لەسەر تا جەواڵێکی کاروانچییەکان بەچیچکانەوە هەڵتروشکام و سەرم نایە سەر ئەژنۆم. لە ئەوەڵی عومرمەوە هەتا ئەو دەقیقەیە پەڕە پەڕە تەئریخی ژیانی خۆم خوێندەوە کە لە دنیادا من بە ئەمەل و هیوای چی ژیاوم و ئێستا چ ڕۆژ و سەعاتێکم دی، زۆر زۆر مەئیوس بووم دڵم پڕ بوو لە خوێناو.
《جەمیل سائیب/لە خەوما》
#جەمیل_سائیب
@Xunyager 🌱
لەیلا فەریقی (کیژی خەم)
کیژێک، بێناوێک،
خەم لێ هاڵاوێک،
بووکی چارەڕەش،
لە ژیان بێبەش،
زەردەی خەزەڵوەر،
سروودی ڕۆژپەڕ،
دوو چاوی کەژاڵ،
وەک بادەی خەیاڵ:
مەستن، مەست ئەکەن
دڵ پڕ هەست ئەکەن
کەزیە: باری شان،
لەش: زیندانی گیان،
لێو: خونچەی ژاکاو
بەستەی نەوتراو
خۆی: ڕەنگی بێڕەنگ
بێهەست و بێدەنگ،
ئاواتی مردوو
بۆنی بابردوو،
بڵێسەی بێتین،
دواهەناسەی ژین،
چاوەڕێی نەمان
کەوتن، هەڵنەستان
《عەلی حەسەنیانی/هاوار》
#عەلی_حەسەنیانی
#هاوار
#لەیلا_فەریقی
@Xunyager 🌱
بە دیتنی ئەو کارە لە هونەرمەند (یوڤاڵ ڕۆبیچێکYuval Robichek) وەبیر ئەو نووسراوەی پیرباڵ هاتمەوە کە دەڵێ: گریان پاکت دەکاتەوە.
هەڵبەت زۆرتر بەم نووسراوەیە بڵاو بۆتەوە: چ لە فرمێسکەکانت دەکەی.
کێ دەزانێ چەن بەهارم بە خۆڕایی لێ ڕۆییوە
کوانێ لە کوێ باخی دڵم نەرگس و وەنەوشەی دیوە
دەنگ:مەرزییە فەریقی
کاری گرافیک: سۆنیا ئەحمەد
#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱
هەندێ خەم چەشنی دەریا کراوەن،
هەندێ وەک تۆمار، سەربەمۆر و لوول.
《پەشێو》
#پەشێو
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@Xunyager 🌱
تازەم کە بە کەونە مەی! جیهانیش کەونە
زۆر لاش و سەری تێوەدرا ئەم تەونە
چۆن هاتی؟ چلۆن دەچی؟ چلۆن بووی و دەبی؟
خەو داتنەگرێ! وەکوو خەیاڵ و خەونە
《هەژار》
ای دل غم این جهان فرسوده مخور
بیهوده نی غمان بیهوده مخور
چون بوده گذشت و نیست نابوده پدید
خوش باش غم بوده و نابوده مخور
《خەیام》
#هەژار
#خەییام
#خەیام
@Xunyager 🌱
ماملێ(سەر لە سەر ڕانی)
زۆرم حەول لە دوا دا
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
بێوەفا بووی نەمزانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
شەو و شەوگارم شەق کرد
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
لە ناو سینگ و مەمکانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
کەڵەگەتێ نابینم
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
هەناوم بۆی نەماوە
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دەڵێن شووی کرد بە ڕەقیب
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دیارە وەفای نەماوە
عاشق و ماڵوێران بووم
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
بە برینی خۆم نەزانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
با بڕوا بە لەعنەت بێ
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دۆستی نامیهرەبانی
یار بۆ من بێوەوفا بوو
