xunyager | Unsorted

Telegram-канал xunyager - Xunyager🌱

5390

خونیاگەر بۆ ژیانەوە🌱. پەیوەندی👇🏻 @evin_saeidi

Subscribe to a channel

Xunyager🌱

هاوڕێیانی هێژا سپاس کە تا ئێستا لەگەڵ خونیاگەر ماونەتەوە، بەم زوانە خونیاگەر چالاک دەبێتەوە، جوانتر و بەقەوەتتر لە پێشو.🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

دڵتەنگی مەرگ نابێ ئەوی لێزانە
ئەم مانەوەمان وچانی ڕاگوێزانه
《خەیام/هەژار》

#هەژار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

تیپی مۆسیقای بابان(من نەگۆڕاوم)
هۆنراوە: کەماڵی

من نەگۆڕاوم وەک جاران ماوم
هێز و هەناوم

لە دەردی دووریت دڵ پڕ زووخاوم
بینایی چاوم

شێوەی ڕوخسارت لە دڵ جێگیرە
وەک گوڵ لە گڵدا

بڵێسەی عەشقت هەر بە تەئسیرە
لە پەڕەی دڵدا

عەکسی ڕووت لە ناو بیلبیلەکەی چاو
نەقشە وەک نگین

ناسوڕێتەوە بە فرمێسک و ئاو
شۆخی مەهـ جەبین

تا ڕۆژی مەحشەر هەر بەندەی گیانیم
من بێ وەفا نیم

مەحوی شێوەی تۆم نازانم خۆم چیم
بە یادت ئەژیم

بە جەوری فەلەک بە دەردی زەمان
بە خوا ئازیز گیان

لە یادم ناچی مەحبووبی دەوران
یەک دەقیقە و ئان

لەگەڵ خەفەت و دەردی زەمانە
عەشقت ئازانە

وا زۆران ئەگرێ ئازیز بزانە
ئەی خان مەردانە

نایەڵی خەفەت بگرێ موڵکی دڵ...
یاری جەبین گوڵ

ئەمین بە کاتێ کە ئەچمە ژێر گڵ...
هەر ئەڵێم بە کوڵ

تۆ وا نەزانیت کە من گۆڕاوم...
وەک جاران ماوم

ئێستاش هەر شێوەت وا لە بەر چاوم...
هێز و هەناوم

بە عەشقت ژیام لە سەر ڕووی دونیا...
یاری بەوەفا

ئەوساش هەر عەشقت بۆ بەهەشت ئەمبا
بەرەڵام ناکا
《کەماڵی》

#تیپی_مۆسیقای_بابان
#کەماڵی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

ئەمشەو تینووم..
تا دوا چۆڕ دەتخۆمەوە
تۆزی زۆری سەر لێوانم..
بە ماچێکی تەڕ و خۆشت.. دەشۆمەوە
《شێرزاد حەسەن》

#شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

دەنگ

دەنگت فێنکترین بایە
تۆوی خۆشی ئەم دونیایە
لە هەردوو گوێمدا دەچێنێ
دەنگت مناڵی لاسارە
بووکەواڵای خەم و داخم تێک دەشکێنێ
دەنگت هەوری نەوبەهارە
چی گوڵاڵە و نێرگز هەیە بۆمی دێنێ

لەم جیهانەی کە وا نوقمی شەوە زەنگە
لەم جیهانەی کە خەڵتانی زام و مردن ئاهەنگە
لەم جیهانەی کە وا کاسیی دەنگی گۆرانی و تفەنگە
لەم جیهانەی کە گشت شتێ نوقمی ژەنگە
دەنگی تۆ خۆشترین دەنگە

کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
تەم و مژی زستان دەبێ بە خۆرەتاو
کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
باران دەبێ بە هەزاران شووشە گوڵاو
کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی هۆنراوەی شەنگ
سەرم دەبێ بە لافاوی
سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ
با بتنۆشم تک تک بە گوێ
دە بۆم بدوێ
دە بۆم بدوێ
بدوێ
بدوێ
با لە بێشکەی سەوزی دنگتا
گیانم بنوێ..!
《لەتیف هەڵمەت》

#لەتیف_هەڵمەت
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

حەسەن زیرەک (ئەهلی ئەم شارە)
@Xunyager 🌱
ئەهلی ئەم شارە کافرن
قەدری غەریبان ناگرن

بریندارم بریندارم من لەو شارە گرفتارم
عاشق بە چاوی خومارم

ئەهلی سابڵاغ ئێوە و خوداتان
ئەگەر یارم هاتە لاتان
قەدری بگرن لەسەر چاوتان

تۆ لێمگەڕێ بریندارم
عاشق بە چاوی خومارم
بۆی ڕەنگ زەرد و وەڵڵا لێو بە بارم

لە تەنیاییی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی کوێرانە!
نییە دەستێ دەرم بێنێ لەناو ئەم گۆڕە وێرانە

لە بێ کەسی و بەدبەختی دیسان پەنام بردۆتە مەیخانە
نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
کە هیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی

هەردی هۆنراوەی ڕازی تەنیایی

#حەسەن_زیرەک
#هەردی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

مەپرسە لێم بۆچی دەگریم...

#شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

من هەر لە ئەزەلەوە شکەستە باڵ و کەسیرە بووم
《شێرزاد حەسەن》
#شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

جوانترین چەپکە گوڵی شیعرم پایەندازی تۆ ئەکەم، تۆ کە جوانترین شیعری خودای.
《سوارە ئیلخانیزادە》
#سوارە_ئیلخانیزادە
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

مستەفا دادار(یارە ژیکەڵانەکەم)

یاره ژیکەڵانەکەم، گوڵم
بە هەر نیگایێ،
مەوجی چاوه مەستە جوانەکەت،
دەچێته ناو دڵم
هەر به گوێی دڵم،
گۆی دەگرمه گرفه گرفی شێعره ئاگرینەکەت
شێعره ڕێک و پێکەکەی به تاو و تینەکەت
هەر به چاوی دڵ دەڕوانمه دیمەنی ئەوینەکەت
تۆ ئەوینمی،
ڕێک و پێک ترینه شێعری تاکوو ئێسته هەڵنەبەستراوی ژینمی
تۆ هەڵۆی خەیاڵی هەڵفڕینمی
هەر دەکەومه سەر هەوا به هەڵفڕینەکەت
به جازیبەی رەوەندی تێپەڕینەکەت
به شێعری باڵی چەنده ڕەنگی تاووسی خەیاڵ
به خوێندنەوەی سروودی مەرگی کۆرپه نازەنینەکەت
مەرگی کۆرپه نازەنینەکەت،
لاده لاده لاده، لەچکه تەسکه کەسکەکەت
خۆشەویستم،
عەزیزەکەم، گەزیزەکەم
تاقه ڕۆڵه جوانەمەرگەکەی بەهاری کورت
ڕۆڵه خۆشەویستەکەی تەلان و کێو و چەم،
تۆ هەزار ئایەتی،
له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزەکەم،
له  کاتی تونییایەتی
به چەشنی بیری بەرزەفڕ،
بێ سنوور و بێ نەهایەتی
تۆ قیامەتی
دڵستێن و دڵڕفێن و خەوڕەوێنمی
تۆ تەواونوێنی عەشقی پاک و خەمڕەوێنمی
تۆ پەل و نەمام ڕاوەشێنی باخی بادەهێنمی
تێکەڵاوی گۆشت و پێست و ئێسک و خوێنمی
خوێنی خوێنەکەم،
هیچ لەبیرته، ئەو دەمەی که کەوتمه جەغزی
کەسکه کەسکی چاوه مەسته کەسکەکانی پڕ له سیحر و جوانی تۆ؟
بوومه مەستی مەست و سیحری چاوه مەستەکانی تۆ؟
دەستی خۆم بڕی،
دەستی خۆم بڕی به بەژنی باڵی شێعری ئاڵی تەم نیشانی تۆ
بۆیه کورته دەستی من و
خوێن دەبارێ هەر له هەوری ئاسمانی مانی تۆ ...
جوانه بووکەکه:
هەر هەنووکه،
دەمهەوێ که بێمه جێژوانی تۆ
مەرگی کۆڕپه نازەنینەکەت،
لاده لاده لاده، لەچکه تەسکه کەسکەکەت
ها ترووسکەکەم،
جامی دڵ پڕی شەڕابی شەوقی شێعری شەوشەوه
بەو نیگایه پاکەمەندەیەت
وەسوەسەی دڵی پڕم هەلاهەلاکه،
ببیه شێعرەکەم
ببیه شێعرەکەم،
تاکوو ڕۆشنایی خاته هەوری دڵ، برووسکەکەت
تا ڕەها بێ گوڵپەڕی خەیاڵی ناسکی،
تاسکه تاسکی،
ئاسکی باسکی بسکەکەت
لاده لاده لاده، لەچکه تەسکه کەسکەکەت
《قاسم موئەییەدزادە/ هەڵۆ》

