بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی
💢بڕێکی زۆر مایکرۆپلاستیک لەنێو دڵی مرۆڤێکدا دۆزرایەوە
لە ڕاستیدا لە هەر کون و قوژبنێکی گۆی زەوی، لە سەهۆڵەکانی جەمسەری باشوورەوە بگرە تاکوو بەفرەکانی جەمسەری باکوور، مایکرۆپلاستیکەکان دەدۆزرێنەوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢فێربوونی مۆسیقا لە تەمەنی پیریدا، مێشک چالاک و کارا ڕادەگرێت.
توێژەران ڕوونیان کردەوە کە ناکرێت بگەینە ئەو ئەنجامەی کە ڕاهێنانی مۆسیقا خەریکی گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی مێشک بووە کە پێشتر بە هۆی پیربوون زیانیان لێ کەوتبوو، بەڵکوو وا دیارە ڕاهێنانەکە دەتوانێت بۆ ڕێگری لە پیربوون لە ناوچە تایبەتەکاندا یارمەتیدەر بێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢«بازنەی ئاگرین»
ئەم جارە لە کاتی خۆرگیرانی تەواودا، مانگ لە دوورترین مەودای خۆی لەگەڵ زەویدایە. هەر بۆیە مانگ بچووکتر دیارە و ناتوانێت تەواوی دیسکی خۆر داپۆشێت، ئەمەش دۆخێکی تایبەت بە ناوی «بازنەی ئاگرین» دروست دەکات.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢نهێنیی تینوێتی
هەبوونی میکانیزمە سروشتییەکانی تینوێتی هۆکارێکە بۆ ئەوی کە نایەوێت هێندە نیگەرانی وشکبوونەوەی لەشمان بین (دێهیدراتەبوون).
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن:
https://hojan.org/authors_guide/
لینکی ماڵپەڕی ناردنی وتار:
https://hojan.org/article-submission/
دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
٣٠ آبان ١٤٠٢
November 21th, 2023
ئیمەیلی گۆڤار:
govar.hojan@gmail.com
لەگەڵ ڕێز و سپاس،
سیروان محەمەدی،
توێژەری پۆستدکتۆرا لە زانکۆی UBCی کەنەدا،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین،
بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
💢خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ٢٠٢٣ بە نووسەرێکی نەرویجی بەخشرا.
یۆن فۆسێ لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە شاری هاوگسوند لە کەنارەکانی ڕۆژاوای نەرویجە.
کارە هونەرییە مەزنەکانی بە زمانی نینۆرسکی (یەکێک لە دوو زمانی فەرمیی نەرویج) لە چەندین ژانری جۆراوجۆردا نووسراوە وەکوو شانۆنامەکان، ڕۆمانەکان، کۆمەڵە شیعرەکان، وتارەکان، کتێبی منداڵان و وەرگێڕانەکان.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢٣ دیاری کران.
تاقیکردنەوەکانی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیک لە ساڵی ٢٠٢٣، بۆ گەڕان لە جیهانی ئەلیکترۆنەکانی ناو ئەتۆم و مۆلیکولەکاندا، ئامرازگەلێکی نوێی بە مرۆڤایەتی بەخشیوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢پەکێجی سەرجەمی بەرهەمەکانی هۆژین
لەم پەکێجەدا سەرجەمی بەرهەمەکانی چاپکراوی هۆژین بریتی لە
١٠ گۆڤاری گەورەساڵان
٣ گۆڤاری منداڵان
کتێبێکی تایبەت به منداڵان
ژمارە ٢، ٣، ۴، ۵و۶، ٧، ٨، ٩و١٠، ١١، ١٢، ١٣ی گۆڤاری زانستیی هۆژین
ژمارە ١، ٢، ٣ی گۆڤاری زانستیی هۆژین منداڵان
کتێبی مرۆڤی چکۆله، خەونی گەورە
پێشکێش دەکرێت.
