Xecê Herdem(Bêzar im)
Bêzar im ez bêzar im
Ji vê jînê bêzar im
Serxoş û pir sekran im
Ji dûrya te ez birîndar im
Xwuda ev qedera min e
Yara min ne li def min e
Meşrûb dermanê min e
Çûna wê ne bi deste min e
Bêzar im ez bêzar im
Ji vê jînê bêzar im
Serxoş û pir sekran im
Ji dûrya te ez birîndar im
Her şev digel hevalekê
Ezê biçime meyxanekê
Ez dê vexwum pêykekê
Da bizîvirê bes carekê
Da serxwoş bim bi gavekê
Bêzar im ez bêzar im
Ji vê jînê bêzar im
Serxoş û pir sekran im
Ji dûrya te ez birîndar im
#Xecê_Herdem
@Xunyager 🌱
غارێتی مەرگ
تا پەرەستشی ترێ دەکەم
مەست،
لە مێحرابی سپێدەدا
شکۆفەی شەرابە
نیگات
بە بانگی ڕەزان.
گەر بە خۆی بنازێ
سارد
کە بناغەی دڵتە
بەرد
دەڕەنگێتەوە لە سەبری ئەرخەواندا
بە ئیزنی عیشق.
نە بە کووچەی خەزاندا وەریوم
بە مەکری با،
نە ژاری ژیانەوە لە زارما
تاڵ
کە هەزار تام
دەدرەوشێتەوە لە خەڵوەتی خەندەتا
بە ئاکاری هەنار.
جەوان نەما تەمەن
حەیف
تا دەرکەوم بە کرداری خۆم
شەیدا
کە چەمیوە قامەتی زمان
لە ڕەنجی تۆ.
گەشبین نییە دڵم
بە شەوکەرانی شێعر
تا بتبینمەوە لە ڕەشماڵی گیان
کە خاش و وردە
وشە
بە غارێنی مەرگ
《فەرەیدوون ئەرشەدی》
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
@Xunyager 🌱
هەتاو
تۆ هەتاوی گوڵی من!
چاوجوان هێزی دڵی من!
بزەی سەر لێوی سوورت
کوڵمەی وەکوو بلوورت
دوو چاوی ئاسک شێوەت
لەرەی ئەو جووتە سێوەت
بزەی هەتاو ئاساییت
دڵی پاک و دەریاییت
هیلالی دوو برۆکەت
لێوی ناسکە چرۆکەت
بەژن و باڵای شیرینت
مانگی گۆنا و جەبینت
سنگی نەرم و نیانت
شنەی بسکی سەرشانت
بسکی چی! تیشکی خۆرە
ڕەنگاوە بە سەد جۆرە
دڵی سڕی کەسیرە
تەنیا خۆری لەبیرە
بۆ من خۆری گەشی تۆ
دەخزێمە باوەشی تۆ
ئەگەر بشبم بە قەقنەس
ئامێزی تۆم دەوێ و بەس!
《ئەمین گەردیگلانی》
#ئەمین_گەردیگلانی
@Xunyager 🌱
لەیلا فەریقی (جوانی جوانی)
@Xunyager 🌱
جوانی جوانی جوانی جوانی
هەڵۆی سەر شاخ و کوێستانی
لە دوێنەوە لە پێرەوە
گریام بە چاوی کوێرەوە
تۆراوم ئاشتم کەرەوە
جوانی جوانی جوانی جوانی
هەڵۆی سەر شاخ و کوێستانی
یار جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بەسەر
خاکم بەسەر هاوار ئەی
جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بەسەر بێ لانە خۆم
بێکەس و بێ یار و هاودەم بێ مەی و بێ مەیخانە خۆم
یار دەڵێن تۆراوە لێم دەک بوتی بوتخانە خۆم
وەی بە ڕسوایی لە کووچەی شاردا دێوانە خۆم
موستەهەقی تیروتانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
دڵە دەی ئۆف و ئاخ براکەم
قەتارێک هات لە ڕێیە
بەرەو هەولێر بە ڕێیە
دەبا بچینە پێشوازی
یاری ئازیزمی پێیە
قەتارێک هات لە زاخۆ
هێور هێور لەسەرخۆ
دەبا بچینە پێشوازی
ڕەنگە یارم بێ ئاخۆ
قەتارێک هات لە ڕێیە
بەرەو هەولێر بە ڕێیە
دەبا بچینە پێشوازی
یاری ئازیزمی پێیە
#لەیلا_فەریقی
@Xunyager 🌱
شێتی و ئاقڵی لە مرۆڤدا شتێکی هەمیشەیی نییە، شێتی و ئاقڵی دوو پنتن لە سەر یەک هێل،
مرۆڤ هیچکات لە پنتی موتڵەقی شێتی یان ئاقڵیدا نییە، بەڵکو لە هاتووچۆیەکی هەمیشەییدایە،
لێرەوە دەکرێت بەیانیان شێت بین و شەو ئاقڵ، نیوەڕوان هێمن و فامیدە بین و ئێواران شێت و هەڵچوو.
