خاتونەکانی کتێبی شنۆ
🌏کۆڕی ۱۹ی گەلاوێژی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: ئەدەبی داستانی لە شێعری هاوچەرخی کوردیدا
🗣ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ٤۹:٥٤
🔋قەبارە: ۱۵ مێگابایت
#لێژنەی_شێعر_و_ڕەخنە
#دوکتور_ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
بارانێک لەسەر ئەلف و بێی ئاور
.
.
.
گڕێک بەربۆتە دەماری ئەو چیایە
کە داڵدەی کاتەکانم بوو
بە کاتی رەز
.
نە ویرەی با دەروەستی دێ
نە نمە نمەی بارانێک
کە خەمۆک داباریوەتە سەر رەوەز
.
هەر دارێکم مەشغەڵێکە لە تەنیایی
هەر دوندێک دەراوێک بۆ بڵێسەی تازە
.
من دەمێکە
دۆزەخ بە لەشم دەپێوم
ئەی گەزارەی هەزارەی نوێ
نە سووتان مێژووی سەوزم کاڵ دەکاتەوە
نە ئەو باڵانەی هەموو ئەلف و بێی گڕن
.
دارێکم دابگیرسێ بەیانی
کیژۆڵەیەک لە بەر دەمی دەبێتە نمە نمەی بارانە
و
سروودی خۆی دەڵێتەوە
لە هەزار و یەک هەوردا
کە گشت هەناویان تەنیوە
.
لێرە؛ کچ دەچێتە سەر ئاکاری رووبار
بە گەرووی دۆزەخ دا
چۆڕە چۆڕ
بسکی خۆی
کە دەریایەکی بێ کەوشەن
.
داوێنێ شاخێک گەر بگەشێتەوە نیوەڕۆ
کوڕێک لە بنارەوە دەبێتە کانی
دەستی بە گەرما دەنوێنێ
و
دوو لەت دەبێ رستەی دۆزەخ
.
دەستێکی سارد واتای ئاور دەسڕێتەوە
.
لێرە؛ کوڕ بە دابی باران
هەر پەرەدەستێنێ دەنگی
لە دەرفەتی ناسکی سووتان دا
.
دەنگی باران
وێنەی هەڵفڕینی ئاور دەشواتەوە
.
ئەو زاگرۆسەی جەستەمە
جارێکی دیش
بەهار دەژی
بە چاوی ئەو کیژانەوە
کە خوازەی سەوزاییەکانن
رۆژێکی دی
لە هەر زامێکی لەشی دا دارێک هەڵدەچێ
لە گوێن منارەی باڵای
کوڕێک
بانگی نیشتمانی دابێ
.
سوێند بە سوتمانی ئەو نیشتمانەی قەقنەسە
دیسان سەرهەڵدەدەینەوە
وێڕای بەڕوەکان
کە مێژووی ئاسک و پڵینگیش دەزانن
و
دیرۆکی نەزۆکی گڕیش
.
بە لەشی دەردەداری زاگرۆس سوێند بێ
هەزار و یەک راوێژی مەشغەڵ لاڵ دەبن
ئەو دەمەی زمانی باران
لە دەستەکانی ئێمەدا
سروودی نەتەوەیی چیا بێ.
.
.
#یوونس_رەزایی
#لەیلا_ساڵحی
#زاگرۆس
#مەریوان
@younesrazie
سڵاو و ڕێز
هاوڕێیانی بەڕێز و خۆشەویستی کتێب،
ئاگادارتان دەکەینەوە کە خوێندنەوەی کتێبی "سێبەری ئەوین" لە نووسینی مامۆستا "محەمەد ئوزون" سێشەمە ۳۱ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێت! تکایە تا ڕۆژی یەکشەمە واتا ۲۹ی گەلاوێژ، خوێندنەوەکانتان لەمەڕ ئەم کتێبە بۆ ئەم👇 ژوورانە بنێرن:
@Shida62
@sarashno
🍃بەسپاسەوە🌺
لێژنەی بەڕێوەبەران🌺🍃🌺
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
@xatunakaniktebishno
•┈┈•📚❁✍🏻•┈┈•
🌏کۆڕی ۲۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی
🔰تەوەر: ئهندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد (بەشی سێیەم)
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰كات: : ۵٨خولهک
🔋قەبارە: ۴۵مێگابایت
#مەسعوود_محەمەد
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
🌏کۆڕی ۱٥ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: تاوتوێکردنی ڕەوتی گەشەکردنی چیرۆک و گێڕانەوەی کوردی لەلایەن دوکتور ڕەهبەر مەحموودزادە
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۴۱:۰۱ خولەک
🔋قەبارە: ۱۴ مێگابایت
#لێژنەی_چیرۆک
#مێژووی_گێڕانەوە
#عەزیز_مەحموودپوور
#دوکتور_ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/EnjumeniEdebiShino
"ڕام وایە ئێمە تەنها پێویستە ئەو کتێبانە بخوێنینەوە کە ئەمانپێکن و بریندارمان ئەکەن.
ئەگەر ئەو کتێبەی کە ئەیخوێنینەوە وامان لێ نەکات کە لە نەزانییەکانی خۆمان بەخەبەرمان بهێنێتەوە، ئەی ئیتر بۆ بیخوێنینەوە؟
ئێمە پێویستمان بەو کتێبانەیە کە وەک زریان بەرمان ئەکەون، کە بە قووڵی ناخمان ئەهەژێنن!
کتێب ئەبێت وەک پاچێک وا بێت بۆ شکاندنی دەریا بەستووەکەی ناوەوەمان. ئەمە قەناعەتی منە".
