پێغەمبەری خوا(ﷺ)دەفەرموێت
"فریشتەکانی شەو لەگەڵ فریشتەکانی ڕۆژ کۆدەبنەوە لە کاتی نوێژی بەیانیدا"
البخاري648ومسلم649
کچی پێغەمبەر و کچانی سەردەم:
فاتیمەی کچی پێغەمبەرمان (ﷺ) لە سەرەمەرگدا بە ئەسمائی کچی عەمیس ئەڵێت:
(من شەرم ئەکەم سبەی کە مردم قاڵبی جەستەم لەسەر ئەم دارەمەیتە بۆ پیاوان دەرکەوێ)
چونکە دارەمەیتی ئەو زەمانە لاتەنیشتی نەبووە، بۆیە ئەسماء پێی ئەڵێ: لە حەبەشە بینیومە دارەمەیتەکانیان وەک سندوقێک لاتەنیشتی هەیە و قوماشێکیش ئەدەن بەسەریدا تا مردووەکە دیارنەبێت، بۆیە شتێکی وەهای بۆ دروست ئەکات و فاتیمەش ئەڵێت:
(خوا داتپۆشێت هەروەک منت داپۆشی).
بۆیە فاتیمەی کچی پێغەمبەرمان (ﷺ) لە پاش مردنیش هیچ پیاوێکى نامەحرەم نەیزانی قاڵبی جەستەی چۆنە، بەڵام کچانی ئەم سەردەمەمان هێندە خۆیان لە قاڵب داوە کاتێک ئەچنە دوکانێکەوە کابرای دوکاندار پێیان ئەڵێت: رێک بە قیاسی خۆتە!!
( إبن القیم ) ڕەحمەتی خوای لێبێت - دەفەرمووێت : جیهادی نەفس چوار پلەیە :
یەکەمیان : ئەوەیە مرۆڤ بۆ فێربونی ڕێگەی حەق و ئایینی ڕاست کۆششی لەگەڵدا بکات کە بەو هۆیەوە نەبێ سەرفرازی و بەختەوەری دوونیا و دواڕۆژ بەدەست ناهێنێت .
دووەم : بۆ ئەوە کۆشش لەگەڵ نەفسیدا بکات دوای فێربوون کردەوەی پێ بکات .
سێهەم : بۆ ئەوە کۆششی لەگەڵدا بکات کە بانگەوازی بۆ بکات و ئەو کەسانە فێربکات کە نایزانن .
چوارەم : لەسەر ئارامگرتن لە بەرامبەر ناڕەحەتییەکانی بانگەواز کردن بۆ لای خوا و ئازاری خەڵکی کۆششی لەگەڵدا بکات تاکو لەبەر خوا خۆی بۆ هەموو ئەوانە ڕابگرێت .
ئینجا ئەگەر ئەم چوار پلەیەی بە تەواوی ئەنجامدا ئەوە دەبێت بە یەکێک لە خواویستان .
📢ئاگاداری ئەم جۆرە ناوانە بن:
ئەم ۱٠ ناوە بۆ (کچان)دروست نيه و نابێت ئەم ناوانەی لێ بنرێت هەروەکو بەڕێز شێخ:(خالد الجبير) دەڵێت:
۱-راما
۲-لارا
۳-مایا
٤-ریناد
۵-لمار
٦-ریماس
۷-یارا
۸-وجد
۹-وتین
۱٠-هنوف
بەڕێز(شێخ خالد الجبیر):دەڵێت لەو ۱٠ناوە دوورکەونەوە
ئەگەرپێشتر نەتان زانیبیت ناوتان لێ نابیت دواتر
هەوڵبدەن ناویان بگوڕن.
👈مـانای نــــــــاوەکان كه پیویسته بیزانین:
☝مانای ئەو۱٠ ناوەی کەدروست نيه.
۱-راما: یەکیکە لەخواوە ندەکانی هندۆس.هندیه مولحیده کان
۲- لارا: خواوەندی تبیر لەی ئیتالیە کۆنەکان.
۳- رینارد: دڵ ڕەش بوونەوە لەتاوان.
واته/ئاماژیه بو خوایه تی.
٤- ریماس: تاریکی قبرە ترسناکە کان،وە بەمانای بچکەی جن دێت.
۵-لمار: وشەیەکی فارسییە بە مانای مێینەی سەگ دێت.
٦-مایا: ناوی زۆریک لە قبیلە کانە کەجیاوازە لەجیهاندا لە ئەمریکا دەژین.
۷- یارا: وشەیەکی فارسییە بە مانای خواردنی سوتاو دێت.
۸-وجد: دڵ سوتان وە یەکێکە لە ناوەکانی جن.
۹- وتین :ناوی کۆمەڵە ڵیەکی کافرە کەکاری خراپ دەکەن (الفاحشه).
۱٠- هنوف: ناوی جنۆکە یەکە لەحمام وسەر ئاو دەژیت.
🖐بەوهیوایه ی ناویی شەرعی له منداله👩👩👧👦چاوگەشەکانمان
بنێین هەموویان تەمەن
درێژبن👌
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته ... خوشک و براکانم گروپێکی خێرخوازی هەن و دەیانەوێت فراوانتر بن هەرکەسێک حەزدەکات بەژداری بکات نامە بۆ من بنێرێت تەنها مانگانە بەپێی توانات دەبەخشیت لەپێناو اللە تعالی
Читать полностью…پرسیار : جۆرەکانی تەوحید چیە ؟
١- التوحید الربوبية
٢- التوحيد الألوهية
٣- التوحيد الأسماء والصفات
١ - التوحید الربوبية : یەکتاکردنەوەی اللە تعالی لە پەروەردگاریەتی ، ئەم جۆرە تەوحیدە تەنانەت کافرەکانیش دانیان پێدادەنا وەک اللە تعالی دەفەرمووێت :
موشریکیش ددان بە تاک و تەنیایى خوادا دەنێ :
[31 قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] بڵێ: کێ لەم ئاسمان و زەوییەدا رزق و رۆزیتان دەداتێ؟ [أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ] کێیە دروستکەرو خاوەنى ئەوگوێ و چاوانەتان؟ [وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] ئەى کێیە زیندوو لەمردوو دەردێنێ؟ [ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] و مردوو لە زیندو دەردەکا؟ [ وَمَن يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ ] وە کێیە زۆر بەوردیى بۆکاروبارى ئەم دونیایە نەخشە دەکێشێ؟ [فَسَيَقُولُونَ اللَّـهُ ۚ ] بەزوویى لەوەڵامى هەموو ئەمانەدا دەڵێن: هەرخوایە هەموو ئەوانە دەکات [فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ] بڵێ: دەسا بۆ لە خوا خۆ ناپارێزن و ناترسن؟ بەڵێ.. (موشریک)ـەکانیش ددان بە (ربووبییەت)ى خواى گەورەدا دەنێن، دەزانن بەدیهێنەرى بوونەوەر بەتێکڕا هەرخوایە، بۆنموونە: لە سوورەتى (43 /9)دا دەفەرموێ: [ولئن سألتهم من خلق السموات والأرض ليقولن خلقهن العزيز العليم] وە لە سوورەتى (43/87)دا دەفەرموێ: [ولئن سألتهم من خلقهم ليقولن الله..] وە لەسوورەتى (23/84–85)دا دەفەرموێ: [قل لمن الأرض ومن فيها إن كنتم تعلمون سيقولون لله قل أفلا تذكرون] کەچى لەگەڵ ئەوەیشدا هەرشەریک و هاوبەشى بۆ دادەنێن و ددان بە(ئولووهیەت)یدا نانێن، بۆیە دەچن لێرەو لەوێ بەرنامەى ئەم وئەو دەخوازن و پەیڕەوى دەکەن و! خۆیان چەواشە کردووە، لەلایەکەوە دەڵێن ئەم بوونەوەرە خواى باڵادەست بەدیهێناوە، کەچى بۆ ژیان و کاروبارى سیاسەت پەیڕەوى لە خەڵکى تر دەکەن!
٢ - التوحيد الألوهية : یەکتاکردنەوەی اللە تعالی لە پەرستندا ، بریتییە لە بەتەنها پەرستنی اللە تعالی وەهاوەڵبڕیارنەدانە لە عیبادەتدا ، وەکوو موشریکەکان دەیانگووت ئێمە دەزانین اللە خودای هەمووانە بەڵام فریشتە و پیاو چاکان و جگە لەمانەش کەدەیانپەرست و تکایان دەکرد دەیانگوت بۆ ئەوەمانە لەخودامان نزیک بکاتەوە یان تکامان بۆبکات لای خودا بەڵام بەهۆی ئەم کردارەوە کردەوەکانیان پوچەڵ بویەوە و بونە بە موشریک .
٣ - التوحيد الأسماء الصفات : یەکتاکردنەوەی اللە تعالی لە ناو و سیفاتەکانی ، واتە باوەڕهێنان بەهەموو ئەو سیفاتانەی اللە تعالی کە لە قورئان و فەرموودە سەحیحەکاندا باس کراوە ، بونی (توحيد الربوبية و توحيد الألوهية) سودی نابێ ئەگەر کەسێک دان بە (توحيد الأسماء والصفات) نەدات ،
قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
Читать полностью…• چاوداخستن دەبێتە هۆی ئاسان كردن و كردنەوەی دەرگاو دەروازەی زانست وزانیاری وهۆكارەكانی بۆ ئاسان دەبێت تا وای لێ دێت بەهەوڵێكی كەم زانستێكی زۆری چنگ دەكەوێت.
• ئەوەی پێچەوانەی هەوا و ئارەزووی بكات شەیتان لێی دەترسێت: چونكە بەو كارە دڵ ئازاو دامەزراو و بەهێز دەبێت, هەندێك لە پیاوچاكان وتوویانە: خەڵكی بەدوای عیززەت وسەربەرزیدا دەگەڕێن لای دەرگای دەسەڵاتداران, بەڵام نایدۆزنەوە تەنها لەگوێڕایەڵی كردنی خوادا نەبێت, چونكە ئەوەی گوێڕایەڵی خوا بكات ئەوا خوا پشتیوانی وپشتگیری لێ دەكات وسەری دەخات وبەپێچەوانەشەوە.
• چێژی داوێنپاكی گەورەترە لەچێژی تاوان: چاوداخستن دەبێتەهۆی دڵخۆشی ودڵشادی و سنگفراوانیەك لەناخدا كە گەورەترو بەردەوامترە لە چێژو لەززەتی تاوان وسەرپێچی, چونكە لەفەرموودەدا هاتووە كە هەركەسێك واز لەشتێك بهێنێت لەبەر خوا ئەوا خوا قەرەبووی دەكاتەوە بۆی بەشتێك لەوە باشتر.
• نەزەر دەرگای شەهوەتە و دەیوروژێنێت: هەركەس ئەو دەرگایە بكاتەوە ئەگەری زۆری هەیە تووشی ئەو تاوانە بێت كە بەچاو سەیری دەكات و دڵ خوازیاری دەبێت و دەرگای شەیتان دەكاتەوەو زیاتر بەرەو هەڵدێر دەچێت, ئەوەش بزانە كە خۆشیەكەی كورتە وپەشیمان بوونەوەكەی ناخۆشتر ودرێژترە....
• چاو بەرەڵاكردن لە عەقڵ سووكیەوەیە: چونكە چاوداخستن دەبێـتە هۆی بەهێزبوون وزیادبوون و دامەرزاوبوونی عەقڵ وهۆش, هەمیشە بیركردنەوە لەچارەنووسی تاوان وسەركێشی.
• نەزەر وەكو مەی وایە: چونكە چاوداخستن هەمیشە دەبێتە هۆی بەئاگایی مرۆڤ لەدڵ وئەندامەكانی جەستەی و لە بێئاگایی وسەرخۆشی دەری دەكات, و چاو بەرەڵاكردن بێ ئاگایی دەهێنیت بەسەردڵ وعەقڵدا, كەوابوو نەزەر كوپێكە لەشەراب و عاشق بوونیش حاڵەتی سەرخۆشیە, وە سەرخۆشی عەشق زۆر سەختترو خراپترە لەسەر خۆش بوون بە مەی وشەراب, چونكە سەرخۆشی مەی بەخەبەردێتەوە بەڵام سەرخۆشی عەشق دەگمەنە بەئاگابێتەوە وەكو ئەوە وایە لە ڕیزی مردووان بێت.
شایانی باسە نەزەر سوودو زیانی زۆرتری هەن, بەڵام لەبەر ئەوەی بابەتەكە درێژ نەبێتەوەو ئەمانەش گرنگترینیانن لەوبارەیەوە.
#جا_خوشکى_خۆم:
کەسێک نەفرەتى لێ کرا بێت واتە لە بەزەیى خواى گەورە بە دوور خراوەتەوە, قوڕ بەسەر ئەو کەسەیە لە ڕەحمى خوا دوور خرابێتەوە ئاخۆ لە کوێى تر بە تەماى بەزەیىیە ڕەحمان پێ بکات.
خواى گەورە بمانپارێزێت لە توڕەیى خۆى...
باوکی عائشة#
••
أبو الجوزاء ـ رَحِمـهُ الله ـ فەرموویەتـی :
« گواستنـەوەی بەرد لـەسەر مونـافیقیـن ئاسانـترە لە خوێندنـی قوڕئـان ».
❜نَقلُ الحِجارةِ أهْوَنُ على المُنافِق مِن قِراءَةِ القران❛.
📜 حلية الأولياء - ٨٠/٣
̣
بە مالك بن مغول رحمە اللە وترا : کوڕەکەتمان بینی یاری بەباڵندە دەکات
ووتی : چاکە ئەگەر سەرقاڵی بکات لەهاوڕێیەتی کردنی موبتەدیع .
[ٱلٳبانة الصغری﴿٩٤﴾]
:: وای بە حاڵمان ::
بۆ گشت وتەیەک چاودێر هەیەو دەینووسێ: {١٨ مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ} هەر وتەیەکى لە دەم دەردەچێت، فریشتەى چاودێرى ئامادەیەو لەلایەتى دەینووسێ. ئایا فریشتەكان هەموو قسەیە دەنووسن؟ یا تەنها ئەو قسەیە دەنووسن کە پاداش و تۆڵەى هەیە؟ بەڵێ بە پێى ئایەتى: {ما يلفظ من قول إلا لديه رقيب عتيد} هەموو وتەو قسەیەک دەنووسن. (ئیبن عەباس) دەڵێ: لە سەرەتاوە هەموو خێرو شەڕێکى ئادەمزاد – تەنانەتى وشەى خواردم، رۆیشتم- دەنوسرێ، بۆ پاشان رۆژى پێنج شەممە، هەموو وتەو کردەوەیەکى دەنوێنرێ و (عەرز) دەکرێ، ئەوجا هەر شتێ چاک و خراپ بێت بۆى دەنوسرێ و، ئەوی دیکەى دەسڕێتەوە، ئەوەیە کە خوا دەفەرموێ: {يمحوا الله ما يشاء ويثبت وعنده أم الكتاب}.
ئێمە بێ ئەوەی بیربکەینەوە قسەدەکەین با ئاگاداری خۆمان بین لەوەی کە چی دەڵێین رسول اللە {صلى الله عليه وسلم}فەرموویەتی :: ( کُفَّ عَلَيكَ هَذَا )
پ/١- ئەی پێغەمبەری خودا (ﷺ) ئیسلام چییە و چۆنە؟
وەڵامەکەی لەم دەقەی خوارەوەیە
( قَالَ : یَا مُحَمَّدُ أَخْبِرْنِي عَنِ الْإِسْلَامِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ (ﷺ) الْإِسْلَامُ أَن تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ وَتَصُومَ رَمَضَانَ وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِِلَيْهِ سَبِلًا ) رواه مسلم
واتە : جوبریل ( پرسیاری دەکات دەڵێ : ئەی (محمد) هەواڵم بدەرێ دەربارەی ئیسلام چییە و چۆنە؟ پێغەمبەر (ﷺ) لە وەڵامدا دەفەرمووێت: ئیسلام ئەوەیە شاهێدی بدەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە (اللە) و شاهێدی بدەی (محمد)(ﷺ) نێردراوی خودایە ، وەنوێژبکەی و زەکات بدەی و بەڕۆژووبی و حەجی ماڵی خوا بکەی ئەگەر لەتواناتدابوو .
_________________________
پ/٢- ئەی پێغەمبەری خودا (ﷺ) ئیمان چییە و چۆنە؟
وەڵامەکەی لەم دەقەی خوارەوەیە
( قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِيمَانِ قَالَ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ ) رواه مسلم
واتە : جوبریل ( پرسیاری دەکات دەڵێ : ئەی (محمد)(ﷺ) هەواڵم بدەرێ دەربارەی ئیمان چییە و چۆنە؟ پێغەمبەر (ﷺ) لە وەڵامدا دەفەرمووێت: ئیمان ئەوەیە ، باوەڕت هەبێ بەخودا و فریشتەکانی خودا و کتێبەکانی خودا و پێغەمبەرانی خودا و ڕۆژی دوایی ، وە باوەڕت هەبێ بەقەزا و قەدەر بەخێر و شەڕیەوە .
_________________________
پ/٣- ئەی پێغەمبەری خودا (ﷺ) ئیحسان چییە؟
وەڵامەکەی لەم دەقەی خوارەوەیە
( قَالَ : فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِحْسَانِ قَالَ: أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ ) رواه مسلم
واتە : جوبریل ( پرسیار دەکات و دەڵێ: ئەی (محمد) (ﷺ) هەواڵم بدەرێ دەربارەی ئیحسان چییە و چۆنە؟ پێغەمبەر (ﷺ) لە وەڵامدا دەفەرمووێت: ئیحسان واتە: بەم شێوەیە خوداپەرستی بکەی وەک ئەوەی خوا ببینی ، ئەگەر تۆش خودا نەبینی بێگومان خودا تۆ دەبینی .
U
ئایا ئیمان چەند بەشە؟ وە لوتکەی بەرزی ئیمان چییە؟
وەڵامەکەی لەم دەقەی خوارەوەیە:
( وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (ﷺ) الْإيمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ شُعْبَةً ، فَأَفْضَلُهَا لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ ، وَأدْنَاهَا إِمَاطَةُ الْأَذَی عَنِ الطَّرِيقِ ، وَالْحَيَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الْإِيمَانِ ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .
واتە : ئەبوهوریرە خودا لێی ڕازی بێ دەڵێ : پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : ئیمان حەفتاو ئەوەبدە بەشەیە ، باشترینیان ( لەڕیوایەتی دیکە بەرزترین ) ( لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ ) و نزمترینی لادانی ئازارێکە لەسەر ڕێگا و شەرم بەشێکە لە ئیمان .
_________________________
ִ ❜وعَالِمٌ بعِلمِهِ لَمْ يَعْمَلَنّْ
ִ مُعَذَّبٌ مِنْ قَبْلِ عُبَّادِ الوَثَنْ❛
ئـەوەی زانـایـە و كـردەوە بە زانسـتەكـەی نـاكـا
سزا دراوە پێش ئەوەێ بت پەرستـان سزا بدرێن
̣
خێزانەکەت فێر بکە ..
عەمری کوڕی قيس دەفەرمووێت:
بەڕاستی ئافرەت لە ڕۆژی قیامەتدا دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکات لای اللە تعالی و دەڵێت: بەڕاستی ئەمە کاتی خۆی نە ئەدەبی دەدام و نە هیچ عیلمی فێردەکردم، تەنها نانی لە بازاڕ بۆ دەهێنامەوە.
#تفسير_السمعاني (٥/٤٧٥)
سووربە لەسەر ئەدەبدان و فێرکردنی خێزانەکەت وەک چۆن سووریت لەسەر پەیداکردنی نان بۆی، ئەمە حەقی خێزانەکەتە بەسەرتەوە پرسیارت لێ دەکرێت لەسەری.
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته ... برا و خوشکانم با ڕاست بکەین و خۆمان نەخەڵەتێنین و ئەوەندە لاواز نەبین بەرامبەر شيطان کاتمان زۆر زۆرە لەژیانمان با تەرخانی بکەین بۆ ڕازیبونی اللە تعالی
Читать полностью…▪ السلام علیکم ورحمة الله وبركاته
🔹هەندێک ئامۆژگاری بەسوود لە چارەسەرکردن دا :
* (ئیمامی شافیعی) دەفەرمووێ : چوار شت لە ئەقڵ زیاد دەکەن :
١- وازهێنان لە قسەی بێ سوود و زیاد
٢- سیواک کردن
٣- دانیشتن لە کۆڕی پیاو چاکان
٣- دانیشتن لە کۆڕی زانایان
* (إبن القیم) دەفەرمووێ : چوار شت لەش نەخۆش دەکات :
١- زۆر قسەکردن
٢- زۆر خەوتن
٣- زۆر خواردن
٤- زۆر جووت بوون
* وە چوار شت لەش نەخۆش دەکات :
١- زۆر قسەکردن
٢- زۆر خەوتن
٣- زۆر خواردن
٤- زۆر جووت بوون
* وە چوار شت ڕوو وشک دەکات و گەشاوەکەی دەبات :
١- درۆکردن
٢- بێ ئابڕوویی
٣- زۆر پرسیارکردن لە غەیری عیلم
٤- زۆر تاوانکاری
* وە چوار شت ڕوو گەش و ڕۆشن دەکەن :
١- پیاوەتی
٢- وەفایی
٣- ڕێزگرتن
٤- لەخواترسان
* وە چوار شت ڕزق دەهێنن :
١- هەڵسانەوەی شەوان (قیام اللیل)
٢- زۆر داوای لێخۆشبوون لەکاتی سحوردا
٣- ڕاهاتن لەسەر خێرکردن
٤- یاد و زکر کردن لەسەرەتای ڕۆژگار و کۆتاییەکەی
* وە چوار شت ڕۆزی دوور دەخەنەوە :
١- خەوتنی دوای نوێژی بەیانی
٢- کەم نوێژی
٣- تەمەڵی
٤- خیانەت کردن
داواکارم لە خوای گەورە هیدایەتمان بدات و استقامەمان پێ ببەخشێ .
__________________________________
الحمدُ لله رب العالمين, والصلاة والسلام على رسول الله الأمين, الـملقب بالصادق الأمين, المبعوث رحمة للعالمين, وعلى آله الطيبين الطاهرين. أما بعد:
خوێنەرانی بەڕێزو ئازیز: خوای پەروەردگار چەند ئامرازێكی لەهەموو مرۆڤێكدا خولقاندووە ولەهەمان كاتیشدا هێزو ویستیشی پێ بەخشیوە كەبەهۆیانەوە بتوانێت كاری چاكە بكات و پاداشتی چاكتریشی بۆ داناوە بۆ ئەو مەبەستە, بەڵام هەندێك جار بەهۆی شەیتان و نەفسەوە ئەو ئامرازانە تووشی لاڕێ بوون دێن و خراپە و تاوان ئەنجام دەدەن, ئەوانەش بریتین لە : دڵ و زمان و ئەندامەكانی جەستە, ئێمە لەم نووسینەدا جەختمان لەسەر یەكێك لە ئەندامەكانە ئەویش چــاوە.
چاویش لەچەندین دەقی ئایەت و فەرموودەدا فەرمان هاتووە بەداخستنی لەئاستی نامەحرەمداو بەرەڵانەكردنی بەویستی نەفس وئارەزوو بۆ ئەوەی خاوەنەكەی بەرەو هەڵدێر نەبات. خوای گەورە لەسوورەتی نووردا(سەبارەت بەهەردوو ڕەگەز) دەفەرموێـت: [قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (30) وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوْ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الإِرْبَةِ مِنْ الرِّجَالِ أَوْ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (31)] واتە: ئەی پێغەمبەر بە پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن(لە سەرنجدانی ئافرەتی نامەحرەم) هەروەها نامووس وعەورەتی خۆیان لەحەرام بپارێزن, بێگومان ئەوە پاكترو پوختترە بۆیان(بۆ دڵ ودەروون وڕواڵەت وڕۆح ولاشەیان) بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو هەڵس و كەوت و ڕەفتارانەی كە دەیكەن. بە ئافرەتانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن لەتەماشای نامەحرەم وداوێنی خۆیان بپارێزن لەگوناهو جوانی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی كە دیارە و با سەرپۆشەكانیان بدەن بەسەر سینەو ملیاندا و جوانی و زینەتی خۆیان دەرنەخەن بۆ هاوسەرەكانیان نەبێت, یان باوكی خۆیان, یان باوكی مێردەكانیان, یان كوڕی خۆیان, یان كوڕی مێردەكانیان, یان بۆ براكانی خۆیان, یان برازاكانیان, یان خوشكەزاكانیان, یان ئافرەتێك كە پەیوەندیان هەیە پێكەوە, یان كەنیزەك, یان ئەوانەی كەلە ماڵەكانتاندا دەژین وپێویستیان بە ئافرەت نیە(ئارەزووی جنسیان بۆ دروست نەبووە ونازانن باسی عەورات بكەن) نابێت ئافرەتانی ئیماندار قاچیان دەربخەن و پێیان بدەن بە زەویدا (تا دەنگی خشڵ و پاوەنەكانیان بێت) و بزانرێت كە زینەتدار و خشڵدارن, كەواتە هەمووتان ئەی ئیمانداران بەرەو لای خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارو سەرفەراز بن.
وە هەروەها ئێمەی موسڵمان فەرمان پێكراوین بەوەی نزیكی زینا نەكەوینەوە, كە بێگومان نەزەركردن و سەیركردنی ئافرەتان لەلایەن پیاوانی نامەحرەمەوەو بەپێچەوانەشەوە یەكێكە لە نزیكترین هۆكارەكانی تووش بوون بەزینا وداوێن پیسی وتەنانەت ئەویش بەزینای چاو ناسراوە.
جا بەڕێزان لێرەدا بەكورتی باسی سوود و چاكیەكانی چاوداخستن دەكەین بەرانبەر بەكەسی نامەحرەم كە پێشەوا (ابن قیم الجوزية) بەڕەحمەت بێت باسی فەرمووە لە كتێبی [رَوضَةُ الـمُحِبينْ وَنـُزهةُ الـمُشتَاقِيـنْ ] بۆ ئەوەی زیاتر هاندەرمان بێت بۆ ئەو جۆرە عیبادەتە:
• پاڵفتەكردنی دڵ لە ئازارو ناڕەحەتی ئاه و حەسرەت كێشان: چونكە ئەو كەسەی چاوی بەرەڵابكات ئەوا حەسرەتی بەردەوام دەبێت, زیانبەخشترین شت لەسەر دڵ بەرەڵاكردنی چاوە چونكە ئەوەی پیشان دەدات كە ئارەزووی دەكات, تاوا لە دڵ دەكات ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەر ئەو شەهوەتەو ناشتوانێت پێی بگات بە ئاسانی بۆیە لەو ناڕەحەتیەدا دەمێنێتەوە ودەخولێتەوە.
• چاو بەرەڵاكردن تاریكی دەهێنێت بەسەر دڵ و دەم وچاوو ئەنداماندا وەكو چۆن چاوداخستن ڕووناكی ونورێك دەخاتە نێو دڵ و ناخ و دەم وچاوەوە.
• ئەگەر دڵ ڕووناك وپاڵفتە بوو ئەوا شارەزایی وچاوڕوونی لە ناسینی شتەكاندا بەدی دێت،چونكە دڵ وەكو ئاوێنەی پاك وایە هەرچی لەبەرانبەری بوەستێت وەكو خۆی پیشانی دەدات, و نەزەریش وەكو هەڵم وفووپیاكردن وایە بۆی هەتا نەزەركردن زۆرتر بێت ئاوێنەكە تەڵـخ دەبێت و لێڵیەك ڕووی ئاوێنەكە دادەگرێت!!
خوشکەکەم ئاگاداری ئەمانە بە :
#٨_جــۆر_لە_ئـــافرەتان(نەفرەت لێڪراون) دوورخراوەن لە ڕەحــم و بەزەیــى خــوداى پەروەردگــار:
1⃣ ئەو ئافرەتانەى خاڵ دەکوتن یان بۆیان دەکوترێت:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعن الله الواشمات و المستوشمات). أخرجه الشيخان و أصحاب السنن و غيرهم من حديث ابن مسعود رضي الله عنه أنظر السلسلة الصحیحة برقم(2792).
واتە: نەفرەتى خواى گەورە لەو ئافرەتانەى خاڵ دەکوتن و ئەوانەشى بۆیان دەکوتن.
جا ئیتر خاڵ کوتینەکە وەك شێوەى جاران بە دەرزى بێت و دواتر (كل)ى تێ بكرێت یان بة ئامێر ئەنجام بدرێت لە وێنەى لەم ڕۆژگارەدا پێى دەڵێن (تاتۆ).
2⃣ ئەو ئافرەتانەى برۆ هەڵدەگرن یان بۆیان هەڵدەگیرێت:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت:
(....و النامصات و المتنمصات...). صحيح الجامع(5104).
واتە: ...وە نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى برۆى خەڵکى هەڵدەگرن و تەنک و باریکى دەکەنەوەو ئەوانەشى لەسەر داواى خۆیان بۆیان دەکرێت.
3⃣ ئەو ئافرەتانەى ددانیان شاش دەکەن:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (...و المتفلجات للحسن المغيرات خلق الله) صحيح الجامع(5104).
واتە: وە نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى بەینى ددانەکانیان شاش دەکەن (بۆ جوانى) و دروستکراوى خواى گەورە دەگۆڕن.
4⃣ ئەو ئافرەتانەى قژى باڕۆکە دەلکێنن بە قژیانەوە:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعن الله الواصلة والمستوصلة) .أخرجه النسائي وصححه الألباني أنظر صحيح غاية المرام ( 98 ) وصحيح الجامع الصغير ( 5105 ).
واتە: نەفرەتى خواى گەورە لەو کەسانەى قژى تر دێنن و دەیلکێنن بە قژى خەڵکەوەو ئەوانەشى ئەو کارەیان بۆ دەکرێت لەسەر داواى خۆیان.
لە وێنەى ئەمرۆ پێى دەوترێت قژى صەناعى یان باڕۆکە.
5⃣ ئەو ئافرەتەى مێردەکەى لێى ڕەنجاوە:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (إذا دعا الرجل امرأته إلى فراشه فأبت فبات غضبان عليها لعنتها الملائكة حتى تصبح). أخرجه أحمد وأبوداود عن أبي هريرة . وصححه الألباني انظر صحیح الجامع برقم(532).
واتە: ئەگەر ئافرەتێک پیاوەکەى بانگى بکات بۆ سەرجێى کارى شەرعى و ئەویش وەڵامى نەداتەوەو ئەو شەوەپیاوەکەى لێى توڕەو ڕەنجاو بێت, ئەوا مەلائیکەتەکان بە بەردەوامى نەفرەتى لێ دەکەن هەتا ڕۆژى لێ دەبێتەوە.
6⃣ ئەو ئافرەتانەى خۆیان دەچوێنن بە پیاوان:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لعن الله المتشبهات من النساء بالرجال و المتشبهين من الرجال بالنساء). أخرجه أحمد و ابوداود والترمذي عن ابن عباس وصححه الألباني انظر صحیح الجامع برقم(5100).
واتە: نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى خۆیان دەچوێنن بە پیاوان و ئەو پیاوانەى خۆیان دەچوێنن بە ئافرەتان.
جا ئیتر لە پۆشاک و قسە کردن و ڕۆیشتن و هەر تایبەتمەندىیەکدا بێت.
7⃣ ئەو ئافرەتانەى زۆر سەردانى گۆڕستان دەکەن:
عن أبي هريرة: (أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) لعن زوارات القبور) . رواه أحمد والترمذي وابن ماجه وصححه الالبانی فی مشكاة المصابيح (1/ 398) برقم(1770).
واتە: پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) نەفرەتى کردووە لەو ئافرەتانەى زۆر سەردانى گۆڕستان دەکەن.
هەندێک لە زانایان پێیان وایە ئەم نەهىیە پێش ئەوە بووە کە دواتر پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) ڕێگەى داوە سەردانى گۆڕستان بکرێت, هەندێکى تر فەرمویانە: هۆکارى ئەوەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) نەهى کردووە لەوەى ئافرەتان سەردانى گۆڕستان بکەن لەبەر ئەوەى کەم صەبرن و زۆر ناڕەحەتى دەردەبڕن. والله أعلم.
8⃣ ئەو ئافرەتانەى پۆشتەى ڕوتن:
پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (سيكون في آخر أمتي رجال يركبون على سروج كأشباه الرحال ينزلون على أبواب المساجد نساؤهم كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العجاف العنوهن فإنهن ملعونات لو كانت وراءكم أمة من الأمم لخدمهن نساؤكم كما خدمكم نساء الأمم قبلكم). صححه الالبانی فی السلسلة الصحيحة برقم(2683).
واتە: لە كۆتایی ئومەتەكەم دا پیاوانێك پەیدا دەبن كە سواری كۆپانێكی بەرز دەبن كە لەكۆپانی حوشتر دەچێ, لە بەردەم دەرگای مزگەوتەكاندا دادەبەزن. ژنەكانیان پۆشتەی ڕووتن, لە سەر سەریان وەكو سەری حوشتر وایە, نەفرینیان لێ بكەن چونكە نەفرەت لێ كراون. ئەگەر لە دوایی ئێوە ئومەتێك لە ئومەتەكان ببوایە ئەوا ژنەكانتان خزمەتی ژنەكانیانی ئەكردن هەروەك چۆن ژنانی ئومەتانی پێش خۆتان خزمەتتان دەكەن
وە ماناى (پۆشتەى ڕووتن) بە واتاى: پۆشاك لەبەر دەكەن بەڵام زۆر تەنك و نەرمەو دایان ناپۆشێ وەك زۆربەی كراسی ژنانی ئەم سەردەمە, یان پۆشتەن بەڵام پۆشاكەكانیان تەسكەو لاشەی دیارە لێوەی, یان هەندێ لە لاشەی دەردەخات وەكو سترێج و پانتۆڵ.