بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی
💢لایەنەکانی تەندروستیی دەروونی لە هەمبەر کۆرۆنادا
ڤایرۆسی دنیاگرەوەی کۆرۆنا قەیرانێکی بێوێنەی خولقاندووە و خەڵکی لە بواری دەروونییەوە تووشی زەحمەت کردووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
پاپۆڕێک لە کاتی فڕیندا؟!
ئەم وێنەیە کە وێنەی "پاپۆڕێکە لە کاتی فڕیندا"، ئەنجامی هەڵەیەکی دەگمەنی بینینە.
دەیڤید مۆریس دەڵێت کاتێک کە وێنەکەی دەگرت و پاشان سەیری زەریای نزیک کۆرنوۆڵی بەریتانیای دەکرد، سەری سووڕ دەما.
کەشناسێک بە ناوی دەیڤید برەین دەڵێت ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوو دەدات کە کەشێکی تایبەت دەبێتە هۆی چەمانەوەی تیشک. کاتێک کە هەوای نزیک ئاوی زەریاکە سارد دەبێت و هەوای سەر ئەوە گەرم دەبێت، ئەم دیاردەیە ڕوو دەدات.
ئەم هەڵەی چاوە لە ناوچەی جەمسەری باکوور دیاردەیەکی ئاساییە. بەڵام لە شانشینی یەکگرتوو لە وەرزی زستاندا دیمەنێکی دەگمەنە.
Cornwall کۆرنوۆڵ
سەرچاوە:
https://www.bbc.co.uk/news/amp/uk-england-cornwall-56286719
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
Hojan, encama ramaneke pîroz û xwesteka evînî bû; tenê ji ber vê sedemê ew Hojîn afirand, da ku karibe berpirsiyartiya parastin û pêşvebirina zimanê Kurdî wekî amûra herî girîng a neteweyê ji stû bigire.
Ji kerema xwe bi bilavkirina vê nivîsê û nivîsandina nêrînên xwe û her wisa bi lêdana heşteg û "teg" kirina me, Hojan û Hojîn baştir bidin nasîn.
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 ئایا بە باڵابەرزیی خۆتان دەنازن؟
دەزانن بۆ هەر ١٠ سەنتیمەتر باڵا، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە ١٠٪ بەرز دەبێتەوە؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
پەسندکردنی ڤاکسینێکی نوێ کە دەتوانێت دۆخی پەتای کۆرۆنا بگۆڕێت.
پێکوتەی کۆمپانیی جانسن و جانسن، توانی، بەسەرکەوتوویی، ڕای ئەرێنیی پسپۆڕانی ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە ڕۆژی هەینیی ڕابردوودا وەربگرێت. ئەم دەنگە ئەرێنییە ڕێگەخۆشکرە بۆ ڕێگەپێدانی ئۆرژانسی بۆ ئەم پێکوتەیە.
پێکوتەی جانسن و جانسن، دوای تاقیکردنەوە لەسەر نزیک ٤٠ هەزار کەس لە فازی سێهەمدا، دوای ٢٨ ڕۆژ لە وەشاندنی ڤاکسینی یەکەم، کاریگەریی ٦٦٪ی (بە مەودای دڵنیایی ٩٥٪) نیشان داوە لە بەرگریکردنی لە تووشبوونی مامناوەندی و سەخت بە نەخۆشیی کۆرۆنا. تاقیکردنەوەی فازی ٣، چەند-نەتەوەیی، ھەڕەمەکیکراو، دووجار-کوێر و کۆنترۆڵکراو بە دەستەی پلاسیبۆ بووە. لە توێژینەوەی دووجار-کوێر، هەم تاقیکەر و ھەم نەخۆش ئاگاداری ئەوە نین کە ڤاکسینێک کە لێیان دراوە ڕاستەقینەیە یان لەقەستی (پلاسیبۆ).
ڤاکسینی جانسن و جانسن دوو باشیی زۆر بەرچاوی هەیە:
١) تەنیا یەکجار پێویستە پێکوتەکە لە خۆت بدەی.
٢) دەکرێت پێکوتەکە لە ساردکەرەوەیەکی ئاسایی بۆ ماوەیەکی زۆر ڕایبگریت.
ئەم دوو خاڵە، پێکوتەی جانسن و جانسن وا لێ دەکات کە گوێزرانەوەی پێکوتە بۆ وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو ئاسانتر بکاتەوە کە دەتوانێت لە کۆنترۆڵی کۆرۆنا لە دنیادا زۆر یارمەتیدەر بێت.
پێکوتەی جانسن و جانسن، لە ڤایرۆسی بێمەترسیی ئەدێنۆ وەک هەڵگرێک بۆ دانانی کۆدی جینەتیکیی پڕۆتینی کۆرۆنا ڤایرۆس کەڵک وەردەگرێت کە دەتوانێت سیستمی بەرگریی لەش دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بورووژێنێت.
کۆمپانیی جانسن و جانسن بەڵێنی داوە کە لە ئەگەریی پەسندکردنی ڤاکسینەکەی ٥٠٠ ملیۆن دانە بۆ بڵاوکردنەوەی دادوەرانەی پێکوتە لە هەموو وڵاتانی دنیا و بەبێ قازانج دابنێت.
نوێکردنەوەی ۱: ڤاکسینی جانسن و جانسن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمان پەسند کرا.
بە بڕوات پێکوتەوەشاندنی دنیا چەندەی پێدەچێت؟
ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، ڕۆژنامەگەری زانستی
وشەکان:
جانسن و جانسن Johnson & Johnson
بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمان Food & Drug Administration
ڕێگەپێدانی ئۆرژانسی Emergency Authorization
هەڵگر vector
ڤایرۆسی ئەدێنۆ Adenosine virus
دووجار-کوێر Double-blind
ھەڕەمەکیکراو Randomized
پلاسیبۆ Placebo
پێکوتەوەشاندن Vaccination
سەرچاوەکان
https://bit.ly/2PdGdjT
[1] Johnsen & Johnson, <www.jnj.com>
[2] Food U.S. Food & Drug Administration, <https://www.fda.gov/media/146217/download>
🎧 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی
✅ پاڵپشتیی فرەزمانی لە پێناو گشتگیریی خوێندن و کۆمەڵگەدا
✅ پاراستنی فرەچەشنیی زمانی
✅ مێژووی ئەم ڕۆژە
دەقی بابەتەکە: /channel/ZanistHojan/2174
#دەنگ
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی
✅ پاڵپشتیی فرەزمانی لە پێناو گشتگیریی خوێندن و کۆمەڵگەدا
✅ پاراستنی فرەچەشنیی زمانی
✅ مێژووی ئەم ڕۆژە
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
♨️ ئەمشەو لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی ″ڕووداو″ بینەری فیلمی داکیۆمێنتاریی ″زمانی دایک″ بن.
🎥 فیلمی ٤٧ خولەکیی ″زمانی دایک″ لە چەند شار و پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم هاتووە و چیرۆکی ئەو خۆبەخشانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە دەیانهەوێت ″زمانی کوردی″ زیندوو ڕابگرن.
بەڵگەفیلم، فیلمی داکیۆمێنتاری (Documentary film)
🖥 کاتی بڵاوکردنەوە:
یەکشەمە ۳ی ڕەشەمە، کاتژمێر ۹:۳۰ی شەو.
