت لێ بێت هاوڕێ گیان، ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
-
"وَاعلَمْ أنَّ الحُبَّ ليسَ بِأنْ يَكونَ المَحبُوبُ بِلا عُيُوبٍ، وَإنَّمَا الحُبُّ أنْ يَظَلَّ المَحبُوبُ بِرغمِ عُيُوبِهِ مَحبُوب."!
وە بزانە خۆشەویستی ئەوە نییە ئەوکەسەی خۆشت دەوێ بێ کەم و کوڕی بێت، بەڵکو خۆشەویستی ئەوەیە خۆشەویستەکەت بە خۆشەویستی بمێنێتەوە سەرەڕای ئەو کەم و کوڕیانەی هەیەتی."!
- الـرَّافِعيّ•
وەرگیراوە
الصنابحی رحمە الله دەفەرموێت :
لەیەمەن بە مهاجری ڕۆیشتین ئامانجمان ئەوەبوو بگەین بە رسول اللهﷺ
تا گەیشتین بەشوێنێک ئەسپ سوارێک هات و پێی وتین :
پێنج شەوە رەسول الله ﷺ مان ناشتووە
گەورەترین لەدەستدان 😔💔
🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمِّدٍ🌻
دوای زەواجەكەیان پێشەوا عەلی دەفەرمووێت:-
بە خۆشەویستییەكی یەكجار زۆر خۆشم ویست،،،
سوێند بەخوا ڕۆژێك بانگم نەكردووە ’’ ئەی فاطیمە ’’ بەڵكو هەر وتوومە ئەی كچەكەی پێغەمبەری خوا ﷺو
سوێند بەخوا هەر جارێك خەفەتێك لە دڵم دا هەبووبێت بە بینینی ئەو لاچووە
سوێند بەخوا هەرگیز ڕۆژێك تووڕەم نەكردووە
هەرگیز ڕۆژێك نەمگریاندووە
هەرگیز ڕۆژێك تووڕەی نەكردووم
ڕۆژێك ئازاری نەداوم
سوێند بەخوا ڕۆژێك نەبووە بینیبێتم و، دەستیم ماچ نەكردبێت،،،،،
ئەوان پەروەردەی پیاوێك بوون ئافرەتی بە شووشە وێنا كردووە.
םבםב ﷺ
نزاکانی ناو قورئان
رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ
"پهروهردگارا بهڕاستی تۆ خێرو بێری زۆرت بهسهردا ڕژاندووم، بهڵام هێشتا ههژارم و ئاتاجی بهخششی زیاترم. (24) " (القصص 28:24)
-ھاوڕێک بۆ ھاوڕێکەی نووسی :
"أمَّا بعد، فإنَّه مَن عانَى الظَّمأَ بفُرقتِك؛ استوجبَ الرَّيَّ مِن رؤيتِك، والسَّلام".
"لەپاشاندا، ئەوەی لە توێنووێتی جیابوونەوەت بناڵێنێ ، ئەوە تێر ئەبێتەوە کاتێ ئەتبینێ ، والسلام "
@hanin_alshawq
منداڵەکانتان فێربکەن،
حەڵاڵ تێریان دەکات و بەسیانە گەرچی کەمیش بـێت،
حەرامیش چەندێ زۆر بێت بەرەکەتی نییە و تێریان ناکات...
و: ئەیاد فەهمی
@xandakam
ئافرەتێک دوعای دەکرد و دەیوت:
خودایە بمکەیـتە ئافرەتێکی تەقوادار و بێگەرد،
کە پێغەمبەری خوداﷺ بینیمی زەردەخەنەیەک بکات و
بە عائیشە بفەرموێت:
عائیشـە ئەوە نەوەی تۆیـە...♥
و: ئەیاد فەهمی
منداڵەکانتان دوور بخەنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام تەکنەلۆژیایان پێ بناسێنن و فێریان بکەن. پەروەردەیان بکەن بەوەی زیاتر لە فەیسبوک و سناپ و تیکتۆک خولیاو ئارەزوویان خوێندنەوە و فێربوونی زانستبێ، داهاتوویان بە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بنیاد نانرێت بەڵکو هۆکاری سەرەکی تێکدانی پەروەردەیان ئەبێت، ڕەنگە بڵێیت نا، من پەروەردەی مناڵەکەم ئەزانم وە خۆم پەروەردەمکردووە، بەڵام نا! تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرچاوەی پەروەردەی ناشرین، دیمەنی نەشیاو، سوکایەتی، هتد.......