___
فرانز کافکا
/channel/ktebxanaypdf
/channel/xatunakaniktebishno
بەشێک لە وتووێژی نێوان سمایلئاغای سمکۆ و مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفاپاشا پرسیار دەکا: هۆی کوشتنی ئەو دیله عەجەمانە کە ساڵی ڕابردوو گیرابوون چی بوو؟
سمایلئاغا وڵام دەداتەوە: ئەوانە وەختی خۆی لە شەڕی ورمێدا گیرابوون، هیچ خراپەیەکمان لەگەڵ نەکردن، بەڵکوو جل و پارەمان دانێ و بەو مەرجەی نەچنەوە پاڵ ئێران ئازادمان کردن، بەڵام هەر کە بەربوون، دەستیان کردەوە به دەسدرێژی و کوشتن و بڕین. بۆیە ئەمجارە لێیان خۆش نەبووین.
مستەفاپاشا دەڵێ کەواتە ئێوە دەڵێن بەتەواوی بۆ نیشتمان هەوڵ دەدەن. ئەی بۆچی کە سابڵاختان گرت، دوکانەکانیان تاڵان کران و هەندێکیشیان کوژران، لەناو ئەوانەدا قازی لەتیف کە پیاوێکی ناسراو و ڕێزلێگیراو بوو؟
سمایلئاغا دەڵێ: وەختێک ڕوومان کردە سابڵاخ، ناردمان بەشوین هەموو سەرکردەکاندا، بەڵام نەهاتن. ئێرانیەکانیش لەناو شاردا شەڕیان دەکرد. شەڕەکە دوو ڕۆژی کێشا. ئەوە بوو لە ئەنجامدا ناوشار گیرا و هەندێک کەس کوژران، شکاکیشیان تێدا بوو. لەو شەڕەدا دانیشتووانی شار و عەشایر تێکەڵ بوون و ڕەشاش و تۆپیشی تێدا بەکار هێنرا. لە حاڵەتێکی وادا ناکرێ ڕێگا لە تاڵان و بڕۆ بگیرێت. ئەگەرچی من خۆم زۆر دژی ئەوە بووم.
ئێمە گومانمان لە عەشیرەتی مەنگوڕ و دێبوکری هەبوو. بەڵام گوێشمان نەدایێ. حاجی ئێلخانی بەوەشەوە نەوەستا کە هەر ببێتە لایەنگری عەجەمان، بەڵکوو بەناوی کوردەوە داوای لە خەڵک دەکرد کە بچنه پاڵی و شەڕمان لەگەڵدا بکەن. عەشیرەتی مامەش زۆر دڵسۆزی ئێمە بوون. کوڕی خوالێخۆشبوو مەحموودئاغای هەمزەئاغامان کردە حاکمی سابڵاغ. (ئەم ناوە به هەڵە نووسراوە. مەبەست کاک هەمزەی ئەمیرعەشایری کوڕی حەمەدئاغای مامەشە)
/channel/dr_rehber
هەروەها لەم ئارشیڤەدا باس لەوە کراوە کە لەیلا لە فیستیڤاڵێکی هونەری جیهانیشدا بەناو سالزبۆرگ (Salzbourg) بەشدارییەکی چالاک و کارامەی هەبووە و هەروەها ئەندامی بەڕێوبەڕایەتیی دەزگای لاسکالا دۆ میلان بووە و شەرەفی ئەوەی دراوەتێ کە لە بالیەیەکی بەناوبانگی ڕۆژهەڵاتییاندا دەورێکی سەرەکی هەبێت.
ئاشکراشە کە بیری پێشکەوتنخوازانەی باوکی وەکوو ڕووناکبیرێکی بەئەزموون، کاریگەری زۆری بەسەر پەروەردەی ڕۆحی و هونەریی ئەم کچە هونەرمەندەدا هەبووە چون ئەگەر ئەم بیرە پێشکەوتنخوازەی باوکی نەبووایە ئەوا هیچ کچێک لەساڵانی سییەکاندا نەیدەوێرا ببێتە سەماکار و بێت لە ئەورووپا خۆی بناسێنێت.
@anjomanvazhevaketab
لەیلا بەدرخان لە ساڵی 1908 لە ئەستەمبوڵ لە دایک بووە. کچی عەبدوڕەزاق بەدرخان، شۆڕشگێڕی کوردە کە وێڕای چەندین ڕووناکبیری دیکەی باکوور هاتبوونە ڕۆژهەڵات و لە دەوروبەری ساڵانی 1912 لە شاری «خۆی» گیرسابوونەوە. پاش کۆچ بۆ ئەورووپا قوتابخانەی باڵای هونەری بالیەی لە ئەڵمانیا تەواو کرد و لە ساڵی 1925 بەولاوە دەستی بە چالاکی لە شانۆدا کردووە.
لەیلا بەدرخان لە ساڵانی 1930 لەگەڵ هونەرمەندێکی پۆڵۆنی هاوسەرگیری دەکات و تا ساڵی 1986 لە پاریس پێکەوە دەژین. لە ساڵی 1986 کۆچی دوایی کرد و کچێکی لێ بەجێ ماوە بەناوی ناڤین کە ئێستە لە فەڕەنسا دەژی و ڕۆژنامەنووسە...
@anjomanvazhevaketab
#ئاگاداری 📢📢📢📢
ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوە دەبات:
ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ پێوەیە خولێکی ڕێنووس و ڕێزمان بەڕێوە ببات!!!
ئەو بەڕێزانەی دەیانهەوێت لەم خولانەدا بەشدار بن و ئەرکی خۆیان لەهەمبەر زمانی دایکییان بەجێ بێنن بۆ بەشداری و زانیاریی زۆرتر با پەیوەندی بەم ژمارەموبایلە بگرن یانیش سەردانی ئەم ژوورە بکەن:
09141668648
@sarashno
دەرفەتی ناونووسی:
هەتا ۳۱ی جۆزەردان
دەستپێکی خول:
شەمە ۳ی پووشپەڕ
سێبەری گورگێک لە مندایە
کەوا هەرکاتێک بیری لێدەکەمەوە
لەو بەرزاییانە دەڕوانم...