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
تازە ناکەم دڵداری
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
شەرتە دەچمە بیابان
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
نامێنمەوە لە شاری
#ماملێ
@Xunyager 🌱
عەدنان کەریم (خەندەی گوڵ)
هێشتا دڵەکەم سەرخۆشە نایێتەوە سەرخۆ
ساقی کە بەناز دوێنێ کە جامێکی بە من دا
بۆ خاتری خەندێکی بە ڕەنگی گوڵ و باران
عاشق ئەوەتا هەر کوڵی گریانی لە دەمدا
قوربان وەرە سەیرێکی دڵ و عالەمی دڵ کە
هەر زەوقە بە دڵ، شەوقە لە سەر، ئاهە لە دەمدا
تا هەوری بەهاری نەبزووت غونچە نەپشکووت
بۆیە دەگری خەندە بەسەر گریەیی مندا
خەندەی گوڵی زارت کە نەبووە باعیسی مەستیم
بۆچی دڵی من دەستی لە گوڵزاری ئیرەم دا
تیرت کە قەراری جگەرم بوو وە دڵم کەوت
تا ڕۆژی حەشر داخی خەدەنگت لە جگەردا
تاتا کە بە داو زوڵفی وەکوو سونبولی بادە
گوڵدەستەیی شەوبۆ بوو بە بەرگی گوڵی دادا
《وەفایی》
#عەدنان_کەریم
#وەفایی
@Xunyager 🌱
با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ شار و دێ
ڕا کەین و ڕوو بکەینە چۆل و هەردێ ناو هەردێ
کاری گرافیک:
https://www.instagram.com/havok_jinda?igsh=MTFnd3p2YXh1eTN6ZA==
دەنگ:هۆمەر دزەیی
هۆنراوە:ئەحمەد هەردی
#هۆمەر_دزەیی
#ئەحمەد_هەردی
@Xunyager 🌱
چاوەڕوانی ئەو حەشارگەیە کە منی لە دێوەزمەی مردن شاردۆتەوە. ئاخ چاوەڕوانی، چەندە شیرین و چەندە تاڵ!
پێتان دەڵێم، مادام چاوەڕوان بن نەمردوون.
مردن ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی وەک گەڵایەک بە داری ئەندێشەوە وشک دەبێ و دەوەرێ.
《عەتا نەهایی/زریکە/ مونۆدرامای چاوەڕوانی》
#عەتا_نەهایی
@Xunyager 🌱
لەم شارە بچکۆلەیەدا، لە ناو ئەم شاخ و داغەدا ئێمە هیچ نازانین، ئەم شارە بچوکانە وادەکەن مرۆڤ گەورەیی دونیای بیربچێتەوە.
《بەختیار عەلی /کۆشکی باڵندە غەمگینەکان》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
《هۆنراوە: هێمن/ دەنگ: عەلی خزری》
#هێمن
#عەلی_خزری
@Xunyager 🌱
کاری گرافیک: سۆنیا ئەحمەد
هۆنراوە: عەلی حەسەنیانی
دەنگ: لەیلا فەریقی
@Xunyager 🌱
#لەیلا_فەریقی
#عەلی_حەسەنیانی
#هاوار
مەرزییە فەریقی (ڕۆژێ بەجێت دێڵم)
کوا پێم بڵێ چیم لە دەست دێ خۆشەویستیم بێگەرد و پاک بێ
کوانێ سووچی منی تیایە گەر دڵت سارد و بێ باک بێ
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم
کێ دەزانێ چەن بەهارم بە خۆڕایی لێ ڕۆییوە
کوانێ لە کوێ باخی دڵم نەرگس و وەنەوشەی دیوە
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم
هەر بەڵێنە بە دوای بەڵێن ئیتر من هێزم تیا نەما
بۆ من هەر وەک خەیاڵێکی دەڵێی ناژی لەم سەردەمە
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم
#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱
ساقیم دەوێ شەراب بێنێ
عەکسی خۆی تێدا بنوێنێ
ئینالیللای لێ بخوێنێ
بەو چاوەی گیانم دەستێنێ.
《ئۆسکار مان/بەیتی عەلی عاشق》
#ئۆسکار_مان
@Xunyager 🌱
لەگەڵ وشک بوونی گیای تەرتوتەلانان، ژیانی ئێمەش ناخۆشتر دەبوو؛ چونکە بەبێ گیای خواردنێ کە بەشێک لە بژیوی ئێمەی دابین دەکرد، وا بە ئاسانی تێر نەدەبووین و تا ئەوکاتەی گەنم دەپەڕی، برسێتیمان دەکێشا. هەرکە گەنم هەڵسابا، گوڵەکەیمان دەچنی؛ لەسەر ئاوری دەمانبرژاند و دەمانکردە برێشکە و بەم جۆرە خۆمان پێ تەسەل دەکرد. پاش ئەوەی گەنمەکەمان دەدروویەوە، کڵۆشەکەمان ئاور تێ بەردەدا و خێرا بە داری دەمانکوتا، هەتا ئەو دانەی پێیانەوە ماوە و برژاون، نەسووتێن. ئەو دەنکانەی ئاوا دەبرژان زۆر بەتام بوون لە کۆشماندا نەرم دەبوونەوە و پێیان دەگوترا قەلینۆک.
《شوانی کورد/ عەرەبێ شەمۆ/ وەرگێڕ: محەممەد خزری ئەقدەم》
#عەرەبێ_شەمۆ
@Xunyager 🌱
شەو و شەوگارم شەق کرد
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
لە ناو سینگ و مەمکانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
#ماملێ
@Xunyager 🌱
مرۆڤی پاک ئەوەیە هەموو مرۆڤەکانی خۆشدەوێت بێئەوەی داوایان لێ بکات لەو بچن.
《بەختیار عەلی/داگیر کردنی تاریکی》
#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱
تیرت کە قەراری جگەرم بوو وە دڵم کەوت
تا ڕۆژی حەشر داخی خەدەنگت لە جگەردا
《وەفایی》
#عەدنان_کەریم
#وەفایی
@Xunyager 🌱
بەڵام چ بکەم، پێت نەگەیشتم؟!
سەرم بەخشی بە باران و شەو سوارێک بوو
لە پاشکۆی ڕەشەبای خۆیدا سواری کردم
بەڵام چ بکەم
پێت نەگەیشتم، چ بکەم! چ بکەم!
《شێرکۆ بێکەس》
#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
دوو لهت بین و
چوار لهت بین و
ههزار لهت بین
تیخی نهفرەت: ههر خۆمانین!
《پەشێو》
#پەشێو
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@Xunyager 🌱
بۆ خاتری خەندێکی بە ڕەنگی گوڵ و باران
عاشق ئەوەتا هەر کوڵی گریانی لە دەمدا
《وەفایی》
#وەفایی
@Xunyager 🌱
مکائیل مەهابادی (یارەکەم مەلازادەیە)
فەسڵێ دەمی ڕۆژئاوا تۆم دی و ماندووم حەساوە
لە چاوی پیس بە دوور بی شلکە ڕیحانەی ساوا
یارەکەم مەلازادەیە
ماڵیان لەسەر جادەیە
گریام و پاڕامەوە
خۆ گوتم دوو ماچم دەیە
دەی گوتی هەتیوە دە بڕۆ
وەی کوێر بم دەسنوێژم هەیە
ئەرێ ئەو قورعانەی بتگرێ
هێنات لێکت کردەوە
سەد جارت دەست پێدا دا
بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆخۆت دانسم بۆ دەکەی کچێ بە بکێنیکی زەردەوە
یاڵڵا ئاقای ڕانەندە
دە خەلاسی کە لە دەندە
لارە لاری مەمکانی
هەر دەڵێی سەرە قەندە
#مکائیل
#مکائیل_مەهابادی
@Xunyager 🌱