xatunakaniktebishno | Unsorted

Telegram-канал xatunakaniktebishno - کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

-

خاتونەکانی کتێبی شنۆ

Subscribe to a channel

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

بڵاوبوونەوەی خوێندنەوەکانی خاتوو #بێگەرد_ئەحمەدی و خاتوو #حەیات_عارف لەسەر ڕۆمانی گۆڕەشار_جیهانی_سوفیا لە حەوتەنامەی سیرواندا


#سیروان
#ڕۆمان
#ڕۆمانی_گۆڕەشار_جیهانی_سوفیا

🦋🦋🦋🦋                       

•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
@xatunakaniktebishno
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

دانیشتنی پێنجەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۲۹ی خەرمانانی ۱٤۰۱ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣 دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۵۲:۰۰ خولەک
🔋قەبارە: ۱۵.۷ مێگابایت

#کۆرسی_ئەدەبناسی
/channel/dr_rehber

•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•                 
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

دانیشتنی چوارەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۲۲ی خەرمانانی ۱٤۰۱ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۵۰:۴۶ خولەک
🔋قەبارە: ۱۷.۹ مێگابایت

#کۆرسی_ئەدەبناسی
/channel/dr_rehber

•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•                 
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

ژیاننامەی مریەم قازی

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

سڵاو و ڕێز
هاوڕێیانی هێژا و خۆشەویست
هەروەک ئاگادارن ۲۸ی ڕەشەمە واتا دەمژمێر ۱۰ی شەوی پێنجشەمە لەسەر هەینی، کۆڕی کورتەچیرۆکەکانی (هاتنە ژوور قەدەغەیە) و (ئاغا و خانمی کڕاواتی) و (خاڵی دەستپێک) بەڕێوە دەچێت! تکایە تا نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە، خوێندنەوەکانتان لەمەڕ ئەم کورتەچیرۆکانە بۆ ئەم👇 ژوورانە بنێرن:

@Jiyaravan

@sarashno

🍃بەسپاسەوە🌺
لێژنەی بەڕێوبەران🌺🍃🌺

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

💥💥هاوڕێیان و ئازیزان🍀🍀
بڕیارە بۆ ماوەی کورتی ئەو مانگەی، سەرێک لە جیهانی کورتەچیرۆک بدەین و خاتوونانی چیرۆکنووسی کورد بەسەر کەینەوە.💐💐💐
هەر بەو بۆنەوە سێ کورتەچیرۆکی خاتوونانی بەڕێز، مریەم قازی، پەری کەریمی نیا، چنوور سەعیدیمان هەڵبژاردوە و لێرەی دادەبەزێنین.

بەسپاسەوە لێژنەی بەڕێوبەران🌱🌱🌱
@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو بەفرین ڕەسووڵی👆👆

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو بەفرین ڕەسووڵی لەسەر کتێبی پەنجا و هەشت

چەوسانەوە و ستەم لەنێو ماڵدا

لە چ کاتێک و لە چ ڕێکەوتێکدا چەوسانەوە و ستەم لەمەڕ ژنان پەیدا بوو؟؟
ئەم پرسیارە یەک وەڵامی هەیە و ئەویش ڕیشەکەی لە کۆمەڵناسی، پەروەردە و ڕامیاریدایە و وانەی لەسەر دەوترێتەوە.

لەو ساڵانەدا کە پیاوسالاری گەشەی سەندووە، بە هەمان ڕادەش لە تەمەنی ژنی کەم کردووتەوە، ئێستا ژنێکی چل ساڵان نە تەنیا لە دەرەوە بەڵکوو لەپێش چاوی خوێشی پیرێک دێتە هەژمار. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پیاوێکی حەفتا ساڵان دەگاتە ئەو باوەڕەی کە دەبێ لەگەڵ کچێکی بیست و چەندساڵەدا هاوسەرگیری بکات. ئەگەر لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بە ژنێکی تەمەن چل و شەش بڵێین تۆ پیری، هەموو بە ئێمە پێ دەکەنن.ئەمە لەە حاڵێکدایە کە نیزامی پیاوسالاری گەیشتووتە هێز و ژن ڕوخساری شادی خۆی لە دەست داوە.
با ئاوڕێک لە سەر بابسالاری و مێردسالاری بدەینەوە:
لە باسی مرۆڤبووندا ،ئازادی ڕێگای گەیشتنی ژن و پیاو بە دەرەجەی مرۆڤایەتییە. مرۆڤبوونی ژن و پیاو پەیوەندی بە زانیاری و عەقڵ و دڵەوە هەیە. بەڵام کەلتووری نێرینە، مێشک و باوەڕی پیاوی بەسەر زانیاری و عەقڵ و دڵی ژندا زاڵ کردووە.
ئاخر لە کەلتووڕێ نێرینەدا وەکوو جیهانی ئاژەڵان، زانست و عەقڵ و دڵ هیچ بوونێکی نییە بەڵکوو کالتوورێک بە ناوی زۆرداری هەیە.لەم کەلتوورەدا فەرهەنگەی زۆرداری بەندیخانەی بابسالارانە و مێردسالارانەی ژنە.

لەم دۆخەدا نەتەنیا زانست و ئاوەز (عەقڵ)ی ژن سەرکوێر دەکرێتەوە بەڵکوو دڵی ژنیش هەر سەرکوێردەکرێتەوە و وەکوو بەردی لێ دەکەن.
باسێکی زۆر گرین بە تایبەت لەسەر دڵ هەیە؛چونکە دڵ جیهانی سۆز و هەستەکانی ژنە چییە، زەردەخەنەی دڵ لەسەر لێوەکان ڕەنگ دەداتەوە، ناسکی دڵ دەرمانی هەموو تووڕەییەکانی مێشکە، هێوربوونی دڵ ئاسایشی ڕەوان و زەینە. هەروەک دەڵێن: دڵ کە خەمبار بوو هەموو گوڵێک وەک دڕک وایە.ٓ یانی خەمی دڵ پەیوەندی بە چۆنیەتی چاولێکردن و بیرکردنەوەوە هەیە.

بەڵام کەلتووری نێرینە لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی هەر دڵی ژنی بریندار کردووە و بەردەوام بووە لەو خەنجەرلێدانە، ئەم بریندارییە ناهێڵێ زەین و ڕەوانی ژن تەندروست بمێنێ.
هاوسەرگیری بەزۆرەملی زامێکە کە کچان لە بەدیخانەی باب دەیبەن بۆ زیندانی مێرد. مێردسالاری ئەستەمترە لەبابسالاری، چونکە ژیانی ئابووری ژن زیاتر پەیوەندی بە گیرفانی مێردە، هەڵبەت بە هی بابیشەوە بەستراوەتوە. واتا هەر کەس نان و جلوبەرگ بدات بە ژن ئەوە دەبێتە خاوەنی ئازادیی ژن.