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🔴 داواکاریی ڕەخنە و تێبینی لەسەر گۆڤاری زانستیی هۆژین 🔴
ھاوڕێیانی ھێژا و لایەنگرانی فەرھەنگ و زانست،
وەک پێشتر ڕامانگەیاند، خوێنەرانی هێژای هۆژین دەتوانن ژمارەی ۹ی گۆڤار، بەبێ تێچوو، لە ڕێگەی ماڵپەڕی خوارەوە بخوێننەوە و گوێی بۆ ڕابگرن:
https://hojan.org/j09/
⁉️ گۆڤاری هۆژین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەرنجڕاکێشیی بابەتەکان و گونجاوبوونیان بۆ ئێوەی بەردەنگی ئازیز، داوا لە هەموو خوێنەران دەکات کە هەر چەشنە ڕەخنە، تێبینی، یان پێشنیارێکیان لەسەر گۆڤار هەیە لە ڕێگەی ئایدیی تەلەگرامی @AhvandJalali، یان دانانی کامێنت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یان لە ڕێگەی ئیمەیلی govar.hojan@gmail.com، بە بەڕێوەبەرانی گۆڤار ڕایبگەیەنن.
چاوەڕوانی ڕەخنە و تێبینییەکانتان دەبین. 🙏😊
بەسپاسەوە،
دەستەی بەڕێوەبەریی گۆڤاری زانستیی ھۆژین
🆔 @zanisthojan 💯
وەره با دەست له باڵاکەت وەرێنم
وەره کوڵمەم له کوڵمەی تۆ خشێنم
وەره سوور به لەسەر واده و بەڵێنی
وەره کورد به و مەکه پەیمان شکێنی
وەره گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەره با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
وەره ماچم دەیه ماچی خودایی
که بێزارم له ماچی سینەمایی
#ڕۆژی_ڤالانتاین #ئەوین #مامۆستاهێمن
درێژەی بابەت:
https://hojan.org/babet/9361/
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 بۆچی ئاسمانی شین لە کاتی ڕۆژئاوابووندا سوور دەبێت؟
ڕەنگی خۆر سپییە، واتە هەڵگری هەموو ڕەنگەکانی ناو پەلکەزێڕینەیە. بەڵام چ ڕوو دەدات کە ئەم ڕەنگە سپییە، دەبێتە هۆی زەردبوونی خۆر و شینیی ئاسمان و سووریی خۆرئاوا؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کچان و ژنان لە زانستدا، ڕۆزالیند فڕانکلین بناسن کە یەکێک لەو ژنانەیە کاتی خۆی تووشی کێشەی هەڵاواردنی ڕەگەزی ببوو لە زانستدا:
+ کەسێکی زانستمەند و شارەزای بیرکاری کە لە ساڵی ۱۹۲۰دا لە بەریتانیا لەدایک بووە.
+ لە درێژەی شەڕی دووهەمی جیهانیدا، بە کەڵکوەرگرتن لە وتار و لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە پێکهاتەی خەڵووز و گرافیت، دەمامکگەلێکی (ماسک) دروست کرد و بەم بۆنەیەوە بڕوانامەی دکتۆرای کیمیا-فیزیکی له کەمبریج وەرگرت.
+ بەهۆی سێکسیزمی ئەو سەردەمە و ڕوانگەی نایەکسان سەبارەت بە زانستی ژنان و هەروەها کێشەگەلێک کە موریس ویڵکینزی هاوکاری وەک ژنێکی زانستمەند لەگەڵی بووی، لە شوێنی کارەکەی بە خاتوونی تاریک ناویان لێ دەبرد.
+ ساڵی ۱۹٦۲ جەیمز واتسۆن، فڕانسیس کریک و موریس ویڵکینز بە کەڵکوەرگرتن لە وێنە ئامادەکراوەکانی DNA کە لەلایەن ئەم خاتوونە لە ڕێگەی X-rayەوە گیرابوون، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکییان وەرگرت، بەبێ ئەوەی ناوێک لەم خاتوونە ببەن یان لە خەڵاتەکەدا هاوبەشی بکەن.
+ پاش سەرکەوتنی لە پرۆسەی وێنەگرتن لە پێکهاتەی DNA، لێکۆڵینەوەگەلێکی بەسوودی لەسەر ڤایرۆسناسی بووە.
+ لە ساڵی ۱۹٥٨دا، بەهۆی شێرپەنجەی هێلکەدانەوە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆزالیند فڕانکلین Rosalind Franklin
جەیمز واتسۆن James Watson
فڕانسیس کریک Francis Crick
موریس ویڵکینز Maurice Wilkins
سەرچاوە:
www.livescience.com/amp/39804-rosalind-franklin.html
+بابەتێکی هۆژان سەبارەت بە ژنان و زانست:
https://hojan.org/babet/10699/
+بابەتی پێراری هۆژان سەبارەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان و کچان لە زانستدا:
https://hojan.org/babet/8081/
ئامادەکردن: هانا جاری
#ڕۆزالیند_فڕانکلین #ژنان_لە_زانستدا #هەڵاواردن #ژنبوون #ژن #زانست
#InternationalDayofWomenandGirlsinScience
#WomenInScience #RosalindFranklin
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🔴 داواکاریی یارمەتی وەک سەرنووسەر بۆ ژمارەی ۱۲ی گۆڤاری زانستیی هۆژین 🔴
Associate Editor
گۆڤاری زانستیی ھۆژین بۆ بەڕێوەبردنی باشتری کاروباری ئامادەکردنی ژمارەی ۱۲، پێویستی بە ٢ سەرنووسەری نوێ هەیە. ئەو بەڕێزانەی دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە یارمەتیدەر بن، تکایە پێوەندی بەم ئایدیی تێلێگرامەوە بگرن:
@AhvandJalali
پێشەکی سپاسی هاوکاریتان دەکەین.🙏
🔴 بۆ بینینی تایبەتمەندییەکان و بەرپرسیارەتییەکانی سەرنووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
⭕️ئەمڕۆ ٦ی فێوریە، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی ژنانە
خەتەنەکردن بریتییە لە بڕینی بەشێک یان هەمووی ″بەشی دەرەکیی ئەندامی زاوزێی مێیینە″ کە هیچ قازانجێکی بۆ تەندروستیی کچان و ژنان نییە.
خەتەنەکردن دەتوانێت ببێتە هۆی:
۱. خوێنبەربوون.
۲. کێشەی میزکردن و دواتر هەڵاوسانی میزەڵدان.
۳. کێشە و گرفت لە منداڵبوون و مەترسیی مردنی ئەو منداڵانەی کە لەدایک دەبن.
لە ئێستادا لە ۳۰ وڵاتی پارزەویی ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا خەتەنەکردن بەربڵاوە و زیاتر لە ۲۰۰ ملیۆن کچ و ژن خەتەنە کراون.
″پێکەوە دەتوانین هەتا ساڵی ۲۰۳۰ی زایینی کۆتایی بە خەتەنەکردنی ژنان بهێنین. جێبەجێکردنی ئەم هەوڵە، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندروستی، پەروەردە و پێشکەوتنی ئابووریی کچان و ژنان دەبێت.″
(ئانتۆنیۆ گووتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان)
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
۱. https://www.un.org/en/observances/female-genital-mutilation-day
۲. https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/female-genital-mutilation
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
📘ژمارەی نوێ و ژمارەکانی پێشووی هۆژین لەم بنکە لە هەرێمی کوردستان دەست دەکەون.
بنکەی فرۆشتنی گۆڤاری زانستیی #هۆژین - شاری #سلێمانی
#فرۆش
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🎊🎊 فرۆشی تایبەتی هۆژین 🎉🎉🎉
♨️ نەورۆزانەی ئەمساڵت با #هۆژین بێت.
✅ ٢٠٪ داشکان بۆ ژمارەکانی ٢ تا ١٠ی هۆژین
📅 ١٥ی ڕەشەمە تا ١٥ی خاکەلێوە
لەڕێگەی ماڵپەڕی هۆژانەوە گۆڤاری زانستیی هۆژین بکڕن:
🌐 https://hojan.org/issues
بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیمان پێوە بگرن:
🆔@ayubmhm
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
هۆژان، بەرهەمی بیرۆکەیەکی پیرۆز و کەڵکەڵەیەکی ئاشقانە بوو؛ هەر بۆیە هۆژینی خوڵقاند، تاکوو بتوانێت ئەرکی خۆی بۆ پاراستن و گەشەی زمانی کوردی، وەک یەکەم ئامرازی ناسنامەی نەتەوەیی، بەجێ بهێنێت.
تکایە بە بڵاوکردنەوەی ئەم نووسراوە و نووسینی ڕوانگەی خۆتان و بە لێدانی هەشتەگ و "تەگ"کردنمان هۆژان و هۆژین باشتر بناسێنن.
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 بزنەکان دەنگ نادەن!
شێوازی بڕیاردانی گشتی لەنێو ئاژەڵەکاندا جیاوازە.
🐐 زانایان مێگەلەکان بە دوو دەستەی گشتی دابەش دەکەن: ئەو مێگەلانەی کە دەنگ دەدەن و ئەوانەی کە لاسایی دەکەنەوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 کوردەکان ددانیان دێشێت
🚩 ددانئێشە نەخۆشییەکە کە پەیوەندییەکی زۆری بە نایەکسانیی ئابووری-کۆمەڵایەتییەوە هەیە [٥-٧]؛ واتە لەو کۆمەڵگایانە کە دۆخی ئابووری-کۆمەڵایەتییان خراپترە، دۆخی ددانەکانیش خراپترە.
🦷 توێژینەوەکانیش نیشاندەری ئەوەن کە دۆخی ددانی خەڵکی پارێزگای سنە لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی وڵاتی ئێران خراپترە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 بۆ خەوێکی خۆش، بەر لە خەوتن کتێب بخوێننەوە
📕 هەمیشە وتراوە کە کتێب ژیانی مرۆڤ خۆشتر دەکات. ئێستا بەڵگەیەکی نوێش هەیە بۆ باش بوونی خوێندنەوەی کتێب.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🧬 ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش لە سەمای دی.ئێن.ئەی
🔬 تیمێک بریتی لە زانایانی سێ زانکۆی شێفیڵد، یۆرک و لیدز بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە میکرۆسکۆپی هێزی ئەتۆمی و هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان، ڤیدیۆیەکیان لە مولکولە لێکئاڵاوەکانی دی.ئێن.ئەی بەرهەم هێناوە.
🖥 ئەو وێنەگەلەی کە گیراون وردەکارییەکانی دوو زنجیرەی لوول و لێکئاڵاوی دی.ئێن.ئەی نیشان دەدەن بەڵام زیاتر لەوەش کاتێک زانایان کەڵکیان لە هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان وەرگرت، توانییان پێچهەڵپێچی و شوێنی هەر تاکە ئەتۆمێک لەنێو دین.ئێن.ئەیدا ببینن.
🩺 ئەم وێنگەلە دەتوانێت پەرە بە ″جین دەرمانی″ی نوێ بدات و لە چارەسەرکردنی هەندێک لە نەخۆشییەکاندا یارمەتیدەر بێت.
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://www.york.ac.uk/news-and-events/news/2021/research/dna-dancing-video/
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
❤️💐 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و گۆڤاری زانستیی ھۆژین💐❤️
🔴 بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، بە تەوەری تایبەتی "زمانی دایکی" 🔴
بۆ زانیاریی زیاتری نووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەری خوارەوە بکەن: Hojan.org/4authors
🔴 دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
١٥ی خاکەلێوە/فەروەردین
April 4th , 2021
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
گەڕۆکی ناسا لەسەر گۆی مەریخ نیشتەوە!
ئەم گەڕۆکە دەیهەوێت بەردی مەریخ بهێنێتەوە بو زەوی تاوەکوو توێژەران بتوانن وڵامی ئەوەی کە ئایا لە ھەسارەی مەریخ ژیان ھەبووە بدەنەوە.
Rover گەڕۆک
سەرچاوە: Phys.org
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢ئۆرتۆدۆنسی چییە؟
ئایا ئۆرتۆدۆنسی دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی ددانەکان و خۆشترکردنی ژیان؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 کۆرۆنا: پەیوەندیی ڕێژەی مردن و یاسابەزێنی (شلگرتنی کولتووری)
لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەیەکی یاسابەزێنتریان هەیە، لەچاو وڵاتانێک کە کولتوورێکی توندوتۆڵیان ھەیە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تێیاندا ٥ جار و ڕێژەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ۸ جار زۆرترە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🔴 ڕاپۆرتی دەرەنجامی هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا
دۆستانی هێژا و خۆشەویست،
زۆر سپاس بۆ پاڵپشتیکردنتان لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کڕینی کەرەستەی پێویست بۆ نەخۆشە کۆرۆناییەکان. بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە کۆی یارمەتییە پڕ لە سۆزەکانتان، واتە نزیکەی ١٠٣ ملیۆن تمەن، بۆ کڕینی ١١٤ دانە کەرەستەی پاڵسئۆکسیمەتر سەرف کرا و کەرەستە دابینکراوەکان بەسەر نەخۆشخانەکانی ١٠ شاری کوردستاندا دابەش کران.
جێی ئاماژەیە زۆربەی یارمەتییەکان لەلایەن خوێندکارانی دەرەوی وڵات و ناوخۆی وڵاتەوە بۆ ئەم هەڵمەتە ڕەوانە کرابوو.
هەروەها، سپاسی ڕێکخراوەی هۆژان دەکەین کە لە ڕێگەی بەستەری "سێبەر"ەوە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی هاریکارمان بوو.
هیوادارین یارمەتییە بچووک، بەڵام پڕهەستەکەمان بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی باشتری تووشبووانی وڵاتەکەمان و ببێتە هۆی تەندروستیی خێراتری هەموو ئەو خۆشەویستانە. 🙏🙏
دیسان سپاسی یارمەتی و پاڵپشتییە پڕ لە سۆزەکانتان دەکەین. 🙏❤
لە بەستەری ژێرەوەدا ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر ڕێژەی یارمەتیی کۆکراوە، ڕێژەی کەرەستەی دابینکراو، و شێوەی دابەشکردنی کەرەستەکان بەناو شارەکاندا هاتووە.👇👇
https://3ber.hojan.org/projects/support-hospitals-against-covid-19-pandemic#report
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🌳 پلاتفۆڕمی سێبەر
🆔 @zanisthojan 💯
💢 بۆچی باڵندەکان لە ئاسماندا بە شێوەی پیتی ″V″ دەفڕن؟
لەبەر ئەوەی بە شێوەی پیتی ″H″ ئەستەمە! گاڵتە دەکەم! زانایان دەڵێن دوو هۆکاری هەیە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا هۆکارەکانی بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 باکووری کوردستان لەژێر هەڵاواردنێکی مەترسیداردایە
وڵاتی تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندان (کانوونی دووەم)، پێکوتەلێدانی دەست پێ کردووە و بەپێی نەخشەیەک کە مامۆستای زانکۆی ″بۆزیچێ″ بڵاوی کردووەتەوە ڕێژەی پێکوتەلێدان لە باکووری کوردستاندا لەچاو شارەکانی تورکیا کەمترە و هەڵاواردنێکی ئاشکرای پێوە دیارە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 دوورگەی ٢٥ ملیار پاوندیی وزە لە دانمارک
دوورگەیەکی دەستکرد لە وڵاتی دانمارک وەک یەکەمین دوورگەی هێزی جیهان و هەروەها وەک گەورەترین پرۆژەی بیناسازیی مێژووی ئەم وڵاتە، دەبێتە دەروازەی وزەی پاک لە دەریای باکوور.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
♨️بۆ دەستپێکردن و باشتر بەڕێوەبردنی وەرزی نوێی کورتەی هەواڵە زانستییەکان، چاوەڕوانی ڕەخنە و پێشنیارەکانی ئێوەی خۆشەویستین.
هەر پێشنیارێکتان هەیە سەبارەت بە ڤیدیۆ، دەنگ یان شێوازی هەڵبژاردنی هەواڵەکان بینێرن بۆ ئەم ئایدییەی خوارەوە:
@heminim
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