"باخچەی پاشا" لە لایەن چاپەمەنی 49وە
لە وڵاتی سوید چاپ و بڵاو بوویەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
کورد و دەوڵەت نەتەوە دەستکردەکان
تاوتوێ کردنی ڕەوتی گەشەسەندنی کورد وەک نەتەوە بە درێژایی مێژوودا، هاوکات پێویستیی به لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی و کۆمەڵناسانە و سیاسی هەیه. غیابی هەر کام لەم بوارانە، دەبێتە هۆی دەڵەمه بوونی باسەکە.
کورد ئەگەرچی نەتەوەیەکی بێدەوڵەتە بەڵام زیاتر له زۆریەک لەو گەلانەی له سەرەتای سەدەی بیستەم له ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەوڵەتیان بۆ دروست کرا، وەسفی نەتەوه لەبارەیدا وەڕاست دەگەڕێ. ئەمه تێزێکە دەمەوێ داکۆکی لێ بکەم.
هەندێک لایەن وا دەنوێنن دەستەواژەی "نەتەوەی بێ دەوڵەت" لە ناخی خۆیدا هەڵگری چەشنێک دژوازییه. چونکە گوایه نەتەوه هەر لەبنەڕەتەوە بەهۆی دەوڵەتەوە پێک دێ. ئەوانە لەڕاستیدا یەکێک له مۆدێلەکانی پێک هاتنی نەتەوە زەق دەکەنەوە و حاشا له مۆدێلەکانی دیکە دەکەن.
له مۆدێلی bottom - up دا، سەرەتا نەتەوە پێک دێ، دواتر ئەم نەتەوەیه له ڕەوتی پەرەسەندنی سروشتیی خۆیدا، دەوڵەتی خۆی پێک دێنێ. زۆربەی وڵاتانی ئوڕووپایی بەگوێرەی ئەم مۆدێله دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان پێک هێناوه. بەڵام له مۆدێلی top - down دا، سەرەتا دەوڵەتێکی یاسایی و پێشکەوتوو به دەستووری خۆی و به کۆمەڵێک دامەزراوەی پێناسەکراوی تایبەت بە خۆیەوە پێک دێ، ئێنجا ئەو دەوڵەتە خەڵکانی ناو سنووری خۆی وەک نەتەوە یەکانگیر دەکا. ئەم مۆدێله له وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا جێبەجێ کرا.
ئەو کەسانەی نکووڵی له نەتەوە بوونی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت دەکەن لەڕاستیدا خۆیان له حاست مۆدێلی یەکەم نەبان دەکەن. ئەوە له حاڵێکدایه بەبڕوای من لانی کەم دوو مۆدێلی دیکەش بۆ نەتەوەسازی لەگۆڕێدا بوونە.
له مۆدێلی سێیەمدا هەندێک هێزی جیهانی یان ناوچەیی بەگوێرەی بەرژەوەندییه تایبەتەکانی خۆیان ـ نەک لەسەر بنەمای پەرەسەندنی سروشتیی نەتەوەیەک ـ دەوڵەت بۆ ئەو خەڵکه دروست دەکەن و وەک دەوڵەت ـ نەتەوە بەفەرمییان دەناسن. له مۆدێلی چوارەمیشدا نەتەوەیەک لێهاتوویی و پتانسیەلی ئەوەی هەیه کە دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی هەبێ بەڵام دیسان هەر بەهۆی بەرژەوەندییەکانی گۆرین پێش له بەدەوڵەت بوونیان دەگیرێ. ئەوانە ئەگەرچی دەرفەتی بوون به دەوڵەت ـ نەتەوەیان لێ ئەستێدراوەتەوە، بەڵام وەسفی نەتەوە بوونیان هەر ماوە.
زۆر وڵاتی هەڵکەوتوو له ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەک لوبنان و و عێڕاق و سووریه بەگوێرەی مۆدێلی سێیەم دروست کراون. مۆدێلی چوارەمیش لەبارەی کورداندا وەڕاست گەڕاوه.
مۆدێلەکانی یەکەم و دووەم سەرکەوتوون و سەقامگیریی سیاسییان لێ کەوتووەتەوە. بەڵام مۆدێلی سێیەم بۆ دروست کردنی نەتەوەیەک، له درێژخایەندا ناسەرکەوتوو بووه و مۆدێلی چوارەمیش بۆ پێش گرتن له پێک هاتنی دەوڵەت ـ نەتەوەیەک له درێژماوەدا ناسەرکەوتووه و هەردووکیان خولقێنەری قەیرانن.
/channel/dr_rehber
✅ئاکۆ جەلیلیان خەڵاتی زێڕینی بلەی پێبەخشرا
👤ئاکۆ جەلیلیان کێیە؟
ئاکۆ جەلیلیان له ۲۳ی سهرماوهزی ساڵی ۱۹۷۰ له گوندی "سهرچهم" سهر به بهشی "هلێران" له پارێزگای ئیلام لهدایکبووە، دایکی له بنهماڵهی کهڵهۆڕ و باوکیشی زهنگهنهیه، لە تهمهنی دوو ساڵییەوە له شاری شائاباد "ئیسلامئاوای ئێستا" گێرساونهتەوه.
ئاکۆ جەلیلیان نزیکەی ۳۰ ساڵی تەمەنی بۆگەڕان بەدوای وشەی پاراوی کوردی لە هەموو ناوچەکانی کرماشان، کەلهوڕ، لوڕ و ناوچەکانی تر تەرخان کردووە و زۆرترین وشەی کوردی لە زاری خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچانەوە کۆکردووەتەوە و لە ئینسایکلۆپیدیایەک بە ناوی (کوردیکا)دا تۆماریکردوون.
فەرهەنگی ئینسایکلۆپیدیکی کوردیکا پێمان دەڵێت، زمانی کوردی نەک لە ئاستی وشە و زاراوەدا لە هیچ زمانێکی دەورووبەری خۆی کەمتر نییە، بگرە چەندین قات دەوڵەمەندترە، نەک هەر ئەوە، بەڵکوو ریشە و رەگی زۆربەی وشەی زمانەکانی دەوروبەر، لەبنەڕەتدا کوردین.