ژنانی وڵاتانی جیهانی سێیەمی بوونەتە قوربانیگەلێکی بێدەنگ کە مناڵ گەورە دەکەن و چێشت لێ دەنێن و هەروەها کاتێ دەچنە دەرەوە بۆ کارکردن لەوێش دەبێت لەگەڵ دنیای پیاوانە و پیاوسالاری شەڕ بکەن و دژیان بوەستن، ئەمە مشتومڕێکی زۆر سەختە.
ژنەکان هەموو خەم و بیریان پێڕاگەیشتن بە بنەماڵە دەبێت، کەمتر دەتوانن بچنە سەیران و گەشت و بە پێداویستیەکانی ڕەوان و جەستەیان ڕابگەن. ئەمە زیانێکی زۆر گرانە بۆ ژنان؛ هەرچەندە ژن ئەرک وەئەستۆ دەگرێ بە هەمان ڕادەش پیاوان چاوەڕوانیان زۆرتر دەبێت.
ئەم باسە هەر لە سەرەتاوەش هەبووە کاتێ پیاوان دەچوونە ڕاو و ژن لەنێو سروشت بەدوای دانەوێڵەدا دەگەڕا، هەر بە هۆی ڕۆڵی ڕاوچی و شەڕکەری پیاو، ئەوان بوونە سەرۆکی نێو ماڵ و ژنەکان ڕەگەزی بێدەسەڵات و بێ مافی نێو ماڵ.

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

لە ڕاستیدا لە ڕوانگەی پیاوسالارانەوە ، ژن لە پێناوی وروژاندنی پیاودا خوڵقاوە. کەلتوورە جیاوازەکان هەموویان ژنیان سەرکوت دەکرد، لەوپەڕی دلۆڤانیدا، ژنیان پەراوێز دەخست، ئاخر لەکن هەموو کەلتوورەکان، پیاو ئاوەز و ژن جەستە بوو، ئاخر هەر لە سوقرات و ئەفلاتوون و داروین و شۆپێنهاوەر و نیچەشەوە هەتا عەققاد ژنیان پێ نوقسان بوو. بودلێر دەیگوت: "ئەی مێ/ ئەی شاژنی وڵاتی تاوان/ ئەی شکۆمەندی نزم/ ئەی شەرمی باڵا" بەڵام ، مەی زیادە دەبێژێت:"ئەی پیاو، تا من بە دەست تۆوە زەلیل بم، تۆیش زەلیل دەبیت، تا من ئازاد نەبم، تۆیش ئازاد نابیت."
لە ڕاستیدا تاقەمافێک کە پیاو بە ژنی ڕەوا بینی، مافی (گێڕانەوە)ی چیرۆک بوو، ئەویش بەیارمەتیی جەستەی!

سەرچاوەکان
١.وتاری(بررسی رویکردهای چهارگانە ی نقد فمینیستی الن شوالتر در رمان نقرە دختر دریای کابل اثر حمیرا قادری، مولود طلائی، مهرناز طلائی).
٢. وتاری "دروستکردنی شوناسی ژن لە ڕوانینی پیاودا"، شیلان ڕەشید، کولتور مەگەزین http://cultureproject.org.uk/kurdish/
٣.وتاری" ئەدەبی ئافرەتان، لە گۆشە نیگای رەخنەگرانەوە"، سابیر حوسێن، گۆڤاری بیاڤ، https://biyav.blogsky.com/1389/11/22/post-1)
٤. وتاری(هنر و زیباشناسی فمینیسم، اسماعیل کوتیانی)
٥. وتاری "نووسینی ژنانە"، حەمە سەعید حەسەن
٦. کتێبی فمنیسم، سوزان، آلیس، مترجم زیبا جلالی نائینی، تهران نشر و پژوهش شیرازە، ١٣٨٠
٧.وتاری (زنان به روایت مردان بررسی بازنمایی زنان و دختران در آثار نویسندگان مرد رمانهای نوجوان در ایران ، مریم کهنسال)

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو ئەفسانە عەبدوڵڵازادە👆👆

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو لەیلا خاکی👆👆

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

قسەکەی سیمۆن دۆبووار هەر چەند ڕەخنەی زۆر لەسەر کتێبەکەی کراوە، دەڵێی تاڕادەیەک پشتڕاست دەکرێتەوە، لە لایەکی تریشەوە، ئەگەر شاعیرانی پیاو بابەتی ژنیشیان هەڵبژاردبێ، دەتوانین ئاوای بخوێنینەوە کە وەک یوونگ دەڵێ: لایەنەکانی نێرینە و ممێینە هەردووک هاوکات لە زەمیری نابەئاگای هەر کەسێکدا هەیە(ئانیما و ئانیمووس) و ئەوان باسی هەمزادەکەیان دەکەن بەڵام بۆ ژنان کاتێک باسی خۆیان لە زاری پیاوان دەگێڕدرێتەوە هەست بە کەمایەسی دەکەن؟ پێویستە هەوڵ بۆ خەسارناسی ئەو کەمایەسی و ئەختەبوونە بدرێ.
58!
نۆڤلێتی 58 چیرۆکێکی دۆخ تەوەرە، نووسەر لە چەمکی پۆرنۆ، وشیارانە بۆ ڕاڤەی دۆخێکی گشتی ژنان و هاوکات بە شێوەی ژێر پێستی بۆ کۆمەڵگای خۆی، کەڵکی وەرگرتووە و قەترەچکانی باسی ئەو دۆخە دەکا، چیرۆک زوو خۆی وەدەست نادا، هەموو شتێک لە خزمەت چیرۆکدایە، ئێمە نازانین لە کۆتاییدا کێها کێهای ئەنگاوت ، هەڵبەت دیسان هەر بە پێی ئەو نەریتەی کە پێشتر باس کرا چەمکی ژن بۆ ویناکردنی دۆخێک بەکار هاتووە.
نۆڤلێتی موفید بەگ، کە لە بەشی دووەمدا هاتووە زوو خۆی ڕادەستی بیر و هزری خوێنەر دەکا، لە زۆر جێگا بە تەوسیفگەلێک ئاستی خۆی نزم دەکات، خوێنەر سەرەتا وا هەست دەکا، موفیدبەگ لە درێژەی 58 دایە، بەڵام زوو دەزانێ کە وا نییە، ئەگەر 58 باسی دۆخێکی نزمی پۆرنۆ و ئاستی نالەباری کاتی سەردەم دەکا، موفیدبەگ دەکرا دۆخەکەی هەڵکێشابا سەر دۆخێکی ئێرۆتیکی و پەیوەندییەکی زەریفیشی لەگەڵ 58 بوایە.
وەک خوێنەرێک دەگەمە ئەو پرسیارە: ئەگەر تۆزێک لە وشەی ژن و پیاو ورد بینەوە ئایا چەمکی ژن ناوەرۆکی هەیە یان ناوەرۆکی ژن بەهۆی ناوەرۆکی پیاوانەبوونەوە دیاری دەکرێ؟ بە واتایەکی تر ئایا ناوەرۆکی پیاوبوونە کە ناوەرۆکی ژنبوون دەناسرێنێ؟
ڕەنگە ئەو جەختکردنە لەسەر چەمکی ژن و ڕوایەتی ژن لە هەموو بوارەکاندا، بە شێوەیەک سەلماندنی ئەو پرسیارانەیە کە کوترا،
بەڵام لە ڕاستیدا لە پلەکانی ناسیندا دەبی ڕەوایەتی ژن لە زاری ئەویتروەش ببیسرێ.
هێندێک چەمک هەیە کە ژنانەبوون و پیاوانەبوون بۆیان بێ مانایە، بەڵام ئەوانەش بە مۆدێلێکی پیاوانە پڕبوونەتەوە، ژنانیش زۆرتر هەر بەو مۆدێلە پیاوانەوە قۆڵیان لێ هەڵمالیون.
زۆر جار نووسراوە لە زار ژنێکەوەش کە دەگێڕدرێتەوە هەست بە کەمایەسی یان ئەختەبوونی کەسایەتییەکان دەکەین و بە ڕای من گەورەترین هۆی هەستکردن بە کەمایەسی ئەختەبوون چ لە زاری پیاوان و چ لە زاری ژنانی ئێمەدا، نەبوونی مۆدێلێکی بەهێزی ژنانەیە کە دەبێ پڕ بێتەوە!
@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو لەیلا خاکی لەسەر پەنجا و هەشت

