Mexabin!
Mindaĺîm dûre, ta biĺêy dûr;
Mirdnîşm le ew dûrtir.
《Ferhad Pîrbaĺ》
مەخابن!
منداڵیم دوورە، تا بڵێی دوور؛
مردنیشم لە ئەو دوورتر.
《فەرهاد پیرباڵ》
#فەرهاد_پیرباڵ
@Xunyager 🌱
حەسەن دەرزی(دەردی دڵ)
هۆنراوە: خالید حیسامی(هێدی)
@Xunyager 🌱
نامەیەکم پێ گەیی هەر وەک گوڵاوی پەرچەمت
وەسوەسەم کرد ئەی خودا کەی دەم بنێمە ناو دەمت
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێ من هاودەمت
خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
وێنەکەت دەرمانی سەر جەرگی برینداری منە
وەختی دڵتەنگی بەبێ تۆ هەر ئەوە یاری منە
دیتنی ڕووناکی بۆ دوو چاوی جۆباری منە
تاکوو لێت دوورم عەزیزم شیوەنت کاری منە
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
نامە سەر دوو چاوی تەڕ وێنەت لەدوی ماچکردنی
سەر دڵی شێواوی خۆمە جێی لە پاش هەڵگرتنی
شەمعی ڕووت بۆ من حەیاتی باقییە هەڵکردنی
وا لە دڵ هاڵاوی بەخوا حەستەمە لابردنی
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
سەیری کوردستانی چۆل کەم یا تەمی کوێستانی دڵ
داخی دووری تۆ بچێژم یا غەمی هیزارلەمل
ئەی خەزانی غەم بڕۆ با شین بێ باغم چڵ بە چڵ
ئەی فەلەک با بێ بەهارستانی من سێ چەپکەگوڵ
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
شێت و ماخولیای غەمی تۆم گیانە من دێوانە نیم
مەستی جامی مەیلی تۆم و ئەلی نێو مەیخانە نیم
ڕاستە سووتانم بەڵام بێ شەمعە خۆ پەروانە نیم
خاکی کوردستان دەڵێ پێت، ڕۆڵە من وێرانە نیم
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
گیانەکەم پێت وا نەبێ شانۆی گەزاف و لافمە
مەیلی تۆ نیشەی دڵی خەمدیو و سینەی سافمە
هێرشی بەدخووییتە گەردوون مووکەنیزەی جافمە
هەر شەوی هیجرانی تۆیە مووردی ئەوسافمە
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوە
ئەو گڕووی گرتوویە چ بکەم بێ تۆ ژیر نابێتەوە
بەفری بەفرانبارە بێ بای وەعدە قەت ناچێتەوە
ئەی خودا کەنگی عەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
باوەڕی نایە بە ژینم دڵ بەدەس جزیاتەوە
خۆشە ڕووح دەربێ و بەجارێ بیخەمە ژێر پاتەوە
چونکە تەنیا هەر دڵێکە و سەد بەڵا دەیباتەوە
چەرخی چەپگەرد لێم بەقینە دەست لە من ناکاتەوە
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من، تۆ لەوێ من لێرەوە
بولبول ئەر مەیلی سەفاتە بێرە لای من لەحزەیەک
نابێ بۆ ناڵین و سووتان قەت وەکوو من بەندەیەک
من بە بەندی نیشەدار و تۆش گوڵی سوور دەستەیەک
تۆ ورینگەی شیعری ژێر و کەو لە کۆتریش لەنجەیەک
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
گوێت لە بەندی ئاخرم بگرە هەتا ڕووح ماوە پێم
گەرچی ئاڵۆزە بەڵام بمبوورە چوون شێواوە لێم
تا بە ڕووناکی چرای گۆنات دەبینم دەست و پێم
سەر لەسەر یەخەی غەمی تۆ پڕ بە کوردستان دەڵێم
چاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوە
چۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە
《هێدی》
#گۆرانی #حەسەن_دەرزی
#شێعر #خالید_حیسامی
@Xunyager 🌱
عەدنان کەریم(ناڵەی جودایی)
هۆنراوەی مامۆستا هێمن
@Xunyager 🌱
ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە
ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانە کەمن
زۆربەیان شاد و بەکەیف و بێ خەمن
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەرگەشتە و ڕووت و ڕەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارە وو دوورە وەتەن
بولبولی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن
نابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
《هێمن》
#گۆرانی #عەدنان_کەریم
#شێعر #هێمن
@Xunyager
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager
Hezaran saĺim temen pêwîste
Wesfî qametî beriz û tejî le ŕemiz û ŕazit kem
Beĺam daxekem
Kalîskey zeman beheştaw dêt û
Tund tund ŕadebŕê
Lem mawe kurtey temenda teniya detwanim wesfî
Nîmnîgay şoxî piŕ le nazit kem
《Celal Melekșa》
ههزاران ساڵم تهمهن پێویسته
وهسفی قامهتی بهرز و تهژی له ڕهمز و ڕازت کهم
بهڵام داخهکهم
کالیسکهی زهمان بهههشتاو دێت و
توند توند ڕادهبڕێ
لهم ماوه کورتهی تهمهندا تهنیا دهتوانم وهسفی
نیمنیگای شۆخی پڕ له نازت کهم
《جەلال مەلەکشا》
#شێعر #جەلال_مەلەکشا
@xunyager 🌱
کانی(دوودڵ)
@Xunyager 🌱
دڵێ ئێژێ بڕۆم بڕۆم
دڵەی دیم ئێژێ نەڕۆم نەڕۆم
لەم دوودڵیەدا هاوار خوایە
کوانێ ڕێگایە
دڵێ ئێژێ: ئەی دێوانە
چۆن ئەڵەی ناچمە ئەو جێژوانە
دڵەی دیم ئێژێ: ئەم دڵ بەردە
بۆ تۆ هەر دەردە
دەستەوئەژنۆ وا دۆش داماوم
لە نێوان دوو بەرداشا ماوم
سیس و زەرد وەک گەڵای بێ ئاوم
سەرلێشێواوم
چەند جار سەرت بە شانمەوەناوە
پەیمانی دڵداریت پێم داوە
یاری من بە تا دنیا ماوە
بۆچیت باداوە
#گۆرانی #کانی
@Xunyager 🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager
Diĺê nenaĺê bo hîç nexoşê
Azarî nebê bo hîç peroşê
Her bo arezûy xoy têbikoşê
Bo zamêkî hoz zûxî nenoşê
Yaxwa ew diĺe her aware bê
Be tîẍî dujmin parepare bê
《Qani'》
دڵێ نەناڵێ بۆ هیچ نەخۆشێ
ئازاری نەبێ بۆ هیچ پەرۆشێ
هەر بۆ ئارەزووی خۆێ تێبکۆشێ
بۆ زامێکی هۆز زووخی نەنۆشێ
یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ
بە تیغی دوژمن پارەپارە بێ
《قانع》
#شێعر #قانع
@Xunyager 🌱
Giyan le çaweŕwanîtda
Çend carî dî
Debê bimrê?
《Ŕefîq Sabîr》
گیان لە چاوەڕوانیتدا
چەند جاری دی
دەبێ بمرێ؟
《ڕەفیق سابیر 》
#شێعر #ڕەفیق_سابیر
Xunyager 🌱
گوڵ بە دەم بادی سەباوە پێکەنی بولبول فڕی
یەعنی عاشق لازمە دوور بێ لە یاری بێ وەفا
《نالی》
#شێعر #نالی
#STORY
@Xunyager 🌱
بەختەوەری، وەک کچۆڵەیەکی شانومل ڕووت
قژ فرمێسکاوە
لە کونجێکی ژوورەکەمدا هەڵکوڕماوە، هۆن هۆن دەگری
بێ ئەوەی پێم بڵێ بۆچی، بێ ئەوەی وەڵامم بداتەوە
منیش لەبەر پەنجەرەکەم
تەبای
غەمێک
ڕاوەستاوم
گوێ بۆ ئاوازی بەفر شل دەکەم
《فەرهاد پیرباڵ》
#فەرهاد_پیرباڵ
#STORY
@Xunyager 🌱
شمشاڵ: قالە مەڕە
پیانۆ: لاوک لەتیف
#مۆسیقا #شمشاڵ
#قالە_مەڕە #لاوک_لەتیف
@Xunyager 🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager
بەپەلە
هەستیار بەپەلەی تەلەویزیۆنی هەڵ کرد
و لە دیار هەواڵەکانەوە بۆی دانیشت،
بەڵام سەردێڕی هەواڵەکانی کە بیست
نەیهێشت درێژەی پێ بدات و خێرا کاناڵەکەی گۆڕی.
ئەمڕۆ هەواڵی سەرنجڕاکێشیان پێ نەبوو،
نە شوێنێک لە دنیا کاول کرابوو
نە کەسیش کەسێکی تری کوشتبوو.
《محەممەد مەردانی ئەفزەل/خەون لە ناو مەرگ دا》
#محەممەد_مەردانی_ئەفزەل #خەون_لە_ناو_مەرگ_دا
#STORY
@Xunyager 🌱
دوو هەزار و پێنجسەد ساڵە مێژوو ئەڵێ: لەدایک بووین!
دوو هەزار و پێنجسەد ساڵە زرپ و زیندووین!
بەڵام هێشتا باوێشک ئەدەین، هێشتا نوستووین.
دوو هەزار و پێنجسەد ساڵە لە خەڵک بوردووین!
لە خۆمان هەرگیز نەبوردووین
دوو هەزار و پێنجسەد ساڵە وەک ئێستە واین یەک نەگرتووین.
لەو کاتەوە چەک هەڵگرتووین، بەڵام هێشتا سەرنەکەوتووین
کەچی ئەڵێین: هەر سەرکەوتووین.
ئەڵێین:ئێمە هەر نەمردووین.
هەر لێرەوە تا وڵاتی بەرینی چین
بە نۆکەری گەڕاین ڕۆیشتین.
بە ئاواتی سەرکەوتنی بێگانە گەلێ گەیشتین:
لە خوێنی خۆمان بۆ ڕشتن
لە ڕۆڵەی خۆمان بۆ کوشتن
تا توانیمان قسەی زۆری مەراییمان بۆ ڕستن
سەمامان کرد، بۆمان ڕستن
وتیان: ئادەی دنیا بگرن ئەوە پارە
وتمان: باشە
وتیان ماڵی یەکتر ببڕن، لەناو یەکا سەر ببڕن
ورگی یەکتر هەڵدڕن، ئەوە پارە
وتمان باشە.
دووهەزار و پێنجسەد ساڵە
پێمان ئەڵێن: بەرد بن دار بن
ئەڵقەی لە گوێ و خزمەتکار بن
مەڕ بن، مار بن،
ئادەی ئینجا شێت بن، هار بن
ئەڵێین: باشە
بتی دارو بەردمان پەرەست
تاجی هەزار شای بێگانەی خۆمان داناو پەرەست
چەند پێڵاوی دوژمنانی تازە و کۆنمان جووت کرد و پەرەست
ئەممان پەرەست، ئەومان پەرەست.
دووهەزار و پێنجسەد ساڵە تەنها خۆمان نەپەرەست
دووهەزار و پێنج سەد ساڵە دێین و دەڕۆین وەک شێت ئەخۆین سەرمان قاڵە
چەنە ئەدەین، هەڵئەپەڕین، سەرچۆپی نۆکەری ئەگرین کەچی دەستی کردەوەمان هەر بەتاڵە
گفتمان ڵاڵە،
دووهەزار و پێنجسەد ساڵە مەشکەی دوژمنان ئەژێنین، چونکە شڵقەی زل و خۆشە،
بە هی خۆشمان پێئەکەنین
ئەوەی گیانی ڕسوا نەکرد ڕۆیی و زوو مرد.
ئەوەی کرنووشی نامەردی نەبرد، ڕۆیی و زوو مرد وەکو ئێستا
دووهەزار و پێنجسەد ساڵە ئەوەی پیاو بوو لەناومان برد.
بۆ شاردنەوەی نەنگی خۆمان، دەلاقەی گەورەی درۆمان
بۆ ئەوەی خۆمان تەفرە دەین وەک لەوەو بەر هیچمان نەکرد، هەر هیچ نەکەین
هاتین گەڕاین کەوتینە دووی گزی و فزی
لە قوژبنی مێژوونی کۆن دا خوێندەوارمان کەوتنە دزی
دزی کردن لە شانازی کەسانی تر مایە و مووری گەلانی تر
هەموو دنیایان کرد بە کورد
پێغەمبەرانیان کرد بە کورد
حەتا ئادەم و حەواشیان هەر کرد بە کورد
نەیانپرسی ئەی بۆچی کورد دووهەزار و پێنجسەد ساڵە بۆخۆی هیچی بە هیچ نەکرد!
《شێرکۆ بێکەس》
#شێعر #شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱
Le jiyanda hendê zam hen
Ke wek gulî le terîkîda
Wirdewirde ŕoĥ dekiŕênin û daydetaşin.
Em derdane bowe nabê lay kes basiyan bikey;
Çun xeĺik xûyan girtuwe em derde dûr le baweŕane wek ŕûdaw û heĺkewte namo û seyrusemerekan bênne jimar
《Kundî kiwêr/Sadiq Hîdayet》
《Wergêŕ:Mes'ûd Tehazade》
لە ژیاندا هەندێ زام هەن کە وەک گولی لە تەریکیدا وردەوردە ڕۆح دەکڕێنن و دایدەتاشن.
ئەم دەردانە بۆوە نابێ لای کەس باسیان بکەی؛ چون خەڵک خوویان گرتووە ئەم دەردە دوور لە باوەڕانە وەک ڕووداو و هەڵکەوتە نامۆ و سەیروسەمەرەکان بێننە ژمار.
《کوندی کوێر/سادق هیدایەت》
《وەرگێڕ:مەسعوود تەهازادە》
#سادق_هیدایەت #کوندی_کوێر #مەسعوود_تەهازادە
@Xunyager 🌱
ئەمشەو زۆرتر لە شەوانی پێشوو تەنیام.
بۆنی غەریبی پڕ بە ھۆدەکەم شەپۆل ئەدا.
بە شووشەی پەنجەرەی ھۆدەکەما شۆڕاوەی باران
نەرم نەرم دێتە خوارەوە.
وەک پیرەپیاوێک کە لە گۆشەی خەڵوەت و بێ دەنگییا،
لە ئێوارەیەکی زەرد و خەماوییا بۆ ڕەنجی خەسار،
بۆ ڕۆژانی ڕابردووی بەھار،
بۆ بووژانەوەی بیرەوەری ھەزاران یادگار،
ئەسرینی خوێنبار بڕێژێ.
《سوارە ئیلخانیزادە 》
#سوارە_ئیلخانیزادە
#STORY
@Xunyager 🌱
حەسەن دەرزی(دەردی دڵ)
هۆنراوە: خالید حیسامی(هێدی)
@Xunyager 🌱
#گۆرانی #حەسەن_دەرزی
شێعر #خالید_حیسامی #هێدی
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
چاوەکانم گریە بارە
سینەکەم هەر داغدارە
یار یەکە غەم سەدهەزارە
مورغى دڵ بۆت کەوتە داوە
عەقڵ و هۆشى پێ نەماوە
بۆیێ سەرتاپا سووتاوە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
دۆستان بۆم کەن دوعایە
زامەکەى دڵ پڕ جەفایە
قەت خەیاڵ ناکەم شفایە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
جارێ ناپرسى لە حاڵم
عاشقى نوورى جەماڵم
کەى دەبێ یاڕەب ویسالم
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە؟
کەى دەبێ خۆت بێیە لامان
دڵبەرى شۆخى خەرامان
تا بگا دەستم بە دامان
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
(سافى) بۆت بوو شێت و شەیدا
دڵ بە دەرد و سەر بە سەودا
ڕەحمى پێ بکە لە ڕێى خودا
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
چاوەکانم گریە بارە
سینەکەم هەر داغدارە
یار یەکە غەم سەدهەزارە
《سافی هیرانی》
Diĺbera diĺ bê qerare
Çawekanim girye bare
Sînekem her daxdare
Yar yeke xem sedhezare
《Safî Hîranî》
#شێعر #سافی_هیرانی
@Xunyager 🌱
Beşim heta leşim le towe dûre
Henîsk û heĺmijînî eşkî sûre
《Mamosta Hejar》
بەشم هەتا لەشم لە تۆوە دوورە
هەنیسک و هەڵمژینی ئەشکی سوورە
《مامۆستا هەژار》
#شێعر #هەژار
@Xunyager 🌱
من و یەک لەحزە شەوئارام و تاقەت؟!
لە دووری ماهی شەوئارا؟ مەفەرموو
《وەفایی》
#STORY
#شێعر #وەفایی
@Xunyager 🌱
ماندووم، ماندوو له هاتووچۆی نهفهس
ماندووم، وێنهی کهوی، بهندی قهفهس
ماندووم، وهک تاقهداری دوور له باخ
ماندووم وهک داری سهر ڕێگهی ههرهس
ماندووم لهوهی که نیمه و نهمبووه
ماندووم لهوهی که وا ههر بووم و ههس
ماندووم، له یار و دڵدار و ڕهفیق
ماندووم له خزم و بێگانه و له کهس
ماندووم، له عشق و ئاوات و ئومێد
ماندووم له ڕهنجی بێهووده و عهبهس
ماندووم، ماندوو لە ماندووبوونی دڵ
ماندووم، ماندوە، ئەمن ماندووم و بەس!
ماندووم لەم ژینە وا بووتە ملم
ماندووم لەم ژینە وا نەمزانی چەس!
《عەبباس کەمەندی》
Mandûm, mandû le hatûçoy nefes
Mandûm, wêney kewî, bendî qefes
《'Ebbas Kemendî》
#شێعر #عەباس_کەمەندی
@Xunyager 🌱
لێوی تۆ ئاوی بەقا من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و من سەوزەگیا
《نالی》
#شێعر #نالی
#STORY
@Xunyager 🌱
دەروێشم و دڵڕێشم، دێوانەم و بێ لانەم
وەک کوندم و هەڵنیشتووی کاولاشم و وێرانەم
《سەید کامیل ئیمامی(ئاوات) 》
#شێعر #ئاوات #سەیدکامیل_ئیمامی
#STORY
@Xunyager 🌱
دەزانم ئەمشەو ژانەکەم هەورێکە بارانی پێیە
هەر دڵۆپێک لەو بارانەش
هەگبەیەکی پڕ ئاوازی بێ گرێیە
بەڵام دوودڵم نازانم
بەسەر کام کێڵگەی تینوودا تێر ببارێم.
《پەشێوی مەزن》
#شێعر #پەشێو #عەبدوڵڵا_پەشێو
#story
@Xunyager 🌱
Ciwan Haco(Gula Sor)
Honrawey Qadir Can
@Xunyager 🌱
Gula sor hilbû jor
Bîn da dor gula sor
Li paş çiyayê qaf şîn bû
Alem jêre evîn bû
Gula sor hilbû jor
Bîn da dor gula sor
Bi me xweş da me heş
Em bi bîna wê sermest
Emê pê şabin serbest
Gula sor hilbû jor
Bîn da dor gula sor
Nezanîn xemrevîn xemilin
Pê zemîn
Gul bi kelmê di nav baxê îreme
Gula sor hilbû jor
Bîn da dor gula sor
Hey gula sor alem li dor
Bicivin û bîn bikin dor bi dor
《Qadir Can》
#گۆرانی #جوان_حاجۆ
#Ciwan_Haco
@Xunyager 🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager
Şew ŕaşka
Ejnom şil bû
Mang be taqî asmanewe heĺpiŕûka.
Dergeketim lê bikewe
Em şew hatûm
Bo çinînî çepke nêrgizêkî çawit
Bo wiçanê
Bo xewnê, toze giryanê,
Leser hewrî qijî xawit...
《Peşêwî Mezin》
شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا.
دەرگەکەتم لێ بکەوە
ئەم شەو هاتووم
بۆ چنینی چەپکە نێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ
بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ،
لەسەر هەوری قژی خاوت...
《پەشێوی مەزن》
#شێعر #عەبدوڵڵا_پەشێو #پەشێو #پەشێوی_مەزن
@Xunyager 🌱
Têpeŕê hênde benaxoşî eger jînî dirêj
Xozge sed xozge bewaney kem û asûde dejîn.
《Hêmin》
تێپەڕێ هێندە بەناخۆشی ئەگەر ژینی درێژ
خۆزگە سەد خۆزگە بەوانەی کەم و ئاسوودە دەژین.
《هێمن》
#شێعر #هێمن #مامۆستا_هێمن
@Xunyager 🌱
حەمە جەزا(پێیەک بنێ بەسەرما)
@Xunyager 🌱
پێیەک بنێ بەسەرما ، بەسەر کراسی بەرما
لە نەخشی ئێوە زیاتر ، نییە لەنێو جگەرما
پێیەک بنێ سەرگۆڕم ، ئێستا بێ شێعر و کۆڕم
لەم گۆڕە تاریکەوە چاو لە ئێوە ئەنۆڕم
ئێوارەی دەباشانێ بە شێعرێ بە پەخشانێ
کاتێ نەشئە بوون هەموو ئاخ بۆ سۆزی دیلانێ
کفن بکەن بە بەرما ، بەسەر کراسی بەرما
لە نەخشی ئێوە زیاتر نییە لە نێو جگەرما
ئێوارەی سەرچنارێ، یادم بکەن جار جارێ
بە هەڵبەست و گۆرانی ساڕێژیکەن ئازارم
#گۆرانی #حەمە_جەزا
@Xunyager 🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager
Min her le ezelewe şikeste baĺ û kesîre bûm
《Şêrzad Ĥesen》
من هەر لە ئەزەلەوە شکەستە باڵ و کەسیرە بووم
《شێرزاد حەسەن》
#شێعر #شێرزاد_حەسەن
@Xunyager 🌱
مامۆستا زیرەک(دڵەکەی وەرگرتم)
@Xunyager 🌱
چ خودا هەڵدەگرێ غەرقم
کەی لە غەم
مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم
ئەی چاو باز و ئەبرۆ کەوان
کچێ ڕوحمی خێرت بێ چاو جوان
ئەی بۆ تۆ مردم پێ نەزان
ئاورت تێ بەردام خانم گیان
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی چی بوو جەرگی دەر هێنام
ئەی عەنتیکە و تۆی بەڵەک چاو
ڕوحمی خێرت بێ زولف خاو
ئاورت تێ بەردام کەس نەماو
بۆ تۆ نەماوم ئەی کچێ خۆشناو
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی چی بوو جەرگی دەر هێنام
ئەی چاو باز و ئەبرۆ کەوان
سینگەکەت بەفری کەلیخان
من بۆ تۆ مردووم سەرگەردان
کوشتوومت بە چلەی زستان
ئەو ماڵەی هەمە با بچێ بە تاڵان
باڵای تۆم دەوێ دەم لە سەر خاڵان
ئەی یاڵا یا سوڵتان هاوار
گیان دەڕوانێتە بورهانی
گیان ئاگاداری یارم بێ
دەی کاک ئەحمەد لە سلێمانی
دڵەکەی وەرگرتم بۆخۆی لێیدا ڕۆی
پرسی پێ نەکردم دەڕۆی یا ناڕۆی
#گۆرانی #زیرەک #حەسەن_زیرەک
@Xunyager 🌱
لاپەڕەی خونیاگەر لە ئینستاگڕام👇🏻
Instagram.com/xunyager