xunyager | Unsorted

Telegram-канал xunyager - Xunyager🌱

5390

خونیاگەر بۆ ژیانەوە🌱. پەیوەندی👇🏻 @evin_saeidi

Subscribe to a channel

Xunyager🌱

وَ أَقولُ لنفسی.. سیطلع من عَتْمتی قَمَرُ
《محمود الدرويش》
بەخۆم دەڵێم: مانگ بەسەر ئەم تاریکییەمدا هەڵدێت.
《مەحموود دەروێش》

#مەحموود_دەروێش
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

دڵم هێلانەی باڵندەی هەزار ئاواتی سووتاوە!
《جەلال مەلەکشا》

#جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Mem Ararat(Xaçirek)
@Xunyager 🌱

Evîn xaçirêkek tenge li Botan
Keziyeke, difire li vî wara
Dile min bû kevokeke li Gabarê
Xwezî zimanê rễ heba û bigota
Kî û kê pişta xwe sipart van zinara
Ev evîn wê min jî bibe goristanê
Konê penaberiyê li pişta min û te heval
Ew rêça li ser berfê ya karxezaleke lal
Dikale li pey dayîkê,dayîk li kolanê bê can
Dayîk êdî çiya ye, çiyayê bi dar.
Ew rêça ku dirêj dibe li Nisêbînê
Tasek ava sipî vexwar ji dil û can Xwedê zane ev ewr ew ê bi ser me de bigirî
Xwezî basikê min heba û biçûma
Min deste xwe dirêj kira heta tavê
Çi bikim xwîn gihiştiye pelê gulê.

#Mem_Ararat
#گۆرانی #مەم_ئارارات
@Xunyager🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager

Читать полностью…

Xunyager🌱

'Ewdaĺî jûrêkim,
Be endazey honrawêk
Ke ŕoĥî xomî tiya ĥeşar bidem
《Ferhad Pîrbaĺ》
عەوداڵی ژوورێکم،
بە ئەندازەی هۆنراوێک
که ڕۆحی خۆمی تیا حەشار بدەم
《فەرهاد پیرباڵ》

#شێعر #فەرهاد_پیرباڵ
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Lew ŕojewe tom dîwe, diĺim ẍerqî birîne
Meĥbûsî derûnim, şew û ŕojim hemû şîne
Wek lawî siyasetzede kewtûmete zîndan
Ew bende ke bendî mine, zîndanî ewîne
《'Ebbas Kemendî》
له‌و ڕۆژه‌وه تۆم دیوه، دڵم غه‌رقی برینه
مه‌حبووسی ده‌روونم، شه‌و و ڕۆژم هه‌موو شینه
وه‌ک لاوی سیاسه‌ت‌زه‌ده که‌وتوومه‌ته زیندان
ئه‌و به‌نده که به‌ندی منه، زیندانی ئه‌وینه
《عەبباس کەمەندی》

#شێعر #عەباس_کەمەندی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

بە تینوایەتیی خۆم ڕادێم،
ئەگەر سەمای بریقەداری تراویلکەکان لێم گەڕێن.

لە تەنیاییمدا دەپشکوێم،
ئەگەر هەناسەی پاییزیی ئەم ئاشنا نامۆیانەم
لێ دوور کەوێ.

هەر بە یادی تۆوە دەژیم ئەی ئازادی!
ئەگەر یادە تاڵەکانی ڕۆژانی نێو زیندانەکان
دەست لە ئازارم هەڵگرن!
《مارف ئاغایی》
Her be yadî towe dejîm ey 'azadî!
《Marif Aẍayî》

#شێعر #مارف_ئاغایی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Were biçîn bo ber 'erşekey yezdan
Pêy biĺêyn ba bimankat be dû estêre
Hemû şewê beyek bigeyîn le asiman
《Letîf Heĺmet》
وه‌ره بچین بۆ به‌ر عه‌رشه‌که‌ی یه‌زدان
پێی بڵێین با بمانکات به دوو ئه‌ستێره
هه‌موو شه‌وێ به‌یه‌ک بگه‌یین له ئاسمان
《لەتیف هەڵمەت》