هەوڵێکی بچووک بۆ کەمایەسییەکی گەورە

ڕەخنە هەوڵ دەدا یاریدەری خوێنەر بێ، دڕک و داڵەکانی ڕێگایەک کە شەقی نەشکاوە لا دەدا و ڕێخۆشکەر بێ. ڕەخنە ڕێگای تام و چێژی خوێندنەوە بۆ خوێنەر نیشان دەدا و بگرە زیاتریشی دەکا. هەر چەند لەو بوارەدا بیروڕاکان زۆر جیاوازن. بەڵام ڕەخنەش قەت ناتوانێ خۆی فریو بدا چونکە هاوسەنگی بەرهەمێکی هونەری نییە، بەو دەستپێکەوە با بچینە سەر بابەتی سەرەکیی ئەو نووسراوەیە.

کتێبی 58 لە دوو نۆڤلێت پێک هاتووە کە بەشی یەکەم مۆنۆلۆگێکی دەروونییە کە بە شێوەی شەپۆلی زەین لە کاتی جووتبووندا نووسراوە، هەروەک کاڕڵ گووستاو یوونگ دەڵێ جووتبوون یەکێ لە گرینگترین غەریزەکانی مرۆڤە و کاریگەری لەسەر هەستەکانی ترەوە هەیە و کاریگەرییەکی هەرمانی لەسەر ئاخاڤتن هەیە.
یوونگ دەڵێ ئەگەر ئەرزیشەکانی کەسێک لەسەر دەزگای دەروونی مرۆڤ دانەمزرێ و لەسەر ئاخێزگەیەکی دەرەکی دامەزرابێ ئیڕادەی ئەو کەسە کوێلەیە.
هەروەها لە نەزەر یوونگەوە دوو هەمزادی مێییەنە (آنیما) و هەمزادی نێرینە(آنیمووس) هاوکات دە زەمیری نابەئاگای ژنان و پیاواندا هەیە. واتە کێشەکە لە وەیدا نییە کە پیاوان و ژنان لەبارەی یەکدا بنووسن.
با ئاماژە بەوەش بکەم کە سیمۆن دۆبووار لە کتێبی ڕەگەزی دووەم لە زاری پۆڵن دۆلابار دەڵێ: هەر شتێک کە پیاوان لەبارەی ژناندا نوسیویانە جێی متمانە نییە.
هاوتەریبی ئەو زانیارییانەوە ئاوڕێکیش لە ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردەواری با بدەین، جا چونکە سەرەتای ئەدەبیاتی فاخر و کۆن لە زۆربەی گەلەکاندا بە شێعر سەری هەڵداوە بە شێعر دەست پێ دەکەین، چەند دانە شاعیری گەورە هەڵدەبژێرین و بزانین ڕوانگەی ئەو شاعیرانە چۆن بووە!
دیباچەی ئەحمەدی خانی لە مەم و زیندا ڕووی لە خودایە و ئاوا دەست پێ دەکا:
" ئەی مەتلەعێ حوسنێ عەشقبازی
مەحبووبێ حەقیقی و مەجازی"
خانی باسی عەشقێکی حەقیقی و عەشقێکی مەجازی دەکا کە هەر دووک جیلوەیەکی جوانی خودایی تێدایە ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئەشعەریبوونی خانی و پەیوەندی بە ئەو نووسراوەیە نییە. بەڵام عەشقی مەجازی، عەشقێکی نزمترە. ئەو عەشقە مەجازییە لە زۆرێک لە شێعرەکانی شاعیران وەک نەریتێکی بەرچاو کەڵکی لێ وەرگێراوە.
نموونەێەکی تر مەحوییە، لە تەواوی دیوانەکەی مەحوی ، کاتێک عەشقەکەی بۆ عەشقێکی مەجازی دادەبەزێ لە وشەگەلێک وەک: زولفی ڕەش، دەم و لێو و غونچەدەم، دواێنی خۆشەویستەکەی و پەری ڕووخسار، غەمزە و ئیشارەی چاو و ... کەڵک وەردەگرێ، ئەوپەڕی دەربڕینی مەحوی بۆ وێناکردنی خووی دونیا، تەمسیلی دایە زرێبارە.
دەکرێ ئاوا بڵێین کە مەحوی، بە هۆی تەی تەریقکردن و عیرفان گەییشتووەتە ئاستی عەشقێکی حەقیقی و بۆ وێناکردنی ئەو خۆشەویستییە و ڕووی خۆشەویستەکەی تەنیا یەک دەرەتانی هەبووە ئەویش دابەزاندنی بۆ نیمادی عەشقێکی مەجازییە. وەک زۆربەی شاعیران!
هەڵبەت ئەوە دەکرێ لە ڕوانگەی لاکانەوەش بخوێندرێتەوە کە بە ڕووبەڕووبوونەوەی مەحوی یان هەر شاعیرێکی تر لەگەڵ ئەمری واقعێدا، پەنایان بۆ هێماییکردنی ئەو خۆشەویستییە بە عەشقێکی مەجازی کردبێ و بۆیە خۆشەویستەکە ئاوا مەقامی بەرزە کە بە وتەی مەحوی:

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو فەرزانە عەبدوڵڵازادە لەسەر پەنجا و هەشت

پەنجا و هەشت
نۆڤلێتەکە لە دوو نۆڤلێت پێک هاتووە.
پەنجا و هەشت و موفید بەگ
ناوەرۆکی هەردوو چیرۆکەکە ستەمکاری دەسەڵات و پاوانکردنی ژیانی بێدەسەڵاتەکانە.
سێڵاوی خوێن و شەهوەت و دڵی بەسووتماکبووی مرۆڤەکانە.
چیرۆکی کۆیلەکردن و برسیکردن و بەگژداچوونەوەیە.
لە بەشی پەنجا و هەشتدا باس لە ژنێکی لاو و جوان دەکات کە بەناچاری و دوودڵی مێردی بە پیاوێکی پیری ناشیرین کردووە کە هیچ لە ژیانی ڕازی نییه و زۆر زۆر پەشیمانە. پیاوێک کە بۆ دابینکردنی نیازی ژنەکەی بێتوانایە کەچی لەبەر پووڵ و سامانەوە لۆتییاتی و زیناح و چوونە لای ژنانی دیکە کاریەتی و ژنەکەشی تەنیا کۆیلەیەکی بێدەسەڵاتە. نووسەر بە وردکارییەکی زۆر جوانەوە باسی چۆنیەتیی ڕابواردنی ژیانی ئەم ژنە دەکات. ژنێک کە ئەوینی خۆی لەبەر قسە و دەنگۆی نادروست بەجێ هێشت و خۆی کرد بە کۆیلەی ئەم دێوەزمەیە.حەول دەدات بە نووسینی هەزارن ڕستەی جوان و جنێوانێک ڕق و کینەی ژنەکە لەم پیاوە و ژیانی دەرببڕێت. هاوسەرگیریکردن بەبێ ئەوین و خۆشەویستییەوە و جیاوازیی چینی کۆمەڵایەتی لەگەڵ مێرد! خراپبوون و لۆتیبوونی مێرد و بێدەسەڵاتی ژنێکی بێچارە زۆر بەجوانی و زمانێکی خۆشەوە باس کراوە. لە نۆڤلێتی دووهەمدا باسی کوڕێکی لاو دەکات کە عاشقی کچی خان دەبێت بەڵام لەبەر جیاوازیی چینایەتی ئەمە مەیسەر نەدەبوو.نووسەر لەوێدا باسی ئەو هەموو پیاوە دەکات کە تەنیا کۆیلە و نۆکەری خانن و سەری باوکی خۆیان بۆ خان دەبەن!

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

🔸ڕۆمانی ژیانم خۆش دەوێ دەگەڵ ئازادی چاپ و بڵاو کرایەوە.

ژیانم خۆش دەوێ دەگەڵ ئازادی یەکەم ڕۆمانی خاتوونی چیرۆکنووس مریەم قازییە، کە بەداخەوە لە کاتی ژیانی خۆی‌دا نەیتوانی لە چاپی بدات...
ژیانم خۆش دەوێ دەگەڵ ئازادی بە کەڵک‌وەرگرتن لە سەبکێکی ڕیئالیستی، لە زمانی یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی چیرۆک واتە "زێڕن" ژیانی خۆی و کەسایەتییەکی ترمان بۆ دەگێڕێتەوە کە دژ بە دەسەڵاتی دەرەبەگایەتی، بۆ مسۆگەرکردنی ژیانێکی ئازاد و سەربەخۆ و پڕ لە خۆشەویستی سەری هەڵداوە و ...
لەم ڕۆمانەدا ئەوین و خۆشەویستی، ڕق و کینە، ترس و دڵەڕاوکێ، خەم و خەفەت، زووڵم و زۆری، هیوا و هۆمێد، شەڕ و پێکدادان، سەرهەڵدان و ئازادی و... لە پەنا یەکتری‌دا جێیان بووەتەوە و داڕشتنێکی جوانی بۆ کراوە تاکوو بەرهەمێکی ناوازە لە دایک بێت.

بۆ بوونە ئەندام لە کاناڵی ڕاژە لینکی خوارەوە داگرن.

/channel/razhapublishers

•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•                 
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

پڕ بە شەقام
ماچ دەبارێنمە سەر کێوەبەفرینەکان
قەفی پشتێندی کیژی یاخی
لە نێوقەدی ڕووبار دەدەم
مەچەک مەچەک تاو دەدەمه تاریکەشەو
هەرچی ترسە ڕاوی دەکەم
پێکێک شەڕاب بە باوەڕی گەرووی هاوار و
نەختێ بەژنی کاڵی جوانەمەرگێک دەتەکێنم
نە حەیران ما نە حەقایەت نە شێتەشێعرێکی هەڵوەشاو
خۆمی بە دەرگادا نەکەم
شەیدایی لە ئێسکانمدا مردووە
لەبن توکڵی عاقڵ‌بوونم
لە چەنگی خۆم زاڵەزاڵە
ئەو وشانە مەزڵوومانه
لەژێر هێڵی خەیاڵمدا یەخسیر بوونە
چاوەڕێنە ماچ و کیژ و باران
لە ڕۆژێکی بەهاریدا پەتکی گەرنی شێعرەکانم ڕەها بکەن ...



شەیدا مەحموودی شنۆ

•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•                 
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

دانیشتنی سێیەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۱۵ی خه‌رمانانی ۱٤۰۱ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات

🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۵۵:۳۰ خولەک
🔋قەبارە: ۱۹.۱ مێگابایت

#کۆرسی_ئەدەبناسی
/channel/dr_rehber

•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•                 
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

☀️هاوڕێیان هێژا☀️
لەسەر ویستی خاتوونە بەڕێزەکانمان لێکدانەوەی سێ کورتەچیرۆکی (هاتنە ژوور قەدەغەیە) و (ئاغا و خانمی کراواتی) و (خاڵی دەستپێک) بۆ سبەی شەوێ (شەوی هەینی لەسەر شەمە) ڕێکەوتی ۲۹ی ڕەشەمە دەمژمێر ۹ی شەو، وەپاش دەکەوێ. تکایە تا کۆتاییی ڕۆژی هەینی خوێندنەوەکانی خۆتان بۆ ئەم ژوورانە بنێرن.
@Jiyaravan

@sarashno

بەسپاسەوە ئازیزان💥🌱

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

هاتنە ژوور قەدەغەیە. مریەم قازی

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

هاوڕێیان و خۆشەویستان، ئاوا هاتینە کۆتاییی یەکێکی تر لە دانیشتنەکانی تاوتوێکردنی کتێب، هیوادارین بابەت و خوێندنەوەکانی ئەمشەو لەمەڕ کتێبی پەنجا و هەشت جێگای ڕزامەندی گشت لایەکتان بووبێت🙏🌺🙏

سپاس و پێزانینی بێبڕانەوە بۆ هاوڕێیی و بوونتان🙏🙏🌺🌺
شەوتان شاد و ژیان و ڕۆژگار بەکامتان🙏🙏🌺

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

سیمۆن دی بوڤوار وەک ئەگزیستانسیالیستێک باوەڕی وا بووە کە بوون ‌لە چۆنیەتی لەپێشترە. بە باوەڕی وی مێژووی کەلتووری بووتە دژیی وەی کە ژنان ئازادی خۆیان هەست پێ بکەن و بەم پێیە هەنگاو بنێنەوە. ئەوان دەتوانن بە نەفی ئەفسانە کەلتوورییەکان ،خۆیان سەرلەنوێ پێناسە بکەن و تا ئەوکات کە ژنان ڕێگا بە پیاو و نەریتە کلتوورییەکان بدەن کە چییەتی ئەوان پێناسە بکات، ئازاد نابن.

بوڤوار ئیستدلال دەکات کە ژن لە هەر شوێنێ بێ وەک (ئەویتر)ی پیاو دێتە هەژمار. ئەو باوەڕەی لە شوناسی خۆیدا پێک هێناوە کە پیاو کۆنشگرایە و ژن کۆنێشپذیر.ئەو لەم باوەڕەدایە کە لە چوارچێوە کەلتوورییەکانی ئێستا وەکوو: (هاوسەرگیری، دایکایەتی، پەیوەندییەکانی نێوان ژن-پیاو) ژن شانسێکی بۆ ئازادی یا بەرانبەری نییە.
سەرەڕای ئەمەش بوڤوار گەشبین بوو و باوەڕی هەبوو کە ژنان دەتوانن بەستێنی ئازادی خۆیان چێ کەن.ئەوان دەتوانن ئەفسانە کەلتوورییەکان بە کێشەوبەرە بکێشن،دەتوانن سەربەخۆیی ئابووری ئەزموون کەن و ئەو ڕوانینە هەڵانەی کە ژن لە بواری هونەر و ئەدەبیات لە ئاستێکی نزمدا دەبینن، بێننە کەم کەنەوە.
ئەگەر ڕۆژێک دابێت کە ژن، نە لە ڕووی لاوازی و بێهێزبوون، بەڵکوو لە ڕووی هێزەوە ئاشقی بکات... خۆشویستن بۆ ویش وەکوو پیاو دبێتە سەرچاوەی ژیان نە مەترسییەکی مەرگبار.

ئەم چەوسانەوە و ستەمەدا زۆر بەجوانی لە پەنجا و هەشتدا ڕەنگی داوەتەوە و هەستی پێ دەکرێت، بە بڕوای من ئەم نۆڤلێتدا نموونەیەکی بەرچاو لە چەوسانەوەی ژنان بوو کە تەنیا ڕێگەی ڕزگاری بۆ خودی ژنان و شێوە ڕوانین و بیرکردنەوە و بەئاگابوونەوەیان دەگڕێتەوە.

ئێگزیستانسیالیست:یانی باوەڕ بە هەبوونی خۆت واتا ژیان بێ مانایە مەگەر ئەوەیکە خۆت مانای پێ ببەخشی

سەرچاوە:
ڕەگەزی دووهەمی سیمون دی بوڤار

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو سارا خەنشا👆👆

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

گریەر دەڵێت: "جەستەی ژن مەیدانی جەنگە، ئەو شوێنەیە کە تیایدا شەڕ بۆ ئازادی دەکات. ژن بەردەوام لە ڕێی جەستەیەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و چەوسێنراوەتەوە، کراوەتە ئۆبژەی سێکسی، بۆتە قوربانی."

هەروەک لە نۆڤلێتی پەنجا و هەشتدا دیتمان ئەم شێوە ڕوانینە لە ژن و جەستەی ژندا ڕاشکاوانە خۆی دەنواند. تەنیا ڕۆڵێکی کە ژنانی ئەم چیرۆکە لەئەستۆیان بوو بەئۆبژەکردنی جەستەیان و قوربانیدان و ڕاپەڕاندنی کاری ماڵ و خەمساردی و ناکارامەیی لە کارە کۆمەڵایەتییەکاندا بوو.
پەنجا و هەشت باس لە بەرگری و یاخیبوونی ژنان نییە، ئەوەندەی ڕەنگدانەوەی واقیعی ژنانی کۆمەڵگایەکە، کە دەشێت ئەم کۆمەڵگایە هەر کۆمەڵگایەک بێت لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا، یان تەنانەت خودی جیهان بێت. ژنی ئەم ڕۆمانە بەهۆی ژنبوونی ڕووبەڕووی ئەزموونی سەخت و تەنگوچەڵەمە و ئازار دەبێتەوە و وەک ژن دەچەوسێتەوە و ڕووبەڕوی توندوتیژی دەبێتەوە لەلایەن ڕەگەزی بەرانبەریەوە.
لە ڕێگەی ئەم نۆڤلێتەوە تیشک خراوەتە سەر بارودۆخی ژنانی باشووری کوردستان لەم سەردەمەدا. ژنانی ئەم چیرۆکە بە هیچ شێوەیەک هەڵوێست وەرناگرن و ڕاناچڵەکێن لە بەرانبەر ئەو توندوتیژییە و سووکایەتییانەی دەرهەقیان دەکرێت. ئەوەش نیشان دەدات کە ئەم ژنانە لەژێر هەڕەشەدا بوونە و یاخود ئەو جۆر کە دەبێت ئاگاداری مافی خۆیان نەبوون و یاسایەکی ئەوەتۆ نییە کە ئەم دۆخە بخاتە ژێر چاودێری و لێپێچینەوە.
هەرچەند ئاشکرایە گێڕەڕەوەی ئەم چیرۆکە وەک یەکێک لە ژنانی ئەم کۆمەڵگەیە بە شوێنی خۆی وەک چینێکی چەوساوە و بوونێکی پلە نزم ڕازییە.
لەم نۆڤلێتەدا شوێنی بەتاڵی ژن "بە واتا مرۆڤییەکەیەوە" تەواو بەرهەست بوو.

مێری لە بلاڤۆکە بەناوناگە سێسەد لاپەڕەیەکەیدا لەژێر ناوی "گرتنی مافی ژنان"دا دەڵێت: پیاوێک لەسەر ئەم باوەڕە بوو کە ژنانەیەتی بەرهەمێکی چێکراوە. چونکە ژنان لەگەڵ پیاوان یەکسان لەدایک دەبن. بەڵام بە شێوەیەک پەروەردە دەکرێن کە ژێردەست و لاواز و گەمژە بن. ژن بۆ ئەمە پەروەردە دەکرێت کە لیستۆک یان دارەدەستی پیاو بێت بەبێ ئەوەیکە پرسیارێک لەبارەی هۆی ئەم شێوە هەڵسوکەوتەی پیاو بکاتەوە، بەردوام لە خزمەت خۆشی و ڕابواردنی ئەودایە.

تۆ بڵێی ئێمە لەم نۆڤڵێتەدا شتێکمان جگە لە ژیردەستبوون و گەمژە و لاوازبوونی ژن بینیبێ؟! ئەو تەنیا بووکەڵەیەک لە دەست خودانەکەیدا نەبوو؟

بۆیە فێمینیستەکان داوای ئازادیی جەستەی ژنیان کردووە و داوای ئەوەیان کردووە کە ژن مافی ئەوەی هەبێت خۆی خاوەنی جەستەی خۆی بێت. لێرەشدا گرنگە ژنان بەئاگا بن لە بەها و بایەخی جەستەی خۆیان، هۆشیار بن لەوەی کە چۆن خاوەنداری لە جەستەی خۆیان دەکەن و نابێت جەستەیان بکەن بە کەرەستە بۆ چاوی نێر.

ئۆبژەکردنی جەستەی ژنان و دەسکەوتی سێکسی لە چەوساندنەوەی جنسی لە ژنانی چیرۆکەکاندا، پەرەدان بەو تێڕوانینانەی کە ژنانی لە گۆڕەپانی هونەر دەردەکرد و لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ژنان لە جیهانی هونەر و هۆی ژیردەستی ژنان بووە.
بابەتێکی تر کە جێی سەرنجە ئەمەیە کە ئاخۆ ژنە نووسەرێک بۆی هەیە بەم شێوەیە لە ئۆبژەکردنی جەستەی بنووسێتەوە و ئەگەریش بینووسێتەوە ئەوجۆر کە پێویستە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بەهەند وەردەگیرێت، یاخود بەتوندی دەکەوێتە بەر تیشکی ڕەخنەگرتن و توانج و "بەبێشەرم"ی گوزارشتی لێوە دەکرێ؟ هەر کاتێ باسی ژن دەکرێت بە مێشک و چەمکێکی لەپێش دیاریکراو ڕووبەڕووی دەبنەوە: "ژن دەبێ بەم شێوەیە قسە بکات؛ ژن ناسک و خۆنەگرە؛ ژن دەنگی ناسک و ئارامە؛ ئەم شێوە ڕوانینە لەمەڕ ژن کلیشەگەلێکە کە لە بەستێنی کەلتووری کوردەواریدا هەیە و چاری ناچار لە چیرۆکەکانیشدا ڕەنگ دەداتەوە. هەروەک لەم پەنجا و هەشتدا ئەم کلیشەگەلە تەنیا تایبەتمەندی ژنەکانی بوو و گێڕەڕەوەی پەنجا و هەشت وەک نموونەی ژنانی کۆمەڵگە تەنانەت بوێری ئەمەی نەبوو کە ڕاستی و ئازار و هەستەکانی بۆ کەسێکی تر جگە لە خۆی بگێڕێتەوە!! تۆ بڵێی ئەگەر نووسەری ئەم چیرۆکە ژنێک بوایە، بێوەری ئەمەی بوایە بە جێناوی منەوە بیگێڕێتەوە؟!
ئەوەی پێی دەڵێن ئازایەتیی ئەدەبی، تایبەت بە پیاو بووە، ژن هەمیشە خاوەنی ترسی ئەدەبی بووە، ژن تەنانەت ئەگەر چیرۆکی ژیانی خۆیشی گێڕابێتەوە، لە ترسی کۆمەڵ، بوێری ئەوەی شک نەبردووە، بە جێناوی یەکەم کەسی تاک (من)، بینووسێتەوە، هەمیشە هانای بۆ جێناوی سێیەم کەسی تاک (ئەو) بردووە، ئاخر چۆن بوێرێت بە ناوی خۆیەوە بنووسێت، کاتێک ئەم شێوە ڕوانین و ترسە ئابڵۆقەی دابێت؟!
@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو سارا خەنشا لەسەر پەنجا و هەشت

ژنان لە ڕوانینی پیاوانەی پەنجا و هەشتدا

یان مەکئەیوان: "کاتێک کە ژنان دەست لە خوێندنەوە هەڵدەگرن، ڕۆمان دەمرێت."

ڕەخنەی فێمینیستی بەپێی ئەو پێناسەیەی حسێنی لێی کردووە بریتییە لەو: " ڕەخنەیەی کە پرسەکانی ژنان بە واتا بەربڵاوەکەی لە دەقە وێژەیییەکان لەبەر چاو دەگرێت و سەرنج دەداتە ڕۆڵ و ئەرکی ژنان لە کەلتوور و کۆمەڵگا و هۆی پێمێلبوونی مافی ژنان". هێندەک لە ڕەخنەگران لەسەر ئەم باوەڕەن کە "ڕەخنەی فێمینیستی، ئەرکێکی پڕبایەخی لە کۆتاییهێنان بەو ستەمەدا هەیە کە لە جیهانی دەرەوەی دەقدا بەسەر ژنان دێنن" . لە ئێستادا بەرهەمە وێژەیییەکان بەتایبەت ڕۆمان و چیرۆک، ئاوێنەیەکی باڵانوێنن بۆ نیشاندانی پرسەکانی ژنان لە ئاستێکی بەربڵاودا.

"ئێلێن شواڵتر" لە ڕەخنەی فێمینستیدا دوو ئاڕاستەی سەرەکی دێنێتە ئاراوە:

١. ڕەخنەی ژنانە: کە بە واتای ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی ژنانەیە. ئامانجی سەرەکی ڕەخنەی ژنانە لەبەرچاوگرتنی چوارچێوەیەکی دیاریکراو بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی بەرهەمە ژنانەکانە. ئەم ڕەخنەیەی شواڵتر بەکورتی ئەم چوار ئاڕاستەیە لەخۆ دەگرن: "ژینناسانە، زمانناسانە، ڕەوانناسانە و کەلتووری، کە پەرژان بە هەر یەک لەم بوارانە هەوڵێکە بۆ لێکدانەوە و ڕوونکردنەوەی چۆنیەتیی بەرهەمێکی ژنانە"

٢. دەرکەوتن (جلوە) و وێنەکانی ژنان: بەو واتایە کە ژنان لە بەرهەمە وێژەیی(ئەدەبی)یەکاندا چۆن نیشان دراون و لە کام ڕۆڵ و قاڵبدا پێشکەشی خوێنەران دەکرێن. "بە بڕوای لایەنگرانی ئەم ئاڕاستەیە، زۆربەی نووسەرانی پیاو ناڕاستەوخۆ وای بۆ دەچن کە خوێنەری بەرهەمەکانیان پیاون و هەر بۆیە ئەو وێنەیەی لە ژن لەنێو بەرهەمەکانیاندا پێشکەش کراوە بە شێوەیەکە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی کەلتووری پیاوسالارانە بەرانبەر بێت" بە واتایێکی تر، ئامانج لەم ڕەخنەیە، تاوتوێکردنی لێکدانەوەیەکە، کە ژن لەبارەی بەرهەمە وێژەیییەکانی پیاوانی نووسەر دێنێتە ئاراوە. "لەم جۆرە ڕەخنەیەدا، نیشاندەر(مؤلفە)ە ڕەگەزییە ژنانەکان لێک دەدرێتەوە کە ناوەرۆکە سەرەکییەکەی، بەراوردی کەسایەتییەکان و پرسە کلیشەیییە ژنانەکان لەگەڵ ئەو توخمانەیە کە لە بەرهەمێکی پیاوانەدا دەخوێندرێتەوە. بەگشتی ڕەخنەی جۆری دووەم ڕوانینی تایبەتی ژنانە لەمەڕ تایبەتمەندییەکانی تایبەتی خۆیەتی، وەک سەیرکەرێک، لەمەڕ کەلتوور، فیلم، یان بەرهەمێکی هونەری و وێژەییدا" .

"ڕوانینی نێرانە" زاراوەیەکە لەنێو فێمێنیستەکان بەکار دێت، کاتێک باس لەوە دەکەن کە چۆن پیاو، ژن دەکاتە ئۆبژەیەکی سێکسی. بۆ یەکەم جار ئەم زاراوەیە لەلایەن "لاورا مالڤی" لە ساڵی ١٩٧٥ بەکار هاتووە، لە وتارێک بەناونیشانی "چێژی بینراو و گێڕانەوەی سینەمایی".

بە ئۆبژەکردنی سێکسی-یش واتە وەک کاڵایەک بۆ وەرگرتنی چێژی سێکسی. ئەم دوو زاراوەیەش زیاتر لەگەڵ یەکتر بەکار دێن لە تیۆری فێمێنیسمدا، بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ژنان لە کۆمەڵگای پیاوسالاریدا.
لە ڕوانگەی فێمێنیسمەوە بە ئۆبژەکردنی سێکسی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی پیاوسالاری، کە تیایدا ژن و پیاو یەکسان نین و ژنان وەک پیاوان مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت.

مالڤی، ئاماژە بە ژنان دەکات وەک "هەڵگری مانا" و پیاوانیش وەک "دروستکەری مانا". ئەم دەربڕینەی مالڤی ئەوەمان پێ دەڵێت، کە ژنان بەدەگەمەن ڕۆڵی بینەر دەبینن، ئەوە پیاوانن کە هەمیشە بینەرن، لەم کاتەشدا ژنان دەبنە بینراو یان دەتوانین بڵێن دەبنە ئۆبژە لە کاتێکدا پیاوان دەبنە سوژە. ئەمەش پشتگیری و پاڵپشتییەکە بۆ بیروڕاکەی "سیمۆن دی بوڤوار" کە دەڵێت: "ژنان لە کۆمەڵگەی پیاوسالاریدا بە "ئەوانی دیکە" یان بە "ئەوانەی نێر نین" ناسراون.

هاوکات "جۆن بێرگەر" لە کتێبەکەیدا "ڕێگاکانی بینین" ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمەڵگەی پیاوسالاری بە پێویستی دەزانێت ژن بکرێتە ئۆبژە بۆ پیاوی ئەکتیڤ. ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە چۆن لە کۆمەڵگەی پیاوسالاریدا کە دەسەڵاتی ڕەگەزەکان هاوتای یەکتری نین، ژن وەک ئۆبژەیەکی پاسیڤ (منفعل) دەبینرێت بۆ چاوی پیاو، چۆن هەر ئەم ڕوانینەش ژن دروست دەکات.

" ژن دەبێت لە هەموو ئەو شتانە بکۆڵێتەوە کە ئەو چییە و چی دەکات. چونکە ئەو لە چاوی ئەوانی دیکەدا دەردەکەوێت، بەتایبەت چۆن لە چاوی پیاودا دەردەکەوێت گرنگییەکی جەوهەری هەیە لە سەرکەوتنەکانی ژیانی ئەو ژنەدا ... ژن کاتێک هەست بە خۆی دەکات و بەهای خۆی دەزانێت، کە لەلایەن ئەوانیدیکەوە بینرا و هەستی پێ کرا ... ژنان دەردەکەون، پیاوانیش سەیریان دەکەن، ژنان دەبینن چۆن سەیر دەکرێن، ئەمە تەنها پەیوەندی نێوان ژن و پیاو دیاری ناکات، بەڵکوو پەیوەندی ژن لەگەڵ خودی خۆشیدا دیاری دەکات. ئەوەی لەنێو ژندا ڕووپێوی ژن دەکات (ژن دەپێوێت) ژنە ڕووپێوکراوەکەیە. بەم جۆرە ژن خۆی دەکات بە ئۆبژە بۆ چاوی خەڵک."

بێرگەر باس لەوەش دەکات کە ڕوانین هەرچەند وەک بێلایەنانە دەردەکەوێت، بەڵام هۆکارێکە بۆ دەسەڵات و کۆنتڕۆلکردن.

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوەی خاتوو ئەفسانە عەبدوڵڵازادە لەسەر پەنجا و هەشت

ئەم کتێبە دوو بەشە کە من تەنانەت باسی یەکەم بەشم کردووە و هیوادارم بەسوود بێت.

لە بەشی یەکەمی ئەم کتێبەدا باس لە ژنێکی جوان و جحێڵ دەکات، کە بە قسەی دایکی، فریو دەخوات و بەهۆی ئەوەیکە خەڵک گوتیان خۆشەویستەکەت خەیانەتی پێ کردووی و ئەم قسەش ڕاست نەبوو دەستی لێ کێشەوە و خۆی خستە دۆزەخ. دۆزەخ هێشتا بۆ ئەم خاتوونە وشەیێکی کەمە؛ چۆن؟ یەعنی ئەو ژنە کە بە قسەی دایکی، مێردێک هەڵدەبژێرێت کە تەمەنی زۆرە، بەڵام دەوڵەمەندە، پێی گوتراوە کە زووتر لە تۆ دەمرێ و سامانەکەی بۆ ئەو دەبێ.

