بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/jimare9&10 ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @ayubmhm :پەیوەندی
💢چارەسەریی دەروونی چییە؟
وەرگێڕ: ئەمیر عەبدوڵاپوور
چاوەدێری زمانی: حەسەن(هێرش) مووسازادە
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵاپوور
🔻چارەسەریی دەروونی (تراپی)، ڕێگەیەکی متمانەپێکراو بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هەستەکانە. تراپی لەلایەن کەسانی شارەزا وەکوو دەروونناس، دەروونشیکار، دەروونپزیشک یان شارەزایانی بواری دەروون ئەنجام دەدرێت.
دانیشتنەکانی چارەسەریی دروونی، گەڵاڵەکراو و پێوەرمەندن و بەپێی پلان بەڕێوە دەچن. چارەسەریی دەروونی لەخۆگری چەندین ڕێچکەی جیاوازە و شارەزایانی بواری دەروون، دەتوانن لە یەک یان چەند ڕێچکە پسپۆڕ بن.
بینینی ناوەرۆک
Psychotherapy:
#چارەسەری_دەروونی
Psychologist:
#دەروونناس
Psychiatrist:
#دەرمانخواز
...
@ZanisHojan
💢بانگەوازیی ناردنی بابەت بۆ ژمادە ۷ی پاشکۆی منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بابەت:
٣٠ی گەلاوێژ، ٢٧٢٤
٣٠ مرداد، ١٤٠٣
August 21th, 2024
تکایە نووسراوەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیلی گۆڤار: govar.hojan@gmail.com
بۆ بینینی ڕێڕەونامەی گۆڤاری هۆژینی منداڵان، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:
https://docs.google.com/document/d/1QmDqGoHLtfPDnwiKOUcA8_bg__WtXJFWgkhNKUCxqn8/edit?usp=sharing
بە سپاسەوە، سورەییا ئەحمەدی،
سەرنووسەری سەرەکیی #پاشکۆی_منداڵانی گۆڤاری زانستیی هۆژین
#زانست
#کوردستان
#گۆڤاری_زانستی
#منداڵان
#زارۆک
@zanisthojan
من پێم وایە کە مرۆڤ کاتێک دەتوانێت لەو ڕەوشەدا بژیت کە توانای ئەوەی هەبێت دەست لە هەموو نەفامییەکانی ژیانی هەڵگرێت. دەربازبوون لەمانە تەنیا کاتێک سەر دەگرێت کە مرۆڤ نەک ئاگاداری پەیوەندیی خۆی و مرۆڤەکان، بەڵکوو ئاگاداری پەیوەندیی خۆی لەگەڵ بیرۆکەکان و سروشت و هەموو شتێکی دیکەش بێت. لە وەها پەیوەندییەکدایە کە مرۆڤ دەتوانێت دەستکەوتی وەک ناسین و دەرخستنی خۆی، ترس، پەرێشانی، بێهیوایی، تەنیایی و نەبوونی ئەوینی هەبێت. ئێمە پڕین لە بیرۆکە و وشە و زانستێک کە خەڵک لە مێشکمانیان ئاخنیوە، بەڵام لەبارەی خۆماندا هیچ زانیارییەکمان نییە. هەر بۆیە نازانین کە دەبێت چۆن بژین.
کەسێک وا خۆی ناسیبێت و ئامانجێکی بۆ ژیانی خۆی دانابێت و ئاگادار بێت چون لەگەڵ چرکە و ساتەکانی ژیانی هەڵسوکەوت بکات بێگومان دەزانێت چۆن ژیان بکات و چۆنیش بگات بە ئامانجەکانی...دوکتور هێرش ئەمینی ئەو کەسەی وا مانابەخشی ژیان بوو، کەسێک وا بە ڕوحێکی بەهێز لەناو جەستەیەکی شەکەت و ماندوو بوێرانە لەگەڵ شێرپەنجە بەربەرکانی کرد و تا کۆتا ساتەکانی ژیانی هیوای لەدەست نەدا و بوو بە هێمای خۆڕاگری لەگەڵ نەهامەتییەکانی ژیان...
💢بەشی چوارەمی(کۆتایی) وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی، سەبارەت بە دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ
#chatgpt4o
✔️لە بەشی کۆتاییدا باس لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکانی داهاتووی #ژیریی_دەستکرد دەتوانن چ بەهرەیەکان بۆ کورد هەبێت.
#chatgpt
#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست
@ZanistHojan
💢بەشی سێهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ
#chatgpt4o
✔️لەم بەشەدا باسەکە سەبارەتە بە خاڵە لاوەزاکان و سنوورەکانی ئێستای #ژیریی_دەستکرد.
#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست
@ZanistHojan
💢بەشی دووهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ
#chatgpt4o
✔️لە بەشی دووهەمدا باسی دۆخی زمانی کوردی لەناو مۆدێلە زمانییەکان دەکرێت.
#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست
@ZanistHojan
💢#وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ ئاران ئەمینی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI واتە #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ
#chatgpt4o
جێگەی سەرنجە ئەم وتووێژە کراوەتە ۴ بەش و بە ۴ جار دادەندرێت.
بەگشتی لەناو ویدیۆکان باسی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلە تازەکەی کۆمپانیای Open AI دەکردرێت.
۱. بەشی یەکەمی ویدیۆکە باسی مێژووی مۆدێلە زمانییەکان دەکات
۲.لە بەشی دووهەم باسی دۆخی زمانی کوردی لەو مۆدێلانە دەکرێت
۳. لە بەشی سێهەم خاڵە لاوەزاکان و سنوورەکانی ئێستای #ژیریی_دەستکرد دێتە باسکردن.
٤. لە بەشی چوارەم باس لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکانی داهاتووی ژیریی دەستکرد بۆ کورد دەتوانن چ بن!
#chatgpt_4o
@ZanidtHojan
💢بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٧ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین
هاوڕێیانی هێژا،
دوای ژماردنی دەنگەکانی ئێوە بەڕیزان لە سەر تەوەری داهاتووی گۆڤاری زانستی هۆژین و بە لەبەرچاوگرتنی سەرچاوە مرۆییەکانی گۆڤار، تەوەری "شێرپەنجە" بۆ ژمارە ١٧ هەڵبژێردرا.
بۆ ئەوەی کە بزانن ئەو تەوەرە دەتوانێت چە بابەتگەلێک لەخۆ بگرێت چاوێک لە پۆستێری بانگەوازییەکە بکەن.
🔸هەروەها ئەوەش لەبەرچاو بگرن کە گۆڤاری هۆژین بۆ هەموو بابەتێک لە چوارچێوەی زانستە سروشتییەکان ئاوەڵایە، بۆیە ئەگەر بابەتێکی سەرنجڕاکێش دەر لەم تەوەرانەتان هەیە، تکایە لە ناردنیان بۆ هۆژین دریغ مەکەن.
🔸بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن:
hojan.org/authors_guide
بەستەری ماڵپەڕی ناردنی وتار:
hojan.org/hojin/article-submission
ئیمەیلی گۆڤار:
govar.hojan@gmail.com
🔸 دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
١٥ی پووشپەری ٢٧٢٤
١٥ تیر ١٤٠٣
July 5th, 2024
لەگەڵ ڕێز و سپاس، پەریسا خاتری،
توێژەری پۆستدکتۆرا لە بواری وێنەگری پزیشکی، سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین.
@ZanistHojan
💢بۆچی ناتوانین لە لووتکەی کێوی ئێڤێرێست هێلکە بکوڵێنین؟
لە هەموو شوێنێکی جیهاندا دەکرێت هێلکە بکوڵێنیت. بەڵام لە یەک شوێنی جیهاندا کوڵاندنی هێلکە مەحاڵە، تەنانەت ئەگەر سۆپا و هەر ئامێرێکی دیکەت پێ بێت! ئەو شوێنە ئێڤێرێستە، بەرزترین کێوی دونیا.
ڕەنگە ئەم بابەتە بۆ هەر کەسێک گرینگ نەبێت بەڵام ڕێسا تێرمۆدینامیکییەکانی پشتی ئەم بابەتە بەڕواڵەت سادەیە، لەسەر دروستکردنی چێشت و خواردنەوەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا کاریگەری هەیە کە هیچ ڕێگایەک بۆ سەرپێچیکردن لێیانەوە نییە.
بەڵام بۆچی کوڵاندنی هێلکە لە ئێڤێرێست مەحاڵە؟
(لێرە کرتە بکە و هەمووی بخوێنەوە)
بینینی ناوەڕۆک
#تێڕمۆدینامیک
#پەستانی_هەوا
#ئێڤێرێست
#هێلکە
وەرگێڕ: مێدیسا وەیسی
چاوەدێری زمانی: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور
@ZanistHojan
💢چێرگ (Great Bustard)💢
چێرگ یان مێشەسی، بە ناوی زانستی Otis tarda، قورسترین باڵندەی جیهانە کە توانای فڕینی هەیە و بەداخەوە لە ئێستادا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە. جێگەی ئاماژەیە هەژماریان لە سەرانسەری جیهان، لە نێوان ۲۹ هەزار و ۶۰۰ بۆ ۳۳ هەزار چێرگ دەخەمڵێندرێت.
لە وڵاتانی ئیسپانیا، ڕووسیا، ئۆکراینا، تورکیا، کوردستان، ڕۆمانیا و کازاخستان ئەو شوێنانەن کە لەواندا چێرگ دەبینرێت. لەو وڵاتانەدا، ئیسپانیا زۆرترین هەژماری چێرگی لە ئاستی جیهاندا هەیە؛ واتە زیاتر لە نیوەی هەژماری ئەم باڵندەیە، لە ئیسپانیادا دەژین.
ئێستاکە بەڵام کەمتر لە ۳۰ باڵندەی چێرگ لە کوردستاندا دەژین و مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەم باڵندەیە، تەنیا لە دەشتەکانی شارەکانی بۆکان و سەقزدا ماونەتەوە و شوێنی ژیانیان لە وڵاتی کوردستان، ئەو دوو شارەیە و بەداخەوە لە شارەکانی دیکە، زیاتر لە ۱۰ ساڵە نەبیندراون.
...
ئامادەکردن: محەممەد محەممەدنەژاد
#چێرگ
#مێشەسی
#کوردستان_بۆکان_سەقز
#ژینگە_و_زانست
#otis_tarda
#otitidae
#Great_Bustard
💢مزگێنی و هەواڵێکی خۆش بۆ خوازیارانی خوێندن لە هەندەران
وەزارەتی پەروەردەی فینلاند، ئەمساڵ لە پلانێکی بەربڵاودا بۆ وەرگرتنی خوێندکاری دکتۆرا، هەزار هەلی توێژینەوە بۆ خوازیارانی ئەو ئاستە لە خوێندن دەڕەخسێنێت.
بە مەبەستی پڕ کردنەوەی کەلێنەکانی پیشەیی لەو وڵاتەدا، دەوڵەتی فینلاند، بڕی ٢٥٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ وەرگرتنی ١٠٠٠ خوێندکاری دکتۆرا لە ١٢ زانکۆ، تەرخان کردووە. لەو پلانەدا بۆ هەر خوێندکارێک تا تەواوبوونی توێژینەوەکەی لە ئاستی دکتۆرا، گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ واژۆ دەکرێت.
کەواتە ئەگەر خوێندکاری قۆناغی دواکارناسیت و بە تەمای خوێندن لە ئەورووپایت، ئەوە گۆ و ئەوەش مەیدان.
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم بەستێنەی خوارەوە بکە:
https://opportunitiescorners.com/fully-funded-phd-scholarships-in-finland/#
#دکتۆرا
#هەلی_توێژینەوە
#زانکۆ
#هەواڵی_زانستی
💢بە باڵی خەیاڵ، بە سەر دەریاکاندا سەفەر بکە
کاتێک کتێبێک دەگریتە دەست و دەیکەیتەوە، لەلات دادەنیشم و ئەو چیرۆکەی کە پێت خۆشە بیبیستی، بۆت دەگێڕمەوە.
پێت خۆشە چیرۆکێکی سەرسووڕهێنەر و سەرنجڕاکێش ببیستی؟
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
زانست بە کاتی نەورۆز
💢لە ڕووی زانستییەوە لە ساتەوەختی نەورۆز چی ڕوو دەدات...؟
#نەورۆز
#ئەستێرەناسی
@zanisthojan
💢پەیامی مامۆستا محەمەد کەمال
دەرچوونی گۆڤارێکی زانستی بە زمانی کوردی، دەوڵەمەندیی زمان و بیرکردنەوەی مرۆڤی کورد دەردەخات. ئێمەی کورد کە بە درێژایی مێژوو هەوڵی داگیرکردنمان دراوە و زمانکوژیمان بەرانبەر کراوە، ئەو بیرۆکەیەیان بەسەرماندا سەپاندووە کە زمانەکەمان خێڵەکییە و بۆ توێژینەوەی فەلسەفی و زانستی نالەبارە. هەوڵدان بۆ دەرکردنی گۆڤارێکی زانستیی وەکوو "هۆژین"، ئەم بیرۆکەیە پووچەڵ دەکاتەوە. ئەو خاڵەش دەسەلمێنێت کە زمانەکەمان چیدی لە زمانەکانی دیکەی جیهان کەمتر نییە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢پەیامی مامۆستا سەید ئەحمەد تەوەکولی
سەبارەت بە بواری ڕێنووس و ڕێزمانی گۆڤارەکەش، ئەتوانم بڵێم هۆژین یەکێک لە باشترین بەرهەمە نووسراوەکان و دەقەکان و گۆڤارەکانی کوردییە کە کەمترین هەڵە لە ناویدا بوونی هەیە و بە جوانترین شێواز دەرچووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
🎉مزگێنی🎉
💢هاوڕێیانی ڕێکخراوەی هۆژان و هۆگرانی زمانی کوردی؛
🔻بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیێنین کە پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی بێبڕانەوەی تیمی وشەنامەی هۆژان، ئێستا وەشانی نوێی فەرهەنگی هۆژان بە شێوەی سەرهێڵ و لەڕێگەی ماڵپەڕێکی تایبەت بەردەستە.
ئەم ماڵپەڕە وێڕای وشەنامەی زانستیی هۆژان، زیاتر لە ۲۰ فەرهەنگی ناسراو و بەناوبانگی زمانی کوردی لەخۆ دەگرێت و کۆمەڵێک بژاردەی باش دەخاتە بەردەستی خوێنەران و نووسەرانی زمانی کوردی.
وشەنامەی هۆژان وەک خۆی نزیکەی دە هەزار وشەی زانستی لەخۆدەگرێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وشە و تێرمی زانستی نوێی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستەوە پێ زیاد دەکرێت.
دیزاین و داڕشتنی ئەم ماڵپەڕە پاش ئەو پێشوازییە گەرمە دێت کە لە باتی تێلێگرامی وشەنامەی هۆژان کرا و لەو ڕێگەیەوە خزمەتێکی نوێ دەخرێتە بەردەستی هۆگرانی زمانی کوردی.
هەروەها پێویستە دەستخۆشی و ماندوونەبوونی بکەین لە کاک دۆلان هێرش وەک پاڵپشت و دیزانەری ماڵپەڕ و باتی وشەنامەی هۆژان.
تکایە لە تێبینی و ڕەخنەکانتان بێبەشمان مەکەن.
ماڵپەڕی نوێی وشەنامە:
https://hojandic.org/
باتی تێلێگرامی وشەنامە:
@hojandic_bot
#فەرهەنگ
#وشەنامەی_سەرهێڵ
@ZanisHojan
💢وتووێژ لەگەڵ دکتۆر هێرش ئەمینی
دکتۆر هێرش (حەسەن) ئەمینی، زانستوان و پەتاناسی ژینگەییە[1]. ئەو ماستەری لەسەر ئەندازیاریی تەندروستیی ژینگە لە ساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تاران وەرگرتووە. هەروەها، دکتۆرای لەسەر پەتاناسی[2] لە ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی بازڵ[3] لە وڵاتی سویس خوێندووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:
💢 لەگەڵمان بن....👇
💢مردن لە ئاست کەسانی ماندوونەناس و تێکۆشەرانی نیشتماندا، ڕێگر نییە لە ڕێباز و ئەندێشەیاندا.
▫️(بە بۆنەی کۆچی دواییی ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی زانستی کوردستان)
📝د. دیار محەممەدنژاد
لە کتێبی فڕینی هەڵۆکاندا، کریشنامورتی ئاوا دەنووسێت:
هەر لەم دونیایەدا بژین. ئەم دونیایە جوانییەکی پڕشکۆی هەیە. دونیایەک کە تێیداین بەڵام تێیدا ناژین. ئێمە بیر چەوتین، لێک دابڕاوین، ئاڵۆزین، پەرێشانین، دەستەیەک مرۆڤی ترساوین. کەواتە ئەوە ژیان نییە. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ دەرەوە نییە. لە خۆمانداین. دەستەیەک مرۆڤی بێهیواین. ئێمە مانای ژیان لە ڕەوشێکی شاد و پڕخرۆشدا نازانین.
بینینی ناوەرۆک
🔸درێژە🔻🔻👇🔻🔻:::
🎉مزگێنییەکی خۆش بۆ هۆگرانی گوڵ و گیا؛
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین کە گوڵنامەی کوردیی Kurdflora بە وێنەوە بۆ باتی وشەنامەی هۆژان زیاد کراوە!
📌سەرچاوەی فەرهەنگەکە: GitHubی ئاڵەکۆک
📍ئایدی باتەکە:
@hojandic_bot
#گوڵ
#گوڵنامە
#گیا
#ڕووەک
#فەرهەنگ
#ئاڵەکۆک
#زانست
#هۆژان
#باتی_هۆژان
@ZanistHojan
💢بۆچی نابێت لە کاتی خەوتن بە مۆبایلەوە خەریک بین؟
چۆن دەست لەو خووە هەڵگرین؟
سەرەڕای ئاگادارکردنەوە لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی مۆبایل و مەترسییەکانی زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی شاشە لە شەودا، هێشتا زۆر کەس پێش لە خەوتن و لە پێخەفدا مۆبایلەکانیان بەکار دێنن.
لیزا ستراوس، دەروونناس و پسپۆڕی چارەسەریی هەڵسوکەوتی مەعریفی، سەبارەت بە خەوزڕان و تێکچوونی خەو دەڵێت: شاشەی مۆبایل و تەلەڤیزیۆن و کۆمپیوتەر و هتد، شەوانە گەلێک گرفت و کێشە بۆ خەو دەنێنەوە.
توێژەران دەڵێن هەندێک گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا، وەک خوێندنەوەی کتێبێکی کاغەزین پێش خەوتن، دەتوانێت یارمەتیدەری وازهێنان لەو خووە بێت.
🌐کرتە بکە سەر ناوەڕۆک و بابەتەکە بەتەواوی بخوێنەوە:
ناوەڕۆک
#تەندروستی #تێکچوونی_خەو #مۆبایل #دەروونناسی #هەڵسوکەوتی_تەندروست
#خەوی_پێویست #خووی_پڕمەترسی
وەرگێڕان: هێمن مەلەکی
چاودێری زمانی: ڕزگار ئازەوانی
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور
@ZanistHojan
💢شانازییەک و نموونەی سەرکەوتووی مامۆستایەکی تێکۆشەر
🔸لێدوانی دکتۆر سولەیمان ڕەسوولی، (مامۆستای فیزیک و یەکێک لە ئەندامان و نووسەرانی هۆژان)
سەبارەت بە بانگهێشتنکردنی بۆ کۆبوونەوەی "ئەنیشتاین پلاسی" وڵاتی کەنەدا.
#فیزیک
#زانست
#کوردستان
#هۆژان
#ئەنیشتاین_پلاس
@zanisthojan
💢بیرکار و فەیلەسوفی ئیتاڵی؛ خاتوو ماریا گایتانا ئاگنێسی
١٦ی مەی ڕۆژی لەدایکبوونی بیرکار و فەیلەسووفی ئیتاڵی، ماریا گایتانا ئاگنێسی بوو.
ماریا بە یەکەمین ژن لە ڕۆژاوا دەناسرێت کە لە بواری بیرکاریدا دەسکەوتی بەرچاوی بووە و بە هۆی کارەکانی لە بواری ژمێرەی جیاکاریدا ناوبانگی دەرکردووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە زیرەکیی پێوە دیار بووە و شارەزای چەند زمان بووە؛ وەک یۆنانی، عیبری، لاتین و چەند زمانی تر.
ماریا یەکەمین پەرتووکی قوتابخانەی لە بواری ژمێرەی جیاکاریدا نووسی کە بە هۆی ئەم کارەشەوە ناوبانگی دەرکرد و دواتر بوو بە مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی بۆلۆنیا.
differential calculus(حساب دیفرانسیل):
ژمێرەی جیاکاری
زانیاری زیاتر و سەرچاوەی بابەت
#بیرکاری
#ژمێرەی_جیاکاری
#ماریا_گایتانا_ئاگنێسی
وەرگێڕ: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زمانی: فەرشاد
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور
@ZanistHojan
🎉مزگێنی
💢لە سی و پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران، هــۆژان بە هەموو بەرهەمەکانییەوە لەگەڵتانە.
📍ئادرەسی هۆدە:
هـۆڵی شەبستان، ڕێڕەوی٢١، هـۆدەی ژمـارە ٤٩٧، وەشـانخـانەی مادیار.
@ZanistHojan
💢زانستوانان ڕوخساری ژنێکی ٧۵ هەزار ساڵەی کوردستانیان ئاشکرا کرد.
نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە. ئەمەش تەواوترین و پارێزراوترین کاسەسەری نیاندرتاڵێکه کە بۆ نەوژەنکردنەوە و دروستکردنی دەموچاو و ڕوخساری، کەڵکی لێ وەرگیراوە.
کاسەسەری ژنێک کە ٧۵٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەژیا، لەناو ئەشکەوتی بەناوبانگی شانەدەر لە کوردستان دۆزراوەتەوە. وا وێ دەچێت کە نیاندرتاڵەکان مردووەکانی خۆیان لەم شوێنە و لەسەر تەختێکی داپۆشراو بە گوڵ، ناشتووە.
بینینی ناوەڕۆک
#نیاندرتاڵ
#شانەدەر
وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زانستی: ڕەحمەت نادری
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک
💢گرینگیی خەڵاتی ماری سکۆدۆڤسکا💢
وتووێژی ڕووداو لەگەڵ دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، سەبارەت بە خەڵاتەکەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و هەلی توێژینەوەکەی لە زانکۆی ئێم.ئای.تی.
💢Rudaw interview with Dr. Aso Rahimzadegan on the European Commission award and his research outlook at MIT.
#کوردستان
#تۆێژەری_کورد
#ئەندازیاری
#خەڵاتی_زانستی
#فیزیا
#فیزیک
#وتووێژ
#زانستمەندی_کورد
#یەکییەتی_ئەورووپا
#ماری_سکۆدۆڤسکا
#دکتۆر_ئاسۆ_ڕەحیمزادەگان
#MIT
💢توێژەرێکی کورد خەڵاتێکی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە و هەلی توێژینەوە لە زانکۆی MIT بەدەست دەهێنێت.
دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، خەڵاتی دوادکتۆرای جیهانیی توێژینەوەیی ماری سکۆدۆڤسکا کووری دەباتەوە.
ئەم خەڵاتە که لە لایەن یەکیەتیی ئەورووپاوە دابین کراوە بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و پەروەردەی توێژەرانە.
ئەم توێژەرە لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕووناکی لە سیستمە ناڕێکەکان لە قەبارەی نانۆدا توێژینەوە دەکات. بەم خەڵاتە توێژەر بۆ درێژەی توێژینەوەکانی دەچێت بۆ زانکۆی MIT که لە ڕیزبەندی جیهانیدا باشترین زانکۆی ئەندازیاریی جیهانە.
شایانی باسە دکتۆر ئاسۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان بووە و ئێستاش یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو ڕێکخراوەیە.
*هۆژان هەوڵ دەدات بە زووترین کات دیمانەیەک لەگەڵ ئەو بەڕێزە ڕێک بخات.
ئەگەر پرسیارێکتان لێی هەیە بۆ پیڤی ئەدمینی بنێرن.
#تۆێژی_کورد
#ئەندازیاری
#خەڵاتی_زانستی
#یەکییەتی_ئەورووپا
#دکتور_ئاسۆ_ڕەحیمزادەگان
#MIT
💢چۆن ئیمۆجیی ئاڵا زیاد دەکرێت؟
📝ئاران ئەمینی
دامەزراوەی یونیکۆد کە ڕێکخراوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنی کۆدەکان لە دنیای دیجیتاڵە، بەرپرسی زیادکردنی ئیمۆجیی ئاڵاکانە.
ئەوان ئێستا هیچ داواکارییەکی زیادکردنی ئاڵا وەرناگرن و بۆ زیادکردنی ئاڵا کەڵک لە لیستی ئەو لایەنانە وەردەگرن کە ستانداردی ISO 3166-1 دەیانگرێتەوە و لیستەکەش ڕێکخراوەی ISO ئامادەی دەکات.
لە لیستی ئەم ستانداردەدا سێ جۆرە لایەن هەن. یەکەمیان دەوڵەتانی سەربەخۆن. دووهەمیان لایەنی نادەوڵەتی و ناوچەکانن کە بە چەشنێک لەگەڵ بەشێکی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی و ڕێکخراوەی خاوەندارێتیی ڕۆشنبیری و هتد کار دەکەن.
بەشی سێهەم ئەو ناوچە و لایەنان کە لە دادگای نێونەتەوەیی یەکسانی «دادگای لاهای» ئەندام/چاودێرن.
بوونی کوردستان لەناو لایەنەکانی جۆری دووهەم و سێهەم ئەرکی حکومەتی هەرێم بووە کە لە پاش فێدراڵیزم لە عێراقدا کاری بۆ بکات و بابەتێکی تایبەت بە پەیوەندیی نێونەتەوەییە. ئەوەندەی زانراوە حکوومەتی هەرێم زۆر بۆ ئەندامەتی لە بەشە جیاجیاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری نەکردووە، بۆیە بە داخەوە ئێستا ناکەوێتە ناو هیچکام لەو لایەنانەی کە ستانداردی ISO 3166-1 بیگرێتەوە. هەر بەم هۆیەش تاکوو حکومەتی هەرێم لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەندێک کار نەکات، ئاڵای کوردستان بە لیستی ئیمۆجییەکانی یونیکۆد زیاد ناکرێت.
هەرچەند کۆمپانیاکان بۆخۆیان دەتوانن ئەو کارە بکەن، یان خود لە دەرەوەی کۆمپانیاکان لە فۆنتە کوردییەکاندا بە شێوەیەک دەکرێت زیاد بکرێت. بەڵام بۆ ئەم دوو حاڵەتە بینرانی ئیمۆجییەکە سنووردار دەبێت بە پلاتفۆرمێکی تایبەت و یان بە هەبوونی فۆنتی تایبەت. ئێستا کە زمانی کوردی و هەموو زمانانی تر بەرەو ستانداردی یونیکۆد دەچن، ئەم پێشنیارە زۆر گونجاو نییە و گەڕانەوە بۆ دواوەیە.
#ئاڵا
#ئیمۆجی
#زانست
#زڕەزانست
سەرچاوە:
۱. https://unicode.org/emoji/proposals.html?fbclid=IwAR3BUrwBcDT34ERgCoTW7Ybe5_GG0bv_aVd7kVvbbPPYBC4mp1-5tMkkrRU#selection_factors
۲. https://www.iso.org/iso-3166-country-codes.html
لە مەکۆی زانستەوە بۆ باوەشی بەهار
🌻پەیامی پیرۆزبایی هۆژان بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازە
هاوڕێیانی هۆگری زانست و زانستدۆستان سڵاوتان لێ بێت؛
ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان،
بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی تازە لە لایەن سەرجەم بەرپرسان و ئەندامانی پیرۆزباییتان پێ دەڵێ و هیوادارە لە وەرزی نوێبوونەوەدا ئێوەش بە هی خۆتانی بزانن،
تاکوو بە نۆبەی خۆی و بە پشتیوانیتان بناغەکانی گەشەی زانست بە کوردی، پتەوتر بکات و پەرەی پێ بدات.
هۆژان ئەو مزگێنییەشتان پێ دەبەخشێ کە لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی چەندین بەرهەم و بابەتی جۆراوجۆرە، ئەو بەرهەمانە بریتیین لە گۆڤاری گەورەساڵ و منداڵ و هەروەها کتێبی زانستی،
جا ئەوانەتان پێشکەش دەکات و بە یارمەتییان بەردەوام و ڕاوەستاو لە مەیدانی زانستدا دمێنێتەوە.
هەر بژین و بەهار و ساڵی تازەتان ئاوێتەی زانست و بەختەوەری.
#نەورۆز
#ساڵی_نوێ
@ZanistHojan
بە بیانووی ڕۆژی جیهانی ژن
پیرۆز بێت لە هەموو ئەوانەی خوازیاری مافی یەکسانن بۆ گشت مرۆڤێک!
بەهیوای بەردەوام بەرزبوونەوەی ئەو ستوونە بنەوشانە لە نموودارەکەدا.
سپاس و پێزانین بۆ ژنانی نووسەری گۆڤاری زانستی هۆژین (بەشی گەورەساڵ):
ئەستێرە چابۆک، ئەژین جەلالی، ئەوین ڕەشیدی ڕۆستەمی، ئەوین سۆهرابی، بەفرین بەهرام، پەریا حاجیمیرزایی، پەریسا خاتری، خەدیجە سەمەدی، دونیا مووسەوی، ڕێزان محەممەدی، سارا زینەتی، سروور ڕوستەمپوور، سریوە کەریمی، سورەیا ئەحمەدی، سۆنیا خەتیبی، سومەیە سولەیمانی، سومەیە عادڵی، سەعیدە دەیهیم، شادی خوسرەوی، شادی فەرجاد، سروە ئەمین ساڵحی، شلێر سەعادەتی، شیوا سادقپوور، فەرانەک قادری، فەریبا سەلامی، کەوسەر شەریفی، گەوهەر سەحدی، لەیلا خاکی، مائدە نۆبەری، مەرزیە ساڵحنژاد، نەسرین ئیبراهیمی، نەسیبە بارانی، نەشمین ئیبراهیمی، هانا جاری
@Ajin_j @xecilan @Donya_mosavi @sirwe_kurd @salami_F @sureyyaehmedi @sed_dh @shadikhosrawi @ShlerSaadati Sh. @faranakghaderi Kawsar Nasrin Nashmin
#پۆستی_کاتی
شەوی شەممە ٥ی ڕەشەمێ، لە هۆڵی ئاربەبای شاری بانە، لە لایەن بنکەی فەرهەنگیی بەڕۆژەوە، جێژنی ڕێزلێنان لە زمانی دایکی بەڕێوە دەچێت.
ئێمەش وەک ڕێکخراوەی فەرهەنگی زانستیی هۆژان، لەو ڕێوڕەسمەدا چاوەڕێی هاتن و بەسەرکردنەوەی ئێوە دەبین.