#قاسم_موئەییدزادە
#هەڵۆ
#مستەفا_دادار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

ئەوینەکەم!
بەڵام من لە گۆڕیشا خۆشم دەوێی
کفنی خۆڵاوی سەر چاوم
لە تاوی تۆ
دایم شەڵاڵی فرمێسکە.
《ئەمین گەردیگلانی》

#ئەمین_گەردیگلانی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

بەرلەوەی شەو دابێت، من تەنهام.
بەرلەوەی خۆر هەڵبێت... من تەنهام.
بەرلەوەی بەر تەوری زێڕینی هەر بایەک بکەوم کە لە کوشتنی سنەوبەرەکان دێتەوە، لێرەدا لە چاوەڕوانی هەموو شێوەکانی مردندا دەوەستم و تەنهام.
بەختیار عەلی》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

ژوانێک

یارە جوانەکەم گوڵەی شۆخ و شەنگ
خونچیلانەکەم دڵگوشای دەم تەنگ

سەر کوڵمی گەشت برەوبەری گوڵ
خوا داویە بەشت گشت نیازی دڵ

بە قژی زێڕینت بە لێوی ئاڵت
بە چاوی شینت بە دانەی خاڵت

زەرد و بێ تینم شەتڵی خوێناوم
خەریکی شینم تانە لە چاوم

زانیت دەمردم بەو بەژنی باریک
ڕزگارت کردم لە ژیانی تاریک

ئەمشەو وە دیارە قەدری دڵانە
جەنگەی بەهارە مانگی گوڵانە

چاوجوان دەمێکە ئەوینداری تۆم
زامم گەلێکە برینداری تۆم

منێکی بێ هەل هەژاری کڵۆڵ
پیر و ددان کەل وەک داری کرمۆڵ

کز و بیمارم خەمبار و سەرشۆڕ
وا لە سەر بارم بۆ گۆڕ چاوەنۆڕ

کەی بیرم دەبرد جوانێکی وەک تۆ
سەد لاو بۆت دەمرد گیانێکی وەک تۆ

تۆی شلک و ناسک، تۆی وا نەرم و نۆڵ
تۆی سڵ وەک ئاسک تۆی وا خر و خۆڵ

وەک تۆ نازدارێک ئەویش وا بە شەو
هامێزم جارێک بکا بە جێ خەو

لەو تاریکایە بەو شەوە خۆشە
هەتا هەتایە دڵ بۆی پەرۆشە!

بە سیلە چاوێک زیندو بوومەوە
وەک تازەلاوێک تێ هەڵچوومەوە

ئەمە تۆی ئەمشۆ لە ناو باوەشم
دیتم لە ئاسۆ ئەستێرەی گەشم

ئەو سینەی نەرمت لە دڵ چەسپاندم
تارمایی شەرمت لە ڕوو تاراندم

دەخشێن لە لێوت لێوی بە بارم
لە کوڵمی سێوت گۆنەی نزارم

لە باغی ساوای پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ کووشینە

ئۆخەی وا دیسان خۆشیم دی شەوێک
ئەویش بۆ ژیان لێم بوو بە خەوێک

هەتا بۆ ژێر گڵ گلار بوونەوەم
ناخوازم بە دڵ بێدار بوونەوەم
《هەژار》

#هەژار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

هاتووم وەکوو شەماڵێک گوڵ و گەڵا بدوێنم
پاییزی غەریبی دڵ به جارێ هەڵوەرێنم

#ناسر_ڕەزازی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

Kejal Şarux(Ax û Eman)

Ax û eman
Êş û derdê vê dinyayê
Çendî ez kuştim
Çendî ez kirime vê belayê

Çi dinyake pûç û vala
Ax eman, eman eman

Birîndar kirim
Ez pîr kirim vê zeriyê
Hişê min dibir
Gava ew çû wê bêriyê

Ne silavek ne dinêrî
Ax eman, eman eman

Evîndar im
Dîtina te ji min re keder e
Hêvîdar im
Dilê min tu bibî ji xwe re

Bêje were derman ji te re
Ax eman, eman eman

#Kejal_Şarux
#کەژاڵ_شاڕوخ
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

فڕین نە
وەرین بووم.
《فەرەیدوون ئەرشەدی》

#فەرەیدوون_ئەرشەدی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

تیپی مۆسیقای بابان

گرووپێکی مۆسیقی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری سلێمانی دامەزرا و یەکەم ئالبۆمیان لە ساڵی ١٩٨٣ لە ستۆدیۆی زانکۆی سلێمانی تۆمار کرد.
نەریمان بابان سەرۆکی تیپەکە بوو و ئامانجیان بەرەو پێش بردنی ھونەری کوردی و پێشکەش کردنی گۆرانی بە شێوازێکی نوێ و تایبەت بەخۆیان بوو.
ئەم تیپە بە بێ مۆڵەت و بە شێوەی نایاسایی چالاک بوو و زۆرتری بەرھەکانیشیان لە ژێرزەمین و لە شەودا تۆمار کراوە. ساڵی ١٩٨٥ گرووپ پێکھاتەیەکی دیکە بەخۆی دەگرێ و ئەوجار بە ئەندامانێکی نوێوە لە چالاکی بەردەوام دەبێ، ھەر ھەمان ساڵیش گۆرانیی فەرەنجی پۆشی نەجمەدەین غوڵامی تۆمار دەکەن.
پەشیمانی دوایین بەرھەمی ئەم تیپەیە و ساڵی ١٩٩٤ کۆتایی پێ دێت.

ئەندامانی تیپی مۆسیقای بابان:
کاوە مستەفا
کامەران مستەفا
نەریمان بابان
پێشڕەو خالید ڕەشید
دانا خالید ڕەشید
ئاراس شێخ عارف

@Xunyager 🌱

سەرچاوە:ویکیپیدیا

Читать полностью…

Xunyager🌱

ئایا مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت کە دەیەوێت بیڵێت؟ یان ڕاستتر بڵێین ئایا مرۆڤ دەزانێت دەیەوێت چی بڵێت
《بەختیار عەلی》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

کە هیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی.
《هەردی》

#هەردی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

بۆنی خۆشی ئاشنایی شتێک نییە بە لووت هەست کرێ
《سوارە ئیلخانیزادە》

#سوارە_ئیلخانیزادە
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

دەخیلتم ئەی مانگ..

@Xunyager 🌱

#فایەق_بێکەس

Читать полностью…

Xunyager🌱

خەیاڵی کاڵ

هەی هەی لە خەیاڵی کاڵی بێپەرواییم
وەی وەی لە پریشکی شیعرەکەی هەرواییم
دەی دەی دە وەرە ڕەوان و ڕووحی شیرین
نەی نەی بگری بە حاڵی بێئەنواییم.
《قاسم موئەییەدزادە(هەڵۆ)》

#قاسم_موئەییدزادە
#هەڵۆ
@Xunyager 🌱

ئەنوا: پەنا و پەسیو(هەنبانەبۆرینە)
ئەنوا: ماڵ/سامان (فەرهەنگی ڕێژگە)

Читать полностью…

Xunyager🌱

دەورانییە، وەک هێڵەکی سەودا، سەری گێژم
بۆیە بە دەقیقی مەسەلە هەرچی دەبێژم

هەر پەرچەم و پێشانییە فیکری شەو و ڕۆژم
هەر گەردەن و زوڵفە ئەمەلی دوور و درێژم

بێ دیدە و دیداری، هەموو خوێنە دەگریێم
یەعنی گوڵ و نەرگس کە نەبێ، لالە دەنێژم

ڕەنگ و ئەسەری شۆڕشی لەعلی نمەکینە
ئەم ئەشکە کە بەم سووریی و سوێرییە دەڕێژم

بێنییەتی تەقبیلی دەمت عاتیلە ڕۆژووم
بێ حەزرەتی میحرابی برۆت باتیلە نوێژم

نالی وەکوو لالە کە شەهیدی غەم و داغە
لەم باغە بفەرموو کە ئەویش لێرە دەنێژم
《نالی》