ئێستا فەرهەنگی کوردیکا تا بەرگی نۆی چاپکراوە و نووسەر لە دەرفەتێکی گونجاو دەگەڕێت هەتا ئەو کارەی تەواو بکات، ئاکۆ جەلیلیان لە باسی فەرهەنگەکەیدا دەڵێت: "کوردیکا له راستدا ئارشیڤێکی ناتهواو له وشهگهلی ههر چوارپارچهی کوردستانه، که بهشێوهی کۆڵێنهوهی گۆڕهپانی و کتێبخانهییه و بهتهمای ئهوهم که کهس یان چەن کەسێک یان دامهزراوهیهک له داهاتوودا بێته سهرێ و ئهم ئارشیڤه ناتهواوه تهواو بکا".
بەشێک لەبەرهەمەکانی ئاکۆ جەلیلیان بریتین لە:
- فەرهەنگی باشوور کە ۴۵ هەزار وشەی کوردی ناوچەی کرماشان و ئیلام و لوڕستانە
- رەنگامە (کۆمەڵە چیرۆک)
- ئاگر مەلوچ رۆمان بە زاراوەی کرماشانی
- زەڕینە و سیمینە، چوار بەرگ کەکۆکردنەوە و ساخکردنەوەی تێکستی فۆلکلۆری ناوچەکانی کرماشانە وەک هۆنراوە و پەندی پێشینان و مەتەڵ
-تاریکخانە
-گەنجینەی زاراوە ئێرانیەکان
-ئینسایکلۆپیدیای کوردیکا
/channel/Midyafayl/459
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
t.me/midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi
🟢🟡🔴
چاپکراوەی نوێ
📖وەرزی پێنجەم
بابەت:کۆمەڵە چیرۆک
نووسەر: نیشتمان قادریان
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
له جێیەکی دیکە باسی ناوەرۆک و مێتۆدی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان"م کردووه. ئێستا لەو بارەیەوه هیج ناڵێم. دەمەوێ له گۆشەنیگایەکی دیکەوە چاو لەو فەرهەنگە بێوێنەیە بکەین.
بیرمەندێک گوتوویه زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵات له "کۆمەڵگای کورتماوه" پێک هاتوون؛ واته لەم کۆمەڵگایانەدا پڕۆژه گەورەکان ناگەنە ئەنجام و سامانە بەوەجەکان بەسەریەکدا کەڵەکە نابن. بۆیه له بواره جۆراوجۆەکاندا هیچ قەڵەمبازێکی بەرچاو بەدی ناکرێ.
فەرهەنگی زارەکیی موکریان هەتا ئێستا ڕێک چارەگە سەدەیەکە کاری بۆ کراوه و نووسەرەکەی کۆڵی نەداوه. له کۆمەڵناسیدا دەڵێن چارەگە سەدەیەک تەمەنی بەرەیەکە.
هەواڵی خۆشتر لەوە که ئەو بەرهەمه مەزنە بەرەو کۆتایی دەڕوا و دوایین بەرگەکانیشی له ڕاستەوپاستە کردنی کۆتاییدان، ئەوەیه کە خاوەنی ئەو کاره بەنرخە، پڕۆژەی گەورەی دیکەی بۆ داهاتوو بەدەستەوەیه. له دەقی پیرۆزدا هاتووه: "هەرگا له کارت قوتار بووی، ڕاستەوە به بۆ کاریکی تر". یاخوا کاک سەلاح هەر ڕاوەستاو بێ، بۆ ئەوەی ڕاستەوە بێ بۆ دەیان کاری گەورەی تر.
پیروزبایی بڵاو بوونەوەی ئەو بەرگە تازانە له کتێبخانەی کوردی و له فەرهەنگی نەتەوەکەم دەکەم.
/channel/dr_rehber
dr.rehber" rel="nofollow">https://youtube.com/@dr.rehber
🌏 لێدوانێک لەسەر دەوری مامۆستا شێرکۆ بێکەس له مێژووی شێعری کوردیدا
🏛 زانکۆی کوردستان، ساڵی ۱۳۹٤
🔰 بڵاو کردنەوەی بەبۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس
#ڕەهبەر_مەحموودزاده
#شێرکۆ_بێکەس
/channel/dr_rehber
سووکە ئاوڕێک لە ڕیشەناسیی وشەکان
بۆ دۆزێنەوەی ڕیشەی وشەکان دەکرێ بەدوای یەکێک لەم سەرچاوانەدا بگەڕێین:
۱ـ شێوازێکی کۆنتری هەمان زمان
۲ـ زمانێکی بێگانە
۳ـ زاراوەیەکی دیکەی هەمان زمان
۴ـ خودی ئەو زاراوەیە کە وشەکەی تێدایه
۵ـ تێکەڵەیەک له دوو یان چەند سەرچاوەی پێشوو
نموونە بۆ سەرچاوەی یەکەم ئەو وشه کوردییانەن کە ڕیشەیان دەگەڕێتەوە سەر زمانێکی وەک ئاوێستایی. بۆ نموونە وەک مامۆستا مەسعوود محەمەد له کتێبی "زاراوەسازیی پێوانە"دا باس دەکا، کاتێک زانیمان له ئاوێستاییدا، "ئەن" به مانای "نەفەس"ه و "اسه" بەمانای "خۆرا واتەی ئەوەی دەخوا"یه و "کەهر"یش بەمانای "تەیر"ه، ڕیشەی زۆر وشەی وەک "هەناسه" و "کەرکەس" و "کەڵەباب" و "کەڵەشێر"مان بۆ ڕوون دەبێتەوە.
ـ هەناسه له "ئەن اسه" پێکهاتووه بەمانای "نەفەسخۆر"
ـ کەرکەس له "کەهرکە اسه" پێک هاتووه بەمانای تەیرخۆر
ـ وشەی کەڵەباب له "کەهرکە باب" واتە مەلی بابانە یان تەیری نێر وەرگیراوه.