#شێعر #لەتیف_هەڵمەت
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

مستەفا دادار(فاتمۆکێ)
@Xunyager 🌱
فاتمۆکێ کوێستانمان کێلە شینە
فاتمۆکێ جەرگم هەموو برینە

فاتمۆکێ کوێستانمان خۆشە کوێستان
فاتمۆکێ سینگی تۆم باخ و بێستان

فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە
فاتمۆکێ چەند بە بەفر و کەوینە

گەر وێزە بەچۆماندا دەهاتم
کێل گەردن شەختەی پاییزێت ئەنگاوتم

فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە
فاتمۆکێ چەند بە بەفر و بە قینە

فاتمۆکێ بە شاخاندا دەهاتم
فاتمۆکێ شەختەی پاییزێت ئەنگاوتم

فاتمۆکێ کوێستانمان چیای قەندیلی
فاتمۆکێ تووڕی نەدا مەندیلی

فاتمۆکێ بە شاخاندا دەهاتم
فاتمۆکێ شەختەی پاییزێت ئەنگاوتم

فاتمۆکێ بۆنت خۆش وەک ڕیحانە
فاتمۆکێ ئەو چاوانەت بۆ وا جوانە

فاتمۆکێ هەنییەت مانگی یەک شەوە
فاتمۆکێ وەرە جووت بین پێکەوە

فاتمۆکێ هەوارمان پیرەسانان
فاتمۆکێ ڕەشماڵ و تاوڵ و خێومان

فاتمۆکێ پاش ئەتۆ ئەو هەوارە
فاتمۆکێ چۆڵە و بێ ئاسەوارە

#گۆرانی #مستەفا_دادار #فاتمۆکێ
@Xunyager 🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager

Читать полностью…

Xunyager🌱

Beheştim lê ĥeram bê
Ger be bê ŕûy toy temenna kem
《Wefayî》
بەهەشتم لێ حەرام بێ گەر بەبێ ڕووی تۆی تەمەنناکەم
《وەفایی 》

#شێعر #وەفایی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

هه‌زار ساڵه کۆرپه‌ی غه‌مێک
له جووڵانه‌وەی هه‌ناسه‌مدا ڕاده‌ژێنم
هه‌زار ساڵه لوتکه‌ی ته‌مێک
له‌سه‌ر گێژاوی خه‌یاڵم ده‌خولێته‌وه
هه‌زار ساڵه مه‌له‌وانی خه‌می خۆمم
ئاشه‌وانی هه‌ستی خۆمم
باخه‌وانی خونچه‌ی ژانم
هۆ ناسکتر لە پەڕی گوڵ
بێ خەوشتر لە شووشەی بێگەردی شەونم
بێ ئازارتر لە پەپوولە
خەمی تۆ هەڵبەستێ ترە
گۆرانی گرفەی ئاگرە
قاسپەی خنکاندی کەو و
گمەی سووتانی کۆترە
هۆ تیژپەڕتر لە برووسکە
هەزار ساڵە لە تۆ دەدوێم
لە شلێرە
لە مانگ، لە خۆر، لە ئەستێرە
هەزار ساڵە لە تۆ دەدوێم
لە سبەینێ
لە هەزار ساڵی داهاتوو
هەزار ساڵە سەرماوزە و
سەرماوزە و
سەرماوزە
《قاسم موئەیەدزادە(هەڵۆ)》
Hezar saĺe korpey ẍemêk
Le cûĺanewey henasemda ŕadejênim
Hezar saĺe lutkey temêk
Leser gêjawî xeyaĺim dexulêtewe
Hezar saĺe melewanî xemî xomim
Aşewanî hestî xomim
Baxewanî xunçey janim
《Qasim Moe'yedzade(Heĺo)》

#شێعر #قاسم_موئەیەدزادە #هەڵۆ
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

مامۆستا ماملێ
یار دەڕوا و بەجێم دێڵێ
@Xunyager 🌱
وه‌ک بولبولان فه‌سڵی به‌هار
شه‌و و رۆژ و له‌یل و نه‌هار
ده‌ناڵێنم بۆ وه‌سڵی یار
هەر ده‌ڕوا و به‌جێم دێڵێ