#نالی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

ڕۆژ باش خونیاگەر🌱

@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

مستەفا دادار(یارە ژیکەڵانەکەم)
هۆنراوە: قاسم موئەییەدزادە(هەڵۆ)

#قاسم_موئەییدزادە
#هەڵۆ
#مستەفا_دادار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

تەنهایی

تەنهایی ئەی ئەو ئەستێرەیەی کە باوەڕم پێتە، ئەی دوا مەرهەمی زێڕین کە دەتدەم لە مردنم.
تۆ دوا خوێنیت کە من سوێندت پێدەخۆم، ئەی دوا نەتەوەی من... ئەی برای ئەبەدییم.

بەرلەوەی شەو دابێت، من تەنهام.
بەرلەوەی خۆر هەڵبێت... من تەنهام.
بەرلەوەی بەر تەوری زێڕینی هەر بایەک بکەوم کە لە کوشتنی سنەوبەرەکان دێتەوە، لێرەدا لە چاوەڕوانی هەموو شێوەکانی مردندا دەوەستم و تەنهام.

تەنهایی... ئەی باغی دوا ئیمان، ئەی دواڕێگا کە دەشێت پێغەمبەرانی لێوەبێت، ئەی دوا شار کە دەشێت خودا ڕووی تێبکات، ئەی دوا زەردەخەنە کە دەشێت لەم ئێوارەیەدا مابێت... ئەی دواهەمین سفرە، ئەی دواهەمین تێشوو، ئەی دواهەمین نان.

تەنهایی... من دوا مرۆڤم کە دەمەوێت وەک دواگوڵ بژیم، پێویستیم بە ئایەتی تۆیە.
گەر سورەتێکی نوێ لە ئاسمان بێتەخوارێ، تەنیا تۆ بۆم دەهێنیت.
گەر بارانێک مابێت، بتوانێت وجودم تەڕبکات، تەنیا بارانی تۆیە.
تەنیا تۆ ئەبەدیت... مردن دڵۆپێکی تۆ و ئەبەدییەت خۆی سێبەری تۆیە.
ئەی تەنهایی... من دوامرۆڤم، دەمەوێت وەک دوا خۆر بمرم، پێویستیم بە تیشکی تۆیە.

تۆ لە ڕۆحی یەکتردا، لە دەستی یەکتردا، لە چاوی یەکتردا دەبینین... بۆیە دەتوانین لەگەڵ یەکدا بژین.

لەسەر ڕۆحی ئەوانە نەبێت کە تۆ دەیانکوژیت، تائێستا لەسەر ڕۆحی کەس ئەستێرەم نەبینیوە.

ئەی تەنهایی کلیلەکانیشت ببەخشم، کەس ناتوانێت دەرگاکانت بکاتەوە ... تۆ تەنیا نهێنی منیت کە دوژمنەکانم ناتگەنێ ... تەنیا بورجی منیت تا ئەبەد سوپایەک ناگاتە بەردەرگات ... تەنیا کتێبی منیت کەس ناتوانێت بتکڕێت و کەس ناتوانێت بتخوێنێتەوە.
من دەزانم هەموو عەتریشت ببەخشم، کەس ناتوانێت گوڵی تۆ بناسێ و باغی تۆ بدۆزێتەوە.
بەختیار عەلی》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

هەر بەو سوێندەی کە بۆت خواردووم
چاوجوانێ پابەندی تۆمە

#ماملێ
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

چاوجوان دەمێکە ئەوینداری تۆم
زامم گەلێکە برینداری تۆم
《هەژار》

#هەژار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

هەموو ئاسۆی هەڵفڕینم
لە دوو چاوی جوانێک دایە
《شێرکۆ بێکەس》

#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

گڕی عیشقت لە گیانم سەر دەرێنێ
لە جەستەم خۆڵەمێشێ جێ دەمێنێ
نەمامی میهری تۆ ببڕن لە جەرگم
لە سەد لاوە پەلی تازە دەهێنێ
《ناسر حیسامی》

#ناسر_حیسامی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…
Subscribe to a channel