بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی
🔴 گۆڤاری زانستیی هۆژین لەم لاپەڕەی ژێرەوە بکڕە و لە ڕێگەی پۆستەوە گۆڤارەکان لەو شوێنەی دەتەوێت وەری بگرە:
📚https://hojan.org/hojin/sale/shop/
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
✅ دوایین هەواڵەکانی کۆرۆنا:
1⃣ کۆڤید-۱۹ لە وڵاتی هیندستاندا کارەساتی خولقاندووە؛ ۳۳۰ هەزار تووشبوو و ٢،٢٦٣ مردوو لە ڕۆژێکدا.
یەکێک لە دانیشتووانی هیند نزیک بە دوو ڕۆژ تەرمی دایکی خۆی لە ماڵەوە دانابوو بۆ ئەوەی شوێنێک بدۆزێتەوە کە بیسووتێنێت.
″سینک شارتی″ کە بەڕێوبەری نەخۆشخانەیەکی خێرخوازانەیە دەڵێت: ″ڕۆژی سێشەممە نزیک بە ۸۰ کەس لێرە سووتێندران. دەوڵەت هیچ کارێک ناکات، ئێوە تەنیا دەتوانن بنەماڵەی خۆتان بپارێزن.″
2⃣ کۆڕی ڕاوێژکاریی ″CDC″ پێشنیاری داوە کە ئەمریکا پاش ڕاگرتنی ۱۱ ڕۆژەی پێکوتەلێدان، وەشاندنی پێکوتەی ″J & J″ لە کەسانی بانتر لە ۱۸ ساڵ دەست پێ بکاتەوە.
3⃣ کومیتەی پارێزراویی ″EMA″ ڕایگەیاندووە ئەو کەسانەی کە حەوتەیەک پاش وەشاندنی پێکوتەی ئاسترازێنێکا ئەم نیشانانەی خوارەوەیان هەیە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن:
- هەناسەبڕکێ
- ئێشی قەفەزەی سنگ
- ئێشی بەردەوامی سک
- نیشانە دەمارییەکان، وەکوو: سەرێشەی توند و بەردەوام یان بینینی لێڵ
- دیتنی پەڵەخوێنی بچووک لەژێر پێست و دوورتر لە شوێنی وەشاندنی پێکوتەکەدا
نووسین: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوەکان:
۱. ABC
۲. Livescience
۳. EMA
✅کاناڵی زانست
@zanisthojan
شەقامێکی ۲۰۰۰ ساڵە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دۆزرایەوە کە هی سەردەمی ڕۆمییەکانە
گەڕان بە دوای ئەم شوێنەوارە لە شارۆچکەی مێژوویی ″سوور″ کە بە ″دڵی ئامەد″ ناسراوە، بەردەوامە. شارۆچکەی سوور شوێنی چەندین شارستانییەت بەتایبەت میدەکان بووە.
یەکیک لە شوێنەوارناسان دەڵێت: تاکوو ساڵی ۲۰۲۲ی زایینی گەشتیاران دەتوانن شەقامە ڕۆمییەکان ببینن.
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
AA
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
📜 یادی ۱۲۳ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو ڕۆژنامەوانان و نووسەرانی کورد، بە تایبەت نووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین و ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان پیرۆز بێت.
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢وزە جێگرەوەکان
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🚁 پاش تێپەڕبوونی ۱۱۷ ساڵ بەسەر یەکەم فڕینی برایانی ڕایت بەسەر زەویدا، ئەم جارە مرۆڤ، بە فڕۆکەی "بلیمەتی"ی ناسا، یەکەم فڕینی بەسەر مەریخدا تۆمار کرد.
ئامادەکردن: کەریم بایرامی
سەرچاوە: CNN
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢پێشکەوتنێکی گرنگ سەبارەت بە پێکهاتەی دژەماددە
توێژەران لە توێژینەوەیەکدا کە لە دوایین ژمارەی جۆرناڵی نەیچر بڵاو بووەتەوە ڕایانگەیاندووە کە توانیویانە لە ڕێگەی تیشکی لەیزەرەوە خێرایی دژەهایدرۆجین کەم بکەنەوە. ئەتۆمی دژەهایدرۆجین تاکوو ئێستا ئاساییترین نموونەی دژەماددەیە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
📱وێنەزانیاریی مەترسیی مردن و زیانی قورس بە هۆی وەشاندنی پێکوتەی ئاسترازێنێکاوە بە بەراورد لەگەڵ مەترسیی مردن بە هۆی کۆڤید-۱۹، ڕووداوی بەهەڵکەوت، ڕووداوی هاتوچۆ و هەورەتریشقەوە لە تەمەنی ٢٥ ساڵان و ٥٥ ساڵاندا.
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢ئەندازیارانی جینەتیک، خولقێنەرانی خانەیەکی دەستکرد
🧬 زانایان خانەیەکی دەستکردیان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی دابەش دەبێت و گەشە دەکات.
🦠 زانایان بە کەڵکوەرگرتن لە ئەندازیاریی جینەتیک زیندەوەرێکی دەستکردی تاکخانەییان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی، لاسایی ″سووڕی دابەشبوونی خانە″ دەکاتەوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
بەپەلە: تێبینییە گرنگەکانی پسپۆڕێکی بوومەلەرزە لەسەر لەرینەوەکانی ئەمشەو
🔴 ئەم شەوانە بۆ پاراستنی خۆمان لە بوومەلەرزە چی بکەین؟
ئەمشەو زۆرێک بوومەلەرزە ھاتن کە باشوور و ڕۆژھەڵاتیان لەراندەوە.
گەورەترینیان ٥.٣ ڕیختەر بوو و دوای ئەویش چەند دانەی تر ھاتن کە کەمتر بوون.
ئەم بوومەلەرزانە تا ئێستا خەسارێکی وەھایان نەبووە.
بوومەلەرزە پێش ھاتنی ئاگادارمان ناکاتەوە و ئەمشەویش وەکوو ھەمیشە سورپرایزی کردین.
بۆ پاراستنی خۆتان و بنەماڵەتان لە خەسارەکانی بوومەلەرزە پێویستە ئەم شتانە ڕەچاو بکەن:
۱ـ لەژێر کتێبخانە و شتدا مەخەون.
۲ـ بە بنەماڵەتان بڵێن کە لە کام ژوور و لە کوێ ئەخەون تا ئەگەر ڕووداوێک بوو لانی کەم چەند کەس ئاگادار بن و بزانن کە ئێوە لە کوێن.
۳ـ دوور لە پەنجەرە و ئەو شتانە وا شووشەیین دانیشن و بخەون.
٤ـ لە سەرچاوەی بڕواپێکراو زانیاری وەرگرن.
٥ـ بە کورتەنامە لە گەڵ یەک پەیوەندی بگرن و تەلەفوون مەکەن.
٦ـ شوێنێکی ئەمن بدۆزنەوە (وەک ژێری مێزی ئەستوور) و ئەگەر بوومەلەرزە هات دەستتان بە سەرتانەوە بگرن و لەوێ پەنا بگرن.
۷ـ ئەگەر خانووەکەتان کۆن نییە (زیاتر لە بیست ساڵ لە ساز کردنی نەگوزەراوە و سکلێتی هەیە) ھەر لە ماڵەوە و لە شوێنێکی پارێزراودا پەنا بگرن.
۸ـ لە کاتی بوومەلەرزەدا بە ھیچ شێوازێک بەرەو دەرەوەی ماڵ دەرمەچن.
٩- بەتایبەت ئەگەر لە ئاپارتماندا دەژین، کاتێک بوومەلەرزە هات لە شوێنێک کە پێشتر دەستنیشانتان کردووە پەنا بگرن و بەرەو دەرەوە مەچن تا بوومەلەرزەکە تەواو دەبێت.
١٠- ئەگەر کۆڵانەکانتان باریکن لە کۆڵانەکاندا مەمێننەوە و بەرەو شوێنێک بڕۆن کە مەترسیی ئەوە نەبێت شتێک بکەوێت بە سەرتاندا.
١١- گاز و کارەبای ئەو شتانە پێویستتان پێیان نییە بیبەستن.
١٢- بتڵێ ئاو و کەمێک نان لە شوێنی پەناگرتنتان دابنێن تاوەکوو ئەگەر بوومەلەرزە ھات و لەوێ گیرتان کرد، تینوو و برسی نەمێننەوە.
١٣- ئەگە لەسەر تەختی خەوتندان بە سەرینێک سەر و چاوتان داپۆشن تاکوو وردەشووشە و شت نەپەڕنە ناو چاوتانەوە.
١٤- ئەگەر خاوەن پیداویستیی تایبەتن و لە سەر ویلچێرن و ناتوانن خۆتان بگەیێننە شوێنێکی پارێزراو، چەرخی ویلچێرەکەتان قوفڵ کەن و بە دەستەکانتان سەرتان داپۆشن تا لەرینەوە تەواو دەبێت.
ئەگەر لاتان بەسوود بوو، ھاوبەشی بکەن.
نووسەر: ئەرشەد شاموحەممەدی، پسپۆڕی بوومەلەرزە
زانیاریی زیاتر:
وتووێژی دەنگی
https://hojan.org/babet/8537/
وتووێژی زیندوو
https://youtu.be/83tsASNkspA
👉 @zanisthojan 💯
پێکوتەی کۆڤید ١٩ بۆ منداڵان
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆڤید ١٩ لەسەر منداڵان، کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند کە پێکوتەکە ١٠٠ لەسەد کاریگەر بووە و منداڵەکان بەباشی بەرگەیان گرتووە. تاقیکردنەوەکە لەسەر ٢٢٦٠ منداڵی ١٢ بۆ ١٥ ساڵان لە ئەمریکا کراوە کە نیوەیان پێکوتەی ڕاستەقینەیان لێ دراوە، نیوەکەی تر پلاسیبۆیان دراوەتێ. لە گرووپی وەرگری پلاسیبۆدا هەژدە کەس تووشی کۆڤید ١٩ بوون، لە کاتێکدا لەو گرووپەی پێکوتەی کۆڤیدیان لێ درابوو کەس تووش نەبوو. کاریگەرییە لاوەکییەکانی پێکوتەکە هاوشیوەی ئەو کاریگەرییانە بووە کە بۆ تەمەنی ١٦ بۆ ٢٥ ساڵان بینراوە. چەندین پێکوتەی تریش لە قۆناغی تاقیکردنەوەدان لەسەر منداڵان، بەڵام ئەوەی کە پێکوتەیەکی تایبەت پێشنیار بکرێت بۆ ئەوەی لە منداڵان بدرێت، پەیوەندی بە هەڵسوکەوتی ڤایرۆسەکەوە هەیە لە داهاتوودا.
پلاسیبۆ placebo
ئامادەکردن: ئاران ئەمینی
پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی
سەرچاوە:
newscientist
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢گواستنەوەی کارەبا بەبێ تەل!
کۆمپانیایەکی نیوزیلاندی دەیەوێت گواستنەوەی کارەبا لەناو هەواوە تاقی بکاتەوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 کارەبایەک که با دەیهێنێت و "بنی له ئاو دایه!"
با، سەرچاوەیەکی خاوێن، هەرزان، بەڵام ئاڵۆزی وزەیه. بەو مانایە که قەت ناتوانی به دڵنیاییەوە بڵێیت کەی با دێت. بەڵام ئەندازیارانی ئەورووپی چارەسەری کێشەی ئاڵۆزی وزەی بایان به "هایدرۆپاور" کردووه.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
ساتێک بۆ زەوی 🌏!
🌍 ئەمشەو سەعات هەشت و نیو، لە بزوتنەوەیەکی جیهانیدا، گڵۆپ و ئامێرە کارەباییەکان دەکوژێنینەوە تاکوو بە وزەپارێزی، پارێزگاری زەوی وەک تەنیا ماڵی مرۆڤەکان بین. ✊
🌎 کوژاندنەوەی گڵۆپەکان بەتەنیا پارێزگاری لە زەوی ناکات بەڵام نیشاندەری ھاوپەیمانیمانە لە پاراستنی ژینگەدا. 🤝
🌎 زەوی لە مەترسیدایە، ھەنگاوێک ھەڵێنە! 👣
🌍 یەکدەنگ و یەکدڵ بین ❤️ دژی کاولکاریی ژینگە 🌏!
🌎 بڵاوی بکەنەوە و ژینگەدۆستان ئاگادار بکەن🙏.
ئەمشەو، ۷ی خاکەلێوە، سەعات هەشت و نیو! 💪
ساتێک بۆ زەوی 😢
#earthhour March27
👉 @ZanistHojan 💯
💢 ددانی ڕزیوی منداڵان پڕ بکەینەوە یان نا؟
بەپێی ئاگاداربوونەوەی خەڵک لەسەر گرنگبوونی تەندروستیی ددانی منداڵەکان، بە پێچەوانەی جاران کە زۆربەی ددانە ڕزیوەکانی منداڵان دەکێشران، وردە وردە پڕکردنەوەی ددانی منداڵانیش باو بووە
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🪐 ئەمڕۆ یەکشەممە نزیک کەمێک دوای ئاوابوونی خۆر دەتوانن نزیکیی دوو هەسارەی عەتارەد (زاوە، تیر) و گەلاوێژ (ناهید، زوهرە، ڤینۆس) لە ڕۆژاوای ئاسماندا ببینن.
🌞 عەتارەد لەلای ڕاستەوە و گەلاوێژ لەلای چەپەوەیە.
ئامادەکردن:
ئەیوب مەحموودی
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
کەپسوولی ″crew dragon″ لە ڕێگەی هاژەکی فالکۆنەوە نێردرایە وێستگەی نێونەتەوەیی بۆشایی ئاسمان
کەپسوولەکە بڕیار بوو ۲۲ی ئاپریل بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان، بەڵام بە هۆی دۆخی نالەباری کەشوهەواوە کەوتە ڕۆژێک دواتر واتە ۲۳ی ئاپریل.
چوار گەردوونەوان بە ناوەکانی شین کیمبرۆ، میگان مەک ئارتور، ئاچیهیکۆ هۆشیدێ و توماس پوسکێت لەم کەپسوولەدا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران و پاش یەک ڕۆژ گەیشتوونەتە وێستگەکە.
لە ماوەیەکی کەمتر لە ۱۲ مانگدا ئەمە سێهەمین جارە کە کۆمپانیای ئیلۆن ماسک، بۆشاییپێو دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان.
#astronaut (گەردوونەوان)
#spacecraft (بۆشاییپێو)
#rocket (هاژەک)
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی
سەرچاوە:
www.space.com/amp/spacex-crew-2-astronaut-launch-rocket-landing-success
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢یەکێک له دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان، چۆن بوو به پێشەنگی پێکوتەی کۆڤید-۱۹؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 ئایا مرۆڤ ئێستاش هەر خەریکە پەرە دەسێنێت؟
◾️مرۆڤەکان وەکوو چەشنێک، لە هەموو گۆشە و شوێنێکی زەویدا نیشتەجێ بوون. ئێمە بە گەشەدانی تەکنەلۆجیا و کەلتوور ئەم جیهانەمان پێک هێناوە کە تێیدا دەژین.
بیرۆکەی هەڵبژاردنی سروشتی یان مانەوەی تەندروستترینەکان لە سەردەمی چاخی بەردیندا دەگونجا، واتە سەردەمێک کە مرۆڤ لەسەر پارچە گۆشتێک شەڕی دەکرد. بەڵام ئایا ئێستاش هەر وایە؟ ئێمە لە ۱۲ پسپۆڕ پرسیارمان کرد کە ئایا ئێستاش مرۆڤەکان خەریکن پەرە دەسێنن؟ تێکڕای پسپۆڕەکان بە کۆدەنگییەوە گوتیان: بەڵێ.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
بابەتە پێوەندیدارەکان:
1⃣ کورتکردنەوەی تیۆریی پەرەسەندن (گووران، تەکامول) لە ٦ ملیۆن ساڵەوە بۆ یەک خولەک!
2⃣ زانایان، یەکێکی تر لە بیردۆزییەکانی داروینیان سەلماند.
3⃣ دەموچاوی مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت؟
4⃣ گووران (پەرەسەندن- تکامل - evolution)
(ئاڵقەی ۷ی هۆژبین)
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
🌕 ڕەنگەکانی مانگ
🌖 هۆکاری ڕەنگە جیاوازەکانی مانگ چییە؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
مانگی گوڵ:
/channel/ZanistHojan/1689
گەورەمانگی پەمەیی:
/channel/ZanistHojan/1593
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 هۆکاری زانستیی نوقمبوونی تایتانیک
شەبەقە درەوشەدارەکان لە شەوی نوقمبوونی پاپۆڕی تایتانیکدا دیتراون
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
زۆرترین بابەتە بینراوەکانی ماڵپەڕی هۆژان لە مانگی ڕابردوودا:
1️⃣ پیسبوونی ئاو
2️⃣ دەرمانی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩
3️⃣ سەرەتا مریشک هەبووە یان هێلکە؟
4️⃣ ڕۆژی جیهانیی ″ماچ″
5️⃣ جیاوازییەکانی ڤایرۆس و بەکتریا چین؟
6️⃣ باشترین چارەسەرەکان بۆ ددان ئێشە چییە ؟
7️⃣ هۆکاری پێکهاتنی هەور چییە؟!
8️⃣ دە زانیاری لە بارەی مێشکەوە کە نەتزانیوە
9️⃣ شکانی ددان
🔟 گریان چ کەڵکێکی هەیە؟
🤓 خوێنەری بابەتی زانستی لە ماڵپەڕی هۆژان ببن:
🌐 https://hojan.org/babetekan/
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢مێشکی کۆمپیوتەریی مەیموونێکی ۹ ساڵان، بەرهەمی نوێی ئیلۆن ماسک
لە ڤیدیۆیەکی سێ خولەکیدا کە ″ئیلۆن ماسک″ دامەزرێنەری کۆمپانیای ″نۆرالینک″ بڵاوی کردووەتەوە، مەیموونێکی جۆری ″مەکاک″ بە نێوی ″پەیجەر″ پاش جێگیرکردنی چیپێک لەنێو سەریدا خەریکی گەمەیەکی ڤیدیۆییە بە نێوی Mind Pong.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢کۆڤیدی-١٩ و دڵ: چی فێر بووین؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢بۆچی توێژەرانی بواری پزیشکی لە مشکەکان کەڵک وەردەگرن؟
ھەر لە داڕشتنی دەوا و دەرمانی نوێی شێرپەنجەوە ھەتاکوو دەگاتە تەواوکەرە خۆراکییەکان، مشک و مشکەکوێرەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی شتە سەیروسەمەرەکانی بواری پزیشکیدا هەیە. لە ڕاستیدا، بەپێی دامەزراوەی توێژینەوە بایۆپزیشکییەکان (FBR)، ٪٩٥ی هەموو ئاژەڵە تاقیگەییەکان لە مشکەکان و مشکەکوێرەکان پێک دێن. زانایان و توێژەران بە چەندین هۆکار پشت بە بەکارهێنانی مشکەکان و مشکەکوێرەکان دەبەستن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢دۆزینەوەی مەیدانی موگناتیسیی بەهێز لە دەوری کونەڕەشدا
دوو ساڵ لەمەوبەر بوو کە بۆ یەکەم جار وێنەی کونەڕەشێک لە ناو بۆشاییدا گیرا [۱]. M87* کە ناوی ئەو کونەڕەشەیە ٥٥ ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە ئێمەوە دوورە. ساڵی ڕابردوو خەڵاتی نۆبڵی فیزیک پێشکەش کرا بە توێژەرانی بواری کونەڕەش کە گرنگیی تایبەتیی ئەم بوارە نیشان دەدات [۲]. ئێستا، بۆ یەکەم جار، توێژەران توانیویانە مەیدانێکی بەهێزی…
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 ڕوانگەیەکی نوێ لە گرفتی کۆمەڵایەتیی گیرۆدەبوون
مرۆڤ توانای هەڵبژاردنی هەیە؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢پێشکەش بە مامۆستا هەژین
لە بەشێک لە بەڵگەفیلمی “زمانی دایکی” لە دەرهێنانی بەڕێز سەرکێو مسگەری، باسی فێرگەی سۆما کراوە. لەم دەقەدا هەوڵمان دا ئاوڕێکی کورت لە چالاکییەکانی سۆما بدەینەوە. وەک هۆژان، سپاسی مامۆستا هەژێن (ڕەحیم سوڵتانی، دکتۆرای پسپۆڕیی ئەدەبی بەراوردکاری) دەکەین کە بە پیری پرسیارەکانمانەوە هات و وڵامدەرمان بوو.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢 ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان و گۆڤاری زانستیی هۆژین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکات بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ و ئاواتەخوازە کە ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی و پێشکەوتن بێت بۆ گەلەکەمان.
🔥نەورۆزتان پیرۆز🔥
🆔 @ZanistHojan 💯
💢 ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترینەکانی مێژوو
کوردەکان وەبەر پەلاماری کام خوێنڕێژ کەوتوون؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێنەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