دایک و باوکی بەڕێز، یاخود کەسی گەورەی ماڵەوەکە تەمەنت 20 ساڵ زیاترە، با دڵی مناڵەکەت بەوە بشکێت کە دوورە لەو شتانە نەک لە داهاتوو کەسایەتی خۆی و تۆش بشکێنێت و لەکەداری بکات.
ئەم قسانەم بۆتۆی خوار 18 ساڵ نییە بۆ دایک و باوکت و کەسە گەورەکەی ماڵەوەیە کە لەتۆ گەورەترە " پێگەشتوو ترە، لەمانە تێئەگات.
خالد بن صفوان ئەڵێت:
عەمری کوڕی عبيدم بینی
پیاوێک جوێن ی پێ ئەدا
کەچی عەمر ووتی:
الله پاداشتت_بداتەوە
لەو چاکەیەی کە کردت و
لێت_خۆشبێت لەو هەڵەیەی ووتت..!
خالد ئەڵێت:
هەرگیز حەسوودیم بەکەس نەبردووە
بەقەد ئەوەی بە عەمری کوڕی عبیدم برد
لەبەرامبەر ئەو قسەیەی کە کردی..!
بهجة المجالس /ابن عبدالبر
لَنْ یَفُوتك ماقَسَمَە اللهُ لَكَ
کُلُّ مَْافاتك لَمْ یَکُن مِن نصِیبِك
لەدەستت ناچێت ئەوەی الله بۆتی داناوە
هەموو ئەوەی لەدەستت چووە بەشی تۆ نەبووە
الحمدلله
وەفات و نەمانی تۆ چ ئازارێکە 💔
صَعَدَ أَبُو بَكْرٍ ذَاتَ مَرَّةٍ لِيَخْطُبَ فَقَالَ: "أَيُّكُمْ يَقْرَأُ سُورَةَ التَّوْبَةِ؟"، قَالَ رَجُلٌ: أَنَا، قَالَ: اقْرَأْ.. فَلَمَّا بَلَغَ «إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا»
بَكَىٰ أَبُو بَكْرٍ وَقَالَ: أَنَا واللهِ صَاحِبُهُ! .
جارێکیان ئەبوبەکر سەرکەوت بۆ ئەوەی وتارێکبدات فەرمووی: کێتان سورەتی تەوبە ئەخوێنێتەوە، پیاوێکیان فەرمووی: من، فەرمووی: بخوێنە، ..کاتێک بەم ئایەتە گەیشت،
«إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لاَ تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا»
ئەبوبەکر گریاو فەرمووی: بەخوای من هاوڕێیەکەیمە! .
ئـەی هـاوار لـەو مـوحـیـبـەتـە!
سەعیدی کوڕی عەبدولعەزیز دەفەرموێت:
" بیلال (رضی الله عنە) لەسەرەمەرگ دابوو خێزانەکەی دەیووت : ئەی هاوار لەو موحیبەتە! بیلالیش دەیفەرموو "[واحرباە] غدا نلتقی الٲحبة محمداً وحزبه
واتا : ئای لەوخۆشیە سبەینێ بە خۆشەویستانم دەگەم محمد ﷺ و هاوەڵەکانی.
ٲخرجە :ابن ابی الدنیا (المحتضرین) 294
هەندێ کات دەبینی زۆرجار ئەوە کەسەی لەدڵتا زۆر ئەزیزە ،
ئەو دوو تاقە هاوڕێیەی لەدڵتا زۆر تایبەتن
گرنگی بە کەسانێک دەدەن کە خۆی نیو هێندە ئەزیز و گرنگ نیە لایان ، بەراورد بە قەدر و تایبەتیان لای تۆ ..
