#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_فەلسەفە
#فەلسەفە_چییە؟
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_زمانی_ئینگلیسی
#دەستەواژەی_زمانشیرینی_و_ڕووخۆشی
لە هەر زمانێکدا هەندێک دەستەواژە و وشەمان هەیە کە بۆ زمانشیرینی و ڕووخۆشی بە کار دەبردرێن
لە ئینگلیسیدا پێی ئەڵێین
Words of courtesy
بۆ نموونە لە جوابی Thank youدا کە بە مانای سپاس دێت، دەوترێت Not at all
واتا شایەنی نییە
یان بۆ وڵامی I am so sorry
کە بە مانای زۆر داوای لێبوردن ئەکەم ...ئەڵێین
It dose not matter
واتا قەیناکا یان کێشەیەک نییە
چەند نموونەی دیکە
please
تکایە، بێ زەحمەت
It's very kind of you
خاسی یان چاکەی خۆتە
Excuse me
ببووره یان بە یارمەتیت
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_ئابووری
#سیستمە_ئابوورییەکان
🖊️: #شیوا_مەحموودی
سیستمی ئابووری یان ڕێکخراوەی ئابووری سیستمێکە بۆ تەرخانکردنی سەرچاوە و دابەشکردنی کەلوپەلەکان و خزمەتگوزارییەکان لە کۆمەڵگا یان ناوچەیەکی دیاریکراودا.
چۆنیەتی دابەشکردنی سەرچاوەکانی کەم و کورت لە کۆمەڵگادا، جۆری سیستمی ئابووری دیاری دەکات. کە خۆی بە چوار شێواز دابەش دەبێ:
یەکەم: سیستمی ئابووریی سوننەتی کە کۆنترین چەشنی ئابوورییە و جەخت لەسەر کەلوپەل، خزمەتگوزاری و کار دەکات. ئەم شێوازە لەژێر کاریگەری نەریت و باوڕەکاندایە.
دووهەم: سیستمی ئابووریی فەرمانی یان دەستووری کە بە سیستمی سووسیالیستی ناسراوە. بەشێکی زۆر گەورەی ئەم سیستمە لەلایەن هێزێکی چڕبوو واتا دەوڵەت بەڕێوەدەچێ. بۆ نموونە: لە دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤییەت زۆربەی بڕیارەکان لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی دەدرا کە ناوکی سەرەکی ئەم فەلسفەیانە کۆمۆنیست بوو.
سێهەم: سیستمی ئابووریی بازاڕی یان سامانداری. لەم سیستمە کۆمپانیاکانی تاکەکەسی بۆ بەدەستهێنانی قازانج هێشتەی کەڵکوەرگرتن لە کەرەستەی بەکارهێنانیان هەیە. خاوەن سامانەکان لەسەر چۆنیەتی کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوەکان بڕیار دەدەن. هەروەها نرخی کەلوپەلەکان و خزمەتگوزارییەکان بە کێبەرکێی کۆمپانیاکاندا لە بازاڕی ئازاد دیاری دەکرێت.
پێچەوانەی سیستمی ئابووریی سووسیالیستی، لە سیستمی سامانداری تەنیا ڕۆڵی دەوڵەت لە بازاڕدا جێبەجێ کردنی یاساکانە و ڕەخساندنی دۆخێکی باش بۆ چالاکیی باشتری پیشەکان.
جوێ بوونەوەی بازاڕ و دەوڵەت دەبێتە هۆی کۆسپێک بۆ زاڵبوونەوەی دەوڵەت بەسەر بازاڕەوە. هۆنگ کۆنگ نموونەیەکە بۆ سیستمی ئابووری لە چەشنی بازاڕی ئازاددا.
چوارەم: سیستمی ئابووریی تێکەڵکراو. لەم شێوازە ئێمە تێکەڵێک لە چەند سیستمی ئابووری دەبینین. تێکەڵێک لە نێوان دوو یا چەند شێوەی سیستمی ئابووری کە زۆرترینیان تێکەڵی سیستمی سووسیالیستی و لیبڕاڵییە. لەم جۆرە سیستمە ڕۆڵی دەوڵەت بێجگە چەند نموونەی سەرەکی، لە کەمترین ئاستدایە لەوانە: ڕێگەوبان، پیشە هەستیارەکان وەکوو بەرگری و ڕێگەی ئاسن.
دەتوانین بڵێین کە زۆربەی وڵاتان سیستمی ئابووریی تێکەڵکراویان هەیە. بەڵام هەر دەوڵەتێک بە هەر چەشنە سیستمێکی ئابووری ئەبێ وەڵامی چەند پرسیار بداتەوە، چ شتێک بە چ شێوازێک و بۆ چ کەسانێک دێتە بەرهەم ؟
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_دەروونناسی
#تێکچوونە_ڕەوشییەکان
🖊️: #دوکتۆر_وریا_ئەحمەدی
وەرگێڕان: #عێرفان_ساعدپەنا
تێکچوونە ڕەوشییەکان (mood disorders) بریتییە لە ئاڵۆزبوونی دۆخی هەیەجانی یان ڕەوشی کەسەکان؛ ئەم ئاڵۆزبوونە بە شێوەی مەلوولی و گۆشەگیری هەتا پڕشادی، سەرخۆشی و بزێوبوونی لەڕادەبەدەر و شەیدایی، لە گەڵ تێکەڵێک لە دۆخە هەیەجانییەکان دەردەکەوێت. هەرچەند کە لقی زۆری هەیە (وەکوو: نموونەی وەرزی، توندەچەرخ، تایبەتمەندییە دەروونپەرێشانییەکانی تەبا لە گەڵ ڕەوش، تایبەتمەندییە تێکەڵەکان، کاتاتۆنی، تایبەتمەندییە مێلیکالییەکان، تایبەتمەندییە یەکنەجۆرەکان، دەستپێک لە کاتی دووگیانی، پەرێشانیی دڵەڕاوکێیی، بە هۆی دەرمان/هۆشبەر، بە هۆی نەخۆشیی پزیشکی، خەمۆکیی دیار و نادیار) بەڵام بەکورتی دوو جۆری بەربڵاو لە تێکچوونە ڕەوشییەکان، واتا تێکچوونە خەمۆکییەکان و تێکچوونە دووجەمسەرییەکان شرۆڤە دەکەین:
تێکچوونە خەمۆکییەکان⬇
⬅️خەمۆکیی بنەڕەتیی
⬅️خەمۆکیی بەردەوام
⬅️مەلوولیی پێشسووری
تێکچوونە ڕەوشییەکان⬆⬇
تێکچوونە دووجەمسەرییەکان⬇
⬅️دووجەمسەریی جۆری 1
⬅️دووجەمسەریی جۆری 2
⬅️تێکچوونە ڕەوشییە بازنەییەکان
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#بەشی_دووهەمی_کۆمەڵناسی
#کۆمەڵناسی_چییە
🖊 #دکتۆر_حسێن_مەحەممەدزادە
سێنت ئاگۆستین( ٤۲۰-۳٥٤ ز) لە کتێبی شاری خودا باسی داگیرکردنی شاری ڕۆم و وێرانی و کاولکاری شارەکە دەکات کە بۆ ماوەیێکی دوور و درێژ پێتەختی جیهان لە قەڵەم دراوە. ئەم کتێبە یەکێک لە گرینگترین کتێبەکانی چاخی ناوەڕاستە و چۆنیەتیی بواری سەردەمی پێش زایین بۆ زانیاری دەخاتە بەرباس.
لەدوای ئاگۆستین و لەو کاتانەدا کە ڕۆژاوا لە چاخی ناوەڕاستدا بووە و بەڕاستی لێبڕاو بووە، کەسێک وەکوو فارابی ( ۳۳۹- ۲٥۹ ک.م) کتێبی شاری ئاواتەکان(مدینه فاضله)ی خۆی دەنووسێ.
ئەو پێی وابوو مرۆڤ ناچارە پێکەوە بژی هەر بۆیە پێویسته لەگەڵ یەک هەڵ بکەن و یاریدەری یەکتر بن. ئەویش لەژێر کاریگەریی بیری یوونانی و بەتایبەت ئەفلاتووندا پێی وایە کاربەدەستانی شارنشینی(شاری پێشکەوتووان) کە خاوەنی بیر و ڕۆحی مەزن و بەهێزن، خوازیاری دادپەروەری بن.
فارابی وەکوو مونتسکیۆ پێی وا بوو هۆکاری جوگرافی دەتوانێ کاریگەریی مەزن لەسەر خووی مرۆڤ دابنێت.
ئەبووڕەیحانی بیروونی (٤٤۰- ۳٦۲ ک،م) کتێبێکی بە ناوی ''لەسەر هێند'' (مالولهند) نووسیوە کە گەلێک دابونەریت و لێکۆڵینەوەی مەیدانی تێدایە کە بۆ ئەوە شیاوە لەم ڕۆژگارەش سەرەنجی بدرێت. ئەو لەم کتێبەدا دابونەریتی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی هێندی بە وردی باس کردووە.
ئێبنە خەلدوون یەکێک لە بەناوبانگترین بیرمەندانی کۆمەڵایەتییە کە کەسانێک ئەو بە باوکی کۆمەڵناسی دەزانن( شکووهی ۱۳۹۹، ڕیتزێر،۱۳٨٤).
ئەو لە کتێبی خۆیدا بەناوی"عومران گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی دەکا" باسی زانست دەکا و پێی وایە سیستمی کۆمەڵایەتی دوو جۆری سەرەکی هەیە
-کۆمەڵگەی کۆچەری
-کۆمەڵگەی شارنشینی
ئەو پێی وایە خەڵکانی ناشاری هەموویان ماڵ لە کۆڵ و کۆچەر نین بەڵکوو خەڵکانێکی وەرزێر و ئاژەڵدارن و جیاوازن لە کۆمەڵگەی کۆچەری. ئێبنە خەلدوون پێوەندییەکی بازنەیی لە نێو خەڵکی کۆچەر و شاریدا بەدی دەکات پێی وایە هێزێک هەیە کە ئەم بازنەیە دەسووڕێنێ ئەو هێزە ناوی ''تووڕەییە'' کە جۆرێک چەمکێکی کۆمەڵایەتییە.
تووڕەیی لای خەڵکی کۆچەر بەهێزە و لای خەڵکی شاری شل و شەوێڵە.
خەڵکی کۆچەر یەکگرتوون، تووڕە و ئازان و هێزی پەلاماریان زۆرە لە بەرانبەردا کۆمەڵگەی شارنشین دوای ماوەیێک هێدی هێدی کار ناکەن، تەوەزەل دەبن، شل و داوێن پێش دەبن، لەنێوخۆدا دادەڕزێن، کاتێک هێزی کۆچەر دێتە سەریان بە ئاسانی تێک دەشکێن. هێزی کۆچەر جێگای ئەوان دەگرن و دواتر خۆیان هەمان خوو دەگرنە بەر و بە هۆی هێرشی کۆچی نوێ تێکدەچن.
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کوردستان
#کورد
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_زمانی_کوردی
#زاراوەکانی_زمانی_کوردی
@zagros_media_2717
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_فەلسەفە
#مێژووی_فەلسەفە
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_فەلسەفە
#مێژووی_فەلسەفە
🖊️: #سامان_ئەمجەدی
دەنگ : #ڕۆیا_موحەممەدی_و_چیاکۆ_یووسفی
ڕێژەی کەمێک لە خەڵک دەرفەتی خوێندنەوەی فەلسەفەیان هەیە، بەڵام زۆرن ئەوانەی کە کێشە و پرسە فەلسەفییەکان سەرنجیان ڕادەکێشێ. ئەمانە زۆریان پێ خۆشە کە سەر لە فەلسەفە و کاروباری فەیلەسووفەکان دەربهێنن بەڵام زۆرتر بەهۆی کەمتاقەتی و کەمتەرخەمی، هەر لەو ئاستەدا دەمێننەوە و هەوڵی زۆرتری بۆ نادەن. لەڕاستیدا فەلسەفە بۆ خۆی هەوڵێکی پسپۆڕانەیە کە دەبێ فێر بکرێ بەڵام ڕەگی لە نێو سەرسامیدایه(astonishment) کە بۆی هەیە هەر مرۆڤێک تووشی ببێ. سەرسووڕمانێک کە زۆرتر لەناو منداڵاندا بەدی دەکرێ. ئەوانە کە هێشتا دۆخی ژیان و گوشارەکانی، دونیای لا نەکردوونەتە دیاردەیەکی ئاساییەوە. زۆرتر مرۆڤە پێگەیشتووەکان ئەو سەرسامییانەی سەردەمی منداڵییان بە وەڵامێکی سانا و دڵخۆشکەر دەکوژێننەوە و دایدەمرکێنن. بەڵام فەیلەسووف ئەو کەسەیە کە دڵی بەو وەڵامانە دانامرکێ و هەوڵ ئەدا کە لە ڕێگەی تێکۆشانێکی ئەقڵییەوە واتا لە ڕێگەی هزرانینەوە وەڵامێکی ژیربێژانەی بۆ ببینێنەوە. بە وتەیەکی دیکە فەیلەسووف ئەو کەسەیە کە منداڵە بزێوە لێکۆڵەرە پڕ لە پرسیارەکەی هەر وەکوو خۆی ماوەتەوە و جەلال مەلەکشا وتەنی «هەر تا دێ زیاد ئەکا گڕ و کڵپەی ئەو ڕۆحی یاخی بووی» ئەشقیایە و دانامرکێ.
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_ئابووری
#ئابووری_چییە
@zagros_media_2717
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_دەروونناسی
#دەروونناسی_چییە
@zagros_media_2717
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_کۆمەڵناسی
#کۆمەڵناسی_چییە
@zagros_media_2717
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_زمانی_کوردی
#ڕەچەڵەکی_زمانی_کوردی
@zagros_media_2717
دەستپێکردنی #پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس:
بۆ یەکەمجار لە ئاستی کوردستاندا زانست بە زمانی کوردی فێر ببە!
هاونیشتمانییانی هێژا: لەدرێژەی ڕاگەیاندنی پێشتر، بەم شێوە ڕای دەگەیێنین کە لە ڕێکەوتی شەممە 15ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، بە شێوەی فەرمی دەست بە جێبەجێکردنی #پرۆژەی_زانست_بە_کوردی دەکەین.
زانستەکانی پرۆژەکە لە ئێستادا بریتین لە: فێرکاریی زمانی کوردی، فێرکاریی زمانی ئینگلیسی، فێرکاریی فەلسەفە، فێرکاریی کۆمەڵناسی، فێرکاریی دەروونناسی و فێرکاریی ئابووری.
ئەم پرۆژە بە مەبەستی پەرەپێدانی زانست بە زمانی کوردی و وەکوو دانانی بناغەی کاریی دامەزراوەی زاگرۆس بۆ پەروەردە بە کوردی و بە شێوازەکانی ئینتێرنێتی و کردەیی دەبێت و جەخت لە سەر دانان و پەرەپێدانی پۆلە زانستییەکان بە زمانی کوردی دەکەینەوە، بەڵام بە هۆی تەشەنەی کۆرۆنا و هەروەها بە مەبەستی کەڵکوەرگرتنی جەماوەری زۆرتر، وانەکان لە سەر لاپەڕەکانی دامەزراوەش دادەنرێن. داوا لە هەموو پسپۆڕان و دڵسۆزانی بوارە جواروجۆرەکان دەکەین یارمەتیدەرمان بن و لە گەڵمان بن.
ناونیشان: سنە، مەیدانی ئێقباڵ، سەرەتای ژاندارمری، بەرانبەر ئامووزش و پەروەرش.
ژمارەی پێوەندی: 09189822844
تێلێگرام: zagros_media_2717@
ئینستاگرام: zagros_media_2717@
تویتێر: zagros_media_2717
فەیسبووک: zagros.media.2717@
یووتیووب: zagros ngo
دەستپێک: 15/9/2720
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#زانست_بە_کوردی
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#موکریان
#ئیلام
#لوڕستان
من دارێکی باڵا بەرزم گەرچی تووشی مەرگەساتی وەرزی ڕەشم
بەڵام هەرگیز سەرم بۆ هیچ دارکونکەری دنیا هەیە دانانەوێنم
◾️بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەم ئێوارەیە شاعێری گەورەی گەلەکەمان، ''مامۆستا جەلال مەلەکشا'' لە زیندانی جەستەی دەرباز بوو و چووە ناو ڕیزی نەمرانەوە.
تەرمی مامۆستا جەلال سبەینێ بە پێی ڕاسپێریی خۆی لە گوندی مەلەکشا دەنێژرێت.
وەکوو دامەزراوە زاگرۆس پڕ بەدڵ تازیەباری ئەم کۆچەین و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دەکەین.
@zagros_media_2717
⭕️ئاگاداری
♨️هاونیشتمانییان و هاوڕێیانی خۆشەویستی دامەزراوەی زاگرۆس
هەروا کە دەزانن چالاکییەکانی دامەزراوەی زاگرۆس بە هۆی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و خولقاندنی دۆخێکی ئاڵۆز لە جیهان و کوردستاندا، ڕاگیران. بەڵام بە تێپەڕاندنی زۆرتر لە 6 مانگ لەم نەخۆشییە و دیاریبوونی ڕێگاکانی بەرەنگاری لە گەڵ نەخۆشییەکە، بەم شێوە ڕایدەگەیێنین کە لە ڕێکەوتی 15/6/2720 سەرجەم چالاکییەکانمان بەتایبەت پۆلە کوردییەکان بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی ڕێکارە تەندروستییەکان دەست پێ دەکەینەوە و لە خزمەتی هاونیشتمانییانی خۆشەویستداین بۆ ناونووسین لە پۆلەکان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان.
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_فەلسەفە
#فەلسەفە_چییە
🖊️: #سامان_ئەمجەدی
فەلسەفە لە بنەمادا لەسەر دوو پێداویستیی سەرەکیی مرۆڤ پێک هاتووە کە یەکێکی پێویست بە شرۆڤە و شی کردنەوەیە. مرۆڤ لە هەر تەمەنێکدا بێ هەمیشە تووشی هەندێ شتی سەیر و نامۆ دەبێ کە شرۆڤەیەکی بۆ دەوێ. جار هەیە لە هەندێ قۆناغی ژیاندا مرۆڤ تووشی گومان دەبێ و دەیەوێ بە وەڵامێکەوە تارمایی ئەو گومانە لەسەر پەڕەی مێشکیدا بتارێنێ. بۆی هەیە کە کەسێک کە هیچکات دزە نەکەوتۆتە سەر دیواری بیر و بڕوایدا بۆ خۆی لە هۆکاری باو بوونی هەندێ بیر و ئەندێشە لەنێو خەڵکدا پرسیار بکات و پێی سەیر بێ کە بۆ فڵان بڕوا یان بیروڕا ئەوەندە زۆر کەوتۆتە بەر پەسەنی جەماوەرەوە. ڕەنگە زۆرینەی خەڵک ئازاری ئەو پرسیار و گومانانە بە وەڵامێکی سانا یان باو ساڕێژ بکەن، بەڵام فەیلەسووف ئەو کەسەیە کە ئەندێشەگەلی باو و قەبووڵ کراو دەخاتە بەر پەلاماری پرسیارەوە و گەڕان بە دوای ڕێگەچارەی نوێ، نەک تاوناتاو کە پیشەی هەمیشەییەتی.
ئەوی دیکە، هەست بە پێویستیی بڕیاردانە. مرۆڤ لە ژیاندا لەگەڵ بارودۆخگەلێک ڕووبەڕوو ئەبێتەوە کە ناچارە لە دیتنەوەی ڕێگەچارەیەک و هەڵبژاردنی وەکوو ڕیگایەکی کردەیی، کە ئەمە هەر بە مانای بڕیاردانە. تەنانەت هەڵنەبژاردنیش جۆرێک بژاردنە. واتا هەڵبژاردنی هەڵنەبژاردنە. ژیان بەبێ بژاردن مەحاڵە؛ بۆیە زۆرمان پێویستە کە بزانین چۆن هەڵبژێرین و چی هەڵبژێرین. هەر وەها بە هۆی ئەوە کە لەنێو کۆمەڵگادا دەژین، دەبێ بزانین کە چلۆن لە بڕیارەکانی ئەوانی دیکە تێبگەین و چلۆن لەنێوان بڕیارەکانی خۆمان و بڕیارەکانی ئەوانی دیکەدا پێوەندییەک ببینینەوە. فەیلەسووف ئەو کەسەیە کە بیر بەم شتانە ئەکاتەوە و دیسان نە تاوناتاو کە بەشێوەیەکی بەتەکوز و وەکوو ئەرکێکی سەرانسەری ژیانیەتی..
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_ئابووری
#سیستمە_ئابوورییەکان
@zagros_media_2717
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_دەروونناسی
#تێکچوونە_ڕەوشییەکان
@zagros_media_2717
#وشەنامە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_کۆمەڵناسی
#کۆمەڵناسی_چییە
@zagros_media_2717
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#بەشی_دووهەمی_فێرکاریی_زمانی_کوردی
#زاراوەکانی_زمانی_کوردی
🖊️: #عێرفان_ساعدپەنا
زمانی کوردی وەکوو هەموو زمانەکان لە چەندین زاراوە و بنزاراوەی جیاواز پێک دێت، بەڵام وەکوو هەر زمانێک تایبەتمەندی خۆشی هەیە. پڕپیت و هەمەڕەنگبوونی جوگرافیای کوردستان و بەم هۆیەشەوە خۆبەڕێوەبەری و پێویستنەبوونی پێوەندیی زۆری خەڵکی کوردستان لە گەڵ یەکترین لە لایێک و نەبوونی دەوڵەتی درێژخایێنی یەکگرتوو بە دامودەزگای فەرمانگە/پەروەردەیی لە لایێکی ترەوە، بوونەتە هۆی ئەوەی کە نەتەنیا زمانی یەکگرتووی کوردی بە تەواوی چێ نەبێت بەڵکوو لێکیش دوور بکەونەوە و ئەمانەش بوونەتە هۆی لێکەوتنەوەی بیرۆکەی جیاواز لە سەر یەک زمان یان چەندزمان و هەروەها چۆنیەتیی جیاکردنەوەی زاراوەکانی کوردی. بەڵام ئەگەر هەموو ئەمانە بخەینە لاوەوە و کاریگەرییە ڕامیارییەکانی لە سەر بسڕینەوە و تەنیا لە ئاخێوەرانی زمانی کوردی بپرسین کە بە چ زمان و زاراوەیێک دەدوێن، دەبینین کە وێڕای بەکوردزانینی زۆرینەیان، لە ژێر ناوی ئەم زاراوانەی خوارەوە خۆیان پێناسە دەکەن کە هەر کامەشیان بنزاراوەی خۆشی هەیە: کرمانجی، سۆرانی، کەلهوڕی، هەورامی، زازاکی، لەکی، لوڕی. کوردیی کرمانجی زۆرترین ئاخێوەر و بنزاراوەی (شکاکی، خۆراسانی، ئامەدی، بادینی، قامشلۆیی و...) هەیە. پاشان کوردیی سۆرانی یان ناوەندییە کە تا ڕادەیێکی زۆر وەکوو زمانی ستانداردی کوردی دەرکەوتووە و سێ بنزاراوەی سەرەکیی ئەردەڵانی، جافی و موکریانی هەیە. زاراوەکانی دیکەش واتا کەلهوڕی (گەڕووسی، کرماشانی، ئیلامی و...)، هەورامی( لهۆنی، ژاوەرۆیی و تەخت) و هەروەها زازاکی، لەکی و لوڕیش بە هەمان شێوە، بنزاراوەی خۆیان هەیە و تەنانەت لەوەش وردتر دەبنەوە و بنبنزاراوەی تایبەت بە خۆشیان هەیە. بەڵام هەموویان لە ژێر ناوی زمانی کوردی یەک دەگرنەوە.
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_فەلسەفە
#مێژووی_فەلسەفە
🖊️: #سامان_ئەمجەدی
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_زمانی_ئینگلیسی
#دەستەواژەی_سڵاو_و_چاکەوچۆنی
دەنگ: #هەژار_مەحموودی
سڵاوتان لێ بێت خۆشەویستان
پێویستە بزانین کە فێربوونی هەر زمانێک پێویستی بە لەبەرکردنی هەندێک وشە و دەستەواژەیە ،ئێمەش لێرەدا هەوڵ ئەدەین لە ڕێگەگەلێکی جیاوازەوە بە شێوازێکی تایبەت زمانی ئینگلیسیتان فێر کەین ...
بەشی 1
دەستەواژەی سڵاوکردن و چاکەوچۆنی
Words of greetings
Good Morning بەیانیت باش
Good Afternoo پاش نیوەڕۆت باش
Good Evening ئێوارەت باش
Good Night شەو باش
How are you ? چۆنی؟
Goodbye خوات لەگەڵ یان ماڵاوا
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_ئابووری
#ئابووری_چییە؟
🖊️: #شیوا_مەحموودی
وشەی ئینگلیسی ″economy″ کە لە کوردیدا ″ئابووری″ی پێ دەگوترێت، لە وشەیەکی یوونانی کۆن واتە ''oikonomia'' وەرگیراوە کە بە مانای بەڕێوەبەرایەتیی بنەماڵەیە. کەواتە، ڕوون ئەبێتەوە کە بابەتی ئابووری بۆ یەکەمجار لە یوونانی کۆنەوە پێناسە کراوە. بەڵام بناغەی ئابووریی پێشکەوتوو(ئەوڕۆیی) زۆر درەنگ دەستی پێ کردووە و هاوکات بووە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کتێبی ''سامانی نەتەوەیی'' (ئادام ئێسمیت، فەیلەسووفی سکاتلەندی-1776).
مەبەستی سەرەکیی لە ئابووریدا ئەمەیە کە مرۆڤ داخوازییەکانی بێ سنوورن بەڵام سەرچاوەی سنووردار، کۆسپێکە بۆ دابینکردنی ئەم داخوازییانە. بەم هۆکارانەوە دەتوانین بڵێین چەمکی کارامەیی و بەهرەمەندی بۆ ئابووریناسان لە ئاستی یەکەمی گرینگایەتیدا جێی گرتووە.
ئابووری زانستێکی کۆمەڵایەتییە کە ئاماژەی کردووە بە بەرهەم، دابەشکردن و شوێنی خەرج کردن.
ئابووری بۆچوونێکە کە دەڵێت ئاکاری مرۆڤ بە شێوەی ژیرانەیە و دەتوانێ هەڵبژاردەیەکی دروست و لۆژیکانەی لە نێوان داخوازییەکانیدا هەبێت.
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_دەروونناسی
#دەروونناسی_چییە
🖊️: #دوکتۆر_وریا_ئەحمەدی
وەرگێڕان : #عێرفان_ساعدپەنا
بەشێکی بەرچاوی خەڵکی کۆمەڵگا لە درێژاییی ژیانیاندا تووشی تێکچوونی دەروونی دەبن. کاریگەریی تێکچوونی دەروونی تەنیا لە سەر کەسی تووشبوو نییە و بنەماڵە و کۆمەڵگاش دەگرێتەوە. زۆرێک لە خەڵکی ئێمە بە شێوەی نەشیاو، هەڵسوکەوت لە گەڵ کەسانی تووشبوو بە تێکچوونی دەروونی دەکەن. نیتکە (stigma) ناوزڕاندنێکە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە کۆمەڵگا جیاواز یان نوقسان و دوورکەوتوو لە ڕەوتی باو، سەیر بکرێن. هەر لەم چوارچێوەدا کەسانی تووشبوو بە تێکچوونی دەروونی، گیرۆدەی کێشەی هەیەجانی و کۆمەڵایەتی زۆر و درێژخایێن دەبن و هەست بە دوورخراوەیی دەکەن. هەرچەند کە زۆرکەس بە قسە وای نیشان دەدەن کە لە کەسانی تووشبوو بە تێکچوونە دەروونییەکان تێدەگەن بەڵام بە کردەوە، لە هەڵسوکەوت و گاڵتە و کردەوە ژێرپێستییەکانیان، پێچەوانەکەی دەردەکەوێت. ئەڵبەت ئەوەش جێی ئاماژەیە کە خەڵکی زۆرجار گاڵتە بەو شتانەوە دەکەن کە تووشی دڵەڕاوکێیان دەکات. بۆیە نیتکە و تێکچوونە دەروونییەکان، بنەماڵە تووشی ئازار و پەرێشانی دەکات و تەنانەت دەتوانێ ناو و نیتکە بخاتە سەر هەمووی بنەماڵە. هەروەها کاریگەریی تێکچوونە دەروونییەکان لە سەر کۆمەڵگا بە ئاسانی دیاری ناکرێت. بەڵام پسپۆڕانی تەندروستیی دەروونی ئەوە گوارا دەکەن کە کێشە دەروونییەکان تێچووی زۆری هەیە بۆ کۆمەڵگا. بۆیە هیوادارین لە ڕێگەی بردنە سەرەوەی ئاگاییی گشتی، ئەم دووچاویەتییە لابچێت و کەسانی تووشبوو بە تێکچوونە دەروونییەکان بە بێ هەڵسەنگاندن، گوارا بکرێن و ڕێگە خۆش بکرێت بۆ پرۆسەی چارەسەریی کێشە دەروونییەکان. بۆیە لەم ڕێگەیەدا کار لە سەر دوو بەشی سەرەکی دەکەین:
✅ کورتە ناساندنی بەشێک لە تێکچوونە باوە دەروونییەکان ( تێبینیی گرینگ: دیاریکردنی تێکچوونی دەروونی بە دڵنیاییەوە کاری پسپۆڕی چارەسەرکرە)
✅ لە چوارچێوەی پێشگرتن، ژمارەیێک لێهاتوویی ژیاندن دەناسرێن. زۆربەی تێکچوونە دەروونییەکان، تێکەڵێکی زیندەوەری، دەروونی، کۆمەڵایەتی - فەرهەنگین. بەگشتی ڕێگەکانی دیاریکردنی تێکچوونە دەروونییەکان چوارن:
1) پەرێشانی: ئەزموونی ئازاری هەیەجانی یان جەستەیی کە لە ژیاندا باوە.
2) تێکچوون: کەمبوونەوەی تواناییی کارکردن لە ئاستێکی ئاسایی و مامناوەنددا.
3) خستنە مەترسیی خۆ یان خەڵکی: ئەو مەترسی و هەڕەشانەی کە لە سەر تەندروستییە.
4) هەڵسوکەوتێ کە لە باری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەوە جێی گواراکردن نییە: ئەو هەڵسوکەوتانەی کە لە دەرەوەری بەستێنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیدان.
دەتوانرێ بگوترێ کە تێکچوونی دەروونی: سەندرۆمێکە کە تایبەتمەندیی زەقی، شێواوی ناسین، کۆنتڕۆڵی هەیەجان، یان هەڵسوکەوتێ لە ئاڵۆزبوون لە پرۆسەی زیندەوەری، دەروونی یان گەشەی بەستێنسازی کەسی تووشبووە. تێکچوونە دەروونییەکان زۆرجار ڕێک دەبێ لەگەڵ زوێری و کورتهێنان لە چالاکییە کۆمەڵایەتی، پیشەیی و ڕۆژانەکانی کەسی تووشبوودا. دەبێ ئەوەش بزانرێت کە بەرپەرچدانەوە بۆ شتێکی چاوەڕوانکراو یان فەرهەنگی وەکوو لەدەستدانی کەسێکی خۆشەویست کە دەبێتە هۆی سترێس، تێکچوونی دەروونی نییە. هەروەها هەڵسوکەوتە ناباوەکانی کۆمەڵگا (وەکوو هەڵسوکەوتە ڕامیاری و ئایینی و ڕەگەزییەکان) و دژایەتییەکانی تاکەکان لە گەڵ کۆمەڵگا، دیسان تێکچوونی دەروونی نین مەگەر ئەوەی کە ئەم هەڵسوکەوتانە بنەچەی دەروونییان بێت.
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#بەشی_یەکەمی_کۆمەڵناسی
#کۆمەڵناسی_چییە
کۆمەڵناسی زانستێکی نوێیە کە تەنیا 200 ساڵ لە تەمەنی تێدەپەڕێ، بیر و ئەندێشەی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە ژیان و جیهان مێژوویەکی درێژتری هەیە. بێگومان لە کاتێکەوە مرۆڤ ژیاوە بیری کۆمەڵایەتیی لەگەڵیدا بووە. لە بەر سادەیی باری ژیان بیری ئەوساش سانا و سادە بووە و لە دەوری کاروباری ڕۆژانە، چۆنیەتیی بژیوی ڕۆژانە و خۆپاراستن سووڕاوەتەوە.
لەبەر ئەوەی کەرەسەی پاراستنی بیر و ئەندێشە ساکار بووە، بەشێک لە بیر و ڕای بیرمەندانی کۆمەڵانی کەونارا پارێزراوە و ئێستا لە بیرماندایە.
لە یەکەم کەسانێک کە سەبارەت بە دامەزراوەی کۆمەڵایەتی سێنا نووسیویانە
دەتوانین ئەفلاتوون ناوبەرین( ٤۲۹ - ۳٤۷ پ ز)، ئەو باسی ''مەدینەی فازڵە'' یان شارێکی خەیاڵی دەکات کە تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:
-حاکمانی زاناترین خەڵک واتا فەیلسووفەکانن
-ئەو کۆمەڵگەیە حەشیمەتێکی دیاریکراوی هەیە و لە سێ چینی کاربەدەستان، لەشکرییان و پیشەسازان پێک هاتووە
-کاربەدەستان خاوەنی ژن و منداڵن
-لەم کۆمەڵگەیەدا کارێکی مەیدانیی گەوره ناکرێت
-لەم شارەدا خەڵک لە ئاسایش و ئارامیدا ژیان تێپەڕ دەکەن.
لە دوای ئەفلاتوون دەوری ئەرەستوومان هەیە( ۳۲۲- ۳٨٤ پ.ز) ئەرەستوو لە ئاکادێمیا قوتابیی ئەفلاتوون بوو. بە پێچەوانەی مامۆستاکەی ئەم گرینگایەتیی زۆرتری بە بەشی بەرچاویەتی(عینیت) داوە و بە بناغەی بنکەی بنەماڵەی زانیوە و سەرەنجی زیاتری به کاری مەیدانی و بەرابەری داوە. پێی وابووە نابەرابەری سەرچاوەی هەموو کێشە و ئاژاوەیێکە.
🖊️:د. حسێن محەممەدزادە
@zagros_media_2717
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کورد
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#بەشی_یەکەمی_فێرکاریی_زمانی_کوردی
#ڕەچەڵەکی_زمانی_کوردی
سەبارەت بە ڕەگ و ڕەچەڵەکی زمانی کوردی، ئەوەی کە تا ئێستا زۆر جار باسی لێوە کراوە ئەوەیە کە زمانی کوردی، هاوبنەماڵەی زمانە هیندوئەورووپایییەکان و لە لقی زمانە ئێرانییەکانە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گریمانەی ڕەگەزی ئاری و کۆچیان لە ناوچەکانی خوارووی ڕووسیا و باکووری هیندووستانەوە بۆ ناوچەکانی دیکە و بە بنەماگرتنی زمانی سانسکریت و فارسیی کۆن وەکوو بنەما و لە بەرچاونەگرتنی دیرۆک و زمانی دەڤەرەکانی زاگرۆس - تۆرۆس و لە هەمان کاتدا مێژووسازی بۆ ئەورووپاییەکان و خواستە ڕامیارییەکانیان کە لە سەدەی حەڤدە و هەژدە و هاوکات بە دستپێکردنی کۆلۆنیالیزم هاتووەتە ئاراوە. بەڵام لێکۆڵینەوەی بێلایەن و دوور لە بەرژەوەندیی ڕامیاری، بیرۆکەی ئاماژەپێکراو ڕەد دەکەنەوە و هیچ بەڵگەیێکی باوەڕپێکراوی مێژووییش لە بەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێ زمانی هیندوئەورووپاییەکان لەو ناوچانەی ئاماژەپێکراو بڵاو بووەنەتەوە، بەڵکوو زاگرۆس - تۆرۆس (کوردەواری) وەکوو شوێنی کۆنترین شارستانییەتەکان، ژیربێژانەتر دەردەکەوێ کە شوێنی یەکەمی زمانە هیندوئەورووپییەکان بێت. کەوایە ئەگەر زاگرۆس - تۆرۆس یەکەمین لانکەی ئەو زمانانە بێت، کەوایە خەڵکی کوردستان خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن و کۆچەر نەبوونە و بۆ خۆیان بنچینەی زۆر خەڵکی دیکەشن. سەبارەت بە لقی زمانە ئێرانییەکانیش بەو پێیەی کە هیچ زمانێکی هاوبەش کە لەمێژدا کورد و فارس بە هاوبەشی پێی دوابێتن، نەدۆزراوەتە و فارسەکان لە لای ئەفغانستانەوە (ئاریا/ئاریانا) هاتوون، کەوایە ئەم دوو زمانە ناتوانن لە یەک لقی زمانی بن و لە دوو لقی جیاوازی کوردی کۆن (زمانی میدەکان و پێش میدەکان) و زمانی فارسیی کۆن سەرچاوە دەگرن و یەکێ نین و تەنیا پرسە ڕامیارییەکانی ئاماژەپێکراو و هەروەها دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێڕنی ئێران (پەهلەوی) و ساختەکاری لە مێژوو و بەڕامیاریکردنی پرسەکان، بووەتە ئەم هاوبنەچەنواندنە، ئەگینا لە ڕووی زمانی و مێژوویییەوە ئەوە ڕەد دەکرێتەوە کوردی و فارسی لە یەک لقی زمانی و نەتەوەیی بن. هەرچەن کە نکۆڵی لە نزیکی زمانە هیندوئەورووپایییەکان ناکرێت (نە ئاریا و ئاریایی یان ئاریانا کە ناوێکی هەڵە و تەنیا ناوی ناوچەی خۆراسان و ئەفغانستان بووە و دوایی نیاویانەتە جێی زمانی هیندوئەورووپاییەکان و پاشان لە قۆناغی پەهلەویدا ناوی ئەم وڵاتەیان نا ئێران کە هەمان واتایە) بەڵام هەر ئەوە جۆرە کە ئاماژەی پێ کرا، ئەو نزیکەیش پێ دەچێ سەرچاوەکەی هەر لە زاگرۆس- تۆرۆسەوە بووبێت نە بە پێچەوانەوە و لە سەر بنەمای بیرۆکەی بەڕامیاریکراو و خەیاڵیی بنەچەبوونی ناوچەی ئاریانا. کەوایە زمانی کوردی زمانێکی سەربەخۆ و جودا لە زمانی فارسی یا هەمان ئێرانییە و خاوەن چەندین زاراوە و بن زاراوەی تایبەت بە خۆشیە.
#زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#کوردستان
#کورد
#سنە
#کرماشان
#ئیلام
#لوڕستان
#موکریان
@zagros_media_2717
ڕاگەیاندنی #پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی_زاگرۆس:
بۆ یەکەمجار لە ئاستی کوردستاندا زانست بە زمانی کوردی فێر ببە!
زانستەکانی پرۆژەکە لە ئێستادا: فێرکاریی زمانی کوردی، فێرکاریی زمانی ئینگلیسی، فێرکاریی فەلسەفە، فێرکاریی کۆمەڵناسی، فێرکاریی دەروونناسی و فێرکاریی ئابووری.
ئەم پرۆژە بە مەبەستی پەرەپێدانی زانست بە زمانی کوردی و وەکوو دانانی بناغەی کاریی دامەزراوەی زاگرۆس بۆ پەروەردە بە کوردی و بە شێوازەکانی ئینتێرنێتی و کردەیی دەبێت. داوا لە هەموو پسپۆڕان و دڵسۆزانی بوارە جواروجۆرەکان دەکەین یارمەتیدەرمان بن و لە گەڵمان بن.
ناونیشان: سنە، مەیدانی ئێقباڵ، سەرەتای ژاندارمری، بەرانبەر ئامووزش و پەروەرش.
ژمارەی پێوەندی: 09189822844
تێلێگرام: zagros_media_2717@
ئینستاگرام: zagros_media_2717@
تویتێر: zagros_media_2717
فەیسبووک: zagros.media.2717@
یووتیووب: zagros ngo
بەم زووانە
#پرۆژەی_زانست_بە_کوردی
#دامەزراوەی_زاگرۆس
#زمانی_کوردی
#زانست_بە_کوردی
#کوردستان
#سنە
#کرماشان
#موکریان
#ئیلام
#لوڕستان
گەلۆ نەتەوەی کورد بیچمی گرتووە؟
بە پێناسەیێکی گشتی، نەتەوە لە دوو ڕوانگەی ڕامیاریی ئاڵمانی و فەڕانسەیی واتا دەکرێتەوە. لە ڕوانگە ئاڵمانییەکەی زۆرتر جەخت لە سەر هاوزمانبوون، هاومێژووبوون و هاوبەشییە نەریتی و فەرهەنگییەکان دەکرێت و لە ڕوانگەی فەڕانسەییش هاوسۆزی، ئاوات، هیوا و بەسەرهاتی هاوبەش بە ئامانج دەگیردێت. نەتەوەکانیش لە دوو ڕێگەی پرۆسە یان پرۆژەی نەتەوەسازی، لە چوارچێوەی دەوڵەت - نەتەوەدا دەخولقێن. لە وڵاتە ڕۆژاواییەکان بە شێوەی پرۆسەیێکی مێژوویی و وەخۆهاتنی ئاگایی نەتەوەیی، نەتەوەکان چێ بوونە، بەڵام لە زۆربەی شوێنەکانی دیکە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، هاوکات لە گەڵ ناسیاوی بلیمەتە ڕووناکبیرەکان لە گەڵ باوەڕەکانی ڕۆژاواییەکان، لەوانە ناسیۆناڵیسم و هەروەها پیادەکرنی نەخشە کۆلۆنیالیستییەکانی ڕۆژاواییەکان، بەشێوەی پرۆژەیی و سەپاندنی هێژمۆنی خێڵێکی دیاریکراو، بە سەر حەشیمەتێکی بەربڵاوتر بووە کە دوایی بە زەبر و زۆر و مێژووسازی، ناوی نەتەوەیان لێ ناوە و وڵاتانی ئێران و تورکییە نموونەی هەرەسەرکەوتووی ئەم پرۆژەنە. بەڵام لە کۆتایی ئەم پرۆژە/پرۆسەیەی نەتەوەسازییەدا هەندێ لە گەلان بێبەش بوونە و بە زۆر، هەوڵی تێکەڵاندیان دراوە، کە کورد یەکێ لەوانەیە. ئێستە پرسیار ئەوەیە کە لە دۆخی نەبوونی دەوڵەتی کوردی، ئایە کورد هێشتا ئەو جۆرەی کە دەوڵەتانی حاکم باسی دەکەن خێڵ و هۆزێکە لە نەتەوەیێکی تر یان نەتەوەیێکی سەربەخۆیە؟ ئەگەر لە ڕاستییەکان ورد ببینەوە، بۆمان دەردەکەوێ کە کورد هێشتا زۆرێک لە خوو و تایبەتمەندییەکانی خێڵەکی و پێشبنەتەوەبوونی ماوەتەوە کە دەوڵەتانی حاکم بەردەوام پەرەشیان پێ داون: ناوچەگەرایی، زاراوەگەرایی، خیانەت و ئەمەگداری لە ڕووی هەستە سەرەتاییەکانی مرۆڤ واتا قین و خۆشەویستی نەک بەرژەوەندی، نەبوونی هێڵە سوورە گشتییەکان کە لە نەتەوەکاندا زەقن، خۆبەکەمزانی و گرێدراوبوون و هاوسۆزبوون بەو دەوڵەتانەی کە حاکمن (نموونەی دواییەکەی شەجەریان و تەنانەت هاوسۆزی پارچەکانی دیکەشە)، پێناسەکردنی خۆ بە کوردی ئەو دەوڵەتانە و زۆر شتی دیکە کە تەنانەت نوێنەرە سیاسیەکان و حیزبە کوردییەکانیش تەژی لەم تایبەتمەندییانەن و هاوکات هەم ئاسیمیلاسیۆنی پێوە دیارە هەمیش خووەکانی پێشبەنەتەوەبوون. بەڵام ئەمە بەشێک لە وەڵامە و بەشێکی تر لە بەرسیڤەکە ئەوەیە کە کوردیش وەکوو زۆربەی گەلانی ناڕۆژاوایی لە ڕێگەی ناسیاوی بەشێک لە بلیمەت و ڕووناکبیرەکانی لە گەڵ باوەڕگەلێ وەکوو ناسیۆناڵیسم، ناسیاویان بۆ دروست بووە و هەوڵی نەتەوەسازیان داوە و بەم بۆنەوە توانراوە تا ڕادەیێک زمان و مێژوو و هاوبەشیی فەرهەنگی و هەروەها سۆز و هیوای نەتەوەیی پێک بهێنن، بۆیە دەبینین هاوکات سۆزی نیشتمانیش هەیە و تەنانەت کورد، خەمی پارچەکانی دیکەی خۆشی هەیە. بۆیە وەکوو وەڵامی کۆتایی و دیتنی ئێستای دۆخی کورد ڕاستی ئەوەیە کە کورد، لە نێو دۆخی هەڵواسراوی خێڵ/نەتەوەدا ژیان تێپەڕ دەکات. بەو واتایە کە نە بە تەواوی خێڵەکی و بەشێک لەم نەتەوانەیە و نەش بە تەواوی بووەتە نەتەوەش. کورد هێشتاکوو تێگەیشتنێکی تەواوی لە بوونناسی، واتاناسی و پرسناسیی خۆی نییە، بۆیە دەتوانێ هاوکات خەمی پارچەیێکی تر بخوات و ڕێکخراوگەلێ ڕزگاریخواز ڕێک بخات و گیانی بەخت بکات بۆی و دەتوانێ بۆ شەجەریانی دەستیاری نافەرمیی تەباتەباییەکان و ئێرانی گەورەی فەرهەنگیش خەمبار بێت. کەوایە کورد لە ئێستادا لە نەبوونی وشیارییێکی قووڵ لە بوون و واتا و پرسی خۆی، نە خێڵە نە نەتەوەیه، بەڵکوو تێکەڵێک و گرێداراوێکی هەردووکە. ئەم هەڵواسراوی و سەرلێشێواوییە بۆ کەس ناچێتە سەر و کورد ناچارە لەم دووانە دژبەیەک و لێکنەچووە دەرباز بێت و لەم کاتشێواوییە بێتە دەر و خۆی یەکلا بکاتەوە کە ئایە ئەوەیە وا پێی دەڵێن خێڵ و هۆزە و درێژە بە تایبەتمەندییە خێڵەکییەکانی بدات و وەکوو بەشێک لە نەتەوەیێکی دیکە هەوڵی باشتربوونی ژیانی بدات یان لەم قۆناغە دەرباز بێت و بە ناسینێکی هەمەلایەنە، وەکوو نەتەوە و تایبەتمەندییەکانی تاکێکی نەتەوەیی و ئەمڕۆژی درێژە بە ژیان بدات؟
✍عێرفان ساعدپەنا
@zagros_media_2717