خاتونەکانی کتێبی شنۆ
🌏کۆڕی ۲۱ی گوڵانی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: ئهندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد (بەشی یەکەم)
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰ماوە: ۵۷:۱۶
🔋قەبارە: ۲۴.۳ مێگابایت
#لێژنەی_ڕووناکبیری
#مەسعوود_محەمەد
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
dr.rehber" rel="nofollow">https://youtube.com/@dr.rehber
کتێب: سێبەری ئەوین
💎مژار: ڕۆمان
📝نووسەر: محەمەد ئوزون
وەرگێڕان: فاڕووق ڕۆستەمی
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
Romana" Siya Evînê" ji romannivîsê nemir Muhemed Uzun
@pirtukakurdi
#شەریف_پاشای_خەندان نموونەی دیپڵۆماتێکی تەواوعەیاری کورد بوو. ڕەنگه تەواوی تەمەنی سیاسی ئەو پیاوه مەزنه سەلمێنەری ئەو ڕاستییه مێژووییه بێ که له وڵاتێکی داخراوی وەک تورکیا، قەتیس هێشتنەوەی سیاسەت له خەباتی پارلمانتاریستی و ڕێفۆرمیستی، به بێ خۆ فەڕز کردن له ئەرزی واقیعدا وەکوو هێزێک، هیچ نییه جگە له دۆڕاندنێکی بەکردەوەی سیاسی.
لە سەروبەندی پێک هاتنی وڵاتی تورکیادا سیاسەتی کوردی دوو باڵی لێ بووەوە؛ باڵێک به سەرۆکایەتیی #شێخ_عەبدولقادری_شەمزینی خوازیاری خودموختارییەک له چواچێوەی تورکیادا بوو. باڵەکەی تر به سەرۆکایەتیی شەریف پاشا زیاتر مەیلی بۆ سەربەخۆییخوازی بوو. تەنزی تاڵی مێژوو ئەوە بوو فاشیستێکی وەک مستەفا کەماڵ هیچ جیاوازییەکی له نێوان ئەوانەدا نەدەدی. کورد کورد بوو، ڕێفۆرمیست یان ڕادیکاڵ جیاوازی نەبوو، بۆیه هەر به دەسەڵات گەیشت شێخ عەبدولقادری لە سێدارە دا. پیاویشیان ناردبوو شەریف پاشاش له هەندەران تێڕۆر بکەن. بەڵام وەبەر نەهات و ڕزگاری بوو.
شەریف پاشا نوێنەری گەلی کورد له #کۆنفڕانسی_ئاشتیی_پاریس له ساڵی ۱۹۱۹ بوو. ئەگەرچی ئەرمەنییەکانی به زیاترین هەڕەشه لەسەر وڵاتی کوردان دەزانی بەڵام هەوڵی دا دەگەڵ بۆگۆس نۆباری نوێنەری ئەرمەنەکان له کۆنفڕانسی ئاشتیدا پێک بێ.
شەریف پاشا حیزبی دروست کرد، ڕۆژنامەی دەر کرد. نامیلکە و وتاری نووسی، دەگەڵ سیاسەتوانە گەورەکانی ئوڕووپا پێوەندی ساز کرد. هەوڵی دا دەگەڵ ڕێبەرانی بزووتنەوەی کورد له ناوخۆ ـ کەسانی وەک #شێخ_مەحموود و #سمایل_ئاغای_سمکۆ ـ پێوەندییان هەبێ. ئەو ئەنجامەی خۆی دەیویست پێی نەگەیشت، بەڵام کوردی به دنیا ناساند.
شەریف پاشا له ساڵی ۱۹۵۱ به غەریبی له قاهیره سەری نایەوه.