جه‌رگم له‌ت له‌ت که‌ن به‌ شیران
قۆڵبه‌ستم که‌ن به‌ زنجیران
ده‌چمه‌ دیده‌نێ ده‌زگیران
هه‌ر ده‌ڕوا و به‌جێم دێڵێ

جه‌رگم له‌ت له‌تی باڵاته‌
خاڵێک وا له‌سه‌ر کوڵمەته‌
عاله‌مێ خودای به‌ حەسرەتە
هه‌ر ده‌ڕوا و به‌جێم دێڵێ

ده‌ بڵێ دانێن ئیبن‌وحەجەر
خاڵی لەیلێم بێنە دەفتەر
هەر خاڵێک و دووسەد گەوهەر
یار دەڕوا و بەجێم دێڵێ

دە بڵێ دانێن ئیبن‌وحەجەر
جوانێ موشتەری هاتە سەر
فتوا نادا لە من بەدەر
یار دەڕوا بەجێم دێڵێ

#یار_دەڕوا_بەجێم_دێڵێ_ماملێ
#گۆرانی #ماملێ
@Xunyager 🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager

Читать полностью…

Xunyager🌱

Wa le diĺ haĺawî bexwa ĥesteme labirdinî
《Hêdî 》
وا لە دڵ هاڵاوی بەخوا حەستەمە لابردنی
《هێدی》
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Em wiĺate daçoŕawe
Deĺêy delaqey birîne
Be ser desŕêjda deŕwanêt
Deĺêy hewrêkî şekete
Beser derwazey gerdûnda heĺwasirawe.
《Ŕefîq Sabîr》
ئەم وڵاتە داچۆڕاوە
دەڵێی دەلاقەی برینە
بە سەر دەسڕێژدا دەڕوانێت
دەڵێی هەورێکی شەکەتە
بەسەر دەروازەی گەردووندا هەڵواسراوە.
《ڕەفیق سابیر》

#شێعر #ڕەفیق_سابیر
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Şewe tarîk û bênûre
Şewe zaĺe
Jiyan taĺe
Humêdim koşkî xapûre
《'Elî Ĥeseniyanî》
شه‌وه تاریک و بێنووره
شەوە زاڵە
ژیان تاڵە
هومێدم کۆشکی خاپووره
《عەلی حەسەنیانی》

#شێعر #عەلی_حەسەنیانی
@Xunyager 🌱
شێعرەکە بە تەواوی👇

Читать полностью…

Xunyager🌱

من شەپۆلی شێت باوەشت کەنار
«سیمین چایچی»

#STORY
#شێعر #سیمین_چایچی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

هاوڕێیان یەک دنیا سپاس بۆ پاڵپشتی زۆر بەهێز و دڵۆڤانیتان، هیوادارم شایانی ئەم هەموو ڕێز و پاڵپشتییە بم.
سپاسی بێ کۆتایی بۆ پاڵپشتییەکانی ئاغایان موحسینی مستەفاپوور، ئەمیرئەرسەلانی نامدار، چالاکی کەریمپوور، بابەکی سەعیدی، سامانی خزری و مەجیدی محەممەدئەمینی
خاتوونە عەزیزەکان: ئەوینی ئەحمەدی، سەرچڵی کەریمپوور، شەفای ڕەسووڵنژاد، شیوای قادری، فەرزانەی پووریان، سۆنیای کەریمپوور، فەرزانەی مەلائی زادە و بنەماڵەی هەمیشە پاڵپشتی شەریفی🙏

کافەماڵی تاریک و ڕوون :(:

Читать полностью…

Xunyager🌱

ماوەی حەوت ساڵە ئامانجم ئەوەیە شوێنێک ساز بکەم بکرێ بۆ تەنانەت یەک خولەکیش مێشکمان تێیدا پشوو بدات، 3ساڵ لەوەپێش کە خونیاگەرم ساز کرد لە زەینمدا کوتم: چ خۆشە ئەگەر بکرێ ڕۆژێک خونیاگەر بهێنمە ناو دنیای ڕاستی ناو شەقامەکان و کۆڵانەکان، قۆڵم هەڵماڵی و شوێنێکم دۆزییەوە و کردم بە ماڵی تاریک و ڕوون ماڵێک بۆ هونەر ماڵێک بۆ هونەرمەند ماڵێک بۆ چایی و قاوە بە تامی کۆن، بەداخەوە تەواو بوون و دەسپێکی کارەکەم کەوتە ناو ئەو بارودۆخە نالەبەر و بریندارە، بەم زوانە کافەماڵی تاریک و ڕوون دەست بەکار دەبێ و چاوەڕوانی هەنگاوە بەهێزەکانی ئێوە دەکا.
جێگای ئاماژەیە کافەماڵی تاریک و ڕوون خاوەن بڕوانامەی Oxford certی بەریتانیایە،واتا خواردن و خواردنەوەکانمان بە کواڵیتی بڕواپێکراوی جیهانی پێشکەشتان دەکرێ وە نرخی زۆر زۆر گونجاو بۆ ئەوەیکە گشت هاوشاری و هاووڵاتییە خۆشەویستەکانمان بتوانن سەردانمان بکەن هەروەها مێنۆی سوبحانەشمان هەیە.

شوێن:خانێ(پیرانشار) شەقامی پازدەی خۆردادی شوماڵی کۆڵانی قەراغ تەعمیرات فەنی شەریفی کافەماڵی تاریک و ڕوون.

تاریک و ڕوون لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/coffeehouse_tarikuroun/

Читать полностью…

Xunyager🌱

Bê toــ
Nuxteyekim
Çerxe dedem...le naw ceẍzêkî mezinda
Legeĺ todaــ
Ceẍzî dinya wêkdêtewe û
Debête engustîleyek
Le pencey pîtêkî minda
《Peşêwî Mezin》
بێ تۆــ
نوختەیەکم
چەرخە دەدەم...لە ناو جەغزێکی مەزندا
لەگەڵ تۆداــ
جەغزی دنیا وێکدێتەوە و
دەبێتە ئەنگوستیلەیەک
لە پەنجەی پیتێکی مندا
《پەشێوی مەزن》

#شێعر #پەشێو #پەشێوی_مەزن
@Xunyager🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

عەزیز شاڕوخ(تابلۆی ژیان)
هۆنراوەی پەشێوی مەزن

@Xunyager 🌱
منم ژیانی پڕ لە سۆزی،
لە نیشتماندا نزیک و دووری،
کاری کردە سەر ناخی گیانم و
پەنجەی بردم بۆ خامەی جەسووری

منم لای‌لایەی هەژاری و ڕۆژگار،
ناڵەی دەوروپشت، هەناسەی ئازار،
گوێچکەی تەمەنیان زرینکاندمەوە،
خستمیانە کار، بە هیوای بەهار.

منم شەپۆلی ئازار و تاڵیم
خەندەی کوشت لەسەر لێوی منداڵیم،
بەڵام زۆر بیری بەرزی ژیانی
بەرەو دەماخی ساوا ڕاماڵیم.

منم گەردانەی گەردنی خەیاڵ.
ساتێ فریشتەی جوانیم دێتە پاڵ،
تابلۆی هونەرم، بۆ ساز دەکاتن،
دەمخاتە بزە و خولیای گڕوگاڵ

منم سروشت و هونەر و جوانی،
ئاواز و هەڵبەست، نووزە و گۆرانی،
یەکە بە یەکە لێویان ماچ کردم،
منیش بۆم گوتن هەرچەندم توانی.
《پەشێوی مەزن》

#شێعر #پەشێوی_مەزن
#گۆرانی #عەزیز_شاڕوخ #شاڕوخ
@Xunyager 🌱

لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager

Читать полностью…

Xunyager🌱

لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager

Читать полностью…

Xunyager🌱

مامۆستا زیرەک(تۆبە تۆبە)

قەسەم بەوەی یاری جوانە
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێ ساحێب ئیمانە

تۆبە،تۆبە،تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرین کزەی جەرگمە

لەگەڵ تۆمە چاو ئەستێرە
هەر ئەوڕۆکەم ماوە لێرە
سبحەینێ بەخودام بسپێرە

تۆبە،تۆبە،تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرین کزەی جەرگمە

تۆ بیت و سوورەی وەلفەجری
فەسڵی دەمبەن بۆ گوێی قەبری
ساتێ لە من بگرە سەبری
بزانن یارم چۆن بۆم دەگری