وشەی کەڵەشێر ـ یش له "کەهرکە شێر" واته "مەلی وەک شێر" وەرگیراوه.
بۆ نموونەی ئەو وشانەی له سەرچاوەی دووەم واتە له زمانێکی بێگانەوە وەرگیراون، دەتوانین ئاماژه به وشەی "مشکڵۆزمه" بکەین. "مشکڵۆزمه" له "مشغولالذمە"ی عەڕەبییەوە وەرگیراوه. یان وشەکانی "سەماوەر" و "سۆبه/زۆپا" ـ بەمانای کووره ـ له ڕووسییەوە وەرگیراون.
وا هەیه وشەیەکی سەر به زاراوەیەکی زمانی کوردی له زاراوەیەکی تری کوردییەوە وەرگیرابێ. بۆ نموونە ئێستا له کوردیی ناوەڕاستدا بۆ "باشگاه ورزشی" یان "تیم"، کەڵک له وشەی "یانە" وەردەگیرێ. یانە له کوردیی هەورامییەوە وەرگیراوه کە لەگەڵ "خانە"ش هاوڕیشەن. نموونەیەکی دیکە، وشەی "خەبات"ه کە له چاوگی "خەبتین"ی کرمانجی سەروو وەرگیراوه.
ئەو بنزاراوانەی لە ڕووی جوغرافیاوه لەنێوان دوو زاراوەی سەرەکی کوردیدا قسەیان پێ دەکرێ لیپاولیپن لەو وشانەی وا ڕیشەیان له زاراوەکەی دیکەدایه. بۆ نموونە له بنزاراوەی شنۆییدا "گاس کردن" بەمانای "بانگ کردن" یا "هەرا کردن"ە. گاس کردن له "گازی کرن"ی کرمانجی سەروو وەرگیراوه. "گازی" کرمانجیش له "گاتا" یان "گاسا"ی ئاوێستاییەوە وەرگیراوه.
دەکرێ ڕیشەی وشەیەکی سەر به زاراوەیەک لەناو هەمان زاراوەدا بێ. نموونەیەک وشەی "خەڵووز"ه کە له وشەی "زووخاڵ"ەوە وەرگیراوه. هەردووکیشیان له کوردیی ناوەڕاستدا بەکار دەهێندرێن. له موکریان وشەی "خەڵووز" بەکار دەهێندرێ و له ئەردەڵان وشەی "زووخاڵ". مامۆستا حەسەنی قزڵجی دەڵێ "خەڵووز"، شێوەی گۆڕدراوی "زووخاڵ"ه.
نموونەیەکی دیکە وشەی "سێبەر"ه.
له کوردیی ناوەڕاستدا وشەی "سێبەر" و "نسێ" مان هەیه که هاومانان. بەڵام "سێبەر" له "نسێ" وەرگیراوه. ئێمه ڕێکەوەندی "بەر تاو" و "بەر نسێ"مان هەیه. کاتێک له ڕێکەوەندی "بەر نسێ"دا جێگای دوو پاژەکە بگۆڕینەوە، "نسێ بەر"مان دەبێ. سووکەڵەکراوی "نسێ بەر"یش دەبێتە "سێبەر".
#ڕەهبەر_مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
مارکس و مەسعوود محەمەد
مامۆستا مەسعوود محەمەد لە کتێبی "سەرنجێک لەسەر لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو"دا بۆچوونێک لەبارەی پڕۆژەی بیریی خۆی دەردەبڕێ کە ناکرێ مرۆڤی کورد لە ئاستیدا هەڵوێستەیەکی جیددی نەکا و تووشی تێڕامانێکی قووڵ نەبێ. کاکڵی قسەی مامۆستا مەسعوود ئەوەیە کە پێوەندیی من لەگەڵ مارکس هەتا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی پێوەندیی مارکس لەگەڵ هێگڵە.
لە مێژووی فەلسەفەی ڕۆژوادا قسەیەکی مارکس لەبارەی هێگڵ بۆیە گرینگه چونکه بە زمانێکی تەمسیلی و بە سادەترین دەربڕین و بەشێوەیەکی تیشکهاوێژ، ئاراستەی فەلسەفە ـ لانی کەم ـ لە هێگڵەوە هەتا مارکس، بە هەموو هەڵبەز دابەز و هەوراز و نشێویەوە وێنا دەکا. مارکس دەڵێ هێگڵ بەسەر سەر دەڕۆیشت، من قیتم کردەوە و وام کرد بەسەر لاق بڕوا. مارکس دەیەوێ بڵێ پێدوایستیی فەلسەفەی من ئەوەیە فەلسەفەی هێگڵ بەلاوە نەنێم، بەڵکوو بە پاراستنی دیالێکتیکی هێگڵی جێگای "ماددە" ـ کە بەپەراوێز کرابوو ـ لەگەڵ ئایدیا ـ کە پێگەی ناوەندی پێدرابوو ـ بگۆڕمەوە و دیالێکتیکی ئایدیالیستیی هێگڵ بکەم به دیالێکتیکێکی ماتریالیستی.