💢 بۆ کرین سەردانی ماڵپەری هۆژان بکەن👇
💢بۆچی هەموو ئەو کەسانەی بەچڕی جگەرە دەکێشن تووشی شێرپەنجەی سییەکان نابن؟
ئەگەر دۆزینەوەکانیان ڕاست بن، ئەمە دەتوانێت ستراتیژییەکی نوێ بۆ دیاریکردنی پێشوەختەی مەترسیی شێرپەنجەی سییەکان دابین بکات.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ئاولەمەی سەرەتایی مرۆڤ بەبێ بەکارهێنانی خانە بنچینەییەکان، تۆو، هێلکە یان منداڵدان
پڕۆفیسۆر "جەیکۆب هانا" لە ناوەندی زانستیی "وایزمانی ئیسڕائیل" دەڵێت: ئەمە بەڕاستی وێنەیەک لە ئاولەمەی چواردە ڕۆژەی مرۆڤە کە پێشتر بەدەست نەهاتبوو.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢بۆچی تا ئێستا هیچ کەس لەسەر زوحەل دانەبەزیوە؟
قووڵتر بڕۆین، لەژێر پەستانی زیاتردا، هایدرۆجینەکە دەبێتە هایدرۆجینی کانزایی (بۆیە پێی دەڵێن کانزایی چون لەم دۆخەدا هایدرۆجین هاوشێوەی کانزا، دەبێتە گەیەنەری ئەلەکتریک).
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ناسا نیشانەکانی هەبوونی ئەگەری ژیان و ئۆقیانووسێک لە ئاو لەسەر هەسارەیەک دۆزییەوە
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی تەلەسکۆپی جەیمس وێبی ناسا لە K2-18 b بوونی مۆلیکولی هەڵگری کاربۆن وەک میتان و کاربۆن دی ئۆکسایدی ئاشکرا کردووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن...
💢مۆسیقا و مرۆڤبوون
لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە نیشانی دا، دەکرێت ئەو مۆسیقایەی پێشتر مرۆڤێک گوێی لێ بووە، تەنیا لە ڕووی جموجۆڵی مێشکی ئەو کەسە بزانرێت و دروست بکرێتەوە و لە دەرەوە ببیسترێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢تەنۆلکەی شەیتان و نهێنییەکی ۶٧ ساڵە
تەنۆلکەی شەیتان لەلایەن زانای بواری فیزیک دەیڤید پاینز لە ساڵی ١٩٥٦ پێشبینی کرا. ئەو بۆی دەرکەوت کە ئەم تەنۆلکانە دەکرێت لە ماددەیەکدا دروست ببن کە دوو باندی ئەلیکترۆنی و وزەی جیاوازیان هەیە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢«من ڕۆبۆت نیم»
ئێستا بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد، تێپەڕبوون لەم پشکنینە بۆیان ئاسانە، لە کلیککردن لەسەر «من ڕۆبۆت نیم» بگرە تا دۆزینەوەی وێنەیەک کە لە پرسیارەکەدا ئاماژەی پێ دەکرێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢بەرنامەکانی دۆزینەوەی هاوڕێ، لەوانەیە هەستی خۆبەکەمزانی و بێهیوایی لە بەکارهێنەراندا زیاد بکەن!
لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوت کە ڕەزامەندیی گشتی لە تیندەر لە پێوەرێکی ٤ خاڵی، ٢.٣٩ی وەرگرت، لە کاتێکدا ڕەزامەندیی لەو ژوانانەی کەوا به هۆی بەکارهێنانی ئەو ئەپەوە بۆیان هەڵکەوتووە، ٥ ٣.٠٥ی وەرگرت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە. خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە. ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:
/channel/AsosSoftSTT_bot
💢چینی ئۆزۆن ژیانی سەر زەوی بەرامبەر بە تیشکی زیانبەخشی خۆر دەپارێزیت.
هەبوونی ئۆزۆن تا بەرزایی ٢٠ کیلۆمەتر خراپە چونکە گەرمی لەخۆ دەگرێت و بەتەواوی وەک گازی گوڵخانەیی کار دەکات. لە بەرزاییەکی نزمتردا جارێکی تر بە لەناوبردنی پیسکەرەکان بەسوود دەبێت و دووبارە لەسەر ڕووی زەوی خراپ دەبێت چونکە لە دروستکردنی تەمومژدا دەور دەگێڕێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
ناساندن
بە خێر بێن بۆ زانستنامە، ئینسایکلۆپیدیای کوردیی فەلسەفە. زانستنامە تایبەتە بە دابینکردنی سەرچاوەیەکی هەمەلایەنە بۆ زانیاریی فەلسەفی بە زمانی کوردی. زانستنامە وتارە وەرگێڕراوەکانی ئینسایکلۆپیدیای بەناوبانگی فەلسەفەی ستانفۆرد لەگەڵ وتارە ڕەسەنەکانی نووسەرە کوردینووسەکان تێکەڵ دەکات بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵەیەکی ناوازە و فرەچەشن لە تێڕوانینە فەلسەفییەکان. زانستنامە پڕۆژەیەکی ئەکادیمییە لە پێناو هەستکردن بە گرنگیی بەربەستی زمان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری فەلسەفی بۆ بەردەنگی فراوانتر. ئەم پرۆژەیە کارێکی بەردەوامە؛ بۆ دڵنیابوون لە ستانداردە بەرزەکانی وردبینی، ڕوونی، و ڕێکی ئەکادیمی بە زمانی کوردی، وتارەکان بەردەوام زێدەتر و نوێ دەبنەوە.
👇
zanistname.com
بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٦ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین
ژمارە ١٦ی گۆڤاری زانستیی هۆژین لەسەر تەوەری تایبەتی "ژن و زانست" بڵاو دەبێتەوە کە دەکرێت هەرکام لەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:
- بەشداریی ژنان لە زانستدا و ناساندنی کەسایەتییە بەرچاوەکانی مێژووی زانست،
- ناساندنی ژنانی زانای سەرکەوتووی کورد کە توانیویانە بەربەستەکان بشکێنن،
- بەربەستەکان بۆ نوێنەرایەتیی ژنان لە زانستدا،
- هەلی خوێندن و پێشکەوتن بۆ کچان لە سەرەتاییەوە تا زانکۆ،
- ڕێگەچارەکان بۆ باشترکردنی نوێنەرایەتیی ژنان لە زانستدا و زیادکردنی هەلی پێشکەوتن لە پیشەی زانستیدا،
- تەکنەلۆجیا نوێیەکان کە یارمەتیدەری دیموکراتیزەکردنی پەروەردەن،
- ژن و پیاو و توانای پێشکەوتنیان لە ڕوانگەی زانستەوە،
- هەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە "ژن و زانست".
نووسراوەکان دەتوانن بەشێوەی وتار، کورتەزانیاری، هەواڵ، وێنەزانیاری (ئینفۆگرافیک) و هتد بن.
💢براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ۲۰۲٣ دیاری کران.
زانایانی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٣ لە بواری کیمیادا، توانییان تەنۆلکەی هێندە بچووک بەرهەم بهێنن کە تایبەتمەندییەکانیان بە دیاردەکانی کوانتۆم دیاری دەکرێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ٢٠٢٣ بە دوو زانستوانی ئەمریکی گەیشت.
دۆزینەوەکانی ئەو دوو براوەی خەڵاتی نۆبڵە، لە کاتی پەتای کۆرۆنادا کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێ کرد، لەوەدا بوو کە بووە هۆی پەرەپێدانی ڤاکسینی کاریگەری mRNA دژی کۆڤید-١٩.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢لە سویس خەڵک بە مەلە ئەڕۆن بۆ سەر کار
لە بازڵ، چەم ڕاین چەم ناسیاگێکە بۆ مەلە و بۆ بازێک لە خەڵک بووگە شێوەیەک نوێ بۆ هاتوچوو، بە جۆرێک وا خەڵک کەلوپەلەکانیان ئەخەنە ناو جانتایەک تایبەت بەناو ویکلفیش کە تەڕ نەبێت و خۆیان ئەسپێرن بە لێشاو ئاوەکە تا ئەگەیەن بەو شوێنە وا کار ئەکەن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢هۆکاری بەرزبوونەوەی ٧٩ لەسەدیی ڕێژەی تووشبووانی ژێر ۵٠ ساڵ بە شێرپەنجەی مەمک، لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا چییە؟
توێژینەوەیەکی جیهانی کە لەسەر دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە ژنانی ژێر ٥٠ ساڵدا لیکۆڵینەوەی ئەنجام داوە، دەریدەخات کە شێرپەنجەی پێشوەخت لەنێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠١٩ بە ڕێژەی ٧٩.١٪ زیادی کردووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢مێشکی کەسانی تەنیا بە شێوەیەکی جیاواز کار دەکات و لەوانەیە دۆخی گۆشەگیربوونیان خراپتر بکات.