تۆبە،تۆبە،تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرین کزەی جەرگمە

موڵکی سابڵاخ و لاچینی
دەیدەم لە ڕێی پێکەنینی
کوشتوومی باڵای چاو شینی

تۆبە،تۆبە،تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرین کزەی جەرگمە

چاوت ڕەشە لەگەڵ ئەبرۆت
بەو خاڵانەی دەوری لیمۆت
دایکت ماچ کەم یانا بۆ خۆت؟

تۆبە،تۆبە،تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرین کزەی جەرگمە

قەسەم بە ڕەحمان و ڕەحیم
هەتا لەو دنیایەی دەژیم
نانێم مەیلی یاری قەیم

تۆبە،تۆبە،تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرین کزەی جەرگمە

#گۆرانی #حەسەن_زیرەک

@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Em şew deĺêy hemû celladanî mêjû
Şimşêryan le ŕûy ŕoĥimda heĺkêşawe
《Ŕefîq Sabîr》
ئەمشەو دەڵێی هەموو جەللادانی مێژوو
شمشێریان لە ڕووی ڕۆحمدا هەڵکێشاوە
《ڕەفیق سابیر 》


#شێعر #ڕەفیق_سابیر
Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Min êsta nîştimanî xom dozîwetewe
Nîştimanî tazey min, kiçêke
Le nîştimane pîr û 'ebusekey êwe naçêt
Bo 'aw eĺên, ŕûntirîn 'aw le çawekanî ewdaye
Bo dirext û bo giya û guĺ û zinwîr eĺên
Hemûy le ceste û le baĺa û le şan û
Mil û gerdin û nêwan memanî ewdaye
Min îtir namewê lew nîştimane bê xewney êweda bijîm
《Şêrko Bêkes》
من ئێستا نیشتمانی خۆم دۆزیوەتەوە
نیشتمانی تازەی من، کچێکە
لە نیشتمانە پیر و عەبوسەکەی ئێوە ناچێت
بۆ ئاو ئەڵێن، ڕوونترین ئاو لە چاوەکانی ئەودایە
بۆ درەخت و بۆ گیا و گوڵ و زنویر ئەڵێن
هەمووی لە جەستە و لە باڵا و لە شان و
مل و گەردن و نێوان مەمانی ئەودایە
من ئیتر نامەوێ لەو نیشتمانە بێ خەونەی ئێوەدا بژیم
《شێرکۆ بێکەس》

#شێعر #شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

هانی(پێکەوە)
@Xunyager 🌱
پێکەوە دنیایەکین بێ کۆتایی
لە سێبەری ژووانی ئاو
هەمیشە تۆ هەی
چاوەڕوانی تیشکی خۆر بوین
بەیانی دێت و خۆت ئەبینی

نە تۆ لە خاک ئەبیتەوە و نە من لە تۆ
تۆ لە هەستی باران
تۆ لە ڕەنگی بەفر
تۆ لە دەنگی ئاو
من تەنیا هەر تۆ شک ئەبەم

شەوێک نەبوو سەرم دەنگی
تۆی تیا نەنێوێ
ڕۆژێک نەبوو
سینگم خەمی تۆی تیا نەڕێوێ

#گۆرانی #هانی
@Xunyager 🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager

Читать полностью…

Xunyager🌱

Eger hatî
Legeĺ xota
Çend hêşuwe estêre bihêne
Lêre şewe û
Asiman hemîşe tarîke
《Celal Melekșa》
ئەگەر هاتی
لەگەڵ خۆتا
چەند هێشووە ئەستێرە بهێنە
لێرە شەوە و
ئاسمان هەمیشە تاریکە
《جەلال مەلەکشا》