/channel/dr_rehber
بەردینە ڕۆمانێکی ڕۆنراو لەسەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بنزاراوەیەکی کۆن
نووسەر: فەرهاد بابۆڵی
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
سەرەداو لە ڕۆمانی بەردینەدا
نووسەر: حەیات عارف
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
چەمکی ئەوی تر لە ڕوانگەی "لێڤیناس"ەوە و ڕەنگدانەوەی لە ڕۆمانی "بەردینە"دا
نووسهر: سارا خهنشا
#لێڤیناس
#سەید_قادر_هیدایەتی
#سارا_خەنشا
#ئەوی-تر
#ڕۆمانی_بەردینە
#ڕهخنه
•┈┈•🌺📖❁📝🍒•┈┈•
@xatunakaniktebishno
•┈┈•🌺📖❁📝🍒•┈┈•
#زمانەوانی
"ڕیشەی وشەی "مسۆگەر" ـ بەشی سێیەم
کوتمان ئاڵقەیەکی ون له ڕەوتی گوڕانکاریی وشەی secure ی ئینگلیسی بۆ مسۆگەر ـ ی کوردی زیاد بوونی فۆنیمی "م" له سەرەتای وشەی مسۆگەره که له فۆنۆلۆژیی کوردیدا گۆڕانکارییەکی لەم چەشنە وەبەرچاو ناکەوێ. ئەگەر ئەم مەتەڵەمان بۆ هەڵبێ، ڕەوتەکە سەتاسەت ڕوون دەبێتەوە.
نهێنییەکە لەوەدایه کە وشەی secureی ئینگلیسی، له ڕێگای زمانی عەڕەبییەوە هاتووەتە ناو زمانی کوردی. واته سەرەتا هاتووەتە ناو زمانی عەرەبی و گۆڕانکارییەکی تێدا ساز بووه، ئینجا هاتووەتە ناو زمانی کوردی و یەکەم جار کوردەکانی باشوور کەڵکیان لەم وشەیه وەرگرتووه.
وشەی "مسۆگەر" بەشێوەی "مسوکر" له فەرهەنگە نوێیه عەرەبییەکاندا هەر بەمانای "تەزمین کراو" هاتووه. (وێنەی ئەم وشەیەم له قامووسێکی عەرەبی پەیوەست کردووه).
یەکێک له تایبەتمەندییەکانی زمانی عەرەبی ئەوەیه کە کاتێک وشەیەکی بیانی وەردەگرن هەم گەردانی دەکەن و هەم دەیبەنە ناو قالبه ئیشتقاقییەکانی زمانی عەڕەبی. یەکێک لەم قالبه ئیشتقاقییانە قالبی بەرکار یان مەفعوولییه. ئەم فۆنیمەی "م"یه کە له به سەرەتای وشەی سێکیورەوە زیاد کراوە و کردوویه به "مسوکر" ڕێک حالەتی مەفعوولی داوه به وشەکە؛ دەزانین مانای وشەی مسۆگەر واته "تەزمین کراو" حالەتی بەرکاری هەیه. کوردیش کە وشەکەی وەرگرتووه فۆنیمی "ک" بۆ "گ" گۆڕیوه. دیاره پیتی "گ" له زمانی عەڕەبیدا نییه.
ئێستا ڕەوتی گۆڕانکارییەکەمان بەشێوەیەکی بێ گرێوگۆڵ بۆ ڕوون بووەوە.
د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
سڵاو و ڕێز
هاوڕێیان و هۆگرانی بەڕێز و خۆشەویستی کتێب،
دوای وچانێکی چەند مانگەی چالاکییەکانمان ئاگادارتان دەکەینەوە کە چوارشەمەی ئەم حەوتوویە واتای ۱۳ی گوڵانی ۱٤۰۲ کۆڕی خوێندنەوەی ڕۆمانی (بەردینە)ی بەڕێز کاک سەید قادری هیدایەتی لە ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بە شێوەی ڕاستەخۆ بەڕێوە دەچێت! تکایە تا ڕۆژی سێشەمە واتا ۱۲ی گوڵان، خوێندنەوەکانتان لەمەڕ ئەم کتێبە بۆ ئەم👇 ژوورانە بنێرن:
@Shida62
@sarashno
🍃بەسپاسەوە🌺
لێژنەی بەڕێوەبەران🌺🍃🌺
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
@xatunakaniktebishno
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
دوو کۆمەڵەشێعری شاعیری عەرەب غاده سەمان که لەلایەن خاتوو سارا خەنشاوە وەرگێڕدراون، چاپ و بڵاو بوونەوە.