تەنیایی درێژخایەن، وەک پرسێکی سەرەکیی تەندروستیی گشتی ئاماژەی پێ کراوە و لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە لە ڕاستیدا کیمیای مێشکمان دەگۆڕێت
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ژیریی دەستکرد زۆرتر هەوا پیس دەکات یان مرۆڤ؟
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە بۆ نووسینی یەک لاپەڕە دەق، مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد وەک چەت جی.پی.تی ۱۳۰ تا ۱۵۰۰ هێندە کەمتر لە مرۆڤ گازی کەربۆن دایۆکساید بەرهەم دەهێنن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢هەڵەیەک لە وەرگێڕانی یاسای یەکەمی نیوتن دوای نزیک ٣٠٠ ساڵ دۆزرایەوە.
یاسای یەکەمی جووڵە زۆر جار ئاوا مانا دەکرێتەوە: ”ئەو شتانەی کە لە جووڵەدان، حەزیان لە مانەوە لە جووڵەکەدایە و شتگەلێک کە ڕاوەستاون، مەیلیان لە ڕاوەستانه“.
بەڵام مێژووی ئەم ڕاستییە بە ڕواڵەت ئاشکرایە لە هەمبەر ئینێرسییەوە، ئاڵۆزە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
💢گەلەستێرەیەکی نزیک بە ناوی (ESO 300-16)
ئەم گەلەستێرەیە ٢٨.٧ ساڵی ڕووناکی لە زەوی دوورە و لە ئەستێرەبۆشایی ئێریدانووسدایە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯
چاپەمەنیی هۆژان، وەک یەکەم چاپەمەنیی زانستی لە ئاستی کوردستاندا، هەوڵێکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی کتێبخانەی زانستی بە زمانی کوردی.
هۆژان لە سێ ئاستی منداڵان، مێرمنداڵان و گەورەساڵاندا بەرهەمی زانستیی نووسەران و وەرگێڕانی کورد چاپ دەکات.
بە هۆی ئەوەی کە پێویستە زمانی زانستی هەنگاو بە هەنگاو و لە تەمەنی کەمەوە ببێتە بەشێک لە زانیاریی زمانیی مرۆڤ، ئێمەش بەشێکی بەرچاوی هەوڵەکانمان بۆ تەمەنی منداڵی و مێرمنداڵی تەرخان کردووە.
هەر لەم سۆنگەیەوە، هۆژان نۆبەرەی خۆی بە ناونیشانی «مرۆڤی چکۆلە، خەونی گەورە، چارلز داروین» پێشکەشی کتێبخانەی کوردی دەکات. ئەم کتێبە ژیننامەی زانستیی داروین بە کورتی بۆ خوێنەرانی تەمەنی شەش تا هەشت لە چوارچێوەی ٣٦ لاپەڕەدا دەگێڕێتەوە. نووسەری کتێبەکە ماریا ئیزابێل سانچێز ڤێگارایە و هێمن محەممەدیان لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی.
ناونیشان: مرۆڤی چکۆلە، خەونی گەورە، چارلز داروین
نووسەر: ماریا ئیزابێل سانچێز ڤێگارا
وەرگێڕ: هێمن محەممەدیان
لاپەڕە: ٣٦ لاپەڕە
نرخ: ٦٠ هەزار تمەن - ٣٠٠٠ دینار
💢گەردوون دوو هێندەی ئەوەی بیرمان لێ دەکردەوە تەمەنی هەیە.
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە بەرەنگاری مۆدیلی گەردوونی ئەم دواییانە دەبێتەوە، گەردوون نزیکەی دوو هێندەی ئەوەی ئێمە بیرمان لێ دەکردەوە تەمەنی هەیە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
Hojan Science Channel
💢 لەگەڵمان بن...
✅ کاناڵی زانست :: Hojan
🆔 @zanisthojan 💯