یادت هەمیشە زیندووە ئەردەڵان
چوین گوڵ ببەین بۆ کەسانێک
لە ڕێگادا دڕکی ئەوان چوو بە قاچماندا
ژێر پێیەکانمان پڕیەتی لە برینی ئەو دڕکانەی کە ئەوان خستیانە سەر ڕێگامان
کە خۆشمان ویستن و دۆستمان بوون
هێندە بێدەنگ بووین تا دڕکەکانیان چەقیە دڵمان
بۆ هەر شوێنئ چوین میهرەبانیمان چاند و ڕقمان دوریەوە
“هێندە گوڵمان برد”
تا لە بیرمان چوو کە ئێمە گوڵێک بووین و ئەوان هەڵیان وەراندین
.
چرا باید من بمونم! با یە دنیا بی وفایی..
.
بۆچی دەبێت من بمێنمەوە؟! لەگەڵ دوونیایەک بێوەفایی..
.
ئەوکاتەی کە «ماڵئاوایم» لەگەڵ تۆدا دەستپێکرد، ئاوڕم لە پەیوەندییەکانی دیکە دایەوە و سڵاوم لێکردن. ئەوکاتەی کە لە تۆ نائومێد بووم! ئەو کاتانە تۆ ئارەزوم بوی، وە ئێستا ئارەزوم خۆمم، ئەو ڕۆژانە هەموو شتێک بە تۆ تەواو ئەبوو، چ ڕۆژانێکی خەم ئەنگیز بوون.. خۆش حاڵم کە ئەو ڕۆژانە کۆتایی پێ هاتووە! تۆ نیت و من هێشتا لە درێژ کردنەوەی ماڵئاوایدام و ڕازیم لە نەبوونی تۆ و لە بوونی خۆم! ڕازیم لەوەی کە بڕیارمدا بۆ سارد و سڕ بوونی تۆ هیچ هەوڵێک نەدەم، ڕازیم، لەوەی کە لە کۆتاییدا بڕیارمدا «ماڵئاواییت» لێ بکەم..
.
ـ پونە مقیمی
و؛ ڕەوا عەبدوڵڵا
لە کوێ دەستت کەوتووە ئەو چاوانە؟
کە سیحری لێ دەبارێ
ئەی کچی دڵم
پەردەیەک دەخەمە سەر ڕووناکی مانگ
چیتر چاوەکانی شەو نابینن
وەک دروستکراوەکانی تر
دەڵێن چاو یەکەم چونە ژوورەوەیە بۆ مێژووی کەسێک
ویەکەمە کە دەزانێ دەربارەی بوونی کەسەکە و جەنگەکانی ،
جگە لەچاوانی تۆ
کە مێژوو و بیر و باوەڕی منی دروستکرد
ون ببووم لە شینایی ژیان
دەمبینی چاوێک ،مرۆڤێک ، بەڵام
درەوشانەوەیەک نابینم کە بۆ خۆییم ببات؟
بەھەموو خۆشەویستییەوە
وەک ئەوەی بینی
دوو چاوی وەک زمرودێکی "جۆرە بەردێک" کۆن
کە لەسەرووی توانامەوە کارم لێ دەکات
لە خەو هەستە دایکە
پێیان بڵئ دەڕۆم
چاودێری ڕێگام مەکە، لەوانەیە نەگەڕێمەوە
#سێڵدا_باجان
دۆستۆیڤسکی ئەڵێ: ئەگەر دوو دڵدار یەکتریان خۆشبووێت جوانتر ئەوەیە پێک نەگەن، لە بەر ئەوەی ئێمە کاتێک هاوسەرگیریمان نەکردووە لایەنە قەشەنگ و ئەفسوناوییەکەی یەکتری ئەبینین، هەر کە هاوسەرگیریمان کرد ئیدی سیحری عیشق و پەتای ئەوین کۆتایی دێت، ئەوەی تۆ لات وابوو زۆر زەخمە ئێستا کەسێکی ئاساییە و هیچی تر
هەر دۆستۆیڤسکی ئەڵێ: ئاسانترین ڕێگا بۆ لەبیرکردنی ئەو کەسەی خۆشت دەوێت ئەوەیە کە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەیت، جگە لەو کارە هەرگیز ناتوانیت لەبیری بکەیت چونکە تا ئەمە نەکەیت تێ ناگەیت کە ئەو کەسەی پێشتر زۆر بە گەورەت دەزانی یەکجار ئەو کەسەش نیە!
گەر تۆم لەلا نەبێت
دێمە دەرەوە بۆلای تۆ
باسم کردو تێنەگەیشت
تاوانەکەم نادیارە سووتانیان
“سەدەف گونەش”
ئەو تامەزرۆییەی
کە دڵی من بۆ بۆ دیداری تۆ هەیەتی
من و دڵ دەیزانین و بەس
“مەولانای ڕۆح”
ناوەکەی خۆمم بیرچووە بینوسم ئەوەندە بە پەلە دروستم کرد 😂
.