ئەم دەفتەره شێعرانە بەناوەکانی
ـ هەرمان ساتی ئەوینە
ـ خۆشەویستی خەیاڵی
لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی 49books ەوە له دەرەوی وڵات بڵاو بوونەتەوە.
/channel/EnjumeniEdebiShino
کۆڕی ۲۳ی پووشپەڕی ۱٤۰۱ی هەتاوی
🔰تەوەر: ژیان و کەسایەتیی ڕەفیق حیلمی
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰كات: ۱:۲۳:۱۸
🔋قەبارە: ۲۸.۵ مێگابایت
#ڕەفیق_حیلمی
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
ئەی فریشتەی ناو کەژاوەی
باوەڕی پیرۆزا
چەپکێ شیعرت، پێشکەش ئەکەم
بۆ یادی نەورۆز.
لە جێی نێرگز
لە جێی گوڵێ،
کوردستانەکەم
کوردستانەکەم
وشەی سۆز و خۆشەویستی بە قژتا ئەکەم
🍃شێرکۆ بێکەس
ڕێز و سڵاو
هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێتان پیرۆز بێت🌺
هیوادارم ساڵێڪی پڕ لە خۆشی و پڕ بۆن و بەرامەی تەبایی و ئەشق و خۆشەویستی بێت🌸
هیوادارم هیچ هەورێڪی خەماوی و هیچ هەور و تەمی ڪەند و ڪۆسپ، ئاسمانی ژیان و دڵـی جوانتان نەگرێت🍃
هیوادارم خۆری ئاواتەڪانتان بە خۆشییەڪی خۆش هەڵبێت و تیشڪی جوانی و گەرمای بخاتە سەر ژیانتان بە ئەوینێڪی ڕاستەقینەوە🌹
🌺سەری ساڵے ۲۷۲۳ے ڪوردەواریتان لێ پیرۆز بێت🌸
🍃لێژنەی بەڕێوەبەران🌾
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
کۆڕی ۲۶ی جۆزەردانی ۱٤۰۱ی هەتاوی
🔰تەوەر: ژیان و کەسایەتیی سەید تەهای نەهری
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰كات: ۱:۳۰:۳۰
🔋قەبارە: ۲۸.۱ مێگابایت
#سەید_تەها_نەهری
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
بڵاوبوونەوەی وتاری خاتوو #سارا_خهنشا لەسەر ڕۆمانی بەردینەی بەڕێز#سەید_قادر_هیدایەتی لە حەوتەنامەی سیرواندا
#سیروان
#ڕۆمانی_بەردینە
#سەید_قادر_هیدایەتی
🦋🦋🦋🦋
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
@xatunakaniktebishno
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
بڵاوبوونەوەی خوێندنەوەی خاتوو #حەیات_عارف لەسەر ڕۆمانی #سەشنبەها_با_موری لە حەوتەنامەی سیرواندا
#سیروان
#ڕۆمان
#ڕۆمانی_سەشنبەها_با_موری
🦋🦋🦋🦋
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
@xatunakaniktebishno
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
هاوڕێیانی بەڕێز
له ڕۆژی پێنجشەممه ڕێکەوتی ۲۱ی گوڵانەوە له ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ، زنجیرەباسێکمان دەبێ لەسەر ئەندێشەکانی بیرمەندی هەڵکەوتەی کورد مامۆستا مەسعوود محەمەد. مانگێ دانیشتنێک لەو بەشەدا بەڕێوه دەچێ. هیوادارم بتوانین ئەو زنجیره دانیشتنانە وەکوو کۆرسێکی تەواو بۆ تاوتوێ کردنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی هزر و تێفکرینی ئەو زانا پایەبەرزەی کورد بەڕێوە ببەین.
