بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی
💢مزگێنی و هەواڵێکی خۆش بۆ خوازیارانی خوێندن لە هەندەران
وەزارەتی پەروەردەی فینلاند، ئەمساڵ لە پلانێکی بەربڵاودا بۆ وەرگرتنی خوێندکاری دکتۆرا، هەزار هەلی توێژینەوە بۆ خوازیارانی ئەو ئاستە لە خوێندن دەڕەخسێنێت.
بە مەبەستی پڕ کردنەوەی کەلێنەکانی پیشەیی لەو وڵاتەدا، دەوڵەتی فینلاند، بڕی ٢٥٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ وەرگرتنی ١٠٠٠ خوێندکاری دکتۆرا لە ١٢ زانکۆ، تەرخان کردووە. لەو پلانەدا بۆ هەر خوێندکارێک تا تەواوبوونی توێژینەوەکەی لە ئاستی دکتۆرا، گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ واژۆ دەکرێت.
کەواتە ئەگەر خوێندکاری قۆناغی دواکارناسیت و بە تەمای خوێندن لە ئەورووپایت، ئەوە گۆ و ئەوەش مەیدان.
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم بەستێنەی خوارەوە بکە:
https://opportunitiescorners.com/fully-funded-phd-scholarships-in-finland/#
#دکتۆرا
#هەلی_توێژینەوە
#زانکۆ
#هەواڵی_زانستی
💢بە باڵی خەیاڵ، بە سەر دەریاکاندا سەفەر بکە
کاتێک کتێبێک دەگریتە دەست و دەیکەیتەوە، لەلات دادەنیشم و ئەو چیرۆکەی کە پێت خۆشە بیبیستی، بۆت دەگێڕمەوە.
پێت خۆشە چیرۆکێکی سەرسووڕهێنەر و سەرنجڕاکێش ببیستی؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
زانست بە کاتی نەورۆز
💢لە ڕووی زانستییەوە لە ساتەوەختی نەورۆز چی ڕوو دەدات...؟
#نەورۆز
#ئەستێرەناسی
@zanisthojan
💢پەیامی مامۆستا محەمەد کەمال
دەرچوونی گۆڤارێکی زانستی بە زمانی کوردی، دەوڵەمەندیی زمان و بیرکردنەوەی مرۆڤی کورد دەردەخات. ئێمەی کورد کە بە درێژایی مێژوو هەوڵی داگیرکردنمان دراوە و زمانکوژیمان بەرانبەر کراوە، ئەو بیرۆکەیەیان بەسەرماندا سەپاندووە کە زمانەکەمان خێڵەکییە و بۆ توێژینەوەی فەلسەفی و زانستی نالەبارە. هەوڵدان بۆ دەرکردنی گۆڤارێکی زانستیی وەکوو "هۆژین"، ئەم بیرۆکەیە پووچەڵ دەکاتەوە. ئەو خاڵەش دەسەلمێنێت کە زمانەکەمان چیدی لە زمانەکانی دیکەی جیهان کەمتر نییە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢پەیامی مامۆستا سەید ئەحمەد تەوەکولی
سەبارەت بە بواری ڕێنووس و ڕێزمانی گۆڤارەکەش، ئەتوانم بڵێم هۆژین یەکێک لە باشترین بەرهەمە نووسراوەکان و دەقەکان و گۆڤارەکانی کوردییە کە کەمترین هەڵە لە ناویدا بوونی هەیە و بە جوانترین شێواز دەرچووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢پەیامی مامۆستا فەرهاد شاکەلی بۆ گۆڤاری هۆژین
مامۆستا فەرهاد شاکەلی
نازانم. ئێستایش، دوای ئەزموونی ئەو هەموو ساڵەی نووسین، لەوە دڵنیا نیم بە کامیان دەست پێ بکەم باشترە؟ دەستخۆشی و پیرۆزبایی یا ڕەخنە؟ هەرچییەک لەم نووسینەدا دەیڵێم، ئەنجامگرییەکە بە تەماشاکردنی ژمارە یانزدە [١١]ی گۆڤاری هۆژین وە دەستم هێناوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢بۆچی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، دەنگیش دەگۆڕێت؟
ئەگەرچی ڕەوتی پیربوونی ژێدەنگ لە زۆربەی خەڵکدا وەکوو یەکە، بەڵام هەندێک خدەوخوو، ڕەوتەکە خێراتر دەکات و دەنگ زووتر لە کاتی خۆی دەگۆڕێت
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ئەوە بۆ دووەمین ساڵە ژمارەی دانیشتووانی چین کەم دەبێتەوە
ڕێژەی لەدایکبوون، لە ماوەی ٥٠ ساڵدا، گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی. ژمارەی دانیشتووانی چین، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ٠.١٥٪ لەچاو ساڵی پێشوو دابەزیوە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
بانگەوازیی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ٦ی پاشکۆی منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
گۆڤاری زانستیی هۆژین پاشکۆی منداڵان، بە ژمارە پێناسەی نێونەتەوەیی ISSN26455080 داوا لە سەرجەم نووسەران، شاعیران و چالاکانی بواری منداڵان دەکات کە بە ناردنی نووسراوە بۆ ژمارە ٦ی ئەم گۆڤارە، یارمەتیدەرمان بن.
نووسەران دەتوانن بابەتەکانیان بەپێی چوارچێوە و ڕێڕەونامەی تایبەت بە گۆڤاری منداڵان بنێرن.
بابەتەکان دەتوانن هەڵگری ئەم شێوازانە بن: وتار، کورتەزانیاری، هەواڵ، وێنەزانیاری (ئینفۆگرافیک)، شیعر، چیرۆک، تاقیکاری، خشتە و هتد.
تێبینی١: سەرجەم بابەتەکان پێویستە هەڵگری ناوەرۆکێکی زانستی بن و پەیڕەوی ڕێڕەونامەی تایبەت بە گۆڤارەکە بن.
تێبینی٢: بە مەبەستی پەرەپێدان و ناساندنی بەهرەی منداڵان بە کۆمەڵگە، ئەو دەقانەی منداڵان بەرهەمی دەهێنن، چاپ و بڵاو دەکەینەوە.
💢مانگی ئێواران بۆچی گەورەتر لە مانگی نیوەشەو دیارە؟ یا دەردەکەوێت؟
وێنەگرەکان دەتوانن "وەهمی مانگ"، بە گرتنی وێنەی مانگ لە ئاستێکی نزم لە ئاسۆدا، لەپاڵ بینا، شاخ، یان دار لە چوارچێوەی وێنەکەدا و بە بەکارهێنانی نیسکۆک درێژ، ھاوشێوە بکەن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ئەم ڕۆبۆتە(خێراترین ڕۆبۆت) لە خێراترین مرۆڤیش خێراتر هەڵدێت!
ئەم ڕۆبۆتە دوو لاقی هەیە و کلکێک کە ڕاوەستاویی ڕۆبۆتەکە لە کاتی هەڵاتن لە ڕێگا ناهەموارەکاندا دەپارێزێت. لە ڕاستیدا ڕێک هاوشێوەی هەڵاتنی باڵندە ڕاوچییەکان هەڵدێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ژیریی مرۆڤەکان سرووشتییە یان ئاکامی پەروەردەیە؟
IQنومرەیەکی ستانداردە کە بە تاقیکردنەوەی ژیرییەوە دەستەبەر دەبێت. زیاتر لە دوو بەشی کۆمەڵگا نومرەکەیان بەینی ٨۵ تا ١١۵یە. بەشێکی زۆر کەم (%٢.۵) لە سەرەوەی ١٣٠ واتە بلیمەت و خوارەوەی ٧٠ واتە لەدەسنەهاتووی فکری ڕادەوەستن کە هەردوو بەش پێویستیان بە ڕاهێنانی تایبەتە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢سەمپۆزیۆمی توێژینەوەی زمانەکانی زانکۆی مەکگیلی کەنەدا
ئەم سەمپۆزیۆمە بریتی بوو لە پێج پەنێڵ:
–توێژینەوە زمانەوانییە مرۆڤ-سەنتەرییەکان
–نەبیستەکانی ئێران، زمان، کۆمەڵگە و شوناس
–زمانی کوردی، بارودۆخ، هەڕەشەکان و ئاسۆکان
–تورکەکانی ئێران: خوێندن، ئاسیمیلاسیۆن و بەرگریکردن (بەرخۆدان)
–ناوەندە ئەدەبییەکان، دەسەڵات و ڕەگەز
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢حەبەکانی دژەخەمۆکی، بۆچی چەند هەفته دوای دەستپێکردن ئاسەواری خۆیان نیشان دەدەن؟
توێژەران دەریانخست، لەو ناوچانەی مێشک کە لە خەمۆکیدا ڕۆڵێکی گرنگتریان هەیە، دەرمانی دژەخەمۆکی سیناپسەکان زیاد دەکات. ڕەنگە ئەو سیناپسانە لە چۆنیەتیی کارکردنی دەرمانی دژەخەمۆکی ڕۆڵیان هەبێت و ڕەنگە بتوانن دەرمانێکی نوێ کە ڕاستەوخۆ سیناپسەکان بکاتە ئامانج، دروست بکەن.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
وتووێژی ئەمڕۆی ڕووداو لەگەڵ هۆژان
لەم وتووێژەدا باس لەسەر ڕێکخراوەی هۆژان، زمانی زانستیی کوردی، گۆڤاری زانستیی هۆژین و چالاکییەکانمان لەسەر بڵاوکردنەوەی پاشکۆی منداڵانی گۆڤار له لادێکانی کوردستان کرد.
فاڕووق ئەحمەدی بەرپرسی گشتیی گۆڤاری زانستیی هۆژینە.
💢توێژەرێکی کورد خەڵاتێکی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە و هەلی توێژینەوە لە زانکۆی MIT بەدەست دەهێنێت.
دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، خەڵاتی دوادکتۆرای جیهانیی توێژینەوەیی ماری سکۆدۆڤسکا کووری دەباتەوە.
ئەم خەڵاتە که لە لایەن یەکیەتیی ئەورووپاوە دابین کراوە بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و پەروەردەی توێژەرانە.
ئەم توێژەرە لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕووناکی لە سیستمە ناڕێکەکان لە قەبارەی نانۆدا توێژینەوە دەکات. بەم خەڵاتە توێژەر بۆ درێژەی توێژینەوەکانی دەچێت بۆ زانکۆی MIT که لە ڕیزبەندی جیهانیدا باشترین زانکۆی ئەندازیاریی جیهانە.
شایانی باسە دکتۆر ئاسۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان بووە و ئێستاش یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو ڕێکخراوەیە.
*هۆژان هەوڵ دەدات بە زووترین کات دیمانەیەک لەگەڵ ئەو بەڕێزە ڕێک بخات.
ئەگەر پرسیارێکتان لێی هەیە بۆ پیڤی ئەدمینی بنێرن.
#تۆێژی_کورد
#ئەندازیاری
#خەڵاتی_زانستی
#یەکییەتی_ئەورووپا
#دکتور_ئاسۆ_ڕەحیمزادەگان
#MIT
💢چۆن ئیمۆجیی ئاڵا زیاد دەکرێت؟
📝ئاران ئەمینی
دامەزراوەی یونیکۆد کە ڕێکخراوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنی کۆدەکان لە دنیای دیجیتاڵە، بەرپرسی زیادکردنی ئیمۆجیی ئاڵاکانە.
ئەوان ئێستا هیچ داواکارییەکی زیادکردنی ئاڵا وەرناگرن و بۆ زیادکردنی ئاڵا کەڵک لە لیستی ئەو لایەنانە وەردەگرن کە ستانداردی ISO 3166-1 دەیانگرێتەوە و لیستەکەش ڕێکخراوەی ISO ئامادەی دەکات.
لە لیستی ئەم ستانداردەدا سێ جۆرە لایەن هەن. یەکەمیان دەوڵەتانی سەربەخۆن. دووهەمیان لایەنی نادەوڵەتی و ناوچەکانن کە بە چەشنێک لەگەڵ بەشێکی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی و ڕێکخراوەی خاوەندارێتیی ڕۆشنبیری و هتد کار دەکەن.
بەشی سێهەم ئەو ناوچە و لایەنان کە لە دادگای نێونەتەوەیی یەکسانی «دادگای لاهای» ئەندام/چاودێرن.
بوونی کوردستان لەناو لایەنەکانی جۆری دووهەم و سێهەم ئەرکی حکومەتی هەرێم بووە کە لە پاش فێدراڵیزم لە عێراقدا کاری بۆ بکات و بابەتێکی تایبەت بە پەیوەندیی نێونەتەوەییە. ئەوەندەی زانراوە حکوومەتی هەرێم زۆر بۆ ئەندامەتی لە بەشە جیاجیاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری نەکردووە، بۆیە بە داخەوە ئێستا ناکەوێتە ناو هیچکام لەو لایەنانەی کە ستانداردی ISO 3166-1 بیگرێتەوە. هەر بەم هۆیەش تاکوو حکومەتی هەرێم لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەندێک کار نەکات، ئاڵای کوردستان بە لیستی ئیمۆجییەکانی یونیکۆد زیاد ناکرێت.
هەرچەند کۆمپانیاکان بۆخۆیان دەتوانن ئەو کارە بکەن، یان خود لە دەرەوەی کۆمپانیاکان لە فۆنتە کوردییەکاندا بە شێوەیەک دەکرێت زیاد بکرێت. بەڵام بۆ ئەم دوو حاڵەتە بینرانی ئیمۆجییەکە سنووردار دەبێت بە پلاتفۆرمێکی تایبەت و یان بە هەبوونی فۆنتی تایبەت. ئێستا کە زمانی کوردی و هەموو زمانانی تر بەرەو ستانداردی یونیکۆد دەچن، ئەم پێشنیارە زۆر گونجاو نییە و گەڕانەوە بۆ دواوەیە.
#ئاڵا
#ئیمۆجی
#زانست
#زڕەزانست
سەرچاوە:
۱. https://unicode.org/emoji/proposals.html?fbclid=IwAR3BUrwBcDT34ERgCoTW7Ybe5_GG0bv_aVd7kVvbbPPYBC4mp1-5tMkkrRU#selection_factors
۲. https://www.iso.org/iso-3166-country-codes.html
لە مەکۆی زانستەوە بۆ باوەشی بەهار
🌻پەیامی پیرۆزبایی هۆژان بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازە
هاوڕێیانی هۆگری زانست و زانستدۆستان سڵاوتان لێ بێت؛
ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان،
بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی تازە لە لایەن سەرجەم بەرپرسان و ئەندامانی پیرۆزباییتان پێ دەڵێ و هیوادارە لە وەرزی نوێبوونەوەدا ئێوەش بە هی خۆتانی بزانن،
تاکوو بە نۆبەی خۆی و بە پشتیوانیتان بناغەکانی گەشەی زانست بە کوردی، پتەوتر بکات و پەرەی پێ بدات.
هۆژان ئەو مزگێنییەشتان پێ دەبەخشێ کە لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی چەندین بەرهەم و بابەتی جۆراوجۆرە، ئەو بەرهەمانە بریتیین لە گۆڤاری گەورەساڵ و منداڵ و هەروەها کتێبی زانستی،
جا ئەوانەتان پێشکەش دەکات و بە یارمەتییان بەردەوام و ڕاوەستاو لە مەیدانی زانستدا دمێنێتەوە.
هەر بژین و بەهار و ساڵی تازەتان ئاوێتەی زانست و بەختەوەری.
#نەورۆز
#ساڵی_نوێ
@ZanistHojan
بە بیانووی ڕۆژی جیهانی ژن
پیرۆز بێت لە هەموو ئەوانەی خوازیاری مافی یەکسانن بۆ گشت مرۆڤێک!
بەهیوای بەردەوام بەرزبوونەوەی ئەو ستوونە بنەوشانە لە نموودارەکەدا.
سپاس و پێزانین بۆ ژنانی نووسەری گۆڤاری زانستی هۆژین (بەشی گەورەساڵ):
ئەستێرە چابۆک، ئەژین جەلالی، ئەوین ڕەشیدی ڕۆستەمی، ئەوین سۆهرابی، بەفرین بەهرام، پەریا حاجیمیرزایی، پەریسا خاتری، خەدیجە سەمەدی، دونیا مووسەوی، ڕێزان محەممەدی، سارا زینەتی، سروور ڕوستەمپوور، سریوە کەریمی، سورەیا ئەحمەدی، سۆنیا خەتیبی، سومەیە سولەیمانی، سومەیە عادڵی، سەعیدە دەیهیم، شادی خوسرەوی، شادی فەرجاد، سروە ئەمین ساڵحی، شلێر سەعادەتی، شیوا سادقپوور، فەرانەک قادری، فەریبا سەلامی، کەوسەر شەریفی، گەوهەر سەحدی، لەیلا خاکی، مائدە نۆبەری، مەرزیە ساڵحنژاد، نەسرین ئیبراهیمی، نەسیبە بارانی، نەشمین ئیبراهیمی، هانا جاری
@Ajin_j @xecilan @Donya_mosavi @sirwe_kurd @salami_F @sureyyaehmedi @sed_dh @shadikhosrawi @ShlerSaadati Sh. @faranakghaderi Kawsar Nasrin Nashmin
#پۆستی_کاتی
شەوی شەممە ٥ی ڕەشەمێ، لە هۆڵی ئاربەبای شاری بانە، لە لایەن بنکەی فەرهەنگیی بەڕۆژەوە، جێژنی ڕێزلێنان لە زمانی دایکی بەڕێوە دەچێت.
ئێمەش وەک ڕێکخراوەی فەرهەنگی زانستیی هۆژان، لەو ڕێوڕەسمەدا چاوەڕێی هاتن و بەسەرکردنەوەی ئێوە دەبین.
💢پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، زانای کوردی کوانتۆم بناسە!
کەریمی ڕوانگەی خۆی بۆ پێشخستنی توێژینەوە و پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد. لەسەر گرنگیی ڕۆڵی سیستەمی زانکۆی سەربەخۆ لە ...
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢ژاپۆن بوو بە پێنجەمین وڵات کە بە سەرکەوتوویی لەسەر مانگ نیشتەوە!
ڕۆژی ١٩ی جەنیوەریی ئەمساڵ، کاتژمێر ٣:٢٠ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا، ئاژانسی ژاپۆنیی پشکنینی سپاش (JAXA)، مێژووی تۆمار کرد.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بابەت:
٣٠ی ڕێبەندان، ٢٧٢٣
٣٠ بهمن، ١٤٠٢
February 19th, 2024
تکایە نووسراوەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیلی گۆڤار: govar.hojan@gmail.com
بۆ بینینی ڕێڕەونامەی گۆڤاری هۆژینی منداڵان، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:
https://docs.google.com/document/d/1QmDqGoHLtfPDnwiKOUcA8_bg__WtXJFWgkhNKUCxqn8/edit?usp=sharing
سورەییا ئەحمەدی،
سەرنووسەری سەرەکیی پاشکۆی منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
دکتۆر ئەهوەن جەلالی بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە زانکۆی ئازادی بۆکان وانەبێژ بووە. لە ساڵی ٢٠١٤دا، بۆ خوێندن لە قۆناغی دکتۆرا دەڕوات بۆ شاری مێلبۆرن لە وڵاتی ئوسترالیا. دوای تەواوکردنی قۆناغی دکتۆرا و تێپەڕکردنی ماوەیەکی ٦ مانگە وەک توێژەری پۆست-دکتۆرا، ئەلان بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی کارەبای وەڵاتی ئوسترالیا وەک ئەندازیاری باڵای تۆڕی هێز (Principal Power System Engineer) ئیش دەکات.