#شێعر #جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Min kesêkim
Legeĺ xemda le dayk bûm
Legeĺ xemda firajî bûm
Sermam bûbê agirdanim her xem buwe
Birsîm bûbê her xem sifrey bo ŕaxistûm
Her carêkîş çûbme jiwanî xoşewîstêk
Xem bo cêjwan destî girtûm.
《Peşêwî Mezin》
من کەسێکم
لەگەڵ خەمدا لە دایک بووم
لەگەڵ خەمدا فراژی بووم
سەرمام بووبێ ئاگردانم هەر خەم بووە
برسیم بووبێ هەر خەم سفرەی بۆ ڕاخستووم
هەر جارێکیش چووبمە ژوانی خۆشەویستێک
خەم بۆ جێژوان دەستی گرتووم.
《پەشێوی مەزن》

#شێعر #پەشێو
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

نەجمەدین غوڵامی
پەپوولە
هۆنراوەی حەمید شەریفی
@Xunyager 🌱
ڕۆژنامە بێ ڕۆژگارەکان
شەونامە بێ دیوارەکان
لە وڵاتی نەفەس بۆ با
هەواڵی وا بە ڕی ئەکا

وشەیەک بە چەقۆ کۆژرا
ماسییەک بە تەناف خنکا
یادێک بە ساتوور لەت لەت بوو
جوانی قژی پێو نەما

هەرچی پەپوولەی باڵ‌ڕووتە
ڕۆحی ورد بوو، باڵی شکا
ئەڵێن نامەیەک عاشقانە
چەند زەربە شەللاقیان لێ دا

ئەڵێن ئاواتێ خوەی سووتان
بەهاریش کولیەی خوەی فرۆشـت
ئەیژن ئیتر خوێن پووڵ ناکا
هەر لە داخا ڕەگێ خوەی کوشت

ئەڵێن خەونێک سەکتەی لێ دا
قەرزاری سەگ و سووتک بوو
ئەیژن نانی تاکسیەکان
ڕۆژێ سەد جار چوو بە هینا

ئەڵێن ماچێ لەم بەر جادە
تا گەییشتە ئەو بەر جادە
هـەم ئابڕووی چوو
هـەم شێت کرا
وریا بن جادەیەک نەما

ئەیژن دووکەڵ ئەونە فرەس
هەورەکانی خنکاندووە
قەنارییەکانیش خومارن
هیوا خەوی لێ کەوتووە

ئەڵێن سەفی کۆپین نەما
بەڵام سەرەی زیندان زۆرە
دایکێ لەباتی مولاقات
نایلۆنێ لیباسیان پێ دا

عەجەب شارێکی نامۆیە
بڕوا باوەڕی نەماوە
ئینسان ئیتر ئــابڕووی چووگە
خەڵکیش ئیتر خوای نەماوە
《حەمید شەریفی》
@Xunyager 🌱
#گۆرانی #نەجمەدین_غوڵامی
#شێعر #حەمید_شەریفی

Читать полностью…

Xunyager🌱

شەوە، تاریک و بێنوورە،
شەوە زاڵە،
ژیان تاڵە،
هومێدم کۆشکی خاپوورە،


نە هاژەی ئاوی ئاوهەڵدێر،
نە خوڕڕەی چەم،
نە سرتەی کانیاوی ڕوون،
دەڵێی گشتی لە سامی شەو قەتیس ماون
پەریی چیرۆکەکان ئەمشۆ،
لە بەندی بێ ترووسکایی شەوا یەخسیر و داماون


تەنانەت ئاسمانی مل بە کوێنی ڕەش،
لە پرسەی مردنی ئەستێرەکانیدا،
خەمی داگرتووە و خەم بۆ وی پەرژینە،
لە نێو جەرگی کەژ و لێڕ و چەما شینە
بەڵام هاواریان کورتە،
ئەگەر ژین وایە، لەعنەت بێ لە هەرچی پێی دەڵێن ژینە


شەوە، تاریک و بێنوورە،
جریوەی مەل لە گۆماوی شەوەزەنگا،
لەگەڵ هاواری من خنکا
بە پەنجەی ئاسنینی دێوی شادیکوژ
تەواوی تێلەکانی سازی دڵ قرتان
تەوژمی شادیفەوتێنی کزەی زریان،
شەمی هیوای گەلی کووژاند،
هەزاران داخی بێئامان،
دڵی برژاند، دڵی برژاند


