xunyager | Unsorted

Telegram-канал xunyager - Xunyager🌱

5390

خونیاگەر بۆ ژیانەوە🌱. پەیوەندی👇🏻 @evin_saeidi

Subscribe to a channel

Xunyager🌱

خۆم بووم بە تاراوگە بۆخۆم
هەر لەخۆمدا دەخولێمەوە
ڕێم نییە بۆ هیچ کوێ بڕۆم
دەمەوێ بۆ لای تۆ بێمەوە
لێم تێک چووە تۆ منی یا یاخود من تۆم
هەر لە خۆمدا وەک خوێن دەسووڕێمەوە
خۆم بووم بە تاراوگە بۆخۆم
دەمەوێ بچم بۆ لای تۆ
بۆ لای خۆم دەگەڕێمەوە
دەمەوێ دیدەنی خۆم بکەم
لە لای تۆ دەگیرسێمەوە
خۆم بووم بە تاراوگە بۆخۆم
لێم تێک چووە تۆ منی یا یاخود من تۆم
《لەتیف هەڵمەت》

#لەتیف_هەڵمەت
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

لە ماڵی خۆم دەکەم بۆنی غەریبی
《هێمن》

#هێمن
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

من ناتوانم خۆشەویستی تۆ لە ڕق جیا بکەمەوە، خۆشەویستیەک نیە بە بێ ڕق، جارانیش نەبوە و لە داهاتوشدا نابێت، تا خۆشەویستیم قوڵتر و گەورەتر بێت، ڕقم گەورەتر دەبێت، لەبەر ئەوەی من مرۆڤێکی سادەم بەبێ درۆ، ڕقم لە هەر شتێکە بکەوێتە نێوان من و تۆوە... هەر شتێک بێت یا هەر کەسێک بێت...
《بەختیار عەلی》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

وەک هەناسە لێم نزیکی
بەڵام دووری وێنەی ئاوات
《سیمین چایچی》

#سیمین_چایچی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

تا زیندووم هەر تۆی مەبەستم
خۆشم دەوێی دەتپەرەستم
بشمرم لەشی بە گڵ بوو
دەڕوێنێ چەند گوڵ و دڕوو
《هەژار/دەنگ: مستەفا دادار》

#هەژار
#مستەفا_دادار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

هەزار زامی نەشۆراوەم لە دڵدایە
کە هەر کامی بە ناسۆرێ لە چڵدایە

ئەوا چل ساڵە هەر ڕۆژێ بە ئازارێ
دڵم ئەکولێتەوە بەو زامە سەختانە هەموو جارێ
《فاتح شێخولئیسلامی》
بۆ یادی ئازیزی شەریف باجوەر و یارانی


#فاتح_شێخولئیسلامی
#چاوە
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

#وێنەی_دەگمەن

قالە مەڕە
مەهاباد 1979

@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

ئۆهـ! من چ عیبرەتێکم بۆ مەرگی هەرزان
《شێرکۆ بێکەس》

#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

تاڵترین جۆری شەراب چاوەڕوانییە
《بەختیار عەلی》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

چاو ئەنووقێنم نزیکی
کە کردمەوە ئێجگار دووری
تۆ بۆ من هەرگیز جەستە نیت
تۆ بۆ من ڕۆحی بێ شوێن و
زەمانێکی بەردەوامی
خەون و شیعری!
《شێرکۆ بێکەس》

#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

فوئاد ئەحمەد(باوانەکەی بابم)

@Xunyager 🌱
باوانەکەی باوم هێز و هەناوم
ئەو تیرەی هاویشتت لە جگەری داوم
سەوزە لە باژێر بێ دە با دەست بە زێر بێ
لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ

سلێمانی خۆشە گیان خاکی باپیرە
زەڵم و سەرچنار خۆش و دڵگیرە
دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ
لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ

با بچینە سەیرانگای شین و وەنەوشە
یاری چاو جوان بۆنی چەن خۆشە
دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ
لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ

با بچینە سەیرانگا فەسڵی بەهارە
کوڕ و کچۆڵان بۆی چاوەنواڕە
دەبا دەست بە زێر بێ سەوزە لە باژێر بێ
لە شاری هەولێر بێ هەر تۆم ئەوێت تۆ

#فوئاد_ئەحمەد
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

ئەوشۆ لەو تاقە هەنارەی ماڵێکی چۆل و کۆن دەچم،
زستانی گەیشتۆتێ و تەنیا و شەق بردوو،
بە بەرزترین لکی دارهەنارێکی ڕووتاوە بەجێماوە و جار و بار سەرنجی ڕێبوارانی کۆڵان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت؛
ڕوو ئاڵ
بێدەنگ
دڵ پڕ لە خوێن...
《ژیلا حیسامی》

#ژیلا_حیسامی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

گریان پاکت دەکاتەوە.
《فەرهاد پیرباڵ》

#فەرهاد_پیرباڵ
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

غەمی عالەم لە سەر شانم قەڵایە
بە دەردی من، فەراغەت کیمیایە
هەموو دەردێک، دەبێ دەرمانی ڕۆژێک
دڵی من نا! کە دەرمانی بەڵایە
《باباتاهیر و ناسر حیسامی》

فەراغەت:
فَراغَه، راحَه، عَدَمُ الاِشتِغال
ئاسوودەگەری، شێنەیی، ئاسوودەیی
سەرچاوە: فەرهەنگی مەردۆخ

#ناسر_حیسامی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

من سنوور ناناسم
پێم خۆشە هەڵبفڕم
لە گوانی کامە هەور زۆر تەڕە
پاراو کەم ئەم ڕۆحە شەقارەم
《جەلال مەلەکشا》

#جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱

شەقار: لەت/دڕاو
سەرچاوە: هەنبانەبۆرینە

Читать полностью…

Xunyager🌱

چاوم لە لکی هومێدە بۆم دانایە
ئەی خۆزگە کە داش دەهات بەری هەبوایە
زیندانە ژیانم دەرەتان نابینم
ئاڵۆز و گرێ پوچکەیە ئەو هەودایە
《خەییام/هەژار》

#خەییام #هەژار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

گۆڕاوم؟ بەڵێ ئەبێ پێی لێنێم
کە من گۆڕاوم
عەشقت وەک جاران تەئسیر ناکا تێم،
ئەی نووری چاوم!
《گۆران》

#گۆران
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

مستەفا دادار (کوردستان)

کوردستان ئەی نیشتمانم
هێزی دڵ، ئارامی گیانم

جێی سەربڵندی و شانازی
تا دڵ دەخوازێ دڵخوازی

گوڵی پشکوتووی بێ پاییز
سیس نابێ و ناوەری هەرگیز

مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆن ئەی گیانی شیرینم

تا زیندووم هەر تۆی مەبەستم
خۆشم دەوێی دەتپەرەستم

بشمرم لەشی بە گڵ بوو
دەڕوێنێ چەند گوڵ و دڕوو

گوڵم بۆ دەستی دڵدارت
چقڵم بۆ چاوی بەدکارت

گیانیش دەفڕێتە عاسمانت
ئەوسا تێر دەکا سەیرانت
《هەژار(من و بولبول)》

#مستەفا_دادار
#هەژار
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

دەسا وەرە.. وەک دوو ڕووباری خاکێکی غەمگین...
با تێکەڵ بین
لە شەتاوی یەک هەوەسدا.. دەست لەملانێ..
هەردوو بمرین
هەردوو بژین
《شێرزادحەسەن》

#شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

بۆ هەر لایێ ئەسپی خەیاڵ دەئاژۆم
هەر ڕوو لە تۆ دەکا دڵەی خەماژۆم
《جەلال مەلەکشا》

#جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

#وێنەی_دەگمەن
پەیکەری قالە مەڕە
تاران/ تەلاری فەرهەنگی ئەرەسباران
نێردراو لە لایەن: خاتوو شەیدا عەلیپوور