《بەختیار عەلی》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
هەندێ قۆناغ هەیە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا، زیندوێتی تیایدا هەموو شتێکە
《بەختیار عەلی》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
ئاو بێ هەوا
هەوا بێ گڵ
گڵ بێ ئاگر
من بە بێ تۆ
تۆیش بە بێ من
نیوە ڕستە و
نیوە مانا و
نیوە شیعری ناتەواوین
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
زەماوەندی گەورە
پەپوولە!
بە دوو باڵە ڕەنگین و نەخشینەکەت
لەگەڵ قاسپەقاسپی کەوی مەستی بادەی کوڕادە
لەگەڵ شەوشنەی شەوگەڕی تۆزی ڕێگا وەلادەر
لەگەڵ پێکەنینی گوڵی مەندی تێراوی دێراوی جوانی
بڕۆ، هەڵفڕە، ڕوو لە ئادەی بەهەشتی ئەهوورای مەزن کە!
کە ئەهریمەنی تاریکایی لە نووری تەریکە
تەماشا کە داری تەیاری بەهاری مەسیحا
چلۆن بۆتە چەتری پشوودانی ڕێبواری تینوو
تەماشا گڕی ئاگری شوانی ماندوو حەساوە
چلۆن جەرگی شەوگاری دەبڕی بەرەو ژیانی هەرمان
چلۆن بێچوو ئاسکانی ئاواتی گەورەی لەمێژین
بەبێ ترسی ڕاوکەر خەریکی گەمە و هەڵبەزینن
پەپوولە!
پەپوولەی بەنازی لە دڵ جوان!
بڕۆ گوێ بدە زمزەمەی ئاوی لێژێ
کە لەنگێزەیەک ڕەها بووە لە بەندی کەوی و کۆیلەیی
بەرەو مێرگ و زەنوێری هەربوون بەڕێوە
بە دەنگی برینداری داوودییە بانگەوازی
کە بۆ هەڵپەڕینی زەماوەندی ئازادی دڵ هان ئەدا
بە دڵ بانگ ئەکا: شەرمی ڕوانینی شللێر
ئەوە زەعفەرانی پەژارە بە فەوتان ئەدا
پەپوولە!
پەپوولەی بەنازی لە دڵ جوان!
گزینگی بەیانی ژیانێکی نوێیە
کەوا تیشکی ئەڕوا بەرەو دوور... بەرەو دوور
ئەوا هەندەرانی هەموو کردە نوور
پەپوولە!
پەپوولەی بەنازی لە دڵ جوان!
وڵاتم هەموو مەستی هەستی ژیانە
هەموو چاوەڕوانی زەماوەندی گەورەن
ئەوەی بیری لێ ناکرێ تێکشکانە، نەمانە
پەپوولە!
پەپوولەی بەنازی لە دڵ جوان!
پەپوولە!
لە کاتی زەماوەند و شایی -کە نیزیکە لێمان -
من و تۆ لەگەڵ مامزی دوورەزێدم
ئەچین سەیری گۆوەندی ئاواتی خۆمان ئەکەین
لە دەنگدانەوەی دەنگی خاوەندی هیوا
لە بەرزایی کوێستانی ئازادی گوێ هەڵئەخەین
《عەلی حەسەنیانی》
@Xunyager
هاوڕێیان
کتێبی سێبەری ئەوین بوو بە براوەی خەڵاتی کتێبی ساڵی پارێزگا.
نووسەر: محەممەد ئوزۆن
وەرگێڕان: فارۆق ڕۆستەمی
پێشەکی: مامۆستا جەلال مەلەکشا
هەروەها شایانی باسە خونیاگەر پێشتر ئەم ڕۆمانەی لە سەر ئیزنی مامۆستا فاڕۆقی ڕۆستەمی و وەشانخانەی مادیار بە دەنگ بڵاو کردۆتەوە.
بۆ گوێ گرتن لەم کتێبە دەتوانن بەم هەشتەگە بیدۆزنەوە
#سێبەری_ئەوین
@Xunyager 🌱
بەرجەستەکردن
پێش بوونی من
ملیۆنەها ئافرەت هەبوون
بە لەشولار، بە ڕەنگوڕوو، جیاجیا
به سەراپای پڕ هێما و کۆد،
بە گەرمایی و تامی تەزوو، جیاجیا
دوای کشانی ئەستێرەشم
ملیۆنەها نازداری تر دێنە دنیا
سەفەرێکی زۆر درێژم لەبەردایە،
شپرزەم و
بێتۆشەم و
دڵم بۆتە مەکۆی خەمان...
