ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا
بە مەرگی تۆ مچوڕکیشم بە دڵدا نایە، با بیبا
《هێمن》
#هێمن
@Xunyager 🌱
◌ گڕوو
گراویی من!
دوو چاوە دڵڕفێنەکەت دە چاوی من بڕە!
بڵا لە یەک بهاڵێ مۆنجی نادیاری دوو نیگا...
نیگام نە بۆنی سوێسن و هەڵاڵەیە،
کلیلی دەرکی گاڵەیە...
مەلی ئەوین!
دەزانی دووری چەندە سەخڵەتە؟
فریزووە کە هەر ڕەگەی خەمێکە بێئەمان،
بەبێ وچان،
دەکا ڕەگاژۆ بۆ لەشم...
کە ڕەمزی مردن و نەمانمە،
کەڵەی ڕواوی سەر ڕەگەی ژیانمە...
گرینگیی ژین!
کوانێ چۆمی ویشکەڕۆ دەگاتە ویشکەگۆلی دڵ؟
لە ویشکەساڵی یادەکەم...
کوا دڵۆپە ئاوێ بۆ گەرووی هەناسە لێبڕاوی نایەکەم؟
گوڵووکی من!
دەڵێن بەهاری ساڵی نوێ بەڕێوەیە و پەساپەسا دەگاتە مە...
گریم بەهار،
بە گرمەگرمی هەورەوە لەڕێوە هات...
کوا گوڵێ لە شۆرەکاتی قاقڕی ژیانی من،
بە دەم ڕەهێڵەوە بزەی دەبزوێ، هەڵدەدا؟
کە ژینی من هەمووی خەمە،
بەهاری من، بەهاری شین و ماتەمە...
کلیلی دڵ!
لە کوێ کەسێک هەیە لە من بگا؟
کوانێ ئاشنا بە دەردەکەم؟
وزەی قسەم لە هێڵی شادە کورتترە...
لە کوێ بە گوێی کەسێکی ڕادەگا:
وزەی هەناسە سەردەکەی خەزان؟
دڵم دڵی «کەرەفتوو» وە،
پڕە لە ڕاز و ڕەمزی «کەسنەزان»
شنەی بەیان!
ئەمن کە ئاشقی شەماڵ و لێڕەوار و کانی و چیام
بڵێی بەڕۆچکە تین بدا بە خەڵفی هەستی نەسرەوم؟
بڵێی لە ڕژدی ئەستەمی زەمانە سەرکەوم؟
بڵێی زرینگەیەک لە جامی دڵ بگاتە ئاسمان؟
بڵێی نەڕووخێ پردی مان...؟
《عەلی حەسەنیانی/ هاوار》
#عەلی_حەسەنیانی
#هاوار
@Xunyager 🌱
چ دەکەی یەسنا
بۆ ئەوەندە درەنگ لە بازاڕ دەگەڕێیتەوە؟
من نیگەرانم و دەترسم ئەو دەنکە شەمامە و نەختێ جریوەی ناو دەستەچینەکەت بیانوویەک بێ بۆ پشکنینی گیرفانی دڵخۆشییەکانت.
《فەرەیدوون ئەرشەدی》
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
@Xunyager 🌱
دڵێ ئێژێ بڕۆم بڕۆم
دڵەی دی ئێژێ نەڕۆم نەڕۆم
لەم دوو دڵیەدا هاوار خوایە
کوانێ ڕێگایە..
#کالیمبا
@Xunyager 🌱
من هەنووکە ئەو فڕندەیەم کە لە نێو فنجانی قاوەدا خنکاوم
هەردوو چاوانم...قوڕگم پڕ بووە لە قاوەی تاڵ...
تاڵتر لە ژەقنەبووت
《شێرزاد حەسەن》
#شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱
هەموو شتێک لە ژوورەکەمدا سارد و سڕ و مردووە..
تەنها دڵم.. دڵم نەبێ..
چنگێک سەهۆڵە و دەشسووتێ!
《شێرزاد حەسەن》
#شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱
شەو پێشەنگی بەیانییە
پێت وایە نییە؟
《عەلی حەسەنیانی》
#عەلی_حەسەنیانی #هاوار
@Xunyager 🌱
ماڵپەڕی چالاک و بەهێزی چریکەی کورد دەق و خوێندنەوەی ئازیزێی بۆ ئامادە کردووین.
پێشکەشتان بێ هاوڕێیان🌱.
https://chrikaykurd.com/music-tags/%D8%AE%D9%84%DB%95-%D8%AF%DB%95%D8%B1%D8%B2%DB%8C/
من و تۆ
کە لە یەکتری جیابووینەوە
(جوانی) تەنیا مایەوە.
《فەرهاد پیرباڵ》
#فەرهاد_پیرباڵ
@Xunyager 🌱
قسە کردن لەگەڵ تۆ پەناگای منە.
《ئێمیلی دیکنسۆن》
I find it shelter to speak to you.
《Emily Dickinson》
#Emily_Dickinson
@Xunyager 🌱
لە جێگایەک شاملوو دەڵێ: آنکه میگوید دوستت دارم خُنیاگرِ غمگینیست که آوازش را از دست داده است.
لەوەتا وەبیرم دێ بە ڕۆح و گیان ئەم هۆنراوەیەم پێزانیوە و وشە بە وشەیم لە ناخەوە هەست پێ کردووە، بەڵام ئەم ڕۆژانە زۆرتر هەست دەکەم خونیاگەرێکم کە هەزار قەناری لە قوڕگمدا سەربڕاوە،
خونیاگەرێکم شەڵاڵی خوێن لەم شەوە لێڵە لە ڕووناکی مانگ دەگەڕێم و بەدی ناکەم.