بواری شارەزایی: تۆڕی هێزی کارەبا، وزە جێگرەوەکان، سەقامگیری ڤۆڵتاژ و فرێکانس
🎞 YouTube Channel: youtube.com/@AsoyRunaki
@AsoyRunaki
«١٢٠ ساڵ لەمەوبەر، ماری سکلۆدۆڤسکا کیوری، یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی پێ بەخشرا. من پێنجەمین ژنم. بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ تەنیا دوو ژن خەڵاتی نۆبڵی فیزیکیان پێ بەخشراوە (ماری سکلۆدۆڤسکا کیوری ١٩٠٣، ماریا گۆپێرت مایەر ١٩٦٣)، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، سێ ژن خەڵاتی نۆبڵی فیزیکیان پێ بەخشراوە! (دۆنا ستریکلاند ٢٠١٨، ئاندریا گەز ٢٠٢٠ و ئانە لۆلیە ٢٠٢٣) هیوادارم کە ئەمە ڕەوتێکی نوێ و ئیلهامبەخشێک بێت بۆ بەرە نوێیەکان!»
ئانە لۆلیە ئەم وتارەی لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢٣ پێشکەش کرد.
سەرچاوە:
@nobelprize_org
کچانی پۆلی پێنجەمی قوتابخانەی مێهرەبان بە هاوکاریی مامۆستای خۆشەویست خاتوو سەمیرە ڕەحمانی و دایکی بەڕێزی یەکێک لە قوتابییان، خاتوو لەیلا سلێمانی، لەگەڵ گۆڤاری زانستیی هۆژینی منداڵان ساتێکی خۆشیان ڕابووارد.
Читать полностью…لە لایەن بنەماڵەی یەکێک لە قوتابییانی قوتابخانەی ژینار لە شاری بانه، بەڕێز کاک ناسر سلێمانی، گۆڤاری هۆژین بە دیاری دراوە به منداڵانی پۆلی پێنجەمی ئەو قوتابخانەیە.
وێڕای دەستخۆشییەکی تایبەت لەو بنەماڵە دڵسۆزە و مامۆستای بەڕێزی ئەو منداڵانە، بەڕێز کاک ناسر حەسەنپوور، هیوادارین ساتێکی خۆشیان لە پێناوی فێربوونی زانست به زمانی کوردی بۆ پێک هاتبێت.
💢شێوەزارێکی باشووری خەریکە لە هەندێک ناوچەی ئەمریکا لەناو دەچێت!
هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە بنەڕەتییە ڕوون نییە، بەڵام توێژەران گریمانەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندیی بە گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکانی ناوچەکەوە هەبووبێت.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
میداڵی "ڕەزرفۆرد"ی ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرا بە فیزیکزانی کورد پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی
میداڵی یادەوەری ڕەزرفۆرد، خەڵاتێکە بۆ توێژینەوە لە بوارەکانی فیزیک و کیمیا کە لەلایەن کۆمەڵەی شاهانەی کەنەداوە دەبەخشرێت. ئەم خەڵاته کە یادوەرێکه له فیزیکزانی مەزن ئێرنست ڕەزرفۆرد، ساڵانە جارێک بۆ فیزیک و جارێکیش بۆ کیمیا بە مەبەستی ڕێزگرتن له "لێکۆڵینەوە نایابەکان" دیاری کراوە.
https://rsc-src.ca/index.php?page_id=61&lang_id=1&award_id=7
💢وتووێژ لەگەڵ دکتۆر هێرش ئەمینی
دکتۆر هێرش (حەسەن) ئەمینی، زانستوان و پەتاناسی ژینگەییە[1]. ئەو ماستەری لەسەر ئەندازیاریی تەندروستیی ژینگە لە ساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تاران وەرگرتووە. هەروەها، دکتۆرای لەسەر پەتاناسی[2] لە ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی بازڵ[3] لە وڵاتی سویس خوێندووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