دایکێک کە بۆخۆی لە بێپووڵیدا زەجری کێشاوە بە قسەی خۆی وا دەکات کچەکەی ئەو عەزابە نەکێشێ، ناشزانێ کە بە دەستی خۆی کچەکەی لە دۆزەخ داوێت.کچە لەگەڵ پیاوە پیرە ، ژیانی هاوبەشی پێک دێنێ و منداڵێکیان بە ناوی کەتایوون دەبێت. لە ئەم ماوەیەدا مێردە پیرەش جیا لەوەیکە مێردەیاتێ ناکات، بەڵکوو عەیاشیش دەکات و ژیانی بۆ کچەش دۆزەخ کردووە و چونکە بە خۆشەویستیی قووڵی ژنەکەی سەبارەت بە رۆستمی زانیبوو، هێندەی دیکەشی زەجر دەدا. هەر بەدووی نامووسی خڵکدایە و نانی حەرام دەخوات. کچە بە قسەی دایکی کە گوتی زوو دەمرێ بەڵام نەیزانی کە هەموو رۆژ لەگەڵ ئەم مێردە پیرەدا کە بەزۆری حەبە شینان پیاوەتی دەکات، بۆخۆی دەمرێ.

هەرچەند لە کتێبەکەدا کۆتایییەکەی زۆر ڕوون نییە بەڵام وا دیارە بە دەستی هەیفا خان دەکوژرێت. ئێمەش دەبێ بزانین کە ئەگەر دوو کەس ئەکتریان خۆش بوێت دەتوانن هەر چۆنێک و هەر شتێک بێت، لەگەڵ ڕۆژگاردا بسازێن و خۆمان قوربانی قسەی خەڵک و سامانیان نەکەین، چونکە نە جوانی و نە کات بۆ ئێمە ناگەڕێتەوە و ڕاناوەستێ. هیوادارم نووسینەکەم بەسوود ببێ و جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایێک ببێ و سپاس بۆ ئێوە کە گوێتان لە وتارەکەم ڕاگرتووە.

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

سەرچاوەکان:
دیوانی نالی
دیوانی مەحوی
مەم و زینی ئەحمەدی خانی

ئافاقی شێعری نالی. ڕەهبەر مەحموودزادە. وشانخانەی مادیار

جنس دوم. جلد یک و دو. سیمون دوبوار ترجمە قاسم صنعوی. انتشارات توس

اندیشە یونگ. ریچارد بیلیسکر. ترجمە حسین پایندە. انتشارات اشیان.
تاریخ کوتاە نقد ادبی. ورنون هال. ترجمە مجتبی عبداللە نژاد. انتشارات ترانە
مقالە نقد ادبی فمنیستی. نوشتە ام اچ ابرامز. ترجمە سمانە واصفی
ژرفای زن بودن. مورین مورداک. ترجمە سیمین موحد. انتشارات بنیاد فرهنگی زندگی

مقالە ی زن در محدودە بدن و سیاست از احمد غلامی

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

"ئافتابی گرتەوە وەک کاسە، چەرخ
سواڵی لەو ڕوخسارە بۆ زەڕڕەێ زیا"
خۆشەویست لە مەقامێکی زۆر بەرزدایە کاتێک کە بەهۆی وشەوە نزمیش دەبێتەوە ، بە جۆرێک هەر بەرزە.
بەڵام لە شێعری شاعیرێک وەک نالی زۆر جیاوازە،
"عەقشت کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ
شیرن کچ و لەیلا کچ و سەلاما کچ و عەزرا کچ"
لێرەدا نالی هاوشێوەی نەریتی پێش خۆی بیر دەکاتەوە بەڵام نالی هێندێک بابەتی بۆ شێعرەکانیشی هەڵدەبژێرێ کە لە نەریتی باوی شاعیرانی تردا نییە و ئەوان خۆیان لێ بواردووە وەک بابەتی جنسی یا ئەندامی سێکسی.
بەڕای من ئەگەر لە دوورەوە چاوێک لە گشتیەتی چەمکی خۆشەویستی لە شێعردا بکەین، سەرەتا باسی خۆشەویستێکی حەقیقی هەبووە کە بەرە بە بەرە ئەو عەشقە هەر نزم و نزم و نزمتر بووەتەوە و ئێستا زۆر بەدەگمەن باسی عەشقی حەقیقی دەبیسرێ! خۆشەویستییەکەی کەسانێک وەک مەحوی تەواو ئەختە کراوە، ئەگەر چی چەمکی خۆشەویستی بەرە بە بەرە نزم بووە، بەڵام لە ئەختەگی وی کەم نەبووەتەوە، چونکە لە سەرەتای ئەدەبیاتی کلاسیکدا ئەختەبوونی کاڕاکتەری خۆشەویست تەواو بەرچاوە، دوایی کەسێک وەک نالی بە وتەی زانایان بۆ ناسیاوی سڕینەوە و هەڵویستی کیمیاگەرانەی شێعر و بەرهەمهێنانی شکۆی زمان، باسی هێندک بابەت دەکا کە نەریت نەبووە کە وایە هەڵبژاردنی بابەتی سێکسی و ژن، بۆ خودی ژنبوونی ژن نەبووە ئاوهاش هەر بە جۆرێک ئەختەبوونی پێوە دیارە.
لە شاعیرانی گەورەی دواییشدا وەک هێمن و هەژار و شێرکۆ بێکەسیشدا، نەریتێکی دی وەبەر چاو دەکەوێ، بابەتی ژن هەڵدەبژێڕدرێ نەک لەبەر هەمزاتپێنداری لەگەڵ ژن( وەک یوونگ دەڵێ )، یان لەسەر خودی بابەتی ژنبوون، بەڵکوو بەگشتی زۆرتر بۆ وێناکردنی دۆخی ژن، یان سەرکۆنەکردنی ژنان و کچان کە ژیر و وشیار نین و کوێلەن، یان هەستی خۆیان بەرانبەر بە ڕەگەزی ژن و ...
هێندێک لە شاعیران چەمکی ژن بەکار دێنن بۆ وێناکردنی عەشقێکی مەجازی، هێندێک بۆ داهێنان و ڕەچەڵەکشکێنی و بەرەکانی تریش بۆ دڕبڕینی بیر و هزر و هڵویستیان لەسەر ژن. جا چەمکی ژن لە هەر سێکدا بە شێوەیەکی جیاواز ئەختە کراوە.
بەڵام ئەگەر ئاوڕێکیش لە ئەدەبی زارەکی کوردەواری بدەین ئاستی ئەو ئەختەبوونە زۆر دادەشکێتەوە بۆ نموونە بالۆرە، بەپێچەوانەی بەیت و حەیران، تەواو ژنانەیە.
دەتوانین بڵێین مۆدێلێکی ژنانە، تەنانەت ئەگەر وەک ئەدەبی فاخیریش چاوی لێ نەکرێ.

@xatunakaniktebishno

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

خوێندنەوە خاتوو فەرزانە عەبدوڵڵازادە👆👆

Читать полностью…

کاناڵی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ

توسط XRecorder ضبط شد: https://recorder.page.link/Best

Читать полностью…
Subscribe to a channel