من بە ژیانی بێ تۆی ئاشنا نیم هەموو شتێک ڕەنگی تۆی گرتووە لە دیوار و پەردەی ژوورەکەمدایت ، لە کەلوپەلەکانمدایت لە موو بە مووی جەستەمدایت لێرەیت کە لێرەم و لەوێ دەبی کە دەبم تۆ هەمیشە بینەرێکی بێدەنگیت!
ئاشتی کۆچەری
.
ئەوەی کە ڕۆژانێک ئیشق و ئیمانم بوو
ئەوەی کە تەنها نیگاکانی دەرد و دەرمانم بوو
بەڵام ئێستا ئەبینم ئافاتی گیانمە
بەردی بەر ئەکەوئ لە دوونیا ئەوەی دڵی وەک بەردە
خەم مەخۆ ئەزیزم کە ژیان خۆی جوانە
خوایە گومڕام
من حەز لەم کیژە خرپنە ڕومەت سورە چاوشینانە ناکەم
ڕقم لە کیژانی زانکۆ و قوتابخانەو ئۆفیسەکان ئەبێتەوە
قەرەجێکی ڕوتم دەوێت، پێستەکەی باران بیشوات و
جلکەکەی گەڵای درەخت و پێستی مەڕە کێوی بێت
کۆچەرییەک نەزانێت خواو ئاسمان مانی چییە
شمشێر و باروت تانک مانای چییە
کچێكم دەوێت لە ڕۆژانی سەرمادا
پەنجە تەزیوەکانم بنێتە نێوان هەردوو دەستی و
بە هەناسەکانی گەرمیان بکاتەوە و بڵێ مەگری
لە گیاو ئێسکی باڵندە مردوەکان دەرمان بۆ لەشم بکات
لە شەمەندەفەر و فرۆکە و کەشتی و بازارە کەشەخەکاندا بۆی ناگەڕێم
دەچم بۆ گوندی بێدەنگ و ئەشکەوتی کپ
دەچم بۆ بەندینخانەکانی سەر سنور
بێدەنگ مابەینی درز و ژێر گەڵای دەوەنەکان و
تەویلەو دارستانەکانی بۆ دەگەڕێم
من و تۆ هەر لە سەرەتاوە هی یەک نەبووین هەڵە هاتین هەڵە چووین
من و تۆ هەموو ڕێگاکان ئەمانباتەوە سەر عەشق بەڵام هیچ
ڕێگایەک نامانباتەوە تەنیشت یەکتر من و تۆ هاوسەفەری دوو ڕێگای جیاین
یەک چیرۆکین بەس لە دوو پەڕەی جیاواز من و تۆ
جوانترین بیانووی ژیانی یەکترین بەڵام هی یەکترنین لە کۆتایدا من و تۆ
هەر بە من و تۆیی دەمێنینەوە و هەرگیز نابین بە ئێمە.
نازانم ئەم بیرکردنەوەیی من ناو دەنێیت چی، بەڵام من هەمیشە ئەوە دەزانم و تەواو بڕوام بەوە هەیە کە کەسێکی دیکەی وەک من لەنێو ژیانتدا دوبارە نابێتەوە، دەبێت ئینسان هێندە متمانەی بە مامەڵەو سیفاتەکانی خۆی هەبێت کە بە شانازیەوە بڵێت من دوبارە نابمەوە
لات دەبم هەموو کاتێک، گرنگیت پێدەدەم، خواردنە دڵخوازەکەتم بیر ناچێتەوە ،دەزانم ئارەزوی کام ڕەنگ و وەرزە دەکەیت، هەموو ئەو وردەکاریە جوانانەی ژیانت بە خۆشەویستیەوە زیندو دەکەمەوە
چێژ لەو کاتانە دەبینیت کە لەگەڵم دەبیت وهەرگیز کارێک ناکەم بەرامبەرت کە خۆم بۆ نەفسی خۆم پێم خۆش نەبێت
بۆیە بەتەواوی متمانەوە ئەوە دەڵێم:
کەسێکی دیکەی وەک من لە ژیانتدا دوبارە نابێتەوە
من وەک تۆ نیم بەلامەوە ئاسان نییە،
دڵی کەسێک پارچە پارچە بکەم و لە کاتی ڕۆشتنم ئاوڕێک نەدەمەوە بۆی
وەک تۆ نیم دەست بخەمە سەر برینەکانت و خوێنیان لئ بێنم،
دەمتوانی وابم چونکە ئاسانە بۆ منیش کە وەک خۆت هەڵسووکەوت کەم
بەڵام بۆم قورسە ببم بە تاریکی بۆ کەسێک کە ڕۆژانێک ڕووناکیم بووە
جیاوازی من ئەوەیە لە کاتی ڕۆشتنیشم بە میهرەبانییەوە ئەڕۆم و جێت ئەهێڵم…
با ئەمشەو هایدە بێت..
.
ئێمە بە زیندووی دەمێنینەوە لە یادەوەری ئەو کەسانەی
کەوا ئێمەیان لە ڕۆحیانەوە خۆش دەوێت،
غەریبیم بکە تەنانەت
ئەگەر بە نهێنیش بئ
و گەر لە سوچێکی دڵیشتدا بێت؛
“بۆ هەمیشە لە نێو دڵی خۆتدا هەڵم بگرە”
“کارلۆس ساڤۆن”