کاتێک لاواز دەبیت،
ئیتر نزیکترین کەسەکانی خۆت دەیانەوێت وردتبکەن،
ئەوە مافێکە سروشت بەخشیوێتی بە بەهێزەکان و
سزایەکی ترە بۆ مەخلوقاتی لاوازی وەک من.
《بەختیار عەلی/داگیر کردنی تاریکی》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
بەشێک لە ئەرشیڤی وێنە کۆنەکانی کوردستان لە ماڵی تاریک و ڕوون.
https://instagram.com/cafehouse_tarikuroun
نیشتمانم
ئەگەر دەستی ڕاستیان بڕیم
چەپ فێر ئەکەم
بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ.
چەپیان بڕیم..
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
بۆ کچە کوردێ
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئەی پەریزادەی ئەو پەڕی جوانی
لەو ساوە کە تۆ
بازی نازی تۆ
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێریتە ڕاو
دڵ وەک دوو تەپڵەی
سوارەی کوردی
جوانووی نەگیراو
مەیل ئەخاتە باڵ
خەرمانەی بۆنی زولفت لەسەر شان
بۆی کێوی شەوبۆ فەسڵی درەنگان
تێریتە بیرم
چاوە کاڵەکەت
هەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یا خۆ قاسپەی کەو لەدەم بەیانا
بۆ هەوارنشین، هەوارگەی شاهۆ
تێریتە بیرم
کە ڕووی وتارت ئەکەیتە لای من
سروەی بەیانی، ئازیز شنە شن
تێریتە بیرم
《سوارە ئیلخانیزادە》
#سوارە_ئیلخانیزادە
@Xunyager 🌱
کەریم کابان (یاران وەسیەتم)
یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
هەرچەند کەوتوومە دوورە وڵاتان
تەنیا گۆڕەکەم لە ڕێی خێڵان بێ
نزیک هەوارگەی جاف و گۆران بێ
کێلێکی بەرزیش بەقەد باڵای شەم
لە ژوور سەرم بێ، بێ زیاد و بێ کەم
تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو
بنووسن بە خوێن جەرگی سەرکردووم
کە من بە تیری دەستی شەم مردووم
چونکە ئەو شەمە تاتاری چینە
لە دەشت بێزارە و چیا نشینە
بەڵکوو هەڵکەوێ لە ڕاگوزەرێ
ڕێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ
بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی
لە خاکا مەیلی ڕەنگ و بۆیەتی
جوابی پرسیاری گۆڕیشم وایە
دیاری مەحشەرم شۆڕی لەیلایە
#کەریم_کابان
@Xunyager 🌱
ڕوومەتی ڕەخشانە یا، ماهی درەخشانە یا
لەعلی بەدەخشانە یا، لالەیی لێوی حەبیب
《ناری》
#ناری
@Xunyager 🌱
کڵپە (سارا)
هۆنراوە مەحوی
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا،
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە
وتی: ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور
وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا
نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیرێ
مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا
لە بەر زار و نەزارێ بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
لەڕم دی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا
وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خوێنی من حەڵاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو ناکا مودارا
موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحزە، سەیرە
ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا
کە شک بەم مەحویا هەر شەربەتی مەرگ
لە سەر ئەرزا نیە ئاوی گەوارا
《مەحوی》
ئەم بەشە لە گۆرانییەکە هۆنراوەی مەحوی نییە👇
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنیا ماوم لە شاری غەریبی
#مەحوی
#کڵپە
@Xunyager 🌱
ئیتر نە گێلاسی گۆنات تام دەکەم
نە تووتڕکی لێوت
نە دەنگت بەندی دڵم دەلەرزێنێ
نە دەمهەژێنن
باڵەفڕەی کۆتری مەمکت
《فەرەیدوون ئەرشەدی》
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
@Xunyager 🌱
سێ لەیەکچوون
تەنیاییم و ڕەگێکی قوڵ
تەنیاییم و چاوی هەورێ
تەنیاییم و بنی زەریا، لە یەک ئەچن.
ڕەگ ڕۆ ئەچێ
تاکوو ئاو ئەدۆزێتەوە
هەور لەگەڵ خودادا ئەدوێ
زەریا گەرای بوون دائەنێ و
تەنیایی من زمانی نوێی مەملەکەتێ!.
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
من لەوەتا وەبیرم دێ
زەوی
لە ژێر باڵی شەودا پشوو دەدا و
ئاسمان
کۆشی پڕ لە هەوری سەر بڕاوە
《ئەمین گەردیگلانی》
#ئەمین_گەردیگلانی
@Xunyager 🌱
ئەم گۆزە وەکوو من بووە، دڵدار و هەژار
جارێکی دڵی خۆش بووە، سەدجار خەمبار
ئەو هەنگڵ و دەسگرەی لە ملیا دیوتە
دەستێ بووە زۆر خراوەتە سەر ملی یار
《خەییام/هەژار》
#خەییام #هەژار
@Xunyager 🌱
من ناوم پاییزە میوانە
دەستێکم لە دەستی تەم دایە و
دەستێکم لە قژی با دایە و
سەریشم گەواڵەی گومانە
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
شێعرەکە بە تەواوی 👇🏻
دیارییەکی زۆر جوان و بەنرخ پێشکەش کراو بە ماڵی تاریک و ڕوون لە لایەن خاتوو پەریناز ئەرزەن.
ئێوەش دەتوانن نەخش و نیگاری دڵخوازی خۆتان لە کن خاتوو پەریناز داوا بکەن.
https://instagram.com/shko_art?igshid=NTc4MTIwNjQ2YQ==
شانزە ساڵ چاوەڕوانی
دوێنێ لەتەک نەمانی سوورایی خۆرنشینا
کە شەو هێواشێ باڵی کێشا بەسەر زەمینا
تۆماری شانزە ساڵی ژیانی خۆشەویستیم
ئاواتی پڕ لە تاسەی دەروون و گیانی برسیم
بە جارێ نایە چاڵی ژیانی پڕ سزاوە
کە شەوقی چەندە گەنجی هەژاری تیا ڕزاوە
لە تەک هەموو عەزاب و ژیانی بێ هیوادا
ئەم ڕەنجی ساڵەهایەم، کە گشتی چوو بە بادا
لەتەک ئەمانەشا من، هەرچەندە تێگەییشتووم
کە دووی خەیاڵی دووری، پەری نیگارێ کەوتووم
لە کانی قووڵی دڵما کە بۆتە گۆڕی ئاوات
ڕژاوە نەقشی باڵای بڵندی ئاڵ و واڵات
《ئەحمەد هەردی》
#هەردی
#ئەحمەد_هەردی
@Xunyager 🌱
کە هاتی: بخوورێکی وەنەوشەیی بووی
لە سەر گۆڕی گەنجێتیمدا خۆت داگیرساند و
هەرچی مردووی گۆڕستانی دڵەکەم هەیە زیندووت کردنەوە.
《فەرهاد پیرباڵ》
#فەرهاد_پیرباڵ
@Xunyager 🌱
من وتەی پیرۆزم
دەگەڕێم دڵ بە دڵ و گیان بە گیان
《ئەمین گەردیگلانی》
#ئەمین_گەردیگلانی
@Xunyager 🌱
ئاشنابوون
تۆ بێدەنگییت هێنایە دەنگ
بە شەقامی ڕووناکیدا
دوای خۆت خستم
بێکۆتاییت لە کۆتابووندا نیشاندام
لە وشەدا بە ئەفراندن
لە زایەڵەی بێدەنگیدا بە خۆم
ئاشنات کردم.
《ڕەفیق سابیر》
#ڕەفیق_سابیر
@Xunyager 🌱
ههر ڕۆژێکمان،
ههر مانگێکمان،
ههر ساڵێکمان ههڵدەواسرێ،
سێداره و پهت: ههر خۆمانین!
《پەشێو》
#پەشێو
@Xunyager 🌱
عەزیز شاڕوخ (ئەگەر سزایە)
@Xunyager 🌱
ئەگەر سزایە هەر بەسە
ئەگەر جەفاشە هەر بەسە
ئەگەر ئازاری خەڵکی تر لە لات ڕەوای هەر بەسە
مردم ئەوەندەی بگریم بناڵم جارێک بەزەییت نەهات بە حاڵم
جێیەک شک نابەم بۆ عەرزی حاڵم
بۆ ئەوەندە بێباکی زاڵم
ژیان و مەرگم لە دەستی تۆیە
دڵ بەستەی تۆمە ئەوەندە بۆیە
دوور لە جوانی تۆیە کە هەر بە هۆیە
ئەوەیکە ئازارە لە سەر من کۆیە
چۆن دەبێ دڵدار..؟
تۆ من دەردی لە ناخی دڵدا
لە تۆیە هەرچی جوانی هەیە
کۆ بوویەتەوە لە تاکێ گوڵدا
#عەزیز_شاڕوخ #شاڕوخ
@Xunyager 🌱
نیشتمانم تۆ ئەوەتای
سوێسکەیەکی بێ هێلانەی
وێڵی بە کەژی ئاسۆوە
هەرچی ڕاوچی زەویش هەیە
دوات کەوتوون بە تاپڕ و بە چەقۆوە
《لەتیف هەڵمەت》
#لەتیف_هەڵمەت
@Xunyager 🌱
لەژم
من ناوم پاییزە میوانە
دەستێکم تریفە و
دەستێکم قەسیدە و
سەریشم ئاسمانە
بەو دەستیان شەوانە خەرمانە لە ڕۆحی تاریکیدا ئەچێنم و
بەم دەستیان ڕۆژانە تان و پۆم لە ڕێزەی ڕێژنە ئەچنم و
سەریشم قوبەیەک لە گەڵای خەزانە
من ناوم پاییزە میوانە
دەستێکم لە دەستی تەم دایە و
دەستێکم لە قژی با دایە و
سەریشم گەواڵەی گومانە
ڕامانێ لە چاوما کەوتۆتە بریسکە دووراودوور بە هێشوو
نەهێنی شاراوە کێش ئەکا و لەو دیوی هەسارەی بوونەوە
گەردوونێ ئەدوێنێ لە خولگەی ئەستێرەی نەناسراو.. ڕامانێ لە نادیار، لە تۆڕی شەبەنگی وجوود و هەزاران پرسیاری بەجێماو،
ڕامانێ لە چاوما کەوتۆتە بریقە، پلووسکی تەماشای پڕ لە نوور،
ئەو نوورەی لە عەشقی ژنەوە بژنگی ئەپڕژێ و ئاوازی ئەلەرزێ و شەتاوی ئەسووتێ و ڕامانێ سەرانسەر بێدەنگیی
پێدەشتی ڕوانین و ڕامانێ فڕینی توانەوەی لە خەمی مرۆڤدا بێ سنوور!