3ساڵ زۆرترە هەموو ڕۆژێ واتا لانیکەم 1095 ڕۆژ لە ژیانم ئاواز و هۆنراوەم بڵاو کردۆتەوە و لە جوانی نیگارەکان و سروشت دواوم و وێڕای ئەندامان چێژم لێ بردووە؛ ئێستاش زۆرتر لە 100 ڕۆژە نەکراوە هیچ ئاوازێک هیچ چیرۆکێک هیچ نیگارەیەک و هیچ هۆنراوەیەکی بڵاو بکرێتەوە.
هەست بە ساردی مەرگ دەکەم، مەرگێک وەک وەی دەمارەکانت دانە بە دانە بە تیخێکی کول ببڕن، بە قەولی هاوڕێیەک: وەک وەیە تاشەبەردێک لە سەر سینگت دانێن و جوڵەت لێ ببڕن.
غەم ئەگەر مۆسیقاژەن با بێ گومان بە پەنجەکانی ئەم مۆسیقایەی دەژەنی..
"کۆنسێرتۆ دی ئارانخوێز Concierto de Aranjuez"
یەکێک لە جوانترین و بەناوبانگترین بەرهەمەکانی گیتارە لە جیهانی مۆسیقادا کە ڕۆحی وەبەر ئەم ئامێرە هێناوە و ئەوپەڕی جوانی و شکۆی پێ خوڵقاندووە.
مۆسیقاری ئەم بەرهەمە هونەرمەندێکی نابینایە بە نێو 'خواکین ڕۆدریگۆ Joaqun Rodrigo ' کە خەڵکی ئیسپانیایە و بۆخۆی گیتارژەن نەبووە بەڵام زۆر بەرهەمی بەهێزی بۆ گیتار بەدی هێناوە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پێشکەوتنی سۆڵۆی گیتار هەبووە.
مۆسیقار لە ڕێگای ئەم مۆسیقایەوە ویستوویە خەمەکانی سەبارەت بە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا 1936-1939 بە زمانی مۆسیقا دەرببڕێ.
#Concierto_de_Aranjuez
#Joaqun_Rodrigo
@Xunyager 🌱
ئەوی فەرهادی بەزاند ڕەنج نەبوو ڕەنجان بوو،
دەبوو بە قسەی تاڵی جەفا تاکوو نەڕەنجاوە بچێ
《ناسر حیسامی》
#ناسر_حیسامی
@Xunyager 🌱
ئەوە ئاسۆ بوو پێکەوە چاومان تێی دەبڕی
یان تاتەشۆر؟
#ڕەفیق_سابیر
@Xunyager 🌱
تاتەشۆر: تەختەیەکی پانی درێژی پێچکەدارە مردووی لەسەر دەشۆرێ(فەرهەنگی خاڵ)
جسدٌ هنا،
وقلبٌ هناك،
وبالٌ بعيدٌ جداً!"
《محمود الدرويش》
جەستەیەک لێرە و
دڵێک لەوێ و
خەیاڵێکی زۆر دوور
《مەحموود دەروێش》
#مەحموود_دەروێش
@Xunyager 🌱
پەپوولەکانم! پەپوولەی ئازیز
وا بەسەر ئەچێ ماتەمی پاییز
《کاکەی فەلاح》
#کاکەی_فەلاح
@Xunyager 🌱
شەوه شەو گیانەکەم!
چرایەک بهێنه، بگەڕێین، با بزانین،
ئەو شەوه چەند ئەستێرەی چاوگەشیان، له خاکدا چاندووه.
《جەلال مەلەکشا》
#جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱
تینت بۆ دەستێنم لە مانگێ، تاریکی دە دنیایە دەخەم، شەبەقت بۆ دەستێنم لە ڕۆژێ.
《بەیتی شێخ فەرخ و خاتوو ئەستی》
شاد ئەبینەوە ئەمڕۆ یا سبەی
ئاوات، خۆزگە، خەو، ئەبن بە ئۆخەی
《کاکەی فەلاح》
#کاکەی_فەلاح
@Xunyager 🌱
-فرانچیسکۆ: نابێ لە ئەمڕۆ و سبەینێ بترسین
چوونکە ئێمە ڕێگای دروستمان هەڵبژاردووە تێدەگەی!
-پینا:بەڵێ فرانچیسکۆ
-فرانچیسکۆ: شەڕی ئێمە بۆ شتێکە کە دەبێ بێت
شتێک کە نەهاتنی مەحاڵە.
ڕەنگبێ ڕێگا دوور و قاقڕ بێ
بەڵام ئێمە پێدەگەین و
جیهانێکی نوێ بەدی دێنین
بەشێک لە فیلمی Rome, Open City
#فیلم
#Rome_open_city
@Xunyager 🌱
هاوڕێیانی خونیاگەر🌱 و تاریک و ڕوون:): ماڵەکەمان پاش 10 ڕۆژ داخستن سبەینێ کراوەیە.
کافەماڵی تاریک و ڕوون:):
هاوڕێیان ماڵەکەمان جارێ داخستووە.
هەرکات دیسان دەرکەکانمان کردەوە ئاگادارتان دەکەینەوە🫀.
کافەماڵی تاریک و ڕوون :(: