دەزگای ئاسایشی هەرێم، باندێکی ماددەی هۆشبەر دوای ڕوبەڕووبونەوە دەستگیردەکات
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ٢٠٢٣/١١/٢٧ لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٣ ) بازرگانی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕوبەڕووبونەوەی چەکداریان دا.
هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزوترین کات هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا و دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کەبەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام لە ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
#ئۆپراسیۆن_بۆ_ئاشتی
#ئاسایش_هێزێک_بۆ_ئارامی
جهاز_مكافحة_الارهاب
شێرە کوڕانی دژەتیرۆر ئەمشەو لە تکریت شەڕێکی قوورسیان ئەنجام دا هەر بژین🖤
بەڕێوەبەرایەتیەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕۆڵێکی جەوهەری و دیار دەگێڕن لە ئاسایش و سەقامگیری شارەکان لە هەرێمەکەماندا، بەو پێیەی ئەرکی دابینکردنی ئارامی هەموو هاووڵاتیان لە بەرکەوتنی مەترسییەکان جێبەجێ دەکەن. قوربانیدانی ئەو هێزانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی پتەوی ئاسایشە بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی کۆمەڵگە
بۆ هەمووان.
هێزەکانمان چەندین ئەرکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن کە بریتین لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، کۆنترۆڵکردنی تاوانەکان و پارێزگاریکردنی نەزمی گشتی شارەکان. کاردەکەن بۆ ڕێگریکردن لە تاوانە ڕێکخراوەکان و تیرۆر، هەروەها ڕەخساندنی کەشێکی سەلامەتی ژیان و کارکردن بۆ هاوڵاتیان، گونجاندنیان لەگەڵ چەندین ئەرکدا، ڕەنگدانەوەی ئەو ئاڵانگاریانەیە کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەکەمان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بە شێوەیەکی کاریگەر و کارا کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایش ڕەنگدانەوەی خۆبەخشییانە
بۆ ئارامی کۆمەڵگا و بەرەوپێشبردنی ئاسایش و بەرزەفتی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی بەهێز و سەقامگیرە.
🔻لۆگۆی نوێ ی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
#ئاسایش_هێزێک_بۆ_ئارامی
بۆ برا و هەڤاڵی خۆشەویستمان "مقدم کارزان محمد"
بەناوی ستافی پەیجەکەمان و تەواوی کارمەند و پێشمەرگەکانی دەزگای دژەتیرۆرەوە
پرسەو سەرەخۆشی هاوخەمیتان ئاڕاستە ئەکەین
بە گیان سپاردنی " خوشەکەزای "بەڕێزتان
داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردوو بەفیردەسی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری دڵی ئێوە و کەسوکارە بەڕێزەکەتان بدات و ئەمە دواخەم ناخۆشیان بێت
انا للە وانا الیە راجعون
﷽
قَالَ الله تَعَالی
( كُـــــلُّ نَفْــــسٍ ذَآئِــــقَةُ الْمـــــَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة )
ٳنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
لە ( ١٧ ، ٣١ ی ١٠ ) و (٧ ی ١١ ) ی ٢٠٢٣ لە هەڵەبجەو ناڵپارێز ( پێنجوێن ) و سەید سادق لە سیانزە هەڵمەتی پلان بۆ دانراودا دەستگیرکران.
تۆڕی پێنجەم /
٦ تیرۆریست بوون کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە گروپی کەرکوکەوە هەبووە لە ( ١٢ ، ١٤ ی ١٠ ی ٢٠٢٣ ) لە شەش هەڵمەتدا لە سلێمانی گیران کە ئەرکیان گواستنەوەی ئەو کەسانە بووە کە مەرامیان بوو بچنە ناو داعش ، کۆمەک و هاوکاریشیان کۆکردۆتەوە بۆ کەسوکاری تیرۆریستانی داعش:
کە لەسەرجەم هەڵمەتەکاندا دەستگیرا بەسەر چەندین پارچەچەک و مەوادی تەقەمەنی و خۆکوژی و خۆپارێزی تەواوی ئەندامانی تاقم و گروپە تیرۆریستییە دەستگیرکراوەکانیش مەرامیان بوو دوای ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکانیان بچنە ناو چەکدارانی داعشەوە،
لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان و هەستیاری کەیسەکە ، بەشێک لە زانیارییەکان بە شاراوەیی هێڵرانەوە.
ئاشکراکردنی ئەم پێنج شانە نەنستووەی تیرۆریستانی داعش و شکستهێنان بە مەرامەکانیان و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان ، بەرئەنجامی زیاتر لە سەدوپەنجا ( ١٥٠ ) رۆژ کارکردنی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمە کەهەمیشە ئامادەییان هەیە و لەهەوڵدان بۆ پاراستنی ئارامی هەرێم،
هاوکات دەرخەری ئەو راستییەشە کە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی کارکردنی هێزەکانمانە، وەک هەمیشە سوپاسی پێپایانیش ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین کە هاوکارمان بوون و لەپشت سەرخستنی کردە ئەمنی و هەواڵگری و سەربازییەکانمانەوەن.
پشتیوان بەخوای گەورە، بە هاوکاری ئێوەی بەڕێز و دڵسۆز ناهێڵین هیچ پیلانێک ژیان لەخەڵکی خۆشەویستی خۆمان تێکبدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
#ئاسایش_هێزێک_بۆ_ئارامی
سەر کەوتو بن جوانترین ئۆپراسیۆنمان ئەنجام دا ئەمجارە بێ بریناری بێ شەهید کارەکەمان سەرکەوتو بو 🖤
CTG🖤
YAT 🖤
ئەوەش حاڵی ئێمە لەدوای میکزەمینی خەڵکی واش هەیە ئەڵێ پارەکەتان حەرەمە💔🌚
سپاسی ئەو کەسەکەین کە ئەو ڤیدۆیەی کردو بڵاوی کردۆ🖤
بەخێر بێن زۆر خۆش حاڵین بەهاتنتان
دەعوەتی شێخ جەعفەر مستەفا
فەرماندە دیار بەرپرسی هێزی کۆماندۆ
کاک حەمەقەیتولی بەرپرسی فەوجی یەکی CTG
🖤🦅
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیی لە وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد.
لەدیدارێکدا کە لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە ئەمنی و هەواڵگرییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و لێکەوتە ئەمنییەکانەوە، وەفدی میوانی بەرچاوڕوونکرد و رایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو سەقامگیریی هەرێم و عیراقدایە تاوەکو نەبێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان، هەموو هەوڵێکیش دەدەین تاوەکو کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەربکرێن و ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە پارێزراوبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێنج گروپ و تاقمی تیرۆریستی داعش لە هەرێم ئاشکرادەکەن و ئەندامەکانیان دەستگیردەکات، سێ ئەمیریش دەستگیردەکرێت و شکست بەمەرامەکانیان دەهێنرێت کە پیلانیان دانابوو لەچەندین شاری هەرێم کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.
لەبەرئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چاودێری دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان زانیاری سەرەتایی دەست هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم کەوت کە تیرۆریستانی داعش پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی لەچەند شار و ناوچەیەکی جیاجیا،
پاش رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەریەک لەشارەکانی (سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان ) ژوری ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و دەستبەکاربوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش,
سەرئەنجام پاش پێنج مانگ کارکردنی بەردەوام و شەونخونی هێزەکانمان پشت بەستوو بە بەڵگە و زانیاری وردیان لەسەر شانە نەنستوەکانی تیرۆریستانی داعش دەستکەوت، تەواوی جموجۆڵەکانیان لە شارەکانی هەرێم خرانە ژێر چاوێری ووردەوە و دواتر ناسنامەی ئەندامانی گروپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکران.
دوای رەزامەندی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش
لە دەیان ئۆپەراسیۆندا پەنجا و پێنج ( ٥٥ ) تیرۆریست کە ئەندامی تۆڕ و گرووپە نەنستووەکانی داعش بوون لە ( کەرکوک ، سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، سەیدسادق ، شارەزوور ، پێنجوێن ) دەستگیرکران کە سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی هەرەتاوانبارن.
تۆڕی یەکەم / گروپی گەرمیان ( کەلار ) زانیاری لەسەر ئەندامانی گروپەکەو کردەوە تاوانکارییەکانیان:
ژمارەیان ١٢ تیرۆریستە فکری توندڕەویی و تیرۆریان لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە وەرگرتووە ، پەیوەندیان لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری چەکداری داعش بەستووە، مەرامیان بوو گروپەکانیان فراوانبکەن ، لە ئامادەکاریشدابوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و پەیداکردنی چەک کە لە رۆژانی ( ٦ ، ٣١ ی ٨ ) ( ١٢ ، ١٣ ، ١٨ ی ٩ ) ی ٢٠٢٣ لە دوانزە هەڵمەتی جیاجیادا ئەمیرو ئەندامانی گروپەکە دەستگیرکران.
تۆڕی دووهەم / گروپی سلێمانی زانیاری لەسەر ئەندامەکانیان و تاوانکارییەکانیا:
ژمارەیان ١٧ تیرۆریستە پەیوەندی راستەوخۆیان بە تیرۆریستانی داعشەوە هەبووە و سەرپەرشتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریان بۆ چەکدارانی داعش کردووە، لە خۆرێکخستندابوون و لەباخێکدا مەشقی سەربازیان پێکراوە و پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی، لەهەوڵی پەیداکردنی چەک و تەقەمەنیدابوون بەڵام پێش جێبەجێکردنی مەرامەکانیان لە ( ٢١ ، ٣١ ی ١٠ ٢٠٢٣ ) لە حەڤدە هەڵمەتی سەرکەتوودا تیرۆریستانی ئەم گروپەش دەستگیرکران . هاوکات هەر دوو تیرۆریست ( ئ ، خ ) و ( ک ، ج ) لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی کە کەلەڕێگای مۆبایل و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە سەرپەرشتی پەیوەندی نێوان گروپەکانیان دەکرد، دەستگیرکران کە راستەوخۆ پەیوەندیان بە گروپی کەرکوکەوە هەبوو ، پێشتر ئەم دوو تیرۆریستە هەرەتاوانبارە لە خۆکوژەکانی تیرۆریستانی داعش بوون هەروەها هەرلەناو گرتووخانەش دەستگیرا بەسەر مۆبایل و کەلوپەلەکانیان کە بەکاریانهێنابوو،
تیرۆریستی هەرە تاوانبار ( ه ، م ) ئەمیری گروپی سلێمانی بووە.
تۆڕی سێهەم / گروپی کەرکوک ، سەڵاحەدین ( دوزخورماتوو ) زانیاری لەسەر ئەندامانی شانەنەنستووەکانی داعش و تاوانکارییەکانیان:
ژمارەیان ٧ تیرۆریستە سەرپەرشتی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعشیان کردوە و شوێنیان بۆ داڵدەدانی شانە نەنستووەکانی داعش دابینکردووە و ئەرکیان کڕینی چەک و تەقەمەنیی بووە بۆ تیرۆریستان و پیلانیان دانابوو چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لەکەرکوک ئەنجامبدەن ودوای چاودێریکردنی وردیان و پێش ئەنجامدانی کارەتاوانکارییەکانیان لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوکاری هێزە عیراقییەکان ( دەزگای دژەتیرۆر ، بەشی هەواڵگری دووزخورماتوو ) هێزی تایبەتی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، لە حەوت هەڵمەتدا ( ٣، ٨، ١٥ ی ١٠ ی ٢٠٢٣ ) لە کەرکوک و دووزخورماتوو دەستگیرکران, کە تیرۆریستی هەرەتاوانبار و ئەمیری گروپەکە لە کەرکوک ( ر، م ) لەو هەڵمەتانەدا دەستگیرکرا.
تۆڕی چوارەم / گروپی هەڵەبجە ، پێنجوێن ، سەیدسادق ، شارەزوور زانیاری لەسەر ئەندامانی شانە نەنستووەکانی داعش و تاوانکارییەکانیان:
ژمارەیان ١٣ تیرۆریستە لەخۆڕێکخستندابوون و بەشداری چەند خولێکی مەشق و راهێنانیان لەسەر بەکارهینانی چەک کردوەو خۆیان ئامادەکردوە بۆ ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنورەکەیان پێشتریش ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم گروپە رۆشتوونەتە ناو چەکدارانی تیرۆریستی داعش و رێنیشاندەرو هاوکاربوون بۆ گواستنەوەی چەکدارانی داعش و داڵدەدانیان و چارەسەرکردنی بریندارەکانیان