لە ڕوانگەی مارکسەوە ئەوەی مێژوو بەرەو پێش دەبا، کرانەوەی تۆماری "ڕۆح" نییە ـ وەکی هێگڵ دەڵێ ـ بەڵکوو کێشەی چینایەتی و مشتومڕی نەپساوەی بەرژەوەندیی ماددی چینەکانە. مارکس، کێشەی بەردەوامی ناو جیهانی بوونی لەئاسمانی دەستپێڕانەگەیشتووـ وە هێنایە سەر عەرزی بەردەست و بن لاقی مرۆڤ. سەر عەرزی بەردەست و بن لاقی مرٶڤ؟ کوا مرۆڤ؟ ئەوە دەنگی مەسعوود محەمەدە کە پەنامەکی بەگوێی مارکسیدا دەچرپێنێ: شوێنی مرۆڤ لە فەلسەفەی تۆدا لەکوێیە؟ ئەو دێتێرمینیزمە مێژووییەی لە فەلسەفەی هێگڵدا مرۆڤی نەدیو دەکرد و لە هۆکارێتی و هەڵسووڕانی دەخست، لە فەلسەفەی تۆشدا دیسان مرۆڤ دەخاتە پەراوێزەوە. ماددە هەر بەتەنیا لە پێوەندیی ماددە ـ ماددەدا دەوری هۆکارێتی هەیە؛ بەلام لە پێوەندییەکانی "مڕۆڤ ـ مرۆڤ" و "مرۆڤ ـ ماددە" و "مرۆف ـ دەسکرد و داهێنان و ڕۆنراوەکانی مرۆڤ"دا، ماددە تەنیا شوێنی شتێتی (شیئیت) و گوێڕایەڵی هەیە و ئەوە هۆکارە سەرەکییەی وا خۆی هەڵدەسووڕێ و شتی دی هەڵدەسووڕێنێ، مرۆڤە. لە شیکاریی مێژووییدا مرۆڤ شوێنکەوتەی ماددە نییە، بەڵکوو ئەوە ماددەیە کە شوێنکەوتەی ژیری و ویستی مرۆڤه. ئەوە عاڕەبەیە لە پشتی ئەسپ قایم دەکرێ. ئەسپ لە پشتی عاڕەبە قایم ناکرێ. لێرەدایە کە مەسعوود محەمەد دەڵێ مارکسیش بەسەر سەر دەڕوا و ئەوەی من پێی دەڵێم "لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو"، مارکس دەهێنێتەوە سەر لاق.
ئەوەی ڕاستی بێ لەنێوان مارکس و هێگڵ، بیرمەندێکی دیکە هەیە کە ئەگەر ئاوڕێک لە بۆچوونەکانی نەدەینەوە، ڕەنگه ڕەخنەی مەسعوود محەمەد لە مارکس نەختێک لە هێز و بڕشتی کەم بێتەوە. ئەم بیرمەنده فۆیرباخە. بۆچی پێویسته لە باسی ڕەخنەکەی مامۆستا مەسعووددا دەرحەق به مارکس، ناوی فۆیرباخیش بێتە کایەوە؟ چونکه بەڕواڵەت مارکس بەڵێنییەکە خۆی دەرحەق به هێگڵ بردە سەرێ و جێگای ڕەخنەشی لێ نامێنێتەوە. مارکس گوتبووی من دیالێکتیکی ئایدیالیستی هێگڵ دەکەم به دیالێکتیکێکی ماتریالیستی و کردیشی. خۆ بەڵێنی ئەوەی نەدابوو مرۆڤ بهێنێتە سەر تەختی پاشایەتی. فۆیرباخ ئەو مەتەڵەمان بۆ هەڵدەنێ.
فۆیرباخ لە هێگڵییە لاوەکان یان هێگڵییە چەپەکان بوو. لەلای فۆیرباخیش فەلسەفەی هێگڵ زۆر لەوە شکۆدارتر بوو کە بکرێ بەیەکجاری وەلابنرێ. فۆیرباخ زیاتر حەزی لەوە بوو بنەمای فەلسەفەی هێگڵ ڕابگرێ بەڵام دەستێکی پێدا بهێنێ و چاکسازییەکی تێدا بکا. مارکس لە ڕاگرتنی وێرای چاکسازی فەلسەفەی هێگڵدا، به ڕێچکەی فۆیرباخدا ڕۆیشت.
لە فەلسەفەی هێگڵدا، "مرۆڤ خودای لەخۆ بێگانەیە". واتە ئەوەی لە چەقی بووندایە، خودایە. ئینجا ئەو خودایە کاتێک لەخۆی بێگانە دەبێ، دەبێت به مرۆڤ. فۆیرباخ ئەم قسەیە بەم شێوەیە هەڵدەگێڕێتەوە: "خودا مرۆڤی لەخۆ بێگانەیە". واتە ئەوەی لە چەقی بووندایە، مرۆڤه. کاتێک مرۆڤ لەخۆی بێگانە دەبێ، چەمکی خودا لە زەینی خۆیدا وێنا دەکا. لە هەر سێ ئایینە ئیبڕاهیمییەکەدا تێزی سەرەکی کە پێوەندیی نێوان خودا و مرۆڤ وێنا دەکا ئەمەیە "خودا مرۆڤی بەشێوەی خۆی خولقاند". کەسانی وەک فۆیرباخ دەڵێن ڕێک پێچەوانەی ئەمەیە، "مرۆڤ خودای بەشێوەی خۆی خولقاند". مارکس لە هەندێک ڕووەوە ڕەخنەگری فۆیرباخە، بەڵام لەم بارەیەدا هاوڕایەتی. واتە ئەم بیرمەندانە چەمکی خودا لە ناوەندێتی دەخەن و چەمکی مرۆڤی لەجیاتی دادەنێن.
مامۆستا مەسعوود لێردەا دەنگ هەڵدەبڕێ؛ دەڵێ ئێوە پێوە بوون مرۆڤ هەڵکێشن و لە شوێنی خودای دانێن، کەچی کردتان به کۆیلەی ماددە و ئامێری دەستی خۆی. دەڵێ مرۆڤ نیر و ئامووری دروست کرد هەتا نیرەکە بکاتە ملی گای جووت و ئاموورەکەشی بەدوویدا بکێشێ و زەوی پێ بکێڵێ، کەچی ئێوە مرۆڤتان تەنانەت کردە شوێنکەوتەی نیر و ئاموورەکەی دەستکردی دەستی خۆیشی. "لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو" لێرەدا لەدایک دەبێ.
#ڕەهبەر_مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
🔴ئاگاداری
🔹ناونووسیی خولی هاوینەی زمانی کوردی بۆ منداڵان.
ئەنجومەنی ئەدەبیی شنو لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا بۆ وەرزی هاوین خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی سەرەتایی بۆ مناڵان بەڕێوە دەبات.
🔻دەرفەتی ناونووسی تا ۸ی گەلاوێژ.
شوێن: شنۆ، شەهرەک، موجتەمەعی فەرهەنگی، نهۆمی دووەم، ژووری ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
بۆ ناونووسی و زانیاری زیاتر پەیوەندی بگرن بە:
09141668648 سارا خەنشا
@sarashno
/channel/EnjumeniEdebiShino
🌏کۆڕی ۱٥ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: ڕەوتی گەشەکردنی چیرۆک و گێڕانەوەی کوردی
📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۵۳:۱۸ خولەک
🔋قەبارە: ۱۸.۳ مێگابایت
#لێژنەی_چیرۆک
#مێژووی_گێڕانەوە
#عەزیز_مەحموودپوور
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
@EnjumeniEdebiShino
•┈┈•📖🔆✍🏻•┈┈•
هاوڕێیانی خۆشەویستی ئەنجومەن
پێنجشەممەی داهاتوو سێیەمین دانیشتن له زنجیره دانیشتنەکانی تاوتوێ کردنی ئەندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد بەڕێوە دەچێ.
باسەکان لەسەر کتێبی "سەرنجێک لەسەر لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو" له نووسینی مەسعوود محەمەد و وەرگێڕانی حەکیم کاکەوەیس چڕ دەبنەوە.
هیوادارم هاوڕێیان به ئاماده بوونیان و به بیروڕا گۆڕینەوەیان کۆڕەکە دەوڵەمەند بکەن.
لەیلا بەدرخان نەک هەر شارەزاییەکی قووڵ و فروانی لەبارەی هونەری سەما و مۆسیقای فۆلکلۆری کوردیدا هەبووە بەڵکوو ئەم هونەرمەندە سەما و مۆسیقای بە شێوەیەکی ئاکادیمییانە و زانستییانەش خوێندووە و وەک هەر هونەرمەندێکی کارامەی ئەو سەردەمە بە تەواوەتی لەم هونەرە شارستانییە دانسقەیەدا قاڵ بووەتەوە، بەرهەمەکانیشی بەری داری هەوڵ و تێکۆشانی ئەکادیمییانەی ئەون.
لەیلا لە ساڵی 1934 لە نمایشی بالییەی بەڵقیس شاژنی بەیان، دەوری بەڵقیس بە سەما دەگێڕێت و لە فەڕەنسا و ئیتالیا نمایشدەکرێت.
بە شاژنی سەما بەناوبەنگ دەبێت و هەمیشەش بە شازادەی کوردستان ناسراوە!
لەیلا هاوشانی جۆزفین بەیکەر سەماکاری بەناوبانگی ئەمەریکی سەمای کردووە بەڵام بەداخەوە لەو سەردەمەدا هیچ ناوەند و ئەکادیمیایەک نەبووە بەرهەمەکانی ئەرشیڤ بکات و دەوڵەتی تورکیش بە هەموو شێوەیەک هەوڵی داوە نازناوی کورد بوونی لێ بکاتەوە.
Photo: Paris - 1935
@anjomanvazhevaketab
خاتوونە هونەرمەندی کورد لەیلا بەدرخان بێ ئەوەی کە تا ئێستە پێ بزانین بە پێی ئەرشیڤ و سەرچاوە فەڕەنسییەکان دەردەکەوێ کە لە ساڵانی سییەکاندا یەکێک بووە لە ئەستێرە هونەرییە هەرە پرشنگدارەکانی ژیانی شەوبێری و شەوئاهەنگە مۆسیقاییەکانی ئەورووپا و هەروەها دەورێکی گەورەی بینیوە لە ناساندنی سەما و مۆسیقای نەتەوەیی کورد بە خەڵکی ئەوروپا.
لە ئەرشیڤێکدا کە بەم دواییە لە شێوەی دۆسییەیەکی دوازدە لاپەڕەییدا لە کتێبخانەی لانگزۆ لە پاریس دۆزراوەتەوە باسی ئەوە کراوە کە کچە هونەرمەندی کورد لەیلا بەدرخان لە ساڵانی سییەکاندا چەندین ئاهەنگی مۆسیقا و سەمای کوردی جۆراوجۆری لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەلژیک و هۆڵەند و سویسڕا و ئیسپانیا و فەڕەنسانسە و ئیتالیا پێشکەش بە خەڵکی ئەوروپا کردووە و بەم سەما و ئاهەنگە مۆسیقاییە کوردیانەش، سەرکەوتن و ناوبانگێکی فراوانی لە وڵاتە ئەوروپاییەکاندا بە دەست هێناوە.
1940 - New York
@anjomanvazhevaketab
🌏کۆڕی ۱۸ی جۆزەردانی ۱۴۰۲ هەتاوی
🔰تەوەر: ئهندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد (بەشی دووەم)
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰كات: ۵۸:۵۳ خولهک
🔋قەبارە: ۱۷.۱مێگابایت
#مەسعوود_محەمەد
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
هاوڕێیانی هێژا
سبەینێ دووەمین دانیشتن له زنجیرە دانیشتنەکانی تاوتوێ کردنی ئەندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەممەد له ژووری ئەنجومەنی ئەدەبی بەڕێوەدەچێ.
باسی دانیشتنی دووەم له چوارچێوەی کتێبی "بۆ ئەمیری حەسەنپوور له هەر کوێیەک بێت"دا دەبێ.
هیوادارم هاوڕێیان به ئاماده بوونیان، دانیشتنەکە دەوڵەمەند کەن.
🌏کۆڕی ٤ی جۆزەردانی ۱۴۰۲
🔰تەوەر: کورد و دەوڵەتنەتەوە دەستکردەکان
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰كات: ۵۴:۴۹ خولەک
🔋قەبارە: ۱۶.۸ مێگابایت
#کورد_و_دەوڵەتنەتەوە_دەستکردەکان
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
🎥بینەر بن//
🔴 مارف ئاغایی: دڵداری خاک، ئەوینداری نیشتمان
١۴٠٢٫٠٣٫٠٢
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
📚 کتێبی نوێی خانی
📕 وەرزی پێنجەم
190 لاپەڕە
نیشتمان قادریان.
💫 وەرزی پێنجەم یەکەم بەرهەم و کۆمەڵەچیرۆکی بەڕێز نیشتمان قادریانە، پێکهاتووە لە دوازدە کورتەچیرۆک.
ناوەندی چاپەمەنیی خانی، خۆی بە بەختەوەر دەزانێ کە توانیویەتی قەوارە و فۆرمەتێکی تایبەت بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی ئەزموونەنوێیەکانی چیرۆک و ڕۆمانی کوردی دابین بکا.
▫️ وەرزی پێنجەم لە درێژەی ناساندنی دەنگێکی نوێ بە خوێنەرانی چیرۆکی کوردیدا بڵاو دەکرێتەوە.
▪️ گێڕانەوەی وەرزی پێنجەم، لە سەرجەم چیرۆکەکاندا گێڕانەوەیەکی پوختە و پتەو دەنوێنێ. نووسەر هەر لە یەکەم بەرهەمییەوە نیشان دەدا کە دەنگێکی جیدییە و یەکەم هەنگاوی شێلگیرانە هەڵێناوەتەوە.
▫️ بابەت و ناوەرۆکی چیرۆکەکان، ڕەنگ و بۆی ژنانەیان پێوە دیارە، وەرزی پێنجەم دەکرێ وەک گێڕانەوەیەکی ژنانە بێتە ئەژمار.
▪️ گێڕانەوە لە کۆمەڵە چیڕۆکەکەدا گێڕانەوەیەکی چیرۆکی و داستانییە، نووسەر دەزانێ چیرۆک بگێڕێتەوە و چیرۆکی لەگەڵ تیۆری و وتار و نەسیحەت و... لێ تێکنەچووە.
▫️زمان لە وەرزی پێنجەمدا زمانێکی ڕەوان و پاراوە. شایانی باسە بەڕێز جەماڵ کاڕەشی، ئیدیتۆری خانی، لەباری ڕێزمانییەوە ئەم کتێبەی ئیدیت کردووە.
▪️هیوادارین ئەو یەکەم ئەزموونەی بەڕێز نیشتمان قادریان، بکەوێتە بەر دیدی خوێنەران و ڕەخنەگران، بخوێندرێتەوە و تاوتوێ بکرێ، تاکوو نووسەر بتوانێ هەنگاوەکانی دواتری تۆکمەتر و شارەزایانەتر هەڵێنێتەوە.
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
•┈┈•📘📚❁✍🏻📖•┈┈•
👉🏻@xatunakaniktebishno
•┈┈•📖📚❁✍🏻📘•┈┈•
دلۆخان له نامەیەکی درێژدا هۆکاری خۆ کوشتنی باوکی گێڕابووەوە بۆ ئەو دۆخە نالەبارانەی بەسەریدا هاتووه. کچ و کوڕی زۆر له کوردەکانی ئەستەنبوڵی دەبینی وشەیەک کوردی نازانن. هەستی بەوە کردبوو خۆی و نەوەکەی و نەتەوەکەی شکستێکی گەورەیان هێناوه و دەبێت وەک جەنگاوەرێکی تێکشکاو درۆ لەگەڵ خۆیدا نەکات و بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت. به چاوی خۆی کوچی سەدان هەزار کوردی بەرەو ئەم شاره دەبینی. دەهاتن و وەک له دەریایەکی قووڵ و بێبەزەیی و کوشندەدا بخنکێن له کەنارەکانی بۆسفۆردا نوقم دەبوون.
له دواڕۆژەکانی ژیانیدا باوەڕی وا بوو گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانی کورد له دەرسیم و ئاگریداغ نەبوون، بەڵکوو له ئەستەنبوڵدایه. کوشتاری ئەستەنبوڵ وەک کوشتارەکانی دیکە نییه، کوردەکان به ویستی خۆیان دێن و له ئاوەکانیدا دەخنکێن و خۆیان و زارۆکانیان بۆ هەتاهەتایه لەو سەر زەوییه دەپچڕێن که لێوەی هاتوون.
ئەستەنبوڵ بەجۆرێک کوردەکانی دەستەمۆ دەکرد، نیشتمان ڕۆژ به ڕۆژ و سەعات به سەعات له ڕۆحیاندا کاڵ دەبووەوە، بەجۆرێک هەتا له یادگارەکانیشیاندا بوونی نەدەما. کوردستان بەجۆرێک لەناویاندا نغرۆ دەبوو، له بازنەی هەستدا نەدەما و دەبوو به وێنەیەکی حەرام و لەبیرکراوی ڕابردوو.
وەک به خۆ خنکاندنی له بۆسفۆردا بیەوێت خنکان و توانەوەی نەتەوەیەک له کەناری ئەم دەریایەدا ئاشکرا بکات، ئاوا به غەمگینی خۆی هەڵدایه قووڵایی دەریاکەوە.
بەختیار عەلی، داگیر کردنی تاریکی، ل ۵۱٤
/channel/dr_rehber
بەرگی ١٣ و ١٤ی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» بڵاو کرایەوە
لە درێژەی زنجیرەبەرگەکانی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان»دا، دوو بەرگی نوێ (۱۳ و ۱۴؛ لەخۆگری پیتەکانی «گ»، «ل» و «م») سەرجەم لە ١٦٩١لاپەڕەدا، لەلایەن خانەی موکریانیی هەولێرەوە، بڵاو بوونەوە. ئەو فەرهەنگە پڕۆژەیەکی درێژخایەنە کە بە شێوەیەکی چڕوپڕی مەیدانی لە ساڵی ۱۳۷۸ی هەتاوییهوە لە ناوچەی «موکریان»ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکراوە و تا ئێستا ١٤ بەرگی لێ بڵاو کراوەتەوە.