@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

مکائیل مەهابادی(کەنیشکە)
@Xunyager 🌱
ئاسمان دەکەم بە تابلۆیەک
بۆ نیگای چاوەکانت
زەوی دەکەم بە پەڕەی گوڵ
بۆ شەونمی لێوەکانت

زەریا ئەکەم بە چەمێک و
جەستەتی پێ دەشۆمەوە
زارم دەکەم بە ماڵی وشە و
شیعرمی پێ دەهۆنمەوە

خۆزگە دەخۆم بەو ڕۆژانەی
کە لە ڕێگای تۆوا دەمرم
سینگت دەکەم بە ئاتەشگا و
تەلاوەتی تیا هەڵ ئەگرم

ئای بۆو ڕۆژانەی کە کۆچت کرد
کە کۆچت کرد تۆ کەنیشکە
هەموو دنیا لە دوای کۆچت کۆتایی هات

کە کۆچت کرد ئەی کەنیشکە
تەنیاترم لەو مەغریبەی
لە ژیریدا گوڵمان دەبژارد
کە کۆچت کرد ئەی کەنیشکە

#مکائیل_مەهابادی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

خۆم و خۆم

خۆمم لێ ون بووە... خۆم
من لەم ڕێگە تاریکەدا
چۆن خۆم بدۆزمەوە چۆن
بە بێ چرا و بە بێ مۆم
من لەم بیابانەدا چبکەم
من بە بێ خۆم
بۆ کوێ بڕۆم...
《لەتیف هەڵمەت》

#لەتیف_هەڵمەت
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

ڕێبوارێکی شپرزەم و
جانتای دەستم پڕ هەناسەی تەنیاییە
《ژیلا حسەینی》

#ژیلا_حسەینی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

لە ڕاستیدا دەبێت بڵێم: بیرچوونەوە کارێکی ئاسانتر نیە لە فێربوون، لایەنی کەم مرۆڤ بە درێژای مێژوو گەلەک تەکنیکی گرنگی بۆ فێربوون گەشە پێداوە، بەڵام مرۆڤ زانستێکی تایبەتی بۆ بیرچوونەوە دانەمەزراندووە، توانای ئینسان لەسەر بیرچوونەوە دەیان جار لە توانای لەسەر فێربوون لاوازترە.
《بەختیار عەلی》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

من بریندارم...


#ماملێ
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

شەوی تەنیایی، ڕووناکی چرای ئاواتی، خنکانم
《ئەحمەد هەردی》

#ئەحمەد_هەردی
#هەردی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

مەرزییە فەریقی(ئاگر بارانە)
@Xunyager 🌱
هەموو ڕۆژێ لای ئێوارێ
کە دەڕوانمە تاقە دارێ
نابینم باڵاکەی یارێ
ئەی خودا لەم ئاگر بارانە بارانە بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە

ماڵی باوکت سەرەوژێر بێ
ئیزرائیل بە ماڵتان فێر بێ
کێ تۆی ڕەنجان ڕەبی کوێر بێ
ئەی خودا لەم ئاگر بارانە بارانە بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە

قەڵای هەولێر شوێنی کۆنە
لێی دەخوێنن سەکر و سۆنە
ئاخۆ یارم کەیفی چۆنە
ئەی خودا لەم ئاگر بارانە بارانە بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە

#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

قولینچکێک لە تاریک و ڕوونی جوان🌱

Читать полностью…

Xunyager🌱

ڕۆح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح
《سافی هیرانی》

ڕاح دەتوانێ ئەو مانایانەی هەبێ:
مەی،شەراب، خۆشی/جۆرێک مۆسیقا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی عەمید/لۆغەت‌نامەی دێهخۆدا/فەرهەنگی مۆعین

#سافی_هیرانی
@Xunyager 🌱

Читать полностью…
Subscribe to a channel