/channel/dr_rehber
سایە عشق- محمد اوزون
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
🌏کۆڕی ۷ی گوڵانی ۱۴۰۲ی هەتاوی
🔰تەوەر: ژیان و کەسایەتیی شەریف پاشای خهندان
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰ماوه: ۵۰:۳۶
🔋قەبارە: ۱۷.۶ مێگابایت
#شەریف_پاشای_خهندان
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
شەریف پاشای خەندان ۱٨۶۵ ـ ۱۹۵۱
/channel/dr_rehber
سینێرژی "synergy" لە ئەدەبیاتدا چ کارکردێکی هەیە؟
نووسەر: شەیدا مەحموودی
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
مێژووی سانسۆڕ و خۆسانسۆڕی دە کتێب و نووسراوەکانی ئەدەبیدا
نووسەر: مەرزیە عوسمانی
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
#ئاگاداری
دۆستانی بەڕێز هەر وەک ئاگادارن ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ۱۳ی گوڵان، دانیشتنی خاتوونەکانی کتێبی شنۆ بۆ خوێندنەوە و تاوتوێکردنی ڕۆمانی " بەردینە"ی کاک سەید قادر هیدایەتی تەرخان کراوە!
بابەتەکان بریتین له:
١. مێژووی سانسۆر و خۆسانسۆڕی دە کتێب و نووسراوە ئەدەبییەکاندا لە نووسینی خاتوو مەرزیە عوسمانی.
۲.چەمکی ئەوی تر لە ڕوانگەی لێڤیناسەوە و ڕەنگدانەوەی لە ڕۆمانی “بەردینە”دا له نووسینی خاتوو سارا خەنشا
۳. سینێرژی (synergy) لە ئەدەبیاتدا چ کارکردێکی هەیە؟ لە نووسینی خاتوو شەیدا مەحموودی
٤.سەرەداو له ڕۆمانی بەردینەدا لە نووسینی خاتوو حەیات عارف
٥. بەردینە ڕۆمانێکی ڕۆنراو لەسەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بنزاراوەیەکی کۆن له نووسینی کاک فەرهاد بابۆڵی
🌾 کات و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڕەکە:
🕞 دەمژمێر ٤ هەتا ٦
🍃شوێن: موجتەمەعی فەرهەنگی شنۆ، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🌸هیوادارین هاوڕێیان و هۆگرانی کتێب به بەشداریی چالاکانەیان کۆڕەکەمان دەوڵەمەندتر و بەگڕوتینتر کەن!🍀
🪷بەسپاسەوە🌺🙏🌺
🎋لێژنەی بەڕێوەبەران
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
#زمانەوانی
"ڕیشەی وشەی "مسۆگەر" ـ بەشی دووەم
له هەر باسێکی زانستیدا گرینگتر لەو ئەنجامەی پێی دەگەین، ڕەوتێکە که بەهۆیەوە به ئەنجامەکە دەگەین؛ واتە بەشی گرینگتری هەوڵە زانستییەکە، مێتۆدۆلۆژیی باسەکەیه.
ئێمه له هەوڵی دۆزینەوەی ڕیشەی وشەیەکی وەک مسۆگەردا به چ ڕەوگەیەکدا تێپەڕیوین؟ هەوڵ دەدەم ئەو ڕەوگەیه بەشێوەی خوارەوە قۆناغ به قۆناغ لەبەرچاوی خوێنەر ڕابنێمەوە:
۱ـ وشەی "مسۆگەر" وشەیەکی دەخیله. واته پێشتر لەناو زمانی کوردیدا نەبووه و دواتر هاتووەتە ناو زمانی کوردی.
۲ـ بەڵگەی دەخیل بوونی ئەم وشەیه ئەوەیه کە پێشینەی بەکار هێنانی وشەکە له سی چل ساڵ تێناپەڕێ. فەرهەنگە کوردییە کۆنترەکانیش نەیانگرتووه. لەناو دەقه ڕەسەکانیشدا وەکوو دەقی بەیت و لاوک و حەیران، یان شێعری شاعیرانی کلاسیکی کرمانجیی سەروو و ناوەڕاست و خواروو و هەروەها دەقەکانی زاراوەی گۆرانیشدا نەهاتووه.
۳ـ کەوابوو دەبێ له زمانێکی بیانیدا بەدوای ڕیشەی وشەکەدا بگەڕێین.
٤ـ مانای وشەی secure "سێکیور"، ڕێک هەمان مانای وشەی مسۆگەره. ئەوە سەرەداوێکی گرینگ بۆ شەقڵ گرتنی بنەمای مەزەندەکەی ئێمەیه. ئاڵقەی ونی گۆڕانکاریی فۆنۆلۆژیکی وشەی "سێکیور" بۆ "مسێکیور" و دواتریش بۆ "مسۆگەر" تەنیا له زیاد بوونی فۆنیمی "م" له سەرەتای وشەی گریمانکراوی ئێمەدایه، ئەگینا گۆڕانی "مسێکیور" بۆ "مسۆگەر" زۆر سروشتی و ڕێتێچوو دێتە بەرچاو.
٤ـ خاڵێکی دیکە که شیمانەی پاساوی سەرەوە زیاتر دەکا، نەبوونی ڕیشەیەکی ناسراوی دیکە بۆ وشەی مسۆگەر لەناو زمانە بیانییەکاندایه.
۵ـ دیاره ئەگەر وشەی "مسۆگەر" لەناو دەقە کۆنەکانی کوردیدا یان بەشێوەیەکی ڕەسەن لەناو زاراوەیەک له زاراوەکانی زمانی کوردیدا هەبێ، گریمانەی دەخیل بوونی ئەم وشەیه هەڵدەوەشێتەوە.
۶ـ هەتا ئەم گریمانەی دەخیل بوونە بەم شێوەیه کە باسمان کرد، هەڵنەوەشێتەوە ناتوانین بەدوای ڕیشەیەکی کوردی بۆ وشەکە بگەڕێین، چونکە بەڕاستی ئەم وشەیه پێشتر له زمانی کوردیدا نەبووه.
۷ـ به هەڵنەوەشانەوە و خۆڕاگریی گریمانەی دەخیل بوونی وشەی "مسۆگەر"، کاتێک دەتوانین دەست له مەزەندەی گۆڕانی "سێکیور" بۆ "مسۆگەر" هەڵگرین کە بتوانین وشەیەکی بیانی دیکە به هەمان مانای "مسۆگەر" بدۆزینەوە کە لەباری فۆنۆلۆژیکەوە زیاتر له "سێکیور" له "مسۆگەر" نزیک بێ.
د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
#زمانەوانی
ڕیشەی وشەی "مسۆگەر"
وشەی "مسۆگەر" زۆر لەمێژ نییه له نووسینی کوردیدا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. مانای ئەم وشەیه بریتییه له "دەستەبەر کراو" و "قەتعی". هیچکام له فەرهەنگەکانی خاڵ و هەنبانەبۆرینە و کوردستان (گیوی موکریانی) ئەم وشەیەیان نەگرتووه. دیاره ئەم وشەیه له زمانێکی دیکەوه هاتووەتە ناو زمانی کوردی.
بەڵام پرسیار ئەوەیه، ئەسڵی وشەکە چ بووه و له چ زمانێکەوه هاتووەتە ناو زمانی کوردی؟
با ئەم ڕستەیه ئینگلیسییه پێکەوە بخوێنینەوە:
He secured the presidency for himself.
ئەگەر بمانهەوێ ئەو ڕستەیه وەربگێڕینە سەر زمانی کوردی، وەڕگێڕدراوەکەی ئاوای لێ دێ:
ـ ئەو پۆستی سەرۆککۆماری بۆخۆی مسۆگەر کرد.
