جامی دڵ پڕی شەرابی شەوقی شێعری شەو شەوە
《قاسم موئەییەدزادە/ هەڵۆ دەنگ: دادار》
#قاسم_موئەییدزادە
#هەڵۆ
#مستەفا_دادار
@Xunyager 🌱
خەم هەوێنی ژیانمە،
خەم بوونمە،
خەم مانمە
《عەلی حەسەنیانی/هاوار》
#عەلی_حەسەنیانی #هاوار
@Xunyager 🌱
بە گریەم پێکەنی، خەندەت بە شینە
دەڵێی پاش گریە نۆرەی پێکەنینە
《هەژار》
#هەژار
@Xunyager 🌱
من ناتوانم بە زمانی ئێوە بدوێم
ناتانناسم ناتانناسم
ئەی ئێوە ئەزانن من کێم؟
میوانێکم پەنجەکانم ڕەشەبایە
فەرهەنگێکم وشەکانم
وشەی پێش لەدایکبوونی یاسایە.
《لەتیف هەڵمەت》
#لەتیف_هەڵمەت
@Xunyager 🌱
تا دەستت هاودەستی دەریایە، بەرین و پڕ شەپۆل،
پێویستە جوانیت بمێنێ.
شەڕ دەکەم تەک شەڕا
بە وەسفی جوانیت.
بۆ ئەوەی بدرەوشێ قاوەیی چاوانت و
پەناگای دڵم بێ خەندەکەت.
《فەرەیدوون ئەرشەدی》
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
@Xunyager 🌱
بمگرە خۆت وەک ناوی خۆت
بەرم مەدە بەرپێم لێژە
《حەسیب قەرەداغی》
#حەسیب_قەرەداغی
@Xunyager 🌱
عەزیز شاڕوخ
ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەم چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم
من لەبەر نیگاهت بمرم،تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە،بە شەرتی جاران،ڕۆژی سەد جارت فیدا بم
لە وێرانەی دڵی شێواوم شیوەن و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ
بوومە ئەفسانەی وڵاتان:شار بە شار،ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت،گۆشەی ئەبرۆ،دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم
ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە،تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە،تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە من فدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم
عاشق وا دەبێ، بە هەموو دەم چاو پڕ ئاو، دڵ بڕاو و مەحزوون
پێی هەوای بشکێ، پێی نەمێنێ غەیری هوو لە دەروون و بیروون
خاکی ڕێی دڵبەری وە بزانێ سورمەیە بۆ چاوی پڕخوون
سەگەکەی ڕێبازی لەیلێ وەرە سەر دوو چاوی مەجنوون
دونیام ئەو ڕۆژە لێ ڕوونە خاکی بەرپێی ئاشنا بم
《وەفایی》
#عەزیز_شاڕوخ
#وەفایی
@Xunyager 🌱
شکاوە.. شکاوە..
بەلەمی نەجاتم شکاوە
من بۆنی هەڵۆ لە هەناسەی بای زریان دەبیسم
وا دیارە بۆ کۆتر دەرفەتێ نەماوە.
《جەلال مەلەکشا》
#جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە، با جوان ببمەوە
#هێمن
#ماملێ
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی.
بۆ داواکاری ئەم تابڵۆیە جوانە دەتوانن سەردانی ئەم لاپەڕەیە بکەن👇
https://instagram.com/shawbo.craft__?igshid=Yzg5MTU1MDY=
هاژەی من و لەرینەوەی گەڵا و کرانەوەی پەنجەرە نیشانەکانی بوونمن
لێم تێبگەن!
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
دەمت وا بێنە، قیبلەم، تۆی تەبیبم
بە تەشریفی دەمی عیسا مەفەرموو
《وەفایی》
#وەفایی
@Xunyager 🌱
مناڵینە نیوەڕۆیەک سەرنجم دا وا کێڵگەیەک
بە دەنگی بەرز "تۆو" بانگ ئەکا و ئەڵێ:
وەرە و لە ناو دڵی شەقار شەقارما سەوز بە
ئەڵێ: وەرە لە برینما سەر دەربێنە
بەڵام هەر بە مەرجێ
دوایی لە باوەشتا کامەرانیم بۆ بهێنە!
《شێرکۆ بێکەس》
Were le naw birînima ser derbêne
《Şêrko Bêkes》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
کێڵگە: زەوی کێڵراو
من دڵدارم، درەختەکانی ناو گیانت ئەنووسمەوە.
کەژەکانی ناو بیناییت ئەخوێنمەوە، دەتۆش گیانە!
بمنووسەوە و بمخوێنەوە، لە سەر هەر گەڵایەک،
کە نەوەرێ و کە ناوەرێ، بمخوێنەوەو بمنووسەوە.
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
لە دووری دووری دوورەوە، هەرا دەکەن دیارە یار
شەوێکە لەیلەتولقەدر، کە ڕۆژ قەرارە بێتەوە.
《قاسم موئەییەدزادە/هەڵۆ》
Le dûrî dûrî dûrewe, hera deken diyare yar
Şewêke leyletulqedir, ke ŕoj qerare bêtewe.
《Qasim mu'eyyedzade (heĺo)》
#قاسم_موئەییدزادە
#هەڵۆ
@Xunyager 🌱
ڕووناکیت قیبلەی ئەبەدیمە،
بەندبوونم لە تۆدا ئازادیمە
《ڕەفیق سابیر》
#ڕەفیق_سابیر
@Xunyager 🌱
نە بەجێم دێڵیت
تا بمرم
نە ئەڤینم پێ دەبەخشیت
تا بژیم.
《ڕەفیق سابیر》
Ne becêm dêĺît
Ta bimirm
Ne evînim pê debexşît
Ta bijîm.
《Ŕefîq Sabîr》
#ڕەفیق_سابیر
@Xunyager 🌱
تا بە کەی ئەم تاڵییە ئەی دولبەری شیرین کەلام
بێت و گەر جارێ کەرەم کەی تۆ بە خەندە بێیە لام
نامەوێ من نەهری کەوسەر یا نەخۆ دارولسەلام
جەننەت و دۆزەخ چ فەرقێکی نییە قوربان لە لام
من هەتا ماوم ئەگەر شاد بم لە ئەم فیردەوسەدا
《پێنج خشتەکی عەونی لەسەر غەزەلی مەیلی》
*مەیلی نازناوی شاعیری کورد (مەلا سابیر مەلا حەبیب)ـە کە ساڵی ١٩١٤ی زایینی لە شاری کۆیە لەدایکبووە.
#عەونی
@Xunyager 🌱
مەزاری هەزاران شکۆفەی حەزم
《جەلال مەلەکشا》
Mezarî Hezaran Şikofey ĥezim
《Celal Melekşa》
#جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