بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی
💢پەیامی مامۆستا فەرهاد شاکەلی بۆ گۆڤاری هۆژین
مامۆستا فەرهاد شاکەلی
نازانم. ئێستایش، دوای ئەزموونی ئەو هەموو ساڵەی نووسین، لەوە دڵنیا نیم بە کامیان دەست پێ بکەم باشترە؟ دەستخۆشی و پیرۆزبایی یا ڕەخنە؟ هەرچییەک لەم نووسینەدا دەیڵێم، ئەنجامگرییەکە بە تەماشاکردنی ژمارە یانزدە [١١]ی گۆڤاری هۆژین وە دەستم هێناوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢بۆچی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، دەنگیش دەگۆڕێت؟
ئەگەرچی ڕەوتی پیربوونی ژێدەنگ لە زۆربەی خەڵکدا وەکوو یەکە، بەڵام هەندێک خدەوخوو، ڕەوتەکە خێراتر دەکات و دەنگ زووتر لە کاتی خۆی دەگۆڕێت
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ئەوە بۆ دووەمین ساڵە ژمارەی دانیشتووانی چین کەم دەبێتەوە
ڕێژەی لەدایکبوون، لە ماوەی ٥٠ ساڵدا، گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی. ژمارەی دانیشتووانی چین، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ٠.١٥٪ لەچاو ساڵی پێشوو دابەزیوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
بانگەوازیی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ٦ی پاشکۆی منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
گۆڤاری زانستیی هۆژین پاشکۆی منداڵان، بە ژمارە پێناسەی نێونەتەوەیی ISSN26455080 داوا لە سەرجەم نووسەران، شاعیران و چالاکانی بواری منداڵان دەکات کە بە ناردنی نووسراوە بۆ ژمارە ٦ی ئەم گۆڤارە، یارمەتیدەرمان بن.
نووسەران دەتوانن بابەتەکانیان بەپێی چوارچێوە و ڕێڕەونامەی تایبەت بە گۆڤاری منداڵان بنێرن.
بابەتەکان دەتوانن هەڵگری ئەم شێوازانە بن: وتار، کورتەزانیاری، هەواڵ، وێنەزانیاری (ئینفۆگرافیک)، شیعر، چیرۆک، تاقیکاری، خشتە و هتد.
تێبینی١: سەرجەم بابەتەکان پێویستە هەڵگری ناوەرۆکێکی زانستی بن و پەیڕەوی ڕێڕەونامەی تایبەت بە گۆڤارەکە بن.
تێبینی٢: بە مەبەستی پەرەپێدان و ناساندنی بەهرەی منداڵان بە کۆمەڵگە، ئەو دەقانەی منداڵان بەرهەمی دەهێنن، چاپ و بڵاو دەکەینەوە.
💢مانگی ئێواران بۆچی گەورەتر لە مانگی نیوەشەو دیارە؟ یا دەردەکەوێت؟
وێنەگرەکان دەتوانن "وەهمی مانگ"، بە گرتنی وێنەی مانگ لە ئاستێکی نزم لە ئاسۆدا، لەپاڵ بینا، شاخ، یان دار لە چوارچێوەی وێنەکەدا و بە بەکارهێنانی نیسکۆک درێژ، ھاوشێوە بکەن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ئەم ڕۆبۆتە(خێراترین ڕۆبۆت) لە خێراترین مرۆڤیش خێراتر هەڵدێت!
ئەم ڕۆبۆتە دوو لاقی هەیە و کلکێک کە ڕاوەستاویی ڕۆبۆتەکە لە کاتی هەڵاتن لە ڕێگا ناهەموارەکاندا دەپارێزێت. لە ڕاستیدا ڕێک هاوشێوەی هەڵاتنی باڵندە ڕاوچییەکان هەڵدێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ژیریی مرۆڤەکان سرووشتییە یان ئاکامی پەروەردەیە؟
IQنومرەیەکی ستانداردە کە بە تاقیکردنەوەی ژیرییەوە دەستەبەر دەبێت. زیاتر لە دوو بەشی کۆمەڵگا نومرەکەیان بەینی ٨۵ تا ١١۵یە. بەشێکی زۆر کەم (%٢.۵) لە سەرەوەی ١٣٠ واتە بلیمەت و خوارەوەی ٧٠ واتە لەدەسنەهاتووی فکری ڕادەوەستن کە هەردوو بەش پێویستیان بە ڕاهێنانی تایبەتە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢سەمپۆزیۆمی توێژینەوەی زمانەکانی زانکۆی مەکگیلی کەنەدا
ئەم سەمپۆزیۆمە بریتی بوو لە پێج پەنێڵ:
–توێژینەوە زمانەوانییە مرۆڤ-سەنتەرییەکان
–نەبیستەکانی ئێران، زمان، کۆمەڵگە و شوناس
–زمانی کوردی، بارودۆخ، هەڕەشەکان و ئاسۆکان
–تورکەکانی ئێران: خوێندن، ئاسیمیلاسیۆن و بەرگریکردن (بەرخۆدان)
–ناوەندە ئەدەبییەکان، دەسەڵات و ڕەگەز
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢حەبەکانی دژەخەمۆکی، بۆچی چەند هەفته دوای دەستپێکردن ئاسەواری خۆیان نیشان دەدەن؟
توێژەران دەریانخست، لەو ناوچانەی مێشک کە لە خەمۆکیدا ڕۆڵێکی گرنگتریان هەیە، دەرمانی دژەخەمۆکی سیناپسەکان زیاد دەکات. ڕەنگە ئەو سیناپسانە لە چۆنیەتیی کارکردنی دەرمانی دژەخەمۆکی ڕۆڵیان هەبێت و ڕەنگە بتوانن دەرمانێکی نوێ کە ڕاستەوخۆ سیناپسەکان بکاتە ئامانج، دروست بکەن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
وتووێژی ئەمڕۆی ڕووداو لەگەڵ هۆژان
لەم وتووێژەدا باس لەسەر ڕێکخراوەی هۆژان، زمانی زانستیی کوردی، گۆڤاری زانستیی هۆژین و چالاکییەکانمان لەسەر بڵاوکردنەوەی پاشکۆی منداڵانی گۆڤار له لادێکانی کوردستان کرد.
فاڕووق ئەحمەدی بەرپرسی گشتیی گۆڤاری زانستیی هۆژینە.
💢بڕێکی زۆر مایکرۆپلاستیک لەنێو دڵی مرۆڤێکدا دۆزرایەوە
لە ڕاستیدا لە هەر کون و قوژبنێکی گۆی زەوی، لە سەهۆڵەکانی جەمسەری باشوورەوە بگرە تاکوو بەفرەکانی جەمسەری باکوور، مایکرۆپلاستیکەکان دەدۆزرێنەوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢فێربوونی مۆسیقا لە تەمەنی پیریدا، مێشک چالاک و کارا ڕادەگرێت.
توێژەران ڕوونیان کردەوە کە ناکرێت بگەینە ئەو ئەنجامەی کە ڕاهێنانی مۆسیقا خەریکی گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی مێشک بووە کە پێشتر بە هۆی پیربوون زیانیان لێ کەوتبوو، بەڵکوو وا دیارە ڕاهێنانەکە دەتوانێت بۆ ڕێگری لە پیربوون لە ناوچە تایبەتەکاندا یارمەتیدەر بێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢«بازنەی ئاگرین»
ئەم جارە لە کاتی خۆرگیرانی تەواودا، مانگ لە دوورترین مەودای خۆی لەگەڵ زەویدایە. هەر بۆیە مانگ بچووکتر دیارە و ناتوانێت تەواوی دیسکی خۆر داپۆشێت، ئەمەش دۆخێکی تایبەت بە ناوی «بازنەی ئاگرین» دروست دەکات.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢نهێنیی تینوێتی
هەبوونی میکانیزمە سروشتییەکانی تینوێتی هۆکارێکە بۆ ئەوی کە نایەوێت هێندە نیگەرانی وشکبوونەوەی لەشمان بین (دێهیدراتەبوون).
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن:
https://hojan.org/authors_guide/
لینکی ماڵپەڕی ناردنی وتار:
https://hojan.org/article-submission/
دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
٣٠ آبان ١٤٠٢
November 21th, 2023
ئیمەیلی گۆڤار:
govar.hojan@gmail.com
لەگەڵ ڕێز و سپاس،
سیروان محەمەدی،
توێژەری پۆستدکتۆرا لە زانکۆی UBCی کەنەدا،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین،
بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
💢پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، زانای کوردی کوانتۆم بناسە!
کەریمی ڕوانگەی خۆی بۆ پێشخستنی توێژینەوە و پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد. لەسەر گرنگیی ڕۆڵی سیستەمی زانکۆی سەربەخۆ لە ...
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ژاپۆن بوو بە پێنجەمین وڵات کە بە سەرکەوتوویی لەسەر مانگ نیشتەوە!
ڕۆژی ١٩ی جەنیوەریی ئەمساڵ، کاتژمێر ٣:٢٠ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا، ئاژانسی ژاپۆنیی پشکنینی سپاش (JAXA)، مێژووی تۆمار کرد.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بابەت:
٣٠ی ڕێبەندان، ٢٧٢٣
٣٠ بهمن، ١٤٠٢
February 19th, 2024
تکایە نووسراوەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیلی گۆڤار: govar.hojan@gmail.com
بۆ بینینی ڕێڕەونامەی گۆڤاری هۆژینی منداڵان، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:
https://docs.google.com/document/d/1QmDqGoHLtfPDnwiKOUcA8_bg__WtXJFWgkhNKUCxqn8/edit?usp=sharing
سورەییا ئەحمەدی،
سەرنووسەری سەرەکیی پاشکۆی منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
دکتۆر ئەهوەن جەلالی بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە زانکۆی ئازادی بۆکان وانەبێژ بووە. لە ساڵی ٢٠١٤دا، بۆ خوێندن لە قۆناغی دکتۆرا دەڕوات بۆ شاری مێلبۆرن لە وڵاتی ئوسترالیا. دوای تەواوکردنی قۆناغی دکتۆرا و تێپەڕکردنی ماوەیەکی ٦ مانگە وەک توێژەری پۆست-دکتۆرا، ئەلان بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی کارەبای وەڵاتی ئوسترالیا وەک ئەندازیاری باڵای تۆڕی هێز (Principal Power System Engineer) ئیش دەکات.
بواری شارەزایی: تۆڕی هێزی کارەبا، وزە جێگرەوەکان، سەقامگیری ڤۆڵتاژ و فرێکانس
🎞 YouTube Channel: youtube.com/@AsoyRunaki
@AsoyRunaki
«١٢٠ ساڵ لەمەوبەر، ماری سکلۆدۆڤسکا کیوری، یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی پێ بەخشرا. من پێنجەمین ژنم. بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ تەنیا دوو ژن خەڵاتی نۆبڵی فیزیکیان پێ بەخشراوە (ماری سکلۆدۆڤسکا کیوری ١٩٠٣، ماریا گۆپێرت مایەر ١٩٦٣)، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، سێ ژن خەڵاتی نۆبڵی فیزیکیان پێ بەخشراوە! (دۆنا ستریکلاند ٢٠١٨، ئاندریا گەز ٢٠٢٠ و ئانە لۆلیە ٢٠٢٣) هیوادارم کە ئەمە ڕەوتێکی نوێ و ئیلهامبەخشێک بێت بۆ بەرە نوێیەکان!»
ئانە لۆلیە ئەم وتارەی لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢٣ پێشکەش کرد.
سەرچاوە:
@nobelprize_org
کچانی پۆلی پێنجەمی قوتابخانەی مێهرەبان بە هاوکاریی مامۆستای خۆشەویست خاتوو سەمیرە ڕەحمانی و دایکی بەڕێزی یەکێک لە قوتابییان، خاتوو لەیلا سلێمانی، لەگەڵ گۆڤاری زانستیی هۆژینی منداڵان ساتێکی خۆشیان ڕابووارد.
Читать полностью…لە لایەن بنەماڵەی یەکێک لە قوتابییانی قوتابخانەی ژینار لە شاری بانه، بەڕێز کاک ناسر سلێمانی، گۆڤاری هۆژین بە دیاری دراوە به منداڵانی پۆلی پێنجەمی ئەو قوتابخانەیە.
وێڕای دەستخۆشییەکی تایبەت لەو بنەماڵە دڵسۆزە و مامۆستای بەڕێزی ئەو منداڵانە، بەڕێز کاک ناسر حەسەنپوور، هیوادارین ساتێکی خۆشیان لە پێناوی فێربوونی زانست به زمانی کوردی بۆ پێک هاتبێت.
💢شێوەزارێکی باشووری خەریکە لە هەندێک ناوچەی ئەمریکا لەناو دەچێت!
هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە بنەڕەتییە ڕوون نییە، بەڵام توێژەران گریمانەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندیی بە گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکانی ناوچەکەوە هەبووبێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
میداڵی "ڕەزرفۆرد"ی ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرا بە فیزیکزانی کورد پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی
میداڵی یادەوەری ڕەزرفۆرد، خەڵاتێکە بۆ توێژینەوە لە بوارەکانی فیزیک و کیمیا کە لەلایەن کۆمەڵەی شاهانەی کەنەداوە دەبەخشرێت. ئەم خەڵاته کە یادوەرێکه له فیزیکزانی مەزن ئێرنست ڕەزرفۆرد، ساڵانە جارێک بۆ فیزیک و جارێکیش بۆ کیمیا بە مەبەستی ڕێزگرتن له "لێکۆڵینەوە نایابەکان" دیاری کراوە.
https://rsc-src.ca/index.php?page_id=61&lang_id=1&award_id=7
💢وتووێژ لەگەڵ دکتۆر هێرش ئەمینی
دکتۆر هێرش (حەسەن) ئەمینی، زانستوان و پەتاناسی ژینگەییە[1]. ئەو ماستەری لەسەر ئەندازیاریی تەندروستیی ژینگە لە ساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تاران وەرگرتووە. هەروەها، دکتۆرای لەسەر پەتاناسی[2] لە ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی بازڵ[3] لە وڵاتی سویس خوێندووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢بەرنامەکانی دۆزینەوەی هاوڕێ، لەوانەیە هەستی خۆبەکەمزانی و بێهیوایی لە بەکارهێنەراندا زیاد بکەن!
لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوت کە ڕەزامەندیی گشتی لە تیندەر لە پێوەرێکی ٤ خاڵی، ٢.٣٩ی وەرگرت، لە کاتێکدا ڕەزامەندیی لەو ژوانانەی کەوا به هۆی بەکارهێنانی ئەو ئەپەوە بۆیان هەڵکەوتووە، ٥ ٣.٠٥ی وەرگرت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە. خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە. ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:
/channel/AsosSoftSTT_bot
💢چینی ئۆزۆن ژیانی سەر زەوی بەرامبەر بە تیشکی زیانبەخشی خۆر دەپارێزیت.
هەبوونی ئۆزۆن تا بەرزایی ٢٠ کیلۆمەتر خراپە چونکە گەرمی لەخۆ دەگرێت و بەتەواوی وەک گازی گوڵخانەیی کار دەکات. لە بەرزاییەکی نزمتردا جارێکی تر بە لەناوبردنی پیسکەرەکان بەسوود دەبێت و دووبارە لەسەر ڕووی زەوی خراپ دەبێت چونکە لە دروستکردنی تەمومژدا دەور دەگێڕێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
ناساندن
بە خێر بێن بۆ زانستنامە، ئینسایکلۆپیدیای کوردیی فەلسەفە. زانستنامە تایبەتە بە دابینکردنی سەرچاوەیەکی هەمەلایەنە بۆ زانیاریی فەلسەفی بە زمانی کوردی. زانستنامە وتارە وەرگێڕراوەکانی ئینسایکلۆپیدیای بەناوبانگی فەلسەفەی ستانفۆرد لەگەڵ وتارە ڕەسەنەکانی نووسەرە کوردینووسەکان تێکەڵ دەکات بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵەیەکی ناوازە و فرەچەشن لە تێڕوانینە فەلسەفییەکان. زانستنامە پڕۆژەیەکی ئەکادیمییە لە پێناو هەستکردن بە گرنگیی بەربەستی زمان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری فەلسەفی بۆ بەردەنگی فراوانتر. ئەم پرۆژەیە کارێکی بەردەوامە؛ بۆ دڵنیابوون لە ستانداردە بەرزەکانی وردبینی، ڕوونی، و ڕێکی ئەکادیمی بە زمانی کوردی، وتارەکان بەردەوام زێدەتر و نوێ دەبنەوە.
👇
zanistname.com
بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٦ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین
ژمارە ١٦ی گۆڤاری زانستیی هۆژین لەسەر تەوەری تایبەتی "ژن و زانست" بڵاو دەبێتەوە کە دەکرێت هەرکام لەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:
- بەشداریی ژنان لە زانستدا و ناساندنی کەسایەتییە بەرچاوەکانی مێژووی زانست،
- ناساندنی ژنانی زانای سەرکەوتووی کورد کە توانیویانە بەربەستەکان بشکێنن،
- بەربەستەکان بۆ نوێنەرایەتیی ژنان لە زانستدا،
- هەلی خوێندن و پێشکەوتن بۆ کچان لە سەرەتاییەوە تا زانکۆ،
- ڕێگەچارەکان بۆ باشترکردنی نوێنەرایەتیی ژنان لە زانستدا و زیادکردنی هەلی پێشکەوتن لە پیشەی زانستیدا،
- تەکنەلۆجیا نوێیەکان کە یارمەتیدەری دیموکراتیزەکردنی پەروەردەن،
- ژن و پیاو و توانای پێشکەوتنیان لە ڕوانگەی زانستەوە،
- هەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە "ژن و زانست".
نووسراوەکان دەتوانن بەشێوەی وتار، کورتەزانیاری، هەواڵ، وێنەزانیاری (ئینفۆگرافیک) و هتد بن.