وشەی secure له زمانی ئینگلیسیدا هەم بەشێوەی ئاوەڵناو کەلکی لێ وەردەگیرێ و هەم بەشێوەی کردار. ئەگەر بمانهەوێ چەند هاوتایەک به زمانی ئینگلیسی بۆ وشەی secure له حالەتی ئاوەڵناودا بهێنینەوە، ئەم هاوتایانە بریتین له assured و certain. هەردووک وشەش بەمانای "دەستەبەر کراو" و "قەتعی" و "مسۆگەر"ن.
کەوابوو وشەی "مسۆگەر" له وشەی secure ی ئینگلیسییەوه وەرگیراوە. دیاره ئەسڵی وشەکە بەم شێوەی خوارەوە گۆڕانی فۆنۆلۆژیکی بەسەردا هاتووه:
سێکیور ------- مسێکیور ------- مسۆگەر
د. ڕەهبەر مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
هاوڕێیانی بەڕێز
دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ کە تایبەتە به بەشی کوردناسی، تەرخان کراوه به لێکدانەوەی ژیان و کەسایەتیی "شەریف پاشای خەندان".
هیوادارین هاوڕێیان بە بەشداریی چالاکانەیان دانیشتنەکە دەوڵەمەند بکەن.
/channel/EnjumeniEdebiShino
ڕەفیق حیلمی نوێنەر و سەرچەشنی تیپێکی تایبەت له خوێندەوارانی کورد بوو؛ تیپێک که هاوکات هەم ڕووناکبیر بوون و هەم خەباتگێڕ. ئەگەرچی له کاتی خۆیدا ڕەخنەی له شێوەی دیپلۆماسیی شێخ مەحموود گرتووه، بەڵام تاقە ڕستەیەکی نەنووسی و تاقه هەنگاوێکی ئەوتۆی هەڵنەهێناوه که داگیرکەران بتوانن کەڵکی خراپی لێ وەرگرن. ئەگەر ڕەخنەشی دەگرت، خۆی له هەناوی خەباتی ڕزگاریخوازانەدا ئاماده بوو. وا نەبوو له دەرەوەی بازنەی خەباتەوە هەڵکوتێته سەر سەرکردایەتی شۆڕشی کورد.
ڕەفیق حیلمی نموونەی متمانە بەخۆبوون و شایی به گەل بوون بوو. نەک هەر لە بەرانبەر نوێنەرانی دەوڵەتی دەڵەمەی بەغدا، بەڵکوو تەنانەت له بەرانبەر نوێنەرانی دەوڵەتێکی گەورەی وەک بڕیتانیاش خۆی به کەمتر دانەدەنا.
کتێبی بەنرخی "یادداشت" بیرەوەرییەکانی ئاماده بوونی ڕاستەوخۆی ڕەفیق حیلمی له شۆڕشی شێخ مەحموودی نەمری تۆمار کردووه.
لەم فایلەی خوارەوەدا باسی ژیان و کەسایەتی ڕەفیق حیلمی کراوه.
/channel/dr_rehber
سەید تەهای نەهری نەوەی شێح عوبەیدوڵڵا بووه و لەگەڵ هەندێک کەسایەتی وەک سمکۆ و شێخ مەحموود هاوسەردەم و هاوخەبات بووه. له ڕواندز لەشکری ئۆزدەمیری شکاندووه و له ساڵی ۱۹۲۳وە هەتا ۱۹۲٨ لە ناوچەی ڕواندز حوکمی بەدەستەوە بووه. دواتر به پیلانی بڕیتانیا و به دەسکیسی ڕەزا خان پەهلەوی له ئێران دەسبەسەر کراوە و له ساڵی ۱۹۳۹دا بەشێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کردووه. له فایلی پێشوودا بە تێروتەسەلی باسی ژیان و کەسایەتیی ئەم سیاسەتوانە کورده کراوه.
/channel/dr_rehber
کتێب هاوڕێ و پێویستیی هەموو دۆخ و ڕۆژەکانی ژیان!
بۆ ئاگاداری خوێنەرانی و کتێب دۆستانی خۆشەویست وەشانخانەی مادیار لە پازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر بە بۆخچەیێکی هەمەڕەنگ و هەگبەیێکی پڕەوە، پێشوازی لە کتێب دۆستان و هۆگرانی زانین و خوێندنەوە ئەکات.