چ حەسرەتە!
من نە بەوان ڕاگەیشتم،
نە دەستم دەگاتە ئەمان...
وەتی هەم سەرمابردەڵەم،
دە دامپۆشە بە هەناسەی پیرۆزی خۆت،
داگیرم کە و
گەرمم کەوە، ئەی گیانی من!
بەڵکوو بشێ ئاوێتە بین
وەک تخووبی ژین و مردن
من کێم هەیە؟!
تەنیا هەر تۆی بۆم خەفە کەی
گڕی هەزار خۆزگە و بریا
دە بۆم ببە
بەو شۆخانەی هەبوون و هەن،
بەوانەی پاش ماڵاواییم دێنە دنیا!
《پەشێو》
#پەشێو #عەبدوڵڵا_پەشێو
@Xunyager 🌱
تاهیر تۆفیق (ئەی گوڵێ لە سەر چڵانت)
ئەی گوڵ لە سەر چڵانت
بوویین بە پاسەوانت،
لە ترسی بولبولانت
بۆ تۆ ئەی گوڵ، گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
ئێستا لە تافی جوانی
قیبلەگای دڵدارانی
منیش دەڵێم گۆرانی
بۆ تۆ ئەی گوڵ، گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
نامەوێ ژینی پەستی
دەکەومە بیر و هەستی
دەینم مژدەی سەربەستی
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
شەو و ڕۆژ بیر و خەیاڵم،
دڵداری لێوی ئاڵم،
گوێ بگرە ناڵە ناڵم!
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
بە هیوای بەختیاری
چووم لە پێناو دڵداری
گوێ بگرە شین و زاری
بۆ تۆ ئەی گوڵ، گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
《عەونی》
#تاهیر_تۆفیق
#عەونی
@Xunyager 🌱
توڕەیی
ساقیا کوشتمی خەم و مەینەت
دەوەرە لەو شەرابە مەستم کە
نامەوێ جام و ساغەر و پیاڵە
بەشی خۆم بۆ لە لوێچی دەستم کە
وەرە ئەی نازەنین بەخێرا خۆت
گێژ و وێژم بکە بە بادە و مەی
با منی ڕەنجەڕۆ لە ژینمدا
هیچ نەبێ جارەکی بڵێم ئۆخەی
حاسڵی تێگەیشتن و زانین
چ بوو بۆ من جگە لە کوێرەوەری؟
سەردەمێکیش پەنا دەبەم بۆ مەی
تا بزانم چلۆنە بێ خەبەری
لەو وڵاتە کەسێک لە خەو ڕابێ
بەشی چارەڕەشی و خەم و شینە
تێگەیشتم عیلاجی دەردی من
مەستی و شێتی و نەزانینە
《هێمن》
#هێمن
@Xunyager 🌱
شەو سوارێک بوو...
لە پاشکۆی تاریکی خۆیدا سواری کردم
من مردم و من نەمردم!
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
لە نیوەشەودا
لە بەر هەرەسدا بەجێیان هێشتین
بەم نیوەشەوە
تەرمی باران و پشکۆ دەنێژین
بانگ و هاوارمان لە نێو تاواندا دەبێت بە هەڵم
دوا چۆڕەخوێنمان
بەسەر ڕوخساری شەودا دەڕێژین.
بەم نیوەشەوە سەرما و سۆڵ نەبێت
شۆستە و مەترسی و دونیای چۆڵ نەبێت
کێ هاوسەرمانە؟
کێ ئاگاداری بانگ و سەربڕینمانە؟
بەم نیوەشەوە
ئایا دەتوانین بە بازاووی ڕووتمان
دیواری سەختی تاریکی ببڕین؟
تەکان بە وەرزی کۆیلەیی بدەین
پێش بە تاوان و مەترسی بگرین؟
لەبەر هەرەسدا بەجێیان هێشتین
تاکەی گۆرانی ناکامی بچڕین
وەرە تا زوویە.. توند ئامێز لێک دەین
لەناو ساتێکی سڕ و مەزندا
پێکەوە بمرین.
《ڕەفیق سابیر》
#ڕەفیق_سابیر
@Xunyager 🌱
لەبەر چاومە
دواجار من و تەنیایی
پێکەوە دەمێنینەوە
ئەو ئاوری جگەرەکەی دەکوژێتەوە
منیش بۆ هەتاهەتایە ئیتر ئەنووم
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
ئەمشەو تەم و مژی ڕقێ
پەردەی دڵی داگرتبووم
بۆیە چیم کرد من نەمتوانی
نە لێبوردن ببینم و
نە یەک وشەیش
بۆ خوشەویستی بنووسم!