زۆر ئازار بەخشە کە ناتوانیت سەرزەنشتیشیان بکەیت
بەوەی ئازادی هەستەکانی تۆ موڵکی خووتە
و ئازادی هەستەکانی ئەویش موڵکی خووی ...
بەداخەوە تا درک بەو هەڵەشیان دەکەن
ئێمە چیتر لەسەر حەماسەتی جوانی بەخشین نەماوین و هەرگیز ئەرزشی سەرەتای پێدانی ئەو مەحەبەتەیان نامێنێ لەدڵت دا ..
☹💜..
- شڤار -
#یاسەمین
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🦋
Читать полностью…ئـافـرەت دوو ڕێچکەیـە بـۆ پیاو
یـان ئـەوەتـا نیوەی ئیمانی مـێردەکـەی تـەواو دەکـات و
شـەراکـەتـی حـەقیقی لـەگـەڵ دەکـات لـە ژیـان یـان نیوەکـەی تـریشی پێ لـە دەست دەدات و جگە لـە قـوڕبـەسـەری و خـەسـارت مـەنـدی هیچی تـر نـاهێڵێتەوە بۆ خـۆی و مێردەکـەشی ،،،،
بـەشێک لـە ژیان و قیامەتی ڕاستەقینەی "پـیاو لـە
ئـەستۆی ئـافـرەتە،وە هەروەها زۆرجار پیربونی پیاو لە ئەستۆی ئافرەتێکی ئیهمالی قسەڕەقی مێشک وشکدایە ...!
ئـەو ڕاستـیەش هـەیـە کـە ژن و ژان ٫ یان ٫ ژن و ژیان" دەبێت بـۆ پـیاوەکـەی..!
ــ پەیامێکی بچوکیش بۆ ئەو خوشکانە لەماڵی هاوسەریان خۆیان بە پیاو دەزانن ناکرێ دوو پیاو لە ماڵێکدابن !!
-وەرگیراوە ....
الأخوات ضمادات ،ضمانات،ضروريات
الأخوات حصنٌ و حبٌ و سعادات
"خوشکەکان برین پێچن ، متمانەن ، پێوستین
خوشکەکان قەڵان و خۆشەویستی و خۆشین"
@xandakam
تخیل جلوسک علی أنهار الجنة أنت ومن تحب متحدثين عن أيام الدنيا المحزنة ضاحكين💙
خەیاڵ بکە تۆ لەسەر روبارەکانی بەهەشتی و لەگەل ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێ ، بە پێکەنینەوە باسی کاتە خەماویەکانی دونیا دەکەن 💙
یارب بێ بەشمان نەکەی لەم هەستە🥹🤲
@xandakam
پێویستم بە کەسێک نییە چاکیەکانی من ببینێ، پێویستیم بە کەسێکە کە خراپیەکانیشم ببینێ و لەگەڵ ئەوەشدا دیسان منی بوێت!
Читать полностью…إما إن كل الشُعراءِ أحبّوكِ
أو إني أجدكِ في كلِ بيتِ شعرٍ
یان هەموو شاعیرەکان خۆشیان ویستویت
یان من تۆ لە هەموو دێڕە شیعرێك ئەبینمەوە ..
💗🍃
لەڕووی دەروونییەوە
هەرچەند مرۆڤ بییەوێت هەستەکانی بەرامبەر بەکەسێک بەشاراوەی بهێڵێتەوە دەری نەبرێت
لەو کاتەیە هەستەکانی زیاتر و بەهێز تر ئەبن
بۆیە هەرکات درکت بەوە کرد هەستت بەرامبەر بەکەسێک هەیە وا باشترە دەری ببریت بە بێ ترس
مانەوە و شاردنەوەی هەستەکان دەرەنجامی سلبی زۆری ئەبێت بەسەر دەروون مرۆڤ تووشی تورەبوون و خەمۆکی ئەکات
کامــــــــەران_علــــــی
.
لە ئیمامی علي ـەوە (رضي الله عنه) بە فاطمة ـی (رضي الله عنها) فەرموو:
باشترین شت بۆ ئافرەتان چییە ؟ فەرمووی: پیاوان نەبینن و وە پیاوانیش ئەوان نەبینن.
حلية_الأولياء.