ناونیشان: هەولێر، پارکی سامی عەبدووڕەحمان، پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، ڕیزی D ژووری ژمارە 6 (D6)
http://instagram.com/maad_book1
/channel/madbook2019
🔶 ڕەخنەکاری ئێرانشاری
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بۆچوونەکانی دکتۆر سەید جەواد تەباتەبایی
✍ ڕەهبەر مەحموودزادە
دکتۆرای فەلسەفەی زانست
/channel/kurdistanname
📘چەمکی ئەوی تر لە ڕوانگەی لێڤیناسەوە و ڕەنگدانەوەی لە ڕۆمانی "بەردینە"دا
✍ #سارا_خهنشا
▫️دوای شەڕی جیهانیی دووەم، چەمکی "مرۆڤی تر" شوێنێکی نوێی لە فەلسەفەی ڕوژاوادا بە خۆیەوە بینی. پرسی بەرەوڕووبوونەوەی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤێکی تر، گەڵاڵەی تیۆریی "ئەوی تر"ی لێ کەوتەوە کە ئەنجامەکەی بە بابەتەکی ئەخلاقی و ئاکاری دەگات. لە ئاراستەی ئەم گۆڕانکارییە ئاکارییانەدا #لێڤیناس ڕاستیی بوونی ئەوی تر دێنێتە ئاراوە، کە بوون و شوێنی لە ژیان و شوناس و هەستەکانماندا لەچارنەهاتووە.
▫️بە پێی ئەو پۆلێنەی کە د. #ڕەهبەر_مەحموودزادە لە (ئافاقی شیعری نالیدا) لە باسی بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوی تردا بەگشتی دەکرێ بیر لە چوار ستراتێژیی جیاواز بکەینەوە، کە بریتین لە:
ئـ) سڕینەوەی ئەوی تر
ب) ئاسیمیلەکردن و تواندنەوەی شوناسی ئەوی تر لەنێو شوناسی خۆدا
ج) داخستنی دەرگای پێوەندی لەگەڵ ئەوی تر
د) سازکردنی پێوەندی لەگەڵ ئەوی تر
▫️لە ستراتێژیی یەکەمدا سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی و قڕکردن بەکار دەهێنرێ. لە ستراتێژیی دووەمدا ئەوی تر بە شێوەیەکی فیزیکی ناسڕێتەوە بەڵام هەوڵ دەدرێ شوناس و هەوێتییەکەی لەنێو شوناسێکی دیکەدا بتوێندرێتەوە. لە ستراتێژیی سێیەمدا ئەوی تر پاکتاو ناکرێ و نە هەوڵ بۆ توانەوەی شوناسەکەی دەدرێ. بەڵام دەرگای پێوەندیشی بەسەردا دادەخرێت. سیاسەتی دەرگاداخستن بەسەر ئەوی دیدا درەنگ یان زوو دەگات بە سیاسەتی سڕینەوەی شوناسی ئەوی دی یان سڕینەوەی خودی ئەوی دی.
▫️یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی ڕۆمانی "بەردینە" ئەوی ترە. لە ڕاستیدا نووسەر بە نووسینی ئەم ڕۆمانە دەیهەوێت تیشک بخاتە سەر ئەم ڕاستییە کە لەبەرچاونەگرتنی "ئەوی تر" و دابەزاندنی بە "خۆ" یان "هەر ئەو"، چۆن دەتوانێت بوارەکانی دابەزینی ئەخلاقی و ئاکاری تاکەکان بەدی بێنێت.
▫️بە وتەی (د. مەحموودزادە): " "زمانی لەهجەدار" هێمایەکە بۆ ئەو دۆخە. من ئەگەر قەرارە بە زمانی تۆ بخوێنم و بە زمانی تۆ بنووسم دوو مەرج نابێ پشتگوێ بخرێن: مەرجی یەکەم ئەوەیە من بتوانم بە زمانی خۆشم بخوێنم و زمانی تۆ من کپ نەکا. مەرجی دووەم ئەوەیە کاتێک من زمانی تۆ دەخوێنم، قەرار نییە"من" ببم بە "تۆ". من ئەگەر زمانی تۆش بەکار بێنم بە لەهجەی خۆمەوە دێمە ناو زمانی تۆوە. بە لەهجەی خۆمەوە واتە بە شوناسی خۆمەوە."
