زریکەی ڕۆح
هێشتا زەوی
کۆرپەی ئامێزی گەردوون بوو
هێشتا ئاسمان
خەڵکی وڵاتی نەبوون بوو
عیشق و خەمیان ئاوێتە کرد.
کردیانە دڵ!
زریکەی ڕۆحێکی ئەشقیا
خەوی کۆرپەی نوستووی شێواند
زنجیریان کرد،
جەستەمیان وەک ڕکە هێنا
ڕۆح و دڵیان بەستەوە و
نایانە کڵ!
ئێستاکەش هەر
ڕۆحم،ڕۆحە تووڕە و دیلەکەی جارانە
دڵیشم هەر عیشق و خەمە ئاوێتەکەی
بەر لە خیلقەتی جیهانە...
بەڵام هەرچەند دنیا گەڕام..
نەمدیتەوە
نە ئاسمانێ بۆ هەڵفڕین
نە دڵدارێ بۆ تاقی کردنەوەی ئەوین!
《جەلال مەلەکشا》
#جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱
شانزە ساڵ چاوەڕوانی
دوێنێ لەتەک نەمانی سوورایی خۆرنشینا
کە شەو هێواشێ باڵی کێشا بەسەر زەمینا
تۆماری شانزە ساڵی ژیانی خۆشەویستیم
ئاواتی پڕ لە تاسەی دەروون و گیانی برسیم
بە جارێ نایە چاڵی ژیانی پڕ سزاوە
کە شەوقی چەندە گەنجی هەژاری تیا ڕزاوە
لە تەک هەموو عەزاب و ژیانی بێ هیوادا
ئەم ڕەنجی ساڵەهایەم، کە گشتی چوو بە بادا
لەتەک ئەمانەشا من، هەرچەندە تێگەییشتووم
کە دووی خەیاڵی دووری، پەری نیگارێ کەوتووم
لە کانی قووڵی دڵما کە بۆتە گۆڕی ئاوات
ڕژاوە نەقشی باڵای بڵندی ئاڵ و واڵات
《ئەحمەد هەردی /عەبابەیلێ1948 》
#هەردی #ئەحمەد_هەردی
@Xunyager 🌱
باوکم ئەو گەنمەی کە وەک بەرات وەریدەگرت، لە کۆڵێی دەنا و دەیبردە ئاشی. ئەو بۆ ئاسان کردنەوەی ئیشەکانی زۆری حەز دەکرد گوێدرێژێکی هەبێ؛ چونکە ڕاپەڕاندنی کارەکانمان بەبێ هەبوونی وڵاخ و بارهەڵگرێک چەتوون بوو و دەبوایە بۆ هەر کارێکی چاوبەرەوەژێری دەروجیرانان بوواین. ئەگەر کەردار و مووچەدارەکانیش گوێدرێژێکیان پێ داباین،لە بەرانبەردا دەبووایە یەک دوو ڕۆژان چووباینە دەستەوایان.
《عەرەبێ شەمۆ/شوانی کورد/ وەرگێڕ:محەممەد خزریئەقدەم》
#عەرەبێ_شەمۆ
@Xunyager 🌱
من ئیستە نامۆییم لە شەختەی قوتبەکان ساردترە و
من ئیستا سووتانم لە دۆزەخ گەرمتر.
《شێرکۆ بێکەس/ خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
تۆ سێبەری و قەت لە باڵام نابیتەوە.. ڕەنگی چاومی و تا ئاوی بیناییم نەڕژێ.. ئەو ڕەنگە ناتوێتەوە...
《شێرزاد حەسەن/ دارشەقەکانی نیشتمان و دواهەمین ورتەورتی من》
#شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱
باوکت زیندان کردی بە مانگ، ئاوارەیی بە نیشتمان، بوومەلەرزە بە سروود، و کۆت و زنجیر بە مامۆستا.
《شێرکۆ بێکەس/ خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
بە تامی قاوەی بێ شەکرەوە
دەئاژوێم لە جادەکانی سپێدار
سەرسەنگین، شەکەت،
مەستی حکایەتی شەو
بە ڕەوایەتی خەیاڵ.
《فەرەیدوون ئەرشەدی》
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
@Xunyager 🌱
گەر ئازار زۆری بۆ نەهێنابایە، دەیتوانی بیر لە برینەکانی نەکاتەوە.《مرۆڤ مەخلوقێکە دەتوانێت قوڵترین برینی خۆی نەبینێت》
《بەختیار عەلی/داگیر کردنی تاریکی》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
ئیشی بەردەوام تاکە ڕێگایان بوو لە دۆزەخی ڕۆح هەڵبێن. زۆر شەو بە فەرمانی نەقیب نەبایە نەدەوەستان،دەیانویست لەشیان بخەنە ژێر بەرداشی ماندووبوون، تا لەگەڵ لەشیاندا هۆشیشیان ورد ببێت. دیانویست بە جۆرێک بچنە ژێر باری هیلاکی کە یادەوریشیان لەگەڵ جەستەیاندا وێران بێت.
《بەختیار عەلی/ هەورەکانی دانیال》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
هاوڕێیان ئەو ماوەیە کە لە خونیاگەر چالاکیم نەبوو بەشی زۆری ڕۆمانە کوردییەکانم خوێندەوە، حەول دەدەم زۆرتر لەوان بابەت دانێم!🌱
Читать полностью…لیباردۆ: هەرچۆنێک بێ باشتر وایە ئێمە هەموومان سەری خۆمان بەرەو هیندوستان هەڵگرین و بچین بەیەکجاری لە هیندوستان بژین!
منیش کە هەستم دەکرد هەمیشە شتێکی نامۆ و سەیرتر لەناو دەروونی لیباردۆدا حەشارداوەن گوتم:
بۆچی هیندوستان؟
لیباردۆ گوتی: لەبەر ئەوەی ئەورووپا خوای تێدا نەماوە، لە ئەورووپا خوا مردووە...دەمێکە مردووە.
منیش کەمێک بە سەرسامییەوە پرسیم: ئینجا ئەمە پەیوەندی بە قسەکەمانەوە چییە؟
لیباردۆ: هیندوستان هێستا پڕە لە خواکان! ئێمەی هونەرمەند هەموومان پێویستە پچینە ئەوێ و.. دوعا بکین! لە خواکان بپاڕێینەوە کە مرۆڤ بەختەوەر بکەن و ئەم جیهانە پاک ببێتەوە!
بە لیباردۆم گوت:
باشە عێراق و ئێران.. خۆ ئەورووپا نین و پڕیشن لە خوا! ئەدی بۆچی ئەوە زیاتر بۆ حەوت ساڵ دەچێ بە گولـلە و تۆپ و گازی کیمیاوی کەوتوونەتە گیانی ڕۆڵەکانی خۆیان؟
《فەرهاد پیرباڵ/سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا 》
#فەرهاد_پیرباڵ
@Xunyager 🌱
ئەوان پێیان وایە کە گیانی ئێمە بەر لە هاتنە دنیا لە لەشی کەسێکی دیکەدا بووە. دەڵێن «گیان» نەمرە و هەر دەمێنێ، ئەوەی کە دەمرێ لەشە نەک گیان. گیان دەگەڕێ، کاتێک ئێمە مردین دەچێ دە بەر لەشێکی دیکەوە، ڕەنگە بچێ دە لەشی ژنێک یا پیاوێکەوە، ئەوەندە ئەو کارە دووپات دەبێتەوە تا گوناهەکانمان پاک دەبنەوە، واتا ئەوەندە لە ژیان یا ژیانەکانی داهاتوودا تووشی سەخڵەتی و چەرمەسەری دەبین کە گوناهەکانی ژیانی پێشوومان پاک بنەوە، کاتێک بە تەواوی لە گوناهان پاک بووینەوە، ئەمجا گیان ئازاد دەبێ، دەگەڕێ، کات و شوێن بەرهەڵست و بەرگری نابێ، وەک بیری پیاو تیژپەڕ دەبێ، بۆ تەواوی دنیا دەچێ، تەنانەت بۆ تەواوی ئەستێرەکان. هەرکات لە هەر شوێنێک بیهەوێ حازر دەبێ. بە بڕوای ئەو زانایانە بەهەشتی ڕاستی ئەو دەمە، دەنا هەتا گیان دەچێ دە بەر لەشێکی دیکەوە، هەر لە جەهەننەمدایە.
《عەلی حەسەنیانی (هاوار)/بزەی ژیان》
#هاوار
#عەلی_حەسەنیانی
@Xunyager 🌱
با گوێ بگرین لە دەنگی مانگە شەو.
پاش نیوەشەو هەر شوێنەی دەنگی خۆی هەیە؟ یان هەر شوێنەی بێدەنگی خۆی؟
@Xunyager 🌱
خەڵک بۆ ئەوەی ببن بە دڕندە، پێویستیان بە هیچ بەهانەیەک نییە، بەهانەکان دواتر دروستدەبن، ئینسان دوای کینە، دوای ڕق، بەهانەکانی خۆی دەتاشێت.
دینەکان، نەتەوەکان، مەزهەبەکان بەهانەن بۆ نەفرەت و کینەیەک کە پێشتریش لە مرۆڤدا هەبووە.
مرۆڤ بەرلەوەی خودا بناسێت، بەرلەوەی زمان فێربێت، بەرلەوەی بزانێت سەر بە چ نەتەوەیەکە، کینە و نەفرەتێکی گەورەی تێدابووە.
ڕقی مرۆڤ لە مرۆڤ ئەزەلییە، لە پێش دروستبوونی شارستانییەتەوەیە، هێزێکە بە یەک شێوە بوونی هەیە و درێژەی هەیە و بەردەوامە، هەندێ جار کەمدەکات و هەندێ جار بەهێز دەبێت.
لە هەندێ جێگادا خاودەبێتەوە و لە هەندێ قۆناغی تردا گڕ دەستێنێت.
《بەختیار عەلی/هەورەکانی دانیال》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
هەینی باش کوردستان.
ئەم مۆمە زۆر جوانانە دیاری خاتوو ئەستێرە چابووکە کە بە دەست و پەنجەی خۆی بۆی ساز کردووین🫠😍
ئێوەش دەتوانن بە نووسراوی دڵخوازی خۆتان داوای مۆم بکەن.
https://www.instagram.com/lstarry_nightl?igsh=MTd1dmZ0Nmt5NnRqZA==
عەشق وا لە مرۆڤ دەکات هەموو توانا نهێنیەکانی خۆی دەربخات و چ هێزێکی هەیە بۆ سەرسامکردنی مەحبوبە بیخاتە کار..
《بەختیار عەلی/جەمشید خانی مامم》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
هۆمەر دزەیی(ئایشیلێ)
@Xunyager 🌱
شەوان کە ڕائەکشێم شەو بەسەر ناچێ
بیری ئەو کیژۆڵەم لەسەر دەرناچێ
نازانم چۆن ماوم گیانم دەرناچێ
ئایشیلێ ئایشێی نەوجەوان ئایشیلێ
شێت بووم بۆ چاو و برۆی کەوان ئایشیلێ
دژوارە بەبێ تۆ شەوی ڕەشی من
ڕوو لە چ لایە بکا بەختی ڕەشی من
ئاخۆ کەی لێم هەڵ بێ ستارەی گەشی من
ئایشیلێ ئایشێی نەوجەوان ئایشیلێ
شێت بووم بۆ چاو و برۆی کەوان ئایشیلێ
#هۆمەر_دزەیی
@Xunyager 🌱
جارێک لە باوکمم پرسی: باشە بابە، ڕەئیس ڕەمەزان وەلییە یان ئەجندەی هەیە؟
باوکم، بەبیرمە، ئاوها وەڵامی دامەوە:
کوڕم هەرکاتێک کەسێک قبووڵی کرد جیاواز بیر نەکاتەوە، هەر کاتێک کەسێک ڕازی بوو بەوەی ئازاد نەژیت و ئازادانە بیر نەکاتەوە.. ئەوا ڕەئیس ڕەمەزان زەفەری پێ دەبات و دەیکاتە هی خۆی.
《فەرهاد پیرباڵ/ ڕەئیس ڕەمەزانەکان》
#فەرهاد_پیرباڵ
@Xunyager 🌱
سەید شەهابی خوزاعی کە دیندارە و دڵی خاڵی نییە لە ترسی خودا، ناچارە بۆ داوای لێخۆشبوون و لێبوردن زووزوو لە سەر بەرماڵەکەی بڵێت <خودایە، من تەنیا مەئموورێکی بێبایەخم، کەسێکم بێ پلەوپایەم، جگە لەوەی عەبدێکی لاوازی تۆ و کاربەدەستێکی دەوڵەتم کە کارم لەم بەشی سیدارەیە گیرساوەتەوە، خراپەیەکی ترم نییە. سەروەرم من ناچارم هەر کارێکم پێدەسپێرن، بێدەنگ ئەنجامیبدەم، تا ژنم هەر پۆشتە و پەرداغ و زگی منداڵانم تێر بێت> ئەو پاڕانەوە و نوێژ و لە خوداترسییە، کۆمەکێکی زۆریان بە سەید دەکرد، بەرگەی دیوی ڕەق و ترسناکی کارەکەی خۆی بگرێت، هێزیشی پێدەبەخشی بە ویژدانێکی سافەوە لە سەر سێدارەدانی مەحکوومەکان بەردەوام بێت.
《بەختیار عەلی/ بەندەر فەیلی》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
باڵندەی ئەوین گڕێکە، وەبەر هەر دڵ و دەروونێکی بکەوێ دەسبەجێ دەیکا بە پارچەیەک گڕ. هێلانەی ئەوین گڕە.
《یەشار کەماڵ/ ئەفسانەی چیای ئاگری/ وەرگێڕ شوکور مستەفا》
#یەشار_کەماڵ
@Xunyager 🌱
کوا؟ کوا؟ کوا نیشانەیەک لە ژیان؟ بۆ پێم ناڵێن، ئایا من مردووم؟ ئایا من دیلی هەزارتوێی خاکم؟ ئایا دیلی هەزارتوێی مەرگم؟ نەکا ئێرە وەک ژووری پاشا مردووەکانی میسر بێ؟ کوا زەمان؟ زەمان کوا نەبزی بگرم؟ نەکا هەزارەها ساڵ بێ کە من مردووم؟
《عەتا نەهایی/زریکە/مونۆدرامای چاوەڕوانی》
#عەتا_نەهایی
@Xunyager 🌱
لافاو بەسەر بوونم گەڕا بیرم لە کوێ دابنیشێ
《کەماڵ میراودەلی》
#کەماڵ_میراودەلی
@Xunyager 🌱
گوڵبەهار سەرتاپا غەرقی دڵداری بووبوو تا مۆخی نێو هێسکانی پڕ بووبوو لە ئەوین.
هەرچی بەر دەست کەوتبا، گیانلەبەر با، یا بێگیان، پشکۆیەکی ئەوین بوو و پێیدا دەچزا. گوڵبەهار وەکوو بەنگییەکی بە ئەوین کاس و گێژ، بێ پشوو، شەو و ڕۆژ دەخولایەوە و جێگای بە خۆی نەدەگرت. جارێ لە دەریای ئەویندا مەلەی دەکرد، جارێ دەکەوتە نێو ناهومێدییەکی ڕەش و تاریکەوە. ئەوینەکەش و ترسەکەشی لە تووڕەیی دەچوو.
《یەشار کەماڵ/ ئەفسانەی چیای ئاگری/ وەرگێڕ شوکور مستەفا》
#یەشار_کەماڵ
@Xunyager🌱
بەهجەت: _وڵات، وڵات! وڵات دۆزەخێکە، چڵپاوێک! بەڕاستی:زەلکاوێکی گەورەیە بۆخۆی! بۆ کوێ بگەڕێینەوە؟
من بەم قسەیەی بەهجەت زۆر جاڕس بووم،گوتم:
_من تەنانەت غەریبی زبڵخانەکانیشی دەکەم، غەریبی تەنانەت سەرگووفەک و چڵپاوەکانیش.
ئەمیش لە وەڵامدا گوتی:
_تۆ پیاوێکی خەیاڵیت، لە ناو وەهمدا دەژیت.
گوتم: بۆچی؟
گوتی: "ئەمەی تۆ غەریبی دەکەیت و بیری لێ دەکەیتەوە کوردستان نییە".
_ئەدی چییە؟
_وەهمی کوردستانە، خەیاڵی کوردستانە!
《فەرهاد پیرباڵ/سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا》
#فەرهاد_پیرباڵ
@Xunyager 🌱