شەوە، تاریک و بێنوورە،
لە جەرگی تاریکیدا بەزمی شەیتانە
کە ئەمشۆ مەستی سەرکەوتن خەریکی بادە نۆشانە
ئەوا سەرگەرمی کەیفە و هاوپیاڵەی وی
نێڕۆنی ئەم سەدە سەددامی خوێنڕێژە
کە ڕووحی ئاتیلا، چەنگیز، نێڕۆن، هیتلێر،
لە نێو ئێسک و پڕووسکی گەندەڵی ئەو داوەڵە بێدەنگ و داماوە
خەریکی سرتەسرتن، جووڵەجووڵیانە


شەوە و هاواری بێهاوار
منی ڕێبوار،
دەپێوم ڕێ بەرەو پێوار
بەڵام هەیهات،
کە دیواری شەوم پۆڵایە، ئەستوورە،
هەتا چاو بڕ دەکا دنیایەکی ڕەشپۆشی بێنوورە
لەپڕ دەنگێکی هیوادەر
دڵی هیوا لە دەس داوان دەبووژێنێ،
کڵی دنیا دەلەرزێنێ،
دەنەڕڕێنێ:
ئەتۆ سەددام! ئەی فاشیست! ئەی خوێنڕێژ!
نەما باوت
لە نێو کوورە مرۆ سووتێنەکەتدا چیدی ناتوانی
گەلی کوردی بسووتێنی
دەگوڕڕێنێ:
ئەتۆ سەددام! نێڕۆنی ڕووڕەشی مێژوو!
ئەتۆ چیدیکە ناتوانی،
لەبەر دڵخۆشیی ئەربابانی خوێنخۆرت
وڵاتی ئێمە ئاگر دەی
هەتا جارێکی دی شێعری گڕی ئاگر بخولقێنی


شەوە، تاریکە، بێنوورە،
هەموو لا مات و خاپوورە،
ژیان تاڵە،
شەوە زاڵە،
بەڵام ئاسۆی ژیان ڕوونە
کە کاتی هاتنی ڕۆژە و زەمانی شەو بەسەرچوونە
《عەلی حەسەنیانی》
Şewe tarîk û bênûre
Şewe zaĺe
Jiyan taĺe
Humêdim koşkî xapûre
《'Elî Ĥeseniyanî》

#شێعر #عەلی_حەسەنیانی #هاوار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

لەیلا فەریقی(وا نەزانی)
@Xunyager 🌱
وا نەزانی بە ئاسانی
من ئەو دڵەی تۆم ئەناسی
تا دڵی تۆم بەدەس هێنا
وێڵ بووم بەدوای دەنگ و باسی
لەو ڕۆژەوە وەکوو شێت وام
لە دەستم دای لە دەستت دام
حاڵی نابم لەو سەودایە
تۆ گۆڕاوی؟ یا من گۆڕام؟
کە من بوومە ئازیزی تۆ
تەمەنی خۆم بەخشی بە تۆ
فێری سەرخەو شکاندن بووم
لە باوەشی پڕ سۆزی تۆ
تازە ڕۆیی ئەو ڕۆژانە
ئێستا خەوم و دەرد و ژانە
نەما چاوی چاوەڕوانی
بوو بە چیرۆک ئەو ساتانە
زەمانە چیت بەسەر هێناین
بۆوا لەگەڵ یەکتر گۆڕاین
سەدان خەونی جوانمان هەبوو
نەمانزانی بۆچی دۆڕاین

#گۆرانی #لەیلا_فەریقی
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager

Читать полностью…

Xunyager🌱

Le 'eşiqda sinûr nîye
'Eşiq le sinûr yaxîye
Ne werzî heye û ne kat
Hemû 'eşqêk ayetêke
Ĥeramekan heĺaĺ dekat
《Letîf Heĺmet》
له عه‌شقدا سنوور نییه
عه‌شق له سنوور یاخییه
نه وه‌رزی هه‌یه و نه کات
هه‌موو عه‌شقێک ئایه‌تێکه
حه‌رامه‌کان حه‌ڵاڵ ده‌کات
《لەتیف هەڵمەت》

#شێعر #لەتیف_هەڵمەت
@Xunyager 🌱

Читать полностью…
Subscribe to a channel