▫️#هیدایەتی زمان و ئەوی تر و گرینگیی ئەم بابەتە و چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی کڵاوسووران لەگەڵ زمانی ئەوی تر بەم شێوەیە وێنا دەکات و لە لاپەڕەی (٦٨-٦٩)دا دەگێڕێتەوە: "هێندێک لە حەرفانی قورئان وەک حاء و قاف و عەین و غەین، منداڵانی مەکتەب، نەیاندەتوانی بیڵێن، ئەمن بەڕەوانی دەمگوتن." زۆر جاران لە مەتکەب یانە دەرینماڵی خۆ شتێکم دەگۆت منداڵان بە قسەی من قاقا دەخەنین و ئەمن بەقین دەبووم و دەمگۆت باشە ئەوانە بۆ گاڵتەم پێ دەکەن؟" "دوای ئەو جارە، دایکم وەک پێشوو لە دەروونماڵی خۆ تەنێ بە زمانی حەجەمی دەدوا و قسانی دەکرد، ئەمن سەیر دەمام." "گۆتم: "دایە بۆچی وەک پێشوو لە دەروونماڵی خۆمان قسە ناکەی؟" گۆتی: "بتمرم لە بەری، دا وەک منداڵانی دی زمانت ڕەوان بێ و چ کەس چیدی نەتوانن تیز و گەپت باوێنێ." "بەقین بووم و مانم گرت؛ گۆتم: "تەقا بە حەجەمی قسان بکەی وسکت دەکەم و چ ناڵیم." هەر وەک لە دێڕانەدا دەبینین ئەم بەرەوڕووبوونەوەیە لەگەڵ زمانی ئەوی تر نەتەنیا هیچ یەک لە مەرجەکانی ئەخلاق ناگرێتەوە بەڵکوو لەوپەڕێ بێئەخلاقییەوە ڕووی دەدات. تەنانەت کاتێک گودروون وەک ئەوی تر بۆ پێکهێنانی پێوەندیی لەنێوان خۆی و سەیدا و هاوپۆلییەکانی ئامادەیە بە شێوەیەی ئەوان قورئان بخوێنێتەوە و بدوێت، سەیدا ڕێگەی پێ نادات و نەتەنیا وەک سووژەیەک ڕێز لە لەسەرتریی ئەوی تر و بوونی ناگرێت بەڵکوو بەوپەڕی بێڕێزی و سووکوچرووکردنی گودروون و هەڵسوکەوتێکی نامرۆڤانە تەنانەت وەک مرۆڤێکی ئاساییش هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکات؛ هەر وەک لە لاپەڕەی (٧٣)دا بۆمان دەگێڕێتەوە: "هەر گۆتم بیسمیلاهی ڕەهمانە ڕەهیم، سەیدا بە شووڵم وەرگەڕایە و سەروچاوی چ نەهێشتم، گۆتی" "نا نا، دینترۆزی! حەقی ئەوەت نییە! وەک ئێمەی نەخوونی شەیتان! وەک شەیتان و جندییانی وەخینە." تەنانەت هاوپۆلییەکانیشی بە ناوی خۆی بانگیان نەدەکرد و هەر وەک لە لاپەڕەکانی (٧٠، ٧٢ و ٧٦) ئاماژەی پێ کردووە بە بێچووەمار و بێچووەجند ناویان دەهێنا. لە لاپەڕەی (٧٦)وە لە زمانی گودروونەوە بۆمان دەگێڕێتەوە: "زارۆیان بە هۆیت هۆیت و بێچووەجند و بێچووەمار وەدوام دەکەوتن."
🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1009/
#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی
■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی