من ماندووم، ناتوانم بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە. تەنها دەمەوێت سەرم بکەمە سەر کۆشت، هەست بە دەستەکانت بکەم، بۆنت بکەم، وە بۆ هەمیشەش ئاوا بمێنمەوە.
Читать полностью…«کاتێک کەسێک
ئەچێتە دەرەوە لە ژیانت، بهێڵە بروا
چارەنووسی تۆ هەرگیز نەبەستراوە
بەو کەسەی کە جێت ئەهێڵێت
وە مانای ئەوە نییە کە ئەوان کەسانێکی خراپن
ئەوە تەنها مانای ئەوەیە کە بەشی ئەوان
لە چیرۆکەکەی تۆ تەواو بووە..!»
.
نازانم چەند ڕۆژ
بەسەر یەکەم دیداری من و تۆدا
تێپەڕیووە ..
مەگەر بەس خودا بزانێت
لەو ڕۆژەوە،
تۆ چەنێک دوور ڕۆیشتووی ..!!
تۆ چەند میل منت جێهێشتووە ..!!
ئەگەر قەرارە ..
بەر لە مردن، تەنها یەک جاری تر
من و تۆ یەکتر ببینینەوە،
لەگەڵ خۆمدا
شووشەیەکی بەتاڵ دێنم،
دەمهەوێت پڕی بکەم لە عەتری
هەناسەت،
کاتێک تۆ لێرە نابیت ..
کاتێک دونیا ..
دەبێت بە گۆڕێکی تەنگ و
هەوای شار پڕ تۆز و غوبار دەبێت،
خراپ نییە شووشەیەک
لە هەناسەی تۆ لەژوور
سەری منەوە بوونی هەبێت..
“شوان سەعید”
.
لە هەر ئاوازێکی بە چێژ
لە هەر قسەیەکی خۆشەویستانە
لە هەر دیمەنێکی جوان
وە لە هەموو شتێکی دڵبەرانە تۆ ئەبینم…!
“وەک زەکەریا ئەڵێت” هەر یادت ماوە
.
من هەر چا تێدەکەم و تۆ لەوپەڕی مێزەکە نیت
هەر شەکری تێدەکەم و تێی دەکەم
هەر تاڵە جێگای خاڵیت.!!!!!
.
دواتر بوونی نییە .!
دواتر چا سارد ئەبێتەوە .!
دواتر مرۆڤ پیر ئەبئ .!
دواتر ژیان تەواو ئەبئ .!
«بەسۆز یوسف»
چاوەکانی زۆر جوان بوو،
بە جۆرێک کە پیرەمێردەکانی گەڕەک ئارەزوویان ئەخواست
خۆزگە درەنگتر لە دایک ئەبوون..!
“ئەلیاس عەلەوی”
لەیاد کراین
لەیاد کراین وەک ئەو کابرا پیرەی جاران کە دوکانێکی خینجیلانەی هەبوو
پێنج نوقوڵی ڕەنگاو ڕەنگی بە یەک پارە پئ دەفرۆشتین
لەیاد کراین
وەک ئەو منداڵە بچووکەی بە پاسکیلێکی شکاوەوە
بەنێو کۆڵانەکانی شار تێدەپەڕی و بەدڵ ڕەقییەوە
پێی بە پایدەری پایسکلەکەیەوە دەنا و
بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە لە نێو ژیانێکی تاڵ
پەشمەکی شیرینی پئ دەفرۆشتین…!
ببینە
پێت وانەبێت تۆ تاکەکەسی لە بیر کرابیت
هەر خۆی ژیان پڕە لە یاد کردن
من !
لە تەنیا بوون ناترسم !
دەترسم لە ناو ژورێکی پڕ لە خەڵک بم و
نەتوانم متمانە بە کەسیان بکەم.
خۆشمدەوێی.. تۆ هەمیشە ئەو پێویستییەی منی. تۆ ئەو شتەی كە من نیمە. تۆ نەبوویی منیت. من بەبێ تۆ هەر دەستكوورت نیم، دەستوپێ و سەر و لاشە كوورتم. بەبێ تۆ ژیانم كوورت دەهێنێ. لە سنگمدایت. ھەر ھەستێکی ڕووت نیت، قورساییت ھەیە، کێشت ھەیە، وزەت ھەیە و دەجووڵێیت. ھەر خۆتیت، بچووک بچووک بویتەتەوە. لەناوەوە پاڵ بە سنگمەوە دەنێیت، ھارت کردووم و شێتیش. خۆت کێش دەکەیت، خۆت. دەبوو ئێستا لام بیت، لێرەبیت، لەباوەشم بگریت. خۆت بە سنگمەوە بنێیت. ئەم کۆرپەلە ئاژاوەگێڕەی سنگم کە تۆ کێش دەکات، تۆ تەمەنا و داوا دەکات، ژیریکەیتەوە.
«ئاشتی کۆچەری»
مەحمود دەروێش ئەڵێت؛
گرەو لەسەر مانەوەی کەس مەکە
ئەمە ئامۆژگاری کەسێکە کە گرەوەکەی دۆڕاندووە!
ھەندێک کات ئەو وشانەی لە دڵەوە دێن بەھێزترن لەوەی لێوەکان بەرگەیان بگرێ. خۆشەویستی بە دڵ؛ بڕبڕەی گشت وشەکانە! ئەوەی دەیخوێنیتەوە بە ئەقڵە هەمان ئەوەی ھەستی پێدەکەیت بە دڵە. بۆ ئەمجارە کە دەکەوینەوە دیداری یەک تووند دەستم بگرە و بمخەرەوە «باوەشت».
بــاوەشــت ؛ دواھەمین ئارامگەی مـــنـــە لەم زیندەگیە تاڵـە !
«تاهیر ئاوال»
لەیلی نێو چیرۆکەکە تۆیت و مەجنونی دێوانەش منم..!
شیرینی خەونەکان تۆیت و فەرهادی بئ ماڵیش منم..!
ئەزانیت چۆن خۆشم ئەوێی؟
وەکوو ئەو گۆرانییەی ھەرچەنە کۆنیش بێت ھێشتا ھەر تازەیە!
من وەک خۆشەویستی ئەم سەردەمە خۆشم ناوێی!
ئەسڵەن نامەوێ!
چوونكە خۆشەویستی ئەم سەردەمە...
قسەی باق و بریقە
بەڵێنی درۆیە!
ڕۆشتنی زووە!
تەنھا حەزە و کاتییە کاتی...
گەر کوڕەکە کچێکی تر ببینێ ئەوا ئەوی تر لە بیر ئەکا
گەر کچێکی سەرنج ڕاکێشتر ببینێ ئیتر دوای ئەو ئەکەوێت
یان ئەو کچانەی کاتێک کوڕێکی دەوڵەمەن تر و قۆزتر ئەبینن وەفای ئەوە لەبیر ئەکەن کەسێک چەن ساڵێك خۆشی ویستووە
ئەزیزم!
ببورە وەکوو ئەم سەردەمە خۆشم ناوێی!
ببورە قسەی باق و بریق نازانم و ناتوانم زۆر بدوێم لەسەرخۆشەویستیت
بەڵام بە جۆرێک خۆشم ئەوێی کە تەواوی شار نابینم و ڕووم کردۆتە تۆ!
ببورە بەڵام من بەو شێوە تۆم خۆشئەوێت ئەگەر نەشزانی
ئیتر تۆیت و تۆیت و تۆیت لە ژیانم..
كە ھۆگری كەسێك ئەبی
لە ھەموو ئەو ئازیزانی دیكە دوور دەكەویتەوە
وا ئەزانی تەنھا ئەو خۆشی دەوێی،تەنھا ئەو گرینگت پێدەدا بە چاوی ھەموو ئازیزەكانی دیكەت سەیری ئەكەی
بیر دەكەییتەوە كە ئەو لە دەست بدەی ھەست دەكەی تەواوی دونیات لە دەست داوە،بەڵام لە ڕاستیە وا نیە تەنھا ئەو نیە خەمی تۆیەتی و تۆیان خۆشدەوێ نا كەسانی دیكە ڕووحی خۆیان دەكەنە قوربانیت،بەڵام تۆ بە ھۆی ئەوەوە نایبینی كە ئەویش تاوانی خۆتە.
بە رۆشتنی كەس خەمبار مەبە لەوەیە ببێتە ھۆكارێك بۆ ئەوەی ئەوانەی دیكە ببینی.
»ڕووبار
گەر تۆ وەک خۆر ڕووناکی بەخش نەبی،
من لەم تاریکستانەدا ھەر زوو ون دەبم
ئەگەر تۆ وەک گڕکانەکان گەرم نەبیت،
من بەرگەی ساردیەکانی خۆشەویستی ناگرم
ئەگەر جەلادترین ڕوح بیت،
من زۆرترین ئارەزووی ئەشکەنجەم ھەیە
ئەگەر تۆ ئادەم کوژترین کەسی سەر ئەم زەویە بیت،
من پیرەمێردێکی لە جێ کەوتەم و
لە ھەموو شتێک زیاتر پێویستم بە مەرگە
ئەگەر تۆ بێ نرخ ترین شت بیت،
من ھەژارترین مرۆڤی سەر زەویم و
شتە کەم نرخەکان ژیانمن
ھەمیشە پێویستم بە تۆیە،
تەنانەت ئەو کاتانەی کە پێویستیش نیت…
نەمدەویست ڕازی ئەو ئەوینەمان ببێت بە دڕک و لە گیانمانا بڕوێ،بەڵام لە ڕوا.
نەمدەویست لەم غەریبیە یەکتر
غەریبتر بکەین،بەڵام کردمان.
نەمدەویست ئەم ڕەشەبایە لێکمان بکا،بەڵام کردی.
نەمدەویست بەڵێنەکانمان ڕێکەوتیان هەبێت،
خواستی من نەبوو دەست لە دەستت بترازێنم.
نەمدەویست ئەم هەموو هۆنراوەیە بشێوێنین،
ئەو هەموو دێرانە بکوژین.
نەمدەویست ئەمە کۆتا دێرەکانمان بێت،
نەمدەویست ئەمە کۆتا ویستمان بێت!
(من نەمدەویست بەڵام تۆ ویستت و کردت) ..
هەتا پێت ئەکرئ
دوربە لەوانەی خۆشت ئەوێن
تەنها ئەوان توانای ئەوەیان هەیە ئازارت بدەن!
کاتێک عاشق بووم
وتم گەوهەری مەقسودم دۆزیەوە،
نەمزانی ئەم دەریایە چ شەپۆلێکی خوێناوی هەیە
ھەندێک لە مرۆڤەکان کارێک دەکەن کە ئیتر ناتوانی خۆشت بوێن، بەڵام دڵت بۆ ئەو کاتانەی کە خۆشت دەویستن، زۆر تەنگ دەبێت...
Читать полностью…گرنگ نییە کاتژمێر چەندی شەوو ڕۆژ بێ
کە دەنگت ئەبیستم
خۆر لە دڵما هەڵدێ
نامەیەکی ‘فروغ فروغزاد’
بۆ پەروێزی هاوسەری