من ناوم پاییزە پرسیارە
دەستێکم کۆچ ئەکا و هەڵدێت و
دەستێکم تەیرێکی سەرسامە و ئەترسێ و
سەریشم دەریاچەی هەڵچوون و هەژانە
ڕووناکیی ئەشکەنجە: تریفەم. زمانی با و بۆران: ڕۆمان و قەسیدەم
لە توونی ئەم سەرە گەرمەیشدا، نێڵەنێڵ، گڵۆڵەی ئاگرۆکەی گومانم لرفەی دێ و پرسیارم پڕێتی لە هەقی هەپڕون و لە خەونی لەت و پەت، لە ئەوقێ گیرخواردووی بەردەمی دۆش دامان.
ڕووناکیم ماندووە ئەوەندە هاتووچۆی بە نێوان گەواڵەی نەبار و بە ڕۆحی تاریکیدا کردووە، تریفەم دەتفەری دڵدار و پەپوولە حەرفێتی و دێڕیشی شاباڵی باڵندەی خەیاڵی پاییزە و شکستی دیڕۆکێ لە سەر پشت لەناویا نوستووە!.
ئێستاکە من ناوم پاییزی یاخییە
دەستێکم گوناهـ و دەستێکم تۆبەیە و
سەریشم لە ناو گوناهـ و تۆبەدا
پلیکەی زەمانی تاوانە
من ئێستە نیشتەجێی سەفەر و پاییز و تەنیاییم.
جێنیشتەی بێ وڵات
هەر خۆم و خولیایەک لە عەشقی دەرکراو لە عەشقی ڕاونراو.
لە عەشقی بەر ڕەجمی کفر و بەد
بەر ڕەجمی ئەو دار و جەڵدانەی لە شاری حەرام و لە مێژووی نەفرەت لە بەردەم خەلیفەی دنیادا بەسەرما بارین و لێمدران!. لە جەستەم دەرکرام پرسیاریان وەک دەمی بەراز و شووشەی مەی قفڵدام. پرسیاریان حەواڵەی بەردەمی شمشێر و شیر کردم. پرسیاریان لە ئاگری دۆزەخی کتێب و لە لەژمی گوناهـ و لە لەژمی تاوان و موشریکین هەڵکێشام.
ئێستاکە من ناوم پاییزی یاخییە
یاخیبوون لە ڕەگی درەختی نەزۆکم،
یاخیبوون لە تەرمم ئەو وەختەی کە لەشم ئەبێتە ئاوێنە بۆ مەرگم،
یاخیبوون لە وەسێت ئەو دەمەی کە وەسێت ئەبێتە تابۆتێ بۆ لەشم.
من ناوم پاییزی یاخییە... ئەم جارە من سەری قەسیدەم نادەمە دەست بایەکی کە ئەسڵەن لە باوەش وەهمێکی ناو لم و جادوودا هەڵیکرد.
ئەوەتا دەستێکم کراوە بە جەڵدە بۆخۆم و
دەستێکم کراوە بە تابووت بۆ خۆم و بۆ ژنم و
بەڵام من ئەو سەرەم
هەر سەری خۆم نییە و
سەرێکە من لە لای خواوەندی ڕووناکی و
خۆرەکەی عەقڵەوە هێناومە
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
ئێمە کە ئایندەمان ساختە و نادیار بێ
چی لە زرنگانەوەی ناوی خۆمان بکەین..؟
《شێرزاد حەسەن》
#شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