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
پشتی زەوی چۆن
ئەم هەموو چیایەی هەڵگرتووە؟
من دەڵێم: دەگری و ئێمە گوێمان لە دەنگی نییە
《لەتیف هەڵمەت》
#لەتیف_هەڵمەت
@Xunyager 🌱
هاوڕێیان ڕۆژانی هەینی لە 9ی بەیانی بۆ 12ی نیوەشەو تاریک و ڕوون کراوەیە.
https://www.instagram.com/cafehouse_tarikuroun
هەر کە هاتییە ناو دڵمەوە
جیهانێکت تیاما ڕووان
بەهەشتێک بوو کرایەوە
بەروبوومی هەموو ژوان
《حەسیب قەرەداغی》
#حەسیب_قەرەداغی
#حەسیب_قەرەداخی
@Xunyager 🌱
بریا چڵەموویەکی سەری بام و وەریبام
کەوتبامە بەری دەستی و مەستی نەزەری بام
《قاسم موئەییەدزادە(هەڵۆ)》
#قاسم_موئەییدزادە
#هەڵۆ
@Xunyager 🌱
مستەفا دادار(زەماوەندی گەورە)
هۆنراوە: عەلی حەسەنیانی(هاوار)
@Xunyager 🌱
#مستەفا_دادار
#عەلی_حەسەنیانی
#هاوار
شاعیرێک خۆشی دەویستی
شاعیرێک خۆشی دەویستیت
شیعرەکانی بۆ دەکردیت بە جۆلانە
شەوان لە سەری دەنووستیت
شاعیرێک پەڵە هەورێک بوو
سێبەری بۆ باڵات دەکرد
چەند دڵۆپە ئاورنگێک بوو
پرچ و گۆناتی تەڕ دەکرد
شاعیرێک خۆشی دەویستیت
تۆی کردبوو بە پەیکەرێک دەیپەرەستیت.
بارانێکیت
بە سەر گیانمدا دەبارێیت
کە لە دڵما کۆ دەبییەوە
ئارام ناگریت
وەک کۆترێک لە شەقەی باڵ دەدەیت، دەتارێیت.
ئەو ئەسترێرەی شەوان بە ئاسماندا دەکشێت
بەر لەوەی بگاتە دەریا
لە گڕی خۆیدا دەسووتێت
ئەو ئەستێرە سەرەڕۆیە دڵی منە
لە سۆراخی چاوانتدا
وەکوو بەردی بن گۆم ونە.
جێم مەهێڵە
من بە بێ تۆ
کەژێکی بێ کانی و بەفر و دارستانم
من بە بێ تۆ ئەستێرەیەکی ئاوارە و بێ ئاسمانم
شاعیرێک خۆشی دەویستیت
شاعیرێک پەڵە هەورێک بوو
سێبەری بۆ باڵات دەکرد
چەند دڵۆپە ئاورنگێک بوو
پرچ و گۆناتی تەڕ دەکرد
شاعیرێک خۆشی دەویستی
وەک پەیکەرێک دەیپەرەستی
《ڕەفیق سابیر》
#ڕەفیق_سابیر
@Xunyager 🌱
بێ تۆ باران کەزیەی هەستم نابزوێنێ
دەبارێ و تینوویەتیم ناشکێنێ
《سیمین چایچی》
#سیمین_چایچی
@Xunyager 🌱
چاوەکەت: شێعرە، تەلیسمە، بادەیە
《عەلی حەسەنیانی(هاوار)》
#عەلی_حەسەنیانی
#هاوار
@Xunyager 🌱
هاوڕێیان ئەوەیکە خونیاگەر بێدەنگە،لە ڕاستیدا بێزارم، بێزار لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بێزار لە چالاکانی کورد، نازانم خونیاگەر چالاک کەمەوە یان نا، چون لە سەرەتاوەش ئامانجم لە خونیاگەر ئەوە نەبوو خۆمی پێ بناسێنم و نێوم هەبێ، ئامانجم قسەی زل و عەمەلی بەتاڵ نەبووە، بەڵام چونکە دەبینم بەشی زۆری چالاکان ئەوە پیشەیانە بۆتە هۆی بێزاریم لە چالاکی لە بواری هونەر و ئەدەبیات.
Читать полностью…هەرچی تاریکی هەیە سێبەری شەوگاری منە
《ئەمین گەردیگلانی》
#ئەمین_گەردیگلانی
@Xunyager 🌱
درێژە ئازاری ئەلف و بێم
لێرەوە هەتاکوو لای "خانی"
درێژە، درێژە، درێژە... غەریبیم
لە هێڵی ئاسنی ئەوروپا درێژتر
نازانم ئەز چیتان بۆ باسکەم؟
نازانم ئەز چیتان
نازانم ئەز
نازانم
نا.
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